کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,437
 شؤمارە عەسگەل  105,701
 کتاووەل 19,160
فایل های مرتبط 96,444
Video 1,307
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
زمان ناسنامە و هەبوونى نەتەوەى کوردە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

غەفوور مەخمووری

غەفوور مەخمووری
#غەفوور مەخمووری#

زمانى کوردى کە ناسنامە و هەبوونى نەتەوەى کوردە، بەردەوام لەلایەن داگیرکەرانى کوردستان هەوڵى قەدەغەکردن و لەناوبردنى دراوە، زمان وەک تایبەتمەندییەکی نەتەوەیی، ئەویش کەوتۆتە بەر مەترسی شاڵاوی بەعەرەبکردن و بەتورککردن و بە فارسکردن، لێرەدا دەمەوێت باس لە دژایەتییەکانى زمانى کوردى لەلایەن دەسەڵاتە داگیرکەرەکانى کوردستان بکەم، هەر لەکۆنەوە شۆڤێنییەتی عەرەب و تورک و فارس ویستوویانە زمان و کلتوری کورد بسڕنەوەو زمان و کلتوری خۆیان بسەپێننە سەر کورد. بۆ نموونە ئەگەر باسى دەسەڵاتى عەرەبى بکەین دەبینین لەپاش جەنگی (القادسیە) ەوە لە 640ی زاینیدا، کە سەرەتای دەستبەسەرداگرتنی کوردستان بوو لەلایەن عەرەبەوەو، ئەو دەستبەسەرداگرتنە عەرەبییە بزووتنەوەیەکی بەعەرەبکردن بوو بۆ بچوککردنەوە و سڕینەوەی بەها نەتەوەییەکانی کورد و پشتگوێ‌ خستنی زمان و کلتوری کوردو، کارکردن بۆ بڵاوکردنەوە و سەپاندنی زمان و کلتوری عەرەبی، بەمەش ویستیان زمان و کلتوری کورد لەناو ببەن، بەڵام خۆشبەختانە زمان و کلتوری کورد لەسەر دەستی هۆزانڤان و ڕۆشنبیرانی کورد پارێزراو مایەوە. زمانی هەر نەتەوەیەک لەگەڵ لەدایکبوونی نەتەوەکە لەدایکدەبێت. بۆیە دەسەڵاتی عەرەبی بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی نەتەوەی کورد هەوڵی سڕینەوەو نەهێشتنی زمانی کوردی داوە، ئەم هەوڵدانەش لەسەدەکانی ڕابردووەوە تائێستا درێژەی هەیە.

لەگەڵ درووستکردنی دەوڵەتی ئێراقیشدا کار بۆ پشتگوێ‌ خستن و سڕینەوەی زمانی کوردی کراوە، دوای درووستکردنی ئێراق کەسێکی شۆڤێنی عەرەب کە ناوی (ساطع الحصري) بوو، کرا بە بەڕێوەبەری گشتی زانیاری (المعارف) و لەماوەی نێوان (17ی کانوونی دووەمی 1923 تا 31ی تەمووزی 1927) لەکارەکەیدا مایەوە، (ساطع الحصري) کەسێکی شۆڤێنی بوو، لای ئەو زمان یەکەم پێوەر بوو بۆ خۆ بەستنەوە بەوڵاتی عەرەبی و هەر کەسێ‌ بەعەرەبی قسە بکات ئەوە عەرەبە جا ئایین یا ڕەگەز یا مێژووی هەر چییەک بێت، هەوڵی دەدا زمانی کوردی پشتگوێ‌ بخات و بیانووی زۆری دەدۆزییەوە بۆ ئەوەی کورد بە زمانی خۆی نەخوێنێت و بە زمانی عەرەبی بخوێنێت ئەوەشی بۆ ئەوە بوو وردەوردە زمان و کلتوری کوردی بسڕێتەوە، بێگومان هەر زمانێک کە پێی نەخوێنرێت و پێی نەنووسرێت پێشناکەوێت و گەشە ناکات.

پاشتر ڕژێمی کۆماری ئێراق لە ساڵی 1960دا دەستیکرد بەراگواستنی مامۆستایانی کورد لە کەرکووک (فەرمانێکی وەزاری دەرکرد و ڕەوانەیکرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی زانیاری لیوای کەرکووک بۆ ئەوی هەرچی دەرچووانی دار المعلمین و معلمات هەیە لە کوردەکان لە سلێمانی دابنرێت نەک لە کەرکووک) ، ئەوەش هەوڵێک بووە بۆ نەهێشتنی خوێندنی کوردی لە کەرکووکدا، خوێندنی کوردی و بزاڤی کلتوری کورد بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتی عەرەبییەوە چ لە ئێراق و چ لە سووریادا دژایەتی کراوە، هەر چەندە لەبڕگەی (ب) ی ماددەی حەوتەمی دەستووری کاتی ئێراقدا هاتووە کە (زمانی کوردی زمانی ڕەسمی دەبێت شان بەشانی زمانی عەرەبی لەناوچەی کوردیدا) ، بەڵام زۆر کەم کار بەو دەقە کراوە، ڕژێمی ئێراق بەتایبەت بەعس بۆ ئەوە سوودی لەزمانی کوردی وەرگرتووە بیروبۆچوونە بۆگەنەکانی خۆی لەرێی زمانی کوردییەوە بگەیەنێتە کورد، ئەگەرنا بەردەوام دژایەتی زمان و کلتوری کوردی کردووە و بڕیاری تایبەتی لەم بارەیەوە داوە، بڕیاری 632 لە 7/10/1989ی بەناو (ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئێراق) زۆر ڕاشکاوانە دژایەتی زمانی کوردی دەکات و بەشتێکی بێ‌ بایەخی دادەنێ‌، لەبڕگەی یەکەمی ئەو بڕیارەدا هاتووە کە قوتایی بەدەرنەچوو (راسب) دانانرێ‌ ئەگەر هاتوو لەوانەی زمانی کوردیدا دەرنەچوو، ئەو بڕیارەش هەموو ئەو قوتابخانانە دەگرێتەوە کە زمانی کوردییان تێدا دەخوێنرێت، لەبڕگەی دووەمیشدا بڕیارەکە کراوە بەبڕیارێکی یەکلاییکەرەوەو تێیدا هاتووە (کار بەهیچ دەقێکی تری پێچەوانەی ئەو دەقە ناکرێت) . ئەگەر لەئێراقدا خوێندنیش بە زمانی کوردی بووبێ‌ ئەوا بەشتێکی کەم بایەخ سەیر کراوە و، پرۆگرامی خوێندن هەمان پرۆگرامە عەرەبییەکە بووەو وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، پرۆگرامەکەش بەهیچ شێوەیەک گوزارشتی لەکۆمەڵی کوردەواری نەکردووە، بۆ نموونە لەبابەتی مێژوودا مێژووی نیشتمانی عەرەب و، لە بابەتی جوگرافیادا جوگرافیای نیشتمانی عەرەب و لەبابەتەکانی تریشدا هەر هەمووی هی عەرەب دەخوێنرێت، ئەوەش بۆ ئەوە بووە کە خوێندەڤانی کورد هەمیشە ئێراق بەوڵاتی خۆی بزانێ ‌ و لەرێی ئێراقیشەوە (نیشتمانی عەرەبی) بەنیشتمانی خۆی بزانێ ‌ و مێژوو و جوگرافیا و شارستانییەتی ئەوانیش بەهی خۆی بزانێت و، هەست نەکات کە کوردستان نیشتمانی ئەوەو بەشێکی بەزۆر بەئێراقەوە لکێنراوەو داگیرکراوە.

ڕژێمی بەعس بە بەردەوامی هەوڵی سڕینەوەی زمان و کلتوری کوردی داوەو، قوتابخانە کوردییەکانی داخستووەو، لە ساڵی خوێندنی (2000-2001) ەوە لەسەرتاسەری ئێراقدا لەهیچ قوتابخانەیەکدا خوێندنی بە زمانی کوردی نەهێشتووە و هەمووی کردووە بەعەرەبی، لە (کەرکووک، مەخموور، شنگاڵ، زەممار، قەراج، خانەقین، . . .و شوێنانی دیکەیش) و خوێندنی عەرەبی سەپاندۆتە سەر کورد.

لەو ڕێیەوە ڕژێمی ئێراق ویستوویەتى زمان و کلتوری خۆی بسەپێنێتە سەر کورد و زمان و کلتوری کوردیش کەم بایەخ بکات، ئەگەر سەیر بکەین دەبینین ئێستاش کاریگەرییەکی زۆری کلتورو زمان و هزرو سیاسەتی عەرەبی بەسەر ڕۆشنبیرانی کورد لە باشووری کوردستاندا دیارە، ئەمە بۆ ڕۆژاوای کوردستانیش ڕاستە، لەبەر ئەوەی نەتەوەی سەردەست هەوڵیداوەو هەوڵدەدات هەموو شتێکی خۆی بسەپێنێتە سەر نەتەوەی بندەست، لە باکوور وردا کاریگەریی زمان و کلتوری تورک و لەرۆژهەڵاتیشدا کاریگەریی زمان و کلتوری فارس بەسەر زمان و کلتوری کورددا هەیە. ئەم سیاسەتەی داگیرکەرانی کوردستان سێ‌ واقیعی کلتوری جیا لەیەکی درووستکردووە. لەهەریەک لە تورکیاو ئێراندا خوێندن بە زمانی کوردی قەدەغەیە و ڕێی پێنادرێ ‌ و کوردیان ناچارکردووە بە زمانی ئەوان بخوێنی و بنووسێ‌، دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان لە کۆنەوە تائێستا زمانی خۆیان سەپاندۆتە سەر کورد، کورد بەناچاری زمانی دەستەڵاتدارانیان لەکاروباری ڕەسمییدا بەکارهێناوە، وەک لەپێشەوە باسمانکرد ئێراق بە بەردەوامی هەوڵی سڕینەوەی زمان و کلتوری کوردی داوەو کەنارگیری کردووە.

لەسووریاشدا خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی قەدەغەیە و تەنیا دەبێت بە زمانی عەرەبی بێت و ئەمەش لەماددەی (4) ی دەستووری سووریادا جێگیرکراوە، کە دەڵێت (زمانی عەرەبی زمانی ڕەسمییە) . شۆڤێنییەتی عەرەبی هەستی بەوەکردووە، کە ئەگەر زمانی کوردی ڕێی پێبدرێت ئەوا گەشە دەکات و تایبەتمەندییەکانی خۆی دەپارێزێت، بۆیە کەوتۆتە دژایەتیکردنی زمانەکەمان. بێگومان زمانیش هۆکاری لەیەکتر گەیشتن و خوێندن و نووسین و بیرکردنەوەیەو یەکێکە لەتایبەتمەندییە بنچینەییەکانی هەر نەتەوەک. لەگەڵ ئەو هەموو دژایەتی و قەدەغەکردنەشدا زمانی کوردی لەرێی ڕۆشنبیرانی کورد بەردەوام بەرەنگاری داگیرکەرانی کوردستان بۆتەوەو خۆی پاراستووەو لە گەشەکردنیشدایە. بەعەرەبکردن و بە تورککردن و بە فارسکردن مەترسییەکی زۆری بۆ سەر مانەوەو گەشەکردنی زمانەکەمان هەبووەو هەیە و بۆتە هەڕەشە لەسەر نەهێشتن و سڕینەوەی زمانەکەمان، بۆیە پیویستە هەموو لایەکمان وەک ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى کاربکەین بۆ بایەخدان بە زمانى کوردى و پێشخستنى.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 770 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com-21-02-2023
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 21-02-2023 (1 سال)
Publication Type: No specified T4 1434
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 22-02-2023 أڕا( هەژار کامەلا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا22-02-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 770 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,437
 شؤمارە عەسگەل  105,701
 کتاووەل 19,160
فایل های مرتبط 96,444
Video 1,307
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.39 ثانیه(اێس)