ناو: مەتین
نازناو: نەسری
ڕۆژی شەهیدبوون: #14-11-2022#
شوێنی شەهیدبوون: #سنە#
$ژیاننامە$
مەتین نەسری، خەڵکی شاری سنە و سەربازێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، کە لە خۆپێشاندانەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات بۆ ژیان و بۆ ئازادی، فەرمانی پێدەکرێت کە تەقە لە خەڵک بکات، بەڵام مەتین نەسری سەرپێچی لەو فەرمانە دەکات و دەچێتە پاڵ دانیشتووانی شارەکەی و لەگەڵ هاوزمانەکانی داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات، بەڵام بەهۆی ئەو بڕیارەوا دەکەوێتە بەر دەسترێژی گللولەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر و لە ڕۆژی 14-11-2022 شەهید دەکرێت. [1]