Biblioteca Biblioteca
Buscar

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!


Search Options





Búsqueda Avanzada      Teclado


Buscar
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Instrumentos
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mi cuenta
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
Buscar Enviar Instrumentos Idiomas Mi cuenta
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Acerca
 Elemento Random!
 Términos de uso
 Kurdipedia Archivists
 Su opinion
 Colecciones usuario
 Cronología de los hechos
 Actividades - Kurdipedia
 Ayudar
Nuevo elemento
Biblioteca
Refugiado número 33333
19-02-2023
زریان عەلی
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 519,368
Imágenes 106,562
Libros 19,264
Archivos relacionados 97,043
Video 1,384
Biblioteca
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán ...
Biblioteca
Liberando la vida: la revol...
گفتوگۆیەک لەگەل گوندنشینەکانی ساریباخچە لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆک
Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Clasificación elemento
Excelente
Muy bueno
Promedio
Pobre
Malo
Añadir a mis colecciones
Escriba su comentario sobre este artículo!
Titel der Geschichte
Metadata
RSS
Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
Buscar en Google para el artículo seleccionado!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گفتوگۆیەک لەگەل گوندنشینەکانی ساریباخچە لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆ...

گفتوگۆیەک لەگەل گوندنشینەکانی ساریباخچە لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆ...
ناونیشانی بابەت: گفتوگۆیەک لەگەڵ گوندنشینەکانی ساریباخچە، لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆک
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: #ڕێباز مستەفا#

کەمال سادق گۆکچەلی، ناوی نووسین #یەشار کەمال#' لە ساڵی 1923 لە گوندی 'حەمیدەی پارێزگای عوسمانیە لە باشووری تورکیا، لە دایک و باوکێکی کوردی خەڵکی شاری #وان#ی باکووری کوردستان لەدایک بووە. باوکی یەشار کەمال لە سەروبەندی جەنگی یەکەمی جیهانیدا، وانی زێدی خۆی جێ دەهێڵێت و لە چوکوراوا دەگیرسێتەوە. یەشار کەمال لە چوکورئاوا گەورە دەبێت و لە ژیانی خۆیدا زۆر سەختی و کوێرەوەری بینیوە. ئەو وەک نووسەرێکی گەورە لەسەر ئاستی تورکیا و جیهان هەر زوو ناوبانگی دەرکردووە و سەرەتا بە چیرۆکی 'گەرمای زەرد' و دواتر چیرۆکی 'تەنەکە دەستی بە نووسین کردووە و پاشان بە نووسینی ڕۆمانی حەمەدۆک بووە یەکێک لە نووسەرە دیار و ناودارەکانی هەموو تورکیا. ئەو لە درێژەی کاری نووسیندا زیاتر لە 60 پەڕتووکی نووسیون و خۆشبەختانە بەشێک لەو ڕۆمانانەی کراونەتە کوردی، کە ڕۆمانی حەمەدۆک، چیرۆکی دوورگە، ئەودیو چیا، کوێرئۆغلی، ئاغاکانی ئاقچاساز لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی ناوبراون، کە کراونەتە کوردی. یەشار کەمال لەپای ئەو کار و خەباتە نەپساوەیەی خۆی لەبوردی نووسین و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین لە تورکیا دەیان خەڵاتی جیهانی و نێوخۆیی وەرگرتوون.
یەشار کەمال دوای تەمەنێک لە کاری بەردەوام و نووسینی ئەو خەرمانە ئەدەبییەی، لە ڕۆژی# 28-02-2015# لە شاری ئەستەنبوڵ و لە تەمەنی 91 ساڵیدا دوا ماڵاوایی لە ژیان کردووە.
ئەو نووسینەی خوارەوە هەڤپەیڤینێکە لەگەڵ حەوت کەس لە گوندنشینەکانی ناوچەی چوکوراوا لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆکەوە.
$ئوکشش مەمەد:$
پلەی خوێندەواری: سەرەتای
زەوی نییە، لە کێڵگەی خاوەن زەوی کار دەکات.
زۆر شتم لە بارەی یەشار کەمالەوە بیستووە. سەرنجڕاکێشە، تۆ سەیر کە لە کێڵگەکانی (قەدیرلی) میراو بووە، پاشان یەکسەر خاکەناز دادەنێت و ڕوو دەکاتە ئەستەنبۆل. دەست دەداتە قەڵەم و قاقەز، لاپەڕەیەک پڕ دەکاتەوە، دوو لاپەڕان پڕ دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەیدا زۆر سەرەتاییانە دەست پێدەکات، هەر زوو دەبێتە پیاوێکی مەزن. خودایە چەند مرۆڤێکی سەرنجڕاکێش! ئەو لە قەدپاڵی چیاکانی (توورۆس) ەوە بەڕی کەوت، بەنێو دڕکوداڵ و بەسەر بەردەڵانە سەختەکاندا بە پیی پۆرگاوی ڕێگای بڕی، ئەوەندە ڕۆیشت تاکو بووە چیرۆکنووسێکی مەزن. خەڵک چییان دەوێت بلا بێژن، بەڵام بە ڕاستی بەهرەیەکی سەیری هەبووە. بە کوورتی و کرمانجی ڕۆڵەگیان، لەم هەرێمەدا قەدری پیاوی جوامێر نازانن، چونکە بیستوومە ئەو پیاوە لە (قەدیرلی) عەرزوحاڵنووس بووە، بەڵام ئاغاکان لێی نەگەڕاون، نەیانهێشتووە ئاسوودە بێت، هەردەم گیروگرفتیان بۆ درووست کردووە و داویان بۆ ناوەتەوە، بۆیە وازی لێرە هێناوە و چووەتە وڵاتی غەریبیان، لێ چما ئەو کۆڵی دا! نا، تۆ بەرێ خۆ بدێ کە ئەو پیاوێکی چەند چاکە، لەبری عەرزوحاڵنووسی لە قەدیرلی، چوو دەرد و گرفتاری و کێشە و ئاستەنگەکانی وڵاتەکەی خۆی کردنە عەرزوحاڵ و بەسەر دنیایدا دابەشینەوە.
ئەمن حەمەدۆکم خوێندووەتەوە. ئاخر من وەختی کارکردنم زۆرە و دەرفەتی شتی دیکەم نییە، نزیکەی سێ مانگی پێچوو تا تەواوم کرد. لە ماوەی ئەو سێ مانگە هەموو هۆش و بیرم هەر لای ئەو پەڕتووکە بوو.
نەنکم ناوی (قەمەر) بوو، کە ناوی لە ڕۆمانەکەدا هاتووە. پێم وایە هەر دەبێت خۆی بێت. لەو شوێنەی کە باسی هاتنی حەمەدۆک بۆ گوندی (وایوایلی) و سووتاندنی (دڕکەڵانەکە) دەکات، ئەنگوستەکانی قەمەر، بە ڕەگی درەخت و دەوەن دەشوبهێنێت، بە ڕاستی ئەوەی زۆر جوان نووسیوە و زۆرم پێ خۆشە، چونکە ئەنگوستەکانی داپیرەشم وابوون.
لێت پرسیم داخۆ حەمەدۆک دەناسم، یان نا؟
لە منداڵییەوە زۆر شتم لە بارەیەوە دەزانی، باپیرم هەمیشە کە باسیی دەکرد، دەیگوت: مێرخاسێکی چوست و چالاک بوو، چەند ستەمکاری لەنێوبردن، ئەو لایەنگری هەژاران بوو.
$مەمەد چاخیر:$
پلەی خوێندن: سەرەتای
زەوی نییەلە کێڵگەی خاوەن زەوی کار دەکات
یەشار کەمال نووسەری گەورەی شۆڕشگێڕی ناوچەی ئێمەیە. لە پەڕتووکەکانی، تەنیا پێڕاگەیشتووم 'حەمەدۆک' بخوێنمەوە. ئەو ڕۆمانە، باسی تێکۆشانی گوندییەکانی نێو چیاکانی 'توورۆس' دژی دەرەبەگ و ستەم و بێدادی خاوەن زەوییەکان دەکات، باسی ئەوە دەکات کە ئاغاکان چۆن دەستیان بەسەر زەویوزاری دێنشینە هەژارەکاندا گرتووە و بۆ خۆیان بەکاریان هێناون، چۆن ئەو خەڵکە بێدەرەتانەیان هەڵخەڵەتاندووە، چۆن بەهۆی هەژاری و نەداریی دێنشینەکان، خۆیان دەوڵەمەند دەکەن. حەمەدۆک یەکێکە لە خەڵکی ئەم دەڤەرە، ئەو کەسێکە لە خۆمان. یەشار کەمال ئەوەی کە خۆی بینیویە بۆمان دەگێڕێتەوە، ئەو کارەساتانەی نووسیونەتەوە کە لە (ئاقتوزلوو، حاجیلار و ئایشەئوجاغی) و گوندەکانی ئەو دەوروبەرە ڕوویان داوە. لە منداڵییەوە لەبارەی خەبات و ململانێی گوندنشینەکان دژی دەرەبەگەکان شتم بیستووە... لەو کاتانەدا مرۆ دەیەوێت جوامێرێکی وەک حەمەدۆک پەیدا ببێت و ڕابپەڕێت. بە ڕای من حەمەدۆک قارەمانێکە کە خەڵکی هەژار و بێپەنای وەک ئێمەمانان دژی ستەم و زۆرداری درووستیان کردووە.
$جەلال گولەر:$
پلەی خوێندن: سەرەتای
کرێکار لە ئەڵمانیا کار دەکات
زەوی نییە
حەمەدۆکم خوێندووەتەوە. چیرۆکەکانی دیکەیشم خوێندوونەتەوە. ئەو چیرۆکە، بیرەوەرییەکانی حەمەدۆک دەگێڕێتەوە. لە منداڵییەوە لەگەڵ ئەو چیرۆکە ئاشنام. یەشار کەمال، زۆر باش باسی ئەوە دەکات کە حەمەدۆک نەیدەتوانی ئەو ستەم و زۆردارییەی ئاغا و دەرەبەگەکان بەرانبەر خۆی و گوندنشینەکانی دیکەی گوندەکەی خۆی قبووڵ بکات، باسی ئەوە دەکات کە چۆن یاخی دەبێت و تا کۆتایی لە هەمبەر زۆرداران ڕادەوەستێت و ململانێیان لەگەڵدا دەکات. من چەندین ساڵە لە ئەڵمانیا کار دەکەم، ئەو کاتانەی بە مادۆنی دێمەوە گوندەکەم، ڕۆمانەکانی یەشار کەمال دەکڕم و لەگەڵ خۆمیان دەبەمەوە. کاتێک لە هەندەران، دوور لە زێدی خۆم دەیانخوێنمەوە، نیشتمانەکەم و گوندەکەم و (ئاناڤارزا) م دێنە بەر چاو، هەر وەک ئەوەی دۆستێکی خۆشەویستم لە گوندەکەمانەوە هاتبێتە لام، وەک ئەوەی زێدی خۆم و گوندەکەم و شینایی و قامیشەلانەکانی (یەیلان قەڵا) ، (دوملوقەڵا) و (ئالیکەسیکی) م لەبەرانبەر بن و بیانبینم وایە. هەتاو، گەرما، بۆن و بەرامەی گیا بۆنخۆشەکانی وڵاتەکەم، هەمووی هەست پێدەکەم و بە یەکجاری مەست دەبم و خوێنم دێتە جۆشوخرۆش.
$مەمەدۆ:$
نەخوێندەوار
زەوی نییە، لە کێڵگەی خاوەن زەوی کار دەکات
ڕۆڵە گیان، ئەز نەخوێندەوارم، هیچ کات فێر نەبووم قەڵەم بگرمە دەست، لێ هەم یەشار کەمال دەناسم و هەم حەمەدۆک.
پێم وا نییە لە چوکوراوا کەسێک هەبێت شتێکی لەبارەی حەمەدۆکەوە نەزانیبێت. بەڵێ، ڕۆژاگارێک حەمەدۆک دژی ئاغاکانی چوکوراوا ڕاپەڕیوە و یاخی بووە. لەو کاتەوە ناوی بووەتە وێردی سەر زاری خەڵک. ئەوەی کە ئەو کردی زۆر گرنگ و مەزن بوو، ئەوەندەی من تێبگەم هەر کەسێک ڕووبەڕووی ستەم و زۆرداری ڕاوەستێت کارێکی گرنگ دەکات. من زۆر ڕێز بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە دادەنێم.
یەشار کەمالم بینیوە... چەند ساڵێک لەمەوبەر دەیانگوت بەتەمایە داستانیکی دیکە لەبارەی حەمەدۆک بنووسێت، هاتە ئەم گوندەی ئێمە و لەم ناوچەیەی ئێمە قسەی لەگەڵ گوندنشینان کرد و گوێی لە پیر و ڕیشسپییان ڕاگرت. بینیم یەکێکە وەکوو ئەم خەڵکە، خۆپەسند و خۆهەڵکێش نییە.
ئەگەر بینیت، سڵاوی منی پێ ڕابگەیەنە.
$زەینەل بەکر:$
پلەی خوێندن: سەرەتایی
کێڵگەی هەیە
کاتێک بۆ کوێخای گوند پێشنیاز کرابوو
هەر کە ناوی یەشار کەمال هات، پیاو دەکەوێتەوە یادی حەمەدۆک. ئێمەش وەکوو یەشار کەمال خەڵکی ئەم دەڤەرەین. ناوی گوندەکانی وایوایلی، ئایشەمووسا، حاجیلار، ئاقدام، ئاقتوزلوو، ساریباخچە هەموویان لە چیرۆکەکەی حەمەدۆکدا هاتوون. سێ جارانم خوێندووەتەوە. تا ئەو شوێنەی بە بیرم مابێت، زۆر جوان باسی ئاناڤارزای کردووە. لە ناساندنی دارو دەستەی 'عەبدی ئاغا'دا ئەوە دەخوێنینەوە کە حەمەدۆک و دێنشینەکان چەندە دەردەسەری و کوێرەوەریان بینیوە و چۆن ئاغاکانی چوکوراوا بۆ دژایەتیکردن و لەنێوبردنی حەمەدۆک، دەستیان خستووەتە نێو دەستی یەکدی. پیر و بەساڵاچووانی ئەم ناوچەیە، هێشتا ڕووداوەکە و ئەو کەسانەیان هەر لەبیرە کە باسیان لێوە دەکرێت، بۆ نموونە چۆن حەمەدۆک دێتە گوندی 'ئاقتوزلوو'، کە عەبدی ئاغا بکوژێت و چۆن خەڵکی گوند هەموو گوندەکە دەسووتێنن، تا عەبدی ئاغا ناچار بێت لە بەر چڕەدووکەڵ لە خانووەکەی خوارێ بێتە دەر. ئەو کەسەی کە ئاگرەکەی ئەو ڕۆژەی بینیوە، هێشتا ماوە و لەنێو ئێمەدایە و لەم گوندەی ئێمەدا دەژییت. کاتێک کە باسی ئاگرەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: (من لە ژیانمدا ئاگری وام نەبینیبوو) . بە تایبەت باسی ژنێک دەکات، ئەو ژنەی کە عەبدی ئاغا لەنێو پەتۆیەک دەپێچێت و لەنێو گڕ و بڵێسەی ئاگرەکەدا دەربازی دەکات. بە ڕاستی ئەم باسەی جوان نووسیوە و گێڕاویەتەوە.
یەشار کەمال، خەڵکی گوندێکی نزیکمانە و هی ئەم دەڤەرەیە. زمانی ئێمە، شێوەزاری ئێمە و تایبەتمەندییەکانی ئێمە باشت دەزانێت و شارەزایە. هەر لەبەر ئەوەشە خوێندنەوەی چیرۆکەکانی بۆ ئێمە، تام و چێژێکی تایبەتیان هەیە. وەک ئەوە وایە کە تەماشای ئاوێنە بکەین و ژیان و ژیار و سیمای خۆمانی تێدا ببینینەوە. بە خوێندنەوەی نووسینەکانی یەشار کەمال، هەست بەشادی و شانازی دەکەین. نەخاسمە بۆ حەمەدۆک. ئەو لە چێرۆکەکەیدا باسی قەڵای ئاناڤارزا دەکات. من ئەو قەڵایەم زۆر خۆش دەوێت، تاکە شتێکی دیدەنی لەو دەشتە کاکی بە کاکییەدا هەر تەنیا ئەو قەڵایەیە، قەڵایەکی بەردین و پڕ ئەشکەوت. دەڵێن هەر کاتێک حەمەدۆک ڕایکردبا و یاخی بووبا، لەم ئاناڤارزایە خۆی دەگرتەوە و لێرە پەنای دەگرت. کاتێک کە لەگەڵ دۆستانم بۆ پیاسە و گەشت دەچینە قەڵاکە، کە بەسەر بەردەلانەکاندا هەنگاو دەنێین، هەر لەبیری ئەوەداین، کە ڕەنگە حەمەدۆک لەسەر ئەم شکێڕە سەختانەدا هەنگاوی نابێت و بەم ڕێچکانەدا هاتوچووی کردبێت، حەمەدۆک ڕەنگە لەم ئەشکەوتە ئاگرێکی کردبێتەوە و لێرە خۆی بۆ هێرشبردن حەشار دابێت. لە دڵەوە ئافەرین بۆ حەمەدۆک دەنێرم.
$ئیسماعیل قەساب ئۆغلوو:$
پلەی خوێندن: سەرەتایی
زەوی نییە
حەز لە خوێندنەوە دەکات و هۆنراوەش دەنووسێت
چەند ساڵ لەمەو بەر نووسینەکانی یەشار کەمالم خوێندوونەتەوە. سەرەتا بە نووسینی (تەنەکە) پێی نایە نێو جیهانی ئەدەبیات و ئینجا دوای بڵاوکردنەوەی چەند ڕیپۆرتاژێک، ڕۆمانی حەمەدۆکی بلاو کردەوە. بێگومان یەشار کەمال نووسەرێکی بەرزە. من پێم وایە یەکێکە لە نووسەرە هەرە بەرزەکانی ئەم سەردەمە. بە بڕوای من ئەو یەکێکە لە باشترین چیرۆکنووسەکان. تا ئێستا نۆ ڕۆمانیم خوێندوونەتەوە و خەریکی خوێندنەوەی ڕۆمانی دەیەمیم.
یەشار کەمال ڕاستییەکان بێپێچوپەنا و بێپەردە دەردەبڕێت. بە واتایەکی دیکە ڕاستی دەڕازێنێتەوە، بەڵام شتی درووستکراوی ناخاتە سەر. شێوازی دەربڕینی ، کە خوێنەر وا هەست دەکات تەماشای وێنەیەک، ئەویش وێنەیەکی زیندوو دەکات، نەک پەڕتووکێک دەخوێنێتەوە. دەنگێکی ئارام و لەسەرخۆ لە چیرۆکەکانیدا هەست پێدەکرێت. گوێت لە شەپۆلە هێمنەکانی ڕووبارێک، یان جۆگە و جۆبارێک دەبێت، بەڵام نە ڕووبارەکە دەبینیت و نە جۆگە و جۆبارەکەش. نووسینەکانی تەواو بەو شێوەیەن. بۆ نموونە لە پەڕتووکی (تاوانەکانی بازاڕی ئاسنگەران) دا ڕوونی کردووەتەوە، کە ئاغاکان چۆن شارەزای تاوان و ئەشکنجە و ستەم و زۆردارین و لە ئازاردانی هەژاراندا چۆن بوونەتە شارەزا و پیتۆڵ، کاتێکیش کە دەبینن هیچ کەس نییە ئازاری بدەن، وەکوو دووپشک بەردەبنە گیانی یەکدی و بەگژ یەکدا دێن. هەموومان بینیومانە، کە ئاغاکان لەگەڵ یەکدیدا چۆن و چی دەکەن، دەبێت ئەوەش باش بزانین، کە لەگەڵ خەڵکی هەژار و بێدەرەتانی ناوچەکە چەند دڵڕەق و بەدڕەفتارن.
من پێم وایە یەکێک لەو هۆیانەی کە یەشار کەمال توانیویەتی ئاوا سەرکەوتووانە ڕووداوەکان باس بکات، ئەوەیە کە لە چوکوراوا هەموو جۆرە ئادەمیزادێک هەیە، لێرە تێکهەڵچوون، بەرخۆدان، بێدادی و ستەم و زۆرداری هەیە. هەر کەس لەوی دی لەبارفێڵە.
'ئۆرهان کەمال'یش لەبارەی چوکوراوای نووسیوە، ئەو مەزرایەی کە لە چیرۆکی (مەزرای خانمەکە) دا باسی لێوە دەکات، نزیکی گوندەکەی ئێمەیە. 'ئۆرهان کەمال'یش مامۆستایەکی مەزنە، چونکە باش شارەزای چوکوراوایە و لەبارەی خاکە پڕپیتەکەی چوکوراوا، کە بەداخەوە بە بێدادی و گەندەڵکاری ناخۆش کراوە، نووسیویەتی.
تەنیا دوو نووسەری گەورەی وەک ئۆرهان کەمال و یەشار کەمال دەشێن لەبارەی دەرد و کۆڤانەکانی چوکوراواوە شت بنووسن. تەنیا خاکە بەپێتەکەی چوکوراوایە، کە ئاوا تژی دلاوەری و تێکۆشانە دەتوانێت ئەم دوو نووسەرە مەزنە پێبگەیەنێت. خەم و کۆڤان، دەرد و شادی، هەمووی لە چوکوراوا ئاوێتەی یەکدی دەبن، گریان و پێکەنین پێکەوەن. دەتوانم بێژم حەمەدۆک ئەوەی کردووە کە یەشار کەمال نووسیویەتی و یەشار کەمالیش شتێکی نووسیوە کە حەمەدۆک توانای ئەنجامدانی هەبووە.
ئێمە وەک گوندنشینانی ئێرە -چوکوراوا- شانازی بە یەشار کەمال و نووسینەکانییەوە دەکەین. هەر وەک پێش ئێستاش گوتم، ئەو نووسەرێکی مەزنە و بەها و گرنگیی کارەکەی لەڕادەبەدەرە. یەشار کەمال چوکوراواییێکە، کە بەڕاستی هەر ئەو توانیویەتی لە چیرۆکێکدا کە پەیوەندیی بە هەرێمێکی ئاوا پڕ تێکەڵچوون و دژایەتییەوە هەیە، ئاوا دادگەرانە و بە ویژدانەوە بنووسێت.
$ئەحمەد دەوران ئاخر:$
پلەی خوێندن: سەرەتایی
زەوی نییە، لە کێڵگەی خاوەن زەوی کار دەکات
لە کێڵگەی (ئاندریان) دا چاوم بە دنیا هەڵێناوە، واتە لە کێڵگەی یەکێک لە ئاغاکان لە دایک بووم. ڕۆژگارێک دایک و باوکیشم سەپان و ڕەنجبەری ئاغا بوون. مەبەستم ئەوەیە بڵێم تاکە شتێک کە لە باوکمەوە بە میرات بۆم مابێتەوە، سەپانییە. دایک و باوکم لەو کەسانە بوون کە ئەو زەویوزارەیان بۆ کشتوکاڵ ئامادە کرد. ئەو زەویوزارەی کە ئەمڕۆ بە هەقی خۆمانی دەزانین داوای بکەین و خۆمانی لێ بە خاوەن بزانین، ئەو زەوییانە سەردەمانێک لە دارستان و دەوەن و دڕکوداڵ و زەڵکاوی مەلاریاهێنەر پێک هاتبوون. کاتێک کە باوکم کۆچی دوایی کرد، مامەم بچووک بووە، بۆیە ئاغاکان توانیان ئێمە لەسەر زەوییەکەمان وەدەرنێن و وەکوو خەڵکی دیکەی بێزەوی لە 'ساریباخچە' نیشتەجێ بووین.
ئەو دەمەی کە منداڵ بووم، واتە زۆر بەر لەوەی یەشار کەمال چیرۆکەکەی بنووسێت، دایکم زۆر جار چیرۆکی حەمەدۆکی بۆ دەگوتم، لە بیرمە وا دەستی پێ دەکرد: ڕۆڵە گیان! حەمەدۆکێک هەبوو، هەردەم دژی ئاغاکان ڕادەوەستا و بەردەوام لەگەڵیاندا لە شەڕ و شۆڕدابوو. ئەوکات کە ئێمە هێشتا منداڵی سەرکەوبنکە بووین، زۆر جار دایکان زارۆکەکانیان بە چیرۆک و بەسەرهاتەکانی حەمەدۆک ژیر دەکردنەوە و لایلایە و سترانیان بۆ هەڵدەبەستن. بەڵێ ئەمن یەکێک لەو منداڵانەم کە بە لایلایەکانی حەمەدۆک گەورە بووم و ئێستاش ئەو لایلایە و نزم و سترانانەم لە گوێدا دەزرنگێنەوە. دایکم سەردەمی حەمەدۆک و تێکۆشانەکانی دژی دەرەبەگەکانی زۆر باش لەبیرە، بە تایبەت کە بۆ کوشتنی عەبدی ئاغا دێت و گەمارۆی گوند دەدات و کاتێک کە ئاگر بەردەداتە خانووەکەی عەبدی ئاغا، ژنەکەی عەبدی ئاغا چۆن مێردەکەی لەپەتۆ دەپێچێت و دەربازی دەکات. جگە لەوانەش، دایکم ئەوەشی دەزانی کە حەمەدۆک، کچێک لە جادەی خوارەوەی ئاناڤارزا لە دەست چەندرمەکان دەردێنێت و لەگەڵ خۆی دەیبات. کاتیک کە گەورە بووم و چیرۆکەکانی یەشار کەمالم خوێندنەوە، دەستی خۆش بێت و بەرەکەت بکەوێتە قەڵەمەکەی، ڕێک وای نووسیوە کە من لای خۆم وێنام کردبوو. بە ڕاستی هەست بە سەربڵندی دەکەم و ڕێزی لێ دەگرم، ڕێز بۆ یەشار کەمال دادەنێم، چونکە نووسەرێکی مەزنە.
لەبەر ئەوەش کە خەڵکی یەک ناوچەین و هاوشارین، شانازی پێوە دەکەم. یەشار کەمال، کە دەیەوێت پەڕتووکێک بنووسیت، دێتە ئێرە و لە پیر و بەساڵاچووانی ئێرە سەبارەت بەو خەڵکەی لێرە ژیاون دەپرسێت و هەموو بەسەرهاتەکانیان تۆمار دەکات و لەبەریان دەکات. ئەمە خۆی مانای ئەوەیە کە نووسەرێکە بەهای خەڵک دەزانێت، نووسەرێکە ڕاستی و واقعییەت دەنووسێت. جگە لەوە بەوەش کە خاکی ئەم ناوچەیە نووسەرێکی وا مەزنی پەروەردە کردووە، شانازی دەکەم و هەست بە سەرفرازیێکی زۆر دەکەم. کاتی خۆی کە چوومە 'قەدیرلی' زۆر شتیم لەبارەی یەشار کەمالەوە بیست، کە چۆن ئاغاکان ملیان لەبەر ملی ناوە و دژایەتییان کردووە. ئەوکات لە دڵی خۆمدا دەمگوت دەبێت مرۆڤێک بووبێت کە بەرانبەر ستەمکاری و بێدادی ڕاوەستابێت. ئەوکات تێگەیشتم کە جگە لە چیرۆکنووسی، ئەو تایبەتمەندییەشی تێدایە. من ڕێزێکی یەکجار زۆرم بۆ یەشار کەمال هەیە.
$سەرچاوە:$
ماهنامە زمان- ویژە یاشار کمال، چاپ تهران.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 774
HashTag
Artículos relacionados: 6
Grupo: Artículos
Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 20-02-2023 (1 Año)
Ciudades: Van
Dialecto: Kurdo - Sorani
Libro: Historia
Publication Type: Born-digital
Tipo de documento: Traducción
Technical Metadata
Los derechos de autor de este artículo ha sido emitido a Kurdipedia por el dueño del artículo!
Calidad de artículo: 99%
99%
Añadido por ( سارا سەردار ) en 20-02-2023
Este artículo ha sido revisado y publicado por ( زریان سەرچناری ) en 21-02-2023
Este artículo ha actualizado recientemente por ( زریان سەرچناری ) en: 21-02-2023
URL
Este artículo ha sido visitado veces 774
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava

Actual
Biblioteca
El fusil de mi padre
24-12-2013
بەناز جۆڵا
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
14-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Nuevo elemento
Biblioteca
Refugiado número 33333
19-02-2023
زریان عەلی
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 519,368
Imágenes 106,562
Libros 19,264
Archivos relacionados 97,043
Video 1,384
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contacto | CSS3 | HTML5

| Página tiempo de generación: 0.719 segundo!