پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,610
وێنە 106,172
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کێشەی کورد، کێشەیەکی نێودەوڵەتییە
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێشەی کورد، کێشەیەکی نێودەوڵەتییە

کێشەی کورد، کێشەیەکی نێودەوڵەتییە
$کێشەی کورد، کێشەیەکی نێودەوڵەتییە$
#عارف قوربانی#
ڕەنگە هەریەک لە ئێمە بە دەربڕینێکی سادە دەیان جار ئەو پرسیارەمان لە ‌خۆمان کردبێت کە بۆچی کورد نەبووە بە هیچ؟ دەبێت هۆکارێکی شاراوە لە پشتی ئەوەوە هەبێت کە بۆچی هەریەک لە گەل و نەتەوەکانی ناوچەکە بوونەتە خاوەنی کیانی خۆیان و کورد هەر بە ژێردەستەیی ماوەتەوە؟ فارس و عەرەب و تورک وەکوو سێ‌ دراوسێی لە مێژینەی کورد، هەریەکەیان لە قۆناخێکی جیاجیا هاتوونەتە ناوچەکە و توانیویانە ببنە خاوەن ئیمپراتۆریەتی گەورە و نەک هەر حوکمی خۆیان بکەن، بەڵکوو دەسەڵاتیان بەسەر بەشێکی زۆری دەوروبەریشیاندا سەپاندووە، کەچی کورد لەسەر جوگرافیا و نیشتمانی خۆشی نەیتوانیوە‌ قەوارەیەک بۆ خۆبەڕێوەبردنی درووست بکات. زۆرجار لۆمەی باب و باپیرانی خۆمان دەکەین بەوەی لە ‌ناوخۆیاندا یەکگرتوو نەبوون، یان دەڵێین نەیانتوانیوە کەڵک لەو هەلومەرجانە وەربگرن کە بۆیان درووستبووە، مێژوونووس و ئەکادیمیستەکانیشمان زۆرجار لەپاڵ یەکنەبوونی هۆز و تیرەکانی کورد و هەڵنەکەوتنی سەرکردە، هۆکارەکەی بۆ هەڵکەوتەی جوگرافیا یاخود نەبوونی دەریا لە تەنیشتی کوردستان دەگێڕنەوە، بەڵام ئایا هەر بەڕاستی ئە‌وانە هۆکارن کە کورد نەبووە بە دەوڵەت؟
ئایا هەموو ئەو میللەتانەی توانیویانە دەوڵەت درووستبکەن یان بۆیان درووستکراوە، خاوەنی هەڵکەوتەی جوگرافیی لەبار بوون، ئایا هەموو میللەتانی دونیا کە بوون بە خاوەن قەوارەی خۆیان، دەریا لە تەنیشتیانەوە بوو؟ بێگومان هیچ کام لەو هۆکارانە ڕاست نین و هۆکاری سەرەکی نەبوون و نین. ڕاستە کورد میللەتێکی ناتەبا بووە لەناو خۆیدا، بەڵام ئایا ئەو گەل و نەتەوانەی دیکەی دراوسێی کوردستان دۆخی پێکەوەیی کۆمەڵایەتییان لە کوردستان باشتر بووە وا ئەوان بوون بە دەوڵەت و کورد پێی نەگەیشتووە؟ بێگومان ئە‌وەش ناڕاستە کە بگوترێت دۆخی عەرەب و میللەتانی دیکە لە ڕابردوودا لەناو خۆیاندا لە کورد باشتر بوون. هەروەک ئە‌وەش ناڕاستە کە بگوترێت کورد سەرکردەی تێدا هەڵنەکەوتووە.
ئەگەر زۆریش نەگەڕێینەوە بۆ قووڵایی مێژوو، کۆتایی جەنگی جیهانیی یەکەم و دەستپێکی نەخشەکێشانەوەی ئە‌م ناوچەیە وەربگرین کە دوای شکستی خەلافەتی عوسمانی دەیان دەوڵەت لە ‌ناوچەکە درووستکران، دەگەینە باوەڕێک هیچ کام لەو هۆکارانەی باس دەکرێن درووست نین بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی کورد بۆ نەبوو بە دەوڵەت؟ ئایا شێخ سەعیدی پیران ڕابەرێکی کەم بوو؟ ئایا شێخ مەحموود لاوازتر بوو لەو سەرۆک خێڵ و عەشیرەتانەی عەرەب؟ ئایا ئەو چەندین وڵاتەی بۆ عەرەبەکان درووستکران بەهۆی ئە‌وەوە بوو کە سەرکردەی گەورەیان تێدا هەڵکەوتبوو؟ ئایا لەبەر ئەوە بوو کۆمەڵگەی خێڵەکییەکەیان وەلاوە نابوو، هەموو ببوون بەیەک؟ بێگومان نەخێر. تەنانەت بۆ وڵاتێکی وەکوو ئێراق عەرەبێکیان نە لە سوننە و نە لە شیعە دەستنەکەوت بەکەڵکی حوکمڕانییەکی ڕووکەشانەی ژێر ئینتیدابی بەریتانیش بێت تاوەکو بیکەن بە سەرداری ئێراق، چوون کەسێکیان بۆ هاوردەکرد و کردیان بە مەلیکی عەرەبەکان. سەرۆک و سەرداری زۆربەی وڵاتانی تازە دامەزراو کەسانێک نەبوون کاریزما بووبن و لە هەناوی کۆمەڵگە و میللەتەکانی خۆیانەوە وەک ڕابەرێکی نەتەوەیی دەرکەوتبن. بگرە زۆربەیان لە سەرۆک خێڵێک زیاتر نەبوون، کە ئەوکات لەناو کورددا چەندین ڕابەری وەکوو شێخ مەحموود و شێخ سەعیدی پیران و شێخ تەهای شەمزینی و سمکۆی شکاک و چەندینی دیکە هەبوون کە لە ئاستی ئە‌وەدا بوون بتوانن دەوڵەت بەڕێوەببەن، بەڵام هۆکارە ڕاستەقینەکە ئە‌وەیە کە زلهێزەکانی جیهان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی نەیانویستووە کورد دەوڵەتی خۆی هەبێت.
ڕەنگە لێرەدا پرسیاری درووست ئەوە ‌بێت کە بۆچی بڕیاربەدەستانی جیهان نەیانویستووە یان نەیانهێشتووە کورد ببێتە خاوەنی دەوڵەتێک لەسەر خاک و نیشتمانی خۆی، بەڵام بەشێک لەو نەتەوانەی دیکە کە خاوەنی خاکی خۆشیان نەبوون، دەوڵەتیان بۆ درووستکردوون؟ دۆزینەوەی وەڵامی درووست بۆ ئە‌م پرسیارە ئەو هۆکارە سەرەکییەیە کە ڕێی لەوە گرتووە کورد دەوڵەتی خۆی هەبێت.
ئەگەر وەکوو پرسیارێک بخرێتە بەردەمی هەر کامێکمان و لێمان بپرسن کێ‌ جیهان بەڕێوەدەبات؟ بەبێ خۆماندووکردن و گەڕان بەدوای وەڵامی ڕاستدا، دەنووسین ڕۆژاوا. ئایا ڕۆژاوا بەرژەوەندیی لەوەدایە ڕۆژهەڵات ئیستقرار بێت؟ لەبەر زۆر هۆکار، بێگومان نەخێر. کەواتە ئەوەش دەرئەنجامێکی سادەی هاوکێشەکەیە کە ڕۆژاوا بەشوێن ئەو هۆکارانەوە بێت کە ببن بەهۆی نائارامی لە ناوچەی ڕۆژهەڵات. بێگومان لێرەشدا هۆکارەکان بۆ نائارامی تەنیا مانەوەی کێشەی کورد نییە، کێشەی دیکە زۆرن و ڕۆژاوا یاری لەسەر هەموویان دەکات؛ بەڵام ئە‌گەر لێرەدا تەنیا نموونەیەکی بەراوردکاری لەنێوان کورد و جوولەکە وەرگرین، وەکوو سەرچاوەی نائارامی و هاوکێشەی واقیع پێچەوانە بکەینەوە، چی ئەنجامێکمان دەستدەکەوێت. واتە با بیهێنینە پێشچاوی خۆمان کە ئێستا لەبەرئەوەی کورد دەوڵەتی نییە و بووە بە سەرچاوەی کێشەیەکی گەورە لە ڕۆژهەڵات، وە لەبەر ئەوەی جوولەکەش دەوڵەتێکی هەیە و بووە بە سەرچاوەی نائارامی بۆ بەشێکی زۆری وڵاتانی ناوچەکە. ئە‌گەر جوولەکە دەوڵەتی نەبوایە، لە ‌کوێ و بۆ کێ‌ دەبوو بە سەرچاوەی کێشە؟ ئە‌ی ئە‌گەر کورد کێشەکەی چارەسەر بکرایە، ئایا دەبوو بە کێشە؟ بێگومان نەخێر. کەواتە تاوەکو بڕیاربەدەستانی جیهان پێویستیان بەوە ‌بێت، دەبێت نائارامی و ململانێ‌ لە ناوچەی ڕۆژهەڵات بەردەوام بێت، کێشەی کورد بە چارەسەرنەکراوی دەهێڵنەوە، چونکە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە و ململانێکانی ڕۆژهەڵات کێشەی کوردە.
لێرەوە دەچمە سەر ناونیشانی بابەتەکەم کە نووسیم کێشەی کورد کێشەیەکی نێودەوڵەتییە، مەبەستم لەوە نییە کە کێشەکە بووە بە کێشە و خەمی نێودەوڵەتی، بەڵکوو کورد زیاتر لەوەی کێشەی لەگەڵ وڵاتانی نەتەوەی سەردەستەی ناوچەکە هەیە، کێشەی لەگەڵ بڕیاربەدەستانی جیهان هەیە. دوو نموونەی زۆر سادە باسدەکەم کە یارمەتیی فراوانکردنەوەی تێگەیشتنمان دەدات لە ناسینەوەی هۆکاری مانەوەی کێشەکەمان. دوێنی میدیاکان باسیان لە ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی بنکۆڵکاریی بەریتانیا (Declassifid) کرد کە لە پێگەی (دەیلی مافریک) بڵاوکرابووەوە، حکومەتی بەریتانیا نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار یارمەتیی ئەو گرووپە چەکدارییانەی سووریای داوە کە بەشداربوون لە گرتنی (عەفرین) و پەلاماردانی ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان. نموونەی دووەمیش دەگەڕێمەوە بۆ سەردەمی گشتپرسیی گەلی کوردستان لە باشوور بۆ سەربەخۆیی، پێش ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە هیچ هەڵوێستێکی دژ بە و پڕۆسەیە دەرببڕن، سوید و پاشان بەریتانیا دژایەتییان کرد. ئە‌مە چیمان پێدەڵێت؟ بەرژەوەندیی بەریتانیا چییە لەوەی کۆمەکی ئەو چەکدارە تووندڕەوانە بکات لە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کوردەکان بە ‌خوێن لەدەستی #داعش# پاراستبوویان، یاخود وڵاتێکی وەکوو سوید دەبێت چی زیانێکی پێبگات ئە‌گەر کوردستان سەربەخۆ بێت؟
لەم تێگەیشتنەوە بۆ سیاسەتی ڕۆژاوا بەرانبەر بە ناوچەکە، هەروەها لە ‌ئەنجامی خوێندنەوەی مێژووی گەل و نەتەوەکانی دراوسێی کورد، گەیشتووم بە و قەناعەتەی لە ئە‌نجامی توێژینەوە و وردبوونەوەی قووڵی ڕۆژاوا بۆ ناسینی کورد وەکوو گەلێک کە توانای مانەوە و بەرگریکردنی هەیە لە ناسنامەکەی و ڕێگریی توانەوەی لەناو نەتەوەکانی دیکەدا، بڕیاریانداوە خاک و گەلی کورد دابەش بکەن بەسەر وڵاتاندا تاوەکو سەقامگیری درووست نەبێت، چونکە نەتەوەی دیکە زۆر بوون لە ناوچەکە یاخود لەناو گەل و نەتەوەکانی دیکەدا توانەوە، یاخود ڕازی بوون بە ‌ژێردەستەیی و بەگژ نەتەوە و وڵاتانی داگیرکەریاندا نەچوونەوە، بەڵام کورد گەلێکە تاوەکو بە ژێردەستەیی بمێنێتەوە خەباتی بۆ ڕزگارییش بەردەوام دەبێت. ئە‌مەش بۆ ڕۆژاوا خاڵێکی گرنگە کە نەهێڵن کێشەی کورد چارەسەر بکرێت بۆئەوەی ململانێ‌ بەردەوام بێت.
بۆ دەرخستنی زیاتری سیاسەتی ڕۆژاوا، دەکرێت درووستکردنی دەوڵەتی سووریا و ئێراق بەیاد بهێنینەوە، سووریا زۆرینەی سوننە بوون، دەسەڵاتیاندا بە شیعە. ئێراقیش زۆرینە شیعە بوون، سوننەیان کرد بە حاکم، بۆئەوەی ململانێ‌ لەنێوان کەمینەی حاکم و زۆرینەی فەرامۆشکراودا بەردەوام بێت. کوردیشیان بۆیە نەکرد بە دەوڵەت بۆئەوەی هیچ کام لەو وڵاتانە ئیستقرار نەبێت. [1]
ئەم بابەتە 256 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 25-07-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-07-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 256 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
کورتەباس
ئینجانە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,610
وێنە 106,172
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
کورتەباس
ئینجانە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.563 چرکە!