پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,461
وێنە 105,701
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,404
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لەیادی سەد ساڵەی لۆزاندا: ئەتاتورک و کورد
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێکەوتننامەی لۆزان

ڕێکەوتننامەی لۆزان
ئەندرو مانگۆ (1926 - 2014)
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و پەڕتووک دانەرێکی بەریتانییە
#محەمەد حەمەساڵح تۆفیق# - لەئینگلیزییەوە کردویەتی بە کوردی

ئاخۆ مستەفا کەمال، کە باوکی دامەزرێنەری کۆماری تورکیایە، بەرپرسیارییەتیی پەیوەندیی خراپی وڵاتەکەی لەئەستۆیە لەگەڵ هاووڵاتییە کوردزمانەکانی؟ جۆن سیمپسۆنی موحەڕیڕی کاروباری دەرەوە لە ئێستگەی ڕادیۆی بەریتانی (BBC بی بی سی) دا دەنووسێت:
لە بواری نەژاد و کولتووردا، تورکیا جۆراوجۆر و ئاڵۆز و تێکهەڵکێشە. بەهەرحاڵ، ئەو ئەفسانەیەی کە ئەتاتورک بە میرات بۆ هاونیشتمانییەکانی خۆیی جێهێشتووە سوورە لەسەر ئەوەی کەوا یەک گڕووپی ئیتنیکی لە تورکیادا هەیە کە ئەویش تورکە. بەڵام لە حاڵی حازردا کاریگەریی ئەم ئەفسانەیە دەکرێت سەخت و دڵڕەقانە بێت و لە مەودایەکی دووردا سەرکەوتوو نابێت. لەکاتێکدا کەوا تورکیا دانپیانانێکی یاسایی نییە بۆ کەمینەی گەورەی کورد، ئەوە ئەو کێشەیەی کە نەیارە کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا هەیانە چارەسەر ناکرێت1.
هەڵبەت مەترسیی ئەم کێشەیە نکووڵی لێناکرێت و بەپێی ئەو ژمارانەی سەرۆکی بەشی دژەتێرۆر لە کۆتایی حوزێرانی ساڵی 1998دا پێشکەش کراوە، ڕێکخراوی پەکەکەی کوردیی ناسیۆنالیستی ڕادیکاڵ #PKK# (پارتی کرێکارانی کوردستان) ، تا ئەوکاتە نزیکەی نۆزدە هەزار هێرشی ئەنجامداوە لە سەرەتای هێرشە چەکدارییەکەیدا لە ساڵی 1984وە. ئەمەش بووە بەهۆی کوشتنی 5121 کەس لە هێزەکانی ئاساییش و 4049 کەسی سڤیل، لەکاتێکدا کە 17248 کەس لەوانەی کە ئەو بە تیرۆریست ناوی بردوون کوژراون2. سەرەڕای جەختکردنەوەی بەردەوام لەلایەن هێزەکانی ئاساییشەوە پشتی یاخیبوون شکاوە و ژمارەی پەکەکە لەئێستادا تەنیا پێنج هەزار چەکدارن بەڵام کوشت و کوشتار هێشتا هەر ڕوولەهەڵکشانە. هەروەک شوکرو ئێلکداغی باڵیۆزی پێشووی تورکیا لە واشنتۆن، بەمدواییە ئاماژەی بەوە کرد کەوا کێشەی باشووری ڕۆژهەڵات (واتە کێشەی کورد) ڕەهەندێکی نێودەوڵەتیی ڕوولەهەڵکشان وەردەگرێت و هەڕەشەی سەرەکی و تەواو پێکدێنێت کە بەرەوڕووی تورکیا دەبێتەوە3. لەم بارودۆخەدا، ڕوونکردنەوەی سەرهەڵدانی کێشەکە مەسەلەیەکی سیاسیی هەنووکەییە و هەروەها بایەخێکی مێژووییشی هەیە. ئەوجا لەبەرئەوەی کە کردەوە و ڕاگەیاندنەکانی ئەتاتورک هێشتا هەر سەرچاوەی ئیلهامبەخشی سیاسەتی حکوومەتی تورکیایە و مەیلیش بەلای بەکارهێنانێتی بۆ ڕەوایی پێدانی و هەروەها ڕوونیش بێت لەبارەی لەبارەی هەڵوێستی ئەتاتورکەوە لەبەرانبەر کورددا. مستەفا کەمال پاشا، وەک ئەو دەمە پێیدەوترا، شاڕەزایی ڕاستەوخۆی لە ناوچە کوردزمانەکان بەدەستنەهێنابوو تا نیسانی ساڵی 1916، کە بەرزکرایەوە بۆ پلەی عەمید لە تەمەنی 35 ساڵیدا و نێردرا بۆ ئامەد وەک فەرماندەی لەشکری شانزە، کە بەشێک بوو لە سوپای دووەمی عوسمانی و لە تەراکیاوە گواسترابووە وە دوای پاشەکشەی هاوپەیمانان لە گالیپۆڵی. ئەنوەر پاشا، جێگری فەرماندەی باڵای عوسمانی (کە لە ڕووی تیۆرییەوە گوێزرابووە وە بۆ سوڵتان محەمەدی پێنجەمی بەتەمەن) ، نەخشەیەکی بەرفراوانی داڕشتبوو، کەوا سوپای دووەم لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە و سوپای سێیەم لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە ڕێگەی دەربازبوون لە هێزەکانی ڕووسیا بگرن، کە ئەرزڕوومی داگیرکردبوو و بەرەو ڕۆژاوا و باشوور پێشڕەویی دەکرد. نەخشە و پلانەکە شکستیهێنا، بەڵام مستەفا کەمال سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا و لە ئابی 1916دا هەردوو شاری مووش و بەدلیسی ناوچەی کوردنشینی لەدەست هێزەکانی ڕووسیا سەندەوە. پاش ئەوە بە ماوەیەکی کەم، هێرشێکی پێچەوانەی ڕووسی ناچاری کرد لە مووش دەربچێت و بەرەکە تاڕادەیەک بە ناجێگیری مایەوە تا بەرپابوونی شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ئاییندەدا. لە نۆڤەمبەری 1916دا، مستەفا کەمال بوو بە جێگری فەرماندەی سوپای دووەم، کاتێ ئەحمەد عیززەت پاشای فەرماندە، کە جەنەراڵێکی بە ڕەگەز ئەلبانی بوو، بە مۆڵەت چوو بۆ ئەستەمبووڵ. لە مارتی 1917دا، ئەحمەد عیززەت پاشا بوو بە فەرماندەی تەواوی سوپاکانی بەرەی ڕۆژهەڵات و مستەفا کەمال بوو بە فەرماندەی سەرەکیی سوپای دووەم و لە ناوچەکەدا مایەوە تا تەمووزی ساڵی 1917 و پاشان کرا بە فەرماندەی سوپای حەوتەم، کە بەشێک بوو لە گڕووپی برووسکە (یڵدرم) و لەژێر سەرکردایەتیی جەنەراڵی ئەڵمانی ئێریک ڤۆن ڤاڵکنهاین (کە مارشاڵ بوو لە سوپای عوسمانیدا) ، بران بۆ سووریا بە مەبەستی گرتنەوەی بەغدا و دەرهێنانی لە دەستی بەریتانییەکان4.
مستەفا کەمال لەنێوان 07-11- و 24-12-1916دا، لە کاتی خزمەتکردنی لە سوپای دووەمدا، یاداشتی خۆی نووسیوەتەوە5 و باسی ئەو پەڕتووکانەی کردووە کە خوێندوونییەوە (ڕۆمانێکی فەرەنسی و دوو پەڕتووک لەسەر فەلسەفە) و هەروەها بیر و ئایدیای لەسەر توندوتۆڵی لە سوپادا و لەبارەی ڕزگاربوونی ئافرەتەوە و هەندێک سەرنج و تێبینی لەسەر ئەو دێهاتانەی کە کاول و وێران بووبوون و بەدلیس وایلێکردبوو کە بیر لە شوێنەواری کەلاوەکانی پۆمپێ و نەینەوا بکاتەوە. ئەوجا ئاماژەیەکی کوورتی داوە بە مەفرەزەیەکی خۆبەخش، کە شێخێکی نەقشبەندیی ناوچەکە ڕێکیخستبوو، هەروەها ئاوارە کوردە برسییەکان و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکێکی خێڵەکی بە ناوی حاجی مووسا کە سەرکردایەتیی چەکدارە کوردەکانی موتکیی کردووە. لێرەدا تۆنی دەنگی مستەفا کەمال بە شێوەیەکی بەرچاو جیادەکرێتەوە و بە مەراقێکی سەیرەوە سەرنجی دەوروبەری دەدات، بەڵام هیچ ڕاوبۆچوونێک لەسەر کورد دەرنابڕێت.
بەڵام سەرۆکی ئەرکانەکەی، لیوا عیززەدین (کە دواتر بە جەنەراڵ عیززەدین چاڵشلەر ناوی دەرکرد) وردتر و ڕوونتر بوو لە تۆمارکردنی یاداشتەکانیدا6. لە گوندەکاندا، پیاوانێکی زۆر هەن کە دەتوانن چەک هەڵبگرن، ئەم سەرنجەی لە 02-05-1916دا دەربڕیوە. دوژمن بەتوندی فشاری خستووەتە سەر خاک و ناوچەکانیان، بەڵام زۆربەیان بەرگری ناکەن و هیچ پەیوەندییان نییە بە خزمەتی سەربازییەوە. ئەوانە تورکی نازانن و لە نیاز و مەبەستی حکوومەت تێناگەن. بەکوورتی ئەمانە شوێنگەلێکن هێشتا داگیرمان نەکردوون، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ کەڵک لەو خەڵکە ببینرێت. ئەوان ملکەچی سەرۆکە خێڵەکی و شێخەکانیانن کە زۆر کاریگەرن لەم ناوچانەدا 7. لە 11ی -11- 1916شدا، عیززەدین ئەم سەرنجەی دەربڕیوە: پێویستە بە شێوەیەکی قۆناخ بە قۆناخ ڕێکخستنێکی سەربازی درووست بکرێت لە ناو کوردەکاندا و دەست بکرێت بە پێکەوەنانی یەکەی سەربازی لەو کوردانەی کە تا ڕادەیەک بە حکوومەت ڕاهاتوون و هەڵوێستیان دۆستانەیە، لە هەمان کاتیشدا پێویستە حکوومەت خۆی ڕێکبخات بۆ کاری زیاتر و پترکردنی کاریگەری8. ئەمیش وەک مستەفا کەمال، سەرنجی هەژاری و دواکەوتوویی داوە لای دانیشتووانی ناوچەکە و بەهیوایە بارودۆخ لەم ژینگە خەمناکەدا بگۆڕێت و دەڵێت کەوا هەر کەسێک لە ڕۆژاواوە دێتە ڕۆژهەڵات (مەبەستی تورکیایە - و) بەرەوڕووی دۆخێکی سەخت دەبێتەوە.9
مستەفا کەمال هاوکارێکی سەربازیی جێمتمانەی هەبوو کە زانیارییەکی باشی هەبوو لەسەر کورد، ئەویش کۆڵۆنێڵ فەخرەدین بوو (کە دواتر بە جەنەراڵ فەخرەدین ئاڵتای ناسرا، کە فەرماندەیەکی بەناوبانگی هێزی سوارە بوو لە جەنگی سەربەخۆیی تورکیادا) . فەخرەدین لە سکوتاریی ئەلبانیا لەدایکبووە و لە ساڵی 1904دا نێردراوە بۆ سوپای چوارەم لە ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ، پاش تەواوکردنی کۆڵێجی ئەرکان لە ئەستەمبووڵ10. فەخرەدین ئەم پۆستە والێکدەداتەوە کە دوورخستنەوەیە و دەڵێ کە ڕژێمی سوڵتان عەبدولحەمید گومانی ئەوەی لێکردووە کە هەڵگری بیروبۆچوونی لیبراڵییە11. بەهەرحاڵ، ئەو لە پاش کوودەتاکەی تورکە لاوەکانیش لە ساڵی 1908دا هەر مایەوە و لە هێرشێکی سزاداندا بەشداربوو دژ بە خێڵە کوردەکانی چیاکانی دەرسیم (کە ئێستا تونجەلییە) ، لە ڕۆژاوای ئەرزڕوومدا. ئەم هێرشە یەکێک بوو لە چەندین هێرش و پەلامار کە ڕژێمی تورکە لاوەکان دژ بە خێڵە نەیار و هەڵگەڕاوەکان، لەنێویاندا دورزییەکان و خێڵە عەرەبەکانی یەمەن و ئەلبانییەکان، کە بەلایانەوە ئەم ڕژێمە دەستوورییە نوێیە هێشتا کەمتر لەئاست چاوەڕوانییەکانیاندا کاتێ کە لەژێر حوکمی ملهوڕانەی عەبدولحەمیددا بوون و ئەنجام و لێکەوتەشی سەختتر و قوورستر بوو لەو سەردەمە و هەر بە یاریپێکردنێکی دەسەڵات تێیگەیشتبوون.
فەخرەدین داواکاریی وازهێنان لە یاخیبوونی کوردەکانی دەرسیمی قبووڵ کرد، بەو مەرجەی باج بدەن و واز لە دزی و جەردەیی بێنن. بەڵام ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ سەرۆکێکی خێڵەکیدا کردی ڕێگەپێدراو نەبوو و لە یاداشتەکانیدا لەم ڕووەوە دەڵێت: ئەو هەرەسهێنانە وایکرد کە پێویست بێت هێرشێکی تری سزادان ئەنجامبدرێت لەم ناوچانەدا لە پاش 28 ساڵ12. ئاماژەکە بۆ سەرکوتکردنی یاخیبوونەکەی دەرسیمە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری تورکیاوە لە ساڵی 1937دا. ساڵی 1909، فەخرەدین بە بەرپرسی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی فەوجە کوردییە خێڵەکییەکانی حەمیدییە دانرا، کە ناوەکەی گۆڕا بۆ فەوجەکانی سوارەی خێڵەکی (Asiret Suvari Alaylan) . ئەو وا ئیددیعا دەکات کە بۆ ئەم فەوجانە ناوێکی تورکیی پێ باشتر بووە، بۆ نموونە وەک فەوجەکانی ئۆغوز، بە پێی بنەمای ئەوەی کە هەندێک لەوانەی خۆیان بە کورد لەقەڵەمداوە بە بنەچە تورک بوون، بەڵام مەحموود شەوکەت پاشای وەزیری جەنگی عوسمانی ئەم ناونانەی خستەلاوە13. لە ساڵی 1913دا، فەخرەدین سەرکردایەتیی بەشێک لەم هێزە خێڵەکییانەی دژ بە بوڵگارییەکان کرد لە تراکیای ڕۆژهەڵاتدا لە کۆتایی جەنگی بەڵکانی دووەمدا و هەندێک حاڵەتی ڕاووڕووت لەلایەن کوردەکانەوە ڕوویدا، چونکە سەربازەکانی ئێمە کە تورکییان نەدەزانی، خەڵکە لۆکاڵە (تورکەکانیان) لێتێکچووبوو لەگەڵ بوڵگارییەکاندا، بەهۆی جلوبەرگەکانیانەوە14. فەخرەدین دەڵێ کەوا فەرمانی کردووە بە دز و تاڵانکەرەکان شمەک و کاڵا دزراوەکان بگێڕنەوە و لە کوشتن ڕزگاری کردوون بەدەست تیمەکانی گوللەباران. بێگومان ڕاوبۆچوونەکانی هاوشێوەی بۆچوونەکانی مێجەر عیززەدینن کەوا: کوردەکان ئەڵماسێکی خاو بوون و خاکەکەیان شوێنێکی سەخت و ناهەموار بووە بۆ ئەفسەرێکی تورک، بەڵام دەگونجێت بەڕێوەببرێت ئەگەر بزانرێت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. کەواتە بەشارستانی کردنی ئەم ناوچانە لە ڕێگەی خوێندن و فێرکردنەوە دەبێت (بە زمانی تورکی - و) بەمەش پابەندی و ملکەچی بۆ دەوڵەتی عوسمانی بەهێزتر دەبێت. هەمان ئەم ڕێبازە لەلایەن عەبدولحەمیدەوە ئەزموونکرا و بەو خولیا و مەراقەوە قوتابخانەی خێڵ (قوتابخانەی عەشایەر Ashirat Maktabi) لە ئەستەمبووڵ درووستکرا، بەدەر لە درووستکردنی فەوجەکانی حەمیدییە (لە سەر شێوەی قەوزاقەکانی ڕووس) 15. لەم قوتابخانەیەدا کوڕانی سەرۆک خێڵەکان سووکایەتییان پێدەکرا و فەلاقە دەکران و لە ساڵی 1907دا داخرا و پێدەچێت دەسەڵاتداران درکیان بەوە کردبێت کە قوتابییەکان مەیلیان بە لای ڕەخنەگرتنێکی ناسیۆنالیستانەوە بێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی16. عەبدولحەمید شکستیهێنا لە پێکەوە گرێدانی فێرکردن و خوێندن، کە برەوی پێدەدا و پەستی و ناڕەزاییەکەی، کە بێهوودە هەوڵیدەدا بێناوەرۆکی بکات. بەهەرحاڵ، تورکە لاوەکان و دوای ئەوانیش ئەتاتورک، پابەندی باوەڕ بوون بە باشییەکانی فێرکردن و خوێندن لە شارستانییەتدا، بە سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی ناوەرۆکەکەی.
سەرچاوەی بنەڕەتیی خولیا و مەراقی مستەفا کەمال ئەتاتورک، بەهەمان شێوەی تورکە لاوەکان، نامیق کەمالی شاعیری ئازادی بوو، کە لە ساڵی 1878دا نووسیوێتی: لەکاتێکدا کە پێویستە لە سەرمان هەوڵی لەناوبردنی هەموو زمانەکان بدەین لە وڵاتەکەماندا، بێجگە لە زمانی تورکی، ئاخۆ هیچ چەکێکی ڕۆحی دەبەخشینە ئەلبانی و لاز و کوردەکان لە ڕێگەی قۆرخکردنی کەسایەتییانەوە؟ ... ڕەنگە زمان .. بەهێزترین بەربەست بێت و - لەوانەیە چەسپاوتر و بەهێزتر بێت لە ئایین - دژ بە یەکێتیی نیشتمانی. هەروەها نامیق کەمال لە شوێنێکی تردا دەڵێ: ئەگەر قوتابخانەی ڕێکوپێک و نیزامی دامەزرێنین و ... ئەو بەرنامانە پەیڕەوی بکەین کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراون، ئەوە لە ماوەی بیست ساڵدا زمانەکانی لاز و ئەلبانی بەتەواوی لەبێردەچنەوە17.
مستەفا کەمال تا ساڵی 1916 مامەڵەی نەکردبوو لەگەڵ خێڵە کوردەکاندا، بەڵام ئاگای لە ئەزموونی ئەفسەرە هاوکارەکانی بوو و بەتەواوی کاریگەر بوو بە ئایدیۆلۆجیای عوسمانییە لیبراڵەکان کە ناسیۆنالیزمی تورکی لە ناو ئەواندا گەڵاڵە بووبوو. ئەو لە ماوەی کاری سەربازیدا مامەڵەی لەگەڵ خەڵکی خێڵەکیی تر کردووە و ساڵانی 1905 - 1906 خزمەتی سەربازیی چالاک و کارای لە سووریادا دەستپێکردووە، کە بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکانی کردووە دژ بە دورزییە یاخیبووەکان و مەترسیی هەڕەشەی چەرکەسییەکانیشی لەسەر بوو18. پاشان ساڵی 1910 خزمەتی سەربازیی خۆی لە سەرکوتکردنی یاخیبوونی ئەلبانییەکان بەسەربردووە و دواتر لە ساڵی 1911دا خێڵە عەرەبە قەیڕەوانییەکانی ڕێکخستووە دژ بە ئیتاڵییەکان. ڕاستەوخۆش پاش دامەزراندنی بە فەرماندەی سوپای حەوتەم لە حەڵەب لە ساڵی 1917دا، ڕەخنەی لە ڕێککەوتنێک گرت کە لەلایەن کرێس ڤۆن کرێسنشتاین (کرێس پاشا) ی فەرماندەی ئەڵمانی لە غەززە مۆر کردبوو لەگەڵ سەرۆکێکی خێڵەکیی ناوخۆیی عەرەب لە غەززەدا، کە شێخ حازم بوو. لە نامەیەکیدا بۆ فەرماندەی گڕووپی برووسکە، ڤۆن فاڵکنهاین، مستەفا کەمال مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکات کەوا لەکاتێکدا پەیوەندیی لەگەڵ سەرۆک خێڵەکاندا پێویست بوو، ئەوە مەسەلەیەکی ترسناکە کە تاکە یەک سەرۆک جیابکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بکرێت و وا بگەیەنرێت کە ڕیزبەندیی ئەوانیتر لەو نزمترە. بواردان بە کاربەدەستان کەوا بەشێوەیەکی تاک تاک پەیوەندیی لەگەڵ شێخەکاندا ببەستن تەنیا درووستبوونی ئاڵۆزی و پشێویی لێدەکەوێتەوە و لەبەرئەوە ئەم بەشێوەیەکی بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ هەموو سەرۆک خێڵەکاندا دەکات و لای ئەم شێخ حازم لەپێشتر نییە لەوانیتر19.
توانای مستەفا کەمال بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرۆکە خێڵەکییەکان - کە لەم حاڵەتەدا سەرۆک خێڵە کوردەکانیش دەگرێتەوە - لەو کاتەدا کەوتە بواری تاقیکردنەوە وە کە لە 19-05- 1919دا گەیشتە ئەنەدۆڵ و دەستیکرد بە سازدانی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا دژ بە هاوپەیمانان. ئیمزاکردنی ئاگربەسی مودرۆس لە 30-10- 1918 و بەدوایدا چوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئەستەمبووڵ و چەند شوێنێکی جیاوازی تر خولیا و ئاواتی لە ناو بەشیک لە سەرکردەکانی کورددا پەیداکرد بۆ ئەوەی مەرامە شەخسییەکانیان بهێننەدی بە هاوکاری و یارمەتیدانی بەریتانیا. محەمەد شەريف پاشا، کەوا کاربەدەستێکی عوسمانیی بەڕەگەز کورد بوو و ماوەی جەنگی جیهانیی گەورەی (یەکەم - و) وەک دوورخراوەیەک لە پاریس بەسەربردبوو، لە مایسی 1919دا بە بەریتانییەکانی ڕاگەیاند کە ئارەزووی ئەوە دەکات ببێتە ئەمیری کوردستانێکی سەربەخۆ20. لەو دەمەدا لە ئەستەمبووڵ کەسایەتییەکی ناوداری کورد، بە ناوی سەید عەبدولقادرەوە، بوو بە سەرۆکی کۆمەڵەیەک بۆ بووژانەوە و هەستانەوەی کوردستان (کوردستان تەعالیی جەمعییەتی) ، کە لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانییەکانەوە (Bedirhanoglulari) ، کە بنەماڵەیەکی میرزادەن لە ناوچەی دەوروبەری ئامەد (بۆتان بە زمانی کوردی و جەزیرەی ئیبن عومەر بە زمانی عەرەبی و ئەلجەزیرە بە زمانی تورکیی عوسمانی) 21. کەسایەتییەکی تری بەدرخانییەکان، بە ناوی سوورەییا، گیانی بزوێنەری کۆمیتەی سەربەخۆیی کورد بوو لە قاهیرە، کە داوای یارمەتیی بەریتانییەکانی کرد لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1919دا22. لە سلێمانیش شێخ مەحموودی بەرزنجی، بە گەیشتنی هێزەکانی بەریتانیا لە ساڵی 1918دا کەوتە هاوکاری و هەماهەنگی کردن لەگەڵیان و لە ناوچەکانی تری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵدا سەرۆک خێڵە کوردەکانی لەو خوارتر لەگرنگیدا کەوتبوونە گرێدانی پەیوەندی لەگەڵ بەریتانییەکاندا23.
لە 23-05- 1919دا و چوار ڕۆژ دوای گەیشتنی بە سامسۆن وەک پشکنەرێکی سوپای نۆهەم، مستەفا کەمال داوای ڕاپۆرتێکی بارودۆخی کرد لە ئەحمەد جەودەتی جێگری فەرماندەی فەیلەقی سیانزە لە ئامەد. جەودەت لە وەڵامدانەوەیدا، ڕۆژی 27ی مايس، بەوردی باسی چالاکیی خێڵەکان و بەریتانییەکانی کردبوو لە ناوچەکەیدا و وتبووی کەوا یانەی کوردان لە ئامەد، کە لەپێناوی سەربەخۆیی کورددا کاردەکات، بە شێوەیەکی ڕوولەزیاد هاوکاری و هەماهەنگی دەکات لەگەڵ پارتی هاوپەیمانی و ئازادیی عوسمانیدا (ئیئتیلاف و حوڕییەت، کە لە ڕۆژاوا بە Entente Liberale دەناسرا) و سیاسەتی لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی ئەستەمبووڵدا یەکیدەگرتەوە. ئەم فەیلەقەی سوپا لەنزیکەوە چاودێریی پرۆپاگەندەی دژ بە حکوومەتی یانە کوردییەکەی دەکرد. ئەم برووسکەیە (تەلەگرام) و ئەو نامە و برووسکانەی دواتر کە لەلایەن مستەفا کەمالەوە دەرچووبوو لەسەر کاروباری کورد ساڵی 1996 لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی مێژووی سەربازیی سەر بە دەستەی ئەرکانی گشتیی تورکیا (ATASE - Askeri Tarih ve Stratejik Etut Basjcanhgi) بڵاوکرایەوە، وەک بەشیک لە زنجیرەیەکی هەڵبژاردە لە ئەرشیفی تایبەتیی ئەتاتورک24. پەڕتووکەکە پێکهاتووە لە 67 بەڵگەنامە، لە مايسی 1919وە تا نیسانی 1920، لەگەڵ فۆتۆکۆپیی دەقە دەسنووسە ڕەسەنەکاندا کە بە تورکیی عوسمانی و بە دەست نووسراوە و هاوکات کۆپییەکان کراونەتە پیتی لاتینی و لەگەڵیان دانراون. بیست دانە لەوانە لەلایەن مستەفا کەمالەوە ئیمزاکراون، یەکەم وەک پشکنەری سوپای نۆهەم و پاشانیش سوپای سێیەم (لە کاتی سەرلەنوێ ژمارەدانان بۆ سوپای نۆهەم، لە پاش ڕێکخستنەوەی) ، ئەوجا دوای ئەوەش وەک پشکنەری پێشوو، دوای ئەوەش وەک سەرۆکی کۆنگرەی گشتی (لە سیواس) ، دواجاریش لەبریی دەستەی نوێنەرایەتی - هەیئەتی تەمسیلییە (Heyet - i Temsiliye، واتە بەرپرسی جێبەجێکاری هەمیشەیی) کۆمەڵەی بەرگریکردن لە مافە (نیشتمانییەکان) لە ئەنەدۆڵ و ڕووملی. ئەم بیست برووسکەیە وێنەیەکی ڕوونمان دەداتێ لەسەر تاکتیکەکانی مستەفا کەمال بەرانبەر بە کورد لەو مانگە هەستەوەر و ناسکانەی پێش پێکهێنانی حکوومەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا لە ئەنقەرە لە نیسانی ساڵی 1920دا.
یەکەم برووسکە کە لەلایەن مستەفا کەمالەوە نێردرابێت لەم کۆمەڵەیەدا لە هافزاوە بووە (لە ناوچەکانی ناوەوە لە سامسۆن) لە 28-05- 1919دا بووە بۆ چوار لە سەرۆک عەشیرەتەکانی کورد، کە یەک لەوانە حاجی مووسای موتکی بووە و تێیدا دامەزراندنی ئەوی ڕاگەیاندووە لەلایەن سوڵتانی گەورە و خەلیفەی شکۆدارمانەوە و هیوای ئەوە دەردەبڕێت بە سەردانی ناوچەکەیان لە داهاتوویەکی نزیکدا. لە هەمان کاتدا دڵنیابوو لەوەی کە ئەوانەی نامەکەیان بۆ ڕۆیشتووە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ جیهانی دەربخەن کەوا دەکرێت سەربەخۆیی وڵات زەمانەت بکرێت ئەگەر ڕیزەکانی ناوخۆ بپاڕێزرێت و هەمووان بەتەواوی ملکەچی دەوڵەت بن (لاپەڕە 10 - 11) . هەر هەمان ڕۆژ، مستەفا کەمال برووسکەیەک نارد بۆ کامیل، کە نوێنەر بوو لە پەڕڵەمانی عوسمانی و ئەندامی یانەی کوردی بوو لە ئامەد. جارێکیتریش باس لە نیازی خۆی دەکات کە دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی دۆستە دێرینەکانی بکات لە ئامەد. لە ئیشارەتێکیدا بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی باسیان لە بەرپابوونی دوژمنایەتی دەکرد لەنێوان یانەی کوردی و تورکەکاندا لە ئامەد، مستەفا کەمال هۆشداری دەدات کە ئەمە ڕەنگە سەربکێشێتەوە بۆ ئەنجام و لێکەوتەی خراپ بۆ هەردوولا کە برای نەژادیی یەکترن (ئیرک کارداش) . لەم ڕووەشەوە بەردەوام داوا لە کامیل دەکات هانی یانە کوردییەکە بدات کەوا یەکێتیی نیشتمانی پێویستە چونکە ئەوە بوار بە دوژمنی دەرەکی دەدات کە کەڵک وەربگرێت لەو گرفت و کێشانە ببینن کە پێویستە لە ناو یەک خێزاندا چارەسەر بکرێن، وەک ئەوەی پەیوەندیدارە بە سەرەتا و پرنسیپەکانی بەڕێوەبەرێتی و بەرگری کردن لە مافەکانی ڕەگەز و نەژاد کە ئەمە ڕەنگە گەورەترین ناپاکی پێکبێنێت (لاپەڕە 14) . وشەی نەژاد لەوکاتەدا بەو لایەدا دایدەشکێنێت کە وەک دەلالەتێک بۆ کۆمەڵگەیەکی نەژادی یان ئیتنیکی بەکاردیت.
بۆ ڕۆژی ئاییندە (29-05-1919) ، مستەفا کەمال داوای لە دەستەی ئەرکانی گشتیی کرد لە ئەسەمبووڵ بەوردی ئاگاداری بکاتەوە کە بەریتانییەکان لەکوێ برەو بە مەسەلەی کوردستانی سەربەخۆ دەدەن. هەروەها لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئامۆژگاریی پێویستی داوەتە ژمارەیەکی زۆری ئەو میرە کوردە بەناوبانگانەی لە کاتی جەنگدا هەڵوێست و سۆزی تەواویان هەبووە بۆمان (لاپەڕە 19) . جەواد پاشای (چۆبانلی) سەرۆکی ئەرکانی عوسمانی، لە 3ی حوزێراندا وەڵامیداوەتەوە کە ئەنجامگیریی ئەوە دەکرێت کەوا بەریتانییەکان ویستوویانە حکوومەتێکی کوردی دامەزرێنن لەنێوان ئێراق و ئەرمینیا و تورکیادا. وەک ئەنجامێک بۆ فشاری جەنەراڵ ئەللێنبی، دەبوو دەستەی ئەرکانی گشتی ڕەزامەندیی دەرببڕێت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سوپای سیانزەهەم لە ئامەد و جارێکیتر وەک یەکەی چەندرمە ڕێکدەخرێتەوە. بە گریمانەی پاڕێزگاری لەم خەیاڵ و ئەندێشەیە، جەواد پاشا داوای لە مستەفا کەمال کرد کە بەئاگا و وریا بێت لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ فەیلەقی سیانزەهەم و دڵنیابێت کەوا ناوەکەی لە ناوچەی ئەم فەیلەقەدا ئاڵوگۆڕی پێنەکرێت و بڵاونەبێتەوە (لاپەڕە 21) .
پەیامی مستەفا کەمال بۆ کوردەکان ڕوون و ئاشکرایە بەتایبەتیی لەو برووسکەیەی کە لە 11-06- 1919دا ناردوویەتی بۆ قاسم جەمیل پاشازادە، کەوا کەسایەتییەکی بەناوبانگی ئامەد بووە و تێیدا ڕایگەیاندووە کە هەوڵی درووستکردنی کوردستانێکی سەربەخۆ پیلانگێڕییەکی بەریتانیایە بۆ بەرژەوەندیی ئەرمەنەکان. بەهەرحاڵ، کورد و تورک برای ڕاستەقینەن [ئوێز کەرداش، واتە منداڵی یەک باوک و دایکن] و نابێت جیابکرێنەوە. بێگومان بوونمان وا پێویست دەکات کە کورد و تورک و تەواوی توخمە موسڵمانەکانی دەوڵەت شانبەشانی یەکتربن بۆ بەرگری کردن لە سەربەخۆییمان و ڕێگرتن لە دابەشبوونی نیشتمانی دایک. مستەفا کەمال بەردەوامە لەسەر پەیامەکەی و دەڵێ من لەگەڵ پێدانی هەموو جۆرە ماف و ئیمتیازاتێکم بۆ گەرەنتیی پەیوەستبوون [بە دەوڵەتەوە - مەربووتییەت] لەلایەن برا کوردەکانمانەوە، بەمەرجێ دەوڵەتی عوسمانی دابەش نەکرێت (لاپەڕە 33) . لە نامەیەکی داخراودا، مستەفا کەمال داوای لە فەرماندەی فەیلەقی سیانزەهەم کردووە کارئاسانی بۆ سەردانی سیواس بکرێت لەلایەن سێ کەسایەتیی ناسراوی کوردەوە (لاپەڕە 35) . لە وەڵامدانەوەیدا ڕۆژی 25ی حوزێرانی 1919، ئەحمەد جەودەتی فەرماندە ناڕازی دەبێت لەوەی کەوا ئەم کەسایەتییانە دز و جەردەیان لە شوێنی حەوانەوەیاندا هێشتووەتەوە و شەڕیانە لە ناوخۆیاندا و بە لای ئەمەوە، ئەو خەڵکە بەو مەرجە بەدەم بانگهێشتی مستەفا کەمالەوە دێن کە خزمەتی بەرژەوەندییان بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، نوێنەران هەڵبژێردران بۆ ئەو کۆنگرەیەی کە دەبوو لە ئەرزڕووم ببەسترێت و یانە کوردییەکەش داخرا، چونکە مەحاڵ گرەو لە زۆربەی ئەندامانی ببرێتەوە. ئەوان حوکمی عوسمانییان ناوێت و حوکمی بەریتانییان پێباشترە و باوەڕیان وایە کە [دەڤەرەکەیان] لە داهاتوودا گەشە دەکات و وەک میسر پێشکەوتوو دەبێت. ئەحمەد جەودەت باس لەوە دەکات کە بنەماڵەی جەمیل پاشا و دۆستەکانیان، کە یانەی کوردییان پێکهێناوە، ویستوویان حکوومەت بگۆڕێت بۆ ئەوەی لەدەست لێپێچینەوەی دادگا دەربازبن سەبارەت بەو ڕۆڵەی کە گێڕاویانە لە دەرپەڕاندن و کوشتنی (ئەرمەنەکاندا) (لاپەڕە 38 - 39) .
لەم سەروبەندەدا، مستەفا کەمال لە هافزاوە چوو بۆ ئەماسیا بۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەڤاڵە ناسیۆنالیستەکانیدا، حسێن ڕەئووف (ئۆربای) و عەلی فوئاد (جەبیسۆی) و ڕەفعەت (بەلە) . لەو کاتەدا بەهێزترین هێزی سسەربازیی عوسمانی لە ئەنەدۆڵ فەیلەقی پانزەهەم بوو بە فەرماندەیی کازم قەرەبەکر لە ئەرزڕووم. لە 16-06- 1919دا، مستەفا کەمال لە ئەماسیاوە برووسکەیەکی بۆ نارد بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاوبۆچوونی لەبارەی کوردەوە (لاپەڕە 40 - 44) . ئەویش لەوەڵامدا بۆی نووسیبوو کە یانەی کوردی لە ئامەد داخراوە چونکە بەنیازی درووستکردنی کوردستانێک بووە لەژێر پاڕێزگاریی بەریتانیادا. هەرچۆنێک بێت، یانەکە لە چەند کەسێکی کەمی خەڵکی لاوەکی و پەرتەوازە (سەرسەری serseri) پێکهێنرایەوە و نوێنەرایەتیی کوردی نەدەکرد. بەهەرحاڵ، لەوێ کێشەیەک هاتبووە پێشەوە و دانیشتووانی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵات کەوتبوونە بەر هەڕەشەی باندە ئەرمەنییەکان و تێگەیشتبوون لە مەسەلەی پێویستبوون بە یەکێتی. بەڵام لە ناوچە ئارامەکانی ئەنەدۆڵ دۆخەکە جیاواز بوو و دانشتووانەکانی سیاسییەکانیان بەدەمەوە دەگرت و ئارەزوویان نەدەکرد بچنە هیچ ڕێکخراوێکەوە. لەبەرئەوە، هەموو توانای خۆی بەکارهێنا بۆ باسکردن و ڕوونکردنەوەی پێویستیی پێکهێنانی کۆمەڵە و ڕێکخراوی بەرگریی نیشتمانی وەک ئامرازێک بۆ یەکێتیی نیشتمانی. خۆشبەختانە هاوکاری و هەماهەنگیی کاربەدەستانی سەربازی و مەدەنی لە بڵاوکردنەوەی پەیامەکەیدا ئەنجامی باشی هەبوو بە ڕادەیەک کە لە هەموو شوێنێکەوە برووسکەی پێدەگەیشت و ئەوەی پیشاندەدا خۆڕێکخستنیان بە پێویست زانی و کاری ڕێکخستنیش (کە بەرگری کردنی هاوپەیمانان بوو) دەستی پێ کرد.
مستەفا کەمال بە قەرەبەکری وتبوو کەوا بڕیاریداوە کورد وەک برای ڕاستەقینە بگرێت و بەو پێیە هەموو نەتەوە/ نیشتمان لە ڕێگەی کۆمەڵەکانی بەرگریکردن لە مافە نیشتمانییەکان یەکبخات. لە پاش دوو ڕۆژ، مستەفا کەمال برووسکەیەکی پڕ لە گەشبینیی نارد بۆ کۆڵۆنێڵ جەعفەر تەیاری فەرماندەی نەتەوەپەرستی فەیلەقی یەکەم لە ئەدرنە (ئەدريانۆپڵ لە تەراکيای تورکیا) و ڕایگەیاندبوو کەوا پرۆپاگەندەی بەریتانی بۆ درووستکردنی کوردستانێکی سەربەخۆ بە پاڕێزگاریی بەریتانیا و پشتیوانانی ئەم پڕۆژەیە لە ناوبران. کوردەکان چوونە پاڵ هێزەکانمان لەگەڵ تورکدا (لاپەڕە 54) . لە 23ی حوزێران، مستەفا کەمال لەسەر هەمان شێوە برووسکەی کرد بۆ بۆ جەنەراڵ جەواد (چۆبانلیی) سەرۆکی ئەرکانی گشتی لە ئەستەمبووڵ. برووسکە گرنگەکانی کە ئامەد و مەعمورەتولعەزیزەوە (کە ئێستا ئەلەزیغە) پێی گەیشتن، بەتەواوی ئەوەیان سەلماند کەوا ئایدیای دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر پاڕێزگاریی بەریتانیادا تێکشکێنرا. ئێمە هەمیشە ئامادەین بەڕێوەبەرێتییەک بڕەخسێنین کە زەمانەتی خۆشی و خۆشگوزەرانیی کوردستان دابین بکات. ئێمە چاوەڕێین کەسانی گرنگ بەمزووانە لەو ناوچەیەوە بێن بۆ سیواس، ئەمە ئەنجامگیریی مستەفا کەمال بوو (لاپەڕە 57) .
ئەمە وادەگەیەنێت کە مستەفا کەمال چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد هیچ کەسایەتییەکی گرنگی کورد لە کۆنگرەی ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتدا دەرکەوێت، کە بە چاودێریی کازم قەرەبەکر لە ئەرزڕووم ڕێکخرابوو. دواتر دەرکەوت کە بۆچوونەکەی ڕاست دەرچوو، کە ئامەد و مەعمورەتولعەزیز (یان خەرپووت) نوێنەریان نەبوو. پێدەچێت پێدەچێت لایەنگرانی کۆمەڵەی هەڵسانەوەی کوردستان ڕێگەیان لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەعمورەتولعەزیز گرتبێت بۆ ڕۆیشتنە کۆنگرەکەی ئەرزڕووم25.
لەڕاستیدا ویلایەتە کوردییە گەورەکانی بەدلیس و وان و شارۆچکە کوردییەکانی ویلایەتی ئەرزڕووم نوێنەرانی خۆیانیان نارد بەڵام زۆە بچووک و کەم بوون و لە کاربەدەستانی خانەنشینی عوسمانی و پیاوانی ئایین و .. تاد. پێکدەهاتن26.
کۆنگرەی ئەرزڕووم لە 23ی حوزێران کرایەوە و لە هەمان ڕۆژدا مستەفا کەمال بە سەرۆکی هەڵبژێردرا. لە 7ی ئاب ڕاگەیاندنێکی دەرکرد کە بوو بە بنەمای پەیماننامەی نەتەوەیی - یان پەیماننامەی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکی لە جەنگی سەربەخۆییدا. ڕاگەیاندنەکە بەوە دەستی پێ کرد کە ویلایەتەکانی دەریای ڕەش و ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ (لەنێویاندا ویلایەتە سەرەکییە کوردییەکانی ئامەد و مەعمورەتولعەزیز و وان بەدلیس) بەشێکی دانەبڕاون لە کۆمەڵگەی عوسمانی و هەموو ڕەگەز و توخمە ئیسلامییەکان [واتە کۆمەڵگە ئیتنیکییەکان]، کە لەم ڕووبەرەدا دەژین، برای ڕاستەقینەن و تژین لە هەستی ڕێز و قوربانیدان بۆ یەکتری، هەرچییەک ڕەگەز و بارودۆخی ئیتنیکی و کۆمەڵایەتییان27. بەندی شەشی ئەم جاڕنامە یان ڕاگەیاندنە ئەم پرنسیپەی فراوانکرد بۆ ئەوەی گشت خاکی عوسمانی بگرێتەوە تا سنووری ئەو ئاگربەسەی کە لە 30-10- 1918 ئیمزاکرا لەگەڵ هاوپەیماناندا و هەر دابەشکردنێکی ئەم خاک و ناوچانەی ڕەتکردەوە کە برا ڕاستەقینەکانمان تێیاندا نیشتەجێن، کە هەمان ئایین و هەمان ڕەگەزن وەک ئێمە و مەحاڵیشە دابەش ببین. ئەم شێوە داڕشتنە تەمومژ و شتێکی شاراوەی تێدایە، چونکە کوردەکان ڕەگەز یان نەژادێکن (یان کۆمەڵگەیەکی ئیتنیکین) ، بەڵام تورک و کورد و هەموو موسڵمانانی تری ئەنەدۆڵ و تراکیای ڕۆژهەڵات هەمان ڕەگەز و نەژاد بوون (ئەرکەداش، واتە برابوون) .
کۆمیتە (یان دەسەڵاتی جێبەجێکردنی هەمیشەیی) هەڵبژێردرا و لە کۆنگرەی ئەرزڕوومدا دوو نوێنەری ئەو ناوچانەی دەگرتەوە کە زۆرینە کورد بوون و ئەوانیش سەعدوڵا ئەفەندیی نوێنەری عوسمانیی پێشتری بەدلیس و سەرۆک خێڵی کورد حاجی مووسای موتکی بوون28. بەهەرحاڵ، هیچکام لەو دوانە نەچوونە کۆمیتەکەوە و سەعدوڵڵا ئەفەندی پۆزشی بەوە هێناوە گوایە تەندرووستیی باش نییە و نەخۆشە و حاجی مووساش نەیتوانی ئامادەبێت چونکە لە کاردانەوەی خێڵە نەیارەکانی ترسابوو29. لە 13-08- 1919دا، مستەفا کەمال بڕیارەکانی کۆنگرەی ئەرزڕوومی گەیاندە دوو سەرۆکی کورد، کە شێخ عەبدولباقی کوفرەویی خەڵکی بەدلیس و جەمیل چەتۆی خەڵکی گارزان بوون. لە برووسکەکەیدا بۆ ئەمەی دواییان، داخی خۆی لەوە دەربڕی کە بارودۆخ بواری نەداوە ئارەزووی خۆی بەدەستبێنێت بۆ سەردانی ناوچەکە (لاپەڕە 69) . دواتر چەتۆ قۆناخێکی کوورتی هەڵکشانی بەگژداچوونێکی بەخۆوە بینی (مایس - حوزێرانی 1920) دژ بە حکوومەتە ناسیۆنالیستە ساواکەی ئەنقەرە30.
هەرچەندە حیزبەکەی مستەفا کەمال هەستی بە هەڕەشە و مەترسیی کوردەکانی دەرسیم کردبوو لە کاتی گەشتیاندا لەنێوان سیواس و ئەرزڕوومدا31 و پاشان جارێکیتر گەڕانەوەیان، بەڵام کوردەکان کاریگەرییان نەبوو لەسەر کاری کۆنگرەی ئەرزڕووم. ئەو کۆنگرەیەی کە بەدوای ئەودا هات لە سیواس بەخت یاری نەبوو. لە 26-08- 1919دا، ئەحمەد جەودەتی فەرماندەی فەیلەقی سیانزە فەرمانیداوە بە دەسەڵاتە سەربازییەکان لە مەڵاتییە بۆ دەسگیرکردنی ژمارەیەک لە کەسایەتییە ناودارە کوردەکان کە تۆمەتبار کرابوون بە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتیکی کوردی لەژێر پاڕێزگاریی بەریتانیادا32. لەڕاستیدا، چوار لەو کەسایەتییە ناودارانە، لەنێویاندا جەلادەت و کامەرانی سەر بە بنەماڵەی بەدرخان، لە مەڵاتییە و لە 3ی سێپتەمبەردا، لە شوێنی نیشتەجێی مێجەر ئی. ئێم. نۆئێڵ بینراون، کە بە کردەوە بانگەشەی بۆ ئەو پێشنیازە کردووە کە لەلایەن کۆڵۆنێڵ (کە دواتر بووە بە سێر) ئەرنۆڵد ویڵسنی جێگری کۆمیسیاری بەریتانی بۆ کەنداوی فارس، دراوە بە حکوومەتی بەریتانی، کە پێویستە کوردستانێکی سەربەخۆ پێکبێت لەژێر چاودێریی بەریتانیادا33. پێش دوو ڕۆژ لە گەیشتنی نۆئێڵ، عەلی غالیبی والیی خەرپوت (مەعمورەتولعەزیز) فەرمانی بە قایمقامی شارۆچکەی مەڵاتییە کردووە، کەوا کەسێکی سەر بە بنەماڵەی بەدرخان بووە، بۆ کۆکردنەوەی هێزێکی بچووکی سوارەی کورد. لە 7ی سێپتەمبەردا، مێجەر نۆئێڵ تێبینیی کردووە کەوا عەلی غالیب نیازی بووە کوردەکان بنێریتە سەر ئەو ناسیۆنالیستە تورکانەی لە سیواس کۆبووبوونەوە34.
هەر لەو سەروبەندەدا کۆنگرەی سیواس لە 4ی سێپتەمبەردا دەستی پێ کرد و دەبوو نوێنەرایەتیی کۆمەڵەکانی داکۆکی لە مافی نیشتمانی بکات لە سەرانسەری وڵاتدا - لە ڕۆژهەڵاتی تراکیاوە تا ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ، کەچی تەنیا 38 نوێنەر بەشدار بوون، لەنێویاندا مستەفا کەمال و پارتەکەشی. هەڵبەت هیچ نوێنەرێک لە ناوچە کوردییەکانەوە بەشدار نەبوو، بەڵام حاکمێکی پێشتری عوسمانی (کە لایەنگری کۆمیتەی یەکگرتن و پێشکەوتن بوو - جەمعییەتی ئیتتیحاد و تەڕەقی) ، بە ناوی مەزهەر موفید (کانسو) ، وەک نوێنەری هەکاری ئامادەبوو. نوێنەری ئامەدیش، ئیحسان حەمید (تغرەڵ) ، دوای تەواوبوونی کۆنگرەکە گەیشت35. مستەفا کەمال ئیحسان حەمیدی لە کۆمیتەی نوێنەرایەتیدا کردە ئەندام، کە دەسەڵاتی جێبەجی کردنی هەمیشەیی کۆمەڵەی سەرتاپای وڵات بووە و سەرچاوەی دەسەڵاتیشی بووە تا ئەو کاتەی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا هەڵبژێردرا لە 24ی نیسانی 1920دا. وەک نۆ ئەندامەکەی کە پێشتر لە ئەرزڕووم هەڵبژێردران بۆ کۆمیتەکە هەر بەکۆمەڵ گوێزرانەوە بۆ ئەم کۆمیتەیە و سەعدوڵا ئەفەندی و حاجی مووسای خەڵکی موتکیش بوونەوە بە ئەندامی کۆمیتە نوێنەرایەتییە تازەکە کە بریتیبوو لە 16 ئەندام بۆ سەرانسەری وڵات و لە سیواس پێکهاتبوو36، بەڵام هەر بە ئەندامی ناکارا و خەوتوو مانەوە.
ئەو ڕاگەیاندنەی کە لە 11-09- 1919دا لە کۆنگرەکەی سیواسەوە دەرچوو، ئەو تێرم و زاراوانەی گەڵاڵە کرد کە لە ئەرزڕووم بەکارهاتبوو. ڕاگەیاندنەکە لە بەندی یەکەمیدا ئەوەی ڕوونکردەوە کە: هەموو توخمە ئیسلامییەکان کە لەو کایانەدا دەژین کەوا لە سەرەوە باس کراون [واتە تەواوی خاکی عوسمانی کە هێڵەکانی ئاگربەس دەیانگرێتەوە] برای ڕاستەقینەن و تژین لە هەستی ڕێز و قوربانیدان بۆ یەکتر و تەواوی مافی ئیتنیکی و کۆمەڵایەتی و بارودۆخی ناوخۆییان ڕێزلیگیراوە37.
Memalik–i mezkurede yasayan bilciimle anasu–i islamiye yekdigerine kar§i hilrmet–i miitekabile ve fedakdrlik hissiyatiyle meshun ve hukuk–u irkiye ve igtimaiyeleriyle .
وا دیارە ئەم داڕشتنە ئەوە دەگەیەنێت کە ئیتنیک و ڕەچەڵەک و داب و نەریتی کورد ڕێزلێگیراو دەبن.
لە سەروەختێکی کۆنگرەی سیواسدا، هەواڵ گەیشتە مستەفا کەمال کە مێجەر نۆئێڵ لە مەڵاتییەیە و عەلی غالیب بەنیازە پیاوانی عەشیرەتە کوردەکان کۆبکاتەوە بۆ هێرشکردنە سەر سیواس. لە 11ی ئەيلوولدا، واتە ئەو ڕۆژەی کۆنگرە ڕاگەیاندنەکەی دەرکرد، ئەحمەد جەودەتی فەرماندەی فەیلەقەکەی ئامەد لەلایەن تیپی سێی سیواسەوە ئاگادار کرایەوە کەوا پیلانەکە بەتاڵکراوەتەوە لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و جەنگەوە لە ئەستەمبووڵ. هەر ئەوکاتەش ئەحمەد جەودەت بڕیاری توندوتۆڵ کردنی هێزەکانی داوە لە مەڵاتییە و فەرمانی گرتنی بۆ حاکمی ناوچەکە و هاوکار و هاوەڵە کوردەکانی مێجەر نۆئێڵ دەرکرد، هەرچەندە خودی مێجەر نۆئێڵ خۆی نەگیرا38. کاتێ کە بە مەسەلەکەیان زانی، مێجەر نۆئێڵ و تاقمەکەی لە 10ی ئەیلوولدا مەڵاتییەیان بەجێهێشت. ڕۆژی دواتر، مێجەر نۆئێڵ ئیشارەتی بەوە دا کەوا عەلی غالیب (ئیرادەیەکی) لەلایەن سوڵتانەوە دەرکردووە کە فەرمانی پێداوە هێزیکی سوارەی کورد ئامادە بکات دژ بە مستەفا کەمال لە سيواس. مێجەر نۆئێڵ، لە پاش فشارکردنە سەری بۆ هاوکاری کردن لەم پڕۆژەیەدا، ئیددیعای ئەوە دەکات کە بەئاشکرا ڕەتیکردووەتەوە پابەند بێت پێیەوە. لە پاش ڕۆژێک، واتە 12ی ئەیلوول، مێجەر نۆئێڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەوا عەلی غالیب بڕیاریداوە کۆبوونەوەی عەشیرەتە کوردەکان بڵاوە پێبکات، چونکە ئایدیای ڕۆیشتن بەرەو سیواس بەتەواوی مەترسیدار بوو39.
لەکاتەدا کە ئەحمەد جەودەت، بە پاڵپشتی کازم قەرەبەکر لە ئەرزڕووم، بەربەستێکی خێرای دانا بۆ پلانە نیمچە کوڵۆکەکەی عەلی غالیب کە هەلی هەڵاتنی بۆ مێجەر نۆئێڵ و هاوەڵە کوردەکانی ڕەخساند، مستەفا کەمال ئەفسەرێکی مولازمی گەنجی جێمتمانە و سەرکێشی بە ناوی ڕەجەب زوهدی، بە ئەرکێکی تایبەت ناردی بۆ مەڵاتییە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پاڵپشتیی ناوخۆیی40. هەندێک لە سەرۆکە کوردەکان بەپەلە پەیامی پشتگیرییان نارد بۆ سیواس. لە 15ی ئەیلوولدا و لە برووسکەیەکدا بۆ جەمیل چەتۆ لە سیرت، مستەفا کەمال سوپاس و پێزانینی کۆنگرەی دەربڕی لە پای پابەندی و دڵسۆزیی هەموو برا کوردەکانمان بۆ ئەم دین و دەوڵەتە و دڵبەندییان بۆ دامەزراوەی پیرۆزی خەلافەت (لاپەڕە 101) . بۆ ڕۆژی دواتریش، پیرۆزبایی لە حاکمی مەڵاتییە کرد لەبەر هەڵوێستی لەبەرانبەر ئە پیلانگێڕییەدا کە سەرچاوە داراییەکەی ئاڵتوونی بەریتانی بوو (لاپەڕە 108) .
مستەفا کەمال سوودێکی هێجگار زۆری بینی لە پیلانگێڕییەکەی عەلی غالیب بۆ بێئەرزش کردنی ناوبانگی حکوومەتەکەی داماد فەرید، کە لە 30 -09- 1919دا ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە و عەلی ڕەزا پاشا جێیگرتەوە، کە جەنەراڵێکی هاوسۆز بوو لەگەڵ بزووتنەوەی نەتەوەیی/ نیشتمانی تورکیدا41. لە 6ی نۆڤەمبەردا، کاتێ کە هەڵبژاردن ڕێکخرا بۆ دوا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عوسمانی (مەجلیسی مەبعووسان - و) ، مستەفا کەمال برووسکەیەکی خولاوی نارد بۆ حاکمی پێنج ویلایەت لە ئەنەدۆڵی ڕۆژهەڵات و نیگەرانی و داخی خۆی دەربڕی لەسەر ئەو ئیددیعایانەی گەیشتبوونە پایتەخت گوایە کوردەکان بەرهەڵستیی بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکی دەکەن و داوا لە برا کوردەکانمان دەکات، کە توخمی مەردی [ڕۆڵەی] ئەنەدۆڵی ڕۆژهەڵاتن و پێویستە پشتیووانیی خۆیان دەرببڕن بۆ هێزە نیشتمانییە تورکییەکان [قیوای میللییە] و بەرهەڵستیی کۆمەڵەی هەڵسانەوەی کوردستان بکەن (لاپەڕە 155) . پاشان برووسکە و نامەی پشتیووانی بەدوای یەکدا دێن و لە کاردانەوەی نامەیەکی پاڵپشتیی ڕۆژی 3-12- 1919، لەلایەن حاجی مووسای موتکییەوە، مستەفا کەمال شاگەشکە دەبێت و چەندین جار ئاماژەی پێدەکات و ڕایدەگەیەنێت کەوا تەواوی جیهان دەزانێت کە میللەتی کوردی مەرد [قەومی نەجیبی کورد] هەست بە پەیوەستبوونێکی ئایینی دەکات بە دامەزراوەی پیرۆزی خەلافەتەوە و پارچەیەکی تۆکمە و دانەبڕاو پێکدێنێت لەگەڵ برا تورکەکانیدا (لاپەڕە 168) . لە 15-01- 1920دا، مستەفا کەمال سوپاسی ژمارەیەک سەرۆک هۆزی کوردی کرد لەپای ئەو برووسکانەی ناردوویانە بۆ حکوومەت و نوێنەرانی هێزە بیانییەکان لە ئەستەمبووڵ بۆ دەربڕینی هاوسۆزییان لەگەڵ برا تورکەکانیان و وایان لەقەڵەمداوە کە کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە کۆمەڵگەی عوسمانی (لاپەڕە 192) . لە برووسکەیەکی تردا کە هەمان ڕۆژ نێردراوە، مستەفا کەمال وا باس لە تورک و کورد دەکات کە دوو برای ڕاستەقینەن و دەستیان لە ناو دەستی یەکتر ناوە و خواست و بڕیاریان بەرگری کردنە لە یەکگرتنی پیرۆزیان (لاپەڕە 195) .
لە 20-02- 1920دا و لە سەروبەندی هەڵوەشانەوەی دوا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عوسمانیدا لە ئەستەمبووڵ و بەدوایدا کردنەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا لە ئەنقەرە، مستەفا کەمال نامەیەکی تایبەتیی نارد بۆ تەڵعەت پاشای دوورخراوە، کە ئەندامی حکوومەتە سێینەکەی تورکە لاوەکان بوو (جەمعییەتی ئیتتیحاد و تەڕەقی) . نامەکە بەم وشانە دەستی پێ کردبوو: ئەو یەکێتیی نیشتمانییەی بە چاودێریی کۆمەڵەی بەرگریی لە مافە [نیشتمانییەکان] لە ئەنەدۆڵ و ڕووملی دامەزرا ئامانجی ڕزگارکردنی تورکیایە، بە پێی دیاریکردنی سنووری نیشتمانیی تورک و کورد [Turk ve Kurt milli hudutlariyle tahdid edilen Tiirkiye'yi] ... هاوتەریب لەگەڵ ئەو سەرەتا و پرەنسیپانەی لە کۆنگرە گشتییەکانی ئەرزڕووم و دواتر سیواسدا دانراون42.
مستەفا کەمال ڕاوبۆچوونەکانی خستە چوارچێوەیەکی زیاتر گشتییەوە لە یەکەم وتاردانی دوورودرێژیدا بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا لە 24-04-1920دا. هەروەها دەیوت کە کۆنگرەی ئەرزڕووم سنووری وڵاتی دیاریکردووە بەپێی داواکاریی ئەو خاک و ناوچانەی دەکەونە ناو هێڵی ئاگربەسەوە کە لە 30 -10- 1918دا ڕاگەیەنرا و ئەم ‌هێڵە ویلایەتی مووسڵیش دەگرێتەوە. ئەمە تەنیا سوپا و هێزی چەکدار نەبوو بەڵکوو سنووری نیشتمانیش بوو. مستەفا کەمال زیاتر لەسەر ئەم مەسەلەیە ڕۆیشت و وتی هەرچەندە ئەمە وەک ئەندێشە و خەیاڵیش دێتە پێش چاو، بەڵام هەرچی ڕەگەز و توخمە ئیسلامییەکانی ناو ئەم سنوورەیە هەموویان دەچنەوە سەر هەمان میللەت و لە چوارچێوەی ئەم سنوورەدا تورک و چەرکەس و موسڵمانانی تر هەن. هەرچۆنێک بێت، ئەمە سنووری نیشتمانیی نەتەوە براکانە کە پێکەوە دەژین و ڕاشکاوانە هاوبەشن لە هەمان ئامانج و مەبەستدا. بەڵام سەرەڕای ئەمەش، هەر توخم و ڕەگەزێکی ئیسلامی کە لە چوارچیوەی سنووری ئەم دایکی نیشتمانەدا دەژی ژینگە و نەریت و نەژادی تایبەتیی خۆی هەیە و ئەو ئیمتیازاتانەی پەیوەستە پێیانەوە قبووڵ کراون و بە هەموو دڵسۆزییەکەوە جەختیان لە سەرکراوەتەوە. بە سرووشتی حاڵ، ئەم مەسەلانە لێرەدا بەوردی باس ناکرێن، چونکە ئێرە کات و شوێنی گونجاویان نییە. بێگومان ئەم مەسەلەیە لەنێوان براکاندا تاوتوێ و چارەسەر دەکرێت کاتێ کە بوون و مانەوەمان مسۆگەر دەبێت ....43. مستەفا کەمال لەم بڕگەیەدا بەدیاریکراوی باسی کوردی نەکرد، بەڵام کاتێ کە لە 1-05-1920دا گەڕایەوە بۆ مەسەلەی سنوور وتی: ئەو بەڕیزانەی کە ئەم ئەنجوومەنە شکۆدارەتان پێکدێنن تەنیا لە تورک یان چەرکەس یان کورد پێکنایەن، بەڵکوو ئەمە کۆبوونەوەی ڕاستگۆیانەی گشت توخم و ڕەگەزە ئیسلامییەکانە. پاشان لە سەری ڕۆیشت و وتی: لە باکووری کەرکووک کورد و تورکیش هەن و ئێمە جیاوازیمان لەنێوانیاندا نەکردووە.44
بەهەرحاڵ، تەمومژ بەردەوام بوو لەسەر نەژاد یان ڕەگەز. لە وتاردانی دەسپێکی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا لە 01-03- 1922دا، مستەفا کەمال وتی گەلی تورکيا بریتییە لە قەوارەیەکی کۆمەڵایەتیی یەکگرتوو لە نەژاد و ئایین و کولتوور و تژییە لە ڕێزگرتنی یەکتر و هەستکردن بە خۆبەختکردن و هاوبەشی لە هەمان چارەنووس و بەرژەوەندیدا45. لەگەڵ ئەوەشدا دەربڕینی خەڵکی تورکیا (Turkiye halki) لەجیاتی خەڵکی تورک (Turk halki) گرنگە و مستەفا کەمال جارێکیتر بەکاریهێنایەوە لە کاتی بەخێرهاتنی کڵۆد فاڕێرێی نووسەری فەرەنسی لە ئیزمیت، لە 18-06- 1922دا46.
بەپێچەوانەی هەردوو کۆنگرەی ئەرزڕووم و سیواس، ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا کە یەکەمجار لە 23-04- 1920دا کۆبووە وە ئەندامی کوردی ڕاستەقینەی تێدابوو. دياب ئاغای دەرسيم، یەکێک بوو لە چەندین سەرۆک خێڵی هەڵبژێردرا و بۆ ئەنجوومەنەکە. یەکەم دەستوور (یاسای ڕێکخستنی بنەڕەتی Teskilat - i Esasiye Kanunu) ، کە ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا لە 20-01-1921دا پەسەندی کرد، دەسەڵات و دۆخی حکوومەتی ناوخۆیی درێژکردەوە، کە لەسەر مۆدێلی فەرەنسی دامەزرابوو لە دەوڵەتی عوسمانیدا. بەندی 11ی دەستوور دەڵێت کە ویلایەتەکان سەربەخۆن لە کاروباری ناوخۆیاندا. ئەنجوومەنی ویلایەتەکان کە بۆ دوو ساڵ هەڵبژێردرابوون، مافی ئیدارەدانی دامەزراوە خێرخوازییەکان و خزمەتگوزاریی خوێندن و تەندرووستی و ئەشغاڵی گشتی و کشتوکاڵ و کاروباری ئابووریی هەیە، بەگوێرەی یاساکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا.47 بێجگە لەوەش ئەو ئەم ئەنجوومەنە بەکارهات لە مەجلیسەوە گۆڕا بۆ شوورا و لەبنەڕەتدا لەلایەن ڕیفۆرمخوازە عوسمانییەکانەوە هەڵبژێردرا و وەک زاراوەیەکی ئیسلامیی ڕەسەن بۆ ئەنجوومەنێکی ڕاوێژکاری، شوورا لە دوای شۆڕشی بەلشەڤیک وەک دەلالەتێک بە سۆڤیێتەوە بەسترا (شوورا لە زمانی فارسیی نوێدا و شوورەوی وەرگێڕانی ستانداری ناو و ئاوەڵناون بۆ سۆڤیێت) . ئەو حکوومەتەی کە سوپای عوسمانی بەجێی هێشت کاتی ناچار بوو لە پاش ئاگربەس قارس چۆڵ بکات ناوی قارس میللی ئیسلام شوراسی بوو، کە بە باوەڕی من دەکرێت پێی بڵێین سۆڤیێتی نیشتتمانیی ئیسلامیی قارس. نموونەیەکی تری ئیلهامبەخشیی سۆڤیێتیی هەیە لە دەستووری ساڵی 1921دا و ئەو زاراوەیەی بەکارهێنرا بۆ دەسنیشانکردنی حکوومەتی ئەنقەرە بەم شێوەیە بوو ئیجرا وەکیللەری هەیئەتی icra vekilleri heyeti کە دەقی وەرگێڕانەکەی بەم جۆرە دێت کۆمیتەی کۆمیسیارانی ڕاپەڕاندن و (بە زمانی ڕووسیش کوورتکراوەتەوە بۆ ئیسپۆڵکۆم) ، کە ناوی حکوومەتە بەلشەڤیکەکەی مۆسکۆ بوو. لە دەقە فەرەنسییەکاندا وەکیل وەرگێڕدراوە بۆ کۆمیسیێر.
مستەفا کەمال ئاماژە بەو بنەما دەستوورییانە دەکات کە پەیوەندییان بە حکوومەتی ناوخۆییەوە هەیە لەو ڕاسپاردانەدا کە ناردوویەتی بۆ نیهاد پاشا (ئەنڵمش) ، کەوا بە فەرماندەی بەرەی باشووری جزیرە لە حوزێرانی 1920دا48 و ڕاسپاردەکان شایانی ئەوەن کە بەتەواوی و دەقاودەق بگوێزرێنەوە ئێرە:
1- سیاسەتی ناوخۆییمان پێویستی بە داڕشتن و دامەزراندنێکی پلە بە پلەیە لە سەرانسەری وڵاتدا و لە کایەیەکی بەرفراوانی کارگێڕیی ناوخۆدا بە بەشداریی ڕاستەوخۆ و کاریگەریی جەماوەری خەڵک. سەبارەت بەو ناوچانەش کە کوردیان تێدا نیشتەجێیە، ئەوە بە پێویستی دەزانین بۆ سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەمان کە حکوومەتیکی ناوخۆیی پێکبێنین بەشێوەیەکی قۆناخ بە قۆناخ.
2- مافی گەلان بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان سەرەتا و پرەنسیپێکی قبووڵکراوە لە سەرانسەری دنیادا و ئێمەش ئەم پرەنجیپەمان قبووڵ کردووە. وا چاوەڕوان دەکرێت کە تا ئەوکاتە کوردەکان حکوومەتی ناوخۆیی تایبەت بە خۆیانیان ڕێکخستبێت و سەرۆک و ناودارەکانیان بە هاوکاریی ئێمە سەربکەون لە جێبەجێ کردنی ئەم ئامانجەدا، کاتێ کە لە ڕێگەی دەنگدانیانەوە پێویستە ئەوە ئاشکرا بکەن کە لەژێر سایەی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادا دەبن و ئەوکاتە بەڕاستی دەبنە خاوەن چارەنووسی خۆیان. گەرماندەیی بەرەی جزیرە بەرپرسە لە ئاڕاستەکردنی هەموو کاروبارەکان لە کوردستاندا بەگوێرەی ئەم سیاسەتە.
3- هێڵە گشتییەکانی ئەم سیاسەتە ڕەچاوکراوە ئەو ئامانجانە لەخۆدەگرێت وەک بەرزکردنەوەی ناکۆکی و ململانێی چەکداری تا ئاستی بەردەوامبوونی دوژمنایەتیی کوردەکانی کوردستان دژ بە فەرەنسییەکان و بەتایبەتیش بەریتانییەکان لەسەر سنووری ئێراق، بۆ ڕێگرتن لە هەر ڕێککەوتنێکی نێوان کورد و بیانییەکان، بۆ ئامادەکارییەکی شێنەیی دامەزراندنی دەزگاکانی حکوومەتی ناوخۆ و بەوپێیە ڕاکێشانی دڵی کورد بە لای خۆماندا و بەهێزکردنی پەیوەندیمان بە سەرۆکە کوردەکانەوە بە دامەزراندنیان لە پۆست و پێگەی مەدەنی و سەربازیدا.
4 - هەماهەنگی کردن لە سیاسەتی ناوخۆی کوردستاندا و بەڕێوەبردنی لەلایەن سەرکردایەتیی بەرەی جزیرەوە. فەرماندەیی بەرە لەم ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادا چێدەکات. کاربەدەستانی بەرپرسی مەدەنیش ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئەم مەسەلەیە دەدەنە فەرماندەیی بەرە، کە ئەمیشیان کاروباری پێویست لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕێکدەخات.
5 - فەرماندەیی بەرەی جزیرە پێشنیازی چەشنی گۆرانکاریی کارگێڕی و دادوەری و دارایی پێویست ئامادە دەکات. 49
نیهاد پاشا نەیتوانی دڵ و مێشکی کەسایەتییە کوردەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، یان هەر هیچ نەبیت کەسیاتییە کوردەکانی ناوچەکەی خۆی. هەندێک لەوانە سکاڵای خۆیان گەیاندە ئەنجوومەن لە ئەنقەرە و بە ملهوڕی و کاری نایاسایی تۆمەتباریان کردبوو. لیژنەی دادوەریی ئەنجوومەن، پاش ئەوەی گوێی لە بەرگرییەکەی گرت، ڕاپۆرتی ئەوەی دا کە هیچ کردەوەیەکی لەگەڵ نەکرێت و لە 22-07- 1922 ڕاپۆرتەکە وەک خۆی وەرگیرا، سەرەرای ناڕەزایی و دەنگ هەڵبڕین لەلایەن هەندێک لە نوێنەرانەوە و بەتایبەتیی فەیزی ئەفەندیی نوێنەری مەڵاتییە. هەرچۆنێک بوو نیهاد پاشا گوێزرایەوە بۆ ئەنقەرە و کرا بە سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سەربازی50. مستەفا کەمال لەمەدا دەستێوەردانی نەکرد، وەک پێشتر کردی لە کێشەی نوورەدین پاشای ڕیشندا لە سوپای ناوەند، کاتێ کە لەنێوان نیسان و حوزێرانی 1921دا ڕاپەڕینی کوردەکانی قۆچگیریی دامرکاندەوە لە قەدپاڵی باکووری چیاکانی دەرسیمدا.
ئەم توندوتیژی و دڵڕەقییەی نوورەدین پاشا سەرکۆنە کرا، بەتایبەتیی بەکارهێنانی کەسانی نانیزامی بە فەرماندەیی لام عوسمانی بەدناو (تۆپاڵ عوسمان) ی خەڵکی گیرەسون، لەسەر پێشنیازی ئەمین بەگی نوێنەری ئەرزنجان، کە لە بازنەی هەڵبژاردنی ئەمدا ڕاپەڕیەکە ڕوویدابوو.
ئەمین بەگ، لە کاتی قسەکردنی لە دانیشتنێکی نهێنیی ئەنجوومەندا، 04-10- 1921، ڕایگەیاند کە ئەو کاری سزادانەی دەرهەق بە خەڵکی دەرسیم ئەنجامدراوە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە، بگرە لەبەرانبەر بەربەرەکانی ئەفریقاشدا و ئەم کار و کردەوە دڕندانە تەنانەت لەگەڵ ئەرمەنەکانیشدا نەکراوە. 51 ئەنجوومەن بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بنێرێت، کە مەبەست تەماشاکردنی لێکەوتە و دەرەنجامەکانی ڕەفتاری نوورەدین پاشاش بووە لە کاتی ڕاگواستنی گریکەکاندا لە سامسۆن. ئەنجوومەن ویستبووی نوورەدین پاشا بدرێتە دادگا، بەڵام لە دانیشتنی نهێنیی ڕۆژی 16-01- 1922دا، مستەفا کەمال پێی لەسەر ئەوە داگرتووە کەوا هەرچەندە نوورەدین لە پۆستی فەرماندەیی بەخشراوە، بەڵام ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراوە پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە. پاشان ئەمە قبووڵ کرا52 و دواتر هەرگیز دادگایی نەکرا. مەسەلەکە وەک دەڵێن لە دەر چاوی کاڵی نوورەدین نەبوو، بەڵام وەک مستەفا کەمال لە برووسکەیەکیدا بۆ کازم قەرەبەکر لە 13ی نۆڤەمبەری 1921دا، دەڵێ کەوا نیگەرانە لەو هێرش و گەلەکۆمەکییەی دژ بە فەرماندە سەربازییەکان کە بۆ جەنگ پێویستی پێیانە53.
ڕۆبەرت ئۆڵسن54 لەبارەی هێزی ڕاپۆرتەکانی هەواڵگریی بەریتانیاوە دەڵێت کەوا بێجگە لە کۆمیسیۆنەکەی قۆچگیری، کۆمیسیۆنێکی تر نەخشەی پڕۆژە یاسایەکیان داناوە سەبارەی بۆ ئیدارەدانی کوردستان، کە بڕیاردرابوو لە دانیشتنی نهێنیی 10-02- 1922دا گفتوگۆی لەسەر بکرێت. ئەم پڕۆژە یاسایە، کە دەقەکەی لە بەڵگەنامەکانی بەریتانیادا هاتووە، بە زۆرینەی 373 دەنگ لەبەرانبەر 64 دەنگدا بەئاشکرا ڕەتکراوەتەوە و زۆربەی نوێنەرە کوردەکان لە دژی دەنگیان داوە. دێڤيد ماکدواڵ باس لە گفتوگۆیەک دەکات لەسەر دەرسیم لە دانیشتنێکی نهێنیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا لە 09-10- 1921دا، کە بڕیاریکی لە 10ی شوباتدا بەدوادا هاتووە بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرێتییەکی سەربەخۆ بۆ میللەتی کورد کە بگونجێت لەگەڵ دابونەریتی نەتەوەییاندا55. بەڵام بەپێی ئەو کۆنووسانەی بڵاوکراونەتەوە، هیچ کۆبوونەوە و دانیشتنیکی نهێنیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا نەکراوە نە لە 9-10 1921 و نە لە 10-02- 1922دا، بەڵکوو لە 3ی ئۆکتۆبەردا گفتۆگۆیەک بووە لەبارەی یاخیبوونەکەی قۆچگیری و (دەرسیمەوە) و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان بۆ هەڵبژاردووە لە پێنج ئەندام. گفتوگۆکە ڕۆژانی 4- و 5ی ئۆکتۆبەر بەردەوام بووە. لە کۆتاڕۆژدا، کۆمیسار (یان وەزيری) ناوخۆ، ڕەفعەت (بەلە) پاشا، دژ بەو داواکارییانەی خەڵکی دەرسیم وەستاوەتەوە کە ناوچەکەیان دۆخێکی بەڕێوەبەرێتیی جیایان هەبێت و وتوویەتی مەسەلەکە وا باشتر و پەسەندترە کە بەشیک نەبن لە ویلایەتی مەعمورەتولعەزیزی دەوڵەمەندتر. 56 لە ماوەی نێوان 16 - 17-01- 1921، کاتێ کە ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا گفتوگۆی لەسەر ئەگەری دادگایی کردنی نوورەدین پاشا کردووە، یوسف عیززەت پاشای ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە وتوویەتی کەوا لیژنەکە کاری خۆی تەواوکردووە، بەڵام چاوەڕێی گەڕانەوەی دوو کەس پە پێنج ئەندامەکە دەکەن بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتەکە. بەڵام هەر لەو سەروبەندەدا، ئیددیعای ئەوەی کردبوو کە نوورەدین پاشا دەسەڵاتی خۆی تێنەپەراندووە. 57 بەڵام لە گفتوگۆکەدا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ لیژنەیەکی دووەم یان هەر نەخشە و پلانێک بۆ ئۆتۆنۆمیی کوردستان.
پێدەچێت ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەکە بێ هیچ شوێنەوارێک نوقم بووبێت و هیچ ئاماژەیەک بۆ هیچ پلانێکی ئۆتۆنۆمی نییە لەو بەرگرییە دوورودرێژەی نیهاد پاشای فەرماندەی بەرەی جزیرە بەرزی کردووەتەوە، کە بە سادەیی دەڵێ ویلایەتەکانی کوردستان دەتوانرێت تەنیا لەو ڕێگایەوە دڵبەندی حکوومەتی نیشتمانی بکرێت کەوا کاربەدەستان بەتەواوی دەستپاک بن58. تا ئەو کاتەی بەڵگەی پێچەوانەی ئەمەمان دەستدەکەوێت، وایبۆدەچم کە ئەو ڕاپۆرتە بەریتانییانەی ئۆڵسن و ماکدواڵ دەیانکەنە سەرچاوەی خۆیان سەبارەت بە بوونی بلانێکی دیاریکراوی تورکی بۆ ئۆتۆنۆمیی کوردستان بەوردیان نازانم، هاوچەشنی زۆرێکی تر لە ڕاپۆرتەکانی هەواڵگریی بەریتانیا. ڕەنگە ئەم زانیارییانە لە سەرچاوە کوردییەکانەوە دەستکەوتبن، لەوانەیە لە سەید عەبدولقادرەوە بووبێت لە ئەستەمبووڵ و پشتیان یان بەو بەڵگەنامانە بەستووە کە شەرعییەتی یاساییان نییە یان بە سادە و ساکاری بڵێین تەنیا بیرکردنەوە بووە لە خولیا و ئاوات.
مستەفا کەمال ڕای خۆی نەگۆڕیبوو، بەڵکوو بەردەوم بوو لە بیرکردنەوەی ئۆتۆنۆمیی کورد لە چوارچێوەی حکوومەتی ناوخۆیی لە سەرانسەری وڵاتدا و بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە ئیشارەت بۆ کورد دەکات لەو کوورتە وتەیەدا کە لە 17/16-01-1923دا لە ئیزمیت بۆ ڕۆژنامەنووسانی باسکرد، لە کاتێکدا کەوا کۆنگرەی لۆزان لە پشوودا بوو. جارێکی تر دەڵێینەوە کە ڕاگەیاندنەکە شایانی ئەوەیە بەتەواوی بگوێزرێتەوە و مستەفا کەمال وتوویەتی:
کێشەیەکی کوردیی وا نییە کە ئێمە تووشی نیگەرانی بکات وەک تورکیا، لەبەرئەوەی وەک دەزانن، توخم و ڕەگەزە کوردییەکان بە شێوەیەک لە ناو سنووری نیشتمانیماندا چارەسەر کراوە کە تەنیا لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی تەواو سنوورداردا چڕبوونەتەوە. ئەوان لەگەڵ کەمبوونەوەی چڕییان و تێکەڵبوونیان لە ناو توخمە تورکییەکاندا، سنوورێکی [ئیتنیکی] درووستبووە بە شێوەیەک وامان لێدەکات کە ئارەزووی سنوورکێشانیک بکەین بە ناوی کوردبوونەوە [کوورتلک] کە وا پێویست بکات تورکبوون و تورکیا تێکبشکێنرێت. بۆ نموونە، ئەمە وا پێویست دەکات کە سنوورێک هەبێت درێژببێتەوە بۆ ئەرزڕووم و ئەرزنجان و سيواس و خەرپوت. هەروەها نابێت هۆزە کوردەکانی بیابانی قوونییەش لەیادبکرێن. لەبەرئەوە، لەبری وێناکردنمان بۆ کوردبوون بەم ڕەنگە، ئەوە ئۆتۆنۆمییە ناوچەییەکان هەر چۆنێک بێت بەپێی دەستوورەکەمان (کە یاسای ڕێکخستنی بنەڕەتییە) جێبەجێ دەبن. لە ئەنجامدا، لە هەرکوێیەک دانیشتووانی ناوچەیەک یان [لیوایەک] کورد بن، ئەوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ خۆیان حوکمی خۆیان دەکەن. بەدەر لەمە کاتێ کە باس لە گەلی تورکیا دەکرێت دەبێت ئەوانیش (واتە کوردەکان) بگرێتەوە. خۆ ئەگەر نەیگرتنەوە دەکرێت سکاڵا بەرز بکەنەوە. ئێستا ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵای تورکیا لە نوێنەرانی بەتوانای هەردوک تورک و کورد پێکهاتووە و هەردوو توخم و ڕەگەز بەرژەوەندی و چارەنووسی خۆیان یەکخستووە و دەزانن کە ئەمە شتێکی هاوبەشە. بۆییە هەوڵدان بۆ سنوورکێشانێکی جیا ڕاست نییە59.
هەڵبەت عیسمەت (ئینۆنو) ، بەو پێیەی کە سەرۆکی وەفدی تورکیا بوو بۆ کۆنگرەی لۆزان، هەمان هێڵ و ڕێبازی گرتەبەر و داکۆکیی لە داواکاریی وڵاتەکەی کرد بۆ ویلایەتی مووسڵ، بە بەڵگەیەی کە حکوومەتی تورکیا حکوومەتی کوردیش بووە60. بەڵام من باوەڕم وایە کەوا هەڵەیە هەڵوێستی مستەفا کەمال بگێڕینەوە بۆ حوکمکردنی کورد لە تورکیادا بە ئومێدی گێڕانەوەی مووسڵ، چونکە لە هەمان ئەو چاوپێکەوتنە کوورتەی کە لە ئیزمیت لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ئەنجامیدا، ئەو هەر بیروڕای شەخسیی خۆی دەربڕی کەوا مەحاڵە مووسڵ بە شەڕ وەربگیرێتەوە، یان بە واتایەکی تر لە ڕێگەی شەڕکردنی بەریتانییەکانەوە، هەرچەندە وتی کەوا بەریتانییەکان دەیانەوێت حکوومەتێکی کوردی لە مووسڵدا درووست بکەن و ئەگەر ئەوە بکەن ڕەنگە ئەو ئایدیایە لە ناو کوردەکانی سنووری تورکیادا بڵاوببێتەوە. 61
مستەفا کەمال، لە وتاردانێکی زۆر دوورودرێژدا بۆ خەڵکی ئەزمیر لە 02-02-1923دا، جارێکیتر ئاماژەی بە خەسڵەتی فرەئیتنیکی تورکیا کردەوە و وتی: توخمێکی سەرەکی هەیە کەوا دەوڵەتی تورکیای دامەزراندووە و پاشان توخمەکانی تر کۆشش و مێژووی خۆیان بەستەوە بەو توخمە سەرەکییانە و هەروەها هاووڵاتییانێکیش لەم توخمانەدا هەن62. ئەو نموونەیەی کە ئەم جارە مستەفا کەمال هێنایەوە چەرکەس یان کورد نەبوو، بەڵکوو جوو بوون، کە حازربەدەست لە ئەزمیردا بیرکەوتنەوە، چونکە گەڕەکەکەیان لە شاردا ساڵی پێشتر لە ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە ڕزگاری بوو و کۆمەڵگەی جوو ڕێگەیان بە نوێنەرانی یەکەم کۆنگرەی ئابووریی دا، کە مانگی پێشتر بەسترابوو، خانەیەکی منداڵانی بێسەرپەرشت و هەتیوان دامەزرێنن63.
سیاسەتمەداری سۆشیالیستی تورک دۆغۆ پەرنچەک، کە سەرنجی ئێمەی ئێمەی بۆ ڕاسپاردەکانی مستەفا کەمال ڕاکێشاوە بۆ نیهاد پاشا و ڕاگەیاندنەکەی ئیزمیتی لەسەر کورد و لە ڕووداوەکانی دوای ساڵی 1923 دەپرسێ بۆ ڕێگرتن لە تێهەڵکێشی بیر و ئایدیاکانی مستەفا کەمال لە دەستووری ساڵی 1924. 64 بەواتایەکی تر، ئاخۆ چارەسەر چارەسەر لە چوارچێوەی ئەو ئەحکامانەی دەستووردا نەبوو کە تایبەتن بە دابینکردنی حوکمی ناوخۆیی و لەسەر بنەمای دانپیانان بە کورد و توخمە ئیتنیکییەکانی تر لە تورکیادا؟
لە پاش ماوەیەکی کەم لەم ڕاگەیاندنەی مستەفا کەمال لە هەردوو شاری ئیزمیت و ئیزمیر هەڵبژاردن بەڕێوەچوو. لە 13-08-1923دا مستەفا کەمال دانیشتنی یەکەم دووەم ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵای بە وتاردانێک کردەوە کە تێیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەڕقەرارکردنی یاسا و نیزام ئەرکی یەکەمی حکوومەت دەبێت، بەڵام ئەوەشی وت کەوا دەوڵەتی تازەی تورکیا دەوڵەتی خەڵکە65. ئەنجوومەن کۆمیتەیەکی هەڵبژارد بۆ دانانی دەستوورێکی نوێ (Kanunu Esasi Encumeni) و سەرۆکەکەی ڕۆژنامەنووس یونس نادی بوو، کە تورکێکی نەتەوەپەرستی بیروبۆچوون ڕادیکاڵ و چەپڕەو بوو، بەو واتایەی کە فاشیزم لە سەرەتادا بزووتنەوەیەکی چەپڕەو بووە. یەک لە ئەندامە کاریگەرەکانی تری کۆمیتەکە ئەحمەد ئاغائۆغڵوو بوو، کە ڕۆشنبیرێکی لەدایکبووی ئازەربایجان و کەسێکی چالاکی جارانی جەمعییەتی ئیتتیحاد و تەڕەقی CUP بوو، کە بەلای هەڵوێستێکی نەتەوەیی لیبراڵدا دایدەشکاند. سەبیحە (سەرتەل) ، کە خۆی وا لەقەڵەمدەدا لەو کاتەدا سۆشیالیستێکی تووباوی بووە و تازە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان گەڕابووە وە و کاتێ چووبوو بۆ ئەنقەرە بۆ لای زەکەریای هاوسەری کەوا بە بەڕیوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن دامەزرابوو، چاودێریی گفتوگۆکانی کۆمیتەکەی کردبوو.66 سەبیحە دەڵێ کەوا مستەفا کەمال فرەجار لە کاری کۆمیتەکەی دەستووردا بەشداریی کردووە کاتێ کە لە ماڵی بەڕێوەبەری وێستگەی شەمەندەفەردا لە ئەنقەرە کۆدەبوونەوە. بەپێی سەبیحە سەرتەل بێت، مشتومڕیکی زۆر بەرپابووە لەسەر مادەی چوار (لە دەستووری 1921دا) کە دەقەکەی بەم شێوەیە ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا لەو ئەندامانە پێکدێت کە خەڵکی هەرێمەکان هەڵیاندەبژێرن67. بە پێی قسەی ئەو بێت وشەی ویلایەت یان هەرێم واتای شاری سەرەکیی هەرێمیکی دەگەیاند و ئەوانەی بەرپەرچی ئەم ئەم بۆچوونەیان دەدایەوە چەندوچوونیان لەسەر پێویستیی نوێنەرایەتیکردنی شارۆچکە و گوندەکان دەکردەوە و وایبۆدەچوو کە مەترسیی ئەو ناڕەزایەتیانە لەوەوە بووە لە دەستەبژێری ویلایەت یان هەرێمەکان - کە لە فەرماندە سەربازییەکان و کەسایەتییە ناودارەکان و خاوەن زەوییەکان پێکدەهاتن - بەزۆری لە گیرفانی مستەفا کەمالدا بوون و ئەو ئەندامە هەڵبژێردراوانەی ئەنجوومەنیش پێگەی ئەویان وک دکتاتۆرێک بەهێزدەکرد. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، دەقەکە بەم شێوەیە گۆڕانکاری تێدا کرا ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵای تورکیا لەو نوێنەرانە پێکدێت کە لەلایەن گەل/ نەتەوە وە هەڵدەبژێردرێ بە پێی یاسای پەیوەندیدار.
هەروەها سەبیحە سەرتەل ئیددیعای ئەوەش دەکات کەوا لەلای یەک لە هەڤاڵە نزیکەکانی مستەفا کەمال سکاڵای کردووە، کە مەزهەر موفید (کانسو) بووە و لەوکاتەدا نوێنەری دنیزلی بووە69 و پێیوتووە کەوا لە دەستووردا هیچ شتێک نییە لەبارەی چاکسازیی زەویوزار و کشتوکاڵ و مافی کرێکارەوە و وەڵامی مەزهەر موفید وابووە کە مستەفا کەمال دەیەوێت گەلێک چاکسازی بکات و سەبارەت بە ڕیفۆرمی زەویوزار قسەی لەگەڵ خاوەن مڵکەکان [ئاغاکان] کردووە، بەتایبەتیی خاوەن زەوییە کوردەکان و نوێنەرە کوردەکانی وەک فەیزی بەگ.70 ئەم کێشەی چاکسازیی زەویوزارە تابڵێن قوورسە و مەحاڵە بچێتە ئەقڵێ ئاغاکانەوە و چارەسەری ئەم کێشەیە واتای لەدەستدانی تەواوی ئاغا و پیاوماقووڵان دەگەیەنێت. لەبەرئەوە لەئێستادا جارێ سەری مەسەلەی چاکسازیی زەویوزارمان ناوەتەوە71.
پێویستە ئەم شایەتییەی سەبیحە سەرتەل لە بەر ڕۆشنایی پابەندبوونی دواتری بە مەسەلەی کۆمۆنیستییەوە تەماشا بکرێت. بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کەوا لە دووەم ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادا خاوەن مڵکی خەڵکی باشووری ڕۆژهەڵات هەبوون و دوو نوێنەری مەڵاتییە وەک ئاغا دەسنیشان کراون72، بەڵام هیچ سەرۆک عەشیرەتێک لە یەکەم ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادا دەسنیشان نەکراوە73. بێگومان خاڵی سەرەکیی جێبایەخ لە مشتومڕ و گفتوگۆکانی کۆمیتەی دەستوور و پاشانیش لە کاتی گفتوگۆی پڕۆژەی دەستووردا، دەسەڵاتەکانی سەرۆک مستەفا کەمال و مەسەلە پەیوەندیدارەکان بووە بەو دەسەڵاتەوە. لەبەرئەوە حکوومەتی ناوخۆیی، کە گریمانەی ئەوەی هەبوو نەژادی کورد لە ناویدا جێبکرێتەوە هیچ بایەخێکی پێنەدرا. بەپێی پڕۆفیسۆر سونا کيلي بێت، شتیکی کەم نەبێت گفتوگۆیەکی ئەوتۆ نەکرا لەسەر ئەو بەشەی دەستوور کە تەرخانکرابوو بۆ بەڕێوەبردنی ویلایەت و هەرێمەکان74. لە گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادا، خاڵیس توروتی نوێنەری سیواس (کە لە ساڵی 1926دا لە سێدارە درا بە ئیددیعای تێوەگلانی لە پیلانی تیرۆرکردنی مستەفا کەمالدا لە ئیزمیر) 75 سکاڵای لەوە دەکرد کە ئەنجوومەنی پاڕێزگاکان (کە لەسەر مۆدێلی ئەنجوومەنە گشتییەکانی فەرەنسا بوون) دەسەڵاتی ڕاستەقینەیان نییە و پێویستە هەرێمەکان بتوانن کاروباری تایبەتیی خۆیان بەڕێوەببەن76. لێرە بەدواوە زاراوەی ئۆتۆنۆمی یان خودموختاری (muhtariyet) لە ئەحکامەکانی حکوومەتی ناوخۆیی لابرا و زاراوەی شوورا بۆ ئەنجوومەن بەکاردەهات. هەروەها شەش مادەکەی حکوومەتی ناوخۆیی دەستووری ساڵی 1921 کەمکرایەوە بۆ دوو مادەی کوورت لە دەستووری ساڵی 1924دا، کە ئەمانەن: مادە 90 هەرێمەکان و شارەکان و شارۆچکەکان و گوندەکان قەوارەی یاسایین و مادە 91 کاروباری هەرێمەکان بەپێی پرەنسیپی درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکان و جیاوازیی نێوان کار و فرمانەکاندا بەڕێوەدەبرێن77 (تەڤسی مەئزوونییەت و تەفریقی وەزائیفی ئەساسی) . ئەم دەستوورە تا ڕادەیەک بە کۆدەنگی پەسەندکرا لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵاوە لە 20-04- 1924دا78.
ئەدەمە هیچ بەرهەڵستییەکی فەرمی لە ئەنجوومەندا نەبوو، چونکە مستەفا کەمال زۆربەی ئەندامەکانی دیاریکردبوو. بەڵام ئەمە ڕێگەی لە جموجووڵە سەرکەوتووەکان نەگرتبوو بۆ سنووردار کردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک لە هەندێک مەسەلەی وەک هەڵوەشانەوەی پەڕڵەمان گێڕانەوەی یاساکان بۆ چاوپێداخشانەوەیان. یەک لەو نوێنەرانەی بەرهەڵستیی ئەوەیان کرد مافی ڤیتۆ بدرێتە سەرۆک پاڕێزەر فەرەیدوون فکریی نوێنەری هەرێمی دەرسیم بوو کەوا زۆرینە کوردە79 و دواتر بوو بە ئەندامی پارتی کۆماریی پێشکەوتنخوازی بەرهەڵستکار80. بەڵام نە ئەو و نە هیچ کەسیکی تر باسیان لەو ئایدیایە نەکرد، کە ساڵێک لەوەوپێش مستەفا کەمال مشتومڕی لەسەر کردبوو، سەبارەت بە پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بەو هەرێمانەی کە زۆرینە کورد بوون لە چوارچێوەی حکوومەتی ناوخۆیی پەرەسەندوودا. هەڵبەت پلانەکە لەکاتەدا بەتەواوی لە گفتوگۆی گشتی چووبووە دەرەوە. باشە ئەم مەسەلەیە بۆچی وایلێهات؟
کێشەی مووسڵ هێشتا هەر بێ چارەسەر مابووە وە و بەوپێیە مسۆگەرکردنی دانیشتووە کوردەکانی باکووری ئێراق هێشتا هەر پێویست بوو، هەر هیچ نەبێت لە ڕووی تیۆرییەوە. بەڵام وەک تێبینی کرا پەیامە کوورتەکەی ئیزمیت لە کانوونی دووەمی 1923دا ئاماژە بوو بۆ ئەوەی کەوا مستەفا کەمال مووسڵی سڕییەوە. دەکرێت بە گاڵتەجاڕییەوە بگوترێت کەوا مەسەلەی ئۆتۆنۆمیی کورد لە چوارچێوەی تورکیادا ڕێکوڕەوان بە ئیمزاکردنی پەیمانی لۆزان لە 24-07- 1923دا پشتگوێخرا و دان بە مافی سەروەریی حکوومەتی تورکیادا نرا بەسەر خاکەکەیدا. بەڵام ئەمە شکستی ئۆپۆزسیۆنی یاسایی و ڕۆژنامەنووسیی بەرهەڵستکار ناگەیەنێت بۆ هەر لاکردنەوەیەک لە خەسڵەتی ئیتنیکیی دانیشتووانی وڵات، کە مستەفا کەمال خۆی دانی پێدانابوو لە سەردەمی جەنگی سەربەخۆییدا.
من وایدەبینم کە وەڵامی ئەو پرسیارە هەمیشە قوورسە کەوا سەگەکە بۆچی نەوەڕی و - لەم حاڵەتەدا هۆکاری پاشەکشەی مەسەلەی ئۆتۆنۆمیی کوردە لە سیاسەتی ئەنقەرە و ئەستەمبووڵ لە ساڵی 1924دا - خۆی لەو ڕاستییەدا دەبینێتەوە کەوا مەسەلە لەپێشینەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهات. پەیوەست بە مستەفا کەمالەوە، دامەزراندنی تورکیایەکی مۆدێرنی سێکولار بوو بە مەسەلەیەکی لەپێش و پێویستی بە هێزێکی ڕەها بوو بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە. لەبەرئەوە هەر جۆرێک لە ئۆتۆنۆمیی هەرێمی دەبووە کۆسپ و تەگەرە لە بەردەم نەخشە و پلانەکانیدا، بەتایبەتیی خۆی و تەواوی دەستەبژێری تورکیش ئەم ناوچەیەی ئۆتۆنۆمییان بە شوێنێکی دواکەوتوو لەقەڵەمدەدا. پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی لیبراڵیش، کاری لەپێشینە جڵەوکردنی هێز و دەسەڵاتی مستەفا کەمال بوو. سەبارەت بە چەپی ڕادیکاڵیش، کە سەبیحە سەرتەڵ شایەتحاڵێتی، ئەوە کوردبوون یان ناسیۆنالیزمی کوردی (کوورتچلک Kurtculuk) خزمەتی بەرژەوەندیی خاوەن مڵکەکان و سەرۆک خێڵە فیوداڵەکان و کۆنەپەرستەکانی تری دەکرد. ئەوە دەکەوێتە دەرەوەی ئەم توێژینەوەوە کە لەسەر ئەوە ڕاوەستین کەوا لە چ قۆناخێکدا لینین و پاش ئەویش ستالین ئەو شتەیان پێ پەسەند بووە کە دەکرێت پێی بگوترێت فیدراڵیزمی درۆینە، بەڵام بە شێوەیەکی فەرمی ناوی لێنراوە چاودێری کردنی کولتووری نەتەوەیی لە فۆرمدا بەڵام سۆشیالیستی لە ناوەرۆکدا، کەوا کۆمۆنیست و مارکسییەکانی تورکیا پێیەوە پابەند بوون، بەڵام فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە نەبووە لە ساڵی 1924دا.
لە پاش ساڵی 1923، دەستێوەردانی سەرەکیی مستەفا کەمال لە مەسەلەی کورددا لە شوبات - مارتی 1925دا بوو لە کاتی یاخیبوونەکەی شێخ سەعیددا بوو و لەو سەروبەندەدا حکوومەتەکەی فەتحی (ئۆکیار) یاسای عورفیی ڕاگەیاند و کەوتە جێبەجێ کردنی کردەوەی سەربازی دژ بە یاخیبووان. پارتی کۆماریی پێشکەوتنخوازی ئۆپۆزسیۆنیش پشتگیریی لە کردەوەکانی حکوومەت کرد. بەڵام مستەفا کەمال بڕیاریدا کە مەسەلەکە پێویست بە کار و کردەوەی توندتر دەکات و بەو هۆیەوە عیسمەت (ئینۆنو) ی پیاوی دەستەڕاست و جێمتمانەی خۆی لە ئەستەمبووڵەوە بانگ کرد و کارێکی کرد کەوا پارتی گەل، کە حیزبی خۆی بوو، فەتحی بخاتە لاوە و عیسمەتی هێنایە سەر دەسەڵات بۆ وەرگرتنی کار و کردەوەی توند بە مەبەستی دامرکاندنەوەی یاخیبوونەکە. کاتێ کە ئەنجوومەن یاساکەی عیسمەتی پەسەندکرد بۆ پاڕاستنی توندوتۆڵی نیزام لە 04-03- 1925دا، بە زۆرینەی 122 دەنگ لەبەرانبەر 22 دەنگدا، کە 37 نوێنەری ناوچە کوردییەکان لەگەڵ حکوومەتدا بوون و تەنیا حەوتیان بەرهەڵستکار بوون.
لە ڕاگەیاندنەکەی07 -03- 1925، مستەفا کەمال هۆکاری یاخیبوونەکەی گێڕایەوە بۆ هەندێک کەسایەتیی دیاریکراو، کە دادگا تاوانباری کردن (kanunen mucrim olan bazi muteneffizan) و دەمامکی ئایینیان بەکارهێنابوو بۆ شاردنەوەی نیاز و مەبەستی خۆیان. پاشان بەردەوام بوو لەسەر ڕاگەیاندنی ئەوەی کە یاسا و نیزام پاڕێزراو دەبن وەک بنەمایەک بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری82. خولی نوێی ئەنجوومەن لە 01-11-1925دا کرایەوە و بە سادەیی یاخیبوونەکەی بەوە وەسفکرد کە ڕووداوێکی کۆنەپەرستانە بووە (ئیرتیجاع حادیسەسی) . دوابەدوای یاخیبوونەکەی شێخ سەعید، پارتی کۆماریی پێشکەوتنخوازی ئۆپۆزسیۆن داخرا. لەگەڵ ئەوەشدا، جەنەراڵ کازم قەرەبەکری سەرکردەی ئەم حیزبە لە ساڵانی 1922 / 23دا ڕاوبۆچوونی خۆی بەو جۆرە دەربڕی کەوا دەمارگرژیی ئایینی باکارهاتووە بۆ هاندانی یاخیبوونی کوردەکان. بە قسەی قەرەبەکر بێت سەبارەت بە کورد ئەوەی کە گرنگە ژمارەکەیان نییە، بەڵکوو قەبارەی ئەو خاکەیە کە داگیریان کردووە، لەبەرئەوە پێشنیازی چارەسەرێکی زۆر تایبەت و هەستەوەری کرد و دەیوت پێویستە ئەو ڕۆشنبیرانەی لە کۆڵێجە ئایینی و یاساییەکانی ئەستەمبووڵ دەخوێنن و ڕاهێنانیان پێبکرێت و فێەی زمانی کوردی بکرێن و جێگەی شێخە کوردەکان بگرنەوە، هەروەها پێویستە دوو ڕاڕەوی ستوونی و ئاسۆیی بە دەوری دەریاچەی واندا بکرێتەوە بۆ زەمانەت کردنی دەسەڵاتی حکوومەت بەسەر کوردستاندا لە ڕووی سەربازی و سیاسی و ئایینییەوە83. مستەفا کەمال و فەتحی (ئەکیار) و کازم قەرەبەکر ڕێکنەدەکەوتن لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاپەڕینە کوردییەکاندا، بەڵام هەر هەموو کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی دەبێت بشکێت بە سەر تەواوی وڵاتدا.
لەکاتێکدا کەوا حکوومەت ئامادەکاریی دەکرد بۆ قەدەغەکردنی پارتی کۆماریی پێشکەوتنخوازی ئۆپۆزسیۆن، دۆستێکی ڕەئووف (ئۆربای) ، کە یەکێک بوو لە هەڤاڵە دێرینەکانی مستەفا کەمال لە ئەنەدۆڵدا بەڵام لەو ماوەیەدا بووبوو بە نەیارێکی سیاسی، کەوتە بەر لێپرسینەوە لەلایەن پۆلیسەوە بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورددا. ناوی ئەم دۆستە عومەر فەوزی ماردین ئەفسەرێکی خانەنشین بووە و ئەنوەر پاشا ڕایسپاردووە کە یارمەتیی ڕەئووف بدات بە ئەرکێکی نهێنی لە ئێران لە سەرەتای جەنگی گەورەدا (جەنگی جیهانیی یەکەم - و) . عومەر فەوزی ماردین بە لێکۆڵەرەوانی پۆلیسی وتووە کە دایکی کچی بەدرخان پاشا بووە و ئەمەش تاقە پەیوەندیی ئەو بووە لەگەڵ کورددا. بەڵام وەک ئەفسەرێک هەمیشە خزمەتی مەسەلەی یەکگرتنی هەموو ڕەگەز و نەژادەکانی کردووە لە سایەی یەک ئاڵادا - واتە ئەو کۆمەڵگە ئیتنیکی و نەژادییانەی - لە وڵاتدا دەژین84 و مستەفا کەمالیش بە دەستەواژەی هاوشێوە دەدوا لە سەروەختی جەنگی سەربەخۆییدا، بەڵام وا ئێستا کات و سەردەم گۆڕاوە.
لە08-12-1925دا، وەزارەتی خوێندن و فێرکردن گشتاندنێکی دەرکرد و تێیدا بەکارهێنانی ئەو زاراوانەی قەدەغە کرد کە جیاوازی و دابەشبوون دەورووژێنن وەک کورد و چەرکەس و لاز و کوردستان و لازستان85. مستەفا کەمال بیری نوێی لە نامیلکەی پەروەردەی مەدەنیدا ڕوونکردووەتەوە کە لە ساڵی 1930دا بۆ عیففەت عینانی کچە لەخۆگرتووەکەی (لە منداڵییەوە بەخێوی کردبوو - و) نووسیوەتەوە و دەقی بڕگە پەیوەندیدارەکەی لێرەدا دەنووسینەوە:
لە ناو یەکێتیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی گەلی تورکی ئەمڕۆدا هاووڵاتییان و هاونەتەوە هەن هاندراون وا بیر لەخۆیان بکەنەوە کە کوردن یان چەرکەسن یان لازن یان بۆسنین. بەڵام ئەم ناولێنانە - کە بەرهەمی سەردەمە ڕابوردووەکانی ستەم و ملهوڕین - هیچی لەگەڵ خۆ نەهێناوە لە خەم و مەینەت بەولاوە بۆ تاکەکانی گەل و ئوممەت، ژمارەیەکی کەمی کۆنەپەرستانی مێشک پووچی لێبەدەر، کە بوون بە داردەستی دوژمنان. ئەمە لەبەرئەوەی ئەو تاکانەی گەل و نەتەوە هاوبەشن لەگەڵ کۆی کۆمەڵگەی تورک لە هەمان ڕابوردوو و مێژوو و چەمکی مۆراڵ و یاساکاندا.
لێرەدا باسێکی دیاریکراو نییە بۆ بنەچەی هاوبەشی ڕەگەز و نەژاد. بەڵام لە هەمان ساڵدا، مستەفا کەمال ڕەزامەندیی دا لەسەر بڵاوکردنەوەی کوورتەیەک لە مێژووی تورک (Turk Tarihinin Ana Hatlari) - کە ئەمەش ناونیشانیکە ئەو پەڕتووکە مێژووییەی دانراوی ئێج. جی. وێڵزمان بێردێنێتەوە بەناوی نەخشەی مێژوو و ئەتاتورک پێی سەرسام بوو. نەخشە تورکییەکە تێزە مێژووییە تورکییەکانی وا داڕشتووە کە ئیددیعای ئەوە دەکات کەوا زۆربەی شارستانییەتەکان لەلایەن ئەو گەلانەوە بنیاتنراون کە بە بنەچە تورکن. ئیددیعاکە میدییەکانیش87 دەگرێتەوە کەوا کورد بە باوباپیرانی خۆیانیان دەزانن و بە هەمان شێوە ئەخمینییەکان و پارسەکانیش.
پاشان، لە 14-03-1934دا، یاسای سەرلەنوێ نیشتەجێکردنەوەiskan Kanunu) ) 88 تەواوی هاونیشتمانییانی وڵاتی ئاوێتەی کولتووری تورک کردووە - سەرنج بدە وشەی کولتوور - وەک سیاسەتێکی فەرمیی حکوومەت. هەڵبەت، دەکرێت پێداگریی لەسەر کولتوور بگێڕینەوە بۆ زيا گوێکئەلپ، کە یەکێکە لە ئایدیۆلۆجیستە سەرەکییەکانی ناسیۆنالیزمی تورکی. لێرەدا مۆدێلەکە، وەک هەمیشە، فەرەنسا بوو، کە تێیدا بریتۆنی و ئۆکیتانی و ساڤۆیارد و فلێمینگەکان و .. تاد. هەر هەموو لە کولتوور و فەرهەنگی فەرەنسیدا تێکەڵ و ئاوێتە کران. حکوومەتی کۆماری تورکیا سووربوو لەسەر دووبارە نەکردنەوەی ئەو هەڵەیەی کەوا نامیق کەمال لە سەدەی ڕابوردوودا سەرکۆنەی کرد و بۆی بەداخ بوو کاتێ کە بەرنامەکانی - خوێندن بە زمانی تورکی - جێبەجێ نەکرا، بەڵام ئەم جارە چیتر ئەو مەسەلەیە پشتگوێ ناخرێت.
ئەتاتورک بەرهەڵستیی ئەم سیاسەتەی نەکرد و ئەگەر وانەبوایە دەیوەستاند. بەڵام بایەخدانی ڕووی لە شوێنیکیتر بوو - واتە پڕۆژەی مەزنی نوێکردنەوەی خوێندن و فێرکردن بوو. لێرە بەڕقەرارکردنی یاسا و ئاساییش بۆ حکوومەتەکەی عیسمەت ئینۆنو قۆرخ بوو و ئەتاتورک ئەوەی بۆ ڕەخساندبوو. کاتێ کە یاساکان و دەزگا و دامەزراوەکان گۆڕانکارییان تێدا کرا و کێشە و تەگەرە سەریانهەڵدا، ئەتاتورک دەستیکرد بە سەردانی بەردەوام بۆ هەرێم و ناوچەکان، بەڵام ئامەد و باشووری ڕۆژهەڵات، کە لە ساڵی 1919وە بەڵێنی سەردانی دابوو، تا دوا ساڵی ژیانی لە گەشتەکانی دەرکرابوو. دواجار، لە 12-11- 1937دا، ئەتاتورک لە ئەنقەرەوە بە شەمەندەفەر ڕۆیشت بۆ ئامەد بە هاوڕێتیی جەلال بایاری سەرۆک وەزیرانە نوێکەی. لە ڕێگا، سەردانی شوێنی بنیاتنانی کارگەیەکی نوێی ڕستن و چنینی کرد لە مەڵاتییە لە 14ی نۆڤەمبەردا. بۆ ڕۆژی دواتر لە کۆنسێرتێکی موزیکدا ئامادە بوو لە ماڵی گەلدا لە ئامەد. لەوێ لە وتاردانێکدا وتی: وا لە دوای بیست ساڵ، جارێکیتر خۆم لە ئامەددا دەبینمەوە و گوێ لە موزیکی جوان و مۆدێرن دەگرم لە یەکێک لە جوانترین تەلارەکان لە جیهاندا و بە ئامادەبوونی خەڵکی سارستانی لەم ماڵەی گەلدا89. بۆ ڕۆژی دوایی، پڕۆژەی درێژکردنەوەی هێڵی ئاسنی کردەوە بۆ ئێران و ئێراق بەسەر ئامەددا. پاشان بۆ ماوەیەکی کوورت لە ئەلعەزیز (مەعموورەتولعەزیز) وەستا و دەسەڵاتداران دڵنیابوونەوە لەسێدارەدانی سەرکردەکانی ڕاپەڕینەکەی دەرسیم لەپێش سەردانەکەدا90. سەبیحە گوێکچەنی کچەکەی ئەتاتورک بە هەڵگرتنەوە و فڕۆکەوانی سەربازی پێشتر بەشداریی کردبوو لە هێرشکردنە سەر یاخیبووان بە فڕۆکە و بۆمباران کردنیان.
لە 18ی نۆڤەمبەردا، ئەتاتورک گەیستە ئەدەنە و ماوەی پێنج ڕۆژ لە باشووری ڕۆژهەڵات مایەوە91، بەڵام مۆرکێکی هەمیشەیی تێا بەجێهێشت، بە دەرکردنی بڕیاری سەرۆکایەتی کەوا پێویست دەکات ناوی بگۆڕدرێت لە دیاربەکیرەوە بۆ ئامەد و ئەلعەزیز بۆ ئیلازیغ Elazig بەپێی تیۆریی ڕۆژ لە زماندا کە ڕەگ و ڕیشەی تورکیی بۆ هەموو شتێک و هەر وشەیەکی بنەچە بێگانە دەدۆزییەوە. لە گەڕانەوەیدا، ئەتاتورک ڕایگەیاند کەوا دڵخۆش بووە بە بینینی دانیشتووانی هەر یانزە ویلایەتەکەی کە سەردانی کردوون و بە خواست و ئارەزووی خۆیان پارە دەدەنە گەنجینەی دەوڵەت بێ هیچ دوودڵییەک و بە گیانێکی قوربانیدان و خۆبەختکردنەوە و ئەوەش لە پێداویستیی ڕۆژانەی خۆیان زیادبووە و لەپێناوی کۆمارێکی تورکیی دەوڵەمەند و بەهێز و مەزندا92.
عاسم ئووسی نوێنەر و ڕۆژنامەنووس لە پارتی گەلدا، لە یاداشتەکانیدا تێبینیی ئەوەی کردووە کەوا ئەتاتورک لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵات فەرمانیداوە بە درووستکردنی ڕێگەوبانی سەربازی لە دەرسیم (کە دواتر ناوی تونجەلی لێنرا) ، بەڵام تەرخانکردنی چوار ملیۆن لیرەی بۆ درووستکردنی قوتابخانە و ملیۆنێک لیرەش بۆ چاککردنەوەی ئەو زەرەر و زیانانەی کە جەردە و ڕێگرەکان بەرپایان کردبوو، بە پێی ئەو بنەمایەی کە وا باشترە دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان لە پێدەشتە بەپیتەکانی ناوچە و هەرێمەکانی نیشتەجێ بکرێنەوە93.
بەکوورتی بڵێین، کەوا لە ساڵانی جەنگی سەربەخۆییدا، مستەفا کەمال بەدیاریکراوی دانیناوە بە خەسڵەتی فرەڕەگەزی دانیشتووانە موسڵمانەکانی تورکیادا، بەڵام لە هەمان کاتیشدا سووربووە لەسەر یەکگرتوویی برایانەیان. هەروەها بەڵێنی داوە کە حکوومەتە ناوخۆییەکان تایبەتمەندیی ئیتنیکی و نەژادی لەخۆدەگرێت، بەڵام لە پاش ساڵی 1923، هەموو ئایدیا و بۆچوونێک لەبارەی حوکمی خۆکردنی تاکتاکی ڕەگەز و نەژادی کۆمەڵگە ئیسلامییەکان لە ئەجێندای سیاسیی تورکی دەرکرا. لێرە بەدواوە مستەفا کەمال وزە و توانای خۆی بۆ پتەوکردنی هێز و شۆڕشە کولتوورییەکەی تەرخان کرد و کاتی کەم بوو بۆ کوردەکان. ئاخۆ بیروبۆچوونی گۆڕابوو، وەک جۆن سیمپسۆن لە ئێستگەی ڕادیۆی بەریتانی BBC بۆیدەچێت، ئاخۆ کەوتبووە بانگەشە و برەوپێدانی ئەو ئەفسانەیەی دەڵێت کەوا تورک تاقە گڕووپی ئیتنیکین لە تورکیادا؟ بێگومان ئەوەی کرد و بەو مانایەی کەوا هەموو کاسێک کە باسی دێت لە مێژوودا ڕەگ و بنەچەی تورکە و کوردەکانیش لەمە بەدەر نین.
ئەو ئایدیۆلۆجیایەی سیاسەتی حکوومەتەکانی کۆماری تورکیای پێکهێنابوو لەبەرانبەر هاونیشتمانییە کوردەکانیدا بۆ پێش ئەتاتورک دەگەڕێتەوە. بەشداریی سەرەکیی ئەو لە ئیدارەدانی سەرکەوتووی کێشەی کورددا لە ماوەی جەنگی سەربەخۆییدا بوو، بەڵام پاش ئەوە، پێداویستییەکانی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی مۆدێرن بوون بە کاری لەپێشینەی. ئەوە ڕاستە کەوا شۆڕشی کولتووریی ئەتاتورک تەگەرەیەکی تر بوو لە بەردەم کولتوورە ئیتنیکییە جیاوازەکاندا چجای جێبەجێکردنی ئۆتۆنۆمیی ناوخۆیی، بەڵام لە کۆمەڵگەی تورکیدا داواکارییەکی ڕوون و ئاشکرا نەبوو بۆ هیچکام لەمانە. لەم بارودۆخەدا، ئەتاتورک دەیتوانی ئیدارەدانی کوردەکان بسپێرێتە حکوومەتەکەی.
ئەمڕۆ تێزە مێژووییەکەی تورکیا هاوشان و هاوکات لەگەڵ تیۆریی ڕۆژدا لەبارەی زمانەوە تووڕدراوە و ڕەگ و ڕیشەی ئیتنیکی و نەژادیی جۆراوجۆری خەڵکی تورکیا بەئاشکرا مشتومڕی لەسەر دەکرێت و ئەمڕۆ وشەی مۆزاییک mosaic بووە بە کلیشەیەک لە باسوخواسی وێنەی ئیتنیکی و نەژادیی وڵاتدا. ئێمە ئێستا گەڕاوینەتەوە بۆ ئەو زمانەی کە مستەفا کەمال (ئەتاتورک) بەکاریدەهێنا و ئەو بیر و ئایدیانەی لە ماوەی جەنگی سەربەخۆییدا دەیخستنە بەر باس. ئالێرەوەیە گرنگی و بایەخی تۆمارکردن و شیکردنەوە دێت بۆ ئەوەی کە باوکی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا وتوویەتی لەو سەردەمە یەکلاکەرەوەی مێژووی تورکیادا.
پەراوێز
1 - منداڵانی ئەتاتورک: تورکيا و کورد، (لەندن، 1996) ، ل 11. پێداچوونەوەی پەڕتووکەکە: گۆڤاری توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرگی 30، ژمارە (کانوونی دووەمی 1997) ، ل 155- 156.
2 - ڕۆژنامەی میللییەت، 30 حوزێران 1998، ل 8.
3 - جونێدئۆغلوو سوورونوو، کێشەی باشووری ڕۆژهەڵات، لە ڕۆژنامەی میللییەت، 10-08- 1998، ل 19.
4 - وردەکاری لە جەلال ئیريکان، کوموتان ئەتاتورک، [ئەتاتورک وەک فەرماندە]، (ئەنقەرە، 1972) ، ل 181 - 217.
5 - هەڵبژاردە لە ئوڵوغ ئێغدەمیر ژیانی ئەتاتورک، Turk Tarih Kurumu (ئەنقەرە، 1980) ، ل 79 - 87.
6 - عیززەدین چاڵشلەر، دوو ساڵ و نیو لەگەڵ ئەتاتورک، (ئەستەمبووڵ، 1993) .
7 - چاڵشلەر، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل 102.
8 - چاڵشلەر، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل 134.
9 - چاڵشلەر، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل 130.
10 - ATASE [بەشی مێژووی سەربازی بۆ ئەرکانی گشتیی تورکیا] ، بایۆگرافیای فەرماندەی تیپەکان و گەورە فەرماندەکانی جەنگی سەربەخۆیی تورکیا، چاپی دووەم. (ئەنقەرە، 1989) ، ل 111 - 115.
11 - فەخرەدین ئاڵتای، دە ساڵ لە جەنگ (1912 - 1922) و دواتر، (ئەستەمبووڵ، 1970) ، ل 29 و دواتر.
12 - ئاڵتای، هەمان سەرچاوە پێشوو، ل 53.
13 - ئاڵتای، هەمان سەرچاوە پێشوو، ل 57.
14 - ئاڵتای، هەمان سەرچاوە پێشوو، ل 70.
15 - سەليم دێرینگل، بوارە باش پاڕێزراوەکان، (لەندن ، 1998) ، ل 101 - 104.
16 - ئانا بريتانيکا، چاپی یەکەم. (ئەستەمبووڵ، 1986 – 1987) ، بەرگی11، ل 71.
17 - لە مەسامی ئارای وەرگیراوە، ناسیۆنالیزمی تورکی لە سەردەمی تورکە لاوەکاندا، (لەيدن، 1992) ، ل 30.
18 - ئافێتنان، یادەوەری و بەڵگەنامە لەبارەی ئەتاتورکەوە، (ئەستەمبووڵ، 1984) ، ل 43 - 51.
19 - دەقی نامەکە لە ساڵح بوزوک بۆ هەمیشە لایەنگری ئەتاتورکم، (ئەستەمبووڵ، 1985) ، ل 182 - 183.
20 - دێڤيد ماکدواڵ، مێژووی نوێی کوردەکان، (لەندەن ، 1996) ، ل 121.
21 - هەمان سەرچاوە، ل 123 ؛ ئینسکلۆپیدیای ئیسلام، چاپی دووەم. (لەيدن، 1958) ، بەرگی1، ل 871 ;ئانا بريتانيکا، بەرگی ، ل 85 .
22 - دێڤيد ماکدواڵ، مێژووی نوێی کوردەکان، ل 122.
23 - دێڤيد ماکدواڵ، مێژووی نوێی کوردەکان، ل 121 - 123.
24 - ATASE ، هەڵبژاردە لە ئەرشیفی تایبەتیی ئەتاتورک، بەرگی 5، چاپی دەستەی ئەرکانی گشتی، (ئەنقەرە، 1996) . یەکەم ڕاپۆرتی ئەحمەد جەودەت، ل 1 - 8 .
25 - مەحموود گوڵئۆغڵوو، کۆنگرەی سیواس، (ئەنقەرە، 1969) ، ل 120.
26 - لیستی تەواوی نوێنەران لە مەحموود گۆڵئۆغلوو، کۆنگرەی ئەرزڕوم، (ئەنقەرە، 1968) ، ل 78 - 80 .
27 - دەقەکەی لە گوڵئۆغلوو، کۆنگرەی ئەرزڕوم ، ل 2 - 2.
28 - کەمال ئەتاتورک، وتاردان: بەڵگەنامە، کولتووری ئەتاتورک، ئەنقەرە 1991، بەڵگەنامەی ژمارە 41، ل 63.
29 - مەزهەر موفیت کانسو، لەپاڵ ئەتاتورکدا، لە کۆنگرەی ئەرزڕومەوە تا کۆچی دوایی، (ئەنقەرە، 1988) ، بەرگی 2 ، ل585 .
30 - ئێريکان، کوموتان ئەتاتورک، ل 58 .
31 - شەوکەت سوورەیا ئایدەمیر، تاقە پیاو، (ئەستەمبووڵ، 1984) ، بەرگی 2، ل 89؛ مەزهەر موفید کانسو، ل 198 - 203.
32 - یاداشتی ڕۆژانەی مێجەر نۆئێڵ، (بەسرە، 1919) ، ل 19. تۆمەتەکە لە برووسکەی ئەحمەد جەودەت باس کراوە، لە 12 سێپتەمبەر بۆ سەرۆک وەزیران، کۆپیی تیپی سێ لە سیواس - (ATASE ، ل 78) .
33 - یاداشتی ڕۆژانەی مێجەر نۆئێڵ، ل 10.
34 - یاداشتی ڕۆژانەی مێجەر نۆئێڵ، ل 21.
35 - گوڵئۆغڵوو، کۆنگرەی سیواس، (ئەنقەرە، 1969) ، ل 74، 124.
36 - گوڵئۆغڵوو، کۆنگرەی سیواس، (ئەنقەرە، 1969) ، ل 110.
37 - گوڵئۆغڵوو، کۆنگرەی سیواس، (ئەنقەرە، 1969) ، ل 232 - 234.
38 - ATASE، ل 79.
39 - یاداشتی ڕۆژانەی مێجەر نۆئێڵ، ل 24.
40 - برووسکەی ڕەجەب زوهدی بۆ فیڕقەی سێ لە سيواس، ATASE ، ل 91 - 97.
41 - سینا ئاکشین حکوومەتی ئەستەمبووڵ و خەباتی میللی، (ئەستەمبووڵ، 1992) ، بەرگی1، ل 589 .
42 - ئیلهان تەکەلی و سەليم ئیلکين، نامە و نووسراوی نێوان تەڵعەت پاشا و مستەفا کەمال لە سەردەمی خەباتی ڕزگاریدا، گۆڤاری بێلەتەن (ئەنقەرە، 1980) ، بەرگیXLIV ، ژمارە 174، ل 311.
43. Ataturk'un Soylev ve Demecleri (ASD) وتاردان و ڕاگەیاندنەکانی ئەتاتورک ,
Ataturk Kultur , Dil ve Tarih Yiiksek Kurumu , Ataturk Arastirma Merkezi (Ankara, 1989) , Vol.1, p. 30.
44. Ataturk'un Soylev ve Demecleri (ASD) .
- وتاردان و ڕاگەیاندنەکانی ئەتاتورک، بەرگی 1 ، ل 74 - 75.
45 - ASD ، بەرگی 1، ل 236.
46 - ​​ASD ، المجلد 2 ، ل 37 ، 39.
47 - دەقی تەواوی تێکستەکە لە ڕۆنا ئەيبای، تێکستی بەراوردکاریی دەستووری 1961 (چاپخانەی فاکوڵتی، ئەستەمبووڵ، 1963) ، ل 199.
48 - ATASE ، ل 69.
49 - TBMM Gizli Celse Zabitlan کۆنووسەکانی کۆبوونەوە نهێنییەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵا (ئەنقەرە، 1985) ، بەرگی سیانزەهەم ، ل511.
50 - ATASE ، ل 69.
51 - TBMM Gizli Celse Zabitlan، بەرگی 2، ل270.
52 - TBMM Gizli Celse Zabitlan، بەرگی 2، ل 630 .
53 - کازم قەرەبەکر، جەنگی سەربەخۆییمان، (ئەستەمبووڵ، 1969) ، ل 978 - 979.
54 - ڕۆبەرت ئۆڵسن، سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کوردی و یاخیبوونی شێخ سەعید، 1880- 1925، (ئۆستن، تەکساس، 1989) ، ل 38 - 39.
55 - ماکدواڵ، ل 187 - 188.
56 - TBMM Gizli Celse Zabitlan، ل 80 - 248. لەم سیاقەدا وشەی موستەقیل mustakil (سەربەخۆ) ئیشارەتە بۆ سنجاق یان لیوای سەربەخۆ (هەرێم یان لیوای جیاواز) لەبری سەربەخۆی تەواو لە دەوڵەت.
57 - TBMM Gizli Celse Zabitlan، بەرگی 2 ، ل 623.
58 - TBMM Gizli Celse Zabitlan، بەرگی 3، ل 559.
59 - دۆغو پیرنجەک، مستەفا کەمال: وتاردان لە ئاسکی شەهر و ئیزمیت (1923) ، (ئەستەمبووڵ، 1993) ، ل 104.
60 - ستێفان ئیڤانز، نزیکبوونەوەی لەسەرخۆ: بەريتانيا و تورکيا لە سەردەمی کەمال ئەتاتورکدا، 1919 - 1938، (وۆکینگتن، ئینگلاند، 1982) ، ل 85 - 86.
61 - دۆغو پیرنجەک، مستەفا کەمال: وتاردان لە ئاسکی شەهر و ئیزمیت (1923) (ئەستەمبووڵ، 1993) ، ل 94 - 96.
62 - سەعدی بوراک، وتاردانەکانی ئەتاتورک، ڕاگەیاندنەکانی، نامە و نووسراو و چاوپێکەوتنەکانی کە لە بڵاوکراوە ڕەسمییەکاندا تۆمار نەکراون، (ئەستەمبووڵ، 1997) ، ل 225.
63 - مەحموود گوڵئۆغڵوو، کۆماری تورکیا: 1923، ل 94.
64 - دۆغو پیرنجەک، مستەفا کەمال: وتاردان لە ئاسکی شەهر و ئیزمیت (1923) ، (ئەستەمبووڵ، 1993) ، ل 13.
65 - ASD, I ، ل 337 ، 338.
66 - سەبيحە سەرتەل، ڕۆمانی گیرفان [وەک نۆڤڵێتێک وایە]، (ئەستەمبووڵ، 1969) ، ل 68 - 78.
67 - سەبيحە سەرتەل بەمە دەڵێ مادە 4ی ڕەشنووسەکە. لەڕاستیدا ئەمە مادەی 4ی دەستووری 1921بوو (بڕوانە ئایبەی، هەمان سەرچاوە، ل 99) .
68 - ئایبەی، هەمان سەرچاوە، ل99.
69 - مەحموود گوڵئۆغڵوو، کۆماری تورکیا: 1923 ، ل 202.
70 - پێدەچێت مەبەستی فەوزی پرینجیی نوێنەری ئامەد بێت. (گوڵئۆغڵوو، کۆماری تورکیا: 1923، ل 320) .
71 - سەبيحە سەرتەل، ل 76.
72 - گوڵئۆغڵوو، کۆماری تورکیا: 1923، ل 244.
73 - گوڵئۆغڵوو، قۆناخی سێیەمی دەستووری، پابەندیی خێڵەکیی سێ نوێنەر لە دەرسیم (ل 328) ، یەکێک لە
ئەرزنجان (ل 329) و یەکێک لە وان باس دەکات (ل 343) .
74 - سونا کيلی، مشتومڕی ئەنجوومەن لەبارەی دەستوورەکانی هەردوو ساڵی 1924 و 1961، ناوەندی توێژینەوەی ڕۆبەرت کۆڵێج، (ئەستەمبووڵ، 1971) ، ل 60.
75 - فەريدون کاندەمير، چیرۆکی ناوەوەی هەوڵی تیرۆر کردنەکەی ئیزمیر، چاپخانەی Ekicigil، (ئەستەمبووڵ، 1955) ، بەرگی 1 ، ل 107.
76 - گوڵئۆغڵوو، چاکسازییەکان و کاردانەوە لەئاستیداندا، (ئەنقەرە، 1972) ، ل38.
77 - ئايبای، ل 200.
78 - گوڵئۆغڵوو، چاکسازییەکان و کاردانەوە لەئاستیداندا، (ئەنقەرە، 1972) ، ل 49.
79 - گوڵئۆغڵوو ، چاکسازییەکان و کاردانەوە لەئاستیداندا، (ئەنقەرە، 1972) ، ل 37 - 38.
80 - مەتە تونجای، دامەزراندنی سیستەمی تاک حیزبی لە کۆماری تورکیادا، (ئەستەمبووڵ، 1981) ، ل 108.
81 - ئیسماعیل گۆڵداش، مشتومڕ لەسەر پاڕاستنی یاسا و نیزام، (ئەستەمبووڵ، 1997) ، ل 470، 491.
82 - ASD، IV، ل 562 - 563.
83 - کازم قەرەبەکر، جەنگی سەربەخۆییمان، (ئەستەمبووڵ، 1969) ، ل 1034.
84 - ڕەئوف ئۆربای (نووسینی: عیسمەت بوزداغ) ، ئاشی دۆزەخ: یاداشتە سیاسییەکانم، (ئەستەمبووڵ، 1993) ، بەرگی 2، ل190.
85 - سامی ئوێزەرديم، کرۆنۆلۆجیای چاکسازییەکانی ئەتاتورک، (ئەنقەرە، 1996) ، ل93.
86 - نووران تەزجان، زانستی مەدەنییەت (رێنماییەکە) لەلایەن ئەتاتورکەوە نووسراوە، (ئەستەمبووڵ، 1994) ، ل 23.
87 - کوورتەیەک لەبارەی مێژووی تورکەوە، ساڵی 1996 چاپکراوەتەوە لەگەڵ پێشەکییەکی دۆغۆ پەرینچکدا (ئەستەمبووڵ) ، ل 189.
88 - یاسای ژمارە 2510، کە لە ڕۆژی 21-06- 1934 لە ڕۆژنامەی ڕەسمیدا (رەسمی گازێتی) بڵاوکراوەتەوە.
89 - ASD ، بەرگی 2، ل 328.
90 - ئیحسان سەبری چاغڵەیانگڵ، یادەوەرییەکانم، (ئەستەمبووڵ، 1990) ، ل 46 - 55.
91 - ئوێزەل شاهینگیرەی، دەفتەری تۆماری ئەتاتورک، (ئەنقەرە 1955) ، ل 672 - 674.
92 - ASD، بەرگی چوارەم، لاپەڕە 678 - 679.
93 - عاسم ئووس، یاداشت، 1930- 1950'، (ئەستەمبووڵ، 1966) ، ل 34. عیسمەت ئینۆنو ismet inonu لە یاداشتەکانیدا دەڵێ، بەپێچەوانەی ئەوەوە، ئەو زۆر چاوی خستبووە سەر خوێندن لە دەرسیمدا و لە ساڵی 1950دا، کە ئۆفیسی سەرۆکایەتیی بەجێهێشتووە، دەرسیم لە هەر هەرێمیکی تری تورکیا قوتابخانەی سەرەتایی زیاتر تێدابووە. لە کۆتاییدا، وەک ئینۆنو دەڵێت: هێڵی ئاسن (شەمەندەفەر) کێشەی دەرسیمی چارەسەر کردووە. دواتریش ڕێگاوبانی تێدا درووستکراوە بۆ ئەوەی ناوچەکە بە بەشەکانی تری وڵاتەوە ببەستێت، عیسمەت ئینۆنو، یاداشت ‌Hatirlar، (ئەنقەرە، 1987) ، بەرگی دووەم، لاپەڕە 69.
سەرچاوە:
گۆڤاری توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژمارە 4: 35، 1999، ل 1 - 25.
Atatürk and the Kurds
Andrew Mango
Seventy - Five Years of the Turkish Republic
Middle Eastern Studies, (1999) 35: 4, 1 - 25,
ئەندرو مانگۆ Andrew Mango ، 1926 - 2014
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و پەڕتووک دانەرێکی بەریتانییە و لە تورکیا لەدایکبووە و یەک لە سێ کوڕی دواتر ناوداری خێزانێکی ئەنگلۆ - ڕووسیی دەوڵەمەند بووە. خوێندنی لە زانکۆی لەندەن تەواوکردووە و منداڵی و بەشێک لە گەنجی لە ئەستەمبووڵ بەسەربردووە. ساڵی 1947 بەیەکجاری شوێنی نیشتەجێبوونی گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا و تا مردن لە لەندەن ژیاوە. چەند بڕوانامەیەکی لە زانکۆی لەندەن بەدەستهێناوە و یەک لەوانە دکتۆرایەکە لە ئەدەبی فارسیدا. کاتێ کە خوێندکار بووە لە ڕادیۆی BBC کاریکردووە و دواتر هەموو کار و فەرمانەکانی لە دەزگای خزمەتگوزاریی دەرەوەدا بووە. ساڵی 1986 خانەنشین بووە و ساڵی 2014 لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. لەبەرئەوەی پاشخانی خوێندنی لە عەرەبی و فارسیدا بووە بۆی ڕەخساوە بڕوانامەی ماستەر لە زمانی تورکیی عوسمانیدا بێنێت و دکتۆرایەکی تری لە زانکۆی سواس SOAS لە لەندەن بەدەستهێناوە لەسەر ئەسکەندەری مەزن. ماوەی پێنج ساڵ لەسەر ژیاننامەی ئەتاتورک کاریکردووە. ئەمەی خوارەوە بەشیک لە پەڕتووکەکانێتی:
لە سوڵتانەوە بۆ ئەتاتورکی تورکیا (2009) .
تورکیا و جەنگی تێرۆریزم (2005) .
تورکەکان لەمڕۆدا (2004) .
ئەتاتورک: بایۆگرافیی دامەزرێنەری تورکیای نوێ (1999) .
تورکیا: تەحەدای ڕۆڵێکی نوێ (1994) .
دۆزینەوەی تورکیا (1971) .[1]
ئەم بابەتە 599 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | awene.com 24-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 28-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 04-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 599 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,461
وێنە 105,701
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,404
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!