پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,693
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,396
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 01
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 01

میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 01
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 01
زەینەب ئەریکانلی: زانکۆی گەڵەتەسەرای – ئەستەمبووڵ
لە ئینگلیزییەوە: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#

مەبەستی ئەم باسە لێکۆڵینەوەیە لە چۆنییەتیی ئیدارەدان و مامەڵەکردنی بەڕیتانیایە بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی لە ویلایەتی مووسڵ لە ماوەی ساڵانی 1918 – 1926دا.

$مەسەلەی مووسڵ$
*تێبینیی وەرگێڕ:
1- زەینەب ئەریکانلی یاریدەدەری پڕۆفیسۆرە لە زانکۆ ی گەڵەتەسەرای لە ئەستەمبووڵ و تویژەر و مامۆستای سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لەو زانکۆیە. دوو بڕوانامەی ماستەری لە ساڵانی 2001 و 2002 لەم بوارەدا هەیە و ساڵی 2016 هەر لەم بوارەدا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە. ساڵی 2010 ئەم باسە بەپێز و زانستییەی لەسەر مەسەلەی کورد و مەسەلە مێژووییەکانی ویلایەتی مووسڵ بڵاوکردووەتەوە، لەو دەمەدا کەوا کەمێک کرانەوەی سیاسیی هاتبووە ئاراوە لە تورکیادا بە ئاڕاستەی جۆرە چارەسەرێک بۆ مەسەلەی کورد. ئەمەش بەڵگەیە کەوا لەو وڵاتەدا هەموو تورکێک ناسیۆنالیستێکی پەڕگر و توندڕەو نییە و پێم وایە ئەم توێژەرە گەنجە تورکە یەکێک بێت لەوانە و نموونەی زۆری تری لەم چەشنە پێشتر و ئێستاش هەن.
2- لە خوێندنەوەی ئەم باسەدا هەندێ وشە و دەستەواژە دەبێنرێن کە تێرمینۆلۆجی و زاراوەی بەکارهاتووی سەردەمی خۆی بوون وەک ئەمانەی خوارەوە:

•ناوچە یان خاکی داگیرکراو، تێرمێکی یاسای نێودەوڵەتییە بۆ ئێراق (یان هەر وڵاتێکی تر) لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەمدا و دواتر تا ساڵی 1921، ئیدارەدانی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕیتانیاوە بوو. ئەم تێرمە بە مانا یاساییەکەی لە ساڵی 2003شدا هاتە ئاراوە کاتێ ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ ماوەیەک ڕاستەوخۆ جڵەوی حوکم و ئیدارەدانیان لە ئێراقدا گرتە ئەستۆ.
•میسۆپۆتامیا، جاران لە ئەدەبیات و نووسینی بەریتانی و نێودەوڵەتیدا بەم وڵاتەی ئێستای ئێراق دەوترا میسۆپۆتامیا، کە وشەکە ڕەگێکی یۆنانیی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری گەشت و تێپەڕینی زینۆفۆنی یۆنانی بەم وڵاتەدا و بە مانای وڵاتی نێوان دوو ڕووبار دێت و بێجگە لە ئێستای ئێراق ناوچەکانی حەوزی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوراتیشی دەگرتەوە لە ئێستای سووریا و تورکیادا. بەڵام بەزۆری تێرمەکە بۆ ئێستای ئێراق بەکاردەهێنرا.
•کەرت، بەش، هەرێم یان ناوچە، لە کاتی داگیرکردن و حوکمی ڕاستەوخۆی بەڕیتانیا بۆ ئەم وڵاتەی میسۆپۆتامیا (ئێراقی دواتر) ، لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەم و دواتردا، هەر یەکەیەکی ئیداری کە ئەفسەرێکی سیاسیی بەریتانی حوکمی دەکرد بە ناوی کەرت و بەشەوە دەناسرا، وەک کەرتی بەسرە، ناسرییە، #کەرکووک#، #سلێمانی#، #هەولێر#، مووسڵ تاد. ئەم کەرت و بەشانەش دواتر بوون بە بناغە بۆ درووستکردنی یەکە ئیدارییەکانی ئێراقی دوای 1921، کە لیواکانیان دەسنیشان کرد، بەڵام هەندێک بەش یان کەرتی سەربەخۆ لێکدران وەک حاڵەتەکەی کەرتی #خانەقین# کە لەگەڵ باقووبە لەیەکیاندا و لیوای دیالەیان لێدرووستکرد.
•کوردستانی باشوور یان باشووری کوردستان: دەستەواژە یان تێرمێک بوو لە ئەدەبیات و نووسراوە نێودەوڵەتییەکاندا و بەتایبەتی لای بەریتانییەکان بۆ ئەو بەشەی کوردستانی عوسمانییان بەکاردەهێنا کە دەکەوتە خوار ویلایەتی #ئامەد#ەوە و دواتر بەشی زۆری خرایە سەر دەوڵەتە تازەکەی ئێراق، پاش ئەوەی لە کۆنگرەی مارتی 1921دا بەریتانییەکان بڕیاریان لە سەردا.

$کوورتەیەک$
مەبەستی ئەم باسە لێکۆڵینەوەیە لە چۆنییەتیی ئیدارەدان و مامەڵەکردنی بەڕیتانیایە بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی لە ویلایەتی مووسڵ (1) لە ماوەی ساڵانی 1918 – 1926دا، کاتێ کە هەردوک ناسیۆنالیزمی کوردی و دەوڵەت – نەتەوەی (یان دەوڵەتی نەتەوەیی) ئێراق لە قۆناخی درووستبوون و پێکهاتنیاندا بوون (ئەگەر نەشڵێین قۆناخی ساوایی. لەم مەسەلەیەدا دوو ئارگومێنتی تێکهەڵکێش و بە یەکەوە گرێدراو هەیە: یەکەم، سیاسەتەکانی بەڕیتانیاش لە ماوەی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمدا هەر لە قۆناخی فۆرمەلە و پێکهاتندا بوو لەمیانەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی جیۆپۆڵەتیک و نەخشەکێشانەوەی سنوور کە نیزام یان ئۆردەری نێودەوڵەتیی نوێ پێویستیی پێیانە. دووەم، ناسیۆنالیزمی کوردی لە ویلایەتی مووسڵدا بەپێی تێڕوانینی سیاسەتەکانی بەریتانی پەرەیسەندووە و بووە بە کارتێکی براوە و تەحەدایەکیش بۆ دانیشتووانە کوردەکە. من مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکەم کەوا ئەم دووفاقییە بووە بە مۆرک و کاراکتەری سەرەکیی ناسیۆنالیزمی کوردی لە شکڵبەندیی داهاتوویدا لە ئێراقدا بەتایبەتی و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەگشتی. ئەم دوالیزمە ئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی بەڕیتانیا بوو لە قۆناخی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمدا و مۆری فرەیی و گۆڕانکاریی گەورەی پێوەنا بەهۆی ئەو دوودڵی و گومانانەی قۆناخی دوای جەنگ هێنابوویە ئاراوە و پێویستیی خۆگونجاندن لەگەڵ سەرەتا نوێکانی سیستەمی نوێی جیهانی و کێبڕکێی نێوان ئیدارەکاندا. ئەم فرەیی و لادان و چاوبەستییە لە پڕۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی ئێراقدا دەرکەوت، بەتایبەتی لە پێش چارەسەر و بەلاداخستنی مەسەلەی مووسڵدا، ئەو ویلایەتە کۆنەی دەوڵەتی عوسمانی کە ژمارەیەکی زۆر و بەرچاوی دانیشتووانی کوردی لەخۆدەگرت. بە واتایەکی تر، ئەوە ویلایەتی مووسڵ بوو لەم ماوەیەدا (1918 – 1926) کە سەرلەنوێ سیاسەتەکانی بەڕیتانیای سەردەمی پاش جەنگی جیهانیی یەکەمی داڕشتەوە بە هەموو هەڵبەز و دابەزەکانیەوە.

$پێشەکی$
ماوەی پاش جەنگی جیهانیی یەکەم هەڵوەشانەوەی نەمسا – هەنگاریا و عوسمانیی بەخۆوە بینی و هەروەها بەدوایشیدا گواستنەوەیەک لە قەوارەی زل و قەبەی فرە نەتەوە و ڕەگەزەوە بۆ قەوارەکانی دەوڵەتی نەتەوەیی. لە دۆخ و سیاقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەم گواستنەوەیە، لەنێو ژمارەیەکی زۆری گۆڕانکاریی تردا، ئەوەشی گرتەوە کە نەخشەی ناوچەکە وادانرا کە سەرلەنوێ بە پێی بناغە و پرەنسیپی نەتەوەکان، بە سنووری تاڕادەیەک وشک و ڕەق و ئەمەش بە ڕادەیەکی گەورە نامۆ بوو بە هەرێم و ناوچە ئیسلامییەکان. لەم سیاقەدا ناسیۆنالیزمی کوردی تەحەدایەکی گەورەی پێکهێنا بۆ هەردوو هێزی ماندێت (واتە فەرەنسا و بەڕیتانیا) کە دەبوو سیاسەتەکانی خۆیان بگونجێنن لەگەڵ سیستەمی نێودەوڵەتیی نوێدا، کە مۆرکی بڕیاردان لە مافی چارەنووس و دەوڵەتانی تازە دامەزراوی لەخۆگرتبوو (بۆ نموونە تورکیا، سووریای ژێر ماندێتی فەرەنسا و فەلەستین و ئێراقی ژێر ماندێتی بەڕیتانیا) .
هەڵبەت تایبەتمەندیی ناسیۆنالیزمی کوردی یان بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، کە بەرەنجامی ڕاستەوخۆی هەرەسهێنانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوو و بەرەنجامی هیچ جەنگێکی سەربەخۆیی نەبوو دژ بە داگیرکردن و مەسەلەی بەرهەڵستیی کۆڵۆنیالیزمیش نەبوو، بەڵکوو ئەنجامێکی ڕاستەوخۆ و تەحەدایەک بوو بۆ ئەو دەوڵەتە نەتەوەییانەی تازە درووستکرابوون یان دامەزرابوون. لەو دۆخ و سیاقەدا کەوا کۆمەڵگەی کوردی نیشتەجێی خاک و ناوچەکانی کۆنی عوسمانی کە ئێستا بوون بە دەوڵەتی جیاجیای ژێر ماندێت (ئینتیداب) ، ناسیۆنالیزمی کوردی وەک جووڵانەوەیەک پەرەیسەند بە ئامانجی یەکخستنی خەڵکە پەرتکراو و دابەشبووەکەی لە ناو یەک دەوڵەتی نەتەوەییدا. بەم پێیە، دەوڵەتی نەتەوەیی نەک هەر نەبوو بە شانۆی ململانێی کورد بەڵکوو بوو بە مەسەلە هەرە سەرەکییەکەی و پڕۆسەی چارەسەری (کێشەی مووسڵ) بەرجەستە و گەڵالەکردنی مەسەلە سەرەکییەکان بوو لەم ماوەیەدا کە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بوو. لە کۆتایی جەنگی جیهانیی یەکەمدا (هێشتا ڕوون نەبوو کەوا مووسڵ دەبێتە بەشێک لە ئێراق) (2) .
بەم مانایە بێت، ئەوە (مەسەلەی مووسڵ، خاڵی کێشە و ناکۆکی بووە لەبارەی هێڵی پوخت و تەواوی سنووری نێوان تورکیا و ئێراق بووە (واتە) لەبارەی خاوەندارێتیی ویلایەتی مووسڵەوە) (3) . بە مانایەکی فراوانتر، ئەمە پرسێکی (سنوور و خاوەندارێتی) بووە لە ناو سیستەمی نوێی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەوەی کە ئەم پرسیارەی هێناوەتە پێشەوە ڕەتکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەرە کە ساڵی 1920 لەنێوان وڵاتانی هاوپەیمان و ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا ئیمزا کراوە و لەلایەن کۆماری تورکیاوە، کە تازە دامەزرابوو، ئەم پەیماننامەیە (4) هەرگیز وەرنەگیرا و ساڵی 1923 پەیماننامەی لۆزان جێیگرتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕینەوەی پەیماننامەی ئاشتی ناکۆکییەکانی لەبارەی مووسڵەوە چارەسەر نەکرد و ئەمەش هاوکار بوو لە پەرەسەندنی مەسەلەیەکی تردا، کە ئەویش کێشەی کوردە لە ئێراقدا.
تێگەیشتن لە شێوازی بەڕیتانیا بۆ بەڕیوەبردنی مەسەلەی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ویلایەتی مووسڵ لە ماوەی ساڵانی 1918 – 1926دا (5) ، کاتێ کە هەردوک ناسیۆنالیزمی کوردی و بنیاتنانی دەوڵەتی ئێراق لە قۆناخی پێکهاتندا بوون، ئەگەر نەشڵێین قۆناخی ساوایی، کە ئەمەش هاوکارە لە ڕوونبوونەوەی پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی، وەک دیاردەیەکی نوێ، بێجگە لە تایبەتمەندیشی. یەکەمی دوو ئارگومێنتەکەی من ئەوەیە کە سیاسەتە نوێکانی بەڕیتانیا لە ماوەی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمدا دیسان ئەمانیش لە قۆناخی درووستبووندا بوو، چونکە لە ناو مەسەلەی سەرلەنوێ داڕشتنەوە و نەخشەکێشانەوەی جیۆپۆڵەتیک و سنووردا بوون کە زەڕوورەتی سیستەمی نێودەوڵەتیی نوێ هێنابوونیە کایەوە. دووەم ئارگومێنتم ئەوەیە کەوا ناسیۆنالیزمی کوردی لە ویلایەتی مووسڵدا لەنێو ئاوێزە و لە چاوی سیاسەتەکانی بەڕیتانیاوە پەرەیسەندووە و گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، کەوا کارتێکی براوە و تەحەدایەکی پێکهێنابوو بۆ دانیشتووانی کورد. ئەم دوالیزمە، کە ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی بەڕیتانیا بوو لە ماوەی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمدا، بوو بە مۆرکی سەرەکیی ناسیۆنالیزمی کوردی لە پێکهاتنی دامەزراوە و دەزگاکانی داهاتوودا و لە ئێراق بە شێوەیەکی تایبەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی گشتی. بە ڕۆڵی خۆیشیان سیاسەتەکانی بەڕیتانیا لەم ماوەیەدا مۆرکی فرەیی و گۆڕانکاریی گەورەیان بەخۆیانەوە بینی، بە هۆکاری ئەو دڵنیانەبوونەی کە لە ماوەی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمدا هاتبووە ئاراوە، وەک پێویستیی خۆگونجاندن لەگەڵ سەرەتا و پرەنسیپە نوێکانی سیستەمی جیهانی و کێبڕکێی نێوان ئیدارەکاندا. ئەم فرەیی و دابەشبوونە لە پڕۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی ئێراقدا، بەتایبەتی لە پێش چارەسەری کێشەی مووسڵدا، واتە ئەو ویلایەتە کۆنەی عوسمانیدا کە ژمارەیەکی گەورەی دانیشتووانی کورد لەخۆ دەگرێت. بە واتایەکی تر، سەرلەنوێ داڕشتنەوەی چوارچێوەی سیاسەتەکانی بەڕیتانیا لە پاش جەنگی جیهانیی یەکەمەوە، بە هەموو هەڵبەز و دابەزەکانیەوە لەو ماوەیە و ناوچەکەدا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
ئەم نووسینە لەبەر هۆکاری بەجێ، بەنیاز نییە سەرکۆنەی بەریتانییەکان بکات لەبەر ئەوەی خیانەتیان لە بەڵێنەکانیان کردووە، بەڵکوو ڕێبازەکەی ئیلی کەدووری دەگرێتەبەر کاتێ دەنووسێت کەوا: (سیاسەتی دەوڵەتێک لەبەرانبەر دەوڵەتێکی تردا لە باشترین حاڵەتدا شتێکە گۆڕانکاری تێدا خراپە. ئەوە خەیاڵێکە لە گەرمەی فشاری لەناکاوی کارەکاندا و بە پێی سرووشتی مەسەلەکە پێویستە پەنا بباتە بەر نەزانی و نەگونجان و بەدحاڵیبوون. پەیڕەویکردنی ڕێباز و سیاسەت کە گرنگی بە شتەکان نەدات وەکوو خۆیان و وا ئاڕاستە بکرێن کە ئیمتیاز و بەرژەوەندیی مسۆگەر بەدەستبێنن) (6) . لە ڕووی سیاسیشەوە کارێکی نەگونجاوە لە وەڵامدانەوەی دۆخی دوای جەنگدا (7) و هەروەها ئیلهامیشی لە چواردە بەندەکەی ویڵسن وەرگرتووە، کەوا کوردەکان (کرۆکی کێشەی مووسڵ بوون) (8) و ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە لە پڕۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتدا لە ماوەی ساڵانی 1920کاندا. شیاوی باسە کەوا هەرچەندە جۆشدان و مۆبیلیزەکردنێکی بەرچاوی کورد هەبوو لە ئەنەدۆڵدا لە ماوەی ئەو کێشە یان مەسەلەیەدا و شیکردنەوە و لەسەروەستانی سنووری ئەم نووسینە تێدەپەڕێنێت، لەبەرئەوە بەدیاریکراوی سەرنجی باسەکەم دەخەمە سەر سیاسەتی بەڕیتانیا لە میسۆپۆتامیادا و پەیوەندیی نێوان بەریتانییەکان و کورد شیدەکەمەوە لەم چوارچێوەیەدا.
بۆ سەلماندنی بەڵگە و ئارگومێنتەکانم، لەپاڵ تاوتوێکردنی ئەدەبیاتی پەیوەندیداردا، پشکنین لەو کەرەستە ئەرشیفییە بەریتانییەدا دەکەم کە لە ئەرشیفی نیشتمانیدا هەن و بە (ئۆفیسی تۆمارە گشتییەکانیش ناودەبرێت) لە لەندەن و ئەرشیفی ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئۆکسفۆرد. ئەم کەرەستانە کۆمەڵێکی بەرفراوانی ئەو بەڵگەنامانە دەگرێتەوە کە تایبەتن بەو دامودەزگا سەرەکییانەی بەشدار بوون لە لەشکرکێشی و ئۆپەراسیۆنی هەردوک میسۆپۆتامیا و کێشەی مووسڵدا (وەک وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی کۆڵۆنییەکان، هێزی ئاسمانیی شاهانەی (بەریتانی) و دواجاریش بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە چوارچێوەی وەزارەتی کۆڵۆنییەکاندا درووستکرا بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی زیاتر هەماهەنگ و چڕ کە تایبەت بێت بە میسۆپۆتامیا) . بێجگە لەوەش، بەتایبەتی نامە و نووسراوکاریی کەسایەتییە زۆر گرنگەکانی ئەو سەردەمە بەکاردێنم وەک (لۆرد کێرزۆن، لۆید جۆرج، سێر پێرسی کۆکس، لۆرد هاردینگ، لۆرد ڕۆبەرت سێسڵ، سێر ئەرنۆڵد ت. ویڵسن، تی. ئی. لۆرەنس، گێرتڕوود بێڵ و سێر هوبەرت یۆنگ) و ڕاپۆرتەکانی هەواڵگریی حکوومەتی بەریتانی، کە جیاوازیی ڕاوبۆچوونی کاربەدەست و بەرپرسە (مەدەنی و سەربازییەکان) و دەزگا و دامەزراوەکان و سیاسەتمەداران لە لەندەن و مووسڵ و (هەروەها قاهیرە و هندستان) دەردەخات.

$داگیرکردنی میسۆپۆتامیا لەلایەن بەڕیتانیاوە، 1914 – 1918$
تا جەنگی جیهانیی یەکەمیش، چاوتێبڕینی سەرەکیی بەریتانییەکان لە باشووری ئاسیادا کەنداوی فارس بوو، چونکە ئەمەیان (دڵی کایەی هندستانی پێکدەهێنا و حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی هندستان ڕیگە و ڕاڕەوی بازرگانیی بەریتانییان دەپاراست و ئاگربەسێکی دەریاییان بە سەر کەنداودا سەپاندبوو) (9) .
کارەکە بە چالاکییەکانی کۆمپانیای بەڕیتانیی هیندستانی ڕۆژهەڵات دەستیپێکرد، بەتایبەتی ئەو ڕێککەوتننامە بازرگانییەی کەوا کۆمپانییەکە لەگەڵ شای ئێراندا کردی و بەمە ساڵ بە ساڵ کاریگەریی و دەسەڵاتی بەڕیتانیا لە کەنداوی فارسدا زیادی دەکرد (10) . ئەم دەسەڵات و کاریگەرییە لە ڕێگەی هەردوک بازرگانانی بەریتانی و دەسەڵاتی دەریایی بەریتانییەوە تەشەنەی کرد. بە گوێرەی قسەکانی گوێخان چەتینسایا بێت، (هەر لە ساڵانی 1830کانەوە بەریتانییەکان تەواوی کاریگەریی ئەوروپییەکانیان بۆ خۆیان قۆرخ کردبوو لە میسۆپۆتامیا و ناوچە دەراوسێکانی دوورگەی عەرەبی و کەنداودا) (11) .
چەتینسایا چالاکییەکانی بەریتانییەکان لەو سەردەمەدا بەم شێوەیەی خوارەوە باس دەکات:
(کەشتییە جەنگییەکانی بەڕیتانیا بە ڕێکوپێکی پاسەوانییان لە کەنداودا ئەنجامدەدا، کەوا گەلێ شێخنشینی ناوچەیی تێدابوو، کەوا ڕێککەوتننامەی پارێزگارییان لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی هندستانی بەریتانیدا مۆرکردبوو. بەشێکی گەورەی بازرگانیی کەنداو لەگەڵ هندستانی بەریتانیدا دەکرا و کەشتییەکانی بەڕیتانیا و هندستانی بەریتانی هەژموونیان بە سەر بارە بازرگانییەکانی کەنداودا هەبوو و کۆمپانیای لینچی بەریتانیش ئیمتیازی هاتوچۆی بەدەستهێنابوو لە ئاوەکانی هەردوو ڕووباری فورات و دیجلەدا. لە ساڵی 1862وە خزمەتگوزارییەکی پۆستەی بەریتانی کەوتبووەکار لەنێوان میسۆپۆتامیا و هندستاندا و هێڵی تەلگرافی بەریتانیش بەغدای بە هندستان و ئەستەمبووڵ و تارانەوە دەبەست. هەروەها زیارەتکاران و قوتابییانی هندستانی بەڕیتانیاش کە دەهاتنە مەزارە شیعییەکانی باشووری ئێراق ئەو ڕیگەیەیان بەکاردەهێنا کە کاریگەریی و هەژموونی بەڕیتانیای بەسەرەوە بوو) (12) .
هەردووک ڕێککەوتننامەی سایکس – پیکۆ لە مایسی 1916دا (13) و نامە و نووسراوی نێوان حسێن – مەکماهۆن ئەوەیان سەلماندووە کە چۆن خاوەندارێتی، یان بەلایکەمەوە، کۆنترۆڵکردنی میسۆپۆتامیا وەک مەسەلەیەکی گرنگی ئارامی و ئاساییشی ناوچەکە لەقەڵەمدەدرا و ئەم گرنگییەش بە شێوەیەکی گەورەتر و بەرچاوتر دەرکەوت لە کاتی جەنگدا. لەڕاستیدا، ڕێککەوتننامەی سایکس – پیکۆ و نامە و نووسراوکاریی مەکماهۆن ئەنجامی گەشەکردنی بەرژەوەندییەکانی بەڕیتانیا و ئەو مەترسییانەی ئاساییش بوو کە جەنگ هێنانیە ئاراوە. بێگومان لەگەڵ تەشەنەکردنی شەڕ و ململانێ و گەشەکردنی بەرژەوەندییەکانی بەڕیتانیادا (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە بەشێکی تەواوکەر و دانەبڕاوی هەریەک لە سیستەمەکانی ئیمپراتۆریی بەریتانی و هندی) (14) .
لەم دۆخ و سیاقەدا، میسۆپۆتامیا جێی خۆی کردەوە لە ناو ئەجێندای بەریتانیدا، وەک ئەنجام و لێکەوتەیەکی پەیوەندی و بەستنەوەی دوورودرێژی هندستانی بەریتانی لەگەڵ کەنداوی فارسدا (15) .
بەو جۆرە، داهاتووی میسۆپۆتامیا بوو بە تەوەری بایەخی حکوومەتی هندستان.

ڕۆبەرت جەی. بلیپ تێبینیی ئەوە دەکات کەوا (ئاڵۆزیی هێجگار گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پاش ساڵی 1914 زنجیرەیەک کێشەی بۆ بڕیاربەدەستانی سیاسیی بەریتانی درووستکردووە لە هندستاندا، کە تەحەدای کایەی ئۆپەراسیۆنەکانی چواردەوری حکوومەتی هندستانی کرد و هەل و دەرفەتی نوێی دایە) (16) .
تێکشکاندنی متمانە و قەناعەتەکانی سەدەی نۆزدەی ڕۆژاوای ئاسیا و هەرەسهێنانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و دەرکەوتنی ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانی وەک هێزێکی کۆڵۆنیاڵیی نوێ و گیرۆدەبوونی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسی بەدەست باری بێسەروبەری و ئاژاوەوە و سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و فارسی، بە شێوەیەکی ڕادیکاڵی پەیوەندییەکانی ئەوروپای لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕی (17) .
ئەو سەردەمە وای بۆ بەڕیتانیای مەزن گەیاند کە پێگەی خۆی بەهێز بکات و بەتایبەتی لە کەنداوی فارسدا. تا ئێرە و هەر کە لەشکرکێشیی لە میسۆپۆتامیا دەستیپێکرد، بەریتانییەکان هەوڵەکانی خۆیان چڕکردەوە بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی هەژموونی خۆیان لە نیمچە دوورگەی عەرەبیدا، لە هەردوو بواری دیپلۆماسی و سەربازیدا و بەتایبەتی لە ساڵی 1916وە. لەگەڵ ئەوەشدا، پەیوەست بە میسۆپۆتامیا تەنیا دەبوو باس لە سیاسەتێکی بەریتانیی دیاریکراو بکەین. وەک کەدووری مشتومڕ یان ئارگومێنتی لەسەر دەکات کەوا (لە سەرەتای جەنگدا، سیاسەتێک درێژخایەن نەبوو سەبارەت بە میسۆپۆتامیا و هێزێکی ئیستیتڵاعی لە هندستانەوە هەندێ ئامانجی زۆر سنوورداری جێبەجێ دەکرد، کە بۆ دابینکردنی دۆخی بەسرە و کۆنترۆڵ کردنی کەنداوی فارس دەنێردرا) (18) .
بگرە ئەی. جەی. بارکەر لەوەش دوورتر دەڕۆیشت و دەیوت (ئەو سوپایەی لە وڵاتی میسۆپۆتامیادابوو سوپایەکی لەبیرکراوی جەنگی جیهانیی یەکەم بوو، یان شتێکی لەو جۆرە دەهاتە بەرچاو بۆ ئەوانەی کە لەوێبوون) ، ئەوجا زیاتر لە سەری دەڕوات و دەڵێ هەموو ئەوەی دەستیدەکەوت زۆر کۆن و زۆر بێکەڵک بوو یان لە شوێنێکی تر نەگونجاو بوو بۆ بەکارهێنان و بگرە زەخیرە و تەقەمەنیش ناونیشانێکی وای بەسەرەوەبوو (درووستکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکان و تەنیا بۆ مەشق و ڕاهێنانە. (……) پیاوەکان لە میسۆپۆتامیا زۆر شەکەتی جەستەیی و ئەقڵییش بوون و شکست و نائومێدی باڵی بەسەردا کێشابوون) (19) .
برووسکەیەک کە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری هندستان ناردبووی ئەوە دەردەخات کەوا بەریتانییەکان، هەرچەندە بەسرەشیان داگیرکردبوو، هێشتا هەر پڕۆژەیەکی وردیان نەبوو بۆ دواتر: (ئێمە حاڵی حازر لە توانای جەختکردنەوەمان زیاتر نییە، وەک کردوومانە، لە داواکاری و دەسەڵاتشکانی گەورەمان بەولاوە بۆ ڕاسەری کەنداوی فارس) (20) .
بەو پێیە، لە سایەی سەرکەوتنەوە حکوومەتی بەریتانی سیاسەتێکی گرتەبەر، کەوا سێر پێرسی کۆکسی گەورە ئەفسەری سیاسیی هێزە ئیستیتڵاعییەکە و سەرەڕای ئەوەش هێرش و لەشکرکێشییەکەی میسۆپۆتامیای کە ساڵی 1917 بە داگیرکردنی بەغدا و ساڵی 1918ش بە داگیرکردنی مووسڵ تەواوی کرد، لە پاش ئیمزاکردنی ئاگربەسی مۆدرۆس. داگیرکردنی مووسڵ خاڵێکی وەرچەرخانی نوێی پێکهێنا لە مێژووی ئێراقدا بەگشتی و مێژووی کوردیشدا بەتایبەتی.

$سەرلەنوێ نەخشەکێشانەوە$
کورد و چاووڕاوی بەڕیتانییەکان لە میسۆپۆتامیادا ئەدەبیاتی پەیوەندیدار بە کورد و کوردستانەوە بەشدارە لە دەسنیشانکردنی ئاستەنگی ئیمپراتۆرییەتە جیاوازەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەم ناوچەیە. مارتن ڤان بڕوونەسن تێبینیی ئەوە دەکات کەوا (نەبوونی توانای گەیشتن بە کوردستان و توانای جەنگیی دڕی دانیشتووانەکەی هەمیشە کردوویەتی بە سنووری سرووشتیی ئەو ئیمپراتۆرییەتانەی لە چواردەوریدا سەریانهەڵداوە و درووستبوون. هیچکام لەم ئیمپراتۆرییەتانە نەیتوانیوە دەسەڵاتیان بشکێت بە سەر زیاتر لە پارچەیەکی کوردستاندا) (21) ، بە هەمان شێوەش ماکدوواڵ مشتومڕی لەسەر دەکات و دەڵێ (هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی کوردستان و خەڵکەکەی هیچ کاتێ ئاسان نەبووە بۆ بێگانە) (22) ، ئەنجامی ئەمەش وابووە کە کوردستان (بە سنووری سیاسیی دەوڵەتەکانی دەوروبەری دابەشبووە) (23) ، ئەمەش ڕاستییەکە بە درێژایی مێژوو ماوەتەوە. بەم مانایە بێت، لەکاتێکدا کە جەنگەکانی نێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و فارسی ڕۆڵیان لەم دابەشبوونەدا بینیوە، ئەوە داگیرکردنی بەریتانی و فەرەنسی لە ماوەی جەنگی جیهانیی یەکەمدا ئەو ئەنجامەی لێکەوتەوە کەوا کوردستان ببێتە چوار پارچەوە. میهردادی ئیزەدی تێبینی دەکات کەوا (لە سەرەتای جەنگی گەورەوە لە ساڵی 1914دا، ئەو خاکەی کە نزیکەی هەزار ساڵ بوو کوردستانی پێدەوترا لەنێوان فارس و عوسمانییەکاندا دابەشکرا و بەم دواییە ڕووسیاش) (24) ، (پێشتر بە ئێران دەوترا وڵاتی فارس Persia و دواتر لە ساڵی 1934دا بە فەرمی ئەم ناوە بوو بە ئێران – وەرگێڕ) .

ناسیۆنالیزمی کوردی لە ماوەی جەنگدا بە ئاڕاستەی ئەو پاڵنەرەدا وەرچەرخا و پەرەیسەند کە کۆتایی بەم دابەشبوونە مێژووییە بێنێت و پارچەکانی کوردستان یەکبگرن لە تاقە دەوڵەتێکدا. لە ماوەی جەنگی جیهانیی یەکەم و ڕاستەوخۆ دوای ئەو جەنگەشدا، کایەی بەردەوام گۆڕاوی ناوەرۆکی سیاسەتەکانی بەڕیتانیا بەرانبەر بە کورد، ئەم ناسیۆنالیزمە بەو ئاڕاستەیەدا گۆڕا کە ببێتە کەمینەیەک لە ناو هەر دەوڵەتێکی نوێی تازە درووستبوودا. بە پێی ئەم بارودۆخە، ویلایەتی مووسڵ بوو بە شانۆی ئەم وەرچەرخان و گۆڕانکارییانە.
لەبەرئەوەی ئەم سەردەمە هیوا و ئاواتی کوردی بۆ سەربەخۆیی گەڵالە و بەرز کردەوە و پەو پێیە وایکرد کە کورد ئەگەری هاوپەیمانیان تێدابێت لە ناوچەکەدا و لەو سۆنگەیەوە، لە دەسپێکی ساڵی 1917وە بەریتانییەکان کەوتنە دەستپێکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردەکانی میسۆپۆتامیادا. ماکدوواڵ دەنووسێت کەوا (بە ماوەیەکی کوورت لە پاش گرتنی بەغدا لە مارتی 1917دا لەلایەن جەنەراڵ مۆدەوە، ناڕەزایی ئەو سەرۆک خێڵانەیان بۆ هات (مەبەست ناڕەزاییە لە تورکەکان) کەوا خانەقین و #کفری# و #هەڵەبجە#یان لەژێردەستدا بوو، ئەگەرچی تورکەکان هەوڵی ئەوەیان لەگەڵ کوردەکان دەدا بەوە بیانترسێنن کەوا بەڕیتانیا نەخشە و پلانی وایە بیانخاتە ژێر حوکمی عەرەبەوە) (25) .
لە سەرەتای مانگی مایسی 1917وە، ئەفسەرە سیاسییەکانی بەڕیتانیا پەیوەندیی خۆیان دامەزراند لەگەڵ سەرۆک خێڵەکاندا لە تووز#خورماتوو# و کەرکووک و سلێمانی.

لەم دواییاندا سەرۆک و پیاوماقووڵان پڕیاری درووستکردنی حکوومەتێکی کوردیی کاتییان دا، بە سەرۆکایەتیی شێخ مەحموود بەرزنجی کەوا پێویستە (سیاسەتێکی دۆستایەتیی تەواو لەگەڵ بەریتانییەکان بگرێتەبەر) (26) .
بەم جۆرە بەریتانییەکان دامەزراندنی هەرێم یان ناوچەیەکی کوردیی سەربەخۆیان تاقیکردەوە لەگەڵ مەحمووددا.
بەڵام ئەم کەشی دۆستایەتییە فرەی نەخایاند و هەرزوو بەرەوڕووی بەرەنگاری بووەوە کاتێ کە مەحموود داوای نوێنەرایەتیی هەموو کوردی کرد، نەک هەر سلێمانی، بەڵکوو ناوچەیەکی فراوانتر کە تا #سنە#ش بڕوات لە ئێران.
جافنا ل. کۆکس لەم ڕووەوە دەڵێ (مەحموود یاخیبوونێکی بەرپاکرد، بەڵام لە پاش ئۆپەراسیۆنێکی کوورتخایەنی سەربازی شکستیهێنا و دەسگیر کرا و دوورخرایەوە) (27) .
سەبارەت بە پێگەی بەڕیتانیا لە کوردستانی باشووردا و هەروەها ئەو پەیوەندییانەش کە دەبوو لەگەڵ کوردەکان بیبەستێت (بەتایبەتی لەگەڵ خێڵەکاندا) ، ئی. بی. سۆنی یاریدەدەری ئەفسەری سیاسی لە بیرۆی کورد، لە 26ی تەمووزی 1917 دەنووسێت کەوا (بێجگە لە جاف ]کە خێڵێک [، هەموو خێڵەکانی تری ئەم سنوورە جێگیرن و بێ هیچ هەڵاواردنێک بەنەریت دژی تورکن و داویانەتە پاڵ هەر یاخیبوونێک کە لە پەنجا ساڵی ئەم دواییەدا بەرپاکراون) (28) .

کشانەوەی ڕووسیا لە جەنگ، کە بە دوای شۆڕشی بەلشەڤیکی ساڵی 1917دا هات، کاریگەرییەکی نیمچە دەسبەجێی هەبوو لەسەر هەڵوێستەکانی بەڕیتانیا لەبەرانبەر داهاتووی سیاسیی میسۆپۆتامیا، بە کوردستانی باشووریشەوە. بەهەر‌حاڵ، هەڵوێستی بەڕیتانیا لەبارەی کوردستانەوە هەر بە ناڕوونی مایەوە، چونکە مەسەلەی کوردستان بۆ بەڕیتانیا هەر بە لاوەکی مایەوە بەراورد بە چارەسەری سیاسیی ئەو هەرێمە سەرەکییانەی کە بایەخ و بەرژەوەندییان فراوانتر بوو، واتە سووریا و میسۆپۆتامیا. بیرکردنەوەی فەرمیی سەرەکیی بەریتانی سەبارەت بە میسۆپۆتامیا هێشتنەوەی بوو، لەپاڵ ئێرلەندا و میسردا، لە ناو سیستەمی ئیمپراتۆریی بەڕیتانیادا. لەم ڕووەوە ڕۆجەر لویس دەڵێ (ئەگەر ئەم مەبەستە هەنگاوی غەیرە نەریتیی پێویست بێت، ئەوە بەریتانییەکان ئامادەن بینێن) (29) .
سەرەڕای ئەم ئامانجە ورد و ڕوونە، بەڵام بەریتانییەکان هەر بە دوودڵ مانەوە لەبەرانبەر ئایدیالیزمی مادەی 22ی پەیماننامەکە و تەنانەت زیاتر پەشۆکابوون لەوەی کە چۆن مووسڵ و کوردەکان بخەنە پڕۆژەکەوە، لەپاڵ جیاوازیی نێوان بەریتانییەکان خۆیاندا، نەک تەنیا لەنێوان ئەوانەی لە ناوچەکدا بوون لەگەڵ ئەوانەی لەندەندا، بەڵکوو لەنێوان ستافی سەربازی و کاربەدەستە سڤیلەکانیشدا. نامەیەک کە لەلایەن پێرسی کۆکسەوە نێردراوە لە ڕۆژی 25ی مایسی 1917دا باشترین نموونەیە بۆ ئەم جۆرە جیاوازییانە. کۆکس ئیشارەت بەوە دەدات کەوا کێشە سیاسییەکان بەردەوام سەرهەڵدەدەن و هەستی کردبوو کەوا “ئەرکی ئەوە حکوومەتی خاوەن شکۆی (بەڕیتانیا) تێبگەیەنێت لەو هەڵوێستەی کە [بووە] بە هەڵوێستێکی قبووڵنەکراو لە دیدی سیاسییەوە”. ئەوجا بەم شێوەیەی خوارەوە بەردەوام دەبێت و دەڵێت:
(سەرکەوتنەکانی جەنەراڵ مۆد سەلماندوویەتی کە ئەو وەک سەربازێک ناوبانگی خۆی لە سەڕوو هەموو ڕەخنەیەکە بنیاتناوە. بەڵام ئەو تەنیا سەربازێکە و هیچیتر بێئەوی هیچ ئەزموون و شارەزاییەکی هەبێت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتناسیدا و من وایدەبینم، کە بە هیچ لایەکدا نەیشکێنێتەوە و هاوسۆز نەبێت و تا ڕادەیەک لێبووردە نەبێت سەبارەت بە کێشە سیاسییەکان و نەتوانێت مەزەندەی کاریگەریی گرنگ بکات بۆ ئەو کێشە سادانەی ڕۆژانە ڕوو دەدەن لە بەرژەوەندیی کێشە سیاسییە یان تەنانەت سەربازییە گەورەکان) (30) .
ئەم ناکۆکی و جیاوازییانە زیاتر ڕوونبوون سەبارەت بە داڕشتنی سیاسەتێکی دیاریکراو بۆ میسۆپۆتامیا. دوو بەڵگەنامەی تر ئەوە پیشاندەدەن کەوا بەریتانییەکان ئایدیایەکی چەسپاویان نەبووە لەبارەی نامەکەوە و بگرە کەمتریش لەسەر مووسڵ و کوردەکان کاتێ کە لەشکرکێشییەکەیان دەستیپێکردەوە.
(داگیرکردنی سەربازی بۆ [کوردستانی باشوور] بە هیچ شێوەیەک ڕێی تێناچێت، تەنانەت لەدوای شکشتخواردنی تورکەکانیش و ئاستەنگی دابینکردنی تفاق و زەخیرە و زەحمەتییەکانی تر کە وادەکات تەنانەت گرتنی سەربازگەیەک یان خاڵێکی نزیک لە خۆمانەوە مەحاڵ بێت، با گرنگیی سیاسیشی هەبێت بۆمان وەک [سلێمانی]. لەبەرئەوە، دەبوو تەنیا هەر ئەڵتەرناتیڤی سیاسی بگرینەبەر و [درکیش بەوە کراوە] کە لە خێڵە کوردە باشوورییەکاندا سەریهەڵداوە) (31) .

لە مارتی 1920دا گێرتروود ل. بێڵ نووسیوێتی:
(کاتێ کە [سلێمانیمان] داگیرکرد، ڕاستەوخۆ لە دوای ئاگربەس، هێشتا لقوپۆکانی مەسەلەی کورد نەزانراو و چاوەڕواننەکراو بوون، یان لەڕاستیدا تا ساڵ وەرگەڕایەوە هێشتا بەتەواوی گەشەی نەکردبوو، بەڵکوو هیوا و ئاواتە نەتەوەییەکانی کورد لە نۆڤەمبەردا پێشکەشکرا لەلایەن جەنەراڵ شەریف پاشاوە و لە کانوونی دووەمیشدا لەلایەن کۆمیتەیەکی سەربەخۆیی کوردییەوە، کە لە میسر درووستکرابوو و داواکاریمانی پێشکەش کردبوو کە یارمەتیمان بدات لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردیدا. سێر مارک سایکس پێشنیازی ئەوەی کردبوو کە بۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی کوردی پێویستە مووسڵیش بگرێتەوە (مەبەستی هەموو ویلایەتی مووسڵە – و) ، بەڵام ئایدیاکە لەلایەن م. پیکۆوە ڕەتکرایەوە لەجیاتیی حکوومەتی فەرەنسی) (32) .
کۆتایی جەنگ خێراییەکی دا بە ڕووداوەکان: نەک هەر بەتەنیا شکستهێنانی هێزەکانی عوسمانی لە سووریا و میسۆپۆتامیا، بەڵکوو شۆڕشی سۆڤیێتیی ئۆکتۆبەریش لە ساڵی 1917دا کە ڕێککەوتننامەی نهێنیی سایکس – پیکۆی هەڵوەشاندەوە و کارەکە پێویستی بەوە کردەوە کە جارێکیتر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکێشرێتەوە. ئەمەش بەهێزکردن یان بەرجەستەکردنی “دامەزراندنی سنووری ستراتیجییە لە کوردستان” و ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کەوا کورد بخرێنە ناو نەخشە و پڕۆژەی میسۆپۆتامیاوە. ئەم تێکهەڵکێش کردنەش بە ڕۆڵی خۆی داگیرکردنی ویلایەتی مووسڵ دەگەیەنێت، کەوا بە شێوەیەکی بنەڕەتی کورد تێیدا نیشتەجێیە. تێکهەڵکێش کردنی ویلایەتی مووسڵ بوو بە بەشێک لە ئەجێندای بەریتانی کاتێ کە لە ئۆکتۆبەری 1918دا ئەفسەرە بەریتانییەکان لە بەغدا تێگەیشتن کەوا (داهاتووی سیاسی و ئابووریی میسۆپۆتامیا بە شێوەیەکی گەورە تۆکمە و بەهێز دەبێت لە ڕێگەی خستنەسەری ویلایەتەکەوە) (33) .

$داگیرکردنەکە بەم هەلومەرجانەی خوارەوە پاساوی بۆهێنرایەوە$
(هەرچەندە بارودۆخی مووسڵ هێشتا بڕیاری لێنەدراوە، بەڵام [ویلایەتەکە] کەوا جەنگ ویرانی کردووە، نەدەکرا هەروا لێیبگەڕێیت بێ کارگێڕی یان یارمەتیی و هاوکاری و هەرکە داگیرکردنی سەربازی ڕوویدا، کۆڵۆنێڵ لیچمان کرا بە ئەفسەری سیاسی. کاتێکیش کە ڕێکخستنی سەرەتایی تەواوبوو ئەفسەران نێردران بۆ ڕۆژهەڵات و باکوور بۆ #ئاکرێ# و #زاخۆ# بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ کوردەکان ببەسترێت و زەمانەتی ئاشتی بکەین لە سنوورەکانماندا) (34) .
لە کاتی چاوەڕێکردنی کۆنفرانسی ئاشتیدا و گەڵاڵەکردنی سیاسەتێکی دیاریکراو بۆ داهاتووی کوردستان، لەندەن دەسەڵاتی دا بە کۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد تی. ویڵسنی جێگری کۆمیسیاری مەدەنی بۆ وەرگرتنی کاروباری کارگێڕی و سیاسی و زەمانەتکردنی سەقامگیریی سیاسی و چەسپاندنی ئاشتی و نیزام و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لە کوردستانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕیتانیادا (35) .
سەعد ئەسکەندەر ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ویڵسن (لەلایەن ژمارەیەک لە ئەفسەرانی سیاسییەوە هاوکاری دەکرا بۆ کاروباری کارگێڕی و سیاسی، کە نەک کاروباری لۆکاڵییان ڕاییدەکرد لە ناوچەکانیاندا، بەڵکوو پێشنیازی تایبەتیی خۆیشیان پێشکەش دەکرد سەبارەت بەو ڕیگەیەش کەوا ناوچەکانیان بە شێوەیەکی نموونەیی بەڕێوەببرێت) (36) .
بە واتایەکی تر، لە غیابی هەڵوێستێکی بەریتانیی ڕوون و ئاشکرادا پەیوەست بە مەسەلەی کوردەوە، ئەوە سیاسەتی بەریتانی لەسەر زەوی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ کاریگەریی دانان لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان (37) .
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی ئاگربەسی مۆدرس بۆ ئیمزاکردنی پەیماننامەی سیڤەر، سیاسەتەکانی بەڕیتانیا لەبەرنبەر کورددا (تاڕادەیەکی گەورە بریتیبوون لەپاڵپشتی کردنی یەکە سەربەخۆ بچووکەکان یان میرەکانی ناوچەکانی کوردستان، بەتایبەتی لە [میسۆپۆتامیادا]) (38) .
لە هەمان کاتیشدا، بەریتانییەکان هەوڵی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانیان دەدا لەگەڵ خێڵە کوردییەکاندا و دەیانویست “ئەو بسەلمێنن کە بەڕیتانیا بە پشتگیریی کوردستانێکی یەکگرتوو باوەش بۆ هەندێ لە پارچەکانی ئێرانی بکاتەوە (39) .
بە ماوەیەکی کوورت لەدوای ئاگربەس، بەڕیتانیا و فەرەنسا لە 7ی نۆڤەمبەری 1918دا ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان درکرد و بەندی دوانزەمینی چواردە بەندە بەناوبانگەکەی ویڵسنیان دووپات کردبووەوە (40) و بە شێوەیەکی تایبەت ئاڕاستەی گەلانی سووریا و میسۆپۆتامیا کرابوو. ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
(ئەو ئامانجەی کەوا فەرەنسا و بەڕیتانیای مەزن ڕەچاویان کردووە لە شوێنکەوتنی جەنگدا لە ڕۆژهەڵات کەوا چاوتێبڕینی ئەڵمانی تێکیدابوو ڕزگارکردنی کۆتایی و تەواوی ئەو گەلانەیە کە تورکەکان ماوەیەکی دوورودرێژ چەوساندبوونیانەوە و دامەزراندنی حکوومەت و کارگێڕیی نیشتمانی کە دەسەڵاتیان لە پراکتیزەکردنی ئازادانە و دەستپێشخەرانەوە وەرگرتبێت و هەڵبژاردەی خەڵکانی ڕەسەنی وڵاتەکە بن. هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئەو نیاز و مەبەستانە، فەرەنسا و بەڕیتانیای مەزن کۆکن لەسەر یارمەتیدانی خەڵکی ڕەسەنەکە و هاوکاری کردنیان لە دامەزراندنی حکوومەت و کارگێڕییان لە سووریا و میسۆپۆتامیا کە بەم دواییە لەلایەن هاوپەیمانانەوە ڕزگارکراون، هاوکات ئەو خاک و ناوچانەش کە کار بۆ زەمانەتکرنیان دەکرێت و بە زووتری کات دانپیانانیان هەر کە بە کردەوە دامەزران.
لەجیاتیی ئەوەی هیچ دەزگا و دامەزراوەیەکی دیاریکراو بسەپێنن بە سەر خەڵکی ئەو ناوچانەدا، ئەما تەنیا بایەخ بە دابینکردنی کاری ڕێکوپێک دەکەن بۆ ئەو حکوومەت و دەزگا کارگێڕیانەی دانیشتووان خۆیان بەئازادی هەڵیاندەبژێرن لە ڕیگەی پشتیوانی و هاوکاریی تەواوەوە، بۆ دابینکردنی دادپەروەرییەکی بێگەرد و یەکشان بۆ هەمووان، بۆ ئاسانکردنی گەشەکردنی ئابووریی وڵاتەکە لە ڕیگەی پاڵپشتی و هاندانی ناوخۆییەوە، بۆ شەرپەرشتی و چاودێری کردنی خوێندن و کۆتاییهێنان بەو جیاوازییانەی کە ماوەیەکی زۆر سیاسەتی تورکی بەکاریدەهێنا. ئەمە ئەو ئەرکەیە کەوا هەردوو هێزی هاوپەیمان دەیانەوێ لەئەستۆی بگرن و دەستبەکاربن تێیدا لە خاک و ناوچە ڕزگارکراوەکاندا.[1]

$پەراوێز$
(1) ویلایەت: ناوچە یان هەرێمێک کە حوکمدارێکی گشتی بەڕیوەیببات (والی) .
(2) سارا شیڵدز، “کێشەی مووسڵ: ئابووری و شوناس و خستنەپاڵ”، لە ڕیڤا سپێکترا سیمۆن ، (2004) ، “درووستکردنی ئێراقی مۆدێرن”، (نیویۆرک، جاپی زانکۆی کۆڵۆمبیا) ، لاپەڕە 50.
(3) پێتەر جەی. پێک، “مشتومڕێکی بێزارکەر و مەترسیدار: بەڕیتانیا و چارەسەری کێشەی مووسڵ، 1918 – 1926”، گۆڤاری توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست Middle Eastern Studies، 17 ، ژ 2 (نیسان، 1981) ، ل 256.
(4) بەندی 62ی پەیماننامەی سیڤەر بەم شێوەیەیە: “کۆمیسیۆنێک کە بارەگای لە قوستەنتینییەیە و لە سێ ئەندام پێکهاتووە کە بە دوای یەکدا حکوومەتەکانی بەریتانی و فەرەنسی و ئیتالی دایاندەمەزرێنێت، لە ماوەی شەش مانگدا لە چوونە بواری کارپێکردنی ئەم پەیماننامەیەوە، بە داڕشتنی پلانێکی ئۆتۆنۆمی ناوخۆیی بۆ ئەو ناوچانەی کە زۆرینە کوردن و دەکەونە ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە، لە باشووری سنووری خواڕووی ئەرمینیاوە، کە دواتر دیاری بکرێت، لەگەڵ باکووری سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا و میسۆپۆتامیا، وەک لە مادە 27، 2 (2) و 3دا دیاری کراوە. ئەگەر مسۆگەر نەکردنی کۆدەنگی لەسەر هەر مەسەلەیەک نەکرێت، ئەوە لەلایەن ئەندامانی کۆمیسیۆنەوە بەرەوڕووی حکوومەتەکانیان دەکرێتەوە. دەبێت پڕۆژە و پلانەکە زەمانەتی تەواو لەخۆ بگرێت بۆ پاراستنی کلدۆئاشوورییەکان و کەمینە ئیتنیکی یان ئایینییەکانی تر لەم ناوچەیەدا و بەم ئامانجە کۆمیسیۆنێکی پێکهاتوو لە نوێنەرانی بەریتانی و فەرەنسی و ئیتالی و فارس و کورد سەردانی شوێنەکە بکەن و بڕیار لە هەر دەسکاری کردنێک بدەن، ئەگەر هەبێت و پێویستە لە سنوورەکانی تورکیا جێبەجێ بکرێن، کە بە پێی ئەحکامی ئەم پەیماننامەیە ئەو سنوورانە بگونجێن لەگەڵ سنووری وڵاتی فارسدا.
(5) لە ئاگربەسی مۆدرۆسەوە ساڵی 1918 بۆ پەیماننامەی ئەنگۆرا (واتە ئەنکەرە – و) ساڵی 1926: بەریتانییەکان لە پاش مۆرکردنی ئاگربەسەکە ڕاستەوخۆ مووسڵیان داگیرکرد. چارەسەرکردنی کێشەی مووسڵ بە شێوەیەکی کۆتایی لەگەڵ پەیماننامەی ئەنگۆرادا هات کە لەنێوان تورکیا و بەڕیتانیای مەزندا ئیمزاکرا و ڕادەستی ئێراق کرا وەک ماندێت بەپێی پەیمانی کۆمەڵەی گەلان (1920) .
(6) ئیلی کەدووری (1987) ، “ئینگلاند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، 1914 – 1921”، (لەندەن و بۆڵدەر: بڵاوکەرەوەی مانسێل و چاپی وێستڤیو) ، ل 1.
(7) دێڤید ماکدوواڵ (2000) ، “مێژووی مۆدێرنی کوردەکان”، (لەندەن و نیویۆرک: ئای. بی. تۆریس) ، ل 151.
(8) عوسمان عەلی، “فاکتەری کورد لە کێشە و ململانێی ویلایەتی مووسڵدا، 1921 – 1925”، گۆڤاری توێژینەوە کوردییەکان The Journal of Kurdish Studies، ژ 4 (2001 – 2002) ، ل 31.
(9) ڕۆبەرت جەی. بلیپ (2003) ، “ئیمپراتۆری ڕاج، هندستان و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، 1858 – 1947”، (هامپشایەر: پاڵگرەیڤ ماکمیلان) ، ل 15.
(10) ئەی. جەی. بارکەر (1967) ، “جەنگی پشتگوێخراو. میسۆپۆتامیا 1914 – 1918”، (لەندەن: فەیبەر ئەند فەیبەر) ، ل 18.
(11) گوێخان چەتینسایا (2006) ، “کارگێڕیی عوسمانی لە ئێراقدا، 1890 – 1908”، (نیویۆرک، ڕۆتلیج) ، ل 127. بڕوانە ماڵکۆلم ئی. یاپ، “سیاسەتی بەڕیتانیا لە کەنداوی فارسدا” و “سەدەکانی نۆزدە و بیست”، لە ئەڵڤین جەی. کۆترێڵ (1981) ، “کەنداوی فارس: ڕووماڵێکی گشتی”، (باڵتیمۆر، مێریلاند؛ چاپی زانکۆی جۆنز هۆپکینز) ، لاپەڕە70 – 100 و 41 – 69؛ هەروەها وەزارەتی دەرەوە، “میسۆپۆتامیا” (لەلایەن چەتینسایاوە وەرگیراوە، هەمان سەرچاوە، ل 206) .
(12) هەمان سەرچاوە، ل 127 – 128.
(13) ڕیککەوتننامەی سایکس – پیکۆ ڕێککەوتننامەیەکی نهێنییە لەنێوان حکوومەتەکانی بەڕیتانیا و فەرەنسادا و ناوچەکانی مڵکی عوسمانییان دابەشکردووە بۆ بازنەی دەسەڵاتیان. بەپێی ئەم ڕیککەوتننامەیە و ڕەزامەندیی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسی، مووسل خراوەتە بازنەی کاریگەریی بازنەی فەرەنساوە. تێرمەکانی ڕێککەوتننامەکە لە 16ی مایسی 1916دا بڕیاری لەسەر دراوە و لەلایەن سێر مارک سایکسەوە لەبری بەریتانییەکان و فرانسیس جۆرج پیکۆ لەبری فەرەنسییەکان دانووستانی تێداکراوە.
(14) بلیپ، سەرچاوەی پێشوو، ل 132.
(15) هەمان سەرچاوە، ل 133.
(16) هەمان سەرچاوە، ل132.
(17) هەمان سەرچاوە.
(18) کەدووری، سەرچاوەی پێشوو، ل 175.
(19) بارکەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 17 – 18.
(20) ف. جەی. مۆبەرلی (1923) ، “مێژووی فەرمیی جەنگ، لەشکرکێشیی لە میسۆپۆتامیادا”، بەرگی 1، ل 137.
(21) مارتن ڤان بڕوونەسن (1992) ”ئاغا و شێخ و دەوڵەت: پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە کوردستان، (لەندەن و نیوجێرسی: زەد بووکس) ، ل 13.
(22) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 151.
(23) بڕوونەسن، سەرچاوەی پێشوو، ل 13.
(24) میهرداد ڕ. ئیزەدی، “کورد و پێکهاتنی دەوڵەت لە ئێراقدا، 1917 – 1932”، لە سیمۆن، سەرچاوەی پێشوو، لاپەڕە 95.
(25) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 118. لە سەرنجێکی کۆتاییدا، ماکدوواڵ، بە گەڕانەوە بۆ پەڕتووکی دڵسۆزانی Loyalties ئەرنۆڵد تی. ویڵسن، باس لەوە دەکات کەوا بریکارانی تورک جاڕنامەکەی جەنەراڵ مۆدیان بەکاردەهێنا بۆ دانیشتووانی بەغدا وەک بەڵگەی نیاز و مەبەستی بەریتانییەکان کەوا کورد دەخەنە ژێر حوکمی عەرەبەوە. هەروەها بڕوانە، ئەرنۆڵد تی. ویڵسن (1930) ، “دڵسۆزانی میسۆپۆتامیا، 1914 – 1917. تۆمارێکی مێژوویی شەخسی”، (لەندەن: چاپی زانکۆی کوردستان) ، ل 266. ئەرگومێنت و پاساوی تورکیا بەتایبەتی پشتی بەم ڕاگەیاندنە بەستووە: “ئەوە خواست و هیوای گەلی بەریتانی و وڵاتانی هاوپەیمانە لەگەڵیان کە ڕەگەزی عەرەب جارێکیتر هەڵسێتەوە و بگاتە مەزنی و ناوبانگ لەنێو گەلانی سەر زەویدا”، جارێکیتر لە فیلیپ دەبلیو. ئایرلاند (1937) ، “ئێراق: توێژینەوەیەک لەبارەی گەشەکردنی سیاسییەوە”، (لەندەن: کەیپ) ، ل 457 – 458.
(26) هەمان سەرچاوە.
(27) جەفنە ل. کۆکس، “زەمینەیەکی مەشقی نایاب: گرنگیی هێزی ئاسمانیی شاهانە و ڕۆڵی لە ئێراقدا، 1919 – 1932”، گۆڤاری The Journal of Imperial and Commonwealth History، 13، ژ 2 (کانوونی دووەم، 1985) ، ل 168.
(28) GB165 – 0029، 1/3/5، 26 July 1917، ، “سەرنج لەسەر دۆخی باشووری کوردستان و ئەو هەنگاوانەی دەنرێن ئەگەر ویستمان کەڵک لە خێڵەکان وەربگرین”، لەلایەن ئی. بی. سۆنەوە.
(29) و. ڕۆجەر لویس، “شانشینی یەکگرتوو و سەرەتای سیستەمی ماندێت، 1919 – 1922”، گۆڤاری International Organization، 23 ، ژ. 1 (زستانی 1969) ، ل 92.
(30) . GB 165 – 0341 / 4 / 8، 25 May 1917، Sir Percy Cox to London.
(31) FO371 / 4192، 1919، “کوورتەیەک لەبارەی دۆخی کوردستانی باشوورەوە لە ماوەی جەنگی جیهانیی یەکەمدا”، ئۆفیسی کۆمیسیۆنی مەدەنی، بەغدا، ل 9.
(32) GB 165 – 0341 / 2 / 5 / 20، 8ی مارتی 1920، گێرتڕوود بێڵ بۆ سێر ئەرپەر هیرتزل “باکووری کوردستان”.
(33) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 117.
(34) بێڵ، سەرچاوەی پێشوو.
(35) سەعد ئەسکەندەر، “سیاسەتی بەڕیتانیا لە کوردستانی باشووردا: درووستبوون و کۆتایی پێهاتنی یەکەم حکوومەتی کوردی، 1918 – 1919”، گۆڤاری بەریتانی بۆ توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست British Journal of Middle Eastern Studies ، 27، ژ. 2 (نۆڤەمبەر، 2000) ، ل 141.
(36) هەمان سەرچاوە.
(37) هەمان سەرچاوە.
(38) ڕۆبەرت ئۆڵسن (1989) ، “سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کوردی و یاخیبوونی شێخ سەعید”، (ئۆستن: چاپی زانکۆی تەکساس) ، 1989، ل 53.
(39) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 119.
(40) وتارێک لەلایەن ودرۆ ویڵسنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە دانیشتنێکی هاوبەشی کۆنگرێس لە 8 ی کانوونی دووەمی 1918دا. خاڵی دوانزەیەم بەم جۆرەیە: بەشی تورکی لە ئیمپراتۆرییەتی ئێستای عوسمانیدا دەبێ سەەربەخۆییەکی ئارام دابین بکرێت، بەڵام نەتەوەکانی تر کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی تورکیادا دەبێ ئارامی و ئاساییشێک دابین بکرێت کە گومانی تێدا نەبێت و دەرفەتێکی ڕەهای گەشەکردن بڕەخسێت و دەردەنێڵ دەبێ بە هەمیشەیی بکرێتەوە وەک ڕاڕەویکی ئازاد بۆ گشتییەکان و بازرگانیی هەموو وڵاتان لەژێر زەمانەتی نێودەوڵەتیدا. بڕوانە
www.lib.byu.edu/index.php/President_Wilson’s_Fourteen_Points،
ئەم بابەتە 433 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 433 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,693
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,396
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.813 چرکە!