تڕزلی باوان دەروێش.
تڕزل: مەبەستی لە کەسی لووتبەرز و خۆبەزلزانە، دەروێش: مەبەست لە کەسی بێدەرەتان و بێلانە و ماڵە کە بەشێوەیەکی گەڕۆکی دەژیی و لەسەر سفرە و خوانی خەڵک دەخوات، پەندەکە بە کەسێکی بەدەمار و لووتبەرز ئەوترێت کە لە خێزانێکی هەژار و نەداردا پەروەردەبووبێت و لەناکاو بەهۆکارێک دەوڵەمەندبووبێت. [1]