הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,441
תמונות 106,018
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,492
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
بۆچی پاراستنی زمانی دایک ئەرکی دەسەڵاتە؟
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook3
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link2
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سوداد ڕەسووڵ

سوداد ڕەسووڵ
#سووداد ڕەسووڵ#
$بۆچی پاراستنی زمانی دایک ئەرکی دەسەڵاتە؟$
بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایک لە پۆستێکی ڕابردووم لە فەیسبووک ئەم دەستەواژەم بڵاو کردەوە لە قەوارەیەکی نەتەوەییدا، پاراستنی زمانی دایک و پەرەپێدانی، ئەرکی دەسەڵاتە، ئەرکی تاکەکەس و خێزان نییە. بۆ ئەم بۆچوونەم هەندێک لە هاوڕێیان پێیان وابوو کە پاراستنی زمان ئەرکی هەموومانە بە تەنیا هی دەسەڵات نییە. لەم پۆستە دەمەوێ بەخێرایی لەسەر ئەم باسە بوەستم و هەندێک ڕوونکردنەوە بدەم، چونکە ئەم بابەتە پرسێکی زمانەوانیی کۆمەڵایەتییە و پێویستە هەر لە ڕوانگەی زمانەوانییەوە سەیری بکەین و شیکردنەوەی بۆ بکەین.
لە مێژووی زمانەکان دیاردەی مردن و فەوتانی زمان هەر هەبووە و هەیە، بەڵام لەم سەردەمە ئەم دیاردەیە زیاتر زەق بووەتەوە و بووە بە دیاردەیەکی بەرچاو. بۆ نموونە زمانە کۆنەکانی وەک سومەری، ئاشووری، کلدانی، ئاڤێستایی، پەهلەوی، سەنسکریتی، لاتینی، .. ئەمانە هەموو لە کۆندا زمان بوون و ئەمڕۆ تەنیا چەند دەقێکیان لە پاش بەجێ ماوە، هیچ کەسێک نییە لە ماڵەوە بەم زمانانە قسە بکات. هۆکاری لەناوچوونی ئەم زمانانە دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی ئەو دەسەڵاتەی کە لە پشت بەکارهێنانی ئەو زمانەوە بووە، هەر کاتێک دەسەڵاتەکە لاواز بووە یان نەماوە لەگەڵیشی زمانەکە، ئەگەر هەرچەندە زمانێکی بەهێزیش بووبێت و خاوەن ئەدەبی نووسراویش بووبێت، نەیتوانیوە بەرگری بکات و لە بەین چووە، و بووە بە زمانێکی مردوو. لەم ڕووەوە زمانی پەهلەوی باشترین نموونەیە؛ لە ماوەی حوکمڕانی ساسانییەکان زمانی دەسەڵات بووە، بەڵام دوای هاتنی ئیسلام و نەمانی دەسەڵاتی ساسانی، زمانەکەش هەنگاوبەهەنگاو دەپوکێتەوە، هەتا سەدەی دەیەم و دوازدەمی میلادیش لە هەندێک ناوچە لە ئێران هێشتا بە پەهلەوی قسە کراوە، بەڵام دواتر بەردەوام نەبووە، بە یەکجاری لەبەین چوو، ئەمڕۆ کەس نییە بە پەهلەوی قسە بکات.
زمانی لاتینی کە زمانێکی یەکجار دەوڵەمەند و بەهێز بووە، بۆ ماوەی هەزار ساڵ زمانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بووە، لە دوای نەمانی ئیمپراتۆریەتەکە لە سەدەی پێنجەمی میلادی، زمانەکەش دەسەڵاتی ئیمپراتۆری نامێنی، بەڵام وەک زمانی دینی کریستیانی کاتۆلیکی و زمانی زانست و هاوبەشی ئەوروپا درێژە بە مانەوەی خۆی دەدات، بەڵام لە سەدەی هەژدەم و نۆزدەیەمدا کاتێک دەسەڵاتی دینی لە ئەوروپا لاواز دەبێت، زمانەکەش لەگەڵی لاواز دەبێت. دوای سەرهەڵدانی دەوڵەت نەتەوە لە ئەوروپا و لاوازبوونی پێگەی دین لە کۆمەڵگەکان، هاوکات زمانی لاتینییش وەک زمانی دینی پێگە و دەسەڵاتی لاواز دەبێت و لە جێگەی لاتینی، زمانە نەتەوەییەکان بۆ سرودە دینییەکان بەکار دێن، بۆیە لاتینی ئەوەندە لاواز دەبێت، بۆ ڕێوڕەسمی دینییش چیدی بەکار نایەت. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ڤاتیکان بە ڕەسمی مردنی زمانی لاتینی ڕادەگەینێ و ڕێگە دەدات هەموو کاتۆلیکەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە زمانە نەتەوەیی و ناوچەییەکانی خۆیان دوعا و نوێژ بخوێننەوە.
ئەمە ئەزموونی هەموو زمانەکانە لە مێژوودا، هەر کاتێک زمان دەسەڵات و پشتگیریی سیاسی و ئابووری نەمێنی، ئەو زمانە لاواز دەبێت، بۆ ماوەیەک خەڵک قسەی پێ دەکەن، بەڵام دواتر لای خەڵکیش نامێنێ و بەرەو مردن دەچێت.
$بۆچی لەم سەردەمە زمان بەخێرایی لەناو دەچێت؟$
لە پێش مۆدێرنیتە مردنی زمان زۆر لەسەرخۆ بووە، بەڵام دوای سەرهەڵدانی مۆدێرنیتە واتە دەرکەوتنی کۆمەڵگەی پیشەسازی و سەرمایەداری لە ئەوروپا، و گەورەبوونی شار و دەرکەوتنی دەوڵەتی نەتەوە، هەروەها لە هەمووی گرنگتر، دەرکەوتنی خوێندنی مۆدێرن لە قوتابخانەکان بۆ هەموو خەڵک و سەپاندنی یەک زمانی نەتەوەی سەردەست لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەدا بە سەر هەموو نەتەوەکانی دی کە بە ژمارە کەمتر بوون؛ ئەم پڕۆسە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییە، زمانە بچووکەکان و زمانی کەمینەکان کە پێی نەدەخوێنرا کەوتنە بەر هەڕەشەی فەوتان، چونکە ئەو زمانەی کە پێی دەخوێندرێ، ئەو زمانەیە کە دەکرێت کاری پێ پەیدا بکرێ، واتە زمانێکە پلەوپایە و دەسەڵاتی هەیە و هێزی ئابووری هەیە، ئەو زمانەی پێی ناخوێندرێ، هێز و دەسەڵاتی نییە، بە تێپەڕبوونی کات لە کۆتاییدا بەرەو فەوتان دەچێت، ئەمە هەرچەندە ژمارەی ئاخێوەرانی یەکجار زۆریش بێت، مادام هێزی ئابووری نییە ناتوانی درێژە بە مانەوەی خۆی بدات.
ئەگەر زارێکی کوردی بە نموونە وەرگرین وەک زاری کوردیی گۆران - هەورامی، کە بۆ ماوەی پێنج سەدە لە ناوەڕاستی کوردستان زمانێکی ئەدەبی بووە، دوای ڕووخانی میرنشینی ئەردەڵان کە پشتیوانێکی سیاسی زارەکە بووە، ئەو هێز و دەسەڵاتەی نامێنێ و چیدی وەک زمانێکی ئەدەبی بەکار نایەت. پێش سەرهەڵدانی خوێندنی گشتی لە قوتابخانەکان، بەهۆی لاپەڕگەیی و سەختیی شوێنەکەی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەورامان، هەورامی باش خۆی پاراستبوو، بەڵام ئێستا چیدی ناتوانێت پارێزراو بێت، چونکە خوێندنی مۆدێرن ڕووی لە هەموو گوندێکی هەورامان کردووە بە زمانێکی غەیری هەورامی دەخوێنن کە لە ئێران فارسییە و لە باشووری کوردستان بە کوردیی ناوەندییە، ئیدی لێرەوە دەکرێت پێشبینی بکرێ ئەم زارە کوردییە چیدی پاشەڕۆژی نییە، ئەگەر ڕێگە نەدرێ بە هەورامی بخوێنن و زارەکەیان پلەوپایەی نەبێت بۆ کار پەیداکردن، ئەگەرنا مەحاڵە لە کۆتایی هەر بەرەو مردن دەچێت، ئەمە هەرچەندە لەناوخۆیان بەڕێکوپێکی قسەی پێ دەکەن، ئەمەش چەند نەوەیەک بەردەوام دەبێت، دواتر کە کۆچ دەکەن بۆ شارە گەورەکان و بە زمانێکی سەردەست دەخوێنن و قسە دەکەن، چیدی ناتوانن زارەکە بۆ منداڵانیان بگوێزنەوە.
باشترین نموونە بۆ ئەم دیاردە زمانییە، زمانی کوردییە لە باکووری وڵات (لە تورکیا) ، کە پێش دەرکەوتنی دەوڵەت نەتەوەی تورک لەم بەشەی کوردستان لە سەدا سەدی خەڵک بە کوردی قسەیان کردووە، بەڵام لە ماوەی ئەم سەد ساڵەی دەسەڵاتی تورک لە قەدەغەکردنی زمانی کوردی بۆ خوێندن و تەنانەت قسەکردنیش، ئەم دۆخە زمانییەی بەرهەم هێناوە کە ئێستا بەشێکی زۆری کورد لەوێ زمانی کوردییان لە دەست داوە، لە دەرەوە و تەنانەت لەناو خێزانیش چیدی بە کوردی قسە ناکەن، چونکە زمانی کوردی لەوێ هێزی ئابووری و دەسەڵاتی نییە، زمانێکە بۆ خوێندن و زانست دەست نادات، هیچ پلەوپایەیەکی نییە، تەنانەت بۆ قسەکردنیش بە کوردی ئاست و پلەپایەی نزمە، بۆیە زۆر کەس لەوێ پێی شەرمە بە کوردی بدوێ، چونکە بەم زمانە ئاستی دێتە خوارەوە. لەم پڕۆسەیە بەڕوونی دیارە ئەو زمانەی پێی دەخوێندرێ، دواتر هەر ئەو زمانە دێتە ناو خێزانیش، ئەندامانی ناو خێزانیش بەو زمانە قسە دەکەن، کە زمانی باڵادەستی خوێندنە.
کەواتە پاراستنی زمان و لەناوبردنی، لەم سەردەمەدا، لەلایەن دەسەڵاتەوەیە، لە سیستەمی پەروەردەی وڵاتەکەیە کە بە چ زمانێک دەخوێندرێ، کام زمان دەسەڵاتی هەیە و کام زمانیش دەسەڵاتی نییە، کام زمان کاری پێ پەیدا دەکرێت و کام زمانیش کاری پێ پەیدا ناکرێ، کام زمان پلەوپایەی هەیە و کام زمانیش هیچ پلەوپایەی نییە، .. بۆیە ئەم پڕۆسەیە لە دەست تاکەکەس و خێزان نییە، خێزانەکان ئەگەر هەرچەند هەوڵ بدەن زمان بپارێزن، دەتوانن بۆ ماوەیەک بەردەوام بن، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوانیش خۆیان دەدەن بە دەستەوە چیدی ناتوانن بەردەوام بن، شەپۆلی زمانی باڵادەست هەموویان ڕادەماڵێ.
زۆر کوردی نیشتمانپەروەر هەیە لە باکوور زۆر حەز دەکات زمانەکەی بپارێزێ، کەچی خۆی لەگەڵ منداڵەکەی بە تورکی قسە دەکات، چونکە خۆیشی کوردییەکەی بەهێز نییە، لە سیستەمی پەروەردە لە تورکیا بە تورکی خوێندووە، زمانی تورکی لە مێشکی ئەو کەسە جێگەی زمانی دایکی گرتووەتەوە، چیدی ئەو کەسە ناتوانێت بە زمانی دایکی خۆی بیر بکاتەوە و خۆی دەرببڕێ بە چاکی، بۆیە کاتێک دەیەوێت لەسەر بابەتێک بدوێ، بەگوێرەی پێویست وشە و زاراوە و دەستەواژەی نییە، ناچار دەبێت پەنا بۆ ئەو زمانە دەبات کە پێی خوێندووە کە ئەویش زمانی تورکییە، بۆیە ئەویش بە هەمان ئاڕاستە، چونکە زمانێکی کوردی پتەو و بەهێز فێر نەبووە، ناچار لەگەڵ منداڵەکەی بە تورکی قسە دەکات، چونکە منداڵەکەشی هەر لە سیستەمی پەروەردە بە تورکی دەخوێنێ.
بۆ ئەوەی باشتر لەم نموونەیە تێ بگەین دەچین بۆ لای ئەو خێزانە کوردانەی کە لە ئەوروپا دەژین، کە من خۆم لە ئەورپا ژیاوم و زۆر بەوردی سەرنجی ئەم دیاردەیەم داوە کە زمان لەوێ چۆن لای خێزانە کوردەکان دەپوکێتەوە و نامێنێ. جیلی یەکەمی کورد کە گەیشتە ئەوروپا لەماڵ هەموو بە کوردی قسەیان دەکرد، کاتێک منداڵەکان گەورە دەبن و دەچنە بەر خوێندن بە زمانی نەتەوەی سەر دەستی ئەو وڵاتانە دەخوێنن کە ئەویش یەکێک لەم زمانانەیە: ئەڵمانی، هۆڵەندی، سویدی، نەرویجی، ئینگلیزی، .. جیلی ئەم منداڵانە لەنێوان خۆیان بەو زمانە سەردەستە قسە دەکەن کە پێیان خوێندووە، واتە جیلی دووەم کە بە زمانی کوردییان نەخوێندووە ناتوانن بە کوردییەکی چاک قسە بکەن، بۆیە ئەوان تەنیا لەگەڵ دایک و باوک بە کوردییەکی لاواز و تێکشکاو قسە دەکەن، لەناوخۆیان قسەی پێ ناکەن، دواتر هەر ئەم جیلە کە لەناو کورد ژن و ژنخوازی دەکەن لەگەڵ یەک بە کوردی قسە ناکەن، چونکە ئەو کوردییە باشە نازانن و فێری نەبوون، ئەوجا جیلی سێیەم دێت کە ئەم جارە زمانەکە بە یەکجاری فەوتاوە و نەماوە، تەنیا دەڵێت: دایک و باوک و باپیرم لە کوردستانەوە هاتوون و بە ئەسڵ کوردم بەڵام کوردی نازانم.
زۆر خێزانی کوردپەروەر لە ئەوروپا دەناسم کە زۆر حەز دەکەن زمانە کوردییەکەیان بپارێزن، بۆیان ناکرێ، دەڵێن: هەرچی دەکەین منداڵەکان بە کوردی قسە بکەن بۆمان ناکرێ، مەگەر زۆریان لێ بکەین، هەندێک دەیانگوت: زۆرمان لێ کردوون بە کوردی قسە بکەن، ئێستا سەریان لێ شێواوە کە بە کوردی قسە دەکەن زمانیان تەتەڵە دەکات و ناتوانن بەجوانی قسە بکەن. لەم نموونانە بەڕوونی دیارە کە پاراستنی زمان لەم سیستەمە خوێندنە مۆدێرنە بە زمانی نەتەوەی سەردەست، هەتا ئەو زمانە نەیەتە ناو سیستەمی خوێندن، ناپارێزرێ، ئەمەش بێگومان دیارە ئەرکی تاک و خێزان نییە، ئەرکی دەسەڵاتە، ئەو کارە بکات. لەو وڵاتانەی ئەوروپا کە دەرسێک لە سیستەمی پەروەردە بە زمانی دیاکی نەتەوەکانی بێگانە هەیە، کە یەکێک لەمانە وڵاتی سویدە، هەر بەهۆی خوێندنی دەرسێک لە هەفتەیەک لە قوتابخانەکان، لەوێ هەتا ڕادەیەک زمانی کوردی لەناو خێزانەکان باشتر ماوە.
$ئایا زمانی دایک لە هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەدایە؟$
ئەگەر سەرنجێکی هەرێمی کوردستان بدەین بزانین ڕەوشی زمانی دایک چۆنە ئایا بەشێوەیەکی ڕێکوپێک زمان بە منداڵی کورد دەدرێت، یان هەڕەشەی لەسەرە؟ ئەگەر لە پڕۆسەی مردن و فەوتانی زمان ورد بینەوە دەتوانین لەوە تێ بگەین کە دەبێت زمان چۆن بپارێزرێ. زمانی دایک لەم سەردەمە لە سیستەمی پەروەردە دەپارێزرێ، کە ئەمەش ئەرکی دەسەڵاتە پلانی زمانی هەبێت و خوێندن بە زمانی دایک لەم سیستەمە پیادە بکات. دەبێت زمان لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن هەر لە باخچەی منداڵانەوە و هەتا بەکالۆریۆس لە زانکۆ، هەموو بابەتێک و هەموو زانستێک بە کوردی بخوێندرێ، ئەگەر لە یەکێک لە بابەتەکان بە کوردی نەخوێنرا ئەوا لەم سیستەمە زمان کەلێنی تێ دەکەوێ و لەم بوارە زمان پاشەکشێ دەکات، بۆ نموونە ئەگەر زانست و بیرکاری بە کوردی نەخوێندرێ ئەوا کوردی چیدی نابێ بە زمانی زانست و هێز و دەسەڵاتی نامێنی و دەبێتەوە بە زمانی فۆلکلۆر و شیعر و داستان، لەم سەردەمە ئەگەر زمانێک نەبێت بە زمانی زانست، بە کەڵکی سەردەم نایەت و لەناو زمانەکانیش پاشەڕۆژی نییە.
لە دوو دەیەی ڕابردوودا کە دەسەڵاتی زمانی ئینگلیزی لە ڕێی کردنەوەی قوتابخانەی ئەهلی بۆ هەرێمی کورستان هات، ئەوجا زەنگی مەترسی بۆ زمانی کوردی لێ درا کە ئەو زمانە بە دەسەڵاتە چۆن زمانی کوردی لاواز دەکات. زۆر کەس هەبوون، تەنانەت زمانەوانەکانیش، وایاندەزانی ئەمە ئاساییە و زۆر چاکە منداڵ بە ئینگلیزی بخوێنێ، هەر لە منداڵییەوە فێرە ئینگلیزییەکی باش بێت، کوردی لەناو کۆمەڵگەی خۆی فێری دەبێت. ئەوان بە داخەوە ئاگاداری ئەم ئەزموونە نەبوون کە زمان چۆن لەناو دەچێت و هەروەها لەوەش ئاگادار نەبوون کە زمانێکی بەهێزی وەک ئینگلیزی چەندە کاریگەریی سەلبی بۆ سەر زمانێکی وەک کوردی دادەنێت کە تازە لە قۆناغی گەشەکردندایە. لە سەرەوە ئاماژەم پێ دا کە زمان دەبێت پلەوپایە و دەسەڵاتی پێ بدەی ئەوجا گەشە دەکات، کە ئەویش ئەرکی دەسەڵاتە لە سیستەمی پەروەردە بە چاکی بیچەسپێنێ و بە بەردەوامی و ڕیکوپێکی پێی بخوێندرێ و هێزی ئابووری هەبێت و لە بازاڕی کار، کاری پێ پەیدا بکرێ.
لە ململانێی زمانەکان، هەر زمانێک بە دەسەڵاتتر بوو، ئەو زمانە براوەیە و زمانە بێهێزەکە جێگەی بۆ زمانە بەهێزەکە چۆڵ دەکات. ئەمە نەک هەر بۆ زمانی کوردی، تەنانەت بۆ زمانێکی بەهێزی وەک فەرەنسییش وایە، کە ئەمڕۆ لە بەرانبەر زمانی ئینگلیزی لە ئەفەریقیا و هەموو کۆلۆنییە پێشووەکان جێگە بۆ زمانی ئینگلیزی چۆڵ دەکات، و لە گۆڕەپانی جیهان پاشەکشێ دەکات. ئەگەر ئەمە حاڵی زمانی فەرەنسی بێت لە بەرانبەر ئینگلیزی، کەواتە زمانی کوردی لە بەرانبەر ئینگلیزی چۆن دەتوانێت بەرگری بکات؟ چۆن دەبێت ئینگلیزی لە هەرێمی کورستان ئەوەندە هێز و دەسەڵاتی پێ بدرێ زمانی کوردی بنکۆڵ بکات؟ ئەمە سەرەتای کۆتاییە کە بە عەرەبی پێی دەڵێن: البدایة النهاية:، واتە سەرەتای لەناوچوونی زمانەکە دەستی پێ کردووە ئەگەر پێشی لێ نەگیرێ بەرەبەرە، نەوە دوای نەوە، ئەوەندە لە بەرانبەر ئینگلیزی لاواز دەبێت کە لە کۆتاییدا دەبێت خۆی بە دەستەوە بدات، ئیدی لە توانای هیچ تاکێک و هیچ خێزانێک نییە، دەسەڵات و پلەوپایە بۆ زمانی کوردی بگێڕێتەوە.
لێرە نامەوێت بچمە ناو وردەکاریی کاریگەریی زمانی ئینگلیزی لە هەرێم بۆ سەر زمانی کوردی، تەنیا چەند داتایەک دەخەمە ڕوو بۆی ئەوەی بزانین چ مەترسییەک لە ئارادایە. بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردە کە لای من هەیە، هەتا ساڵی 2022 لە هەرێم 152 باخچەی منداڵان و 121 قوتابخانەی بنەڕەتی کراوەتەوە کە خوێندنیان هەموو بە ئینگلیزییە، تەنیا دەرسێک بە کوردییە، ئەم داتایە پێمان دەڵێت: لە هەرێم هەر لە باخچەی منداڵانەوە زمانی دایک بنکۆڵ دەکرێ، کە ئەمە نەک تاوانە بەرانبەر زمانی دایک، بەڵکوو تاوانە بەرانبەر هەست و دەروونی ئەو منداڵە کە لە باوەشی دایکی بە زمانی دایک، زمانی پژاوە، ئەمڕۆ بەهۆی باڵادەستی ئینگلیزی زمانێکی ئەوروپی پێ دەدرێ کە هیچی لێ تێ ناگات، لە زمانی هەست و دەروونی خۆی بێبەش دەکرێ. لە لایەکی دیکەوە، ئەم قوتابخانانە هەر لەبەر ئەوەی بە زمانیکی بەهێز و بە دەسەڵاتی وەک ئینگلیزی دەخوێنن، ڕەواجی یەکجار زۆرە، ئەگەر هەر خێزانێکی کورد پارەی هەبێت پێی خۆشە و شانازییە منداڵەکەی لەم قوتابخانانە بخوێنێت و بە کوردی نەخوێنێ. ئایا زمانی دایک بەم شێوەیە دەپارێزرێ؟ من پرسیار لە هەموو پسپۆڕ و شارەزایانی زمان و پەروەردە دەکەم ئەمە خەتای کێیە زمانی دایک بنکۆڵ دەکرێ؟ ئەمە دەسەڵات نییە قوتابخانە بە ئینگلیزی دەکاتەوە و کوردی لە سیستەمی پەروەردە پەراوێز دەخات؟
هەر دوای ئەمەش، وەزارەتی پەروەردە پلانی بە ئینگلیزیکردنی خوێندنی زانست و بیرکاری لە پەروەردە داڕشت بۆ ئەوەی پەروەردەی حکومییش وەک قوتابخانە ئەهلییەکان ئاستی بەرز بێتەوە و بکرێ بە ئینگلیزی. واتە بەپێی ئەم سیستەمە خوێندنە، کە خۆشبەختانە سەرکەوتوو نەبوو، نیوەی سیستەمی خوێندنی کوردی دەبێت بە ئینگلیزی و زمانی کوردییش دەبێتەوە بە زمانی فۆلکلۆر و هیچ بەرهەمێکی زانستی بە کوردی نابێ. ئەمە بێجگە لەوەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵاش گورزێکی دیکەی لە زمانی کوردی وەشاند کە بڕیارێکی دەرکرد: زمانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی دوازدەم بۆ بەشە زانستییەکان زمانێکی ئارەزوومەندانەیە، بەڵام ئینگلیزی ئیجەبارییە. ئایا ئەمە سووکایەتی نییە بە زمانی دایک لە وڵاتی خۆت کە بە شۆڕش و خوێن مافی خوێندن بە زمانی دایک بە دەست هاتووە، ئەمڕۆ بەرانبەر بە ئینگلیزی ئەوەندەی بێ کەڵک و بێ دەسەڵاتە، بووە بە زمانێکی ئارەزوومەندانە؟
$کەواتە چۆن بایەخ بە ئینگلیزی بدرێ؟$
کاتێک باسی مەترسی زمانی ئینگلیزی دەکرێت و یەکسەر ئەو پرسیارە دێتە پێش ئەدی چی بکەین بۆ ئەوەی لەم زمانە جیهانییە سوودمەند بین؟ هەرگیز کێشە لەگەڵ زمانی ئینگلیزدا نییە، هیچ گومان لەوەدا نییە کە ئەو زمانە یەکجار گرنگە بۆ ئێمە، بەبێ فێربوونی ئینگلیزی لە هیچ بوارێکی زانستدا ناتوانین پێش بکەوین، نزمیی ئاستی زانکۆکانمان زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نە مامۆستاکان و نە خوێندکار ئینگلیزییەکی باش نازانن، ناتوانن وەک پێویست کەڵک لە سەرچاوە ئینگلیزییەکان وەربگرن. بایەخدان بە ئینگلیزی پێویستە بە پلەی یەکەم خەڵک خۆی هەوڵ بدات ئینگلیزی فێر بێت، ئەمە ئەرکی دەسەڵات نییە سیستەمی پەروەردە بە زمانی دایک هەڵوەشێنێتەوە و وێرانی بکات لەپێناو ئینگلیزیدا، هیچ دەوڵەتێکی نەتەوەیی کارێکی وا ناکات لەپێناو فێربوونی ئینگلیزی، زمانی دایک بەم شێوەیە بنکۆڵ بکرێ وەک ئەوەی حکومەتی هەرێم دەستی داوەتێ، کە پاشەڕۆژ بۆ زمانی کوردی ناهێڵێتەوە. بایەخدان بە زمانێکی جیهانی وەک ئینگلیزی پێویستە لە ئاستی خوێندنی باڵادا بێت، نابێ لە باخچەی منداڵان و قۆناغی بنەڕەتی و دواناوەندی و ئامادەیی و بەکالۆریۆس بێت، دەکرێت لەم قۆناغانە ئینگلیزی وەک زمانی دووەم فێر بکرێ ئەمە هەر هەبووە و ئاساییە، دەکرێت لە ئاستی خوێندنی باڵا کاتێک خوێندکار دەیەوێت ماستەر و دکتۆرا بخوێنێت مەرجی بۆ دابنرێ کە دەبێت لە ئینگلیزی توانایەکی باشی هەبێت ئەوجا بۆی هەبێت خوێندنی باڵا بخوێنێ. ئەو مەرجەی دانرابوو کە قوتابی دەبێت لە تاقیکردنەوەی ئایلێتس سکۆری 4 ی هەبێت، ئەوجا بۆی هەبوو ماستەر بخوێنێ، ئەمە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی لەم ئاستە خوێندنە بایەخ بە ئینگلیزی بدرێ، بەڵام لە بێ پلانی حکومەتی هەرێم، ئەمەش لە خوێندنی باڵا بە بڕیارێک شل کرا و نەما، ئیدی دوای ئەمە بە لێشاو قوتابی لە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا وەرگیرا بێ ئەوەی هیچ توانایەکی باشی لە ئینگلیزیدا هەبێت، کە ناتوانن سەرچاوەیەک بە ئینگلیزی سوودی لێ وەربگرن. هەر بۆیەشە ئاستی زانکۆکانی کوردستان زۆر نزمە و لە پلەبەندیی جیهانیدا بەردەوام لە دابەزیندایە. واتە حکومەتی هەرێم لە پلانی بۆ بایەخدان بە ئینگلیزی بەپێچەوانەوە کار دەکات: لەو قۆناغەی خوێندن کە پێویستە زمانی دایک بە چاکی بدرێ بە منداڵ لەوێ دەیکات بە ئینگلیزی، بەڵام لەو قۆناغەی کە دەبێت خوێندکار ئینگلیزی بزانێ، لەوێ بایەخی پێ نادات!.
نامەوێت لەم پۆستەی فەیس بووک زۆر درێژە بەم باسە بدەم. بەمزووانە توێژینەوەیەکم بڵاو دەبێتەوە بە ناوی : سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان، لەم توێژنەوەیەدا بە درێژی باسی کێشە زمانییەکانم لە هەرێمدا کردووە چارەسەریشم بۆ پێشنیاز کردووە.
لە کۆتاییدا هیوادارم ئێستا مەبەستی پۆستەکەی پێشووم لای هەموو خوێنەران ڕوون بێت کە دەڵێم: لە قەوارەیەکی نەتەوەییدا، پاراستنی زمانی دایک و پەرەپێدانی، ئەرکی دەسەڵاتە، ئەرکی تاکەکەس و خێزان نییە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,437
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | Facebook.Sudad Rasool 23-02-2023
פריטים המקושרים: 10
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 22-02-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: השכלה
פרובנס: Kurdistan
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هەژار کامەلا ) על 22-02-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 22-02-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 21-02-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 1,437
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,441
תמונות 106,018
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,492
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.359 2!