پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,399
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,425
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 03
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 03

میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 03
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 03
زەینەب ئەریکانلی: زانکۆی گەڵەتەسەرای – ئەستەمبووڵ
لە ئینگلیزییەوە: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#

مەبەستی ئەم باسە لێکۆڵینەوەیە لە چۆنییەتیی ئیدارەدان و مامەڵەکردنی بەڕیتانیایە بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی لە ویلایەتی مووسڵ لە ماوەی ساڵانی 1918 – 1926دا.

$جیهانی نوێی ئازا و بوێر: سیستەمی ماندێت و مەسەلەی مووسڵ$
دەکرێ ئەو پڕۆسەیەی بە بەخشینی ویلایەتی مووسڵ بە ئێراق بەم شێوەیەی خوارەوە کوورتبکەینەوە: سیستەمی ماندێت لە کۆنگرەی ئاشتیی ساڵی 1919وە سەریهەڵدا، کە کۆمەلەی گەلانیشی پێکهێنا (87) .
بە ئیلهام وەرگرتن لە چواردە بەندەکەی ودرۆ ویڵسن کە جەی. سی. سمەتی دەوڵەتمەداری باشووری ئەفریقا پەسەندی کرد و پاڵپشتیی لێکرد، پێشنیازی کۆمەڵەی گەلانی کرد وەک پێشنیازێکی پراکتیکی. سیستەمی ماندێت بریتیبوو لە دابەشکردنی خاک و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆرییەتە بەزیوەکان، واتە ئەڵمانیا و ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی. هاڵس تێبینی دەکات کەوا، (لە جەنگەکانی پێشوودا، ئەو ناوچانەی داگیر دەکران بەعادەت هەموو خاکە داگیرکراوەکە یان بەشێکی دەخرایە سەر دەوڵەتی داگیرکەر) (89) .
بەڵام سیستەمی ماندێت نکووڵییەکی تەواوبوو بۆ هەر خاک بچڕین و داگیرکردنێک. پرەنسیپەکانی ئەم سیستەمە لە مادەی 22ی پەیمانی کۆمەڵەی گەلاندا هاتووە (90) .
مادەی 22 سێ جۆر ماندێتی جیاکردووەتەوە:
1) ماندێتی A لە ناوچەکانی پێشووی عوسمانی پێکهاتووە.
2) ماندێتی B بۆ ناوەڕاستی ئەفریقا.
3) ماندێتی C لە ئۆقیانووسی پاسیفیک (زەریای ئارام) و باشووری ڕۆژاوای ئەفریقا.
کۆنگرەی سان ڕیمۆ کە لە 19 – 26ی نیسانی 1920 بەسترا ماندێتی بە سەر ئێراق و فەلەستیندا دیاریکرد بۆ بەڕیتانیای مەزن و ماندێتیش بە سەر سووریا و لوبناندا بۆ فەرەنسا. بەهەرحاڵ، مەسەلەی سنوورکێشانی وردی جێهێشت بۆ ئەوەی لەلایەن هێزە سەرەکییە هاوپەیمانەکانەوە دەسنیشان بکرێت و هەلومەرجی ڕێککەوتن تەنیا لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلانەوە دەسەلمێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت لە 24ی تەمووزی 1922دا.
ئێراق دوا وڵات بوو کە وەکوو ماندێتی A دەسنیشانکرا. وەک لە سەرەوە باسمکردووە، بەریتانییەکان دامەزراندنی سیستەمێکی پاشایەتییان هەڵبژارد بۆ ئێراق لەژێر حوکمی هاشمیدا و فەیسەڵیش بکرێتە مەلیک. لە ئابی 1921دا، فەیسەڵ بە زۆرینەیەکی ڕەها بە مەلیک هەڵبژێردرا (91) و دانووستانی لەگەڵ بەریتانییەکان دەستپێکرد بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات بە پێی بنەمای پەیماننامەیەک دابڕێژرێت. لەئەنجامدا ڕەشنووسێکی ماندێتی ئێراق لە سێپتەمبەردا پێشکەشی ئەنجوومەن کرا (واتە ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلان – و) (92) . دامەزراندنی ڕژێمێکی پاشایەتی لەژێر سایەی حوکمڕانێکی عەرەبدا بەم شێوەیەی خوارەوە پاساودرا لەلایەن بەریتانییەکانەوە:
حکوومەتی خاوەن شکۆ (بەڕیتانیا – و) ڕوانی کە ناتوانێت بەرهەڵستیی خواست و ئارەزووی دڵگەرمانەی گەلی ئێراق بکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی لەژێر سایەی حوکمڕانێکی عەرەبدا. ڕەوتی ڕووداوەکان هێندە خێرابوون و بە ئاستێک بوو کە ڕێگەی نەدا بە ڕاوێژکردن بە ئەنجوومەن لە پێش هەنگاوناندا و دڵنیابوون لەوەی کە ئەو ئەنجوومەنە ڕەزامەندیی لەسەر دەردەبڕێت، کە بەدیاریکراوی دانپیانانە بە مەلیک کە چوونە سەر تەختی بەدوای داواکاریی گشتگیری گەلی وڵاتەکەدا هاتووە (93) .

بەهەرحاڵ، تا ساڵی 1924 بارودۆخی وڵاتەکە شێوەی کۆتایی خۆی وەرنەگرت. بەدوای بڕینەوەی یەکەم پەیمانی ئەنگلۆ – ئێراقی لە ئۆکتۆبەری 1922دا، پرۆتۆکۆلێکی پاشکۆ و تەواوکەری پەیماننامەکە ئیمزاکرا.
هاڵس پڕۆسەکە بەم شێوەیەی خوارەوە کوورتدەکاتەوە: ئەم بەڵگەنامانە لەلایەن ئەنجوومەنێکی تازە دامەزراندنی نوێی ئێراقەوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە، پاش ئەوەی بە دواییە تورکیا بەگوێرەی پەیماننامەی لۆزان دەسبەرداری مافەکانی خۆی بوو لە ویلایەتە عەرەبییەکاندا. […] بەو پێیە لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە ڕۆژی [27ی سێپتەمبەری 1924دا]، ئەنجوومەن ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر ئەو کارەی بەڕیتانیا بە دامەزراندنی سیستەمێکی پاشایەتیی دەستووری لە ئێراقدا، لە ڕیگەی ئامرازێکەوە کە بە بڕیاری ئەنجوومەن ناسراوە نەک بە ماندێتێک، بەڵام بووە بە ئەرک لەسەر بەڕیتانیای مەزن وەکوو هێزیکی ماندێت مامەڵە بکات لە حاڵەتی ماندێتی Aدا (94) .
هەرچەندە تورکیا دەسبەرداری مافەکانی خۆی بوو لە ویلایەتە عەرەبییەکاندا، بەڵام تا ئەو کاتە هێڵی سنوور دیاری نەکرابوو لەنێوان تورکیا و ئێراقدا و گفتوگۆ و دانووستان بەردەوام بوو لەبارەی لکاندنی ویلایەتی مووسڵ بە تورکیا یان ئێراقەوە. ئەوان لە لۆزاندا نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێک، بۆیە کێشە و ناکۆکیی مووسڵ بەرزکرایەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلان و ماوەی نۆ مانگی تریش درا بە دانووستان لە دوای پەیمانەکە بەڵام هەر بێسوود مایەوە (95) . لە سێپتەمبەری 1924دا، کۆمیسیۆنێکی تەکنیکی، کە پێکهاتبوو لە مستەر ویرسن و کۆنت تێلێکی و کۆڵۆنێڵ پاولیس، دەسەڵاتی درایە بۆ لێکۆڵینەوەی دەسبەجێ لە ڕاستییەکانی ویلایەتە لەسەر ئەرزی واقیع. لەو ماوەیەدا، کۆمیسیۆنەکە سنوورێکی کاتیی داڕشت کە دەسنیشانی حاڵەتی دۆخی سەربازیی هەنووکەیی یان ئەو کاتەی دیاریکردبوو (الوضع الراهن، status quo) و ئەم سنوورە بە هێڵی برۆکسل ناسرا (96) . لە سێپتەمبەری 1925دا، ئەنجوومەن (مەبەست ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلانە – و) ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی تاوتوێ کرد، کە تێیدا ڕایسپاردبوو هێلی برۆکسل بکرێتە بنەمای سنوور و ماوەی بیست و پێنج ساڵی ماندێت بدرێتە بەڕیتانیای مەزن و سەربەخۆیی کولتووری ببەخشرێتە کوردەکان. لە 16ی دیسەمبەری 1925دا، ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلان ئەم ناوچە کێشە لە سەرەی بەخشییە ئێراق (بەو پێیەش بە بەڕیتانیا) بە گوێرەی ئەو مەرجانەی لە سەرەوە باس کراون، ئەگەر ئێراق نەبێتە ئەندامێکی کۆمەڵەی گەلان لە مێژوویەکی پێشتردا (97) . بەم پێیە، کەمینەیەکی نوێ لە چوارچێوەی سیستەمی دەوڵەتدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووستکرا، کە کورد بوون.

$ئەنجام
کوردەکانی مووسڵ: لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ دۆخی کەمینە$
هەرچەندە دەکرێت ڕەگوڕیشەی مێژوویی ناسیۆنالیزمی کوردی لە سەدەی حەڤدەوە بدۆزرێتەوە بەڵام لە فۆرمی نوێیدا لە ماوەی نیوەی دووەمت سەدەی نۆزدەدا پەرەسەندنی بەخۆوە بینیوە هاوشان لەگەڵ جووڵانەوە هاوشێوەکانی ڕەعییەتەکانی تری ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە ئاسیادا، وەک عەرەب و ئەرمەن (98) . بەزین و شکستهێنانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی ساڵی 1918 لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا و ئیمزاکردنی پەیماننامەی سیڤەر، لەپاڵ بەندی دوانزەهەمی چواردە بەندەکەی ودرۆ ویڵسندا، ڕۆلی خۆیان بینی لە بەرزکردنەوەی ئاوات و خواستی کورد بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ. پڕۆژەکان بۆ دەوڵەتە سەربەخۆیە و بەشداربوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی جۆراوجۆر بوون بە درێژایی ماوەی دوای جەنگ و بەتەواوی کاریگەر بوو بەو دوودڵی و گومانانەی باڵیان کێشابوو بە سەر ماوەی دوای جەنگدا. هەروەها لە ساڵی 1918وە تا ساڵی 1926، سیاسەتەکانی بەڕیتانیاش ڕۆڵی خۆیان گێڕا لە پێکهاتنی ناسیۆنالیزمی کوردیدا. لە حاڵەتی نەبوونی سیاسەتیکی بەریتانیی دیاریکراو سەبارەت بە میسۆپۆتامیا و کوردەکان، ئەوە ناسیۆنالیزمی کوردی بە پێی وەرچەرخان و هەڵبەز و دابەزی دید و تێڕوانینی بەریتانییەکان پەرەیسەندووە. ئەمەش وادەگەیەنێت کە ئەم ناسیۆنالیزمە بووە بە کرۆکی سیاسەتەکانی بەڕیتانیا و تەحەدایەکی جیددی بۆ ئەم سیاسەتانە.
بەخشینی ویلایەتی مووسڵ بە ئێراق، واتە بە دیاریکراوی نووساندن و تێکەڵکردنی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتێکی نەتەوەیی عەرەبدا درووستکردنی کەمینەیەکی ئیتنیکی دەگەیەنێت لە ئێراقدا، کە ئەمەش بەتایبەتی یارمەتیدانی قووڵبوونەوەی دابەشبوونی خاک و وڵاتی کوردە. لە ناو ئەم سیستەمە نوێیەی دەوڵەت – نەتەوەدا، ئەم دابەشبوونەش ڕەنگڕیژی پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردیی کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لووتبەرزیی ئەوروپی و مۆرکی گۆڕانکاری و هەڵبەز و دابەزی سیاسەتەکانی بەڕیتانیا بوون بە بەشێکی پێکهێنەری ئەم پەرەسەندنە و بوون بە سەرەتایەکی زۆر زووی مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

$پاشکۆی 1: بڕیاری ساڵی 1920ی سان ڕیمۆ:$
کۆنگرەی سان ڕیمو ، (19 – 26ی نیسانی 1920) ، کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بووە لە سان ڕیمۆی ئیتالیا بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی ناوجەکانی پێشووی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی تورکی، کە یەک لە هێزەکانی شکستخواردووی تەوەر بووە لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا. بەشدارانی کۆنگرەکە سەرۆک وەزیرانی هەر یەکە لە بەڕیتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا و نوێنەرانی ژاپۆن و یۆنان بەلجیکا بوون.
کۆنگرەکە ڕێککەوتووە لەسەر چوارچێوەی کۆتایی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیادا، کە دواتر لە سیڤەر ئیمزاکرا لە 10ی ئابی 1920دا. پەیماننامەی سیڤەر ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی هەڵوەشاندەوە و تورکیای پابەند کرد دەسبەرداری هەموو مافێک بێت لە ئاسیای عەرەبی و باکووری ئەفریقا، هەروەها زەمینەی ڕەخساند بۆ سەربەخۆیی ئەرمینیا و کوردستان و بوونی یۆنانی لە ڕۆژهەڵاتی تراکیا و کەناری ڕۆژاوای ئەنەدۆڵ و کۆنترۆڵکردنی یۆنان بە سەر دوورگەکانی دەریای ئیجە. دواتر لە ساڵی 1923دا و لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی لەلایەن ڕژیمە ناسیۆنالیستە نوێکەی تورکیاوە، پەیمانی سیڤەر گۆرا بە لۆزان، کە داواکاریی پێشتری هاوپەیمانانی ڕەتکردەوە لە ئۆتۆنۆمیی کورد و سەبەخۆیی ئەرمینیا، بەڵام دانی بە سنووری ئێستای تورکیادا نا.لە کۆنگرەی سان ڕیمۆدا شێوازی ماندێت بۆ ویلایەتە عوسمانییەکان بڕیاری لە سەردرا: سووریا و لوبنان بۆ فەرەنسا و میسۆپۆتامیا (ئێراق) و فەلەستین بۆ بەڕیتانیا.
(ئە) بۆ قبووڵکردنی مەرجەکانی مادەی ماندێت سەبارەت بە فەلەستین، بەپێی ئەو بنەمایە بەڵێننامەیەک هاتووە لە کۆنووسدا لەلایەن دەسەڵاتی ماندێتەوە کە ئەمە دەسبەرداربوون نییە لەو مافانەی کە تا ئێستا کۆمەڵگەکانی غەیرە جوو هەیانبووە لە فەلەستیندا. ئەم بەڵێننامەیە ئیشارەت نییە بۆ مەسەلەی پارێزگاریی ئایینیی لەلایەن فەرەنساوە، کەوا لە کاتێکی پێشتری دواینیوەڕۆی ڕۆژی پێشتردا چارەسەر کراوە لەلایەن حکوومەتی فەرەنسییەوە کە دانی بەوەدا ناوە کە ئەم مەحمییە تەواوبووە.
(بێ) مەرجەکانی مادەی ماندێت دەبێت وەک ئەمانەی خوارەوە بێت: لایەنە باڵاکانی کۆنتراکتەکە (بەڵێننامەکە) ڕێکدەکەون کەوا سووریا و میسۆپۆتامیا، بە گوێرەی بڕگەی چوارەمی مادەی 22، بەشی 1 (لە پەیماننامەی کۆمەڵەی گەلان) ، بە شێوەیەکی کاتی وەک دوو دەوڵەتی سەربەخۆ دەناسرێن و دانایان پێدا دەنرێت، بەمەرجێ لایەنێکی ماندێت ڕاوێژ و هاوکاریی ئیدارییان بۆ بڕەخسێنێت تاوەکو بەتەنیا لەسەر پێی خۆیان دەوەستن. دەوڵەتانی هاوپەیمان سنوورەکا نی ئەو دوو دەوڵەتەی باسیان هاتووە دیاری دەکەن و دەوڵەتانی ماندێتیان بۆ دەسنیشان دەکەن.
لایەنە باڵاکانی کۆنتراکتەکە ڕێکدەکەون بۆ لەئەستۆگرتنی ئەحکامی مادەی 22ی بەڕێوەبردنی فەلەستین، لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەی کە دەوڵەتە سەرەکییەکانی هاوپەیمان دیاری دەکەن، بۆ دەوڵەتێکی ماندێت کە ئەم هێزانە هەڵیبژێرن. دەوڵەتی ماندێت بەرپرس دەبێت لە جێبەجێ کردنی ئەو ڕاگەیاندنەی کەوا حکوومەتی بەریتانی لە 8ی نۆڤەمبەری 1917 دەریکردووە لە بەرژەوەندیی دامەزراندنی نیشتمانێکی نەتەوەیی بۆ گەلی جوولەکە لە فەلەستین، کە بائاشکرا ئەمە وادەگەیەنێت کە هیچ کارێک ئەنجام نادرێت زیان بە مافە مەدەنی و ئایینییەکانی کۆمەڵگە غەیرە جوولەکەکان بگەیەنێت کە لە فەلەستیندان، یان ئەو ماف و بارە سیاسییەی جوولەکە هەیبێت لە هەر وڵاتێکی تردا.

$پاشکۆی 2: چەند بڕگەیەک لە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکەی مووسڵ$
فۆکەسی سەرەکیی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە لەبارەی کێشەکەوە لەسەر خاسییەتە ئیتنیکی و ڕەگەزییەکانی ویلایەتەکەیە. ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە و ئارگومێنتە سەرەکییەکانی تورکیا و بەڕیتانیای مەزن پاساون بۆ ئەم ڕاگەیاندنە و ڕاپۆرتەکە پێنج جۆر ئارگومێنت جیادەکاتەوە: 1) جوگرافی و ئیتنیکی 2) مێژوویی 4) ئابووری 4) ستراتیجی [ئاوها] 5) سیاسی. 36 لاپەڕە لە کۆی 90 لاپەڕەی ڕاپۆرتەکە بۆ ئارگومێنتە جوگرافی و ئیتنیکییەکانە. ڕاپۆرتەکە وایدادەنێت کە “وڵاتەکە کورد و عەرەب و کریستیان و تورک و یەزیدی و جوولەکەی تێدا نیشتەجێن، بەم ڕیزبەندییە لە ڕووی بایەخی ژمارەوە” و “کورد و عەرەب بە تەنیا بە کۆمەڵی فراوان و ناوچەی بەرفراواندا دەژین و دەکرێ هێڵێکی دابەشبوونی ئیتنیکی لەنێوانیاندا بکێشین.
خواست و ئارەزووەکانی دانیشتووان بەم شێوەیەی خوارەوە گوزارشی لێوە دەکرێت: “بە ڕەجاوکردنی ئەو تەحەفوزانەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوون سەبارەت بە ڕاوبۆچوونەکان، پێدەچێت ئەو ڕاستییانەی کە دانیشتووان گوزارشیان لێوە کردووە، ئەگەر ناوچەکە بە تێکڕایی وەربگرین بەسەریەکەوە، زیاتر لە بەرژەوەندیی ئێراق بێت تا تورکیا. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێ لەوە تێبگەین کە هەڵوێستی زۆربەی خەڵک بەدەستهێنانی پاڵپشتییەکی کارایە لە سایەی ماندێتدا و لە ڕێگەی ڕەجاوکردنی ئابوورییەوە، زیاتر لەوەی هەستکردن بێت بە هاوسۆزی و یەکگرتن لەگەڵ مەملەکەتە عەرەبییەکەدا. خۆ ئەگەر ئەم دوو فاکتەرە هیچ کێش و بایەخێکیان نەبوایە لەگەڵ ئەو کەسانەی پرس و ڕایان لەگەڵ کراوە، ئەوە ئەگەر هەبوو کەوا زۆرینەیان تورکیایان پێ پەسەندتر بوایە وەک لەوەی بچنە سەر ئێراق”.
پێکەوە لەگەڵ ئاگومێنت و پاساوەکانی تردا و پەیوەست بە کوردەکانی مووسڵەوە کۆمیسیۆنەکە ڕایسپاردووە کەوا پێویستە ئەو خواست و ئارەزووانە ڕەچاوبکرێن کەوا کوردەکان گوزارشیان لێوەکردووە، کەوا کاربەدەستانی کورد دابمەزرێن بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان و دادپەروەری بەرقەرار بکرێت و خوێندنی قوتابخانەیان بۆ بڕەخسێت و پێویستە زمانی کوردی زمانێکی فەرمی بێت لە هەموو خزمەتگوزاری و دامودەزگاکاندا.[1]

$پەراوێز$
(87) دامەزراندنی کۆمەڵەی گەلان تێکەڵ بە پەیماننامەی ڤارسای ساڵی 1919 کراوە. “کاری فەرمی کۆمەڵەی گەلان لە 10 کانوونی دووەمی 1920 دەستیپێکردووە، کاتێ پەیماننامەی ڤارسای کەوتووەتە بواری کارپێکردنەوە و لەگەڵ بەرنامەکەی یەکەم بەشی ئەم پەیماننامەیە پێکدێنن و پەیماننامەکانی تر کە سەپێنراون بە سەر هێزە بەزیوەکانی تەوەردا”. بڕوانە جۆرج ئیگەرتۆن ، کۆمەڵەی گەلان: کوورتەیەکی مێژوویی، 1920 – 1946. کۆمەڵەی گەلان (1996) ، “کۆمەلەی گەلان، 1920 – 1946، ڕێکخراوەکە و ئەو کارانەی ئەنجامیداون، وەبیرهێنانەوەی کارەکانی یەکەم ڕێکخراوی جیهانی بۆ چەسپاندنی ئاشتیی جیهانی”، (نیویۆرک و جنێڤ: ئەرشیفی نەتەوە یەکگرتووەکان) ، ل 24 – 29.
(88) لیفتنانت – جەنەراڵ، ژان کریستیان سماتس (1918) ، “کۆمەڵەی گەلان: پێشنیازێکی کردەیی”، (لەندەن و نیویۆرک: هۆدەر و ستۆغتۆن) .
(89) جەیمس جی. هاڵس، “خولقاندن و سەپاندنی سیستەمی ماندێت (لێکۆڵینەوەیەک لە سەرپەرشتیی کۆڵۆنیاڵیی نێودەڵەتی) ، ” Transaction of the Grotius Society 25 (کێشەکانی ئاشتی و جەنگ، ئەم پەیپەرە لە ساڵی 1939دا لە بەردەمی کۆمەڵەدا خوێنراوەتەوە (1939) ، ل 188.
(90) بڕگە یەکەمەکانی (پەیمان ، بەرنامە، میپاق، Covenant) ئەمەی خوارەوەی تێدایە: بۆ ئەو کۆڵۆنی و ناوچانەی کە لە ئەنجامی جەنگی ئەم دواییدا بەتەنیا لە سایەی بارودۆخی سەختی جیهانی نوێدا دەوەستێ و دەبێت ئەو پرەنسیپە جێبەجێ بکرێت کە خۆشگوزەرانیی گەلان و پەرەسەندنیان ئەمانەتی شارستانیی پیرۆزە و زەمانەتی پێکهێنانی ئەم متمانەیە پێویستە لەم بەرنامەیەدا بەرجەستە بێت. باشترین ڕێگەش بۆ کاریگەریی پراکتیکیی ئەم پرەنسیپە ئەوەیە کە باڵکێشان بەسەر ئەم گەلانەدا پێویستە بسپێردرێت بە وڵاتە پێشکەوتووەکان کەوا بە حوکمی سەرچاوەکانیان و ئەزموونیان یان پێگەی جوگرافییان دەتوانن بە باشترین شێوە ئەم بەرپرسیارێتییە لەئەستۆ بگرن و ئامادەشن بۆ قبووڵکردنی و پێویستە ئەم ئەرکە وەربگرن بەو سیفەتەیان کەوا لەلایەن کۆمەڵەی گەلانەوە ڕاسپێردراون بۆ ماندێتکردن و لەبری ئەو ئەم ئەرکە بەجێدێنن. مۆرک و کاراکتەری ماندێت دەبێت بە پێی قۆناخی پەرەسەندن و گەشەکردنی ئەو گەلە و دۆخی جوگرافیی هەرێم یان وڵاتەکە و باری ئابووری و دۆخە هاوشێوەکانی تر بگۆڕێت”.
(91) گفتوگۆ لەبارەی ئەم “زۆرینە ڕەهایەوە” کە فەیسەڵیان وەک مەلیکی ئێراق هەڵبژاردووە لە سنووری ئەم باسە دەدەرە.
(92) هاڵس، سەرچاوەی پێشوو، ل 201.
(93) کۆمەڵەی گەلان (1921) ، جۆڕناڵی فەرمی Official Journal ، ل 1355.
(94) هاڵس، سەرچاوەی پێشوو، ل 202.
(95) مادە یان بەندی پەیوەندیداری پەیماننامەی لۆزان لەبارەی سنووری نێوان تورکیا و ئێراقەوە بەم شێوەیە:
“سنووری نێوان تورکیا و ئێراق بە سەروبەرگرتنێکی دۆستانەی نێوان تورکیا و بەڕیتانیای مەزن دەکێشرێت لە ماوەی نۆ مانگدا. لە حاڵەتی ئەوەی کە ئەم دوو حکوومەتە لە ماوەی ئاماژە پێکراودا نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئەوە کێشەکە بەرەوڕووی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلان دەکرێتەوە.
هەردوو حکوومەتی تورکی و بەریتانی لای خۆیانەوە بەڵێن دەدەن کەوا لە کاتی چاوەڕێکردنی بڕیاردان لەسەر بابەتی سنوور، هیچ جووڵەیەکی سەربازی یان هەر شتێکی تر ئەنجام نادەن کەوا دەسکاریی ئەم بارەی ئێستای ئەو زەوییانە بکات کە دوا چارەنووسیان بەندە بەو بڕیارەوە کە لە سەریان دەدرێت”. (پەیماننامەی لۆزان، مادەی 3، بڕگەی 2) . بڕوانە ئەم ماڵپەڕە:
www.hri.org/docs/lausanne/part1.html,
(96) هێڵی A کەمێک دەکەوێتە خوار سنووری باکووری ویلایەتی مووسڵەوە.
(97) کۆمەڵەی گەلان، “مەسەلەی سنوور لەنێوان تورکیا و ئێراقدا”، ڕاپۆرتێکە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجوومەن لەلایەن ئەو کۆمیسیۆنەی کە پێکیهێناوە بە پێی ئەو بڕیارەی لە 30 سێپتەمبەری 1924 دەریکردووە بۆ چارەسەری کێشەکە. جنێڤ، ئابی 1925، لاپەڕە 90 “کۆمەڵەی گەلان، کوورتەی مانگانە” 5 (دیسەمبەر، 1925) ، ل 325 – 326. بۆ قۆناخە جیاجیاکانی چارەسەری کێشەکە بروانە کوینسی ڕایت “کێسەی مووسڵ”، گۆڤاری جۆرناڵی ئەمەریکی بۆ یاسای نێودەوڵەتی The American Journal of International Law 20، ژمارە 3 (تەمووزی 1926) ، لاپەڕە 453 – 464.
(98) سی. جەی. ئێدمۆندس، “ناسیۆنالیزمی کوردی”، گۆڤاری مێژووی هاوچەرخ Journal of Contemporary History، 6، ژمارە 1 (کانوونی دووەم، 1971) ، لاپەڕە 87.

$سەرچاوە:$
ئەڵتەرناتیڤەکان: گۆڤاری تورکیا بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەرگی 9، ژمارە 4، زستانی 2010 ، لاپەڕە 91 – 132
British Legacy and Evolution of Kurdish Nationalism in Iraq
(1918 – 1926) :
What Significance the ‘Mosul Question‌?
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 13-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 13-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,399
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,425
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!