ناونیشانی بابەت: گەرماوەکانی سلێمانی
گەرماوەکانی سلێمانی
لە شاری سلێمانی هەرلەکۆنەوە گرنگی بە گەرماو دراوە، بۆیە لەم شارەدا چەندین گەرماو هەبووە، مستەر ڕیچ لە ساڵی 1820دەڵێت.. (5) گەرماو لە ناو شارەکەدا هەبووە، بە تێپەڕبوونی کات ژمارەیان زیاد بووە، بە گوێرەی ساڵنامەی ساڵی1907ی (ویلایەتی موسڵ) #سلێمانی# (10) گەرماوی تێدا هەبووە، ئەم گەرماوانە بەناو بازاڕ و گەڕەکەکانی شار دابەش بوون، وەک گەرماوی موفتی و گەرماوی تازە و گەرماوی قشڵە و چەندین گەرماوی تر، بەڵام لە ساڵی 1913ژمارەی گەرماوەکان (7) گەرماو بووە، بە پێی سەرژمێری ساڵی 1955تەنیا (10) گەرماو بووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 597 جار هاتیە دیتن