پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,470
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەربارەی بەھەشتەکەی نیشتمان
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەربارەی بەھەشتەکەی نیشتمان

دەربارەی بەھەشتەکەی نیشتمان
ناونیشانی بابەت: $دەربارەی بەھەشتەکەی نیشتمان$
ناوی نووسەر: #عیماد ئەحمەد#
#20-12-2020#
(جفتی چاو دیری وەک پیاڵەی چینی.. لە قەسرەو خەیدەی #خانەقین# دوینی)
ئەمە کۆپلەیەکە لە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی رەسەن لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە ڕادیۆی #کرماشان# پەخش دەکرا، لە خانەقین زۆر باو بوو، لەسەر زاری زۆربەی خەڵکی بوو، جەعفەر حەسەنی گۆرانیبێژی ناسراوی ئێراقی کۆپلەیەکی دیکەی بۆ زیادکردووە (لە قەسرەو خەیدەی کوردستان دوینی) . منیش دوای نزیکەی پەنجا ساڵ دەڵێم لە (#سلێمانی#یەوە خەیدەی خانەقین دوینی) .
خانەقین شارێکی ڕەسەنی کوردستانە، گۆڕەپانی ململانێی سەربازیی سەردەمی ساسانییەکان بووە لە (تأریخ الطبری) بەشی (4) لاپەڕەی (115116) باسی سەرکەوتنی (القعقاع بن عمر) و شکستی (یزدجرد) دەکات لە سەردەمی ئیمامی عومەر، کە هەزاران کەس لەو شەڕەدا لە خانەقین کوژراون.
گێرتروود بێڵ لە بەهاری ساڵی (1911) سەردانی خانەقین دەکات و لە ماڵی مستەفا پاشای باجەلان میوان دەبێت، لە ڕۆژی (28-3-1911 ) لەوکاتەدا لە نامەیەکیدا بەجوانی و بەوردیی وەسفی باخ و تەلار و ئاو و هەوای خانەقین و دەوروبەری دەکات و باسی میوانداریی مستەفا پاشا و خوانی ڕازاوە و هەمەجۆریی خواردنی و میواندۆستییەکەی دەکات، ئەمە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە خانەقین هەمیشە بە باخ و ئاوی ئەڵوەند و میواندۆستی بەناوبانگ بووە.
ڕەنگە هەر بەم خۆشی و دڵگیرییەشەوە بێت مەلیک فەیسەڵی یەکەم لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو کۆشکێکی قەشەنگ لەسەر گردێک لە نزیک عالیاوە کە دەیڕوانییە سەر ئەڵوەندا لە خانەقین بۆ خۆی درووست دەکات. هەر بەهۆی بایەخی ستراتیژی و سەبازیی شاری خانەقین، حکومەتی ئێراق لە کۆتایی چلەکانی سەدەی ڕابردوو کۆمەڵێک (سپێر) سەنگەری کۆنکرێتی تایبەتی لە چواردەوری شارەکە درووستکردووە.
بۆ من خانەقین لانەی ڕۆحە، ئەگەر بە جەستەش لەوێ نەبم، بەردەوام ڕۆحم لە ئاسمانی ئەو شارەدا سەما دەکا و لەگەڵ باراندا شۆڕدەبێتەوە ناو ئەڵوەن و تێکەڵ بە بۆنی خاک و باخ و دارخورماکانی دەبێت!، هەر لەوەسفی خانەقیندا زێوەری شاعیر دەڵێت:
جەننەتە بێ شوبهە شاری خانەقین
ئاوی ئەڵوەندیشی وەک ماءی معین
بانگ ئەکەن بۆ ئەهلی سەر عەردی مەلەک
ئەوە بەهەشتە (فادخلوها خالدین)
کەواتە هەر من نیم شەیدای خانەقین و ئەڵوەنم، کە ئاوەکەی لە شاخی داڵاھۆی ناوچەی کرماشان سەرچاوە دەگرێت. ئەڵوەن شاری خانەقین دەکاتە دوو بەشی نایەکسانەوە، دەستی ڕاستی شارەکە بەشە گەورەکەیە و شانی داوەتە پاڵ کوردستان و سنووری نێودەوڵەتیی ئێران- ئێراقەوە، دەستی چەپیش لەگەڵ سنووری عەرەبستانی ئێراق بەسراوەتەوە. بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی خانەقین هەردەم لە ململانێ و دۆخی ناسەقامگیریدا بووە بەئێستاشیەوە، وەک دەبینین حاڵی حازریش #داعش# لەو سنوورە عەزیەتی خەڵکی بێتاوانی خانەقین دەدا و هێرشی غافڵگیرانەیان دەکاتەسەر و شەهیدیان دەکات.
خانەقین شارێکی سەوزە، چواردەوری باخە، لە باخە بەناوبانگەکانی، باخی (سین کوپی) ، باخی (حەدیقە) ، باخی (حەسەن ئەفەندی) و باخی (قەسرەکە) ن.
(کۆپری گەورە) پردێکی بەردی کەوانەییە لە (11) تاق پێکهاتووە، بە خشتی چوارگۆشەی (سوڵتانی) تایبەت و بە هەزاران کرێکاری ئێرانی و ناوخۆیی لەلایەن خوشکی شا (محەمەد عەلی میرزا) حاکمی کرماشان درووستکراوە، مەبەست لە بوونیادنانی ئەم پردە، کارئاسانی بووە بۆ پەڕینەوەی هەزاران سەردانکەری شیعەی ئێرانی بۆ نەجەف و کەربەلا و کازمییە، ئیدی ئەم پردە هەردوو بەری شارەکە بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
ناوەندی شاری خانەقین تەنیا پێنج کیلۆمەتر لە سنووری ئێران دوورە، بۆیە هەموو ساڵێک لە بەهاران ڕەشماڵی سنجاوی ئەودیوی سنوور دەهاتن لە دەوروبەری خانەقین بە کاتی ڕەشماڵیان هەڵدەدا و بەشێوەیەکی کاتی لەوێ نیشتەجێ دەبوون و خەریکی فرۆشتنی بەروبوومەکانیان و کڕینی خورمای خانەقین بوون.
خانەقین خاکەکەی پڕ پیت و بەرەکەتە و ئاو و هەوایەکی گونجاوی هەیە بۆ باخداری و کشتوکاڵ، بەگشتی بەهەموو جۆرەکانیەوە، خانەقین بە بەروبوومی خورما و پرتەقاڵ و هەنار و گەنم و جۆ و برنجی عەنبەری بنکورە بەناوبانگە، سەرەڕای ئەمەش خانەقین لە شارە هەرە گرنگەکانی کوردستانە لە بواری نەوت و کانزاکانی دیکەوە دوای #کەرکووک# دێت.
لەبەر هەڵکەوتەی جوگرافی و بایەخی ئابوورییەوە لە سەردەمی عوسمانیدا، هێڵی شەمەندەفەر و لە سەردەمی مەلیکیدا پاڵاوگەی نەوت و کارگەی درووستکردنی بەرمیل و تەنەکە و پێداویستییەکانی بواری نەوت تێیدا درووستکراون. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە خانەقین (5) سینەما و (4) پەڕتووکخانە و (6) مزگەوت و (2) حسێنییە و (1) کڵێسە و (6) حەمامی گشتی و (3) قەیسەری و (5) خان و (8) سەرتاشخانە و (14) چایخانە و (3) چێشتخانە و (6) کەبابخانە و (7) خەیاتی چاکەت و پانتۆڵ و (5) شوێنی وێنەگرتن و (3) شوێنی فرۆشتنی مەشروبات و (3) یانەی شەوانە و (4) هۆتێل و خواردنەوە و لقێکی باتە و دجلە بۆ فرۆشتنی پێڵاوی تێدابوو.
یەکەم قوتابخانە لە خانەقین لە ساڵی (1887) لە سەردەمی عوسمانیدا لە عالیاوە دامەزراوە لە دواییدا (2) قوتابخانەی ئامادەیی کوڕان و کچان و (3) قوتابخانەی ناوەندی و (6) قوتابخانەی سەرەتایی کوڕان و کچان و (1) نەخۆشخانەی گشتی و (2) بنکەی تەندرووستی و (1) بنکەی بەیتەرە (ڤێتێرنەری) و (1) دەرمانخانەی تێدا بووە.
بەهۆی ئەو پاشخانە دەوڵەمەندەی خانەقین، بەتایبەت لە بواری کولتووری و کۆمەڵایەتی و بەهۆی ئەوەش کە شارێکی پیشەسازیش بووە، هەمیشە خەڵکەکەی خاوەن ئاستێکی بەرزی هۆشیاری بوون. بۆ نموونە لە خانەقین سوڵحی عەشائیری نەبووە، بەردەوام خەڵکەکە پابەندی یاسا بوونە و بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان پشتیان بە یاسا بەستووە، نەک عەشیرەت و عەشیرەتگەری. ئەمە دەرخەری ئاستی مەدەنییەت و شارستانییەتی شاری خانەقینە کە چەند گەشەکردوو و پێشکەوتوو بووە، ئەگەر لەگەڵ شارەکانی دیکە بەراوردی بکەین.
بۆ گرنگیدان بە کشتوکاڵ و خاکەکەی، لە سەردەمی حوکمی عەبدولکەریم قاسمدا لە ڕێگەی جۆگەی (باڵەجوو) ئاو لە ڕووباری سیروانەوە بۆ خانەقین هێنراوە، ئەمەش بووەتە هۆی بووژانەوەی کشتوکاڵ لە دێهاتەکانی ئەو ناوچەیە و بووەتە سەرچاوەیەکی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەش بۆ شارەکە، لە ڕۆژهەڵاتی شار جۆگەی باڵەجوو لەگەڵ ئەڵوەن یەکدەگرنەوە و بەشێکیشی دەڕژێتەوە ناو (کۆردەرە) ، ئەمیش لە خوارەوەی خانەقین خۆی دەخزێنێتە ناو ئەڵوەنەوە.
وەزیری کشتوکاڵی ئێراق لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم خەڵکی خانەقین بووە، کە ناوی (عادل جەلال) بوو، ئەفسەری پلەبەرزی سوپای ئێراق بووە، لەگەڵ (ضباط الاحرار) لە شۆڕشی (1958) بەشدار بووە، لەنێوان (1961-1963) وەزیری کشتوکاڵ بووە.
#مام جەلال# دەیگێڕایەوە کاتی خۆی خەڵکی خانەقین بەهۆی زۆرداریی حاجی جەلالی باوکی عادل لەبەرانبەر وەزارەتی بەرگریی ئێراق لە بەغدا خۆپیشاندانیان کردووە بە دروشمی (عەبدولکەریم قارەمان، حاجی جەلال خواردەمان) . خانەقین و نەجەف دوو گەورەترین شارۆچکەی ئێراق بوون، دواتر نەجەف کرایە پارێزگا و خانەقینیش وەکوو خۆی مایەوە بە بیانووی نزیکیی لە سنووری ئێران، ڕژێمی بەعس هیچ بایەخی بەم شارە نەدەدا و هەر خەریکی بچووککردنەوەی بوو لە ڕووی ئیدارییەوە، هەوڵی دەدا بیکاتە شارەدێ و بیخاتە سەر (#جەلەولا#) ، لەجیاتی خانەقین بکاتە قەزا.
بەبەهانەی ناکۆکی و ململانێی نێوان ئێران و ئێراق، شارە سنوورییەکانی وەکوو مەندەلی و خانەقین و #هەڵەبجە# و #پێنجوێن# و...هتد لەلایەن ڕژێمەوە پشتگوێ دەخران، بەپێچەوانەی وڵاتانی ڕۆژاوا کە چەند بایەخ بە شارە سنوورییەکانیان دەدەن تەنانەت دەیکەنە پایتەختیش وەکوو کۆپنهاگن و برۆکسل و جنێڤ و چەندینی دیکە.
سەرەڕای نەهامەتییەکان پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەم شارەدا بەهێز بووە، کورد هەمیشە لە خانەقین زۆرینە بووە، تورکمان و عەرەبی ( معدان) گامێشەوان و ژمارەیەکی کەم لە فەرمانبەرانی عەرەبی گوێزراوە بۆ یەکە ئیدارییەکانی خانەقین هەبوون
لە شارەکەدا. سوننە و شیعە و کاکەیی و ئەرمەن و سابیئەو مەسیحی (کریستیان) و یەهودیش (جوو) هەبوون، هەمووان بەبێ جیاوازی دەژیان لە خەم و خۆشی پێکەوەبوون، مەراسیمی عاشوورا و زیکری دەروێشەکان و شەوچرای کاکەییەکان و سەری ساڵی مەسیحییەکان بەبێ جیاوازی و ترس هەموویان لە خانەقین ئەنجامدەدران.
بەهۆی خەسڵەتە هەمەجۆرەکانیەوە خانەقین هەرچەندە لەرووی ئیدارییەوە شارۆچکە بووە، بەڵام خەسڵەتی شاری هەبووە، لەرووی پێکهاتەوە هەمەچەشن و پاشخانێکی دەوڵەمەندی ڕۆشنبیری و پیشەسازی هەبووە، ئەمە وایکردووە کە سیما شارستانیەکانی لە هی بەشێک لە پارێزگاکان دەوڵەمەندتر بن.
تەنانەت تیپی تۆپی پێی خانەقین هەموو پێکهاتەکانی لەخۆگرتبوو، یەکێک لە تیپە بەهێزەکانی پارێزگای دیالە بوو، کچانی خانەقین بەشداریی چالاکی وەرزشی قوتابخانەکانیان دەکرد لەسەر ئاستی ئێراق، ئەمەش بۆ ئەو سەردەمە دەگمەن بوو،
لە چلەکانی سەدەی ڕابردوو، مونەوەرەکانی ئەم شارە بەشداریی بزووتنەوەی کوردایەتییان کردووە، لە ڕیزەکانی حیزبی ڕزگاری و شۆڕش و هیوا خەباتیان کردووە، لەوانە ڕەشید باجەلان و مەلا سەید حەکیم و عەزیز پشتیوان و شێخ موراد و چەندانی دیکە،
پێشتریش لە شۆڕشی بیست و شۆڕشی شێخ مەحموود و دواتر لە شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێشدا خانەقینییەکان نەک درێخییان نەکردووە، بەڵکوو بەشداریی کاریگەر و بەرچاویان هەبووە.
لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول لە شارەکەدا پارتی بە هەردوو باڵەکەیەوە، (مەلایی) و (جەلالی) ، حیزبی شیوعی بە لیژنەی مەرکەزی و قیادەی مەرکەزی هەبوون، لە دواییشدا حیزبی بەعس لەناو عەرەبە هاوردەکان بە موتوربەی ژمارەیەکی کەمی خەڵکی خانەقین پەیدابوو، ئەوکاتە هیچ حیزبێکی ئیسلامی نە شیعە و نە سوننە لە شاری خانەقین نەبوون.
لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە ئەم شارە خاوەن چەندین کەسایەتی ناسراوە، لەوانە عەبدولمەجید لوتفی و شێخ موراد و مەلا عەبدوڵڵای بێداری و مەلا محەمەدی #جوانڕۆ#یی و مامۆستا موحیەدین و مەجید غاندی و ئەحلام مەنسوور.
لە بواری هونەریشدا خاوەنی خەڵکانی وەکوو ئیسماعیل خەیات و سەباح موحیەدین و نەجم محەمەد ئەمین و خەلیل زەهاوی و خوداداد عەلی و خەلیل وەندی و فایق حەسەنە.
هەر بۆ نموونە ڕشتەی بەشێک لە ناودارانی خانەقین لەو سەردەمەدا ئەمانە بوون: عەلی خان، فەتحوڵڵا بەگ، تاهیر عوزێر، شێخ وەهاب، کوێخا سالم، حسێن بەگ، موفتی مودەریس، سەید محەمەد شوبەر، میرزا ڕەحیم زەنگەنە، ئەکرەم ئەفەندی، ڕاغب بێگ، حەسەن ئەفەندی، وەسمان بەگی شەرەفبەیانی، کامل خەماسە. ئەوانەی من بەخەیاڵمدا هات ئەمانە بوون، بە ڕاستی داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی لەم نووسینە کوورتەدا هەموو لایەنەکان باس بکەم و ناویان بێنم.
لە کۆتاییدا ئەو دێڕە بەناوبانگەی مامە (جەمال ئاغا) قەرز دەکەم و لەسەر مەزهەبی ئەو زاتە کە دەڵیت: بەهەشت لەسەر شێوەی سولەیمانی داڕێژراوە!، منیش دەڵێم: خانەقین لەسەر شێوەی بەهەشت دامەزراوە! [1]
ئەم بابەتە 692 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ڕووداو 20-12-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-12-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 26-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 692 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,470
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.125 چرکە!