پیاوەتی گەر بە ڕیش بێ، سابرێن لە هەموو کەس پیاوترە.
سابرێن: بە بزنە نێرییەک دەوترێت کە تەمەنی سێ ساڵ تێپەڕیبێت و بۆ تۆو هێڵرابێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) سابرێن لەچەناگەیەوە بڕێک موو دەرچووە وەک ڕیش وایە، لە پەندەکەدا بە ڕیشی پیاو چووێنراوە، مەبەست لەوەیە کە ئەگەر پیاوبوون بە ڕیش بێت، ئەوا سابرێن لە هەمووان پیاوترە، بەڵام لە ڕاستیدا پیاوبوون بە کردار و ڕەفتارە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 776 times