پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
سۆما ئیکرام عەلی
ناو: سۆما
ناوی باوک: ئیکرام عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
سۆما ئیکرام، یەکێک لە بچووکترین ئەندامەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
دەڵێت: وەکو باوکم
سۆما ئیکرام عەلی
ڕۆژ حەسەن
ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: حەسەن کەبابچی
ساڵی لەدایکبوون: 2007
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ڕۆژ حەسەن کەبابچی لە ساڵی 2007 لە سلێمانی لەدایک
ڕۆژ حەسەن
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناونیشانی پەڕتووک: لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین ئەحمەد
ساڵ: 2023. [1]
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
عەشقی شێتانە
ناونیشانی پەرتووک: عەشقی شێتانە
ناوی نووسەر: جان گری
ناوی وەرگێڕ: حەمەڕەشید حەسەن [1]
عەشقی شێتانە
بولێڵ
ناونیشانی پەرتووک: بولێڵ
ناوی نووسەر: سەردار گەردی [1]
بولێڵ
نامەکانی فێرناندۆ
ناونیشانی پەرتووک: نامەکانی فێرناندۆ
ناوی نووسەر: ئەژین عەبدولخالق
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
نامەکانی فێرناندۆ
دەبێت شتێک بگێڕمەوە
ناونیشانی پەرتووک: دەبێت شتێک بگێڕمەوە
ناوی نووسەر: باران
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
دەبێت شتێک بگێڕمەوە
مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
ناونیشانی پەرتووک: مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
ناوی نووسەر: زاموا محەمەد [1]
مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
هەوارگەی هەوارخان
ناونیشانی پەرتووک: هەوارگەی هەوارخان
ناوی نووسەر: هەوارخان بەرزنجی
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
هەوارگەی هەوارخان
ئامار
بابەت 480,921
وێنە 98,699
پەرتووک PDF 17,775
فایلی پەیوەندیدار 83,558
ڤیدیۆ 1,047
میوانی ئامادە 30
ئەمڕۆ 7,061
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
قادر خەبات
ژیاننامە
ساڵح کارگەچی
ژیاننامە
عەبدولقادر مستەفا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
جەبار گەریاوەیی
بۆچی دۆخی شنگال ئاسایی نابێتەوە؟
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی دۆخی شنگال ئاسایی نابێتەوە؟

بۆچی دۆخی شنگال ئاسایی نابێتەوە؟
$بۆچی دۆخی شنگال ئاسایی نابێتەوە؟$
#عادل باخەوان#

$سەرەتا$
ئەمە ئەو پرسیارەیە کە زۆرجار نەک هەر لە کوردستان و ئێراق، بەڵکوو لە ئەوروپاش لێم دەکرێت، نەک هەر بەتەنیا لەلایەن ناوەندەکانی توێژینەوەوە، بەڵکوو لەلایەن ناوەندە NGO جیهانییەکان و ناوەندە دیپلۆماتییەکان کە گرنگی بە ئێراق و هەرێمی کوردستان دەدەن. من پێم وایە دۆخی شنگال، تاڕادەیەکی زۆر گوزارشتە لەو هەلومەرجەی کە تەواوی ئێراقی گرتووەتەوە و قسەکردن لەسەر شنگال بە جۆرێک لە جۆرەکان، قسەکردنە لەسەر تەواوی هاوکێشەی ئێراقی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، شنگال تایبەتمەندیی خۆی هەیە و دەکرێت لەسەری بوەستین.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی سەرەوە، شەش ئەکتەری دەوڵەتی و نادەوڵەتی هەن کە کاریگەریی ڕاستەوخۆ بەسەر ئاڕاستەکردنی کێشەی شنگال و شنگالییەکانەوە دادەنێن. ئەو ئەکتەرانەش بریتین لە حکومەتی ئێراقی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەکەکە، حەشدی شەعبی، ئێران و تورکیا، ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا. لەم وتارە کوورتەدا هەوڵدەدەین، بەخێرایی بگەڕێینەوە سەر هەڵوێستی هەر یەکێک لەو شەش ئەکتەرە، لێکدژی، هاوپەیمانییەتی و ئامانجەکانیان بخەینەڕوو.

$حکومەتی ئێراقی$
لە حکومەتەکەی عەبادییەوە تا دەگاتە عەبدولمەهدی و بە ئێستای کازمیشەوە، شنگال وەک کێشەیەک بەردەوامە و وەک فەرەنسییەکان دەڵێن: بەردێکە لە پێڵاوەکانیاندا و ڕێگەیان نادات درووست ڕێبکەن. گرفتی هەر یەکێک لەم سێ حکومەتە لەوەدایە کە هێندەی بەدوای تۆمارکردنی خاڵ و گۆڵکردنی زیاتر و سەرمایەگوزاری بەسەر کێشەی شنگالەوەن، نیو هێندە خواستێکی پۆڵاینیان نەبووە و نییە بۆ چارەسەرێکی کۆنکرێتییانە.

بێگومان من تێدەگەم لەوەی کە هاوکێشەکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە تەنیا خواستێکی پۆڵاین بەسبێت بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام لە هەمانکاتدا، بەبێ ئەم خواستە، هەنگاوی یەکەمیش نانرێت. ڕاستە گرفتەکان زۆرن، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە حکومەتی ئێراقی، شەرعیەتی ئینتەرناسیۆنالی بەدەستەوەیە، سوپای ئێراقی لەبەردەستدایە، داهاتی ئێراقی لە دەستدایە و هەموو ئەمانەش یارمەتیی دەدەن بۆ ئەوەی بەشداریی ڕاستەوخۆ بکات لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالدا، بەڵام تائێستا هیچ یەکێک لەو سێ حکومەتە بە کۆنکرێتی، ئەمەیان نەکردووە. جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر ئاساییکردنەوەی شنگال بەڵگەیەکی زیندووی ئەو شتەیە کە دەکرێت ناوی بنێین بێباکیی بەغدا لەبەرانبەر شنگالدا. ڕەنگە بەشێکی ڕەگوڕیشەکانی ئەم بێباکیەش لەنێو بوونیادی خودی حکومەتدابێت کە بە هەموو پێوەرە جیهانییەکان دەتوانین ناوی بنێین: حکومەتی لەرزۆک!

$حکومەتی هەرێمی کوردستان$
حکومەتی هەرێمی کوردستان شنگال بە ناوچەی دابڕێندراو لە کوردستان هەژماردەکات و پێیوایە زۆنێکی تەواو ستراتیژییە بۆ نەخشەی سیاسی و جیۆپۆلەتیکیی هەرێمی کوردستان و خەون بەوەوە دەبینێت کە بیخاتەوە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام مەودایەکی زۆر لەنێوان ئەم خەونە و کارکردن لە واقعیدا هەیە. لەنێوان 2003 بۆ 2014 دا، هەولێر دەیتوانی کۆی ئەو کارتانەی کە لەدەستیدابوو وەک گوشار بەکاریان بهێنێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی، بەڵام نەیکرد. هۆکارەکان زۆرن، بەڵام دەرەنجامەکە هەر یەک شتە!

لە 2014 وە تا ئەمڕۆ، ڕکابەرەکانی هەرێمی کوردستان زۆر بوون، ئەگەر جاران تەنیا حکومەتی ئێراقی بووبێت، ئێستا پەکەکە و حەشد و ئێران و تەنانەت تورکیایشی هاتووەتە سەر. لێرەوە، هەرێمی کوردستان کە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو نییە، کە خاوەنی ئابوورییەکی سەربەخۆ نییە، کە خاوەنی کۆدەنگییەکی سیاسیی نییە، کە خاوەنی دیپلۆماسییەتێکی هاوئاهەنگ نییە، ناتوانێت ئەجێندای خۆی بەسەر ئەکتەرەکانی دیکەدا فەرزبکات.

$پەکەکە$
لە 2014وە و بەپێچەوانەی پێشبینییەکان، پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێت بە ئەکتەرێکی سەرەکی لە ئاڕاستەکردنی ڕووداوەکانی شنگالدا. پاش داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن جیهادیستەکانی داعشەوە، بەغدا و هەولێر هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکیان قبووڵ دەکرد بۆ بەڕێوەبردنی جەنگ دژی تیرۆریزم. ئامادەیی سەربازی و سیاسیی پەکەکەش لەم چوارچێوەدا دەبێت بخوێندرێتەوە. واتە خودی بەغدا و هەولێر، نەک هەر ڕازیبوون، بەڵکوو کارئاسانیشیان بۆ ئەم ئامادەییە کردووە.

تراژیدیای بەغدا و هەولێر لەوەدایە کە بەهیچ شێوەیەک بیریان نەکردبووەوە لەوەی پەکەکە تەنیا هێزێکی سەربازیی نییە، یارمەتییەک لە ساتەوەختێکدا پێشکەش بکات و پێی بڵێن سوپاس و چیرۆکەکە کۆتایی پێبێت. پەکەکە چەند هێزێکی سەربازییە، هێندەش هێزێکی ئایدۆلۆژییە و لە هەر شوێنێک بێت، ڕاستەوخۆ کار لەسەر بیناکردنی بنکەیەکی کۆمەڵایەتی و جەماوەری دەکات بۆ ئینتیما و تێکەڵبوون بە ئایدۆلۆژییەکەی و پاشان خەبات لەپێناویدا. هەر ئەمەشە وادەکات کە کۆتاییهێنان بە ئامادەیی پەکەکە لە شنگالدا، کارێکی ئاسان نەبێت بۆ هیچ لایەنێک!

$حەشدی شەعبی$
درووست وەک پەکەکە، لە 2014وە، ئیتر هەر قسەکردنێک لەسەر کێشەی شنگال، بەبێ بەهەندوەرگرتنی فاکتەری حەشد ئەستەمە. ڕاستە حەشد بنکەیەکی جەماوەریی لە شنگالدا نییە، بەڵام هێزە سەربازییەکەی، ئێراقیبوونەکەی، جەنگە خوێناوییەکەی دژی داعش، هەژموونی بەسەر سەرچاوەکانی دەوڵەتی ئێراقیدا و هاوکاریی ئێران وادەکەن کە بەبێ حەشد هیچ پڕۆژەی چارەسەرێک لە شنگالدا نەخرێتە دۆخی جێبەجێکردنەوە.

ئەو وتارەی کە ئێستا ئەکتەرەکانی دیکە، لەسەر حەشد بەرهەمی دەهێنن و پێی دەڵێن: سوپاس، کاری خۆتان کرد و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ناوچەکە بەجێبهێڵن، دوورە لە واقیعبینییەوە و تەواو پێچەوانەی میکانیزمەکانی چۆنییەتی کارکردن و جووڵانەوەی پەیوەندییەکانی هێزە لە ئێراقدا. کاتی ئەوە هاتووە، چاپێکی دیکە لە وتار بەرهەمبهێندرێت، ئەگەرنا دەبێت چاوەڕێی تووندبوونی زیاتری هەڵوێستی حەشد بکەین.

$ئێران و تورکیا$
دەستتێوەردانی بەردەوامی ئێران و تورکیا وادەکات کە شنگال بەتەنیا کێشەیەکی نیشتمانیی نەبێت، بەڵکوو ڕەهەندێکی هەرێمایەتیشی هەبێت و ئەمەش تا ئاستێکی بەرز پرسەکە ئاڵۆزدەکات.

لە جیهانبینیی ئێرانیدا ناوچەی شنگال هەم ڕووبەرێکی جیۆپۆلەتیکی گرنگ و ستراتیژییە، هەم هۆکارێکی بایەخدارە بۆ ئیدارەکردنی هاوکێشەی هێز لەگەڵ نەیارەکانیدا. جیۆپۆلەتیک، چونکە پردێکی گرنگە بۆ گرێدانی ئێراق بەسووریاوە و چەندین دەرگە دەکاتەوە بۆ کشانی هەژموونی ئێرانی لەنێوان ئەم دوو دەوڵەتەدا. هەروەها هاوکێشەی هێز، چونکە ڕکابەرەکانی لەو ناوچەیەدا ئامادەن: تورکیا، هەرێم، ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و بەشێک لە سوپای ئێراقی کە دەکرێت بە نائێرانی ناویان ببەین!

گرنگیی شنگال بۆ تورکیاش لە چەندین ئاستدایە و هەرە سەرەکییەکەیان، ململانێیە لەگەڵ ئامادەیی سەربازیی و جەماوەریی پەکەکەدا، پاشان ڕێگەگرتنە لە گریمانەی لکاندنی شنگال بە هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ئاستی مەودای دوور یان مامناوەندیدا.

$ئەمریکا و ئەوروپا$
ئەمریکا و ئەوروپا، وەک دوو زلهێزی سیستمی جیهانی، خواستی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالیان هەیە، بەڵام ئەو ڕێگەیەی کە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە گرتوویانەتە بەر، وەک پێویست درووست نییە، دەتوانم بڵێم پێچەوانەکەی ڕاستە.

بیناکردنەوەی نەخۆشخانە، قوتابخانە، کارەبا و ڕێگەوبان، واتە گرنگیدان بە گەشەی ئابووری و ژێرخانی ئابووریی شنگال، کارێکی زۆر باشە کە ئێستا یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا دەیکەن، بەڵام بەبێ دوو مەرجی پێشینە، هەموو ئەم پڕۆژانە دەکرێت لە چرکەساتێکدا، وەک کۆشکی کارتۆنی هاڕەبکەن و تێکبچن. ئەو دوو مەرجەش بریتین لە ئاساییش و سەقامگیری.

لە هەر ناوچەیەکی پۆست-کۆنفلێکت (پاش-ململانێ) ، ئەگەر ئاساییش و سەقامگیری دەستەبەرنەکرا، گرەوکردن لەسەر گەشەی ئابووری و ژێرخان، کۆتاییەکەی بە دۆڕان دێت.

$کۆتایی$
دۆخی شنگال چیتر بەرگەی وتاری وروژێنەر و سەرمایەگوزاریی سیاسی و مامەڵەی بێباکانە ناگرێت. ئەگەر هەنگاوی جیددی نەنرێت بۆ چارەسەرکردنی، دەکرێت ببێت بە بەرمیلێک لە بۆمب و لە هەر ساتەوەختێکدا بتەقێتەوە بەڕووی هەموواندا.

ئایا لە دۆخی ئێستای ئێراق و ناوچەکەدا، شانسی ئەوە لە ئارادایە کە ئەم سیستمە لە وتار و مامەڵەی نابەرپرسیارانە لەگەڵ پرسی شنگالدا گۆڕانکاریی بەسەردا بێت؟ بەداخەوە نەخێر. بەپێچەوانەوە، گریمانەی چڕکردنەوەی ئەم سیستمە لە وتار و مامەڵەیە، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە و شنگالییەکانیش دیسانەوە دەبن بە یەکەم قوربانیی ئیدارەکانی نابەرپرسانەی پەیوەندییەکانی هێز لەنێوان ڕکابەرەکاندا. [1]
ئەم بابەتە 248 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 04-08-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
1.عادل باخەوان
2.Adel Bakhawan
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.04-08-2022
[زۆرتر...]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2022 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 25-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 25-03-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 248 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
قادر خەبات
فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ قادر خەبات ڕائەگەیەنین، قادر خەبات لە ساڵی 1937 لە گوندی خەزێنەی بناری چیای قەندیلیی دەڤەری باڵەکایەتی لەدایکبووە. ساڵی 1955 چووەتە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە و چەندین پلەی پێشمەرگایەتی بڕیوە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول قادر خەبات وەک پێشمەرگەیەک لە چیای قەندیل دەمێنێتەوە و درێژە بە خەبات دەدات.
لە سەرەتای شۆڕشی نوێدا، لەسەر داوای سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کورد
قادر خەبات
ساڵح کارگەچی
ناو: حەمە ساڵح
نازناو: ساڵح کارگەچی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-1984
شوێنی لەدایکبوون: سەرگەڵو
ژیاننامە
ساڵح کارگەچی ناوی تەواوی (حەمە ساڵح عەبدوڵڵا ڕەحیم) ە، گۆرانیبێژێکی دەنگ خۆش و نیشتمانپەروەر بووە، لە ساڵی 1934 لە خێزانێکی هەژاری گوندی سەرگەڵو ی ماوەت لە دایکبووە. دایکی ناوی خانم بووە، خەڵکی نەمەشیری ناوچەی بانە یە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتی گرانی گەورەدا هاتۆتە ئەمدی و لە لادێی سەرگەڵو نیشتەجێ بووە، لەوێ لەگەڵ باوکی ساڵح ژیانی هاوسەری پێکهێن
ساڵح کارگەچی
عەبدولقادر مستەفا
هونەرمەند (قادر مستەفا) ساڵی 1943 لە هەڵەبجە لەدایک بووە ساڵی 1964 خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە ساڵی 1956 بۆ یەکەمجار چووەتە سەر تەختەی شانۆ وەک ئەکتەر لە شانۆگەری (ئۆتێللۆ) ڕۆڵی بینیوە ساڵی 1959 لە ناوچەی قەرەداغ لە شانۆگەری (کۆتایی زۆردار) بەشداری کردووە دواتر لەبەر بارودۆخی ئەوسای کوردستان چالاکییەکانی کەم بووەتەوە تا ساڵی 1970 ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی سلێمانی ساڵی 1975 چووەتە چالاکی قوتابخانەکان ساڵی 1984 بووەتە بەڕێوەبەری چالاکی هونەری ئەندامی دەستەی بەڕ
عەبدولقادر مستەفا
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، دایکی ژینا ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە و بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیە
ژینا ئەمینی
جەبار گەریاوەیی
ناو: جەبار
نازناو: گەریاوەیی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 30-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
مامۆستا و وەرزشەوانێکی چالاکی شاخەوانی بووە، لە ڕێکەوتی 30-09-2022 لە قەڵا سنجی لە بناری چیای سەفینبە جەڵدە کۆچی دوای کردووە، لە زۆربەی چالاکییەکانی شاخەوانی بەشداری کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویست و پڕ ئەزموون بووە، ئەندامی گرووپی شاخەوان شەمامک بووە.
[1]
جەبار گەریاوەیی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
سۆما ئیکرام عەلی
ناو: سۆما
ناوی باوک: ئیکرام عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
سۆما ئیکرام، یەکێک لە بچووکترین ئەندامەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
دەڵێت: وەکو باوکم
سۆما ئیکرام عەلی
ڕۆژ حەسەن
ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: حەسەن کەبابچی
ساڵی لەدایکبوون: 2007
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ڕۆژ حەسەن کەبابچی لە ساڵی 2007 لە سلێمانی لەدایک
ڕۆژ حەسەن
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناونیشانی پەڕتووک: لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین ئەحمەد
ساڵ: 2023. [1]
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
عەشقی شێتانە
ناونیشانی پەرتووک: عەشقی شێتانە
ناوی نووسەر: جان گری
ناوی وەرگێڕ: حەمەڕەشید حەسەن [1]
عەشقی شێتانە
بولێڵ
ناونیشانی پەرتووک: بولێڵ
ناوی نووسەر: سەردار گەردی [1]
بولێڵ
نامەکانی فێرناندۆ
ناونیشانی پەرتووک: نامەکانی فێرناندۆ
ناوی نووسەر: ئەژین عەبدولخالق
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
نامەکانی فێرناندۆ
دەبێت شتێک بگێڕمەوە
ناونیشانی پەرتووک: دەبێت شتێک بگێڕمەوە
ناوی نووسەر: باران
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
دەبێت شتێک بگێڕمەوە
مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
ناونیشانی پەرتووک: مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
ناوی نووسەر: زاموا محەمەد [1]
مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
هەوارگەی هەوارخان
ناونیشانی پەرتووک: هەوارگەی هەوارخان
ناوی نووسەر: هەوارخان بەرزنجی
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
هەوارگەی هەوارخان
ئامار
بابەت 480,921
وێنە 98,699
پەرتووک PDF 17,775
فایلی پەیوەندیدار 83,558
ڤیدیۆ 1,047
میوانی ئامادە 30
ئەمڕۆ 7,061
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7.391 چرکە!