ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,462
画像 106,572
書籍 19,266
関連ファイル 97,115
Video 1,391
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
بۆسە لەسەر ڕێگەی هەڵە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆسە لەسەر ڕێگەی هەڵە

بۆسە لەسەر ڕێگەی هەڵە
$بۆسە لەسەر رێگەی هەڵە$
#عارف قوربانی#
هەموو ئەوانەی لەناو ئێراق و دەرەوەی ئێراقیشەوە چاودێریی ئەو وڵاتە دەکەن، ئەو ڕاستییە دەزانن کە ئەوەی سەدر لەبارەی ئێراق و دەسەڵاتدارانی و کارەکتەرە سیاسی و حیزبییەکانیەوە دەیڵێت، هەمووی ڕاستە. تەنانەت ئەو دەستەواژانەش کە لە دوا پەیامیدا وەکوو (دز و شەلاتی) ناوی بردوون، کاڵایەکە پڕ بە باڵایان؛ بەڵام جگە لە سەدر کەسی دیکە ئازایەتیی ئەوەی نییە بە و ڕاشکاوییە ئەم حەقیقەتە بڵێت.
دوا بەڵگەی سەلمێنەری درووستی هەڵسەنگاندنەکەی سەدر بۆ دەسەڵاتدارانی ئێراق، ناوەرۆکی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد عەللاوی وەزیری دارایی ئێراقە کە تێیدا بە ڕوون و ڕاشکاو ئاماژە بەوە دەکات (تۆڕی نهێنیی بەرژەوەندیی نێوان دەسەڵاتداران و حیزبەکان بە ملیارەها دۆلار لە گەنجینەی ئێراق دەبەن) . ئەوەی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی جەختیان دەکردەوە کە دەسەڵاتدارەکان و حیزبەکانیان وەکوو نەهەنگ کەوتوونەتە سەر داهاتی ئەو وڵاتە و لووشی دەدەن. ئەگەر گەلی ئێراق ئاگایی و هۆشیارییان بەرز بووایا، تەنیا ئەو نامەیە بەس بوو بۆئەوەی شۆڕشە سپییەکەی بەغدا بە خوێنی گەندەڵکاران سوور بکرێت، بەڵام ناوەرۆکی ئەو نامەیە و دەیان بەڵگەی دیکەی هاوشێوە هەن لەوەش زیاتر دەسەلمێنن و خەڵکیش هیچ کاردانەوە و هەڵوێستێکیان نییە، ئەوەی هاتووەتە سەر شەقام لەسەر داوای سەدر هاتوون و بە داوایەکی ئەویش پاشەکشە دەکەن.
بۆیە سەرەڕای ئەوەی هەڵسەنگاندنەکەی سەدر درووستە و تەنانەت ئەو ڕێگەچارانەی کە ئێستا لە شەقامەوە بۆ دەربازکردنی ئێراق لەدەستی ئەم تەبەقە سیاسییەی دوو دەیەی ڕابردوودا دەیانخاتەڕوو، ڕێگەچارەی ڕاست و درووستن، بەڵام ئەو ئامانجە بە شۆڕشی سپی بەدینایەت و سەدر بە ڕێگەیەکی هەڵە دەیەوێت ئامانجێکی ڕاست بەدیبهێنێت. سەدر بە و ئەنجامەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئێراق بەدەستیهێنا و بە و هاوپەیمانێتییەی لەگەڵ پارتی و سوننەکان وەکوو زۆرینەی پەڕڵەمانی پێکیهێنا، دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بتوانێت ئەوەی ئێستا لە شەقامەوە داوای دەکات و جۆرێکە لە مەحاڵ، لە پەڕڵەمانەوە بەدەستیبهێنێت.
نیگەرانە لەوەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە بە ئامراز و لە کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکاندا بەکاردەبرێت، بە و زۆرینە پەڕڵەمانییەی هەیانبوو دەیتوانی دادگە لە ‌دەستی ئەوانە ڕزگار بکات کە پاشکۆ و وابەستەی بەرژەوەندی و سیاسییەکانن، بەڵام ئێستا بە جووڵاندنی شەقام لە دژی دادگە و ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە بەردەم دادگەی فیدراڵی، کاریگەریی ئەوتۆی نابێت، چونکە ئەو تەرەفە سیاسییانەی توانای بەکاربردنی دادگەیان هەیە، وادەکەن ئەو هەوڵە بە دەستی تێکدەرانە لێکبدرێتەوە و دادگە لە ‌دژی خۆپێشاندەرانیش بەکاردەبەن. داوای دوورخستنەوەی گەندەڵکاران دەکات لە دەسەڵات، دەیتوانی نەک هەر دووریانبخاتەوە، بەڵکوو بە یاسا هەموویان بخاتە قەفەسی زیندانەوە، بەڵام ئێستا ئەوان لە دەرفەتی ئەوە دەگەڕێن کە چۆن بە یاسا شەقام و خۆپێشاندان لە قاڵب بدەن.
بە ‌شێوەیەکی گشتی ئەگەر سەدر لە پەڕڵەمان بمایەتەوە، نەشیتوانیایە ئەو حکومەتە پێکبهێنێت کە بانگەشەی بۆ دەکرد، بەڵام دوو چەکی بەهێزی لەدەست بوو، شەقام و پەڕڵەمان. ئەوەی مەبەستی بوایە بە جووڵاندنی شەقام، لە پەڕڵەمانەوە دەیکرد بە یاسا، بەڵام لە ‌لایەک بەهۆی پشوو کوورتیی سەدر و لە ‌لایەکی دیکەشەوە بەرژەوەندیی ئێران و هاوپەیمانیی فا#سیدەکان#، شکستی بە و ڕێگەیە هێنا. بە کشانەوەی لە پەڕڵەمان، چەکە یاساییەکەی دەستی خۆی سووتاند و وەکوو شمشێرێک دای بە ‌دەستی نەیارەکانیەوە، لە ‌لایەکی دیکەشەوە ڕێگەی بەردەم شەقامی سەخت کرد.
ئەوەیشی ئێستا لە شەقام دەیکات جۆرێکە لە کاردانەوەی ئەو هەڵەیەی کردوویەتی، هەرچەندە لەمەیاندا نەیارەکانی سەدریش (چوارچێوەی هەماهەنگی) بە هەڵەیەک ئەو خزمەتەیان بە سەدر کرد کە ڕەوایەتیی پێبدەن یارییەکەیان لێ‌ تێکبدات. چوارچێوەی هەماهەنگی کاتێک بە کشانەوەی سەدر دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا ببنە زۆرینەی پەڕڵەمانی و مەترسیی ئەوەیان نەما بتوانرێت لەبەرانبەریان (کوتلەی پەکخەر) درووستبکرێت، ئەگەر لەبری (سوودانی) ، جەعفەر سادق سەدریان بەربژێر بکردایە بۆ سەرۆکوەزیران کە دڵخوازی پێشووتری سەدرییەکان بوو، پاساویان نەدەدایە سەدر شەقام بجووڵێنێت دژی بەربژێری (چوارچێوە) و بە گەندەڵ و وابەستەی مالیکی بیچوێنێت. بە دیاریکردنی شەیاع سوودانی داریان کردە شارە زەردەواڵە و هەلومەرجێکیان درووستکرد کە ڕەوایەتی بگەڕێتەوە بۆ سەدر.
بەڵام ئایا سەدر چی دەچنێتەوە لەوەی بە ئاڕاستەکردنی شەقام بیەوێت ڕێگە لە نەیارەکانی بگرێت، وەکوو خۆی دەڵێت: دەسەڵات بگرنەوە دەست؟ یان چۆن دەتوانێت ئەو ئامانجانە بەدیبهێنێت کە بانگەشەی بۆ دەکات بۆ دادگاییکردنی گەندەڵکاران؟ تائێستا ئەوەی توانیویەتی بیکات ئەوەیە کە نەهێڵێت بە و جۆرە حکومەت پێکبهێنن کە پلانیان بۆ دانابوو، خەریکە دۆخەکە بە ئاقارێکدا دەڕوات وەکوو چۆن سەدر نەیتوانی بە زۆرینەی پەڕڵەمانی و سیاسی نەیتوانی هیچی لێبچنێتەوە، چوارچێوەش بە و دەردە بچن کە نەتوانن هیچ لە و زۆرینەی پەڕڵەمانییە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی ڕادەستی ئیرادەی سەدر بن، چونکە ئەوان بە کەمینەیەکی پەڕڵەمانییەوە توانییان ببنە هێزی پەکخەر لە بەردەم زۆرینەی سەدردا، هیچ لۆژیکێک ئەوە ناسەلمێنێت کە بە زۆرینەی پەڕڵەمانییەوە چۆک بۆ داخوازییەکانی سەدر دابدەن.
بۆیە ئەوەی سەلمێنراوە ئەوەیە کە نە بە هەڵبژاردن و درووستکردنی زۆرینەی پەڕڵەمانی، ڕێگە دەدرێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە ئێراق بێتە ئاراوە، نە بە ‌خۆپێشاندانی هێمنانە و ئاشتییانە وەکوو ئەوەی سەدر دەستیداوەتێ‌ و ناوی لێناوە شۆڕشی سپی، هیچ ئاکامێکی ئەوتۆی دەبێت. ئەگەر سەدر دەیەوێت ببێتە ڕابەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە و سیستم و دەسەڵاتە تەقلیدییەی وەکوو میراتی تەوافوقاتی دوو دەیەی ڕابردوو، زەمینەی بۆ ئەوە خۆشکرد ئێراق ببێتە گەندەڵستان و جگە لە وێرانەیی هیچی بۆ داهاتووی ئێراق پێنەبووە، دەبێت ڕەنگی شۆڕشەکەی بگۆڕێت، چونکە ئەوەی ئێستا دەیکات دانانی بۆسەیە لەسەر ڕێگەیەکی هەڵە، کاروانی گەندەڵچییەکان بە و ڕێیەدا تێناپەڕێت تاوەکو بکەونە داو و بۆسەی شۆڕشگێڕە سپیپۆشەکانەوە. ئێراق لە وێستگەیەکدا پێویستی بە شۆڕشێکی سوورە، بۆئەوەی دواڕۆژی نەوەکانی سپی بێت. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは557表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو ــ 28-08-2022
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 28-08-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 政策的
ブック: 調査
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( هومام تاهیر 19-03-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 20-03-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 03-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは557表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,462
画像 106,572
書籍 19,266
関連ファイル 97,115
Video 1,391
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.25 秒(秒) !