پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,452
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تورکیای نوێی سەرۆک! ئەردۆغان
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تورکیای نوێی سەرۆک! ئەردۆغان

تورکیای نوێی سەرۆک! ئەردۆغان
$تورکیای نوێی سەرۆک! ئەردۆغان$
#عادل باخەوان#
#24-03-2022#
ساتەوەختی سەرهەڵدانی شۆڕشەکانی دنیای عەرەبی، لە کۆتایی ساڵی 2010 دا، لە هەمانکاتدا ساتەوەختی پێداچوونەوە و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سیاسەتی دەرەوەی تورکیای سەرۆک! ئەردۆغانە. لەم داڕشتنەوەیەدا، تورکیای داد و گەشەپێدان پێیوابوو کە ئەو مۆدێلە تایبەت و تاقانەیەی کە درووستیکردووە، دەکرێت بگوێزرێتەوە بۆ تەواوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سەرلەنوێ فۆڕمەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەیان لەسەر بینابکرێتەوە، درووست وەک سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کاتێک کە ئیمام خومەیینی دەیویست ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر هەمان مۆدێلی کۆماری ئیسلامیی ئێران بینابکاتەوە.
دوانزە ساڵ دواتر، هەر وەک چۆن ئیمام خومەیینی سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی شۆڕشەکەی بۆ وڵاتانی دیکە، ئاواش سەرۆک! ئەردۆغان تێگەیشت کە نەک هەر سەرکەوتوو نەبوو لە بیناکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر مۆدێلی داد و گەشەپێدان، بەڵکوو ئەم سیاسەتە وایکرد کە تورکیا لە دەوڵەتێکی گەورە و خاوەن پێگەی تایبەت لەنێو سیستمی جیهانیدا گوزەربکات بۆ دەوڵەتێکی پەراوێزخراو و تەنانەت سەرۆک! ئەردۆغانیش لە کەسایەتییەکی کۆکەرەوەی جیهانیەوە ببێتە (پێرسۆنا نۆن گراتا\ Persona non grata) بە لاتینی و بە عەرەبیش دەبێتە (شخصًا غير مرغوب فيه) .
لەنێوان چرکەساتی سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە ئەمریکادا و چرکەساتی جەنگی ڤلادیمیر پووتین لە ئۆکراینا، تورکیای سەرۆک! ئەردۆغان سەرقاڵی چوونە دەرەوەیە لەو وەهمانەی کە لە دوانزە ساڵی ڕابردوودا بۆ خۆی درووستکردبوو. پرۆسێسی چوونە دەرەوە لە وەهم، بە گەڕانەوەیەکی بەهێز و چڕ و کارا بۆ عەقڵی ساردی دەوڵەت و بۆ کولتووری پەیوەندییە کلاسیکییەکانی تورکیا بە جیهانەوە. ئەم پارادایمە نوێیە چەند دەرکەوتەی گرنگی هەیە و دەکرێت لە ڕێگەیانەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە سرووشتی زەمەنی نوێی تورکیای سەرۆک! ئەردۆغان تێبگەین.
$کۆتایی تورکیای برایانی موسڵمان$
شۆڕشەکانی توونس و میسر لە کۆتایی 2010 و سەرەتای 2011 دا دەستپێکی پەیوەندییەکی بەهێز و دینامیکیی نێوان تورکیا و ڕێکخراوی برایانی موسڵمان بوو. تورکیا لە یەککاتدا لە وەهمی ئەوەدا دەژیا کە لەهەر یەکێک لەم دوو وڵاتەدا، برایانی موسڵمان دێن و مۆدێلی تورکی کۆپی دەکەن و دنیای خۆیانی لەسەر درووستدەکەنەوە و پاشان تۆڕێک لە پەیوەندیی ئابووری و دیپلۆماسی و تەنانەت ئەمنی و سەربازیشی لەگەڵدا درووستدەکەن و پێکەوە دەبنە پۆلێکی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. لەپێناو ئەم وەهمەدا، تورکیا لەسەر ئاستی دەوڵەت باجی گەورەی دا، بۆ نموونە سیستمی پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەک هەر میسر و توونس دا تێکچوو، بەڵکوو گرفتی گەورەشی بۆ خۆی درووستکرد لەگەڵ هەموو ئەو دەوڵەتانەدا کە ڕێکخراوی برایانی موسڵمان بە هەڕەشە لەسەر خۆیانی دەزانن و نموونەی ئەو گرفتانەش زۆرن و ڕەنگە لێرەدا نەتوانین ڕیزیان بکەین.
پێداچوونەوەی ئەم وەهمە و بیناکردنەوەی پارادایمێکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەلایەن خودی سەرۆک! ئەردۆغانەوە، بە پەراوێزخستنی ڕێکخراوی برایانی موسڵمان دەستپێدەکات و لێرە بەدواوە برایانی موسڵمان نابنە چەقی ئەو پەیوەندییانەی کە سەرۆک! ئەردۆغان بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دەبەستنەوە.
$گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل$
لە 12 ساڵی ڕابردوودا و بەناوی کۆمەڵێک درووشمی ئایدۆلۆژی و عاتیفییەوە، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە خراپترین دۆخیاندا بوون. ڕاستە هەرگیز لە یەکتری نەپچڕاون، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە کێشەی فەلەستین لە چاپە حەماسییەکەیدا، زاڵببوو بەسەر حیکایەتە سیاسییەکانی سەرۆک! ئەردۆغاندا کە بەلایەوە زۆر گرنگ بوو خۆی وەک سەڵاحەدینی نوێی دنیای عەرەب و ڕزگارکەری قودس بخاتە سەر شانۆکان.
لەم پاراهەمیشە نوێیەدا، تورکیا نەک هەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دا ئاساییدەکاتەوە، بەڵکوو بە لووتکەی پرۆتۆکۆڵەوە خودی سەرۆک! ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆک!ی ئیسرائیل دەکات و خێزانەکەشی بە حیجابەکەیەوە پێشوازی لە خانمی یەکەمی ئیسرائیل دەکات و پێکەوە لەسەر خوانی ئێوارە کۆدەبنەوە. ئەمە یەکێکە لەو ئاماژە هەر گرنگانەی کە دەمانبەنەوە سەر تێزی گۆڕینی سیاسەتی سەرۆک! ئەردۆغان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. لێرە بەدواوە و لە حیکایەتەکانی سەرۆک! دا، ئیسرائیل وەک دوژمن و حەماس وەک هاوپەیمان پێناسە ناکرێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری تورکیا دەخرێنە پێش ئایدۆلۆژیا و پرسی پێگەی جیۆپۆلەتیکیی تورکیا دەخرێتە پێش پرسە عاتیفییەکانەوە.
$یەکێتیی ئەوروپا وەک قوڵایی$
لە 10 ساڵی ڕابردوودا کەم وڵاتی ئەوروپایی ماوە کە گرفتی لەگەڵ تورکیای سەرۆک! ئەردۆغان دا نەبووبێت، هەر لە یۆنانەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە ئەڵمانیا و فەرەنسا. ئەم گرفتانە لەیەک کاتدا ئابووری، سیاسی، کولتووری و تەنانەت ئەمنیش بوون. تورکیا بە کارتی ئاو و کۆچبەران هەمیشە گوشاری خستووەتە سەر ئەوروپا و وڵاتانی ئەورپاییش بە کارتی دیپلۆماسی و ئابووری گوشاریان خستووەتە سەر تورکیا. لەنێو هەلومەرجێکی 10 ساڵەی وادا، دۆڕاوی یەکەم تورکیا بوو!
وشیار بەم دۆڕانە و دەرەنجامە سەختەکانی لەسەر وڵاتەکەی، سەرۆک! ئەردۆغان دەخوازێت کۆتایی بەم دۆخە بێنێت و دوورکەوێتەوە لە وتاری بەریەککەوتن و لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەوروپادا بکاتەوە. لاپەڕەیەک کە هاوئاهەنگبێ لەگەڵ ئەو مێژووەی کە لە سەت ساڵی ڕابردوودا تورکیا و ئەوروپا پێکەوە درووستیانکردووە.
ڕاستە ئێستا تورکیا ئەندام نییە لە یەکێتیی ئەوروپادا، بەڵام هیچ گومانی تێدا نییە کە یەکێتیی ئەوروپا، نەک ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، قوڵایی ئابووری و سیاسی و ئاساییش و تەنانەت لە چەند ئاستێکیشدا کولتووری تورکیان و هەر دەستکاریکردنێکی ئەم هاوکێشەیە هەمیشە بە زیانی تورکیا کۆتایی دێت.
$تورکیا و ناتۆ$
یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانم کە دیپلۆماتێکی ئەوروپاییە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ دنیای توێژینەوەدا هەیە، دوو ساڵ لەمەوێش باسی کۆبوونەوەیەکی ناتۆی بۆ کردم کە خۆی بەشداربووە تێیدا. لەم کۆبوونەوەیەدا بەریەککەوتنێکی تووند لەنێوان ژەنەراڵە تورکەکان و ژەنەراڵە ئەمریکی و ئەوروپییەکاندا ڕوویداوە، بەڕادەیەک کە بە تورکەکانیان گوتووە: لێرە بەدواوە دەکرێت بیر لەوە بکەینەوە کە تاوەکو چەند پێگەتان لەنێو ناتۆدا هەیە و ئایا هەر بەڕاستی ئێوە خاینەکانی نێو ناتۆ نین؟
جەنگی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینادا دەریخست کە ئەم وتارەی ناتۆ لەگەڵ تورکیادا نەک هەر هەڵەیە، بەڵکوو دەکرێت باجەکەی زۆر گران و قوورسبێت. لەم چرکەساتەدا، تورکیا و ناتۆش تێگەیشتن لەوەی کە چەند پێویستیان بەیەکترە و چەند گرنگە پەیوەندییەکانیان سەرلەنوێ داڕێژنەوە.
بەهێزکردنەوەی پێگەی تورکیا لەنێو ناتۆدا و داننان بە ڕۆڵە مێژووییەکەیدا، هەلومەرجی دوورکەوتنەوەی تورکیا لە ڕووسیا ئامادە دەکات، بە مەرجێک ناتۆ وەک ستراتیژ مامەڵە بکات و ئەو هەستە لای سەرۆک! ئەردۆغان درووستنەکات کە تەنیا لەسەر ئاستی تەکنیکی و بۆ ئێستا و ئێرە سیستمی مامەڵەکان گۆڕاون.
$کێشەی کورد لە تورکیای نوێدا$
ئەگەر بڕیاربێ تورکیای نوێی سەرۆک! ئەردۆغان بکرێتە بەشێکی گرنگ لە چارەسەری گرفتەکان لە جیهاندا و دووربکەوێتەوە لەوەی کە خۆی بەشێکبێ لە گرفتەکان، پێم وایە دەکرێت ئومێدی ئەوە بکرێت کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی کورد لە تورکیادا بە لۆژیکی سیاسەت نەک ئاساییش دەست پێبکاتەوە.
لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کورد دا، سەرۆک! ئەردۆغان دەتوانێت پەیامی دڵنیاکەرەوە بۆ وڵاتانی سیستمی جیهانی بنێرێت کە تورکیا وەک وڵاتێکی ڕێزلێگیر و و مامەڵە لەگەڵداکراودا دەتوانێت گرفتەکانی بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە و دیموکراتیانە چارەسەر بکات. پەیامێکی لەم شێوەیە دەستکاری گرنگی ئامادەیی وێنەی تورکیا لە جیهاندا دەکات.
لە هەلومەرجێکی ئاوادا، پەیوەندیی ستراتیژیی تورکیا بە هەرێمی کوردستانەوە، دەکرێت وەک سەرمایەیەکی ڕەمزی مۆبیلیزە بکرێت بۆ مامەڵەی ئاشتیخوازانە لەگەڵ پرسی کورد لە تورکیادا. [1]
ئەم بابەتە 410 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 24-03-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-03-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 410 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,452
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!