پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 02
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 02

میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 02
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 02
زەینەب ئەریکانلی: زانکۆی گەڵەتەسەرای – ئەستەمبووڵ
لە ئینگلیزییەوە: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#

مەبەستی ئەم باسە لێکۆڵینەوەیە لە چۆنییەتیی ئیدارەدان و مامەڵەکردنی بەڕیتانیایە بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی لە ویلایەتی مووسڵ لە ماوەی ساڵانی 1918 – 1926دا.

بەپێچەوانەی ئەوەی کە کورد بەتەمای بوو، ڕاگەیاندنەکە پێشنیازی مافی چارەی خۆ نووسینی بۆ میسۆپۆتامیا لەجیاتیی خەڵکە کوردەکەی بە بڕیاری نووساندنی باشووری کوردستان بە میسۆپۆتامیاوە.
بێجگە لەوەش، (هەرچەندە بەڕیتانیا حەزی نەدەکرد ویلایەتی مووسڵ ڕادەستی فەرەنسا بکات، بەڵام مامەڵەکردنی لەگەڵ تەواوی کێشەکانی باکووری مووسڵدا پەیوەست بوو بە گەیشتنە ڕێککەوتنێکی بابەتی لەگەڵ فەرەنسادا) (41) و تا ئەوکاتە لەندەن پڕۆژەیەکی کۆنکریتی و ڕوونی نەبوو بۆ ئیدارەدانی ناوچەکە، چجای بڕیاردانی درێژخایەن لەسەر داهاتووی ناوچە کوردییەکان لە مەودایەکی دووردا42. سەرباری ئەم حاڵەتی ناجێگیر و دوودڵییەش جیاوازیی بیروڕای نێوان بەریتانییەکان خۆشیان، بەتایبەتی لە ساڵی 1919وە. بە گەڕانەوە بۆ چالاکییەکانی ئێدوارد ویلیەم چارڵس نۆیڵ، کە بریکارێکی دەزگای هەواڵگریی بەریتانی بوو، (سیاسەتی بەڕیتانیا لە میانەی ساڵی 1919دا) ، ڕۆبەرت ئۆڵسن سەرنجی دەداتێ و دەڵێ (واباشترە ناوی سیاسەتی نۆیڵی لێبنرێت) و ئەوجا لە سەری دەڕوات و دەڵێ:
([نۆیڵ] چالاک بوو لە هەوڵدانیدا بۆ دڵنیابوون لە کەڵک و بایەخی سیاسەتێک کە پشتیوانی لە دەوڵەتێکی کوردیی سەربەخۆ بکات یان لایکەمەکەی ئۆتۆنۆمییەکی شایستەی ژیان بۆ کورد. ئەمە ئەگەر بەدیبهاتایە، ئەوە لە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی بەریتانییەکاندا دەبوو. نۆیڵ بە زۆری ناوی (لۆرەنسی دووەمی) لێنرابوو، وەک سووکایەتی و گاڵتەپێکردن لەلایەن کاربەدەستانی ئۆفیسی کۆڵۆنیاڵیی بەرپرس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم کاربەدەستانە دڵنیا نەبوون لە قووڵایی ناسیۆنالیزمی کوردی وەک ئەوەی نۆیڵ قەناعەتی هەبوو بە هێز و توانای. چونکە بەرپرس و کاربەدەستانی ئۆفیسی کۆڵۆنیاڵی دڵنیا نەبوون لەوەی کەوا (شۆڕشێکی کورد) پێگە و هەڵوێستی بەڕیتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاکدەکات، بەتایبەتی لەگەڵ تورکیادا لەپاش سەرکەوتنەکانی کەمالییەکان لە ساڵی 1921دا) (43) . جیاوازییەکە زیاتر ڕوونبووەوە کاتێ کە ئەرنۆڵد تی.
ویڵسن لە (تێبینی لەسەر پێشنیازەکانی م. کلێمێنسۆ) ئەم ڕاگەیاندنەی خوارەوەی بڵاوکردەوە:
(ئێمە ئێستا ناتوانین ئەوە بکەین کە لە پێش سێ مانگدا دەمانتوانی بیکەین. لە ڕۆژهەڵاتدا وەک چۆن لە ڕۆژاوادا، گیانێکی نوێ لە ئەقڵ و مێشکی پیاواندا هەیە. ناتوانرێت ئیمپراتۆرییەتی تورکی تێکبشکێنرێت، چونکە بەرجەستەی نموونە و ئایدیاڵی ئیسلامە بۆ حوکمی زەمان لەسەر زەویدا بۆ حوکمڕانانی موسڵمان، کەوا نەتوانینی هێزە کریستیانەکان بۆ ڕێککەوتن وڕووژاندوویەتی، لەکاتێکدا کەوا گەلانی ڕۆژاوا شەکەت و ماندوون و ڕقیان لە جەنگ و شەڕوشۆڕی زیاترە. تاقە چارەسەر کە من ئێستا دەیبینم دانپیانانە بە ئیمپراتۆرییەتێکی تورکیدا لە قوستەنتینییەوە بۆ قەوقاز – بە دیاریکراوی لەگەڵ ناوچەکانی پەنا و قوژبنی ئەرمەنی و نەستۆرییەکاندا، واتە:
کۆنترۆڵێکی ئەوروپی بە سەر قوستەنتینییەدا لەلایەن دەستەیەکی نێودەوڵەتییەوە و نەتەوەی ئەوانەی نوێنەرەکانیان لە ویلایەتەکاندان پەیڕەویی هێڵە گشتییەکانی کاریگەریی و دەسەڵاتی دەوڵەتە جیاجیاکان دەکەن کە ئێستا لەژێر گفتوگۆدان. ئەمە پابەندمان دەکات کە پشتیوانی تورکیا بکەین و تا ئەم ئاستە مەسەلەکە قەناعەتبەخش دەبێت بە هاوبەشە محەمەدییەکانمان. […] ئەم سیاسەتە خۆ دوور دەگرێت لە بچڕین و لەخۆگرتنی خاک یان ناوچەی پارێزراو کە پێچەوانە بێت لەگەڵ ویست و خواستی میللیدا.
گێڕانەوەی دەسەڵاتی تورکیا لەژێر سەرپەرشتیی ڕاوێژکارانی بێگانەدا (باشترە بڵێین بەریتانی) لە پارێزگاکانی باکووردا دۆخەکە لە سنووری باکووری میسۆپۆتامیادا ئاسان دەکات، هەروەها لە کوردستانیشدا کە بەم دواییە ئەفسەرێکی سیاسی کوژرا لە ئەنجامی پیلانێکی ڕاستەوخۆی تورکی – کوردیدا (44) .
هاوشان لەگەڵ زیادبوونی گومان و دوودڵی لە ماوەی دوای جەنگدا، فرە سیستەمیش لە ناو دەزگا و دامەزراوەکانی بەریتانیدا زیادی کرد. کێشەی ئەم فرەییە زیاتر ڕوونبووەوە کاتێ کە داهاتووی میسۆپۆتامیا بەگشتی و ئەوی ویلایەتی مووسڵ بەتایبەتی بوون بە جێی پرسیار. (ئەو هەژدە مانگەی تێپەڕی لەنێوان کۆتایی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە نۆڤەمبەری 1918دا و بەخشینی ماندێتی میسۆپۆتامیا بە بەڕیتانیای مەزن مۆرکی جیاوازی و ناکۆکییەکی زۆری لێنیشت لە سیاسەتی نێوان دەسەڵاتە ئیمپراتۆرییەکان لە لەندەن و بەغداا) (45) .
شکستی حکوومەتی لەندەن لە گونجاندنی سیاسەتێکی توندوتۆڵ یەکگرتوودا بۆ میسۆپۆتامیا یارمەتیی ئەرنۆڵد تی. ویڵسنی دا بۆ بەهێزکردنی لە وڵاتی داگیرکراودا. ئەرنۆڵد ویڵسن ئیددیعای ئەوەی دەکرد کە جاڕنامەی ئەنگلۆ – فەرەنسی (هەڵەیەکی کارەساتبار) بوو و ئەوەی ڕایگەیاند کەوا (وڵات سەرتاپا بەتەمای ئەم چەشنە پلانە گشتگیرانەی سەربەخۆیی نییە و چاوەڕێیشی ناکات) (46) . بەو ڕەنگە و سەبارەت بە مووسڵ، بەریتانییەکان جیاوازییەکی بەرچاویان سەلماند و ئەمەش لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کەوا (زۆرێک لە ئیدارە حکوومییەکان پشکێکیان لە مەسەلەکەدا هەیە) (47) .

بێک ئەم جیاوازی و مشتومرانە بەم شێوەیەی خوارەوە کوورتدەکاتەوە:
(بۆ نموونە، [ئەم جیاوازییە]، لە سکاڵای لۆرد کێرزنی وەزیری دەرەوەدا دەرکەوت لە ساڵی 1919وە تا 1924، لەبارەی دەستێوەردانی دامودەزگا وئیدارەکان لە سیاسەتیدا. بەڵگە و ئارگومێنتی ستراتیجی، کە پاساوی داگیرکردنی بەریتانی بوو بۆ مووسڵ لە ساڵی 1918دا و گرنگی و بەهای ناوچەکەی شیکردەوە بۆ هەریەک لە پەیوەندییەکانی ئیمپراتۆری و پێگەی بەڕیتانیا بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوە دەگەیەنێت کەوا کێشەی مووسڵ نەک هەر وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی کۆڵۆنییەکانی سەرقاڵ کردووە بەڵکوو وەزارەتی هندستانیشی گرتووەتەوە. ئارگومێنت و پاساوی ئەم کارەش پشتی بەو ئیددیعایە بەستووە کەوا کۆنترۆڵ کردنی مووسڵ، کە لە ڕووی سرووشتییەوە بە چەند زنجیرە چیایەک لە تورکیا جیابووەتەوە، نەک هەر مانەوەی ئێراق دابین دەکات بەڵکوو سنوورێکی سەلامەت و ئارامتر دەستەبەر دەکات دژ بە تورکیا، چونکە ترس هەبوو کەوا ئەمیان (واتە تورکیا – و) ، کە وەک دەوڵەتێکی ئیسلامیی دوژمنکار تەماشا دەکرێت، ڕەنگە وەک خاڵی دەستپێکردن بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێراق و لە کاتی گونجاوی خۆیشیدا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی بەڕیتانیا لە لە کەنداوی فارسدا) (48) .
بە هەمان شێوە، وینستن چەرچڵ، کە لەو کاتەدا وەزیری جەنگ و هێزی ئاسمانی بوو، لە یاداشتێکیدا کە لە 1ی مایسی 1920دا بەرزیکردبووەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ئەوە ڕووندەکاتەوە کەوا (وڵاتەکە مۆتەکەیەکی کارگێڕی بوو و لەنێوان سێ بەشی سەرەکیدا دابەش بووبوو) (49) .
لە ناو ئەم بارودۆخەدا، تاقە دڵنیایی درووستکردنی دە#سنە#جێی ڕووبەر یان ناوچەیەکی ناوبەینی ژێر کاریگەریی بەڕیتانیا. ماکدوواڵ دەنووسێت لە ڕووی تیۆرییەوە، جۆرێک لە کۆنفیدراسیۆنی کوردی وێناکرابوو. بەڵام لە ڕووی کردارەوە، کێشەی ڕاستەقینە هەبوو لە دیاریکردنی سنوورێکی ئارام بۆ میسۆپۆتامیا، کە ناوچەیەکی ناوبڕ بێت لە باکووری ئێرەوە بۆ دوورخستنەوەی تورکەکان و دواجاریش سنوورێکی باکووری قبووڵکراو بۆ ئەو ناوچە ناوبڕە لەگەڵ دەوڵەتێکی ئەرمەنی مەزەندەکراودا (50) . گەلێ پێشنیاز پێشکەشکران، بۆ نموونە، مێجەر نۆیڵ (لای کورد ئەم ناوە زیاتر بە نۆئێل ڕۆیشتووە – و) داکۆکیی لەسەر سێ پڕۆژە دەکرد بۆ کوردستان: باشووری کوردستان کە بنکەی لە #سلێمانی# بێت و نەهری، ڕەواندز، #هەولێر#، #کەرکووک#، #کفری# و #خانەقین# لەخۆدەگرێت، ناوەندی کوردستان بنکەکەی لە مووسڵ بێت و ڕۆژاوای کوردستان کە بنکەکەی لە #ئامەد# بێت و تا ئەوپەڕی باکوور دەکشێت کە کوردی تێدا نیشتەجێبێت و هەر هەموو ئەم پێشنیازانە بە پارێزگاری و ڕاوێژی بەریتانی کراون (51) . ئەرنۆڵد تی. ویڵسن، لەژێر کاریگەریی دابینکردنی سنووری ئارام و سەلامەتدا، پێشنیازی (گێڕانەوەی دەسەڵاتی تورکیای کردووە بە سەرپەرشتیی ڕاوێژکارانی بیانی (باشترە بڵێین بەریتانی) لە ناوچە یان پارێزگاکانی provinces باکووردا. [ئەمەش پێدەچێت] پێگە و هەڵوێست ئاسان بکات لە میسۆپۆتامیا و کوردستانیشدا) (52) . وەزارەتی دەرەوە لە لەندەن و بارەگای گشتی لە قاهیرە، بە ڕۆڵی خۆی، پێشنیازی کشانەوەیەکی تەواوی کردووە لە هەموو کوردستان و تەنیا دەشتاییەکانی میسۆپۆتامیا بهێڵرێتەوە.

ئەرنۆڵد تی. ویڵسن بەم شێوەیەی خواروە وەڵامیداوەتەوە:
(بە ڕای من سەبارەت بە کورد پێویستە تەواوی بنەمای کارمان مسۆگەرکردنی سنوورێکی قەناعەتبەخش بێت. چونکە ناتوانرێت ئەم جۆرە سنوورە بەئارامی دابین بکرێت، پێم وایە لە دەشتاییەکانیشدا، بەڵام دەبێ لە چیا کوردییەکاندا ئەوە بکرێت و … [ئەمەش] پێویستی بەوەیە کە پەنا ببرێتە بەر سیاسەتێکی خێڵەکی) (53) .
ئەم سیاسەتە دژوار و پێچەوانە بەیەک و ناڕوونانە بەرانبەر بە کوردەکان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا ڕوونبووەوە کە دامودەزگا بەریتانییە سەرەکییەکان لە 13ی نیسانی 1920دا ئەنجامیاندا وەک وەزارەتەکانی دەرەوە، کۆڵۆنیاڵی، هێزی ئاسمانی و ئۆفیسی هندستان. لەو دەمەدا بەریتانییەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دەبوو کوردستان دابڕن، بەو پێیەی کە ناتوانن هیچ کەسێک بدۆزنەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەو بەشەی وڵاتەکەدا (54) . بەڵام ویڵسن پێداگریی لەسەر ئەوە دەکرد کە دەستبەردان لە کوردستانی باشوور پێگەی بەڕیتانیا بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە لە کەنداوی فارس و بە هەمان شێوەش لە میسۆپۆتامیادا، کەچی لۆرد کێرزۆن لەگەڵ ئەم ڕایەدا کۆک نەبوو و نەیدەسەلماند. لەبەرئەوەی کە مەحاڵ بوو بگەنە بڕیارێکی کۆنکریتی، لیژنەی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەوە ڕێککەوتن لەسەر ڕاپۆرتی ڕەشنووسی پێشنیازی ڕۆبەرت ڤانسیتارت کەوا کوردستان (بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ) جیانەکرێتەوە، بەڵکوو لێبگەڕێن کەوا کێشەکە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا چارەسەر بکرێت.
پێشنیازەکانی ڤانسیتارت بوون بە بەندەکانی 62 و 63 و 64ی پەیماننامەی سیڤەر (55) . لە سەروبەندی گفتوگۆدا و لەکاتێکدا ئێدوین مۆنتاگۆی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری هندستان داکۆکیی لە کوردستانێکی سەربەخۆ دەکرد، لۆرد کێزۆن ڕایگەیاند کەوا (ئەگەر بەریتانییەکان دەوڵەتێکی نیمچە سەربەخۆ بۆ کورد دابمەزرێنن بە ئیدارەیەکی بەریتانییەوە، لەوانەیە فەرەنسییەکانیش هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی هاوشێوە لە باکووری کوردستان بە سەرپەرشتیی ڕاوێژکارانی فەرەنسی) (56) .

بە هاتنی مانگی مایسی 1919 و لە یەکەم کشانەوە و دەستبەرداربوونیان لە تاقە دەوڵەتێکی کوردستانی باشوور، ڕوویان وەرگێڕا بەرەو بیرۆکەی ویلایەتێکی مووسڵی عەرەبیی دەوردراو بە چەند دەوڵەتێکی کوردی بە سەرکردایەتیی سەرۆکە کوردەکان لەگەڵ ڕاوێژکارانی بەریتانیدا (57) . هەرچەندە بیرۆکەی جیاکردنەوەی سیاسیی نێوان کورد و عەرەب هەر مابوو، بەڵام ڕاپەڕینەکانی ساڵی 1919 بەریتانییەکانی لە ئێراقدا هێنانیە سەر ئەو قەناعەتەی کە پێویستە کاروباری ناوخۆ توندتر بگرن و ئاگایان لێبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیاربەدەستانی لەندەن بیریان لەوە دەکردەوە کە دەسبەرداری ناوچەیەکی شاخاوی کەوا کۆنترۆڵکردنی زۆر لە سەریان دەکەوێت. (لەکاتێکدا کە براوەی ئەو ڕۆژە باسی لە کوردستانێکی سەربەخۆ دەکرد و ئێستا تەنانەت ویلایەت و هەرێمە ئۆتۆنۆمیدارەکانیش کەوتوونە بەر دەسکاری و گۆڕانکاری) (58) .
ویڵسن دوابەدوی ڕاپەڕینەکەی شێخ مەحموود برووسکەیەکی بۆ سەرۆکەکانی ناردووە لە لەندەن و تێیدا دەڵێ:
(ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە هیچ شێوەیەک دید و بۆچوونی منی نەگۆڕیوە سەبارەت بە کاراکردنی ئەو سیاسەتەی کە لە [9ی مایسدا] حکوومەتی خاوەن شکۆ ڕەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە لە بارەی دەوڵەتە سەربەخۆکانی کوردەوە، بەڵام پلەی سەرپەرشتی کردن دەبێ پشت بە پێویستیی وڵاتەکە و مەسەلە ستراتیجییەکان ببەستێت) (59) .
ئەم جۆراوجۆریی ڕاوبۆچوون و پێشنیازانە ڕۆڵیان لەوەدا بینی کەوا کێشەی سنووری باکووری ویلایەتی مووسڵ هەر بە چارەسەر نەکراوی بمێنێتەوە. لەو ماوەیەدا کە باسی لێوەدەکەین، هەوڵ و کۆششی بەریتانییەکان لە درووستکردنی هاوپەیمانیی گونجاوی ناوخۆییدا چڕبووبووەوە و بەدیاریکراویش بۆ دۆزینەوەی (سەرکردە و ڕابەری گونجاوی کورد کە بتوانرێت کاریان لەگەڵدا بکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک) . جەنەراڵ شەریف پاشا، کە ئەندامێکی پێشووی حیزبی کوردی بووە لە ساڵی 1908دا و هەروەها بەشداریش بووە لە کۆنفرانسی ئاشتیی ساڵی 1919دا و شێخ مەحموودی بەرزنجی و شێخ تەهای نەهری سەرکردەی ناودار و دەرکەوتووی کوردبوون کە بەریتانییەکان هەوڵیانداوە چارەسەریان لەگەڵ بدۆزێتە و ئەم هەوڵانە هەروا بێئەنجام مانەوە و شتیکیان لێنەهاتەبەر. ئەم تەمومژ و تێکەڵوپێکەڵییە تادەهات زیادی دەکرد بەهۆی دابەشبوونی نێوان کوردەکان خۆیانەوە. دێڤید ماکدوواڵ باس لەوە دەکات کەوا (لە بەهاری ساڵی 1919دا، سێ ئاڕاستەی بیرکردنەوەی سیاسی لە ناو کوردەکاندا هەبوو: سەر بە تورک و سەر بە هاوپەیمانان و دواجاریش، لە ناو کوردەکانی #دەرسیم#دا، ئارەزوویەک پەیدابوو بۆ سەربەخۆیی تەواو لە هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی. زۆرێک لەو کوردانەی کە گومان و دوودڵیی چواردەور پەشۆکاندبوونی، حەزیان نەدەکرد خۆیان پابەندی یەک ڕەوتی کار بکەن بە شێوەیەک کە گەڕانەوەی تێدا نەبێت) (60) .
بە هاتنی ساڵی 1920، دامزراندن و درووستکردنی کوردستانێکی جیا هەر بە ئاڕاستەیەکی گشتی مایەوە، لەکاتێکدا کە نەدەتوانرا سنوورەکانی دیاری بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت. بە درێژایی ساڵی 1920 و 1921، گەلێ پێشنیاز و بۆچوون پێشکەشکران. بۆ نموونە، لە 13ی ئابی 1920دا، نامەیەک نێردراوە بۆ سێر پێرسی کۆکس (61) ، کە ئەمەی خوارەوەی تێدا دەخوێنرێتەوە:
(هەروەها گریمانەی ئەوەش دەکەم کە ئەو پەرەسەندەی بارودۆخی گشتی لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتدا [ئاوها] دواتر دەبێتە سەرکەوتنێک بۆ ئۆتۆنۆمییەکی کوردی لەژێر دەسەڵاتی تورکیادا و بەدوایدا داواکارییەکی سەرکەوتوو دێت لە کۆتایی پێنج ساڵی سەربەخۆییدا و بژاردەی جیابوونەوە لە [بەغدا] و هاتنە پاڵ دەوڵەتە کوردییە نوێیەکە (62) .
سەبارەت بەو ناوچانەی کوردستانی باشووریش کە لەئێستادا لەلایەن بەغداوە بەڕێوەدەبرێت، پێمخۆشە پێشنیازی فیدراسیۆنێکی دەوڵەتە کوردییەکان بکەم لەلایەن سەرۆکە کوردەکانەوە لەگەڵ سەرۆکێکی بەریتانی لەلایەنی ئەوانەوە و ئەنجوومەنێکی فیدراڵی کە ڕەنگە لە [سلێمانی] بێت و لە ئێستادا ئەفسەرێکی سیاسیی بەریتانی سەرۆکایەتیی بکات. […] وەک ئەندامی ئەنجوومەنی فیدراڵی بێجگە لەوانەی [ناخوێنرێتەوە] بە شێوەیەکی ناوخۆیی، من پێمخۆشە حەمدی بەگی بابان ڕاسپێرم وەک نوێنەری بنەماڵەی بەدرخان و بەو سیفەتەشی کە ئەندامی یانەی کوردییە لە قوستەنتینییە) (63) .
بەهەرحاڵ، گوتراویشە کەوا داهاتووی باشووری کوردستان دەکرێت بڕیاری لێبدرێت بەپێی بارودۆخی ناوخۆیی و بەندە بەو هەڵوێستەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەریدەگرێت. بێجگە لەوەش، ڕاپەڕینی بەرفراوانی تەمووزی 1920 و هەروەها هەڵکشانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی داهاتووی کوردستانی باشووری زیاتر تەڵخ و لێڵ کرد. لە ئۆکتۆبەری 1920دا سێر پێرسی کۆکس جێگەی ویڵسنی گرتەوە و بەزوویی دەستپێشخەریی کرد بۆ پشتیوانیکردنی حکوومەتێکی عەرەبی لە ئێراقدا. بۆ نموونە، لە نامەیەکدا بۆ سێر ویندهام هێنری دیدس (64) ، هوبەرت یۆنگ جەختی لە پێویستیی (پێکهێنانی حکوومەتێکی لەم چەشنە کردەوە و بە عەرەبیی پوخت هێشتنەوەی) (65) . بە هاتنی کۆتایی ساڵ، وادیاربوو هەڵوێستی بەریتانی بەرانبەر بە کورد گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتبێت. ماکدوواڵ تێبینی دەکات کەوا (کاتێ پیداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردندا کرا لە دیسەمبەری 1920دا، یاساکە هیچ دانپیانانێکی تێدا نەبوو بەو زەمانەتانەی کە مافی کوردەکانی ئێراق بوو بەدەستیبێنن بەگویرەی پەیماننامەی سیڤەر، کە تەنیا چوار مانگ لەوەوپێش مۆرکرابوو) . لە کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومونی وەزیراندا وا ڕوونکراوەتەوە کە یاساکە ناونراوە (لائیحەی هەڵبژاردنی کاتی) و لە دەقەکەیدا واهاتووە:
[…] ئەنجوومەنی نوێنەران یان کۆنگرێس دەبێت لە سەد ئەندام پێکبێت و دەبێت بیست کەسیان لەلایەن [شێخی] عەشیرەتەکانەوە هەڵبژێردرێن. بێجگە لەم نوێنەرایەتییە تایبەتییە، هەر عەشیرەتێکی شایستە دەتوانێت ناوی خۆی لە تۆماری هەڵبژاردندا بنووسێت و وەک هەر هاووڵاتییەکی تری میسۆپۆتامیا دەنگ بدات. هەروەها نوێنەرایەتیی تایبەتی کۆمەڵگەکانی جوولەکە و کریستیانیشی گرتەوە لە ئێراقدا، کە یەک ئەندام بۆ جوو و پێنجیش بۆ کریستیانیەکان بوو.

خاڵە گرنگەکانی تر ئەوەن کەوا ئەو بەندەی باس لە ئێراق دەکات وەک (ناوچە یان هەرێمێکی دیاریکراو لە پەیماننامەی هێزەکاندا) کە بەش یان کەرتی [سلێمانیی] کوردی بوو بەتەواوی لابرابوو و بەهەمان شێوەش ناوچە کوردییەکانی تر لە هەردوو کەرتی مووسڵ و کەرکووک، خرابوونە نێو ئەحکامەکانی ئەم دەقەوە) (66) .
هەرچەندە کوردەکان خرانە نێو کاروباری هەڵبژاردنەوە، لەگەڵ بوونی هەندێ بەندی تایبەتیشدا، بەڵام پێرسی کۆکس پێشنیازی ئەوەی کرد کە بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ [سلێمانی] و ناوچە کوردییەکانی تردا بکرێت چونکە پێویستیان بە بایەخدانێکی ورد و تایبەتە، کە یەکبگرێتەوە لەگەڵ بەندی 64ی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ [دەوڵەتی عوسمانیدا] (67) .
سەبارەت بە بارودۆخی کورد، ڕاپۆرتی هەواڵگریی 31ی دیسەمبەری 1920 ڕوونیدەکاتەوە کەوا (ئەفسەرە سیاسییەکانی مووسڵ و کەرکووک و هەولێر وایان دەبینی کە لە ناچەکانیاندا ئارەزوویەک نییە بۆ جیابوونەوە لە ئێراق بەو مەرجەی دڵنیاییان بدەنێ لەبارەی بەردەوامیی کۆنترۆڵی بەریتانییەوە ئەگەرچی هەندێ زەمانەتی ناوخۆیی دابینکراوە سەبارەت بە زمان و شتی لەم چەشنە) (68) . بێجگە لە ڕەچاوکردنی مافەکانی کورد، (ئەمانە بەتەواوی ملکەچی ستراتیجییەتی بایەخپێدانی بەریتانییەکان و (ئێراقییەکان) دەبن) (69) .
گۆڕانکارییەکی گرنگی تر ئەویە کە وەزارەتی کۆڵۆنییەکان جێگەی وەزارەتی هندستانی گرتەوە بۆ کاروباری ئێراق و درووستکردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناو وەزارەتی کۆڵۆنییەکاندا. ئەم گۆڕانکارییە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار لەنێو مەسەلەکانی تردا:
1) پێویستیی کەمکردنەوەی تێکهەڵکێشیی نێوان دەزگا و دامەزراوەکان. سەبارەت بەم مەسەلەیە، بۆ نموونە، یۆنگ دەنووسێت: […] لەبەرئەوەی دەسەڵات و کۆنترۆڵ کردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووە بە دوو بەشەوە کە دەکرێت بە شێوەیەکی کارا جیاواز و ناکۆک بن لەسەر مەسەلەگەڵێکی پرەنسیپ، ئەو کاتە بۆ ئێمە تەواو مەحاڵ دەبیت کە سیاسەتی هاوبەش دابڕێژین (70) .
2) پێویستیی پەرەپێدانی (سیاسەتێکی داڕیژراو بۆ کەمکردنەوەی خەرجی ئیمپراتۆری بە قۆناخبەندیی یەک لە دوای یەک تا نزمترین ئاست) (71) ، بەزۆری لەژێر فشارێکی جەماوەریی گەورەدا. بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی فەرمی لە کۆنفرانسی مارتی 1921ی قاهیرەدا دامەزرا، کە تێیدا بڕیاریش درا کەوا فەیسەڵی کوڕی حسێنی لەمەڕ حیجاز، بکرێتە مەلیکی داهاتووی ئێراق (72) . کۆنگرەی قاهیرە کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر سیاسەتی بەریتانی سەبارەت بە کورد و کۆنگرەکە (هەوڵدانێک بوو لەلایەن بەریتانییەکانەوە بۆ وەستاندنی داڕووخانی سیاسەتی بەریتانی کە لە ساڵی 1920وە تووشی بووبوو و بەردەوام بووبوو بە مۆرک و خاسییەتی ئەو سیاسەتە لە سەرەتای ساڵی 1921یشدا) (73) . بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتێکی لە لەندەن ئامادەکردبوو و بەرزیکردبووەوە بۆ لیژنەی سیاسی لەبارەی کوردستانەوە.
لیژنەکە پێکهاتبوو لە وینستن چەرچڵ (سەرۆک) و پاشان وەزیری کۆڵۆنییەکان، پێرسی کۆکس، گێرتڕوود بێڵ، کە سکرتێری کۆکس بوو، کۆڵۆنێڵ تی. ئی. لۆرەنس مێجەر هوبەرت یۆنگ و مێجەر ئی، دەبلیو. سی. نۆیڵ ئەندامی ڕاوێژ پێکردن بوون. یاداشتەکە ڕوون و ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە ئەندامان بەتوندی لەسەر ئەو ڕایەن کەوا ئەو ناوچانەی بە پوختی و تەواوی کوردن نابێت بخرێنە سەر دەوڵەتە عەرەبییەکەی میسۆپۆتامیا، بەڵکوو دەبێ پرەنسیپەکانی یەکگرتوویی و نەتەوەیی کورد تا دەتوانرێت بپارێزرێت و پشتگیری بکرێت لەلایەن حکوومەتی خاوەن شکۆی (بەریتانییەوە – و) . لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، چوار ئەندام لە کۆی حەوت قەوارەیەکی کوردییان پێ باشتربوو کە لە ئێراق جیابێت و ئەوانیش: چەرچڵ، یۆنگ، نۆیڵ و لۆرەنس، دژ بە کۆکس و بێڵ بوون و (مێجەر ڕ. د. بابکۆکی سکرتێری لیژنەکە گفتوگۆ و مشتومڕەکەی بەجێهێشت و چووە دەرەوە) . لەگەڵ ئەوەشدا، لە چەند مانگی دواتردا مەسەلەکە واکەوتەوە کە وەرگەڕانێکی سەرسوڕهێن لە سیاسەتی بەریتانیدا ڕووبدات و سیاسەتەکەی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەرچڵ ڕەتکرایەوە لە بەرژەوەندیی سیاسەتەکی کۆکس”74. بەم ڕەنگە (بیر و ئایدیای ڕێگەدان بە سەرهەڵدان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا بۆ کوردستانی باشوور لە دواجاردا خرایەلاوە لە بەرژەوەندیی هێشتنەوەی وەک بەشێک لە ئێراق) (75) .

لە دید و بۆچوونی کۆکسەوە، باشترین سیاسەت ئەوەبوو کەوا کوردەکان بە کەمینەیەک دابنرێن لە ئێراقدا لەگەڵ پێدانی شانسی سێ ساڵ بۆیان و پاشان چاوخشاندنەوە بە بڕیارەکەیاندا [ئاوها هاتووە] (76) . بێگومان ئەمە نیاز و مەبەستی بەریتانییەکان بوو کاتێ کە داکۆکییان لە “ئۆتۆنۆمییەکی ناوخۆیی دەکرد بۆ کوردەکان لە کاتی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ماندێتدا و هەروەها لە کاتی گفتوگۆکانی مەسەلەی مووسڵیشدا.
ئەم گۆڕانکارییانە کاردانەوەی جۆراوجۆریان بەرپاکرد لە ناو کوردەکانی ویلایەتی مووسڵدا. ڕژێمە نوێکە پەلیکوتا بۆ سێ ناوچەی سەرەکیی ویلایەتەکە (مەبەستی ویلایەتی مووسڵە – و) کەوا کەرکووک و هەولێر و مووسڵی گرتەوە، (لەکاتێکدا سلێمانی بە ئاشکرا خواستی خۆی دەربڕی بۆ مانەوە لەژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی بەڕیتانیادا) و (هەموو هەوڵێک درا بۆ پەرەپێدانی ئیدارەی خۆماڵی بە پێی بنەما ئاساییەکان) (77) . وەڵامی بەریتانییەکان بۆ ئەم کاردانەوانە ڕاگەیاندنێک بوو لەلایەن پێرسی کۆکسەوە، کە تێێدا جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کەوا (کۆمیسیاری باڵا ڕەچاوی ئەو ڕێکخستنە ئیدارییانەی کردووە کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ داهاتووی ناوچە کوردییەکان لە ئێراقدا. ئەو وا تێگەیەنراوە کە ترس و نیگەرانییەکی زۆر لەئارادا هەیە لەوەی کوردەکان ببەسترێنەوە بەو حکوومەتی نیشتمانییەوە کە لە بەغدا دامەزراوە و لەبەر ئەم هۆیەیە کە هەندێ داواکاری هەیە بۆ ڕژیمێکی ئۆتۆنۆمی) . لێرەدا گونجاوە کە ئەم ڕاگەیاندنە بگوێزینەوە بۆ دەرخستنی ئەوەی کە ئایدیا و بۆچوونی کوردستانێکی جیاکراوە وازی لێهێنراوە و ئەوەش ڕوونبکرێتەوە کە چۆن بەریتانییەکان هەوڵیانداوە پاکانە بکەن و پاساو بۆ هەڵوێستیان بێننەوە لەبەرانبەر کورددا:
لە هەمان کاتدا، وا دێتە تێگەیشتن کە ڕابەرانی ڕای کوردی بەتەواوی ئاگایان لەو پەیوەندییە ئابووری و پیشەسازییەیە درووستەیە کە ناوچەکانیان بە ئێراقەوە دەبەستێتەوە و ئەو سەغڵەتی و نەگونجانەیە کە جیابوونەوە لەخۆیی دەگرێت. لە سایەی ئەم کەش دۆخەدا ئەگەر بکرێت خاوەن پایە حەز دەکات بەڵگەی خواست و ئارەزووی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەکانی کوردی دەستبکەوێت. ئەوان ئەگەر پێیان باشبێت لەژێر سایەی حکوومەتی ئێراقدا بمێننەوە، ئەوە ئەم ئامادەیە ئامادەیە ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕاسپێرێت بۆ چارەسەرێک بە پێی ئەم بنەمایانەی خوارەوە:
یەکەم: سەبارەت بەو ناوچانەی کوردستان کە سەر بە کەرتی مووسڵن و دەکەونە چوارچێوەی ماندێتی بەڕیتانیاوە، ئەوە دەبێت لیوایەکی لاوەکی (78) یان (نیمچە لیوا، بنلیوا) پێکبهێنرێت و لە قەزاکانی #زاخۆ# و #ئاکرێ# و #ئامێدی# پێکبێن و #دهۆک#یش ببێتە ناوەندی لیوا لاوەکییەکە بۆ ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی یاریدەدەرێکی بەریتانیدا بێت [موتەسەڕیف]. دەبێت قایمقامەکانیش (79) لە حاڵی حازردا بەریتانی بن، بەڵام هەر کە پیاوانی کارامە و شایستە پەیدابوون ئەوە دەگۆڕدرێن بە کورد یان ئەو عەرەبانەی دەتوانن بە کوردی قسە بکەن و لای کورد پەسەندبن.
ئەم نیمچە لیوایە بەگشتی و بۆ هەموو کاروباری دارایی و دادوەری ملکەچی حکوومەتی نیشتمانی دەبێت لە بەغدا و بە شێوەیەکی ئاسایی نوێنەرانی خۆی دەنێرێت ئەنجوومەنی دامەزراندن (المجلس التأسیسی) ، بەڵام بۆ مەبەستی کارگێڕیی گشتی قایمقامەکان پەیوەست دەبن بە موتەسەڕیفی نیمچە لیواکەوە (لێرەدا ئەم پێگەیەی بە نیمچە یان خوار موتەسەڕیف ناوبردووە – و) ، لەکاتێکدا کە دامەزراندنی ئیداری لە ڕێگەی خاوەن شکۆ کۆمیسیاری باڵاوە دەبێت بە ڕاوێژ لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکاندا.
دووەم: کۆمیسیاری باڵا هەوڵدەدات بەشداریی ئەفسەرە بەریتانییەکان ڕێکبخات لەگەڵ ئیدارەی هەولێر، پێکەوە لەگەڵ کۆیسنجەق (80) و ڕواندزدا و ئەوە دابین دەکات کە دامەزراندنی کاربەدەستانی حکوومەت بەپێی خواستی خەڵک دەبێت. هەر کە بارودۆخەکە ڕەخسا وردەکارییەکان ڕادەگەیەنین.
سێیەم: [سلێمانی] وەک موتەسەڕیفلغێک (واتە لیوا – و) مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و موتەسەڕیفێک حوکمی دەکات و ڕاوێژکارێکی بۆ دادەنرێت و تا ئەو کاتەی کە موتەسەڕیف دادەنرێت ئەوە ئەفسەری سیاسیی بەریتانی مەم سیفەتە ئەو ئەرکە دەبینێت (81) .
لەکاتێکدا کە ئەم هەلومەرجانە لەلایەن کەرتەکانی مووسڵ و هەولێرەوە قبووڵکران، کەچی سلێمانی ڕەتیکردنەوە. هەڵبەت بەزەحمەت دەتوانرێت قسە لەبارەی هەڵوێستی بەڕیتانیاوە بکات سەبارەت بە کورد. بۆ نموونە، بەیاننامەی 24ی دیسەمبەری 1922 دامەزراندنی حکوومەتێکی کوردیی سەلماندووە لە چواچێوەی سنووری ئێراقدا و لە بەیاننامەکەدا هاتووە کەو (حکوومەتی خاوەن شکۆی بەڕیتانیا و حکوومەتی ئێراق بەهیوان کەوا لە زووترین کاتدا کەسە جۆراوجۆرە پەیوەندیدارەکانی کورد لەناو خۆیاندا بگەنە ڕێککەوتنێک لەسەر فۆرم و شێوەی ئەو حکوومەتەی دەیخوازن و ئەو سنوورانەی تا کوێ بگرێتەوە و نوێنەرانی بەرپرس بنێرن بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی خاوەن شکۆی بەڕیتانیا و حکوومەتی ئێراقدا) (82) . ئەم بەڵێنانە بە هەر ڕێگەیەک بێت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەلمێنرا لە 11ی تەمووزی 1923دا. دەقی بڕیارەکە دەڵیت کەوا (حکوومەتی ئێراق بەنیاز نییە هیچ کاربەدەستێکی عەرەب لە ناوچە کوردییەکاندا دابمەزرێنن بێجگە لە کاربەدەستە تەکنیکییەکان، هەروەها بەنیازنین دانیشتووانی ناوچە کوردییەکان بە زۆر ناچار بکەن زمانی عەرەبی بەکاربێنن لە نووسراوە ڕەسمییەکانیاندا) .
لەگەڵ ئەوەشدا، چارەسەرە مامناوەندییەکە تەنیا ڕووکەش بوو، چونکە کۆکس پێشتر ئەوەی دەربڕیبوو کە (ڕاگەیاندنی ئۆتۆنۆمیی ناوخۆ ناسیۆنالیستی کورد دەکاتە دوو گڕووپەوە: (کوردە زۆر ڕۆشنبیر یان مونەوەرەکان) و (ڕەگەزە زۆر نەزان و دەمارگرژەکان) بە سەرکردایەتیی مەحموود (83) . لەو نێوانەدا، ئاژاوە و پشێوی بە شێوەیەکی بەردەوام هەڵکشا لەگەڵ گەیشتنی فەیسەڵدا. ئەم پیاوە و (مەسەلەی هەڵبژاردنی بۆ تەختی پاشایەتیی ئێراق بارودۆخی سیاسیی گۆڕی) (84) ، کە لەواقیعدا، یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ڕەتکردنەوەی سیاسەتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەرچڵدا. بەم مانایە بێت (ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان وەزارەتی کۆڵۆنیاڵی و دەسەڵاتەکانی بەڕیتانیا لە میسۆپۆتامیادا هەڵپەسێردران. بۆ ئەوەی مەسەلەی کورد نەبێتە کۆسپ و ڕێگر لە بەردەم دامەزراندنی فەیسەڵ وەک مەلیکی ئێراق، وەزارەتی کۆڵۆنییەکان (موستەعمەرات) نەک تەنیا نەخشەکێشانی دواخست لەنێوان کوردستانی باشوور و عەرەبی میسۆپۆتامیادا، بەڵکوو داهاتووی سیاسیش بۆ یەکەمیان (واتە کوردستانی باشوور – و) ) (85) . ناوچە شاخاوییەکانی ڕەواندز و سلێمانی و #بارزان# و ئاکرێ بەتایبەتی بووبوونە شانۆی ئاژاوە و پشێویی ڕوو لە هەڵکشان. وەڵامدانەوەی بەریتانییەکان بۆ ئەم دۆخ و هەڵوێستە جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زەمینی و ئاسمانی. بارودۆخەکە بە دامەزراندنی ئێراق لەژێر حوکمی هاشمیدا خراپتر بوو.
خاڵێکی وەرچەرخانی تر ئەوەیە کاتێ کە جەنگی سەربەخۆیی تورکیا (1919 – 1922) سەرکەوت و کۆماری تورکیا لە ئۆکتۆبەری 1923دا دامەزرا، دوابەدوای مۆرکردنی پەیماننامەی لۆزان لە 24ی تەمووزی 1923دا. لەگەڵ پەیماننامەکەدا، وادیارە بنەمای دامەزراندنی کوردستانێک بەتەواوی سڕایەوە و نەما. پەیماننامەی لۆزان هەموو کێشەکانی لانەبرد لەنێوان ئێراق (کە ڕاستییەکەی بەڕیتانیابوو) و تورکیادا، (لە کاتی ناکۆکییەوە لەسەر خاوەندارێتیی ویلایەتی مووسڵ، یان ڕاستتر لەسەر هێڵی سنووری وردی نێوان تورکیا و ئێراقدا کە هێشتا لە حاڵەتی بنبەستدان) (86) . مووسڵ بخرێتە کوێ و بەو پێیەش، کورد، کە بووبوو بە یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئەو سەردەمە. ئەم پرسیارە بە شێوەیەکی سەرەکی لەبارەی “سنوورەکان و خاوەندارێتییان” کەوا کایەی مشتومڕیان لەسەر ویلایەتەکە درووستکردووە.[1]

پەراوێز
(41) ماکدوواڵ، هەمان سەرچاوە، ل 119.
(42) ئەسکەندەر، هەمان سەرچاوە، ل 140.
(43) ئۆڵسن، هەمان سەرچاوە، ل 53.
(44) GB165 – 0029 / 6 / 58، 23ی نیسانی 1919، “سەرنج لەسەر پێشنیازەکانی کلێمەنسۆ” لەلایەن ئەرنۆڵد تی. ویڵسنەوە.
(45) کریستیان کۆتس ئۆڵڕیچسن، “داگیرکردنی بەڕیتانیا بۆ میسۆپۆتامیا، 1914 – 1922، گۆڤاری توێژینەوەی ستراتیجی The Journal of Strategic Studies 30، ژ. 2 (نیسانی 2007) ، ل 366.
(46) ویڵسن، سەرچاوەی پێشوو، ل 103.
(47) بێک، سەرچاوەی پێشوو، ل 257.
(48) هەمان سەرچاوە.
(49) کاب 24/ 106، 1ی مایسی 1920، چەرچڵ، یاداشتی ئەنجوومەنی وەزیران، نهێنی: “خەرجیی میسۆپۆتامیا”.
(50) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 120.
(51) FO وەزارەتی دەرەوە 371 / 4149، 6ی نیسانی 1919، “یاداشت: دەستووری داهاتووی میسۆپۆتامیا”، پێچراوەی 8 تێبینیی ئۆفیسی سیاسیی سلێمانی.
(52) بەڕیتانیای مەەزن GB165 – 0029 / 6 / 58.
(53) FO وەزارەتی دەرەوە 371 / 4192، 12ی سێپتەمبەری 1919، تەلگرافێک لە میسرەوە بۆ وەزارەتی جەنگ و کاردانەوەی ویڵسن.
(54) ئۆڵسن، سەرچاوەی پێشوو، لاپەڕە 57. ئەم “نەتوانینە” بە شێوەیەکی سەرەکیبەهۆی شکستهێنانیانی ئەزموونەکەیانەوەیە لە کۆنترۆڵ کردنی ناڕاستەوخۆی بەشە کوردییەکەی ناوچەی B دایە، بە سلێمانی و کەرکووک و کفرییەوە لە کوردستانی باشووردا. لە ماوەی ساڵی 1918 – 1919دا بەریتانییەکان دەستیانکرد بە دامەزراندنی حکوومەتێکی کوردیی سەربەخۆ لەژێر دەسەڵاتی شێخ مەحمووددا و ئەم بەتوندی کەوتە بەرەنگاربوونەوەی پێگە و هەڵوێستی بەریتانییەکان لە ناوچەکەدا، بە ئیددیعاکردنی ئەوەی کەوا مەلیکی تەواوی ناوچە کوردییەکانە. بۆ وردەکاریی ئەم یەکەم حکوومەتە ئۆتۆنۆمییەی کورد، بڕوانە ئەسکەندەر، سەرچاوەی پێشوو، هەروەها سەعد ئەسکەندەر (نۆڤەمبەری 2007) ، “نەخشەدانان بۆ جیابوونەوە: بەڕیتانیای مەزن و داهاتووی کوردستان، 1915 – 1923”، (سلێمانی: تێزی بڵاونەکراوەی دکتۆرا، 2007) .
(55) هەمان سەرچاوە.
(56) هەمان سەرچاوە.
(57) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 165.
(58) هەمان سەرچاوە.
(59) ویڵسن، هەمان سەرچاوە، ل 143.
(60) ماکدوواڵ، هەمان سەرجاوە، ل 121.
(61) لە ئۆکتۆبەری 1920دا، کۆکس جێی ئەرنۆڵد تی. ویڵسنی گرتەوە، چەند مانگێک دوای یاخیبوونە گشتییەکەی تەمووزی 1920.
(62) لە سەردەمی عوسمانیدا، بەدرخان ڕابەر و سەرکردەی یاخیبوونێک بووە لە ویلایەتی مووسڵ دژ بە هەوڵەکانی سێنتراڵیزەکردن (1843) .
(63) بەڕیتانیای مەزن GB 165 – 0309 / DS 799.K, 13 August 1920,، سیاسی، بەغدا بۆ سێر پێرسی کۆکس.
(64) سکرتارییەتی سەرۆک (1920 – 1922) بۆ سێر هێربەرت سامۆیڵ، کۆمیسیاری باڵای بەریتانی لە فەلەستین.
(65) بەڕیتانیای مەزن GB 165 – 0309 / DS 42. 3. 67, 15 October 1920، سێر هەبەرت یۆنگ بۆ سێر ویندهام هێنری دیدس.
(66) وەزارەتی کۆڵۆنییەکان (موستەعمەرات) CO 730 / 1, 31 December 1920، ڕاپۆرتی هەواڵگری، لە ڕۆبەرت ل. جەرمەن (1998) ، گۆڤاری ڕۆژانەی سیاسیی جیهانی عەرەب: ئێراق Political Diaries of the Arab World. Iraq ، بەرگی 1: 1920 – 1921 (ئۆکسفۆرد: بڵاوکراوە ئەرشیفییەکان) ، ل 74 – 75.
(67) هەمان سەرچاوە، ل 75.
(68) هەمان سەرچاوە، ل 89.
(69) ماکدوواڵ، هەمان سەرچاوە، ل 166.
(70) بەڕیتانیای مەزن، سێر هوبەرت یۆنگ بۆ کلەیتۆن، GB 165 – 0309 / DS 42. 3. 67, October 1920 .
(71) هەمان سەرچاوە.
(72) “کۆنگرەی قاهیرە لەلایەن وینستۆن چەرچڵی وەزیری کۆڵۆنییەکانی ئەودەمەی بەڕیتانیاوە بەسترا، لەگەڵ سپاردنی فەلەستین و ئێراق بە ماندێت (ئینتیداب) بدرێتە بەڕیتانیا لە کۆنگرەی سان ڕیمۆدا. چەرچڵ حەزی بە ڕاوێژکردن بوو لەگەڵ پسپۆڕانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا و لەسەر داواکاریی ئەو گێرتروود بێڵ سیرپێرسی کۆکس و تی. ئی. لۆرەنس و سێر کیناهان کۆرنوالیس و سێر ئەرنۆڵد تی. ویڵسن و جەعفەر عەسکەریی وەزیری جەنگی ئێراق و ساسۆن ئەفەندی (ساسۆن حزقێل) ی وەزیری دارایی ئێراق و کەسانیتر لە مارتی 1921دا لە قاهیرەی میسر کۆبوونەوە. دووان لە گرنگترین بڕیاری کۆنگرەکە بەخشینی تەختی پاشایی ئێراق بدرێت بە ئەمیر فەیسەڵی کوڕی حسێن (کە بوو بە فەیسەڵی یەکەم) و ئیمارەتی ترانسجۆردەن یان شەرقی ئوردن (کە ئێستا ئوردونە) بدرێتە براکەی کە عەبدوڵڵای کوڕی حسێن بوو. بێجگە لەوەش، هێزی سەربازیی بەریتانی لە ئێراق بە کردەوە کەم بکرێتەوە و بگۆڕدرێت بە پۆلی فڕۆکەی هێزی ئاسمانیی شاهانە و بنکەی سەرەکیی لە حەببانیە بێت. کۆنگرەکە بەرنامەی کاری دا بە ئیدارەی بەریتانی لە هەردوک ئێراق و شەرقی ئوردن و لە بەخشینی ئەم دوو ناوچەیە بە بنەماڵەی هاشمی و کورانی سەریف حسێنی ئیبن عەلیی لەمەڕ حیجاز، چەرچڵ باوەڕی وابوو کە ڕۆح و پەیامی بەڵێنەکانی سەردەمی جەنگی بەڕیتانیا بۆ عەرەبەکان جێبەجێ کراوە”. ئەم زانیارییانە لەم ماڵپەڕە وەرگیراوە /www.answers.com/topic/cairo-conference.
(73) ئۆڵسن، سەرجاوەی پێشوو، ل 58.
(74) هەمان سەرچاوە، ل 59.
(75) ماکدوواڵ، سەرجاوەی پێشوو، ل 166.
(76) وەزارەتی دەرەوە FO 371 / 5067، 12ی حوزێرانی 1921، کۆمیسیۆنی باڵای میسۆپۆتامیا بۆ وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان.
(77) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 167.
(78) لیوا: هەرێم یان ناوچەیەکە موتەسەڕیفێک حوکمی دەکات. (بەرانبەر پارێزگای ئێستایە – و) .
(79) قایممەقام: حوکمداری قەزایەکە. (پلەی سەربازیی موقەدەمیش بووە لە سوپای عوسمانیدا – و) .
(80) سەنجەق یان سنجاق، پلەیەک لە خوار ویلایەتەوە بووە و (بەزۆری بۆ شارۆچکە بەکارهاتووە لە سیستەم کارگێڕیی عوسمانیدا- و) .
(81) بەڕیتانیای مەزن 165 / 0341، 6ی مایسی 1921، “ئەو بەڵێنانەی بە کورد درابوون”، بەیاننامەی سێر پێرسی کۆکس لەلایەن ڕاوێژکارانی بەریتانییەوە لە کەرتەکانی مووسڵ و کەرکووک و سلێمانی بڵاوکراوەتەوە. هەروەها بڕوانە وەزارەتی دەرەوە 371/6351، 15ی مایسی 1921، ڕاپۆرتی هەواڵگری. هەروەها ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە “مەترسی هەیە سلێمانی هیچ چارەسەرێکی پێشنیازکراو قبووڵ نەکات و دەنگ لە دژی خستنەپاڵ ئێراق بدات”.
(82) هەمان سەرچاوە.
(83) ئەسکەندەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 176. هەروەها بڕوانە وەزارەتی دەرەوە FO 371 / 7782، 16ی نۆڤەمبەری 1922، کۆمیسیۆنی باڵای ئێراق بۆ وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان.
(84) هەمان سەرچاوە، ل 163. هەروەها وەزارەتی کۆڵۆنییەکان 730/2، 23ی حوزێرانی 1921، کۆنووسی ۆفیسی کۆڵۆنیاڵی ژمارە 31558 و FO 371 / 6552، 9ی تەمووزی 1921، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان بۆ کۆمیسیۆنی باڵا.
(85) هەمان سەرچاوە.
(86) بێک، سەرچاوەی پێشوو، ل 256. هەروەها بڕوانە سەڵاحی ڕامسدان سۆنێڵ، “دیبلۆماسییەتی تورکیا 1918 – 1923، مستەفا کەمال و بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی تورکیا”، گۆڤاری مێژوو: پێداچوونەوەی پەڕتووکە نوێکان History: Review of New Books 4، ژ. 1 (1975) ، ل 195 – 226.
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.657 چرکە!