图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,114
图片 106,227
书籍 19,187
相关文件 96,702
Video 1,346
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەدر وەک ستەملێکراوێک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەدر وەک ستەملێکراوێک

سەدر وەک ستەملێکراوێک
$سەدر وەک ستەملێکراوێک$
#عارف قوربانی#
دوای هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ئەوکاتەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دادگەی فیدراڵیی ئێراق ئەنجامی هەڵبژاردنیان پەسندکرد، تازە ئاماژەکانی دابەشبوونی ماڵی شیعی بەسەر دوو بەرەی (سەدر و مالیکی) دەرکەوتبوو، ئەوکات هێشتا پارتی و یەکێتیی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد یەکهەڵوێست و بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، پێکەوە ڕوو دەکەنە بەغدا. لە دوو ئەڵقەی بەرنامەی گفتوگۆی ڕۆژنامەنووس لە ڕادیۆی ڕووداو، هەروەها دواتریش لە دوو وتاردا لە پۆرتاڵی ڕووداو، داوام لە پارتی و یەکێتی ئەوەبوو، کە بچن لەگەڵ مالیکی و عامری ڕێکبکەون نەک لەگەڵ سەدر، هەرچەندە سەدر براوەی بێڕکابەری هەڵبژاردنیش بوو.
لە نیوەی ڕێگە پارتی و یەکێتی لەیەک ترازان و دابەشبوون بەسەر هەردوو بەرەکەی ماڵی شیعیدا. پارتی و زۆرینەی سووننەکان لەگەڵ سەدر ڕۆیشتن و یەکێتی و زۆرینەی هێزە شیعییەکان دوای مالیکی کەوتن. بەم دابەشکارییە ململانێکان تووندتر بوونەوە و ناکۆکییەکان زیاتر پەرەیان سەند، ئەوکاتیش بە وتار و لە چەند دیدارێکدا ئاماژەم بە هەڵەی پارتی کرد لە هەڵبژاردنی سەدر و ڕوونتر داوام لێکردن بچن لەگەڵ خاوەن ماڵ ڕێککەون، کە مەبەستم لە ئێران بوو. هۆکاری سەرەکیی ئەو بۆچوونەشم ئەوەبوو کە لەلایەک پێم وابوو ئێران بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادات حکومەتێک لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سێقۆڵی (سەدر، بارزانی، حەلبووسی) پێکبهێنرێت و هێزە وابەستەکانی ئێران پەراوێز بخرێن. بۆ ئەمەش دەمگوت ئێران یاخیبوونی سووننەکانیش لەچاوی بارزانی دەزانێت، لە ڕێگەی مووشەک و درۆن و دادگەی فیدراڵیی ئێراقەوە تۆڵە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بەداخەوە هەموو ئەمانەی بەزیادەوە کرد.
هەروەها پێم وابوو ئەگەر حەشدی شەعبی و هێزە گرێدراوەکانی ئێران پەراوێز بخرێن، ئەوانیش دەبنە کێشە بۆ کوردستان، چونکە لە بنەڕەتدا کێشەی کورد و سووننەش لەگەڵ هێزە ئێرانییەکانە، نەک لەگەڵ سەدر، بەتایبەتیش ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەوان دەسەڵاتیان بەسەریدا هەیە، ڕێککەوتن لەگەڵ ئەوان دەکرێت‌ ئاسانکاری بێت بۆ هەڵگرتنی بەشێک لە و ستەمەی لەسەریانە و قووڵبوونەوەی ناکۆکی لەگەڵ ئەو هێزانە، دەستکراوەتریان دەکات بۆ ستەمی زیاتر لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە.
بەڵام ئەمانە تەنیا هۆکار نەبوون بۆ ئەوەی هانی کوردستان بدەین پشت بکەنە سەدر و ڕوو لە ئێرانییەکان بن، هۆکاری سەرەکیی ئەو تێڕوانینەم ئەوە بوو کە ئەگەر لەبری ئەوەی هێزە وابەستەکانی ئێران پەراوێز بخرێن و ببنە کێشە بۆ کوردستان، ئەگەر سەدر پەراوێز بخرێت چی ڕوو دەدات؟ سەدر تۆڵە لە کێ‌ دەکاتەوە؟ دەبێتە سەرئێشە بۆ کێ‌؟ لە تێڕوانینم بۆ داهاتووی ئەو ئەگەرە پێم وابوو ئەگەر کورد و سووننە و هێزە وابەستەکانی ئێران ڕێکبکەون و سەدر وەک براوەی یەکەم بخەنە پەراوێزەوە، بە و ستەمەی لە سەدر دەکرێت، بە حوکمی ئەوەی هێزەکەی سەدر کە جەماوەرەکەیەتی و لە بەغدای پایتەختە، دەست و پێی ئەو حکومەتە دەبەستێتەوە و حکومەتێکی بێهێز و بێکاریگەر و لەڕولاواز درووست دەبێت، بە ئەندازەیەک کە دەسەڵاتی بەسەر دەرەوەی ناوچەی سەوزدا نەبێت.
کورد دەیتوانی ئەم یارییە بکات و نەیکرد. باجی چوون لەگەڵ سەدری دایەوە. کەوتینە بەر لێشاوێک لە بڕیاری ستەمکارانەی دادگەی فیدراڵیی ئێراق و لێکەوتەکانی بۆ دەیان ساڵی دیکەش دەمێنێتەوە، لە ئێرانەوە ڕاستەوخۆ هەولێر مووشەکبارانکرا و سەر ئەنجام لەژێر گوشاری ئێراندا سەدر پەڕڵەمانی بۆیان جێهێشت و پارتی و سووننەکانی گورگانخوارد کرد. ئیرادە و دەسەڵاتی دایەوە دەستی هێزە وابەستەکانی ئێران و خوا دەزانی بۆ چەند ساڵی داهاتوو لە گۆڕینی دەستوور و یاساکان چی بەسەر گەلی کوردستاندا دەهێنن.
ئەم پێشەکییە دوورودرێژەم بۆ ئەوە بوو ڕوونی بکەمەوە لە هەلومەرجێکدا کورد ببووایەتە بەشێک لە و ستەمەی لە سەدر دەکرا، دەیتوانی کۆمەڵێک دەستکەوت بە ‌سوودی سووککردنی ستەم لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان بەدەستبهێنێت. بەڵام وەک دەرئەنجام سەدر هەر بووە قوربانی، بەڵام کورد نەک هیچی لێ دەستنەکەوت بگرە زیانی زۆری لێدەکات.
ئێستا ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت سەدر دوو جار بووەتە قوربانی و ستەمی لێدەکرێت. یەکەمیان ئەوەیە کە ئەمە دووەم هەڵبژاردنە یەکەمی ئێراقە و ئەم جارە نەک هەر لە ڕووی ژمارەی کورسییەوە زۆرینەی شیعەکان بوو، لەگەڵ زۆرینەی سووننە و کوردیشدا هاوپەیمانێتییەکی زۆرینەی سیاسی پێکهێنا، بەڵام گەلەکۆمەکێی کرایە سەر و ئێران تا ئاستی بەکاربردنی هێز، ڕێگریی لێکرد. دواتر ناچاریانکرد لە پەڕڵەمانیش بکشێتەوە و شوێنی کورسییەکانی بە کەسانی وابەستەی ئێران پڕ کرایەوە. بەوەش وازیان لێنەهێنا و کەوتنە پلاندانان بۆ پەڕ و باڵکردنی.
دووەم ستەمیش کە لە سەدر دەکرێت ئەوەیه، ‌ سەرباری ئەوەی وەک گەورەترین کوتلەی پەڕڵەمانی و کاریگەرترین ڕەوتی سیاسی خستیانە پەراوێزەوە. بەڵگەی سەلمێنراو خراوەتە بەردەمی سەدر کە پلانی دەستگیرکردنی یەکە یەکەی سەرکردەکانی ڕەوتەکەیان دانابوو، هەروەها بە نیازی کوشتنی خۆیشی بوون. کاتێک سەدر وەک پەلەقاژەی بەرگریی لەخۆکردن هەڵوێست و ڕەفتاری نواند، هەڵمەتێکی گەورەی میدیاییان لە ‌دژی دەستپێکرد وە، کە سەدر نیازی کودەتای هەبووە، دەیەوێ‌ دەست بەسەر ئێراقدا بگرێت. لەکاتێکدا ئەوەی سەدر دەیکات پەلەقاژەی دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بۆ خۆدەربازکردن، نەک دەستبەسەرداگرتن.
لای سەدر و زۆرینەی ئەوانەی بە ئاگاییەوە لە ڕووداوەکانی ئێراق دەڕوانن، دەزانن هاوشێوەی ئەیاد عەللاوی کە لە هەڵبژاردنی 2010 زۆرینەی کورسییەکانی پەڕڵەمانی بەدەستهێنا، نەک هەر ستەمیان لێکرد و نەیانهێشت دەسەڵات بگرێتە دەست، بە ئەندازەیەک پەڕوباڵیان کرد وەک ئەوەی ئێستا لە ژیان نەمابێت هێندە بێکاریگەر بووە. سەدر ئەوە دەزانێت لە باشترین باردا ئەگەر نەشیکوژن دەیانەوێت هەمان چارەنووسی عەلاوی هەبێت.
ئەو هەنگاوانەی لە دژی سەدر گیراونەتەبەر، بێپێشینە و چاوەڕواننەکراون، دەستلەکارکێشانەوەی مەرجەعی ئایینییەکەی سەدرییەکان (حائیری) ، کە یەکەمجارە لە ‌مێژووی ئیسلامدا ئەوە ڕووبدات مەرجەع دەستلەکاربکێشێتەوە و داوابکات شوێنکەوتووانی ببن بە شوێنکەوتەی ئاڕاستەیەکی دیکە، وەک ئەوەی حائیری لە ئێرانەوە داوایکرد سەدرییەکان وەلائیان بۆ عەلی خامنەیی هەبێت. ئەمە نەک هەر لێدانە لە پێگەی سیاسیی سەدر، بەڵکوو هەوڵێک بوو بۆ لێدان لە پێگە ئایینییەکەیشی، هەوڵێک بوو بۆ کۆتاییپێهێنان بە مەرجەعیەتی سەدرییەکان. یەکەم لێدوانی سەدر دوای ئەم ڕووداوە پێی وتین لەژێر گوشاردا ئەوەی کردووە. کاتێک‌ خۆیشی بڕیاریدا لە سیاسەت دوورکەوێتەوە وەڵام بوو بۆ ئێران، کە نەک ڕێگە نادات شوێنکەوتووانی مەرجەعییەتی بنەماڵەکەی ببنە شوێنکەوتەی خامنەیی، بەڵکوو خۆی کاروباری ئایینی دەگرێتە دەست. لەبەرانبەردا هەڵمەتێکی چڕی میدیایی کرایە سەر، کە وازهێنانی لە سیاسەت بۆ ئەنجامدانی کودەتا بووە بەسەر ئێراقدا.
لێرەدا هیچ مەبەستێکم لە بەراوردکاری نییە بەوەی ئایا سەدر لەوانی دیکە باشترە یان نا، بەڵام ڕوونە سەدر داوای چەند شتێک دەکات لە بەرژەوەندیی گەلانی ئێراقە، دژایەتیی گەندەڵی و دژایەتیی پاشکۆبوون، گەڕانەوەی سەروەری بۆ ئێراق و دوورخستنەوەی ئەو دەستانەی لە ڕێی کارەکتەرە سیاسییەکانەوە یاری بە قووت و چارەنووسی هاووڵاتییان دەکەن. ئەوانەی لەم داخوازییانەی سەدر زیانمەندن لەناو ئێراق و هێزە هەرێمایەتییەکان هەموو یەکیان گرتووە بۆ لێدان لە ‌سەدر و ماکینەیەکی میدیایی فراوانیش خراوەتەگەڕ دژ بە سەدر، کە نیازی خراپە و دەبێت ڕابگیرێت. لەکاتێکدا هەرە خراپترینەکان و نیازخراپەکان ئەوانەی دیکەن، نەک سەدر.
بۆیە دەتوانم بڵێم ئێستا ستەملێکراوترین کەس لە ئێراقدا موقتەدا سەدرە، ئەوەی میدیا دەیەوێ وەک ستەمکارترین کەس وێنای بکات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览214
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 04-09-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 04-09-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( هومام تاهیر 19-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on20-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览214
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,114
图片 106,227
书籍 19,187
相关文件 96,702
Video 1,346
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!