پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,069
وێنە 105,457
پەرتووک PDF 19,106
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کیمیابارانکردنی گوندی شاناخسێ لە ڕێکەوتی 23-03-1988
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کیمیابارانکردنی گوندی شاناخسێ لە ڕێکەوتی 23-03-1988

کیمیابارانکردنی گوندی شاناخسێ لە ڕێکەوتی 23-03-1988
$فڕۆکەکانی سوپای ئێراق ژەهری کیمیاییان بەسەر شاناخسێ دا باراند$
لە #21-02-1988# دا هێزى پێشمەرگەى مەڵبەندى یەک، دوو و سێ نزیکەى مانگێک لە سنوورەکانى ‏سەرکردایەتى لە شەڕێکى بەرەیى فراوان و نابەرانبەر ڕووبەڕووى سوپاى بێ شومارى پڕچەکى نوێى ئێراق بوونەوە لە سنوورى #دۆڵە ڕووت# و دۆڵی #جافایەتی# و #مەرگە# و سەرکردایەتى .
لە 18-03-1988 دا هێزى پێشمەرگە بە پێى ‏بڕیارى سەرکردایەتى کشانەوە بۆ سەر سنوور، دواتر هێزەکانى مەڵبەندى یەک و سێ گەڕانەوە بۆ ‏سنوورەکانى خۆیان، تەنیا پێشمەرگەکانى مەڵبەندى دوو، بەپێی هەلومەرجى نائاسایى لەوێ ‏مانەوە ، #تیپى 37ى شارباژێر# لە گوندى #شاناخسێ# مانەوە.
کاتژمێر 10ى بەیانى #22-03-1988# چەند ‏فڕۆکەیەکى جەنگى ئێراق، گەیشتنە سەر ئاسمانى ناوچەکە و چەند بۆمبێکى کیمیاییان هەڵڕشت، ‏تەنیا $ئاسۆى شێخ عارف$ فەرماندەى کەرت لە تیپى 37ى شارباژێر برینداربوو، تەواوى جەستەى ڕەش ‏داگەڕا.
کاتژمێر 4ى ئێوارەى هەمان ڕۆژ هەشت فڕۆکەى تر لە ئاستى شاناخسێ دا نزمبوونەوە، چەند ‏بۆمبێکى کیمیایی تریان باران بەسەر شوێنى خڕبوونەوەى پێشمەرگەکان، دەنگى بۆمبەکان کپبوون، ‏دوکەڵێکى ڕەنگاوڕەنگى لێ بەرز دەبوەوە، ئەو دەمانە پێشمەرگەکانى #تیپى 21ى کەرکووک# ، #تیپى23 ‏سوورداش# ، #تیپى25 خاڵخاڵان# ، #تیپى 31ى سلێمانى# ، تیپى 37 شارباژێر، #تیپى43 ئاسۆس# ، #تیپى 47 ‏پیرەمەگرون# ، تیپى پارێزگاری و ڕاگەیاندن و ئێستگە و دارایى و کۆمەڵایەتى لەوێ بوون، هەر لەوێ دا چەند ‏پێشمەرگەیەک شەهیدبوون، هەندێ لە بریندارەکان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانى #کرماشان# ، ئەسفەهان ‏، #تاران# ، #تەبرێز# ، لەبەر ئەوەى برینى هەندێکیان قوورس بوو، لە ڕێگا، هەر لە نەخۆشخانەکان بەدەم ‏سوێی ئازارەوە گیانیان سپارد، جەستەى بریندارەکان ڕەش داگەڕا، هەموو ئەندامە ناسکەکەى لەشیان ‏دەسووتایەوە، دەست و دەموچاو و جەستەیان پڕ دەبوو لە بڵق و تووشى تەنگەنەفەسى و کۆکە و بەڵغەمى ‏زۆر دەبوون.‏
$لەپێناوى هاورێکانى دا دوا هەناسەى سپارد$
هەر ئەوکاتە پارچەیەکى بۆمبە کیمیاییەکە بەر دەموچاو و چەناگەى #مامۆستا حەمەڕەئوف# ى ‏کادرى کۆمەڵایەتى تیپى 47 پیرەمەگرون کەوتبوو، پارچەیەکى تریش بەر ناوسکى، هەرلەوێدا ‏دواهەناسەى سپارد، ئەم کادرە، مرۆڤێکى هەست ناسک و ڕووخۆش و هێمن بوو، بە وەفابوو ‏بەرانبەر بە هاوڕێکانى، خۆشەویستى ناو جەماوەر و پێشمەرگە بوو.‏
#شێخ عەزیزى شەدەڵە# خەڵکى گوندى #شەدەڵە# ، پارچەیەک لە بۆمبەکە سەرى لە لەشى جیاکردەوە، ‏لەوکاتەدا جەستەى بێ سەرى چەند هەنگاوێکى ناو لە جوڵە کەوت، لە دەفتەرەکەى بەرباخەڵی دا ‏بەخەتى خۆى نووسیبووى، گەر هەرکەسى دواى شەهید بوونم ئەم وەسێتە بخوێنێتەوە پەیرەوى ‏داواکەم بکات (تفەنگەکەى شانم و پارەکانى گیرفانم) پێشکەش بە یەکێتى نووسەرانى کوردستانى ‏شاخ کردووە.‏
#‏دکتۆر هادى# ، دکتۆر و پێشمەرگەى تیپی 21ى کەرکووک بوو، پارچەیەک بەر ناوسکى کەوتبوو، ‏هەرلەوێ دا گیانى سپارد، ئەم کادر و پزیشکە بەشداریی دەیان چالاکى و داستانى کردبوو، ژیانى ‏دەیان پێشمەرگە و هاووڵاتى گوندەکانى لە چنگی مەرگ قوتارکردبوو، لەناو پێشمەرگەکانى ‏تیپەکەى و ناوچەکەدا کەسایەتی خۆی هەبوو.‏
بەهادین پێشمەرگەى تیپى 47 پیرەمەگرون، هەر لەوێ دا گیانى سپارد .‏
#حەمەئەمین ساڵح# ناسراو بە#حەمەئەمینی خەجێ# ، فەرماندەى کەرتی چواری تیپی 31ی سلێمانی، ‏خەڵکى #پێنجوێن# بوو، یەکێک بوو لە فەرماندە ئازا و جوامێر و لێهاتووە نموونەییەکان، هەستى بە بۆنى ‏ژەهرەکە نەدەکرد، بە بەردەوامى هەموو تواناى خۆى خستبووەگەڕ بۆ قوتارکردنى بریندارانى ناو ‏دوکەڵى ژەهرەکە لە مەرگ، ئەوانەى ئەم ڕزگارى کردن ژیان و خۆشى دواى 18 ڕۆژ بەبریندارى بەدەم ‏ئازارى توندى برینەکانى جەستەیە وە بۆ دواجار لە #10-04-1988# چاوەکانى لێک نا.‏ #کەمال حەمە ئەمین سڵێمان# ناسراو بە #شەهید کەمال# خەڵکى گوندى #بۆسکان# بوو، ئەم ‏پێشمەرگەیە لەنێو تراژیدیاى گەلەکەى دا باڵاى کرد، خەمى گەورەى شەهیدەکانی دەخوارد، ‏هەمیشە ناوى شەهیدەکانى لەسەر زاربوو، پێشمەرگەکان ناویان نا شەهید کەمال، فەرماندەى ‏کەرت بوو، پێشمەرگە و نزیکترین هاوڕێى کاک #بەکرى حاجى سەفەر# بوو، لە شاناخسێ برینداربوو ‏گەیاندیانە ئەسفەهان، بەڵام گازى ژەهرەکە کارى زۆرى کردبووە سەر مێشکى، لە نهۆمى سێیەمى ‏نەخۆشخانەکەوە خۆى فڕێ دایە خوارەوە و دوا هەناسەى سپارد و شەهید بوو.‏
#فەرهاد محەمەد سدیق# و #فەرەیدون محەمەد سدیق# دوو برا بوون پێشمەرگەى تیپی مەڵبەندبوون، لە ‏‏#22-03-1988# دا لە شاناخسێ بریندار کران لەبەر ئەوەى برینەکەى فەرهاد سەخت بوو، لە -#1988-28-03# دا ‏لە نەخۆشخانەى تاران گیانی سپارد، لە #05-04-1988# دا فەرەیدونیش لە هەمان نەخۆشخانەدا دوا هەناسەى ‏سپارد.‏
#حەمە ئەمین غەفور# ناسراو بەشوانەى خەڵکى #بیستان# ى سەربە شارەدێى #گەرمک# بوو لاى شەهید ‏حەمەئەمینى خەجى بوو، بە بریندارى گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەکانى ئێران لە ڕێگا بەدەم ئازارەوە ‏گیانى سپارد، تەرمەکەى ونبوو.
#ئامانج عەبدوڵڵا# ، پێشمەرگەى سکرتاریەت بوو، لە ژەهر باران لە شاناخسێ برینداربوو، ‏گەیاندیانە نەخۆشخانەکانى ئێران، لەوێ گیانى سپاردبوو، لەبەر ئەوەى ناسنامەى نەبوو، تا ‏ئێستاش هەر ئارامگاکەى ونە.‏
هەژار پێشمەرگەى تیپى مەڵبەندى دوو، ئەمیش تەرمەکەى و ئارامگاکەى ونە.‏ #ئیبراهیم محەمەد# ناسراو بە#برایمى حەمەى وایەرمەن# ، پێشمەرگە بوو لەتیپى 47 پیرەمەگرون ‏لە گەردەلولى ژەهرى کیمیایى شاناخسێدا، شەهید بوو، لەم تراژیدیایە دا 400 پێشمەرگە ‏برینداربوون جەستەى ئەو پێشمەرگانەى ژەهرە کیمیاییەکەى بەرکەوتبوو، ڕەش داگەڕاو، بڵقى ‏کردبوو، چاویان بەتەواوى لە بینین کەوتبوو، دڵ و مێشک و سییەکانیان لەگۆ کەوتبوو. چاوى ‏بریندارەکان کزکز بوو، تاواى لێهات تینى تیادا نەدەما، سووتانەوە لەسەراپای لەشیان دا سەرى ‏هەڵدەدا، بەتایبەتى شوێنى ئەندامە هەرەناسکەکانیان وەک گەڵوگون، ئازارەکانى جەستەیان ‏بێسنوور و سامناک بوو.‏
هەندێکیان تووشى تەنگى هەناسە دەبوون، لەگەڵ بەڵغەمى زۆردا، تا ئێستاش هەمان کاریگەریان ‏لەسەرە. ئەو پێشمەرگانەى گازى ئەعسابى بەرکەوتبوو تووشى هێستریایەکى توند بوون، هۆشیان ‏لەدەست دەدا، هەندێ لەوانە جنێویان دەدا، ئێستاش بەپێ ى ڕاپۆرتى پزیشکى پسپۆرى بوارە ‏جیاجیاکان دیاردەى کارى نەخۆشى برینى درێژخایەن لەسەر بریندارەکان ماوە، ژمارەیەکى زۆر ‏لە بریندارەکان لەم ساڵانەدا بەهۆى کاریگەرى ژەهرەکەوە گیانیان لەدەست داوە، وەک #کامیل مەلا ‏رەحیم# یەکێک بوو لە بریندارەکان، گازەکە تەواوى جەستەى ڕەش هەڵگەڕاندبوو، دوو مانگ ‏لە نەخۆشخانەى ئەسفەهان لەژێر چاودێرى پزیشک دا بوو، دواى 14 ساڵ بەهۆى کاریگەرى ژەهرى ‏کیمیاییەکەوە، لە پاییزى 2001 دا بەدەم ئازارێکى توندەوە گیانى سپارد.‏
$تێکچوون و داڕزانی سیکڵدانۆچکە:$
ژەهرى کیمیاییەکە، دەبێتە هۆى بەرزى ڕێژەى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن و نزمى ڕێژەى ‏ئۆکسجین لە خوێندا، کیمیاباران، گەورەترین زیانى لە مرۆڤى کورد و زیندەوەرى نیشتمانەکەمان داوە، لێرەدا بەڕێز د. ‏ئەبوبەکر عوسمان نادر پسپۆڕى نەخۆشییەکانى سنگ، مامۆستاى کۆلیژى پزیشکى #زانکۆى ‏سلێمانى# ، لەبارەى کاریگەرى ئەو ژەهرە و بۆ سەر کۆئەندامى هەناسەدان ئاماژەى بەوەکرد:‏ ئەو چەکە کۆکوژییەى ئێراق جۆرى ژەهرى کیمیایى گازییەکەیەتى، دواى ڕژاندنى بەخێرایی ‏تێکەڵ بەهەوا دەبێ، لەکاتى هەڵمژیندا ڕاستەوخۆ سییەکان و بۆری هەناسە ژەهراوى دەکات، ‏کاریگەرى کیمیاییەکە بەپێى چڕى و خەستى ژەهرەکەیە، لەهەر شوێنێکدا گەر ژەهرى کیمیاییەکە ‏بەچڕى بڵاوبێتەوە، ئەوا ڕاستەوخۆ تەواوى ئەو کەس و زیندەوارانە دەخنکێنێت، چونکە چیتر ‏هەناسەیان پێ نادرێ، گەر ڕێژەى ژەهرەکە کەمتر بڵاوبێتەوە، ئەوا گازە ژەهرەکە تەنیا دەبێتە هۆى ‏برینداربوون و سووتاندنى بۆرییە سەرەکیەکەى هەناسەدان و تەنانەت کار دەکاتە سەر بۆرییە ‏باریکەکان تا بچووکترین بۆرى هەناسەدانیش دەسوتێنێت.
دواتر سیکڵدانۆچکەکانى (الحویصلات الرئویە)( Lang Aceni‏) ‏ کە گرنگترین بەشى هەناسەدانە ‏لەوێوە گازى ئۆکسجین و دووەم ئۆکسیدى کاربۆن لەنێوان هەواى دەرەوە و خوێن ئاڵۆگۆڕ دەکەن.‏
هەر بۆیە تێکچوون و داڕزانى ئەو سیکڵدانۆچکانە دەبنە هۆى ئاڵۆزی و بەرزى ڕێژەى دووەم ‏ئۆکسیدى کاربۆن و نزمى ڕێژەى ئۆکسجین لە خوێندا، ئەمەش کۆمەڵێکى زۆر کێشە و ناڕەحەتى بۆ ‏تەندرووستى ئەو مرۆڤانە درووست دەکات، بەم شێوەیە:‏
1- سووتاندن و داڕزانى دیوارى بۆرییەکانى هەناسەدان کە دەبێتە هۆى کۆمەڵێک نیشانە و کێشەى ‏درێژخایەن بۆ نەخۆشەکە وەک ئازارى سنگ، کۆکە، خیزە و ویزەى زۆر و تێکچوونى شێوەى ئاسایی ‏قەفەزەى سنگ.‏
2- کاریگەرى درێژخایەن لە تێکچوون و ئاڵۆزبوونى ڕادەى کەمى ئۆکسجین لە خوێن دا و بەرزى ڕادەى ‏دووەم ئۆکسیدى کاربۆن، کە ئەمەش کۆمەڵێک نیشانە و ئازار درووست دەکات تا دەگاتە ڕادەى ‏کەوتووى هەناسەدان.‏
د. ئەبوبەکر بەپێى لیستێکى دیاریکراو ناو و تەمەن و پیشە و ناونیشان و ڕۆژى سەردانى هەندێ ‏لەو بریندارانەى کە بەهۆى بۆردومانى چەکى کیمیاییەوە لە هەڵەبجە و ناوچەکانى دیکە برینداربوون ‏تۆمارکردووە، ئەو بریندارانە بەپێى دەرفەتى دیاریکراو سەردانى دەکەن، بۆ چارەسەرکردن.‏
هەر چەندە چارەسەرى بنبڕیان بۆ نەکراوە، لەبەر کەمدەستى ئێرە و کەمتەرخەمی و بەهێند ‏وەرنەگرتنى کێشەکە لەلایەن کۆمەڵگەى نێونەتەوەییەوە، بەتایبەتى ڕێکخراوى تەندرووستى جیهانى ‏W.H.O و دەزگاى ترى ‏UN‏.‏
ئەمەش لیستى ناوى هەندێ لەو بریندارانەى ژەهرى کیمیاییە کە بە بەردەوامى سەردانى ‏د.ئەبوبەکر عوسمان دەکەن بۆ چارەسەرکردنى کاتى.‏
$ژمارە و ناوى تەواو ساڵى لەدایک ‏بوون پیشە شوێن و ساڵى تووشبوونیان$
‏1‏- ئازاد عەلى مەحمود عەبدولڕەحمان ‏1968‏ پ.م شاناخسێ1988‏
‏2‏- بەرزان حەسەن ئەحمەد عەلى ‏1963‏ پ.م شاناخسێ1988‏
‏3‏- بەختیار عەبدوڵڵا حەمەرەش ڕەسوڵ ‏1970‏ پ.م شاناخسێ1988‏
‏4-‏ جوتیار عەبدوڵڵا حەمەرەش ڕەسوڵ ‏1972‏ پ.م شاناخسێ1988‏
‏5-‏ شادمان عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا ‏1963‏ دوکاندار شاناخسێ1988‏
‏6‏- خاوەر عەلى ئەحمەد خدر ‏1943‏ کەیبانوو یاخسەمەر 1988‏
‏7‏- ڕزگار سەلام ڕەسوڵڕ محەمەد ‏1963‏ بێکار زێوێ1987‏
‏8‏- ئاڵا ئەحمەد عەبدولڕەحمان عەبدولقادر ‏1969‏ قوتابى پەیمانگا هەڵەبجە 1988‏
‏9-‏ بورهان ساڵح بەحرى حەمە ئەمین ‏1957‏ بێکار شاناخسێ
‏10-‏ ‏ عالیە عەبدولکەریم عەبدولڕەحمان‏ ‏1942‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏11-‏ سەبیحە عەلى حەسەن قادر ‏1968‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏12‏- نەجمەدین عەلى سەعید کەریم‏ ‏1961‏ بێکار هەڵەبجە 1988‏
‏13‏- هێمن ئیسماعیل ئیبراهیم فەقێ محەمەد ‏1965‏ بێکار هەڵەبجە 1988‏
‏14-‏ ئەکرەم محەمەد ئەمین ئەحمەد عەبدوڵڵا ‏1968‏ کاسب شاناخسێ 1988‏
‏15‏- هێرش محێدین ئیبراهیم محەمەد ‏1967‏ پێشمەرگە شاناخسێ 1988‏
‏16‏- شکریە محەمەد حەسەن ئەمین ‏1947‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏17-‏ لەتیفە حەمە ئەمین مستەفا ڕەزا ‏1954‏ کەیبانوو-خەیات هەڵەبجە 1988‏
‏18‏- عەلى حەمە بۆر ئەحمەد پیرۆت ‏1941‏ دوکاندار هەڵەبجە 1988‏
‏19-‏ کۆچەر عەلى حەمە بۆر ئەحمەد ‏1974‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏20-‏ بێخاڵ عەلى حەمە بۆر ئەحمەد ‏1972‏ قوتابی هەڵەبجە 1988‏
‏21-‏ سەبریە محەمەد حەسەن حەمە ئەمین ‏ ‏1950‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏22-‏ وەسیم سادق حەمە ساڵح محەمەد ‏1940‏ دوکاندار هەڵەبجە 1988‏
‏23-‏ تەحسین وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1971‏ قوتابى زانکۆ هەڵەبجە 1988‏
‏24‏ -کەژاڵ وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1972‏ قوتابى ‏ هەڵەبجە 1988‏
‏25-‏ بێگەرد وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1973‏ قوتابى پەیمانگا هەڵەبجە 1988‏
‏26‏-گوڵناز وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1974‏ قوتابى دواناوەندى هەڵەبجە 1988‏
‏27‏- سامى وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1980‏ قوتابی هەڵەبجە 1988‏
‏28‏- شنۆ وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1982‏ قوتابی هەڵەبجە 1988‏
‏29-‏ شەوبۆ وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1983‏ قوتابی هەڵەبجە 1988‏
‏30‏- شەیما وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1986‏ منداڵ هەڵەبجە 1988‏
‏31-‏ مستەفا عەبدوڵڵا حەمە سەعید قادر ‏1969‏ بێکار هەڵەبجە 1988‏
‏32-‏ سنەوبەر حەمە ڕەشید خوا داود ‏1941‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏33-‏ شۆخان نەجیب حەمە ساڵح عەبدولڕەحمان ‏1986‏ منداڵ هەڵەبجە 1988‏
‏34-‏ سوسەن عەبدوڵڵا حەمە سەعید حەمە حسێن ‏1944‏ فەراشى قوتابخانە هەڵەبجە 1988‏
‏35-‏ بەیان ڕەحیم حەمە ساڵح حسێن ‏1965‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏36-‏ کێویان جەمال نەجیب مستەفا ‏1987‏ مندال هەڵەبجە 1988‏
‏37-‏ پەریا فاتح کەریم مەجید ‏1987‏ قوتابى ‏ جافەران-1988‏
‏38-‏ هێمن ئەحمەد تۆفیق میران ‏1977‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏39-‏ قادر ئەحمەد حسێن غەریب ‏1956‏ پ.م شاناخسێ 1988‏
‏40‏- دالیا عەلى محەمەد عەلى حسێن ‏1975‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏41-‏ دانیا عەلى محەمەد عەلى حسێن ‏1976‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏42-‏ سەیوان کەریم ئەحمەد قادر ‏ ‏1981‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏43-‏ خەرامان عەلى فەرەج ئەحمەد ‏ ‏1966‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏44-‏ ئەبوبەکر محەمەد ئەمین محەمەد خدر ‏1956‏ پێشمەرگە ‏ سەرگەڵو-1988‏
‏45‏- ئامینە حسێن قادر محەمەد ‏1945‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏46-‏ گوڵاڵە باقى میرزا سەید عەبدوڵڵا ‏1963‏ فەرمانبەر هەڵەبجە 1988‏
‏47-‏ حەکیم حەمە ساڵح عەبدوڵڵا ‏1971 ‏ مامۆستا هەڵەبجە 1988‏
‏48‏- حەمە شەریف ڕەشید شەریف ئیبراهیم ‏1907‏ پیرەمێرد هەڵەبجە 1988‏
‏49‏ -محەمەد ئەحمەد فەتاح ڕەشید ‏1963‏ بێکار هەڵەبجە 1988‏
‏50‏- کەمال حەمە ئەحمەد فەتاح ‏1972‏ بێکار شاناخسێ- 1988‏
‏51-‏ عالیە ساڵح ڕەشید بایزید ‏1958‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏52-‏ ئاوات عەلى محەمەد ئەحمەد ‏1980‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏53-‏ دێرین عەلى محەمەد حسێن ‏1980‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏54-‏ دڵپاک عەبدولکەریم حەسەن ڕەسوڵ ‏1965‏ کەیبانوو سەرگەڵو-1988‏
‏55-‏ کامیل عەبدولقادر وەیس محەمەد ‏1963‏ کاسب هەڵەبجە 1988‏
‏56-‏ لاولاو محەمەد حەمە ڕەحیم ‏1953‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏57-‏ مەهدى ساڵح ئەحمەد فەتاح ‏1967‏ بێکار شاناخسێ-1988‏
‏58-‏ نەوشیروان عەبدوڵڵا ئیسماعیل ئەمین ‏1955‏ فەرمانبەر هەڵەبجە 1988‏
‏59-‏ نەعیمە فەیزوڵڵا ئەحمەد ‏1950‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏60-‏ سەحەر عەلى محەمەد ئەحمەد ‏1983‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏61-‏ تەلعەت ئەحمەد محەمەد مەحمود ‏1953‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
#عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
بەرگی دووەمی پەڕتووکی [ ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال ] [1]
ئەم بابەتە 612 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی شارباژێڕ لە فەیسبووک 23-03-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 16
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-03-1988 (36 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 23-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 612 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەردینە شینە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
کەس و شت و وشە

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,069
وێنە 105,457
پەرتووک PDF 19,106
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەردینە شینە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
کەس و شت و وشە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!