پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کودەتای شوقەکان، مەترسییەک لە ئێستا و ئایندەدا!
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کودەتای شوقەکان، مەترسییەک لە ئێستا و ئایندەدا!

کودەتای شوقەکان، مەترسییەک لە ئێستا و ئایندەدا!
$کودەتای شوقەکان، مەترسییەک لە ئێستا و ئاییندەدا!$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#15-05-2022#
لەم چەند ساڵەی دواییدا یەکەم شت کە هەستی پێدەکەی لە هەرێمی کوردستان دا زیادبوونی خێرای شوقە و یەکەکانی نیشتەجێبوونە، بە جۆرێک بازرگانەکان شەو و ڕۆژییان خستووەتە سەر یەک بۆ تەواوکردنیان، بەتایبەتیش شوقە و شارە جیاکراوەکان لە گەڕەکە ئاساییەکانی دەوروبەرییان ڕۆژبەڕۆژ باڵا دەکەن و لە زیادبووندان، هەر بۆ نموونە مانگێک لەدەرەوەی #هەولێر#بیت کە گەڕایەوە دەبینی چەند باڵەخانەی نوێ سەریان دەرهێناوە، بە جۆرێک لەهەر شوێنێک زەوییەکی باش یان سەوزاییەک مابێت (ئینجا موڵکی حکومەت بێت باشتریش) هەر زوو دەکرێتە یەکەی نیشتەجێبوون. لە دوای 2003 شۆڕشێک لە داگیرکردنی زەوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە کە بەداخەوە بەشێکی زۆریشی بەناوی وەبەر‌هێنان و چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوونە، ئەوەی سەیرتریشە بەشێکی هەرەزۆری ئەو یەکانە خەڵکی کەمدەرامەت نەک ناتوانێ بیانکڕێت، بەڵکوو ناتوانێ بەکرێشیان بگرێت یان هەر لە چێشتخانە و کافتریاکانیشیان بتوانێت قاوەیەک بخواتەوە. ئەوەی لە هەمووشی زیاتر ئازارم دەدات ناوی زیاد لە 90٪ ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون و کلکەکانیان (کە کافتریا و مۆڵ و هۆڵەکانن) ناوی بیانین، تەنیا بۆ نموونە لە شاری هەولێر چەند ناوێک ئاماژە پێدەدەم: گوندی ئەمریکی، ئیتاڵی، کۆری، لوبنانی، ئیسپانی، ئینگلیزی...تاد. یانیش: سکای تاوەرز، سکای ڤیوو، وەیڤی ئەڤینییو، پارک ڤیوو، سیتی ڤیو، فلۆریا سیتی، فیوچەر سیتی، ماس سیتی، توین تاوەرز، کوین تاوەرز، کەمپەنسکی، سەن تاوەرز، ئیمپایەر، بۆلیڤارد، پێڕل ئیمپایەر، کواترۆ تاوەرز، ڕۆنا تاوەرز، ڕۆیا تاوەرز، سکای، سەن تاوەرز، ڕامی تاوەرز...تاد. هەڵبەتە ئەمە تەنیا ناوی هەندێک لەو شوێنانەیە کە ڕۆژانە لە هەولێر دەکەونە بەرچاوم، هەڵبەتە چەندانیش دیکەش بەڕێوەن! پێم سەیرە ئێمە خەریکە بە دەستی خۆمان کولتوور و زمان و دیمۆگرافیای وڵاتی خۆمان دەشێوێنین، هەڵبەتە ئەمە وایکردووە کافتریا و خواردنگە و قوتابخانە و دایەنگە و شوێنەکانی دیکەش ڕۆژبەڕۆژ ناوی بیانییان بخەنە سەر، تاوەکوووای لێهاتووە لەهەر سەرە کۆڵانێک دووکانێکی بچووک هەبێت ناوێکی بیانییان لێناوە. لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا درووستکردنی ئەو هەموو یەکانەی نیشتەجێبوون لە پەرۆشییە بۆ دابینکردنی دەرفەتی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک یان مەبەستە سەرەکییەکە شتێکی دیکەیە؟
من لەم نووسیەنەدا قسە لەسەر دیوە باشەکانی ئەو بوارە ناکەم ئەگەر هەشبێت (چونکە لەڕووی سیاسی و ئابووریشەوە هەر شتێک پلانێکی ستراتیژی- دامەزراوەیی لە پشت نەبوو، لێکەوتە باشەکانیشی تەنیا کاتی و کوورتخایەنەن) ، بۆیە تەوەری سەرەکی ئەم نووسینە تایبەتە بە لێکەوتە کولتووری، سیاسی ، کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافییەکانی شۆڕش نا، بەڵکوو کودەتای یەکەکانی نیشتەجێبوون کە وای دەبینم لە ئاییندەیەکی مامناوەنددا (5 -10 ساڵ) خراپ لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تاوەکوودیمۆگرافیش دەکەوێت لە هەرێمی کوردستان. لەم بابەتە هەوڵدەدەم لە چەند گۆشەیەکدا بەتایبەت لەڕووی سیاسییەوە ئەم مەترسیانە بخەمەڕوو:
• لە دوو ساڵی داهاتوودا 40 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تەنیا لە هەولێر دەکەونە بازاڕەوە، ئایا بۆ ئەمە حیسابی خزمەتگوزاری وەک ئاو، کارەبا، سەوزایی و ئاوەڕۆ و توانای شەقامەکان کراوە؟
• پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بوونەتە هۆکاری داگیرکردنی زۆربەی زەوییە نایابەکان لە هەرێمی کوردستان، کەچی بە پێچەوانەوە دەکرێت بکرێنە شوێنی گشتی و هەموو خەڵک سوودییان لێ ببینێ، بەڵام ئێستا لەپێناو بەرژەوەندی و چاوچنۆکی چەند بازرگانێکی سیاسی خەریکە هەمووی دەکرێتە شوقەو لەسەر خەڵکی دەوڵەمەند و بیانی تاپۆ دەکرێت.
• بەپێی هەندێک لە ئامارەکانی حکومەت تەنیا لە شاری هەولێر، نزیکەی 600 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر خەڵکی عەرەب تاپۆکراوە، ئەمە جگە لە دەیان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە لە ئاییندەدا درووستدەکرێن؛ کڕیارەکانیش بەپێی داتاکان نزیکەی 60٪ عەرەبن، بە جۆرێک ئێستا چەند نەوەیەکی عەرەب لە کوردستان گەورەبوون، ئامادەنین بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. بەپێی لێدوانی سەرۆک کۆماری ئێراق د. #بەرهەم ساڵح# لە کۆنگرەی گۆڕانی ئاوهەوا کە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) ڕێکیخستبوو، بەبیابانبوون لە 39٪ی خاکی ئێراقی گرتووەتەوەو لە 54٪ زەوی کشتوکاڵیی ڕووبەڕووی شۆربوون بووە. لە ماوەی ساڵی 2020 بۆ 2021 زیاتر لە 160 کیلۆمەتر چوارگۆشە بەتەواوی بووەتە بیابان و کەڵکی ژیانی نەماوە. ئەم دۆخە ژینگەییە بێگومان مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستانیش درووست دەکات. لە باشووری ئێراق گوندەکان ڕوو لەشارەکان دەکەن، بەڵام لەداهاتووی نزیکدا شارەکانیش ژیانیان تێدا زەحمەت دەبێت! بۆیە بەدڵنیاییەوە بەشێکیان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و لەو یەکە نیشتەجێبوونانەی کە ئێستا لەسەر حیسابی ژینگە و سەوزایی هەرێمی کوردستان درووستدەکرێن نیشتەجێ دەبن، ئەمەش دواتر قەیرانی دیمۆگرافی، ئاو، خزمەتگوزاری و چەندان پرسی دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
• شوقەکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون بوونەتە هۆی چوونە دەرەوە و هەڵمژینی بەشی هەرە زۆری پارەی کاشی هەرێمی کوردستان، لەبەر کەمی متمانە بە بانکەکان، هەر پارەیەکی کاشیان دێتە دەست خەڵک دەیخەنە ناو ئەو پڕۆژانە.
• وەبەرهێننان لە کەرتی خانووبەرەدا دەرگای کردووەتەوە بۆ پەیوەندی سیاسی و کەسانی نزیک لە بەرپرسەکان و بازرگانەکان کە دەسترێژی بکەنە سەر موڵکی گشتی و داگیری بکەن. بەداخەوە، لە چەندساڵی ڕابردوودا زۆربەی ئەوانەی سوودمەندبوون لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون خەڵکی دەوڵەمەند بوون نەک ئەوانەی کەم دەرامەتن.
• درووستکردنی هەستی نامۆبوون لای گەنجان، بەتایبەتیش گەنجانی دەرەوەی شار و گەڕەکە هەژارنشینەکان کە ڕۆژبەڕۆژ هەست دەکەن شوێنی نیشتەجێبوونی گەورە درووستدەکرێن، بەڵام بۆ ئەوان نین. ئەمە جگە لەوەی یەکەکانی نیشتەجێبوون جۆرێک لە هەستی چینایەتییان درووستکردووە، بۆ نموونە کۆمەڵێک شوێن یان هەندێک لەو شارانە هەموو پێداویستی خزمەتگوزارییان بۆ دابینکراوە، بەڵام لەبەرانبەردا گەرەکە هەژارنشیەنەکانیش هەن، کە لەوپەڕی نزمی خزمەتگوزاریدان. دواتر زۆرینەی سیاسییە دیار و ئەندام پەڕڵەمان و وەزیر و ڕاوێژکارەکانن لەم سیتی و تاوەرانە یان ئەوەی ناوییان لێناوە زۆنی زێڕین دەژین!. ئەم جیاکارییە چینایەتییە لە ئاییندەدا کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر لاوازبوونی متمانەی سیاسی نەک تەنیا بە دەستەبژێری سیاسی بەڵکوو بە خاک و نیشتمانیش.
• گرانیی نرخی کافتیریا و چێشتخانەو مۆڵەکانی بەشێک لەو ناوچانە کە نرخەکەی پێنج ئەوەندی بازارە میللییەکانە، وایکردووە گەنجێکی گەرەکە میللییەکان بە حەسرەتیشەوە نەتوانێت قاوەیەک لەو کافتیریا گرانبەهایانە بخواتەوە. ئینجا لەزۆربەی ئەو چیشتخانە و کافتریایانە زمانی سەرەکی عەرەبی و ئینگلیزییە، کوردی قسەکردن دەگمەنە، وا بڕوات دەبێتە عەیبەش!
• نەبوونی سیستمێکی بانکی و متمانە بە بانکەکان وایکردووە خەڵک چەند کاشی هەبێت هەمووی بخاتە ناو ئەو پڕۆژانەوە، ئەمەش دواجار هەڵاوسانی دارایی درووست دەکات بەتایبەت لە نرخی ئەم یەکانە و کاریگەریشی درووستکردووە لەسەر زەوی نیشتەجێبوون لە ناوچەکانی دیکەیش.
• بەگوێرەی بەدواداچوونێکی پەڕڵەمانتار (هیڤیدار ئەحمەد) لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە 01-08-2006 تاوەکوو15-09-2021 نزیکەی 59 ملیار دۆلار بووەتە پڕۆژەی وەبەرهێنان. واتە بە هەموو کەرتەکانی دیکەی (بازرگانی، پیشەسازی، تەندرووستی، بانکەکان، خزمەتگوزاری و گەیاندن و گواستنەوە و فێرکردن) لەکۆی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان 48.6٪ بووە. بەڵام تەنیا لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و گەشتیاری کە خانوو و شوقە لەخۆدەگرێت 51٪. واتە لەکۆی نزیکەی 59 ملیار دۆلار، تەنیا 28 ملیار دۆلار بۆ کەرتەکانی (بازرگانی، پیشەسازی، تەندرووستی، بانکەکان، خزمەتگوزاری، گەیاندن، گواستنەوە و فێرکردن) بووە کەچی 30 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون و گەشتیاری بووە. ئەمە ناهاوسەنگییەکی خراپە لە گەشەی ئابووری و پەراوێزخستنی کەرتە سەرەکییەکانی وەبەرهێنان.
لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و خەمی گشتی بە پێوسیتی دەزانم، تاوەکوو زووە حکومەتی هەرێمی کوردستان چیتر ڕێگە نەدات ئەو زەوییە گشتییانەی حکومەت شوقە و یەکەکانی نیشتەجێبوونی لەسەر دروسبکرێت، شارەکانمان کەمترین ڕووبەری سەوزاییان تێدایە، لەبەرانبەریشدا خەریکە بە باڵەخانەی بەرز و شوقە دەخنکێندرێن کە لە ڕاستیدا مەبەست لێی دەسکەوتنی خێرای قازانجی زۆرە نەک پێویستی بۆ یەکەی نیشتەجێبوون.
لە دوای 2003ەوە سەدان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون درووستکراوە، بەڵام ژمارەی پارک و شوێنە گشتییەکان بەتایبەت کە گەنجان بتوانن کاتی بێکارییان تیدا بەسەربەرن بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن. هەرێمی کوردستان لە بەردەم کێشەی هەڵاوسانی ڕێژەی گەنجاندایە (Youth bulge) ، ساڵانە نزیکەی 50 هەزار گەنج لە هەرێمی کوردستان دێنە بازاڕی کارەوە کەچی نە کەرتی تایبەت وەریاندەگرێت نە کەرتی گشتییش ئەو توانایەی هەیە، ئەمانە دەبێت شوێنی گشتی و دەرفەتی کاریان بۆ بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پەنا نەبەنە بەر تووندوتیژی سیاسی و مادەی بێهۆشکەر و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، نەک شوقە و باڵەخانەی بەرزییان بەسەردا درووستبکەین کە نەتوانایان هەیە بیکڕن نە بەکرێش بچنە ناوییەوە، ئەمەش ئەوەندەی دیکە پاڵیان دەنێت بۆ تووڕەیی و کۆچ و دژایەتیی نیشتمان و پرەنسیپە نەتەوەییەکان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 453 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 15-05-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 15-05-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 26-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 453 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.235 چرکە!