הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,358
תמונות 105,642
ספרים 19,138
קבצים הקשורים 96,355
Video 1,306
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
هەڕەشەکانی ئێران و لەشکرکێشییەکانی تورکیا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڕەشەکانی ئێران و لەشکرکێشییەکانی تورکیا

هەڕەشەکانی ئێران و لەشکرکێشییەکانی تورکیا
$هەڕەشەکانی ئێران و لەشکرکێشییەکانی تورکیا$
#عارف قوربانی#
لە ڕابردوودا فارس و تورک وەک خاوەن دوو ئیمپراتۆریەتی گەورەی ناوچەکە (سەفەوی و عوسمانی) بەدرێژایی چەندین سەدە (کوردستانی گەورە) لەنێوانیاندا دابەشکرابوو، تا کۆتایی جەنگی جیهانیی یەکەم، خاک و گەلی کوردستان ژێردەستەی ئەم دوو دەسەڵاتە بوون و سەروەت و سامان و خوێنی کوردیان بۆ خۆیان حەڵاڵ کردبوو. بەهۆی شکستی عوسمانییەکانەوە لە جەنگ، ئەو بەشەی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی خەلافەت دوو پارچەی دیکەی لێجیاکرایەوە و خرانەسەر سووریا و ئێراقی تازە دامەزرا و کوردستان بووە چوار بەش.
هەرچەندە ئەو دوو پارچەیەی کوردستان لەژێر حوکمی تورکەکان نەمان و بوونە پارسەنگی درووستکردنی دوو دەوڵەتی تازە دامەزراوی عەرەبەکان، بەڵام دوو دەوڵەتە تازەکەش وەک هەڵگری هەمان میرات و کو‌لتووری حوکمڕانی خەلافەتی عوسمانی درێژەیان بە چەوساندنەوەی کورد دایەوە. لاپەڕەکانی مێژووی 100 ساڵی ڕابردووی تەمەنی ئەم دوو دەوڵەتە (ئێراق و سووریا) ، سوورن بەخوێنی کورد. تورکیا و ئێرانیش وەک میراتگریی هەردوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی لە چوارچێوە و جوگرافیایەکی تازەدا 100 ساڵە کوردستان و کوردەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دەچەوسێننەوە.
دوای 100 ساڵ لەو دابەشکارییە، ئێستا خەریکە هاوکێشە و نەخشەی ململانێکان بە جۆرێکی دیکە دەگۆڕێن و ڕێچکەیەکیان گرتووە بەرەو گەڕانەوە بۆ سەردەمی عوسمانی و سەفەوییەکان. تورکیا ساڵانێکە بێپەردە پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات چاوی لەوەیە هەردوو بەشە جوگرافیای کوردستانی سەر بەسووریا و ئێراق بخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی. بە کردەیش بۆ هەر دوو بەشەکە لەشکری سەربازیی و هێزی ئابووری و سیاسی بردووەتە ناو قووڵایی ئێراق و سووریاوە. لە هەرێمی کوردستان بە لەشکری پیادە و درووستکردنی بنکە و بارەگای سەربازیی تا قوڵاییەکی زۆر هاتووە، لە ڕێگەی درۆن و فڕۆکەی پێشکەوتوو، هەروەها بوونی گرووپی چەکداری ئاشکرا و نهێنیش دەستی گەیشتووەتە شارباژێڕ و هەورامان. هەڕەشەکانی بۆ گرتنی #شنگال# و باشیک و دەشتی نەینەوا و #کەرکووک# و #خورماتوو#، لە زاری فەرماندەی سەربازیی و وەزیر و گزیرەوە سەریکردووە بۆ ئاستی سەرۆککۆمار.
ئێران سەرباری ئەوەی لە جۆری مامەڵەی لەگەڵ کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان، لە تورکیا جیاواز بووە. بۆ نموونە بەهۆی هاوکێشەی هەرێمایەتی لە ململانێی مەزهەبی ناوچەکە، بەدرێژای تەمەنی ململانێکانی کورد لە ئێراق تا ڕووخانی سەدام، هاوکاریی کوردی ئێراقی کردووە. لە دوای ڕووخانی سەدامیش تا کشانەوەی ئەمریکا لە ئێراق، هەوڵیداوە ئەو پەیوەندییە مێژوییەی لەگەڵ کوردی ئێراق بۆ بەهێزکردنی پێگەی شیعە لە ئێراق بەکار بەرێت. لەو کاتەشەوە کە ئێراق بۆ شیعە یەکلابووەتەوە ئێران هەڵوێستی بە و جۆرەیە کە کورد لە ئێراق بە بێ کێشە بکەوێتە ژێر هەژموونی دەسەڵاتی شیعەوە و پێیەوە بژین. ملنەدانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ستراتیژە، ئێرانی خستە سەنگەری بەغداوە دژ بە کوردستان. ئەوەی ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە وتاری جیاجیای ئێرانییەکاندا وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان گوێبیستی دەبووین کە #هەولێر# سەرچاوەی مەترسییە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێران، پەیوەندی بە و هاوکێشەیەوە هەبوو. بەڵام ئەوەی ئێستا ئێران دەیکات و دەیڵێت پێچەوانەی ئەو هاوکێشەیەیە، خواستەکانی ئێستای ئێران شتێکی دیکەیە.
ئەو هەڕەشانەی لەسەر زاری بەرپرسانی سەربازی ئێرانەوە چەند هەفتەیەکە بە گەرمی دووپات دەکرێنەوە بۆ هێنانی سوپای پاسداران بۆ ناو هەرێمی کوردستان کە گوایە پەیوەندی بە بوونی بنکە و بارەگای هاوپەیمانان و هێزە دژبەرەکانی ئێرانەوە هەیە، ئەمە هاوکێشەیەکی تازەیە لە ‌ناوچەکە و بیانووی بوونی بنکەی هێزی دژبەری ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی ستراتیژە تازەکەیە. ئەگینا بوونی بنکە و بارەگای هاوپەیمانان و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور نەک نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران، تەنانەت نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لەناو هەرێمی کوردستانیش. بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیی بە بوونی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە هەیە بە درێژایی 30 ساڵی ڕابردوو بنکە و بارەگایان لەناو هەرێمی کوردستان هەبووە و چالاکیی سیاسی و ڕۆشنبیریان بەردەوام بووە و پێویستی بەوە نەبووە ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان بکات، ئەگەر لەو چالاکییانە بەردەوام بن. لە ‌کاتێکیشدا کە ئێستا ئێران نزیک دەبێتەوە لەوەی دەستی بگاتە چەکی ئەتۆم، چی باکی بەوەیە لە کۆیە یان زڕگوێز، یا لە هەولێر و حاجی ئۆمەران بنکەی کۆمەڵە و دیموکرات هەبن.
دەبێت هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ورد بیر بکاتەوە لەوەی ئەو لەشکرکێشییانەی تورکیا کردوونی و بەردەوامییان هەیە، هەروەها ئەگەری هاتنی سوپای ئێرانیش، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چی دۆخێکی نەخوازراو دەکاتەوە؟ ئایا ئێراق خاوەن هیچ سەروەرییەک نییە و دەسەڵاتی ئەوەی نەماوە تەنانەت پەنا بەرێتە بەر نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی، یا بەشێکە لەو پیلانە هەرێمایەتییە و ئامانج لە ‌قاڵبدانی کوردە؟
هەندێک‌ لێکدانەوە هەبوون گوایە ئەوەی لە 16 ئۆکتۆبەردا ڕوویدا، لێکگەیشتنی ئێران و تورکیایە بۆ سەرلەنوێ‌ ڕێکخستنەوەی هەژموونی نێوانیان بەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەر ئێران کەوتوون و بە و پڕۆسەیە بەشەکەی خۆی کۆنترۆڵکرد، ئەوەشی مابووەوە بەشی تورکیایە و تورکیاش لەو کاتەوە بەردەوام ژمارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی زیاتر دەکات، ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەیاندە دوا خاڵی سنووری لە #پێنجوێن#، ئێران و ئێراقیش لێی بێدەنگ بوون و جیهانیش چاوی لە ئاستی داخستووە. بەڵام ئەگەر ئەوە دابەشکاری ڕۆڵی نێوانیان بووبێت، ئەی کەواتا بۆچی ئێستا ئێرانیش دەیەوێ‌ لەشکرکێشی بکاتە سەر هەرێمی کوردستان؟ ئایا ئەوەی تورکیا چاوی تێبڕیوە لە شنگال و کەرکووک و نەینەوا، بەزاندنی سنووری هەژموونی ئێرانە لە ناوچەکە؟ بڕینی هیلالی شیعی و داخستنی ڕێگەکانی گەیشتنی ئێرانە بەسووریا، یان پلانێکی گەورەترە دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان؟
سەرباری بوونی ناکۆکییە ستراتیژییەکانی نێوان تورکیا و ئێران و دابەشبوونیان بەسەر جەمسەرەکانی ململانێ‌ نێودەوڵەتییەکاندا، پێدەچێت بەدوای خاڵی هاوبەش و بەرژەوەندیی هاوبەشدا بگەڕێن لە تێکچوونی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی ئومێد بۆ درووستبوونی قەوارەیەکی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستان. ئێمە نازانین گفتوگۆی دەزگا هەواڵگرییەکانی چوار لایەنەی (تورکیا، سووریا، ئێراق، ئێران) چی لەبارەی کوردەوە دەڵێن. بەڵام بەدووری نازانم ئێران و تورکیا نیگەرانی ئەوەبن کە باڵاکردنی کورد و بوونە ‌خاوەن قەوارەی کوردی لە باشوور و درووستکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژاوا کە بە تێڕوانینی ئەوان دەرگەی بۆ دەستوەردانی ئەمریکا و ئەوروپا کردووەتەوە، ئۆباڵەکانی بخەنە سەر ئێراق و سووریا و پێیان وابێت ئەگەر لەژێر هەژموونی ئێران و تورکیادا بمایان، ئەو دۆخانە بۆ کورد لە ئێراق و سووریا ڕەخساون درووست نەدەبوون و چارەسەریش هەر ئەوەیە کوردی ئەم دوو پارچەیە ئەگەر نەشکرا دەستکاری سنووری ئیداری و جوگرافیا بکرێت و بلکێندرێن بە ئێران و تورکیاوە، ئەوە هەژموونی سیاسی و سەربازی تورکیا و ئێران بەسەریاندا زاڵبکرێت. بێدەنگیی ئێراق و سووریا لە بەزاندنی سنوور و پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکانیان جگە لەوە هیچی دیکەی لێناخوێندرێتەوە.
گۆڕینی هەڵوێستی ئێرانیش لەو سەرەتاییانەوە کە هاوکاری حیزبەکانی باشوور بوو، بۆ ئێستا کە هەڕەشەی هێنانی هێزی سەربازی دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هەر ئەوەمان پێدەڵێت کە تورکیا و ئێران ڕێککەوتوون لەسەر ئیدارەدانی ئەم قۆناخەی کورد. بەدوور نازانرێ‌ مەبەستیان بێت جوگرافیای هەرێمی کوردستان بکەنە شوێنی کۆکردنەوەی هێزە کوردییەکان. دیموکرات و کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستانن، #پەکەکە# لە هەرێمی کوردستانە و ڕەنگە لە داهاتوودا کار بۆ ئەوەش بکەن پەیەدەش بێننە هەرێمی کوردستان. ئەگەر بۆیان بکرێت شەڕ و ناکۆکی دەخەنە نێوان هێزە کوردییەکانەوە و نەشتوانن ئەو ئامانجە بەدی بهێنن، ئەوە بە لەشکرکێشی و هێزی سەربازی خۆیان هەرێمی کوردستان دەکەنە شوێنی پاکتاوکردنی بزووتنەوەی کوردایەتیی هەموو پارچەکانی کوردستان. بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات، پێویستە عاقڵمەندانی کورد بیر و تەگبیری وردیان هەبێت. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 384
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 26-09-2021
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 26-09-2021 (3 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
ספר: מחוכם
ערים: Erbil
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 22-03-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 22-03-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 07-04-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 384
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,358
תמונות 105,642
ספרים 19,138
קבצים הקשורים 96,355
Video 1,306
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.765 2!