پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,119
وێنە 106,456
پەرتوک PDF 19,248
فایلێن پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 02
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 02

ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 02
ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 02
#تەحسین وسو عەبدوڵڵا#

14ی تەمموزی 1958 وەرچەرخانێکی گەورە بوو بۆ ئێراق، سەرەتا ئومێدی زۆر ھەبوو بەوەی ئەم شۆڕەشە شۆڕشی گشت گەڵانی ئێراقە و کوردیش یەکێک دەبێت لەو نەتەوانەی بێبەش نابێت لە مافە ڕەواکانی.

$دووەم؛ سەردەمی کۆماری (1958 – 20003) $
شۆڕشی 14ی تەموزی ساڵی 1958کەبەسەرکردایەتی زەعیم (عەبدولکەریم قاسم) بەرپاکرا، ئێراق لەژێر دەسەڵاتی پاشایەتی و ھەژموونی بەڕیتانیا ڕزگاری بوو و لەسیستمی پاشایەتییەوە گۆڕا بوو بە سیستمێکی کۆماری، شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958 کە وەرچەرخانێکی گەورە بوو بۆ ئێراق، سەرەتا ئومێدی زۆر ھەبوو بەوەی ئەم شۆڕەشە شۆڕشی گشت گەڵانی ئێراقە و ھەموو گەڵانی ئێراق لە سایەی ئەم شۆڕشە بە مافە ڕەواکانیان دەگەن، کوردیش یەکێک دەبێت لەو نەتەوانەی کە بێبەش نابێت لە مافە ڕەواکانی خۆی لەژێر سایەی ڕژیمی کۆماری، لەم بارەوە زەعیم (عەبدلکەریم قاسم) زۆر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت لە دەستوور ئاماژە بکرێت بەوەی کە نەتەوەیی کورد و عەرەب پێکھاتەی دەوڵەت پێکدێنن، ئەگەر چی ئەمە سەرەتایەکی باش بوو، بەڵام ئەمەش بەکردەوە نەچووە بواری جێبەجێ کردنەوە، تەنھا بۆ ماوەیەکی کاتی کورد لە ئێراق لەژێر سایەی شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958 لە دەربەدەری ڕزگاری بوو، وەکوو گەڕانەوەی (بارزانی نەمر) و پێشمەرگەکانی لە ئاوارەیی یەکێتیی سۆڤییەتدا و ڕێگەدان کە #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە ئاشکرا کار و چالاکی خۆی ئەنجامبدات، ھەروەھا لە بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبیشدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری ھاتنە کایەوە، بەڵام بەھۆی ھەبوونی ھەندێک کەسایەتی لەناو سەرکردایەتی شۆڕش بەتایبەت “بەعسییەکان”و لاوازی سەرکردایەتی شۆڕش نەیانھێشت کورد ببێتە شەریکێکی ڕاستەقینە لە دەسەڵات، بۆیە دوای چەند ساڵێک ھەموو کردارەکان پێچەوانە بوونەوە، کورد لە 11ی ئەیلوولی 1961 دوای ئەوەی حکومەتی ئێراقی لە بەڵێنەکانی خۆی کە دایبوو بە کورد پاشگەز بوویەوە بزاڤی ڕشزگاریخوازی کورد لەباشووری کوردستان دەستی کرد بە ھەڵگیرسانی شۆڕش، ئەم شۆڕشە، بە شۆڕشی ئەیلووک ناسرا، دوای دوو ساڵ لە8ی شووباتی 1963 بەکودەتایەک شۆڕشی 14ی تەمموزیان ئیفلاسکرد و سەردەمی کودەتای سەربازی لە ئێراق دەستی پێکرد، بەعسییەکان پێگەیان لە ئێراقدا قایم کرد، حیزبی بەعسیش دانی بەھیچ نەتەوەیەک جگە لەنەتەوەی عەرەب نەدەنا لە چوارچێوەی ئێراق، بەمەش دۆخەکە ھێندەی تر بەرەو ئاڵۆزی ڕۆیشت، کوردیش دوای ئەوەی شۆڕشی پەرپاکرد تووانی کاریگەریی بکاتە سەر حکومەتی ئێراق، شۆڕشی لە ناوڕاستی شەستەکانی چەندینجار حکومەتی بەعسییەکانی لە ئێراق ناچار دەکرد کە دانووستاندن و گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی نەتەوەی کورد ئەنجامبدەن، کەچی ھەمیشە حکومەتی ناوەندی ئێراق مەبەستی ئەوە نەبووە کە کێشەکانی لەگەڵ نەتەوەیی کورد چارەسەر بکات، بەڵکوو ھەمیشە ویستوویەتی لۆژیکی خۆی بسەپێنێت بەسەر تەواوی پێکھاتە جیاوازەکان لە ئێراق، بەڵام کورد ھیچ ئامادە نەبوو متمانەی تەواو بە حکومەتی بەعسییەکان بکات، لەبەر ئەوەی سەرکردایەتی شۆڕشی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لە باشووری کوردستان دەیزانی حکومەتی ئێراق دەگەرێت بەدوای دەرفەت بۆ شۆڕش کوردی بتوێنێتەوە لەپێناو بەدیھێنانی مەرام و ئامانجە تاک لایەنەکانی خۆی، دوای ئەوەی لە 1968 حیزبی بەعس بەتەواوەتی دەسەڵاتی گرتە دەست لە ئێراق کەتا 2003 بەردەوام بوو. دوای دوو ساڵ حکومەتی ئێراقی بەناچاری لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد گەیشتە ڕێککەوتن، لە 11ی ئازای 1970، ئەم ڕێککەوتنە لە کۆمەڵێک خاڵ پێکھاتبوو، لە گرنگترین خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتنە دانان بەوەی کە باشووری کوردستان بکرێتە ھەرێمی ئۆتۆنۆمی لە ئێراق، ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لەو بەشەی کوردستان، سەرەڕایی ئەوەی ئەم بارودۆخەی لە ئاکامی ڕێککەوتنامەی 11ی ئازار ھاتەوە کایەو کاریگەریی ئەرێنی کردە پارچەکانی تری کوردستانیش، بە پێی خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنامەکە دەبوایە حکومەتی ئێراقی لەماوەی چوار ساڵی داھاتوو تەواوی بەندەکانی ڕێککەوتنامەکە جێبەجێ بکات، کەچی بە پێچەوانەوە ھەر لەسەرەتاوە حکومەت نیازی باش نەبوو، لە ماوەی چوار ساڵ چەندین ڕووداو ڕوویاندان، کە کاریگەرییان کردە سەر ڕێککەوتنامەکە، وەکوو ھەوڵی تیرۆرکردنی “بارزانی نەمر” و ھێرش کردنە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری موسڵ و ھەوڵی تیرۆرکردنی “ئیدریس بارزانی”، ئەمانە ئاماژەیەک بوون بەوەی کە حکومەتی ئێراق نیازی باش نییە و نایەوێت ئیەم ڕێککەوتانەمەیە جێبەجێ بکات، پاش ئەوەی گرژی درووستبوو، بارودۆخە ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو شەڕ دەڕۆیشت، ئەمەش وای کورد متمانەی بە حکومەتی ئێراق نەمێنێت و ڕوو بکاتە شۆڕشی چەکداری، ئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو لەو ماوەیەدا ئەوەبوو کە حکومەتی ئێراقی لەگەڵ ئێران ڕێککەوت لە 6ی ئازاری 1975، ئەم ڕێککەوتنە شای ئێران ھەموو ھاوکارییەکانی بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی باشووری کوردستان ڕاگرت، بەمەش بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی تووشی نسکۆیەکی گەورە بوو.
لەم ماوەیەدا؛ چەندین پارتی سیاسی دیکە ھاتنە دامەزراندن لەدیارترینیان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوو، دوای ئەوەی لە ساڵی 1979 بارودۆخ لە ئێران و ئێراق گۆڕانکاریی بەسەر داھات، لە ئێران ڕژێمی ڕووخێنرا و کۆماری ئیسلامی ئێران درووستکرا لە ڕێگەی شۆڕشەوە، لە ئێراقیش سەدام حسێن، حەسەن بەکری ناچار کرد واز لە سەرکردایەتی شۆڕش بێنێت، ئیدی دۆخەکە کەوتە ئاستێک کە شەڕ لەنێوان ھەردوو دەستی پێکرد، کە ماوەی ھەشت ساڵی خایاند، لەم ماوەیەدا و دانووساندن و کفتوگۆی نێوان بەعس و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدرا، وەک گفتووگۆکانی ماوەی نێوان ساڵانی 1984بۆ 1988، بەڵام ھەموو ئەمانە تەنھا بۆ ئەوەبووە کە کورد بێ دەنگ بکرێت و ھیچ ئاکامێکی لە بواری واقیعییەوە لێ بەدی نەھات، بگرە حکوومەتی ئێراقی لەماوەی نێوان ساڵنی 1980 و 1988پڕۆسەیەکی دڕاندانەی لە کوردستانی باشوور ئەنجامدا بەناوی پڕۆسەی ئەنفاڵ، ھەروەھا لە 16ی ئازای 1988 چەکی کێمیای بەرانبەر بە کورد بەکارھێنا لە شاری ھەلەبجە، سەڕەڕای سووتاندنی لەناوبردنی ھەزارەھا گووند لە کوردستانی باشوور، ئەم کردەوە دڕندانەی حکومەتی بەعسییەکان لە ئێراق بەڕامبەر بە نەتەوەی کورد، ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە لە ناخەوە بەعسییەکان باوەڕیان بەوە نەبووە جگە لە نەتەوەی عەرەب ھیچ نەتەوەیەکی تر لە ئێراق بوونی ھەبێت، بەم شێوەیە دەکرێت حکومەتی ئێراق لەسەردەمی بەعسییەکان بە خراپترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ کورد کردووە، ھەر لە بەعەرەبکردن و تەھجیر و تەبعیس و تەرحلیل تادەگاتە پڕۆسەی ئەنفاڵ و کووشتنی بەکۆمەڵ و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و بێ سەروشوێن کردنی کورد لە ئێراق.
گومانی تێدا نییە لەژێر سایەی ھەلومەرجێکی ئاوەھا نالەبار و نابەرانبەردا کوردیش لەسەر مافی خۆی دێتە گۆ و بەجواب دێت و داوای مافەکانی خۆی دەکات، ھەرکاتێکیش ھیچ ڕێگەیەکی ھێمنانەیان بۆ نەھێشتبێتەوە، بەناچاری پەنای بردۆتە بەر زەبرو زەنگ و شۆڕش، ئەوەش مافێکی سەرەتایی و سرووشتی ھەموو نەتەوە و گەل و تاقم و دەستەیەکی زولم لێکراوە لەسەرتاسەری دونیا، ھەر ئەم زوڵمەش بووە پاڵی بەگەلی کوردەوە ناوە ڕاپەڕێ و شۆڕش بکات، ھەر ئەمەش وای کردووە لەوەتەی دەوڵەتی ئێراق درووستکراوە، کورد لە حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاری دابێت، لەگەڵ دەسەڵات و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق. سەرەڕای ھەموو ئەو شێوازە ستەمکارەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق لە ھەمبەر پرسی کورد کردوویەتی، ناکرێت مەسەلەی ناوخۆی کورد لە ئێراق، کە پەیوەندی یەکگرتووی یەک ھەلوێستی و یەک دەنگی کورد، کاریگەریی زۆری بەسەر دۆزی کورد ھەبووە لە ئێراق، لەلایەک و ھەروەھا کاریگەریی سیاسەتی نێودەوڵەتیش یەکێک بووە لە ھۆکارە نێگەتیڤەکانی دۆزی کورد لە ئێراق، کەبەردەوام پەیوەندی لەنێوان بەرژەوەندی دەوڵەتە زڵھێزەکان و دۆزی کورد پەیوەندییەکی پێچەوانە بووە نەک پەیوەندییەکی ڕاستەوانە.
دوای ھەشت ساڵ شەڕ کردن لەنێوان دەوڵەتی ئێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرەئەنجام شەڕەکە کۆتایی پێھات کە ئەم شەڕە بە شەڕی یەکەمی کەنداو ناسراوە، بەڵام کۆتایی پێ ھاتنی شەڕ نەبووە ھۆی ئەوەی کە حکومەتی ئێراقی سیاسەتێکی ئەقلانی لە پێش بگرێت، لەلایەکی تریشەوە ئێراق لەشەڕی ھەشت ساڵەی تووشی داڕمان و زیانێکی زۆر ھاتبوو، بۆ شاردنەوەی مافیقەتی بارودۆخی ناوخۆیی ئێراق دەست بە ھەڕەشەکردن کرد لەسەر کوەیت، دوای ماوەیەکی بەھێزێکی سەربازی زۆرەوە داخڵی سنووری دەوڵەتی کوەیت بوو و داگیریکرد، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێرشێکی گەورە بکەنە سەر سووپای ئێراق لە کوەیت، ئەمە جەنگە بەجەنگی گەردەلوولی بیابان یان جەنگی ڕزگار کردنی کوەیت ناسرا کە لە ساڵی 1990 بوو، بۆ ئەوەی کوەیت لەژێر دەسەڵاتی سووپای ئێراق ڕزگار بکەن، لەم کاتەدا بەرەی کوردستانی کە پێکھاتبوو لە حیزب و لایەنە سیاسیە کوردییەکانی باشووری کوردستان کەوتە خۆ ئامادەکردن بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە کە دەوڵەتی بەرەو ڕووی ببوویەوە، بە جۆرێک کە ئێراق لە بارودۆخێکی سیاسی و سەربازی زۆر شلۆق دابوو، لەبەر ئەوەی ھاوپەیمانان سووپا زەبەڵاحەکەی ڕژێمی بەعسیان تێکشکاندبوو لە کوەیت، بەرەی کوردستانی ئامادەکاری تەواوی کردبوو بۆ ئەوەی خەڵکی باشووری کوردستان ھەڵ#سنە#وە لەبەرانبەر ڕژێمی بەعس لە کوردستان، ئەوەبوو لە 5ی ئازاری 1991 یەکەم بلێسەی ڕاپەڕین و بەگژداچوونەوەی خەڵکی باشووری کوردستان لەبەرانبەر دامودەزگاکانی حکومەتی ئێراقی دەستی پێکرد، لەماوەیەکی کەمدا توانرا تەواوی خاکی باشووری کوردستان پاک بکرێتەوە لە دام و دەزگا سەرگوتکەرەوەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام حسێن، ئەمە وەرچەخانێکی گەورە بوو لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، ھاوکات لەگەڵ ڕاپەڕێنەکەی باشووری کوردستان خەڵکی باشووری ئێراق ڕاپەڕینیان دەستپێکرد لەدژی حکومەتی بەعسییەکان لە ئێراق، بەڵام حکومەت کەوتە وێزەی خەڵک و ڕاپەڕینی لەباشووری وڵات سەرکوت کرد، کاتیک حکومەتی ئێراقی ویتسی لە باشووری کوردستانیش بەرەنگاری خەڵک بێتەوە ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی لەبارەی باشووری کوردستان دەرکرد بە مەبەستی درووستکردنی ناوچەی دژە فڕین (No Fly Zone) ، ئەم بڕیارە بە بڕیاری (688) ی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناسراوە، ڕاپەڕین دەستکەوتی گەورەی گەلی کوردە لە باشووری کوردستان بە جۆرێک کە ڕاپەڕین فاکتەری سەرەکی بوو بۆ ئەوەی حیزب و لایەنە کوردستان حکومەت و پەڕڵەمان لە باشووری کوردستان درووستبکەن، لەھەمان کاتدا بوونی بۆشایەکی سیاسی و ئیداری لە ئاکامی وەدەرنانی دامودەزگاکانی حکومەتی ئێراقی فاکتەرێکی تر بووو بۆ ئەوەی لە باشووری کوردستان دام و دەزگای ئیداری خۆجێی درووست بکرێن، ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی درووست کردنی ناوچەی دژە فڕین لە باشووری کوردستان گۆڕانێکی مەزن لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و چۆنییەتی دەست وەردان لەکاروباری ناوخۆی دەوڵەتان لەکاتی تەنگژە جۆراجۆرەکان، بەم شێوەیە سەروەری دەوڵەتان لەو کاتەوە نەبووە ڕێگر لە دەست وەردانی دەرەکی لەکاتی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتان لەبەرانبەر گەڵ و نەتەوە جیاوازەکان، بەم شێوەیە لەدوای جەنگی ئازاد کردنی کوەیت و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لەدژی حکومەتی بەعس باشووری کوردستان بەشێوەیەکی ئیداری جیاواز لە ئێراق کاروباری خۆی بەڕێوەبردووە، بە جۆرێک کە ھیچ کات لەماوەی دوای نێوان ھەردوو جەنگی دووەم و سێیەمی کەنداو باشووری کوردستان نەگەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی بەڵکوو کارەکانی خۆی بەڕێوەبردووە، بەمەش بوو بە دیفکاتۆ و ئەمری واقیع بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەجیاواز لە دەوڵەتی ئێراق مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 385 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 31-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 08-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 08-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 08-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 385 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,119
وێنە 106,456
پەرتوک PDF 19,248
فایلێن پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!