تاڵەکەرەیشە و خۆش کەرەیش.
تاڵەکە: مرۆ، دەنکێکی ڕەشی تاڵە، لەناو گەنمدا پەیدادەبێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) گەر پاکنەکرێت و لەگەڵ گەنمدا بهاڕێ، تامی ئاردەکە تاڵ دەکات، گەر گەنمی هاڕاو مرۆی تیانەبێت تامی شیرینە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیانیدا دەتوانێت لەگەڵ دەوروبەریدا چاکە یان خراپە ئەنجامبدات، گەر کاری باشەی ئەنجامدا شیرینە و گەر خراپەی ئەنجامدا کەسێکی تاڵە.[1]