图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,631
图片 106,194
书籍 19,172
相关文件 96,649
Video 1,330
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەوە کێیە دەیەوێت پڕۆژەکەی خودا پەکبخات؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوە کێیە دەیەوێت پڕۆژەکەی خودا پەکبخات؟

ئەوە کێیە دەیەوێت پڕۆژەکەی خودا پەکبخات؟
$ئەوە کێیە دەیەوێت پڕۆژەکەی خودا پەکبخات؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
یەکێک لەناوەکانی خودا الهادییە واتە ڕێنوێنیکەر یان هیدایەتدەر، ئەو هەزاران دین و پێغەمبەرە جیاوازەش هەر بۆ ئەم مەبەستە هاتوون. بەڵام بەڵامێکی گەورە! دینەکان پاش ماوەیەک لە ڕێچکە سەرەکییەکە لادەدەن و لەژێر ناو و نیشانی جیاوازدا وەک بۆمبێکی هێشویی ودەتەقنەوە و دەبن بە هەزار و یەک پارچەوە، دواتر هەریەکەیان ئیدیعای ڕەسەنایەتی و حەقیقەتی ڕەها دەکەن.
خودا لە قورئادا وتی: یەهودییەکان ددان بە کریستیانەکاندا ناهێنن، کریستیانەکانیش بەهەمان شێوە ددان بە جووەکاندان ناهێنن قالت الیهود لیست النصاری علی شیئ، و قالت النصاری لیست الیهود علی شیئ ئەم باسە دواتر زۆر وردتر دەبێتەوە بە جۆرێک لەناو تاقە دینێکیشدا هەمان تاس و حەمام دووبارە ەبێتەوە. پرۆتستانت پێی وایە کڵێسای کاسۆلیکی خیانەتی کردووە، کاسۆلیکەکانیش پێیان وایە کەس وەک ئەمان دەرکیان بە ئازارەکانی مەسیح نەکردووە، شیعە پێی وایە سوننە خیانەتیان کردووە و دەبو عەلی جێنشین بێ، سوننەش شیعە بە ڕافیزی و گومڕا دەزانن، بەشێکی سوننە پێی وایە موعاویە خیانەتی لە شتێکی گرنگی وەک شورا کردووە و لایبردووە و حوکمی بنەماڵەیی لەبەرژەوەندی ماڵباتەکەی خۆی بەناوی دینەوە سەپاندووە، ئەوانەشی لایەنداریی لە موعاوییە دەکەن دەڵێن ئەو خاڵی موسوڵمانانە و نووسەرەوەی وەحییە، دەیان فیرقە و گرووپی جیاوازی دیکە لەهەناوی ئەم دابەشکارییانەدا دیسان لە دینەکاندا درووستبوون کە زۆرجار خوێنیش دەکەوێتە نێوانیان.
لێرەدە ئێمە ڕووبەڕووی دوو ئەگەر دەبینەوە کە سێەمی نییە، یان ئەوەیە دەبێ بڵێین خودا لە ناردنی دینەکاندا ئامانج و مەقسەدێکی هەبووە، دەیویست بیگەیەنێت بە ئێمە، کۆمەڵێک چەتەو ڕێگر هاتن بوونە لەمپەر لە بەردەم ئەم ویستە ئیلاهییەدا و ڕێگرییان لێکرد و گۆڕییان. پاش ماوەیەکی دیکە خودا دینێکی دیکە دەنێرێت بۆ ساخکردنەوەی ئەوەی لە دینە کۆنەکەدا ڕوویدا، بەڵام دینە نوێیەکە نەک هەر ناتوانێت لادان و ڕاجیایی و گرووپەکانی نێو دینە کۆنەکە یەکخات و بیانخاتەوە سەر ئەو ڕێگایەی کە خودا مەبەستی بوو، بە پێچەوانەوە خۆشی دابەش دەبێت بۆ هەزار و یەک گرووپ و فیرقەی دیکە، هەریەکە لەم فیقانەش پێیان وایە ئەمان حەقیقەتی ڕەهایان لایەو جگە ەمان کەسی دیکە ئەهلی هیدایەت نییە.
گەر بەم تێزە خراپە ڕازیبین ئەوا قسەکە وایلێدێت کەخودا دینێکی نارد لەباتی ئەوەی ببێتە هیدایەت بوو بە هۆکاری ڕاجیایی و گومڕایی زۆرێک لە کۆمەڵگەکان.
ئایا درووستە ئێمە قسەیەکی لەم جۆرە بکەین؟ ئایا شکۆی خوداو تەجەلییەکانی هیدایەتی خودا قسەیەکی لەم شێوەیە هەڵدەگرن؟ ئێمە بەم قسانە دەقیق دێین ناوێک لە ناوەکانی خودا کە الهادیییە بێکاریگەر دەکەین. بەم تێزە لە ڕوانین بۆ هیدایەت چۆن دەکرێت بەرانبەر خودا و هیدایەتەکەی بەدگومان نەبین؟ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە دەقیق وەک ئەوە وایە ئێمە بێین بڵێین، بەڵێ ئەی خودا تۆ ویستت، بەڵام ئێمە نەمانهێشت پڕۆژەکەت سەرکەوێ! نەک هەر لە ئێستا و ڕابردوودا، لە داهاتووش تا ڕۆژی قیامەت هەر ناهێڵین ئەم پڕۆژەی هیدایەتەی تۆ سەرکەوێ، تۆ ڕێگایەکت بۆ دیاریکردنی ئێمە دانا بەڵام ئێمە خواروخێچمان کردەوە والعیاذ بالله.
لە ڕوانینێکی خواروخێچ و پڕ لە دژیەکی وەهادا تەنیا خواروخێچی بەرهەم دێت و خەڵک هەرگیز هیدایەتی دەست ناکەوێت تێیدا!
ئەم بەدگومانییە دژ بە خودا و هیدایەتەکەی، وا دەکات ئێمە لە دونیایەکەدا کە بووەتە گوندێکی بچووک هەندێ کەس تێیدا ئارەزووی براگەورەیی و کوێخایەتی بۆ تێز بۆچوونەکانی خۆیان دەکەن، تێزێکی بەدیل سەرڕێبخەین کە هەم سازگار بێت بە مەشیئەتی زاتی باری تەعالا و هەمیش بە دونیابینی نوێ. لە دونیایەکی دیجیتاڵی و خێرادا پێویستە تێزێکی فراوانتر لەوەی گەڕەک و کوچەکەی خۆمان دابڕێژین، تا خودا و حەقیقەتی هیدایەت نەخەینە ژێر پرسیار قوورس و بێ وەڵامەوە.
تێزی دووەم ئەو تێزەیە کە کاریگەرترین فەیلەسوفی ئینگلیزی سەدەی بیست جۆن هیک 1922–2012 لە پەڕتووکی خودا ناوی زۆرە: God has many names لە ساڵی 1980دا سەرڕێی خست: پلورالیزمی دینی. لە پلورالیزمدا هیچ دینێک ڕووت نابێتەوە لە حەقیقەت. هەریەکێک لە دینەکان خاوەندارێتی بەشێک لە هیدایەت و حەقیەقت دەکەن. کەس ناتوانێت بڵێت حەقیقەتی ڕەها لای منە، حەقیقەت هەمان ئەو ئاوێنەیەیە کە مەولانا باسی دەکات، دەکەوێت و دەشکێت، هەریەکەمان بەگوێرەی ئامادەیی خۆمان بەشێکی ئەو ئاوێنەیەمان دەستدەکەوێت. بە پێچەوانەوە لەم جۆرە تێزەدا هیچ دەخەڵ و ڕێگرێک ناتوانێت بێت پڕۆژەکەی خوادا فاسد و گەندەڵ بکات و بەخەیاڵی دۆگمای خۆی ناوی الهادیدی خودا خانەنشین بکات.
پلورالیزم واتە سایەی هیدایەتی خودا خودا بۆ هەموانە، کەس نابێتە سێبەری خودا، ویستی خودا وابووە ئێمە هیدایەتەکەی بەم جۆرە بێت: ان الذین جاهدوا فینا لنهدینهم سبلنا. پڕۆژەکەی خوداپڕۆژەیەکی هەمیشەییە، ان اللە غالب علی امرە خودا هەرگیز ناهێڵێت پڕۆژەکەی تێکبشکێت! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览25
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 02-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 03-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on04-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览25
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,631
图片 106,194
书籍 19,172
相关文件 96,649
Video 1,330
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!