图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,029
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لێدوانی ڕۆژاواییەکان و لێکەوتەکانی لە ئێران
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێدوانی ڕۆژاواییەکان و لێکەوتەکانی لە ئێران

لێدوانی ڕۆژاواییەکان و لێکەوتەکانی لە ئێران
$لێدوانی ڕۆژاواییەکان و لێکەوتەکانی لە ئێران$
#عارف قوربانی#
بۆ کەسانێک ئەگەر چاودێریی ڕەوشی سیاسیی ئێرانیان کردبێت، بەئاسانی دەتوانرێت کوشتنی کەنیشکە کوردی سەقز (ژینا ئەمینی) وەک خاڵی جیاکردنەوەی دوو قۆناخ دەستنیشان بکرێت. ئێرانی پێش کوشتنی ژینا و دەستپێکردنی قۆناخی دوای مەرگی ژینا. نەک تەنیا لە ئاستی ناوخۆ، تەنانەت ئەمە بۆ هەڵوێست و کاردانەوەی وڵاتانی جیهانیش بەرانبەر بە ئێران هەر ڕاستە.
لە مێژووی حوکمی مەلاکاندا لە 43 ساڵی ڕابردوو تاوانگەلی جۆراوجۆر ئەنجامدراون، کوشتنی پیر و لاوی بێتاوان، تەنانەت بە کۆمەڵکوشتنی ژن و منداڵیش وەک نموونەی (قاڕنێ‌) . هەزاران تاوانی هاوشێوەی کوشتنی ژینا، لە لاپەڕە ڕەشەکانی مێژووی ئەم چوار دەیەیەی ڕابردوو تۆمار کراون، بەڵام نە لە ئاستی ناوخۆ و نە لە ئاستی نێودەوڵەتی، هیچ تاوانێکیان هاوشێوەی مەرگی ژینا کاردانەوەی لێنەکەوتووەتەوە. هیچ تاوانێکیان هێندەی کوشتنی ژینا یەکڕیزیی لەنێوان نەتەوەکانی ئێراندا درووستنەکردووە. خوێنی ژینا بوو بە وزەی هەڵگیرساندنی شۆڕشێکی نوێ‌ لە ئێران، جا ئیدی ئەگەر ئەمڕۆ بە ئامانج بگات یا سبەی کوێر بکرێتەوە، هیچ لەوە ناگۆڕێت کە ژینا دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی گەلانی ئێراندا.
ئەوەی لێرەدا جێی هەڵوەستەکردن و جێی تێڕامانە ئەوەیه، ‌ ئەگەر ڕۆژگار و ساڵانێک گەلانی ئێران لە ‌ترسی سزای مەرگ، بێدەنگیان هەڵبژاردبوو بەرانبەر بە و تاوانانەی ئەنجام دەدران، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسی لە ‌چی هەبوو کە بێهەڵوێست بوون لە زوڵم و ستەمی چوار دەیەی دەسەڵاتدارانی ئێران؟ لە ماوەی نێوان هاتنە سەر حوکمی کۆماری ئیسلامی بۆ ئێستا، بەهۆی کۆتاییهاتنی دووجەمسەری، لانی کەم ماوەی 20 ساڵ (1991 بۆ 2011) ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی بیانویستایا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەر بڕیارێک دژ بە ئێران بدات، بەئاسانی دەیانتوانی پشتیوانی بۆ دەستەبەر بکەن. بەڵام ئەوەی باسکی دەسەڵاتدارانی ئێران و هەموو ڕژێمە سەرکوتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی بەهێزکردووە، خودی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی بوون.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، وا کورد واتەنی (جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێت) ، گەلانی ئێران بە بلوچ و عەرەب و فارس و ئازەرییەوە، ئازار و سوێی برینی کوردیان کردە دەرفەت بۆ تەقینەوەی ئازار و مەینەتی پەنگخواردوویان و بەگژ جەور و ستەمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا تەقینەوە، هۆکاری هاتنە دەنگی وڵاتانی ڕۆژاوا چییە لە کوشتنی کچە کوردێکی بێ پشت و پەنا؟ ئایا هەر بەڕاست ناوەندە گرنگەکانی وەک نەتەوە ‌یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا، ڕۆژاواییەکان و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەمریکا، بە و ئەندازەیە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، وا لە زاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە مژدەی ئەوە بە ناڕازییەکانی ئێران دەدات کە ئێران ڕزگار دەکەین.
ئێران بەبێ‌ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەردەوام تۆمەتی دەستی دەرەکی داوەتە پاڵ هەر دەنگێک لەژێر زوڵم و چەوسانەوەدا نوزەیەکی لێوە هاتبێت. هەرکاتێک پێکهاتەیەکی نەتەوەیی، یان هەر گرووپێکی مەزهەبی، تەنانەت سەندیکا و چین و توێژێکی کۆمەڵایەتیش ناڕەزایەتییان دەربڕیبێت یاخود داوای مافە سەرەتاییەکانی ژیان و پێویستییەکانی ڕۆژانەشیان کردبێت، دەسەڵات بەدیاریکراویی بەستویەتییەوە بە سیاسەتی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە. کەوتووەتە تۆمەتبارکردنی جەماوەرەکەی کە بە ‌پیلان و دەستی نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی دەیانەوێ‌ ئاساییش و ئارامی ئێران تێک بدەن. بێئەوەی نە ئەو دەستانەی دەرەوە و نە ئەمریکا و نە ئیسرائیلیش هیچ کۆمەکێکیان بە خەڵکی ناڕازی ئێران کردبێت.
ئەوەی ئێستا لە ناوخۆی ئێران دەگوزەرێت، بەتەواوەتی تەقینەوەیەکی خۆڕسکانەی ناوخۆیی گەلانی ئێرانە، پەیوەندیی بە و زوڵم و ستەمکارییانەی چل ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتەوە هەیه، ‌ کە کەڵەکە بووە لەسەر خەڵکی ئێران و چیدی بەرگەی ناگرن. بەڵام لە یەکەم چرکەساتی کڵپەسەندنی ئاگر و بڵێسەی ئەم شۆڕشەوە، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە تۆمەتی ئەوەی داونەتەپاڵ کە دەستی ئەمریکا و نەیارانی کۆماری ئیسلامین. بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتووەتە سەرکوتکردنی خەڵک و ڕۆژانە چەندین کەسی بێتاوان خوێنیان دەڕژێندرێت، بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان لەماوەی 45 ڕۆژدا زیاتر لە 300 هاووڵاتی لە ژن و منداڵ و لاو و تەنانەت پیر و کەنەفت کراونەتە قوربانی. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و نەتەوە ‌یەکگرتووەکانیش بە لێدوان و ڕاگەیێندراوەکانیان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زەوینەی داپڵۆسین و سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران خۆش دەکەن، بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەک یاخود هەڵوێستێکی کردارییان هەبێت.
ئەو لێدوانەی (بایدن) یش کە موژدەی ڕزگارکردنی ئێرانمان بەگوێدا دەدات، بۆ گەلانی ئێران هیچ دەستکەوتێکی نابێت، چونکە هەر قسەی ڕووتە و ئەحمەد موختار جاف واتەنیش قسە ناچێتە گیرفانەوە. پاساوی زیاتر دەداتە دەسەڵاتدارانی ئێران کە شارەکان بکەن بە قەسابخانە و شەقامەکان بەخوێنی لاوەکان سوور بکەن و بڵێن (ئەها نەمانگووت دەستی ئەمریکایە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی) . ئەمریکا و ڕۆژاوا ئەگەر ڕاست دەکەن و دەیانەوێ‌ ئێران ڕزگار بکەن، دەزانن ئێران بە و جۆرە ناڕووخێت کە تەنیا لەناوەوە پەرە بە ‌ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان بدرێت، بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی هەبێت لانی کەم بۆ ترساندنی ئێران کە خوێنی زیاتر نەڕێژێت.
هیچ گومان لەوەدا نییە و ئەوە حوکمی مێژووە کە هیچ دەسەڵاتێکی ستەمکار ناتوانێت بەردەوام بێت، زوو یان درەنگ هەر دەڕووخێت. زوڵم لە ‌دونیادا تاسەر بۆ کەس نەچووەتە سەر تا بۆ مەلاکانی ئێران بچێتە سەر. ڕۆژێک دێت هاوشێوەی ستەمکارەکانی دیکەی ناوچەکە، ئەم دەسەڵاتەی ئێرانیش دەڕووخێت. بەڵام ڕۆژاواییەکان لە هەموو کەس باشتر دەزانن هاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکانی ئێستای جیهان چۆنن و دەزانن هەلومەرجێکی ڕەخساو، جارێ‌ بەردەست نییە بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دژ بە ئێران درووستبکرێت و هاوشێوەی ڕژێمەکەی سەدام بیڕووخێنن. ئێران تەنیا بە خۆپێشاندان و هەڵپەڕکێ‌ و گۆرانی، بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان ناڕووخێت. ڕژێمی ئێران ڕژێمێک نییە ڕێز لە هاووڵاتییەکانی بگرێت تا تەنیا بە خرۆشانی جەماوەر لە دەسەڵات بێتە خوارەوە.
ئەگەر دەیانەوێ‌ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان کاریگەرییان زیاتر بێت و زەوینەی گۆڕانکاری بێنێتە ئاراوە، با وڵاتانی ڕۆژاوا لانی کەم دەرگەی نێودەوڵەتی بە ڕوودا دابخەن و هەر وڵاتەی پشتیوانیی گەلانی ئێران دەکات، هیچ نا تەنیا با دەرگەی باڵیۆزخانەکانی ئێران لە وڵاتەکانیان دابخەن وەک ئاماژەیەک و ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بە و دەسەڵاتەی ئێستای ئێران. با ئەگەر نەتەوە ‌یەکگرتووەکان و ئەمریکا بە ڕاستیانە ڕاگەیێندراوێکی فەرمی بڵاوبکەنەوە و لیژنە پێکبهێنن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە لەسەر تاوانەکانی ئێران و بڕیار بدەن کە دەسەڵاتدارانی ئێران دەدرێنە دادگەی دادی نێودەوڵەتی لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکانیان.
با ڕایبگەیێنن لەهەر ئاستێکدا بێت ئەوەی لە پشتی بڕیار و کرداری کوشتنی خۆپێشاندەران بێت، پەلکێشی بەردەم دادگە دەکرێت. ئایا هەر بەڕاستی ئەو هەموو تاوان و کوشت و بڕەی ئێران کردوویەتی و دەیکات، بەشی ئەوە نییە دادگەیەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی دەسەڵاتدارانی پێکبهێندرێت؟ ئایا هەر بەڕاستی ئێران نەبووەتە سەرچاوەی کێشە و مەترسی بۆ سەر ئاساییشی جیهان؟ درۆن و مووشەکی بالیستی و چەکە پێشکەوتووەکانی، پەرەپێدانی و هەنگاوەکانی بۆ دەستڕاگەیشتنی بە ئەتۆم، هی ئەوە نین ڕابوەستێندرێت؟ ئەگەر لەبەرانبەر ستەمکاری و مەترسییەکانی ئێران هەڵوێستی ئەمریکا و ڕۆژاوا هەر بریتی بێت لە و ڕاگەیێندراوانە و لەو قسانەی بایدن کردی، ئەوە کاردانەوە و لێکەوتەکانی زۆر ڕوونن، کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبن و هەر بە و زمانەی ئیبراهیم ڕەئیسی وەڵام دەدرێنەوە، کە وتی بایدن خەڵەفاوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览332
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو- 05-11-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 05-11-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 07-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on08-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览332
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,029
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!