پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,705
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,448
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لێکەوتەکانی ململانێ‌ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێکەوتەکانی ململانێ‌ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار

لێکەوتەکانی ململانێ‌ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار
$لێکەوتەکانی ململانێ‌ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار$
#عارف قوربانی#
ئەو لێکتێگەیشتنەی لەدوای کەوتنی سەدام لەلایەن شیعە و کورد و سوننەوە وەک جۆرێک لە سازان و هاوبەشی لە بەڕێوەبردنی وڵات بڕیاریان لەبارەوە دابوو، دەمێکە هاوبەشییەکەی لە بەڕێوەبردن بە کردار کۆتایی هاتووە. ئەوەی مابووەوە ( تەوافق – سازان) بوو، ئەویش لە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار لە ساڵی 2018وە کاتێک کورد لەناوخۆیاندا ڕێکنەکەوتن لەسەر بەربژێرێک کە نوێنەرایەتیی کوردستان بکات، سازانیش بووە ناوێکی ڕووکەش. لە دوای هەڵبژاردنی #10-10-2021# و هێنانە ناوەوەی (زۆرینەی سیاسی) ، ئیدی (سازانی نیشتمانی) تێکچوو.
لە ڕابردوودا و لەژێر چەتری (سازانی نیشتمانیدا) حوکمڕانی ئێراق تا ئەندازەیەک شێوەیەکی دیاریکراوی لە پشک پشکێنەی پێکهاتەکان وەرگرتبوو، تەنانەت ڕێژەی کورسی و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش زۆر لەبەرچاو نەدەگیران، بەشێکی دیاریکراو بۆ سوننە‌کان دانرابوون و بەشێک بۆ کورد و بەشی زۆرینەش بۆ شیعەکان یەکلاکرابوونەوە. لەناو هەریەک لە پێکهاتەکانیشدا چەند کوتلەیەک ڕێککەوتنی پێشینەیان هەبوو بۆ دابەشکاری بەشی پێکهاتەکەیان، ئەوەی دەگۆڕدرا تەنیا دەموچاوەکان بوون. لە ناو کوردیشدا پارتی و یەکێتی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوانیان ئەو پشکانەی بۆ کورد دانرابوون، بەشیان دەکرد و لە کەمترین حاڵەتدا هێزەکانی دیکەیان کردووە بە شەریکی خۆیان.
بەڵام ئێراق لە ڕۆژی #09-01-2022# قۆناخی سازانی نیشتمانی تێپەڕاند، ئەوەی ئێستا نەخشی هاوکێشەکان دەکێشێتەوە پێکهێنەرەکانی زۆرینە سیاسییە‌کەن کە سەدر وەک براوەی هەڵبژاردن ڕێبەرایەتیی ئەو ئاڕاستەیە دەکات و هەر یەک پارتی و هاوپەیمانێتیی سوننە‌کان لەگەڵین. گەرچی هێشتا سەدریش وەک جۆرێک لە پابەندێتی بۆ پشک و پێگەی هاوبەشەکانی لە دیاریکردنی سێ‌ دەستەی سەرۆکایەتییەکەدا دەستی به و عورفەوە گرتووە کە سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان بۆ سوننە‌ و سەرۆککۆمار بۆ کورد و سەرۆکوەزیران بۆ شیعە بێت، بەڵام مەرج نییە بۆ داهاتوو ئەم هاوکێشەیە وەک خۆی بمێنێتەوە، شکاندنی بازنەی سازانی نیشتمانی و سەپاندنی زۆرینەی سیاسی، ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئەو شێوە دابەشکارییەی پۆستە سیادییەکانیش نەهێڵێت و وردەوردە بەرەو حوکمی زۆرینە بڕوات.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمە سەرنجی بخەمەسەر پۆستەی سەرۆککۆمارە کە هێشتا ئەو ئیلتیزاماتە پارێزراوە وەکوو پشکی کورد ماوەتەوە. بەڵام ئەوەی لە هەڵبژاردنی 2018 وەک دۆخێکی نائاسایی و دۆخێکی نەخوازراو لەنێوان پارتی و یەکێتی ڕوویدا، وا بۆ جارێکی دیکە دووبارە دەبێتەوە. لەکاتێکدا هەردوولا لەوە دڵنیان کە کورد بە گشتی و خودی هەردوو حیزبەکە و تەنانەت هەردوو کارەکتەرەکەیش (د. بەرهەم و د. فواد) تێیدا زەرەرمەند بوون. ئەگەر جاری پێشوو پاساوەکە ئەوە بووبێت کە کات و وادەیەکی کوورت لە بەردەم دەرکەوتنی ئەو کێشەیەدا هەبوو نەتوانرا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، ئەوە ماوەی زیاتر لە سێ‌ ساڵە لێکەوتەی ئەم کێشەیە بەردەوامە و هێشتنەوەی بە چارەسەرنەکراوی، ئاماژەیەکی مەترسیدارە کە ئەو بارە خراپەش بووەتە‌ نەریتی سیاسی و ڕۆژێک دێت زۆرینەی شیعە بە بێگەڕانەوە بۆ کورد، خۆیان کارەکتەری داتاشراوی سیاسی لەبری نوێنەرایەتیی کورد لە بەغدا دادەمەزرێنن و ئەوکات پارتی و یەکێتیش هیچ دەسەڵاتێکی ڕەتکردنەوەیان نابێت.
پارتی و یەکێتی بەر لە وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی ئێراق پێکەوە چوونە بەغدا و ڕایانگەیاند هاوهەڵوێست دەبین، پاش یەک ڕۆژ خۆری ئەم یەکوتارییەی کورد ئاوابوو، پارتی لەگەڵ سەدر و سوننە‌کان زۆرینەی سیاسییان ڕاگەیاند. سەدر دەیەوێ‌ خۆی و هاوبەشەکانی هەموو جومگەکانی دەسەڵات بگرنە دەست و بەرەکەی دیکە بکاتە ئۆپۆزیسیۆن. ئەوەی لەم نێوەندەدا شوێنی خۆی نازانێت (ی، ن، ک) ە، بەپاساوی ئەوەی نەبێتە لایەن لە ناکۆکیی ناو ماڵی شیعی، لەگەڵ بەرەی زۆرینەی سیاسی نییە، بەڵام چاویشی لەوەیە هەم پۆستی سەرۆککۆمار وەرگرێتەوه و لە پێکهێنانی حکومەتیشدا پشکی هەبێت، کە دەشزانێ‌ دابەشکردنی ئەو پۆستانە کەوتووەتە دەستی ئەو بەرە سیاسییەوە کە زۆرینەیان پێکهێناوە.
ئێستا کێشەی سەرەکیی یەکێتی ئەوەیە کە لە ناوەندەکانی بڕیاری سیاسیی ئەم حیزبەدا و بەدیاریکراوی تایبەت بە پۆستی سەرۆککۆمار، بیرکردنەوە غایبە. ئەویش بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە هەموو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هیچ بۆچوونێکیان نییه و ئەم پرسەیان بۆ سەرۆکی حیزب جێهێشتووە. بافڵ تاڵەبانیش لەلایەک لەبەر ئەوەی لە کێشەی خستنی لاهوور شێخ جەنگیدا، د.بەرهەم هاوکاریی ماڵی تاڵەبانی کردووە و دەیەوێ‌ پاداشتی بداتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی ئەوەی لەتیف ڕەشید ئاوەڵزاوای تاڵەبانی بۆ شوێنی د. بەرهەم خۆی بەربژێر کردووە، ئەمەش گومانی ئەوەی لای د. بەرهەم و دەوربەرەکەی درووستکردووە کە هێنانەپێشەوەی لەتیف ڕەشید سیناریۆیەکە بۆ لێدان لە د. بەرهەم. ئەم دوو هۆکارە بافڵ تاڵەبانییان خستووەتە زاوێیەکی ئیحراجەوە و ئەویش خۆی ڕادەستی بیرکردنەوەی د. بەرهەم کردووە. د. بەرهەمیش لەبەر ئەوەی خۆی دەیەوێ‌ له و پۆستە بمێنێتەوە ئاڕاستەی هەموو پڕۆسەکە به و ئاقارەدا دەبات کە زامنی مانەوەی خۆی بکات، به و واتایەی کە ئەگەر خۆی نەمایەوە پۆستەکەیش لە دەستی یەکێتی بچێت.
پێش ئەوەی زۆرینەی سیاسی درووستبێت، د.بەرهەم لەلایەن سوننە‌کان و تەیاری سەدرییەوە کەسێکی پەسەندکراو بوو بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی، ئەوانەی ئامادە نەبوون دەنگی پێبدەن و ئەم پەیامەیان بە یەکێتی دابوو، دەوڵەتی یاسا و هادی عامری بوون. ئەوەی لە ڕۆژی 9/1 له ‌یەکەم دانیشتنی پەڕڵەمانی ئێراق، یەکێتی کردی بە نەچوونە ناو هۆڵی پەڕڵەمان و دەنگنەدان بە دەستەی سەرۆکایەتی، هەڵەی د.بەرهەم بوو. پێی وابوو به و جۆرە دەنگی دەوڵەتی یاسا و فەتح و ئەو هێزانەی دیکەی شیعەیش بەدەست دەهێنێت کە پێشتر دژی مانەوەی بوون. بەڵام ئەو کۆبوونەوەیەی پەڕڵەمان کوتلە سیاسییەکانی ئێراقی بۆ دوو جەمسەر بەتەواوی لەیەک دابڕی.
یەکێتی بە نەچوونە ناو بەرەی زۆرینەی سیاسییەوە کە سەدر ڕێبەرایەتی دەکات، ئیدی ئەگەر لەگەڵ چوارچێوەی هاوئا‌هەنگی بڕوات یان بیەوێ‌ وەک بێلایەن له و نێوەندەدا بمێنێتەوە، خۆی مەحرووم کرد لە هاوبەشیکردنی لە دەسەڵات. تاکە شتێک شانسێکی دیکەی پێداوه ئەوەیە کە به ‌حوکمی ئەوەی پێشتر لەگەڵ پارتی ڕێککەوتنی ستراتیژییان هەبووە، هەروەها بە حوکمی ئەوەی هێشتا لە کوردستان پێکەوە حوکمڕانن و وەک عورفێکیش بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لەبەرانبەر پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەگەری ئەوەی هەیە پۆستی سەرۆککۆمار وەرگرێتەوە.
بەڵام ئێستا ئەوەش بەهۆی ناکۆکیی پارتی لەگەڵ د. بەرهەم ئەگەرێکی لاوازە. چونکە ئەو بەرەیەی پارتی ڕێککەوتنی لەگەڵ کردوون زۆرینەن و پابەندبوون بە هاوئاهەنگی نێوانیانەوە وادەکات بڕیاری دیاریکردنی کارەکتەر بۆ سەرۆککۆمار بکەوێتە دەستی پارتییەوە. ئەگەر یەکێتی هەر دەیەوێ‌ د. بەرهەم بەربژێر بکاتەوە، پێویستی بەوەیە لەگەڵ پارتی لەسەری ڕێک بکەوێت، ئەمەش مەحاڵ نییە. پێشتر ناکۆکی لەنێوان نەوشیروان مستەفا و بارزانی، د. نەجمەدین و پارتی و زۆر نموونەی دیکەش هەن کە گەیشتبوون بە ئاستی زۆر تووند و لە چرکەساتێکیشدا هەموو وێناکە پێچەوانە بوونەوە بۆ دۆستایەتی. هێشتا دەرفەت ماوە نێوانی بارزانی و بەرهەم ساڵحیش ئاسایی بکرێتەوە، یەکێتی دەبێت ئەمە بکات.
چونکە ئێستا پۆستی سەرۆککۆمار هەر به ‌تەنیا بۆ یەکێتی گرنگ نییە، بەڵکوو ئەو بەرەیەش کە یەکێتی لەسەریان حسابە (چوارچێوەی هاوئاهەنگی) سەرباری ئەوەی دەزانن پەڕڵەمان و حکومەتیان لەدەستچوو، بەڵام چاویان لەوەیە بەهۆی ئەو تایبەتمەندییانەی یەکێتییەوە یەکێک لە پۆستە سیادییەکان لەدەستیان بمێنێتەوه و دەیانەوێ‌ یەکێتی سەرکەوێت، بەڵام ئەوانیش بە گومانن لەوەی د. بەرهەم ئەو کارەکتەرەبێت کە بتوانێت گەمەکە بەرێتەوە. لە تازەترین پەیامیاندا کە دوێنێ‌ نووری مالیکی بۆ بافڵ تاڵەبانی ناردووە، داوای گۆڕینی د.بەرهەم دەکات بە بەربژێرێکی دیکە تا شانسی بردنەوەی مسۆگەر بێت.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی و بەدیاریکراوی نووری مالیکی لەم زۆرینەی سیاسییە به ڕێبەرایەتیی سەدر دەترسێن. ترسی تۆڵەکردنەوه و پاکتاوکردنیان هەیە، بۆیە وەک ئەگەرێکی لاوازیش بێت ئومێد و داهاتووی سیاسیی خۆیان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار هەڵچنیوە. دەیانەوێ‌ وەبەرهێنان لەسەر ڕێککەوتنی پێشووی نێوان یەکێتی و پارتی بکەن بۆ ئەوەی پۆستەکە لەدەستی یەکێتی بمێنێتەوە و هەر بۆیە ئەوانیش ئێستا خوازیاری ئەوەن کە کەسێک لە یەکێتی بەربژێر بکرێت شانسی بردنەوەی هەبێت.
بۆ یەکێتی گرنگە لەم چرکەساتەدا وردتر بیر لەم پۆستە بکاتەوە، هەموو ڕێگەیەک بگرێتە بەر بۆ ئەوەی پارتی ئەو پۆستەی نەبات. چونکە ئەگەر یەکێتی بەغدا بدۆڕێنێ بەوە لە کوردستانیش لاواز دەبێ هاوسەنگیی هێز تێکدەچێت، بەتایبەتی ئەوەی من زانیومە بیرکردنەوەی زاڵ ئەوەیە کە ئەگەر پارتی ئەو پۆستەی بەغدای لە یەکێتی وەرگرت، یەکێتی لە هەرێمی کوردستان لە حکومەتی شەراکەت لەگەڵ پارتی بکشێتەوه و کوردستان لە پارتی تێکبدات. هەروەها ئەگەر یەکێتیش بەو ڕێگەیە بیباتەوە پارتی پێی دەشکێ و لە کوردستان تۆڵەی لێدەکاتەوە. بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات دەبێت یەکێتی ئەو ڕکابەرییە بباتەوە، هەرچەندە تەنیا بردنەوەی لە ڕکابەرییەکەش گرنگ نییە، لەوە گرنگتر ئەوەیە سبەینێ‌ ئەو پۆستەی وەرگرت بتوانێ‌ چالاکانە بەکاری بەرێت. خولی پێشوو بەهۆی ئەو کێشانەی پارتی بۆ سەرۆککۆماری درووستکرد، وەک پێویست نەیتوانی نە خزمەت بە خەڵکی کوردستان بکات و تەنانەت خزمەتی بە خودی یەکێتیش نەکرد وەک حیزبێک کە خاوەنی پۆستەکه ‌بوو.
ئێستا هاوکێشەکان ئاڵۆزتر و ململانێکان قوورسترن، ئەگەر یەکێتی بتوانێ‌ ئەو پۆستەش بەرێتەوە کە سبەینێ‌ سەدر و سوننە‌کان و پارتیش لە دژی بوون، ناتوانێ‌ هیچ هەنگاوێک بنێت. بەڵام هێشتا دەرفەتی ئەوەی ماوە پۆستەکەش بەدەست بهێنێتەوه و لە پێکهێنانی حکومەتیشدا وەزارەتیش وەربگرێت و کورد و سوننە‌ و شیعەیش پشتیوانی بن، بۆ ئەمەیان پێویستیان بە ژیری و بیرکردنەوە و حیکمەتەکانی مام جەلال هەیە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 351 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 16-01-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-01-2022 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 21-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 21-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 351 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,705
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,448
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.688 چرکە!