پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,459
وێنە 105,701
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,403
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنفالی سێ (ئەنفالی گەرمیان) ساڵی 1988
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنفالی سێ (ئەنفالی گەرمیان) ساڵی 1988

ئەنفالی سێ (ئەنفالی گەرمیان) ساڵی 1988
ئەنفالی سێ (ئەنفالی گەرمیان) مانگی 4 /1988
پاش ئەنفالکردنی ناوچەکانی شارەزوور و قەرەداخ، دوژمن پلانی ئەنفالکردنی گەرمیانی دانا بوو بە شێوەیەکی دڕندانە، هەر بۆیە ڕۆژی 1988/4/2 لەگەڵ کاک (عومەر فەتاح) دا چووینە لای برادەرانی پارتی لە دێی (مەسۆی مامران) بۆ بەشداریکردنی هێزەکانیان لەبەرەکانی شەڕدا، چوونکە زۆربەی هێزەکانمان لە شەڕەکانی سەرکردایەتی و هەڵەبجەدا بوون و ماندوو و شەکەت بووبوون. لەوێ کاک (قادر قادر و ئازاد قەرەداخی) و هەندێ کادری پارتیمان بینی... لەبارەی بەرگری کردن و بەشداریکردنی هێزەکانمان ڕێککەوتین بەڵام لە دوای ڕۆشتنمان ئەو مەسەلەکەیان فەرامۆشکرد و ناوچەکەشیان بەجێهێشت بێ ئەوەی بەرگری بکەن، تەنانەت ئێمەشیان ئاگادار نەکردەوە.. بۆ مێژوو ئەیڵێم کاک (قادر قادر) لەو ساتەوەختەدا زۆر ورەی بەرز بوو، هەڵوێستێکی هەبوو، کەچی ئەوانی تریان ڕەنگی مردوویان لێ نیشتبوو، بڕوایان بە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمندا نەبوو.
ڕۆژی 1988/4/3 هەموو هێزەکانی سەرەوە گەیشتنەوە، کە لەشەڕی سەرکردایەتی و شەڕەکانی هەڵبەجە بوون، سەرتا تیپی 53 و ئینجا تیپی 51 و دواتریش برادەرانی مەڵبەند و تیپەکانی تر.
لەگەڵ کاک (ئازادی سەگرمەدا) چووینە لای کاک عومەر و پێمان وت ئەچینە سەردانی هەڤاڵان (قادری حاجی عەلی و شێخ جەعفەر و ئاوات قارەمانی) ، ڕازی بوو. لە دەرەوارەوە بەرەو کۆیک ڕۆیشتین، شەو لەوێ ماینەوە. ڕۆژی دواتر چووینە زستانە، وەزعەکە زۆر شڕ بوو، خەڵکەکە لە دڵەڕاوکەدا بوون، ماڵیان ئەشاردەوە، دێیان بەجێدەهێشت، لەوێوە چووینە دێی تەپەعارەب. لە ڕێگا تووشی ژنێکی ناسیاوی خۆم بووم کە ( خاوەری حاجی عەزیزی دووبڕاو) بوو وە وتی: مەحمود یەژی ڕائەکەن ... بۆ کوێ جێماندێڵن..؟
قسەکانی کسپەی لە جەرگەوە ئەهێنا بە دڵێکی پڕ لە زوخاوەوە پێم وت: مەگەر بە مردوویی جێتان بهێڵین، بەچاوێکی خەمناکەوە بە جێی هێشتین و هەنسایەکی قوڵی خەفەتاوی هەڵکێشا.
چەندە ناخۆشە ئەو هەموو ساڵە لە ناو دڵی خەڵکیدا بژیت و لە ناخیاندا هێلانەی حەوانەوەت بۆ ساز بکەن و ئێستا بێ ویستی خۆی لێت جیاببنەوە و نەزانیت چارەنووس بەرەو کوێیان ئەبات. هەر چۆنێ بێ پێشمەرگە قەیناکە کەکۆڵی مەرگەی بە کۆڵەوەیە، ئەی ئەوان چیان لێ دێ ...؟
خەڵکی تەپەعارەب هێشتا بە تەواوی نەکەوتبوونە خۆیان کە ئێمەیان بینی پێشوازیان لێکردین و ڕێزیان گرتین. شەوەکەی لەوێ ماینەوە. لەولاشەوە کاک قادر و برادەرانی تر توڕە ببون و گەیشتبوونە دەرەوار. ئێمەش گەڕاینەوە و لە دەرەوار کاک قادر و برادەرانم بینی و لایان مامەوە. بە هاتنەوەی برادەران و ئەو هێزانەمان هەندێ وەزعەکە باشتر بوو. بڕیاری بەرگری درا و ڕێگە لە خەڵکیش گیرا دابەزنە خوارەوە بەرەو دەسەڵاتی دوژمن... هەرچەندە نەئەتوانترا مسۆگەری تەواوی پاراستنیان بدرێتێ دوای چۆڵکردنی دێهاتەکانی شارەزوور و قەرەداخ و بازیان و شاخی زەردە و هاتنە پێشەوەی دوژمن لە چەندین دەروازەی ترەوە کە ئەمەیان بۆ بەش بەشکردنی پێشمەرگە و پەرتەوازەکردنی هێزەکانمان بوو.
خەڵکی نەیان ئەزانی چیبکەن، بەشێ بەرەو خوار ئەڕۆیشتن و پێشمەرگە ئەیگەڕاندنەوە، بەشێکیش لەو شیو و دۆڵانەدا خۆیان حەشاردابوو پێان خۆش نەبوو بە ئاسانی دەست لە خاک و زێدیان هەڵبگرن.
لە ڕۆژی 1988/4/8 دوژمن بە هێزێکی زۆر و زەوەندەوە لە چەندین دەروازەوە پەلاماری گەرمیانیدا بەم شێوەیە :-
1.چوارملان
2.بەرکەل
3.سەرقەڵا- هۆمەرمل
4.سەرقەڵا- ناوچەی ڕۆغزای
5.کەلار- تیلەکۆ
6.باوەنوور – ناوچەی شاتری
7.دووز- داودە
8.دووز- بناری گل
9.نەوجول – داودە
10.قادرکەرەم – قەیتول
11.سەنگاو – هەنارە
12.سەنگاو – کچان
13.سەنگاو – قەیتول
14.قادرکەرەم – ناوچەی زەنگەنە
15.چەمچەماڵ - قەرەحەسەن
16.چەمچەماڵ - جەباری
17.کەرکووک – جەباری
18.زەمبوور – جەباری
ئەمەش سەرەتای دەستپێکردنی ئەنفالی گەرمیان بوو. لەم شەڕانەدا دوژمن کۆپتەر و تانک و تۆپی دورهاوێژی بەکارئەهێنا. هێزی پیادەی سوپا و جاشە خۆفرۆشەکانیش هەنگاو بە هەنگاو ئەهاتنە پێشەوە. لە بەرامبەردا پێشمەرگە وپشتگیری ڕووبەڕوویان ئەبوونەوە، کوشتاری زۆریان لێکردن، ژمارەیەک پێشمەرگە و پشتگیری بە خوێنی سووری گەشیان ئەوڕۆژگارە ڕەش و دوکەڵاویەی کوردستانیان ڕەنگین کرد.
ڕۆژگارێکی خەماوی بوو، خەڵکی دێهاتەکان نەیان ئەزانی چی بکەن لە بەرامبەر پەلاماری سوپای داگیرکەردا. ئەگەر ئەڕۆن و دەستبەرداری شۆڕش و پێشمەرگە و سامان و خاکیان ئەبن دڵیان بەرایی نادا، ئەگەر ئەمێننەوە ئەکەونە بەر کڵپەی دڕندانەی بەعس و هەموویان چارەنووسیان مەرگ و تەفروتوناکردن ئەبێت.
بڕیاردان لەسەر هەر حاڵەتێک کارێکی قورسبوو. هیچ شتێک لە شووێنی خۆیدا نەمابوو. خاک ئەسوتا، ئاگر لە گژوگیا بەربووبوو. دنیا سەراپا دووکەڵ و بارووت و گەردەلول بوو، گرمەی هەوری بەهار و زرمەی تۆپخانەی ئاگراوی بەعس تێکەڵ بەیەک بووبوون. تەنانەت پەلەوەریش لە لانە و مانەی خۆیان تەرە بوو بوون و لەگەڵیاندا گیانی هەموو مرۆڤێکی ویژداندار ئەگریا و لە حەیبەتا ئەتوانەوە. بەهاری ئەمساڵ جیا لە هەموو بەهارەکانی تر تراژیدیای زەمەنێکی ئازاراوی ئەگێڕایەوە. ئەوە بەعسە ئەیەوێ کورد قڕ بکات، مرۆڤ ناتوانێ تەعبیر لەو کارەساتە بکات و هەرچی لە دەروونیدایە قوڵپی بداتەوە و دنیاش لە ئاستی ئەم تاوانە کپ و کڕ، خوا نەکات سۆزەی هەڵوێستێک دڵی بهەژێنێ.
دوژمن لە هەندێ قۆڵەوە تەنیا شەڕی مشاغەلەی ئەکرد، لەهەندێ لای تر هێزەکانمان شەڕی مان و نەمانیان ئەکرد وەکو ناوچەی داودە و بناری گل و چوارملان و قۆڵی باوەنوور. پارسەنگی سەرکەوتن بەلای ئێمەوە لاواز بوو. هەتا ئەهات ڕووبەری بەرگری و شەڕکردن تەسکتر ئەبووەوە. پێگەی مانەوە لە ناو سەنگەردا بێهێز ئەبوو، لە لایەکی ترەوە تەقەمەنی وەکو پێویست لە بەردەستا نەبوو، نان و خۆراک بە زەحمەت پەیدا ئەبوو و شەڕەکان بە دڵگەرمیەکی بێ هاوتاوە تا 1988/4/13 درێژەی کێشا. لەو ماوەیەدا چەندین جار لەگەڵ لایەنەکاندا کۆبوونەوە کرا، جگە لە (ی.ن.ک) و حشع کەسی تر باوەڕی بە بەرگری نەبوو، پێشمەرگەکانمان جگە لەوەی کە لە هەموو شەڕەکانی سەرکردایەتی و دۆڵی جافایەتیدا بەشداربوون و ماندووبوون، ماوەی 13 ڕۆژیش بە ڕێگاوە بوون تا گەیشتنەوە گەرمیان و دیسانەوە کەوتنە شەڕی بێئامان و ئەوەندەی تر شەکەت و شەلوپەت بوون. بۆیە جەوی شەڕەکە بێهودە بوو، ئەبوایە ڕێگایەکی تر هەڵبژێردرایە و هەموو هێزەکانمان لە شووێنێکدا کۆبکردایەتەوە و کارێکی ترمان ئەنجام بدایە. ئەگەرچی نەشئەتوانرا بە ئاسانی گەرمیان چۆڵ بکرێ و ئەو ناتۆرەیە بخرێتە سەر ئەستۆی یەکێتی کە بێ شەڕ ناوچەکەی بە جێهیشت کە هەموو ژیانی هەر شەڕ و پێکدادانی شۆڕشگێرانەبوو بەرامبەر دوژمنەکانی لە پێناوی مافە ڕەواکانی کورددا، ئەم شەڕە تووشی خوێنبەربوونی کردین، لەوە زیاتر توانای بەرپەرچدانەوە نەما.
بۆیە ڕۆژی 1988/4/14 بڕیاری کشانەوەی هەموو هێزەکانمان درا لە بەرەکانی شەڕدا و بەرەو بناری شاخ بووینەوە. لە دێهاتەکانی تەپەگەڕوس و دەرەواری سەروو و بانی مۆرد کۆبووینەوە. من ڕام وابوو هێزەکانمان بکرێتە چەند بەشێکەوە، بەشێکی لە گەرمیاندا بمێنێتەوە، ئەوی تری ڕەوانەی مەڵبەندی سێ بکرێ. کاک قادر پێیوابوو کەس نەمێنێتەوە، بەڵام کۆمەڵێک برادەر لەوانە کاک مەلا ئەحمەدی کەلاری و حەمە ڕەش و عوسمانی حاجی مەحمود بریاری مانەوەیان دا. ئەمە هەنگاوێکی مەزن بوو، لەم دەرفەتە تاریکەدا بتوانرێ دڕ بە هەوری بێبڕوایی و ڕاڕایی بدرێ، جگە لەمە هەلومەرجێکی نوێ ئەڕەخسێنی بۆ خەبات وەکو سەرەتایەکی تازە کە جیا لە شێوەی پارتیزانی سەراتای دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان کە ئێستا خەڵکی و دێهات نییە و ئەبێ پێگەی تر بۆ بەردەوامی ئەنجامدانی کارەکان بدۆزرێنەوە. لە برادەرانی حشعیش بەشێک مانەوە و ڕۆژانە لەگەڵ برادەرانی خۆیان و ئێمەشدا پەیوەندی هەبوو.
ڕۆژی 1988/4/14 ڕۆژێکی نائاسای بوو کە تەماشای دەموچاوی هەر کەسێکت دەکرد تووڕەی و ناسۆری ئازای لێ ئەباری. هەموو بە خەمباری پێکەوە دانیشتبوین، برادەران وتیان: لە کوێوە ئەڕۆیت...؟ ئەم پرسیارەم پێناخۆش بوو، هەستم کرد جیا ئەکرێمەوە، بە قەڵسییەوە وتم: لە بناری هەمەوەندەوە.
لەگەڵ 13 پێشمەرگەی ئاواتی شێخ جەنابدا لەوە دا بوو بکەوینە ڕێ، کاک قادر داوای لێکردین 100پێشمەرگە لەگەڵ خۆماندا ببەین. ئەمەم پێ چاک بوو. لە ناو ئەو هێزەدا ژن و منداڵی پێشمەرگەکانی تێدا بوو، بەزەیم پیایانا ئەهاتەوە، ڕێگا دوورە و لەوانەیە بڕ نەکەن بەتایبەتی ژنی سکپڕ و منداڵی ورد. ڕۆژێکی سەخت و ڕەش بوو، باران ئەباری، پێشمەرگە هەمووبێزار بوون، بریندارەکان هاواریان ئەکرد و دەیان وت بەجێمان مەهێڵن. لە هەمووی ناخۆشتر ئەو دیمەنە تەماوییەی گەرمیانم لە بناری شاخەوە بینی کە هەتا چاو بڕی دەکرد پانتایی بوو، شووێنێک نەئەبینرا ساف و بێگەردی بەهاری خۆشی پێوە دیار بێ، هەمووی چڕە دووکەڵ و گڕودودی هەناسەی پڕ لە ئاهی ساردی دێهاتەکان بووکە باوەشیان بە کەشکەشانی ئاسماندا ئەکرد و بەرۆکی خوایان ئەگرت. تەنانەت بارانی بەلێزمەش کەف و کوڵی هەناوی هەڵقرچاوی ئەو دێهاتانەی دانەئەمرکاندەوە. ئەوە سەربازە بیابانییە پێ پەتییەکانی دوورگەی نەفامی و سەردەمی شۆڤینێتییە دەست ئەنێنە بینی کورد و زەردەخەنەی بەهاری دەم کەلی دێهاتەکان ئەژاکێنن، کسپەی ماڵوێرانی بەرئەدەنە ناخی هەڵکڕوزاوی کوردستان، چ مرۆڤێک لەبەردەم ئەم دیمەنە مەرگەساتبارەدا ئەتوانێ خۆی ڕابگرێ و کۆستی دڵی نەکەوێ و کەژاوەی خەفەت نەپێچێتەوە بەرەو ئاسۆی نادیاری.
ئەوە پێشمەرگەی ئەم زێد و نیشتیمانەیە بێ ویستی خۆی ماڵئاوایی بێدەنگی ئەکات و نازانێ چارەنووس بەرەو کوێی دەبات...؟
تۆ بڵێی مەرگی کورد نوسرابێتەوە...؟
تۆ بڵێی خەڵکی لە خاکی باوباپیرانی خۆی بێزاربێ و لێی هەڵبێن..؟
تۆ بڵێی پێشمەرگە بەرگەی خەبات نەگرێ و مەیدان چۆڵ بکات..؟
یان بەرنامەی کاری سیاسی هەڵە و کەم کوڕی تێدابێ ..؟
لە گەرمیاندا کەس نەما، ئەو خەڵکەی دیوی قەرەداخیش لە گەڵیاندا بەرەو خواربوونەوە. بەشێکی کەمیان نەبێ کە بە دزیەوە و لە ڕێگا قاچاخەکانەوە خۆیان ئەکردە ناو ئۆردووگاکانی سمود و کەلار و باوەنوور و کفری و چەمچەماڵ و قادرکەرەمدا..
بەشە زۆرەکەشیان کە کەوتبوە دەست هێزەکانی ڕژێم بە تایبەتی جاشە کوردە سوک و چاوشۆڕەکان بەرەو توونی نەمان بران. بە لامەوە زۆر ئاسییە ڕژێمی شۆڤێنی بەعسی عەرەبی دۆزەخی ئەنفال بۆ کورد دابخات، بەڵام کە بەشێکی هێزە پەلاماردەرەکەی کوردە.. ! ئەوە تاوانێکی گەورەیە کە کورد خۆی ببێتە داردەست و ئامرازی دوژمن و گەلەکەی خۆی لە ناو ببات...!
منداڵەکانی خۆمم ڕەوانەی کەلار کرد تاکو خۆیان لەو ناوەدا حەشار بدەن تاکو وەزعەکە ئاسای دەبێتەوە، بەڵام دوای ئەمە ئاگام لێیان نەما. بە دەم ئازارەوە گەیشتمە بانیمۆرد، زیاتر لە 500 کەس ڕاوەستابوو، زۆربەی ژن و منداڵ بوون و چاوەڕوانی شارەزابوون بۆ دەرباز بوون، بیرم کردەوە لە قەرەی ئەم کارە نایەم، بە جیهاز لەگەڵ کاک قادردا قسەم کرد و پێم وت لەگەرمیاندا ئەمێنمەوە و توانای ئەم کارەم نییە ئەو هەموو خەڵکە ببەم، بەڵام ئەو داوای کرد ئەبێ لەگەڵیاندا بڕۆم. ئینجا لەگەڵ کاک عادل شکور و سەید محەمەد و برادەراندا یەکمانگرت، هێز و خەڵکەکەمان کردە سێ ڕەتڵەوە:
ڕەتڵی یەکەم/ ئێمە بووین، تەنها پێشمەرگە بووین بۆ تاقیکردنەوەی ڕێگا.
ڕەتڵی دووەم/ کاک عادل و بەشێکی تری پێشمەرگە و هەندێ خێزان.
ڕەتڵی سێیەم/ سەید محەمەد و زۆربەی خێزانەکان.
لەو کاتەدا ئەبو فەلاح (حەسەن قادر ساڵەح ) م بینی کە لە شەڕەکەی هەزار کانیدا کەوتبووە سەر میندا و قاچێکی پەڕیبوو، ئەبوو فەلاح پێی وتم: کاک مەحمود بەجێم نەهێڵی..!
ئەم قسەیە وەک گوللە ناخی بڕیم، ئەو ئەبوفەلاحەی بەو هەموو قارەمانێتییەوە ئێستا بپاڕێتەوە بەجێی نەهێڵین..؟
دوای ماوەیەک تێڕامان ڕووم تێکرد و پێم وت: مەگەر بمرم ئەگینا بەجێت ناهێڵم. پێش ئەوەی بکەوینە ڕێ نوری مەسۆیمان ناردە سەرجادەی سەنگاو بۆ تاقیکردنەوەی ڕێگا، هاتەوە وتی: ڕێگا نییە، هەموو دوژمنی لێیە. کەچی پ.م شەریف سدیق هەڵیدایە و وتیی درۆیە کەسی لێ نییە، هەر ئەمیش ڕاستی کرد. ئێوارە کەوتینە ڕێ و چووینە کڕبچنە، دنیا تاریک و شەستە باران بوو، بە حاڵێکی خراپ گەیشتینە سەر جادەی قەرداخ- سەنگاو، لەوێ پەڕینەوە چوومە پێش هێزەکە و گەڕامەوە دواوە ئەبو فەلاحم نەبینی، زۆر گەڕام سوودی نەبووی، دیسانەوە گەڕامەوە لای هێزەکە هەندێ ژن پەکیان کەوتبوو، یەکێکیان ژنەکەی شەهید نازم بچکۆل بوو کە لە شەڕەکەی تازەشاردا لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی تردا شەهید بوو بوون. خێزانەکەی بەمەی نەئەزانی، ئەم ژنانە پێڵاویان لە پێدا نەمابوو بە پێی پەتی ڕێیان ئەکرد، ناچار هەندێ جار سواری وڵاخمان ئەکردن، تاگیەشتینە دەربەندی مەڕاخانی لای دلکە کە چەند کیلۆمەترێک لە سەنگاوەوە دوورە.
سەنگاو بووبووە بارەگای جوڵانەوەی هێزەکانی دوژمن بۆ سەر خۆرئاوای گەرمیان، لەوێوە ئەکشان بەرەو قەرەداخ و دێهاتەکانی تری بناری سەنگاو-ئاژداخ.
لەو هەموو خەڵکەی لەگەڵماندا بوون کەسێ نەبوو بچێتە سەر شاخ و ئاگاداری جموجۆڵی دوژمن بێت و ڕێگای خۆمان بزانین و بە سەلامەتی بڕۆین و ئەو هەموو ژن و منداڵە تووش نەبن. ناچار لەگەڵ (مامۆستا جەلالی لێپرسراوی ڕێکخستنی تیپی 51) دا سەرکەوتینە سەر شاخ و تا کاتژمێر 5 ی ئێوارە ماینەوە، چاودێری هەموو لایەکمان ئەکرد، پاشان هاتینە خوارەوە، ژنەکان بەتانیەکانیان دڕاندبوو کردبوویانە پێڵاو. قرچەی دەروونم ئەهات و (ڕەزای مام نامیقم) ناردە کەلاوەکانی دێیە ڕووخێنراوەکە بۆ یەک دوو جووت پێڵاوی کۆنە، هاتەوە هەندێ پاتەی داڕزاوی هێنا دامانە ژنەکان، ئینجا بەرەو قوولە ڕۆشتین و لەوێ کەوتینە هەوڵی پەیداکردنی وڵاخ بۆ ژن و منداڵەکان، لەو ناوەدا وڵاخێکم بینی زۆر بەدوایا ڕام کرد تا بەهەزار حاڵ گرتم، توومەز هەرچی لە باخەڵمدا بوو لێم کەوتبوو، کەوتمە هەوڵی دۆزینەوەی شتەکانم و لە هێزەکە دابڕام و درەنگانێک پێیان گەشتمەوە. چووینە دێی (کانی کەوە) و یەکپارچە ئاگر بوو، هەمووی ئەسووتا، زۆری نەمابوو ڕۆژ بێتەوە. لەوێوە گەڕاینەوە دێی (ئەحمەد لەوەند) ، هەر مزگەوتەکەی مابوو و چەند کەسێکی تێدا خەوتبوو، لە دەرەوە مەڕ و ماڵاتێکی زۆر خڕکرابوو، وامزانی ئەوانە جاشن، پێشمەرگەکانم ئاگادار کردەوە ئامادەبن بچینە سەریان و نزیک بووینەوە، یەکەم کەسم وریا کردەوە، تەماشا ئەکەم پیاوێکی پیری خەڵکی دێی ( کچانە) هێنامە دەرەوە و و وتم: حاجی ئەمناسی...؟
وتی : نەخێر
وتم: مەحمود سەنگاویم.
حاجی دەستی کردە ملم و بانگی کوڕەکانی کرد و وتی: مەترسن ئەوە مەحمود سەنگاوییە، ئەوانیش هەڵسان و نان و چایی بەیانیان داینێ و وتیان: (حاجی محەمەدی) خزمیشت لەگەڵماندایە، یەکسەر چووم بۆ لای و هەر لە دوورەوە ناسیمەوە، هات و باوەشی پیاکردم و بانگی لێبەرز بووە وە.
وتم: بۆچی ئەگریت .. ؟
وتی: بۆ ئێوە
وەڵامم دایەوە: ئێمەش خەمی ئێوەمانە، ئێمە پێشمەرگەین خۆمان ئەم ڕێگەیەمان هەڵبژاردووە.
حاجی وتی : خواردنی باشمان لا نییە، وەرن مەڕێک ببەن ئێوە بیخۆن لە دژومن باشترە لەوانەیە هەمووی ببەن، پاش هەندێ دەمەتەقێ یەکترمان بەجێهێشت و چووینە ئەشکەوتێکی ساردەوە لە سەرماندا هەڵئەلەرزیم. چەند کاتژمێرێک لەوێ ماینەوە، بە برادەرەکانم وت: ئەچمە دەرەوە، تۆزێ دوور ئەکەومەوە بزانم سۆراخێکی برادەرانی دابڕاو ناکەم. هەر لە ئەشکەوتەکە دوور کەوتمەوە، لە قەڵبەزێکدا دۆزیمنەوە.
مامۆستا جەلال وتی: کاک عادل و کاک حەمەڕەش هاتنە سەر خەت، قسەمانکرد، سەری سەعاتیش من پەیوەندیم لەگەڵیاندا کرد، ئەو ڕێگایەی پیا هاتبووین پێمان وتن، لە دلکەش دوو پێشمەرگەمان بۆ دانابوون، هەروەها ئەو شووێنانەی ئازووقەی لێ بوو بۆمان دیاریکردن، پاشان گەڕاینەوە، هەندێ قازمان گرت و برژاندمان. هێشتا خۆری مابوو چووینە (خاڵدان) .
شەوی 1988/4/17 لەبەر تاریکی و بارانی زۆر نەمانتوانی ڕێگا دەرکەین. تا ڕۆژی دوای لە (خاڵدان) ماینەوە، کە کەوتینە ڕێ لە نزیک دێی (کانی سارد) کۆمەڵێ خەڵکی سەر لێشێواومان بینی نەیان ئەزانی چی بکەن. هەندێ خەڵکی دێی (هەسەن کەنۆشمان) بینی لە ترسی ڕژێمی بەعس لە چەمچەماڵەوە هاتبوون، پرسیاری وەزعەکامن لێکردن و وتیان هەتا بڵێی خراپە، زۆربەی خەڵکی گیراون، لە ناو شاردا خۆپشاندان کراوە بۆ بەردانی خەڵکە گیراوەکە و بەشێکی زۆری ئەو خەڵکەی گیرابوون بە هۆی ئەو خۆپشاندانەوە ڕزگاریان بوووە و دوژمن بە کۆپتەر لێیداون.
بەرەو جادەی سلێمانی – چەمچەماڵ ڕۆشتین، لەو کاتەدا هێزێکی گەورەی دوژمن بەرەو کەرکووک ئەچوو، زۆر چاوەڕێمان کرد هەر کۆتای نەهات، ناچار لە نێوانی هەر ئۆتۆمبێلێک و یەکێکی تردا کە دوور بوونایە 10 پێشمەرگەکامن ئەپەڕاندەوە، بەو شێوەیە هەموومان چووینە ئەوبەرەوە و ڕوومان کردە دێی (کانی عارەبان) ، ڕۆژی دواتر گەیشتینە (گۆپتەپە) .
شەوی 1988/3/19 لەگەڵ کاک ئازادی ڕابەر سیاسی تیپی 93ی کۆیەدا بووم، بەیانیەکەی چووینە (موخەڕەس) .
ئێوارەی 1988/4/20 لە ڕێگای (مەرزان) کەوتینە بۆسەی دوژمن و لێیان هاتینە دەست، جاشێکمان لێکوشتن و یەکێکی تر بە ناوی (نەوزاد) کە خەڵکی کەرکووک بوو بە دیل گیرا، شەو چووینە (مەرزان) ، ڕۆژی دواتر لە جادەی (کۆیە-هەولێر) پەڕینەوە، لەو کاتەدا دوو کۆپتەر هاتن و خۆمان پەنادا تا ڕەتبوون.
ڕۆژی 1988/4/24 گەیشتینە (سماقولی سەروچاوە) ، بروسکەیەکم بۆ کاک (ملازم عومەر) کرد و ئامادەییم دەربڕی بۆ هەر کارێک دیاری بکات. دوای دوو ڕۆژ وەڵامی دایەوە بچمە (توتمێ) . لەوێ کاک ملازم عومەر و کاک کۆسرەت ڕێزی زۆریان لێ گرتین و کاک ئازادی سەگرمەشم بینی.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 396 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی فەیسبوکی مەحمود سەنگاوی
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-04-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: ئەنفال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 13-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 396 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,459
وێنە 105,701
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,403
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!