کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,545
ۋېنۍ 106,169
کتېبۍ PDF 19,170
فایلی پەیوەڼیدار 96,581
ڤیدیۆ 1,317
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
فتوایەکی فەرامۆشکراو
ھامکارۍ کوردیپێدیای، بابەتییانە، بېلایەنانە، ۋەرپەرسانە و کسمییانە ئەرشیۋی نەتەۋەییما تۊمار کەرا..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فتوایەکی فەرامۆشکراو

فتوایەکی فەرامۆشکراو
$فتوایەکی فەرامۆشکراو$
#عارف قوربانی#
بەدرێژایی مێژووی سەرهەڵدانی مەزهەبی شیعە، بابەتی فتوادان لەناو مەرجەعە باڵاکانیان، پرسێکی هەستیار و جێی سەرنج بووە، چونکە نەک هەر لەدوای قورئان و فەرموودەکان بەڵکوو لە هەندێ‌ قۆناخدا پەیڕەوانی شیعی پابەندێتییان بۆ فتوای مەرجەعە ئایینییەکە زیاتر بووە وەک لە خودی قورئان یاخود فەرموودەکانی پێغەمبەر. بەڵام ئایا بۆ هەموو جۆرە فتوایەکی مەرجەعی باڵای مەزهەبەکەیان بە و جۆرەن، یان تەنیا زۆر بە و فتوایانەوە پابەندن کە لە چوارچێوەی ستراتیژیی تەشەیوع و بەرژەوەندیی مەزهەبەکەیاندایە؟ ئەمە پرسیارێکە ڕەنگە هێشتا کەسمان بەدوای وەڵامەکەیدا نەگەڕابین.
لە پەیوەست بە ‌پەیوەندیی نێوان کورد و شیعە و ئەو کێشە و گیروگرفتانەی لەنێوان دەوڵەتی ئێراق و گەلی کوردستاندا هەبووە، دوو فتوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق هەن کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە کورد و چارەنووس و ئاییندەی خەڵکی کوردستان‌ لە ئێراقدا هەیە، کە یەکەمیان فتوایەکی سەید موحسین ئەلحەکیم، مەرجەعی باڵای ئەوکاتی شیعەکانی نەک هەر ئێراق بەڵکوو جیهانیش بووە.
چیرۆکی ئەم فتوایەش لە وەڵامی داوایەکی ئێراق بووە لە ساڵی 1963 کاتێک بۆ یەکەمجار بەعسییەکان دێنە سەرحوکم و پەلاماری کوردستان دەدەن داوا لە مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکرێت بۆ ئەوەی فتوایەک دەربکات و خوێنی کورد حەڵاڵ بکات، سەید موحسین ئەلحەکیم پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی دەوڵەت فتوای حەرامکردنی ڕشتنی خوێنی کورد دەدات.
فتوای دووەمیش لە دوای ڕووخانی سەدام و درووستکردنەوەی ئێراقی نوێ‌ بە ‌هاوبەشیی کورد و شیعە وەک دوو قوربانی سێ‌ چارەکە سەدەی ڕابردوو، کاتێک هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستووری خەریکە بە بنبەست دەگەن و بەشێک لە کارەکتەر و هێزە کاریگەرەکانی شیعی لە پرسی فیدراڵی و دەستنیشانکردنی ڕێگەچارەی کێشەی بەعەرەبکردن، بۆچوونەکانیان هاوشێوەی بۆچوونی بەعس و سەدام بوو لەسەر ئەو پرسە گرنگانە، وەفدێکی باڵای زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان کە پێکهاتبوون لە 13 کەسایەتیی دیاریی ناو کایەی ئایینیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی محەمەد ئەمین چەمچەماڵی لە گەرمایەکی تەممووزی ساڵی 2004 سەردانی مەرجەعی باڵای شیعەکان ئایەتوڵڵا سیستانی دەکەن. دەرئەنجامی ئەو دیدارەش بە کۆتای ناکۆکیی شیعەکان لەسەر پرسی فیدراڵی، هەروەها پەسندکردنی ڕێگەچارەی دەستووریی کێشەی بەعەرەبکردنی لێکەوتەوە. ئەویش دوای ئەوەی شاندی کوردستان داوا لە ئایەتوڵڵا سیستانی دەکەن بۆچوونی خۆی دەربڕێت لەسەر کێشەی پاکتاوی ڕەگەزی لە کەرکووک و ئەو ناوچانەی دیکە کە سیاسەتی بەعەرەبکردنیان تیا پەیڕەوکرابوو و، چارەنووسی ئەو زەویوزارانەی کورد و تورکمان کە لەلایەن سەدامەوە درابوون بە عەرەبی هاوردە.
ئەوەی بۆ ئەو قۆناخە و بۆ کورد گرنگ بوو، هەڵوێستی سیستانی لەسەر هەردوو بابەتەکە بە دڵی کورد بوون، چی بەوەی لایەنگریی سیستەمی فیدراڵی کرد و لەوەش گرنگتر ئەو فتوایەی بوو لەبارەی عەرەبی بەعەرەبکردن و هەقی گەڕانەوەی ماڵ و موڵکی زەوتکراوی کورد لە ئێراق. ئایەتوڵڵا سیستانی ڕاشکاوانە بە شاندەکەی کوردستانی گوتبوو کە پێویستە هەموو ئەو عەرەبانەی لە چوارچێوەی سیاسەتی بەعەرەبکردن براونەتە سەر خاکی کوردستان، بگەڕێنەوە شوێنەکانی پێشوویان و حکومەت خۆی چاودێریی گەڕانەوەیان بکات بە زامنکردنی مافیان و دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ نیشتەجێبوونەوەیان. تەنانەت گوتبووی نوێژ و خواپەرستی هیچ عەرەبێک لەسەر ئەو خاکە قبووڵناکرێت، هیچ مردوویەکی عەرەبی بەعەرەبکردن نابێت لەو خاکە بنێژرێت و دەبێت ماف بدرێتەوە بە خاوەنەکانیان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
بۆ مێژوو هەردوو ئەم فتوایە لە هەلومەرجی خۆیاندا دەستکەوتی زۆر گەورە و بۆ کورد گرنگ بوون. وە تاوەکو ئێستا و نەوەکانی داهاتووی کوردیش خۆیان بە قەرزاری ئەم دوو هەڵوێستەی شیعەکان دەزانن، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا شیعە کاری بەم فتوایانە کردووە؟ ڕاستە لە سەدەی ڕابردوو حوکم بەدەستی سووننەوە بوو لە ئێراق و، هەموو ئەو تاوانکارییانەی بەرانبەر بە کورد ئەنجام دراون دەسەڵاتی ئەوکاتی عەرەبی سووننە لە پشتی بڕیارەکانەوە بوون، بەڵام ئایا لە دوای فتوای ئایەتوڵڵا موحسین ئەلحەکیم بۆ حەرامکردنی ڕشتنی خوێنی کورد، هیچ ڕووداوێک هەیە کە بیسەلمێنێت شیعەکان پابەندیی فتوای مەرجەعەکەیان بووبن؟ بەدرێژایی ئەو ساڵانەی نێوانی ئەو دوو فتوایە تا ڕووخانی بەعس، لەناو دامەزراوەکانی دەسەڵات لە ئێراق دەیان و سەتان کارەکتەری شیعی هەبوون، بەتایبەتی لەناو سوپای کە جێبەجێکاری ڕاستەوخۆی تاوانەکانی وەک ئەنفال و کۆمەڵکوژییەکان بوون، ئایا هیچ فەرماندەی لیوایەک کە شیعە بوو، یا فەرماندەی فەوج و تەنانەت ئەفسەرێک لە وێستگەیەکدا دەستی لەوە پاراستووە لەبەر بوونی فتوای مەرجەعەکەیان با خوێنی کورد نەڕێژین؟ ئەوەی لە ڕاستیدا بینراوە و تۆمار کراوە بۆ مێژوو هیچ چاوپۆشییەک نەکراوە، بەڵام دەتوانرێت گریمانەی ئەوە بکرێت ئەگەر ئەو فتوایە نەبووایا ڕەنگە ژمارەی تاوانەکان زیاتر بوونایە.
ئەوەی پەیوەست بە فتوای دووەمی مەرجەعی باڵای شیعەکانە کە بایەخی لە فتوای یەکەم زۆرتر نەبێت کەمتر نییە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی ئەگەر هەر فەرامۆشکردنێک یا پابەندنەبوونێک هەبووبێت بۆ فتواکەی سەید موحسین ئەلحەکیم و پاساوەکەیان ئەوەبووبێت کە دەسەڵات لەدەستی سووننەدا بووە نەک شیعە، فتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە هەلومەرج و سەردەمێکدایە کە دەسەڵاتی ئێراق لە دەستی شیعەدایە. ئەو هاووڵاتییانەشی وەک ئامرازی داگیرکاریی لە پڕۆسەی بەعەرەبکردن بەکاربراون بەشی هەرە زۆریان عەرەبی شیعە بوون. ئایا ماڵی شیعی و دەسەڵاتی شیعی پابەندبوون بە فتوای مەرجەعەکەیانەوە؟ ئایا ئێستاش بەعەرەبکردن و هێنانی عەرەبی دیکەی شیعی بەردەوام نییە بۆ سەر خاک و ماڵی کورد؟
ئەگەر بەراورد بکەین لەنێوان ئەو فتوایایە و فتواکانی دیکەی سیستانی کە پەیوەندیی بە بەرژەوەندی و ستراتیژیی شیعەوە هەیە، هەست بە ‌جیاکارییەکی زۆر دەکرێت لە ئاستی پابەندبوونی شیعەکان و جێبەجێکردنی لەلایەن دەسەڵاتی شیعەوە. ناکرێت ئەمەش بانێک و دوو هەوا بێت، ئەوەی لە بەرژەوەندیی شیعە بێت بەسەر ماڵ و بە ‌دڵ و گیان پابەندبن پێیەوە و فتوایەکیشی ئەگەر خزمەتی ڕاستەوخۆ بە مەیل و ئامانجی شیعەگەری نەکات، خۆیان لە ‌جێبەجێکردنی بدزنەوە. ئەمە خودی مەرجەعییەت و فتواکانیشی دەخاتەژێر پرسیارەوە.
دەبێت کورد لە ‌بەرانبەر سیاسەتی ئێستای بەعەرەبکردن و تەشەیوع، دەستبگرێت بە و فتوایەی پێشتری سیستانییەوە، شیعەکان بخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیی پابەندبوون بە و فتوایەوە، یان ئەوەتا دەبێت بۆ هەموولایەک ڕوون بێتەوە کە شتێک نییە بەناوی ڕێزگرتن و پابەندبوون بە فتوای سیستانییەوە، یاخود ناکرێت فتوایەکی هێندە بە ‌پیرۆز تەماشا بکرێت کە پێشێلی دەستوور و یاسا بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی، فتوایەکیشی کە تەباو گونجاوە لەگەڵ دەستوور و یاسادا، بەڵام دەسەڵاتی شیعی فەرامۆشی بکەن.
بە تایبەت کە ئێستا سەرلەنوێ‌ پرسی گۆڕینی دەستوور هاتووەتە ئاراوە و مەیلێکی ڕوون و ڕاشکاو هەیە لەناو ماڵی شیعی بۆ نووسینەوەی دەستوورێک کە ئەو مافانەی بۆ کورد لە دەستووردا سەلمێنراون، لابدرێن. بۆیە وروژاندن و نوێکردنەوەی فتوایەکی کۆنی سیستانی دەکرێت یارمەتیدەربێت لە گۆڕینی سەرنجی بەشێک لە ناوەندەکانی شیعی لە تێڕوانینیان بۆ کێشەکانی کورد، بەتایبەتی پرسی بەعەرەبکردن. دەکرێت بەهۆی ئەوەی ناوەندەکانی شیعی و دەسەڵاتی شیعی و میدیای شیعی ئەو فتوایەیان فەرامۆشکردووە، بەشێک لەم نەوە نوێیەی شیعەکان هەر نەزانن کە فتوایەکی لەو جۆرەش هەیە. بۆیە ئەرکی کوردە ئێستا ئەو فتوا فەرامۆشکراوە زیندوو بکاتەوە و بیکاتە کەرەستە و ئامرازی دەستی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەعەرەبکردن و ئەو زوڵم و ستەمەی لە بەغداوە درێژەی پێدەدرێت. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 238 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 30-08-2021
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 30-08-2021 (3 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەیجۊری
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 22-03-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 22-03-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:05-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 238 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,545
ۋېنۍ 106,169
کتېبۍ PDF 19,170
فایلی پەیوەڼیدار 96,581
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.734 چرکە(چرکۍ)!