پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,484
وێنە 106,126
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,507
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە هەرەسی یەکێتیی سۆڤێتەوە بۆ گەڕانەوەی قەیسەر
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە هەرەسی یەکێتیی سۆڤێتەوە بۆ گەڕانەوەی قەیسەر

لە هەرەسی یەکێتیی سۆڤێتەوە بۆ گەڕانەوەی قەیسەر
$لە هەرەسی یەکێتیی سۆڤێتەوە بۆ گەڕانەوەی قەیسەر$
#عادل باخەوان#
#27-12-2021#
کاژێر19 و 32 خولەکی ئێوارەی #25-12-1991# بوو، بۆ دواجار ئاڵا سوورەکەی یەکێتی سۆڤێت، بە چەکوچ و داسەکەوە، لە مەیدانە سوورەکەی مۆسکۆ هێنرایە خوارەوە. چ چرکەساتێکی گەورەی مێژوویی بوو! لە هەمانکاتدا میکایل گۆرباتشۆڤ، دوا سەرۆکی یەکێتی سۆڤێت، دوا وتاری ماڵاوایی لە دوانزە خولەکدا پێشکێشکرد و لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەیدا، سەرلەبەری یەکێتی سۆڤێتیش هەڵوەشایەوە.
لەو دوانزە خولەکەدا گۆرباتشۆڤ تەواوی ئەو هۆکارانەی بە کوورتی باسکرد کە ئەم ئیمپراتۆریەتە مەزنەی گەیاندە دۆخی هەڵوەشانەوە و هەرەس. ئەو ئێوارەیە چاوەکانی هەموو دنیا لەسەر مۆسکۆبوون و هەر دوای وتارەکەی، تەواوی سەرکردەکانی دنیای ئازاد زۆر بەگەرمی پیرۆزباییان لە ڕاشکاوی و ئازایەتی گۆرباتشۆڤ کرد و وەک پاڵەوانێکی گەورەی مێژوویی پێناسەیان کرد.
$رووسیای پاش یەکێتی سۆڤێت$
ئەو ئێوارەیەی کە کۆی پایتەختەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا ئاهەنگیان بە بۆنەی هەرەسی یەکێتی سۆڤێتەوە دەگێڕا، مۆسکۆ وەک خەمگینترین شاری دنیا دەرکەوت و هیچ جۆرە دەربڕینێکی بەختەوەری تێدا بەدینەدەکرا، وەک ئەوەی کە ڕووسەکان نە تووشی شۆک بوون و نە بەختەوەری.
لەڕاستیدا ئەوەی لە 25 -12-1991 ڕوویدا، دەرەنجامی پرۆسێسێک بوو کە چەندین ساڵ پێشتر دەستیپێکردبوو. هەر لە ڕووخانی دیواری بەرلینەوە تاوەکو دەگاتە واژۆکردنی پەیماننامەی ڤارسۆڤی، زنجیرەیەک ڕووداوی گرنگ و باڵا هەلومەرجی بابەتیان ئامادەکرد کە ڕووسەکان بەخێرایی تێبگەن لەوەی کە خۆری یەکێتی سۆڤێت لە ئاوابوونێکی حەتمیدایە و ئیتر کاتی ئەوە هاتووە مۆسکۆ، لەجیاتی گەڕان بەدوای سکرتێرێکی نوێ بۆ پارتی کۆمۆنیست، بەدوای قەیسەرێکی نوێدا بۆ جیهانێکی نوێ کە لە درووستبووندایە بگەڕێت.
لەنێو ئەو هەمەلومەرجە بابەتییەدا، سوپای سوور ناچار دەکرێت بەوەی کە یەک بە یەک ئەو وڵاتە ئەوروپییانە بەجێبێڵێت کە کرابوونە بەشێک لە یەکێتی سۆڤێت. بەوشێوەیە نیو ملیۆن سەربازی سوپای سوور ناچار دەکرێن بەوەی کە بەزووترین کات چیکسلۆڤاکیا، هەنگاریا و پۆلۆنیا بەجێبێڵن و ئەمەش وایکرد کە سەرەتاکانی هەڵوەشانەوەی یەکێتی ئەو پانزە کۆمارەی کە سۆڤێیتیان لێ درووستکرابوو دەستپێبکات و یەکەم هەنگاویش لیتوانیا دەینێت و سەربەخۆیی خۆی ڕادەگەیێنێت.
هەر لەنێو ئەو هەلومەرجە بابەتییەشدایە کە قەیرانێکی کوشندە ڕووسیا دادەپۆشێت: ڕێژەی بەرهەمهێنان بەڕادەیەکی دراماتیکی دادەبەزێت، هەڵاوسانی ئابووری دەگاتە لووتکە، گرانی دەبێتە دیاردە، نرخی شتەکان سنوورەکانی بەرزبوونەوە تێدەپەڕێنن و دەسەڵات توانای دابەشکردنی مووچەی لەکاتی خۆیدا نامێنێت و بەشێکی زۆری فڕۆکەخانەکانیش دادەخرێن، بەبێ ئەوەی پڕۆژەی پرۆسترۆیکای گۆرباتشۆڤیش بتوانێت هیچ کاراییەکی ئەوتۆ بەسەر ڕیفۆرمکردنیانەوە دابنێت.
لە دۆخێکی ئاوا کارەساتاویدایە کە ڤلادیمێر پووتین وەک پاڵەوانی ڕزگارکردنی ڕووسیا لە قەیرانەکان و بەهێزکردنەوەی مۆسکۆ و گەڕانەوەی کەرامەت بۆ پێگە جیهانییەکەی خۆی بە وڵاتانی سیستمی ئینتەرناسیۆنال بەگشتی و ڕووسەکان بەتایبەتی دەناسێنێت.
$قەیسەر و گەڕانەوەی دەسەڵاتی دەستتێوەردان$
لە #25-12-2021#دا، واتە سی ساڵ دواتر، قەیسەرە نوێیەکەی مۆسکۆ چیتر هەمان ئەو کێشانەی نییە و چیتر بەهەمان ئیشکالی و جیهانبینی و خەون و بەرژەوەندی و گرەوی دنیایەکی ئیوتۆپی کۆمۆنیستیی نییە. ئەوێک کە بیست و یەک ساڵە لە دەسەڵاتدایە، سەرەتا بە لەنێوبردنی تەواوی ڕکابەرە ناوخۆییەکانی دەستیپێکرد و ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی لە لاوازترین دۆخدا کوورتکردەوە، ڤلادیمێر چیتر ئەو قەیسەرە (وەحیدەیە) کە نابێ هیچ جۆرە (شەریکێکی) هەبێ! و هەرکەسێک بۆنی مەترسی لێبێت ڕاستەوخۆ تۆمەتی سیخوڕی بۆ بێگانەی دەخرێتە پاڵ و ڕەوانەی زیندانە تاریکەکان دەکرێت.
بێ شەریک و بێ ڕکابەر، قەیسەری نوێ دەستی کراوەیە و هیچ بەربەستێک لە ڕێگەی خۆیدا نابینێ بۆ بەدیهێنانی ستراتیژی بەهێزکردنەوەی ڕووسیا و تۆڵەسەندنەوە لە هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە پێیوایە بەشداربوون لە زەلیلکردنی ڕووسیادا. لێرەوە سەردەمی ڤلادیمێر پووتین دەبێتە سەردەمی گەڕانەوەی ستراتیژی دەستتێوەردانی مۆسکۆ لە کاروباری دنیادا و سەرەتاش بە جەنگی جۆرجیا لە 2008 دا دەستپێدەکات و دواتر لە 2014 دا دەگاتە ئۆکرانیا.
ڕاستە ئابووری ڕووسیا لە هەلومەرجێکی بەهێز و سەقامگیر و سەربەخۆ و سەروەری تەواودا نییە و چەندین هەڕەشەی بوونیەوی لەسەرە، بەڵام ئەمە ڕێگە لەوەناگرێت کە ڤلادیمێر پووتین وەک جەندرمەیەکی نوێی سیستمی جیهانی مامەڵە بکات و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورپا ناچاربکات بەوەی کە ملبدەنە داواکاری و خواست و بەرژەوەندییەکانی، چ لە بەلقان، چ لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات و چ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا. کاتێک لە 2014 دا هێزە تایبەتەکانی ڕووسیا پەلاماری (کریمێ کە نیمچە دوورگەیەکە لە باشووری وڵاتی ئوکراینا) دەدەن و تائێستاش داگیری دەکەن، نە ئەمریکا و نە ئەوروپا ناتوانن پووتین ناچاری کشانەوە بکەن.
پەروەردەی نێو مێژوویەک لە دەزگای هەواڵگری، ڤلادیمێر پووتین وشیارە بەوەی کە لەکۆتاییدا بەشێکی زۆری ململانێ دیپلۆماتییە جیهانییەکان بە زەبری هێز یەکلاییدەکرێنەوە نەک لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و هەر ئەم لۆژیکی بیرکردنەوەیەشە کە، سەرەڕای قەیرانە ئابووریەکانی ڕووسیا، بودجەی سوپا بە ڕێژەی 175 % بەرزبکاتەوە و بڕی 61، 7 ملیار دۆلاری ساڵانەی بۆ تەرخان بکات.
لە ڕێگەی دەستتێوەردانە بەردەوامەکانی لە جۆرجیا، ئۆکرانیا، سووریا، لیبیا، بیلاڕووسیا، ...، ڤلادیمێر پووتین دەخوازێت بە وڵاتانی سیستمی ئینتەرناسیۆنال بڵێت کە چیتر پەراوێزخستنی ڕووسیا نەک هەر قبووڵ نییە، بەڵکوو گرفتی گەورەش درووست دەکات و ناکرێ بەبێ مۆسکۆ ئێوە بتوانن لەگەڵ قەیرانە گەورەکاندا مامەڵە بکەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.
$ئەژنۆکانی قەیسەر لەسەر سنگی ئۆکرانیا$
زیاتر لە مانگێکە دەیان هەزار سەربازی ڕووسی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا مانۆڕی سەربازی دەکەن و هەڕەشەی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاوە زۆر بە جیدی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. سەرۆککۆماری فەرەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆ بادین ڕاستەوخۆ هاتنە سەر هێل و دانووستاندنیان لەگەڵ سەرۆک پووتیندا کرد.
ناچارکردنی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دانووستاندن لەگەڵ ڕووسیادا، خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکی دیپلۆماسییە بۆ قەیسەرە بێ شەریکەکەی مۆسکۆ. هەروەها ناڕەزایی مۆسکۆ لەبەرانبەر وەرگرتنی ئۆکرانیا وەک ئەندام لەنێو (ناتۆ) دا بەهەند وەرگیرا و پاریس و واشنتۆن ئامادەییان دەربڕیوە بۆئەوەی لەم بارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ مۆسکۆ بکەن. ئەمەش دیسان سەرکەوتنێکی دیکەی ڤلادیمێر پۆتینە لەبەرانبەر ڕکابەرەکانیدا.
ئەم دوو سەرکەوتنە هۆکاری سەرەکی ئەوەن کە لە25 دێسەمبەری 2021 دا، ڤلادیمێر پووتین بە فەرمی هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا بکشێنێتەوە و بەشێوەیەکی کاتی چڕی مەترسی پەلاماردانی ئۆکراینا خاوبکاتەوە، بەبێ ئەوەی کۆتایی پێبێنێت.
پووتین کە ناسراوە بەوەی یاریزانێکی بەهێزی شەترەنجە، زۆر بەوری و بە زیرەکی و بەوپەڕی عەقڵانییەتی دوور لە سۆزەوە، لەسەر تەختەی شەترەنجەکە یاری دەکات و دەزانێت کەی گوشار لەسەر پاشا درووست دەکات و کەی دەکشێتەوە و لە چ کاتێکی گونجاویشدا پاشاکانی وەک بەشار ئەسەد و ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ دەپارێزت و لە چ کاتێکیشدا کش مەلیکیان لێدەکات.
ڕاستە مۆسکۆ تەواو وشیارە بەوەی کە لەسەر ئاستی ئابووری و سەربازی و سیاسی واشنتۆن نییە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە چیتر واشنتۆن ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ مۆسکۆی 2022 ی ڤلادیمێر پۆتیندا بکات وەک ئەوەی کە هێشتا هەر لە ساتەوەختی هەرەسی یەکێتی سۆڤێتی 1991دا بێت. [1]
ئەم بابەتە 317 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 27-12-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-12-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 317 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,484
وێنە 106,126
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,507
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!