پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 519,095
Wêne 106,601
Pertk PDF 19,279
Faylî peywendîdar 97,185
Video 1,392
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
چۆنیەتی دۆزینەوەی بەهرە
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆنیەتی دۆزینەوەی بەهرە

چۆنیەتی دۆزینەوەی بەهرە
ناونیشانی بابەت: چۆنیەتی دۆزینەوەی بەهرە
ئامادەکردن: #ڤینوار زاهیر#

چۆنیەتی دۆزینەوەی بەهرە (بە ئینگلیزی: How do you discover your talent، بە عەرەبی: کیف تکتشف موهبتک) ، بەهرە ئەو جۆرە لێهاتووییەیە زۆرجار بەبێ ڕاهێنانکردن لەسەری و لە لەدایکبوونەوە لەگەڵ کەسەکەدایە. کاتی ئەوەیە هەوڵی دۆزینەوەی بەهرە و تواناکانت بدەیت. بەهرە دەکرێت هونەری، دەروونی یان جەستەیی، کەسایەتیی یان کۆمەڵایەتی بێت. دەشێت ئەو بەهرەیەی هەتە، بەسوود نەبێت و هەروەها لە هەموو کەسێدا نەبێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئەوە شتێکی باش نییە. زۆر کەس گرفتیان لەگەڵ دۆزینەوەی بەهرەکانیاندا هەیە، واتە نازانن لە چی شتێکدا لێهاتوون. بە جێبەجێکردنی چەند تەکنیکێک دەتوانیت توانا و لێهاتووییەکانی خۆت بدۆزیتەوە و بەرەوپێشیان ببەیت.
$چەند ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی بەهرەکانت$
چاوەڕێ مەکە بەهرەکانت هەڕەمەکییانە دەرکەون.
چاوەڕێ مەکە بەهرەکانت خۆیان دەربکەون بەبێ ئەوەی تۆ هەوڵی دۆزینەوەیان بدەیت، بۆ نموونە تۆ نازانیت کەسێکی بەهرەمەندیت لە ژەنینی گیتاردا ئەگەر هەوڵی ژەنینی نەدەیت. بەهرەیەک بدۆزەرەوە لات سەرنجڕاکێش بێت و هەوڵی دۆزینەوەی هەموو شتەکان بدە لەسەری، بیربکەرەوە شتەکە چییە و تۆ دەتوانیت چی بکەیت. ئەگەر هەرگیز هەوڵ نەدەیت، ئەوا هەرگیز ناتوانیت بیاندۆزیتەوە و ناتوانیت لێهاتووییەکانت دەربخەیت. دەتوانیت توانا سرووشتییەکانت و لێهاتووییەکانت بدۆزیتەوە کاتێک بوێرییەکانت تاقیدەکەیتەوە و هەوڵی تاقیکردنەوە و ئەنجامدانی شارەزایی نوێ دەدەیت. ڕووبەڕووی بەربەستەکان ببەوە و ئەرکە سەختەکان تاقیبکەوە تاکوو بەهرەکانی خۆتت بۆ دەربکەوێت.
هەوڵبدە هەموو هەفتەیەک شتێکی نوێ تاقیبکەیتەوە. لەوانەیە ئەو شتە نەدۆزیتەوە کە زۆر تیایدا شارەزایت، بەڵام دەکرێت ئەمە ڕێگەیەک بێت بۆ دۆزینەوەی ئەو شتانەی وات لێ دەکەن هەست بە ئاسوودەیی بکەیت، لەوانەیە سەرنجت ڕاکێشێت و بتەوێت شتی زیاتر لەبارەیەوە بزانیت. لە ئەنجامدا ئەو چالاکییەی هەرگیز ئەنجامت نەداوە تاقیدەکەیتەوە.
بڕۆرە دەرەوە و هەست بە شتەکانی ناو سرووشت بکە، چالاکییە وەرزشییە جیاوازەکان تاقیبکەوە، خولیاکانی وەک ماسیگرتن، شاخەوانی و پیادەڕەوی ئەنجام بدە تاکوو بزانیت ئارەزووت لە جێبەجێکردنیان هەیە یاخود نا.
$شتە ئاسانەکان تاقیبکەوە$
ئەو شتانەی ئارەزووی کردنیان دەکەیت ئەنجامیان بدە، هەروەها ئەوانەی بەبێ بیرکردنەوە و هەڕەمەکییانە دەیکەیت. بەدوای خولیا و ئارەزووەکانتدا بگەڕێ، سەرنجت بخەرە سەر ئەو بەهرانەی ئاسان دێت بە دەستەوە.
بۆ نموونە ئەگەر لە قوتابخانە دەخوێنیت، بزانە کام بابەتەت زۆر لات ئاسانە، ئارەزووی کردنی دەکەیت و کاتی بۆ تەرخان دەکەیت و چێژی لێ دەبینیت، یان چی بابەتێک لات پەسەند نییە و ئارەزووی کردنی ناکەیت.
سەرنجت بخەرە سەر ئەو لێهاتووییانەی کەسانی تر لە تۆدا هەستیان پێ کردووە. هەندێک جار کەسانی دەوروبەر باشتر لە خودی خۆت دەتناسن و دەزانن لە چی شتێکدا لێهاتوویت. دەتوانیت پرسیار لە خێزان و هاوڕێ و مامۆستاکانت بکەیت، تاکوو بزانیت ئەوان سەرنجی چی لێهاتووییەکی تۆیان داوە.
$شتە سەختەکان تاقی بکەوە$
ئەو شتانەی لە ئەنجامدانیان دەترسیت بیانکە، بۆ نموونە لەوانەیە لە چوونە سەر سەکۆ یان لە قسەکردن لە شوێنێکی گشتیدا بترسیت. ڕووبەڕووی ئەرکە سەختەکان ببەوە و ئەو شتانە بدۆزەوە کە پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی تیایدا باش بیت. (جەیمس ئێرل جۆنز) یەکێکە لە باشترین نواندنکارەکان لە مێژووی ئەمریکادا، هەمیشە کێشەی لەگەڵ ئەوەدا هەبووە لەناو خەڵکی و شوێنە گشتییەکاندا قسە بکات، بەڵام بەسەر ترسەکەیدا زاڵبووە و ڕووبەڕووی بووەتەوە. بە خۆشحاڵیەوە سەرکەوتوو بووەو و لەناو خەڵکدا بە بەهرەمەندترین نواندنکاری دەنگ لە تەواوی جیهاندا ناسراوە.
$دوای ئارەزووەکانت بکەوە$
ئەو شتانەی بە بەردوامی لەسەر زمانتن و باسیان دەکەیت، تەنانەت لەوانەیە ئەوەندە باسیان بکەیت بە شێوەیەک دەوروبەرەکەت بێزارکردبێت، ئەو شتانەی هەموو کاتێک ئارەزووت بووە بیانکەیت ئەنجامیان بدە. دەتوانیت لە ڕێگەی ئارەزووەکانتەوە ئەو لێهاتوویی و بەهرانەی لە تۆدا هەیە بیاندۆزیتەوە. لەوانەیە ئارەزوویەکت هەبێت و وا هەست بکەیت هیچ پەیوەندی بە بەهرە و لێهاتووییەوە نییە بۆ نموونە سەیرکردنی تەلەڤزیۆن یان فیلم. هەندێک کات بە خۆت بدە و پەلە مەکە، لەوانەیە بەهرەی باسکردن و شیکردنەوەی چیرۆک و فیلمت هەبێت. دوای ئەوەی لە ڕێگەی ئارەزووەکانتەوە توانیت ئەو بەهرە شاراوەییەی خۆت بەدەربخەیت، هەوڵبدە بەرەوپێشی ببەیت و گرنگی پێ بدەیت. هەوڵبدە و بزانە چۆن دەکرێت لە بوارەکەدا لێهاتووتر بیت و باشتر بیت.
$گرنگی بە سەرکەوتنەکانت بدە$
ئەگەر وا هەست دەکەیت کەسێکی بێ بەهرەیت و لە هیچ شتێکدا شارەزاییت نییە، لەوانەیە لەبەرئەوە بێت لەبیرت کردبێت و بیرت نەکردبێتەوە چیت بەدەستهێناوە، واتە بیرت لە دەستکەوت و لێهاتوویەکانی خۆت نەکردبێتەوە. هەوڵبدە گرنگی بە سەرکەوتنەکانت بدەیت، بە بچووک و گەورەکانیشەوە. بە قووڵی بیربکەوە و بزانە چۆن دەتوانیت سەرکەوتنەکانت بە بەهرە و تواناکانتەوە ببەستیتەوە.
$بزانە بە زۆری پارەکانت لە چیدا خەرج دەکەیت$
یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ دۆزینەوەی بەهرەکانت، ئەوەیە بزانیت زیاتر پارەکانت لە چیدا خەرج دەکەیت و چی دەکڕیت. بۆ نموونە ئەگەر کەسێکیت زۆربەی پارەکانت لە چوون بۆ هۆڵی لەشجوانی و کڕینی پێداویستییەکانی خەرج دەکەیت، ئەوا لەوانەیە ئارەزووی یاریکردنت هەبێت و لەو بابەتانەدا شارەزا و لێهاتوو بیت.
$بزانە بە منداڵی ئارەزووەکانت چی بووە$
پرسیار لە دایک و باوک و خوشک و براکانت بکە، بزانە بە منداڵی ئارەزووی چی شتێکت هەبووە. لەوانەیە تۆ نەتوانیت ئەمە بزانیت و شتەکانت بەجوانی لەبیر نەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوان لە بیریانە و ئەمانە ئەو کەسانەن لە هەموو کەسێکی تر باشتر تۆ دەناسن. لەوانەیە شتێک هەبێت لە منداڵیدا زۆر ئارەزووی ئەنجامدانیت کردبێت و داوات لە خێزانەکەت کردبێت ڕێگەت پێ بدەن ئەنجامی بدەیت، بەڵام ئێستا لەبیرت نەمابێت. ڕەفتارەکانی ڕابردووت، ئەو شتانەی ئارەزووت کردوون و حەزت پێ نەکردوون لەگەڵ گەورەبووندا کاریگەریان لەسەر کەسایەتی تۆ دەبێت. هەوڵبدە لە ڕێگەی دۆزینەوەی ئارەزووەکانی منداڵیت، بەهرە و لێهاتوویی ئێستات دەربخەیت.
$بزانە بەهرەی کەسانەی تر چییە$
فشار لەسەر خۆت درووست مەکە و زۆر لە خۆت مەکە، پشوویەک وەربگرە و بزانە بەهرە و لێهاتوویی کەسانی تر چییە. هەندێکجار بەهرەی کەسانی تر دەبنە هاندان بۆت و هانت دەدەن، زۆرجار ئەوەی کاریگەریت لەسەر درووست دەکات دەبێتە بەهرەیەک بۆت. هەروەها سەیرکردنی کەسانی تر وات لێدەکات و بیرت دەهێنێتەوە کە تۆش لەو شتەدا لێهاتوویت. بەدوای ئەو شتانەدا بگەڕێ بە ڕۆحی خۆت دەبەستنەوە و وات لێ دەکەن هەست بە دڵخۆشی بکەیت. هەندێک کات سەیرکردنی کەسانی تر لەوانەیە وات لێ بکات هەست بە ئیرەیی بکەیت، بەڵام هەوڵبدە کەڵک لەمە وەربگریت و تەنانەت داوا لە کەسەکە بکەیت یارمەتیت بدات، بۆ ئەوەی هەستی نەرێنی بە سەرتدا زاڵ نەبێت.
$هەوڵبدە بنووسیت$
هەندێکجار چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر تاقی دەکەیتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نابیت. لەگەڵ ئەوەشدا ناتەوێت هەستەکانت لەگەڵ کەسانی دەوروبەردا باس بکەیت. لەم کاتانەدا باشترین کار ئەوەیە، پێنووس و کاغەز بێنیت و ئەوەی لە مێشکتداتە بینووسیت. هەموو ڕۆژێک شتێک بنووسە ئەگەرچی کەمیش بێت، ئەمە بکە بە خوویەکی ڕۆژانە. بەم شێوەیە وا دەکەیت هەستەکانت ئازاد بن و ئەمەش ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ دۆزینەوەی بەهرەکانت. دوای چەند هەفتەیەک یان مانگێک هەوڵبدە ئەوانەی نووسیووتە بیانخوێنیتەوە، ئەگەری هەیە لە نووسینەکانتدا سەرنجی شتێک بدەیت و و وات لێ بکات بەئاسانی بەهرەکەت بدۆزیتەوە. ئەم نووسینانە وەڵامی لێهاتووییە شاراوەکانی تۆیان تێدایە، پشانت دەدات لە ژیانتدا چیت دەوێت و دەتەوێت چی بکەیت، هەروەها یارمەتیی دۆزینەوەی ئارەزووەکانت دەدات. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 93 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی زانیاری - 26-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 26-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 26-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 26-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 93 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
وێنە و پێناس
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
14-05-2013
هاوڕێ باخەوان
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 519,095
Wêne 106,601
Pertk PDF 19,279
Faylî peywendîdar 97,185
Video 1,392
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.093 çirke!