تانجیش ئەڵێ یا ئەڵڵا. کەورێشکیش ئەڵێ یا ئەڵڵا.
تانجی ئاژەڵکی تیژڕەوی کێویی گۆشتخۆرە، ڕاوچییەکان بۆ ڕاو دەیبەن. کەروێشک: گیاندارێکی گیاخۆری بێوەیە، هەردووکیان لە کوێستانی وڵاتی کوردەواردا دەژین، لە دارستاندا تانجیش لێیدەقەومێ و کەروێشکیش لێیدەقەومێ، واتە: هەموو کەس لە کاتی لێقەوماندا پەنا بۆ هەموو شتێک دەبات.[1]