پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
جینۆسایدی کورد لە سایەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ڕووسیا
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جینۆسایدی کورد لە سایەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ڕووسیا
کورتەباس

جینۆسایدی کورد لە سایەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ڕووسیا
کورتەباس

عادل صديق عەلى

بارودۆخى کوردانى ڕووسيا بەر لە جەنگى يەکەمى جيهانى

تەواوی سەرچاوە مێژووییەکانی بەتایبەت سەدە و نیوێک‌ و سەدەی ڕابردوو، باس لەوە دەکەن کە کورد لە هەرێمی قەفقاس ژیاوە، واتە پێش ئەوەی هەرێمەکە لەلایەن ڕووسەکانەوە داگیربکرێت ‌و، سنوورەکانی سێ‌ ئیمپراتۆریی عوسمانی و ڕووسیا‌ و پاشایەتی ئێران دیاری بکرێن. بە داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن ڕووسیاوە، کە تێکشکانی پاشایەتی ئێران‌ و پاشان عوسمانی لە ئەنجامی زۆر شەڕی خوێناویدا لە سەردەم‌ و قۆناغی جیاجیادا لێکەوتەوە، بەشێکی کوردستان خرایە سەر ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا ( ڕووسیا بە درێژایی سەدەی نۆزدە، دوو شەڕی گەورەی لەگەڵ ئێراندا واتە (1804-1813) و چوار شەڕی لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی 1805-1813، 1838-1839، 1853-1856، 1877-1878 کردووە) . لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا کە زۆرجار پارچەیەکی کوردستان دەبووە گۆڕەپانی شەڕە دڕندانە‌ و کاولکارەکانیان، گەل کوردیش تووشی زیانێکی هەمەلایەنەی بەتایبەتی گیانی و ئابووری بووە‌و، ناوچە کوردنشینەکان لەئاکامی شەڕەکانیاندا‌ و بەپێی پەیمانەکانیان، چەندینجار دەست بە دەست کراون، دواین جار، بەپێی پەیمانی (بریست لیتۆفیسک) ، قارس‌ و ئەردەهان لەلایەن بەلشەفییەکانەوە، بەبێ‌ ڕەزامەندی و پرسکردن بە دانیشتووانیان کە زۆربەیان کوردبوون، درانەوە بۆ کەمالیەکان.

شەڕە ماڵوێرانکەرەکانی ڕووسیا و عوسمانی و ئێرانی پاشایەتی لە سەدەی نۆزدەیەمدا بگرە لە پاش یەکەمین جەنگی جیهانیشەوە زۆربەی هەرە زۆریان لەسەر خاکی کوردستان ڕوویانداوە. کورد زیانێکی یەکجار زۆری گیانی و ماڵى‌ لێکەوتووە چەند جارێک سنوورەکانی نێوان ئەم سێ‌ دەوڵەتە داگیرکەرە بەهۆی ئەم شەڕانەوە هەر لەسەر خاکی کوردستان گۆڕدراون‌ و، هەردەمێک دەسەڵاتی یەکێکیان بەسەر هەندێک ناوچه ‌ و هەرێمی کوردستانەوە بووە، بەوچەشنەی کە خۆیان ویستوویانە لەگەڵ دانیشتووانەکەیدا جوڵاونەتەوە، دانیششتوانەکەیان یان دەرکردووە یان ناچاریان کردوون بۆ شوێنێکی دیکە بگوازنەوە، بۆ تێکدانی دیمۆگرافیا‌ و ڕەوشی ئەتنیکی و قەوارەی ناوچه ‌ و هەندێ‌ له و هەرێم و ناوچانە بۆ وێنە: قارس، ئەردەهان، خۆی، ماکۆ و سەڵماس...هتد.

سەرچاوە ڕووسییەکان هەتا کۆتاییەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی، باسیان لە دابەشبوونی کوردستان بەسەر سێ‌ ئیمپراتۆری ڕووس‌ و ئێران و عوسمانیدا دەکەن‌ و، بگرە گەڕیده ‌ و مێژوونووس و سیخوڕ و پیاوانی لەشکريی و ڕۆژهەڵاتناس ‌و.....هتد تا ساڵی 1930، واتە ساڵی هەڵوەشاندنەوەی کۆماری کوردستانی سوور لەلایەن ڕژێمی ستالینەوە، هەموویان دان بەوەدا دەنێن کە بەشێکی کودستان دەکەوێتە چوارچێوەی ڕووسیا (سۆڤیەت) ەوە.

ڕووسيا و کورد و جەنگى يەکەمى جيهانى

لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا وەک چۆن گەلی کورد لەژێر کاریگەریی بانگەوازی جیهاد و بەناوی ئیسلامەتییەوە کەوتە پشتیوانیکردن لە دەوڵەتی عوسمانی، ڕووسەکانیش کەوتنە پشتگیریکردن لە میلیشیا ئەرمەنییەکان بۆ ئەنجامدانی شەڕی قڕکردن لە کوردستان. فەرماندە سەربازییەکانی ڕووس کە لەژێر کاریگەریی سەرکردە سەربازییە ڕەگەزپەرست‌ و کوشتارچییەکان‌ و کڵێسەی ڕووسى ئەرسەدۆکسی دابوون، هەربۆیە لە دوای تێکشکاندنی عوسمانییەکان لە کوردستان وێرانکاریی و تاڵان و ئابڕوبردنیکوردانی کافر و بکوژانی ئەرمەنیان دەستپێکرد، شەڕی لەناوبردن لە شاری (قامیش) وە دەستیپێکرد بۆ وان و بایەزید و بە خۆی و ڕەواندز و خانەقین دا تێپەڕی، ڕووسەکان خەڵکی ناوچەکەیان ناچاری دەربەدەری کرد، بە تەنیا لە بایەزید و دەوروبەری دەیەکی دانیشتووانەکەی مابوونەوە و سەدان گوند وێرانکران، هێزە کرێگرتە ئەمەنی و ڕووسییەکان لە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەری کۆمۆنیستی و لەکاتی پەڕینەوەیان لە بەرەی ئەرزڕۆم-زەنجان هەزاران ئافرەت و منداڵی کوردیان کوشت، ڕۆژانی 14‌و15/5/1915 شاری وان گەورەترین قەسابخانەی کوردەکانی بەخۆوە بینی بەدەستی ئەو هێزە ئەرمەنیانەی کە پێشی هێزەکانی ڕووسی کەوتبوون. ڕووسەکان بەڵێنيان دابوو شاری وان بگۆڕن‌ بە پایتەختی ئەو دەوڵەتەی بەڵێن بوو بۆ ئەرمەنەکانی درووست بکات. نزیکەی (250) هەزار له و ئەرمەنانە کۆبوونەوە کە بچنە پاڵ دەوڵەت و لەشکری ئەرمەنی، به ‌پشتیوانی لەشکری ڕووسی دەوڵەتی ئەر‌مەنیان ڕاگەیاند و نەخشەی هێرش‌ و پاککردنەوەی ویلایەتی بەدلیس و ئامەد ڕاگەیەنرا، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا لەبەرانبەر دژەهێرشی عوسمانییەکان تێکشکان.

ڕاپۆرتەکانی ئینگلیز باسيان لە کوشتار‌ و لەناوبردنی خەڵکی خانەقین بەدەستی ڕووسەکان کردووە، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە نزیکەی (500) کەسیان لە خەڵکی خانەقین کوشتووە، ئەوە سەرەڕای قوربانییە زۆرەکانی گوندەکانی دەوروبەری، سەدان کورد لە ترسی کوشتاری بە کۆمەڵ هەڵهاتن بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئینگلیز، ڕەواندزیش بە هەمان دەردی سرێبرینیکای بۆسنه ‌ و هێرزەگۆڤینیای ساڵی 1997 لێ‌ بەسەرهات کە هێزەکانی سڕبیا ئەنجامیاندا، (ئەندرانیک) ئەفسەری ئەرمەنی تینوو بە خوێنی کورد نزیکەی (5بۆ6) هەزار منداڵ‌ و ئافرەتی ڕواندزی کوشت، بەشێوەیەک لە کۆی (3000) هەزار منداڵ تەنیا (60) منداڵ مابۆوە، زۆربەشيان‌ بە گوللە نەکوژراون، بەڵکوو فڕێدراونەتە گەلى ڕەواندزەوە، هەروەک لە نزيکەى (2000) خانووبەرەى ناو شاريش تەنیا (20) ماڵيان بە سەلامەتى دەرچوون. هەر ئەو هێزانەى ڕووس و ئەرمەن (30) گوندیان لە برادۆست وێرانکرد، هەزاران کەس لە خەڵکی بادینان لە ترسی ئابڕووی خۆیان بەرەو موسڵ هەڵهاتن‌ و بەشێکیان لە شەقامەکانی موسڵ لە برساندا مردن.

مەلا کاکە حەمە (نارى شاعير) کە له و دەمەدا ژياوە، لە خۆڕا نەيگوتووە:

بە موئمين چى، سەقەر، دۆزەخ، جەهەننەم مەقامى ڕووسيان و ڕووسيانە

دامەزراندنی کۆماری کوردستانی سوور

کوردستانی سوور کە پایتەختەکەی شاری (لاچین) بوو، لە ئابی 1923دا لە چوارچێوەی ئازەربایجاندا وەک هەرێمێکی ئۆتۆنۆم دامەزرا، کە ژمارەى دانيشتوانى زياتر لە (48000) کەس بوو، سەرتاپا لە پێنج ناوچە پێکدەهات کە بریتی بوون لە: لاچین و جبراییل و قووبادلو و زەنگلان و کەڵبەجەر. پێکهاتەی نەتەوەییان (72,2%) ی کوردبوون، لە ناوچەی کەڵبەجەر (99,2%) ی ناوچەی لاچین (99,2%) ی کوردبوون (حسێن گاجیێڤ) یش وەک سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەرێتی (حکومەتی خۆجێیی) کوردستانی سوور دیاریکرا. بێگومان ئەوە بوو بە کەشوهەوایەکی لەبار کە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە خۆیان بە کورد بزانن و کوردبوونی خۆیان له و خاکەی (کوردستان) کە تێیدا دەژیین سەلماند.

سنوورەکانی باکووری ناوچەی کوردستانی سوور به ‌هێڵی سەراورد (خگ الراس) زنجیرە چیاکانی مراڤداغی ئەم ناوچەیە لە ناوچەی گەنجە جیادەکاتەوه ‌ (واتە لە باکوورەوە زنجیرە چیاکانی مراڤداغ کوردستان لە ناوچەی گەنجە جیادەکاتەوە، ئەفراسياو هەورامی) و بە هێڵی سەراورد زنجیرە چیاکانی کانگوور ئالانگیز کوردستان لەگەڵ ناوچەی نور=بائێزدی سەر بە ئەرمینیا هاوسنوورە‌ و لە باشووری ڕۆژاوایشەوە کوردستان هاوسنووری ناوچەکانی شارئورا-دەریلاگیز (دارالگیز) و زەنگەزوری کۆماری ئەرمەنستانی سۆڤیەتە.

لە باشووری ڕۆژهەڵاتيشەوە بە ڕووباری ئاکیردا دەڕوات، تا سنوورەکانی ناوچەی پێشووی جەبرەئیل کە لە گوندی (ئەفەندیلەر) ەوە دەستپێدەکات تا له و شوێنەی کە لقی لای چەپی ئەم ڕووبارەوە، واتە میل خیلۆڤ، دەڕژێتە ئەم ڕووبارە‌ و سەرەنجام کوردستان لەگەڵ ناگورناقەرەباغ هاوسنوورە، لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە، واتە له و شوێنەی کە ڕووباری میل خیلۆڤ دەڕژێتە ڕووباری ئاکیرەوە تا زنجیرە چیاکانی موراڤداغ.

هۆکاری درووستکردنی کۆماری کوردستانی سوور

بێگومان درووستکردنی کۆماری کوردستانى سووریش له و ناوچەیەدا ژمارەیەک فاکتەری لە پشتەوە بوو، لەوانە:

1 زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەکە کوردبوون.

2 بانگەشەی بەلشەفیەکان سەبارەت بە یەکسانی و ئازادی گەلان‌ و مافی چارەی خۆنووسینیان، بێگومان کوردیش یەکێک بوو له و گەلانە.

3 بۆ ڕاکێشانی کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەتایبەتی باشووری کوردستان کە ئەو کات لەژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیادا بوو.

4 ئازەری و ئەرمەنییەکان کێشەیەکی زۆریان هەبوو لەسەر ناوچەی ناگورناقەرەباغ، بە درووستکردنی ئەو کۆمارە کوردییە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا تاڕادەیەک چارەسەر ئەو کێشەیە کرا له و ماوەیەدا.

5 داواکاری خەڵکی ناوچەکە بۆ درووستکردنی کۆمارێکی کوردی وەک تەواوی گەلانی تری سۆڤیەت.

6 ئەو بەڵێنانەی کە ڕووسەکان هەر لە سەرەتای سەدەی نۆزدەوە بە سەرۆک هۆز و کەسایەتيیە دیارەکانی ناوچەکەیان دەدا کە ئەگەر بێت و ناوچەکەیان ببێتە بەشێک لە ڕووسیا ئەوا ئەوان جیاواز لە ئێران و عوسمانیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن‌ و دەسڵاتی زیاتریان پێ‌ دەدەن.

هەڵوەشاندنەوەی کۆمار

ڕەگەزپەرستانی تورک بە پلەی یەکەم و دوای ئەوانیش ئەرمەنی و ئازەرییەکان ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا لە فشارخستنە سەر سۆڤیەتییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆماری کوردستانی سوور، سۆڤیەتییەکانيش نەیاندەویست پەیوەندی خۆیان لەگەڵ تورکیادا تێکبدەن، چونکە هەبوونی وڵاتێکی وەها بۆ ئەوان دەستی نەدەدا، لەلایەکی دیکەوە بۆ ئازەربایجانیش نەدەگونجا، چونکە سنووری کوردستانی سوور دەگەیشتە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.‌ سەرئەنجام کۆمارەکە لە 23ی تەموزی1930دا ڕووخێنرا و‌ لە کۆتایی هەمان ساڵیشدا وشەى (کورد) و (کوردستانى سۆڤييەتى) بە فەڕمیقەدەغە کرا.‌ جێگەى خۆيەتى کە بڵێین سیاسەتی میکیاڤیلییانەی میر جەعفەر باقرۆڤ کوردانی ناو سنووری ئازەربایجانی بەرەو شاڵاوی توانەوە برد، بەشێوەيەک بەپێى سەرژمێرى ساڵى 1975‌ يەک کورد لە ئازربايجاندا بوونى نيە! بەوکارەشی خزمەتێکی گەورەی کەمالیستەکانی کرد، بەوشێوەیە لە سەردەمی دەسەڵاتە پڕ ترس و تۆقێنەرەکەی ستالیندا، کوردستانی سوور لەنێوبرا.

فشاری تورکەکان گەیشتە ئاستێک، سۆڤیەتیەکان لە ساڵی 1935دا ڕێگرییان لە بەستنی کۆنفڕانسی کوردناسی لە باکۆ کرد، دواتریش هەموو قوتابخانە و پەیمانگا و دامەزراوە کلتوورییەکانى کورد له و وڵاتە داخران. ئەو داخستنە بەشێوەیەک بوو تا ڕووخانی سۆڤیەت ڕێگە نەدرا کە ئەو جۆرە کۆنفڕاسانە ببەسترێت. تەنانەت بەلشەفیەکان پێیانوابوو هەموو ئەو کۆنفڕانسانەی کوردناسی کە لەدەرەوە بەستراون دەستی ئیمپریالیزمیان لە پشت بووە، بەوهۆیەشەوە ڕێگەشیان بە هیچ یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای وڵات نەداوە کە بەشداری کۆڕ‌ و کۆنفڕانسە کوردییەکان بکەن.

سۆڤێتییەکان لە سەرەتادا ڕێگرییان دەکرد لە ئاڵوگۆڕی بڵاوکراوە کوردییەکان، دواتر هەستان بە داخستنی ڕۆژنامەکانی (ڕێیا تازە) و (کوردستانی سۆڤیەت) ، ئەمەی دواتریان بە زمانی کوردی لە شاری شوشیێ‌ کە دەکەوێتە نێو پارێزگای قەرەباغی چیایی دەردەچوو کە تيايدا پەيمانگاى کوردى بۆ ئامادەکردنى مامۆستایان کرابوويەوە، ڕاديۆش بە زمانى کوردى پەخش ئەکراو منداڵانى کورديش بە زمانى دايک دەيانخوێند و بڵاوکراوه پەروەردەيى و ئەدەبى و سياسيى و هۆنەرييە‌کانيش هەر بە کوردى دەردەچوون، هەروەک دامودەزگا ئيدارييەکانيش لە چوارچێوەى خۆبەڕێوەبەريدا کارەکانيان ڕادەپەڕاند، بەڵام هەموو ئەمانە لە کۆتايى ساڵی1929و سەرەتاى ساڵى 1930دا وەستێنران.

دواتريش کەوتنە دوورخستنەوەی نووسەران‌ و ڕۆشنبیرانی کورد بەبیانووی هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوایەتیان یاخود پەیوەندییان بە نووسەرانی کوردی دەرەوە، لەوەش زیاتر پێیان لێنا و بواریان نەدا بە هیچ یەکێک لە چاپکراوە سۆڤێتییەکان کە بابەت و وتار لەسەر کورد و ئەلفوبێی کوردی بڵاوبکەنەوە. هەر له و ڕوانگەیەشەوە دەتوانین بڵێین بەرهەمی زۆربەی کوردناسەکانی سۆڤیەت بەرلەوەی زانستیانە و مێژوویی و بابەتیانە بن ئایدۆلۆژیانە و بەمەبەست بووە، بەگشتی سۆڤیەت توانی بزووتنەوەی کورد لە پەیوەندی گرتنی بە ڕۆژاواوە داببڕێ‌ و دووری بخاتەوه، بێگومان هەموو ئەو کارانەش پێچەوانەى خاڵى (1و2) ى بەندى سێيەمى پەيماننامەى جينۆسايدە، کە تيايدا هاتووە:‌

1 قەدەغەکردنی بەکارهێنانی زمانی گرووپێک لە ژیانی ڕۆژانەدا یاخود لە خوێندنگاکاندا یاخود لە چاپکردن‌ و بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکان بە زمانی گرووپەکە.

2 وێرانکردنی یاخود قەدەغەکردنی پەڕتووکخانەکان، مۆزەخانەکان، خوێندنگاکان، مۆنۆمێنتە مێژووییەکان، شوێن ئایینی و ک‌لتوورییەکانی تایبەت بە گرووپەکە.

چارەنووسی کوردانی سۆڤیەت دوای هەڵوەشانەوەی کۆماری کوردستانی سوور

پاش هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سوور، هەر ناوچە‌ و شارێکی کوردستانیان بەناوی دابەشکردنی سستەمێکی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئازەربایجانەوە، خستە سەر ناوچە یان هەرێم‌ و شارەکانی تری ئازەربایجان. بەم چەشنە ناوی کورد‌ و کوردستان، یا بەواتایەکی تر قەوارەکەیان لە فەرهەنگی سۆڤیەتی و ئازەربایجانی سۆڤیەتیدا سڕییەوە، قوتابخانه ‌ و ڕۆژنامه ‌ و بەڕێوەبەرایەتی و، بەگشتی دەستکەوتەکانی گەلی کوردیان نەهێشت ‌و، دانیشتووانی کوردی کەوتنە بەر شاڵاوی ڕاستەوخۆ‌ و ناڕاستەوخۆی جیاوازی ڕەگەزی و تواندنەوە‌، ژمارەیەکی زۆریان لە ترساندا ناو‌ و ناسنامە و نەتەوەی خۆیان گۆڕی، بە ئازەرى و کازاغى و نەتەوەکانى ترى سۆڤيەت بۆئەوەی دەرنەکرێن، یان لەناو نەچن یان کار و ئیشی خۆیان لەدەست نەدەن یان بتوانن بخوێنن و کاربکەن‌ و لە نیشتمانەکەی خۆیاندا بمێننەوە. ژمارەیەکی ئێجگار زۆر کورد بەم چەشنە هەتا ئەمڕۆش لەبەر نەبوونی قەوارە‌ و بواری خوێندن توێندراونەتەوە، بەڵام ئەمەش واتە بێ‌ دەنگبوون و تواندنەوەیان.

کوردەکانی سۆڤیەت لە کارەساتی تریش نەپارێزراون، لەپێناو نەهێشتن و کەمکردنەوەى کورد لە ناوچەکانى خۆيان پێش‌ و لەکاتی جەنگی دووەمى‌ جیهانیدا بەتایبەت لە ساڵی 1937 و 1943 و 1944دا بەپێى بڕيارێکى ئەنجوومەنى کۆميسيارانى گەل بۆ کۆمارەکانى يەکێتى سۆڤيەت‌ بە کۆمەڵ ڕاگوێزران بۆ کۆمارەکانی تری سۆڤیەت، بیانووشیان بۆ ئەم تاوانە گەورەیە ئەوەبوو گوایە بەرەی قەفقاس، لەبەر کۆمەڵانی گومانلێکراو یان بڕوا پێ‌ نەکراو، کە کوردیش خرابووە ئەو خانەیەوە ( بە بەهانەی ئاری بوون‌ و هاوهەستییان لەگەڵ ئەڵمانەکاندا یان هاوئایینییان لەگەڵ تورکیادا) ‌و، لەبەر نزیکبوونەوەی هێزەکانی تورکیا و ئەڵمانیا، دەبوو پاکبکرێنەوە‌ و دوربخرێنەوە، نەوەک بە دەستپێکردنی شەڕ یارمەتیی ئەڵمانەکان و تورکەکان بدەن.

ئەوەبوو کوردەکانیان لە ئازەربایجان‌ و ئەرمینیاوە گواستەوە، زۆربەیان بۆ ئاسیای ناوەڕاست‌ و کازاخستان‌ و ئۆزبەکستان و سیبریا. ئەوانەيان کە بەر شاڵاوى ڕاگواستنەکەى ساڵى 1944 کەوتن بۆ جۆرجيا ڕاگوێزران. گواستنەوەکەشیان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە‌ و بێ‌ ئاگاداری پێشوەخت‌ و بەشه و بوو، بە گەمارۆدانی گوند و شارە کوردنشینەکان‌ و بردنیان بە ئۆتۆمبیلی سەربازی بۆ ئێستگەکانی شەمەندەفەر‌ و گواستنەوەیان بە شەمەندەفەری تایبەت بە ئاژەڵ و بارهەڵگر، بەبێ‌ ئەوەی بهێڵن شتومەک و پێویستی ناوماڵ و سامانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن. کاتی کۆکردنەوه ‌ و ناردن‌ و لە ڕێگا، ژمارەیەکی زۆریان لەبەر ڕەخنە‌ و ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن سەربازەکانی سوپای سوورەوە گوللەباران کران، یان خۆیان لە شەمەندەفەرەکان فڕێ‌ داوەتە خوارەوە، ژمارەیەکی زۆریشیان لە ڕێگا‌ و لەبەر زۆرى سەرما و برسێتی و نەبوونی خواردن ‌و... گیانیان لەدەستداوە، بەتایبەت بەساڵاچووان و منداڵان.

کارەساتی ژیانی ئەو کوردە ڕاگوێزراوانە لە شوێنی نوێی نیشتەجێبوونیان، بەهۆی بارودۆخی نامرۆڤانه ‌ و ڕانەهاتنەوە لەگەڵ کەشوهەوای بەتایبەتی سیبریادا، ئەوانی ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورە کردەوە، لە تاراوگە‌ و ئۆردووگا زۆرەملێکاندا، دەستبەسەر و لەژێر کۆنترۆڵ دەزگاکانی پاراستنی سۆڤیەتدا بوون، گەشتکردنیان لێ‌ قەدەغەکرابوو، هەروەک پاسپۆرت‌ و ناسنامەشیان لێوەرگیرابوویەوە.

ستالین ڕاستەوخۆ بڕیاری گوللەبارانکردنی دەستگیراوانی نەدەدا، پێویستی بە هێزی کرێکار بوو، پێش مردنیان دەبوو کار بۆ کۆمەڵگەی سۆسیالیزم بکەن، کوشتنی یەکجارەکییان کەڵکێکی ئەوتۆی نەبوو، دەبوو کێڵگە بکێڵن، ئاژەڵ بەخێو بکەن، ڕێگە ڕابکێشن، بیابانە چۆڵەکان ئاوەدان بکەنەوە دواتر بمرن. بۆیە دەتوانین بڵێین میتۆدەکانی ستالین لە هیتلەر و سەدام‌ و ئەتاتورک ژیرانەتر بوون. بەکوورتی گوللەباران کردن‌ و برسیکردن‌ و نەخۆشخستن‌ و بێکارکردن‌ و لە سەرمادا سەرق بوونەوە‌ و خۆکوژی و لە خەم و ئازاردا مردن‌ و سووکایەتیکردن بە هەموو شێوەکانیەوە، وەک ناچارکردن بە ڕەفتارکردن وەک ئاژەڵ، بگرە تا دەستدرێژی کردنە سەر شەرەف و نامووس ‌و، ناو‌ و نەتەوه ‌ و داب‌ونەریت گۆڕین‌ و دەرکردن و داگیرکردنی نیشتمان‌ و گۆڕینی ناوی گوند و کانی و شاخ و هەرد‌ و ڕووباری وڵات، گۆڕستانی مردووەکان خاپوو بکەن‌ و، سەردانی کەسوکار و ناشتنی تەرمی مردووەکان، هەمووی مۆڵەتی ڕەسمی بێ‌‌ و نێرینەکان بدزن و بێ‌ سەروشوێنیان بکەن.

بێ‌ دەوڵەتی کورد وای لە ستالین کرد نەک هەر کۆماری کوردستانی سوور هەڵوەشێنێتەوە، بەڵکوو ئەو هەموو کارەسات‌ و تراژیدیایانە بەسەر گەلی کورددا بهێنێت بەتایبەتی ڕاگواستنی کوردانی ئەو وڵاتە بۆ کۆمارەکانی دیکەی سۆڤیەت. لە ناوخۆدا گوێ‌ بە سکاڵاکانی کوردانی ئەو وڵاتە لەسەر خراپی ڕەوشی ژیانیان نەدەدرا و لەدەرەوەش لەبەرئەوەی کورد دەوڵەتی نەبوو بەوهۆیەشەوە نوێنەری لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەبوو نەیدەتوانی ناڕەزایی دژی سیاسەتەکانی سۆڤیەت دژی کوردانی ئەو وڵاتە دەرببڕێت‌. بەکوورتی ئەو سیاسەتەی کە سەرانی سۆڤێت بەرانبەر بە هاووڵاتیانی کوردی خۆیان هەر لە سەرەتاوە گرتیانەبەر، بەرانبەر بە هیچ گەلێکی دیکە به و چەشنە نامرۆڤانە و گڵاونەبووە. سەرانی یەکێتی سۆڤیەت‌ و دواتریش ڕووسیا هەرگیز بواریان نەداوە بە کورد دەستی بە هیچ پۆستێکی گەورە و بچووکی وڵات بگات، ئەم حاڵەتە لە کۆمارەکانی جۆرجیا‌ و ئەرمینیا‌ و ئازەربایجانیش هەر بەوشێوەیە بوو.

بارودۆخی کوردان دوای هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت

هێشتا بە ڕوونی نازانرێت دوای هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەت بۆچی کوردستانی سوور درووست نەکرایەوە، لەکاتێکدا بازاڕی کارێکی لەوجۆرە گەرم بوو، بەڵام دیسانەوە کورد بوونە قوربانی، بەوپێیەی لە دوای ساڵی 1990وە تارمایی ڕەوشێکی نوێ‌ ئاسمانی ژیانی کوردی تەنی، ئیدی چەندین کۆماری نوێ‌ هاتنەکایەوە و کەمینە نەتەوەییەکان ڕووبەڕووی سیاسەتێکی ڕەگەزپەرتانە بوونەوە.‌

بە هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت میللەتە کەمینەکانی ئەرمەنستان بەتایبەتی کورد کەوتنە دۆخێکی خراپەوە، هەموو نەتەوەکان دەڕۆیشتن بەرەو وڵاتانی خۆیان، بەڵام کورد بێچارە مانەوە، نەژادپەرستە ئەرمەنەکان کاغەزیان دەنووسی و بە دەرگای ماڵە کوردەکاندا هەڵیان دەواسی و دەیان ترساندن بەوەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و ڕابکەن. کوردانی مسوڵمان دەستیان پێکرد و بەرەبەرە ڕۆیشتن و ماڵەکانیان بە بڕێک پارەى کەم بە ئەرمەنەکان فرۆشت و ڕوویان لە ڕووسیا و وڵاتە مسوڵمانەکان دەکرد، بەڵام کوردانی ئێزدی بەبێ‌ خاوەن مانەوە و کەوتنە بەر زوڵم و ستەم. ئەوە لەکاتێکدا زۆربەی کەمەنەتەوەکانی ئەو وڵاتە مافەکانیان بۆ گەڕێنرایەوە لەکاتێکدا زۆرێک له و نەتەوانە خاوەنی خاک‌ و نەتەوە نەبوون، بەتەنیا کورد نەبێ‌ کە ئەو مافەشی پێ‌ ڕەوانەبینرا، دەسەڵاتدارانی ڕووسیاش زۆرباش ئاگاداری کێشەی کوردن له و وڵاتەدا.

لەوەش زياتر لە دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتەوە، لەبەرئەوەی کوردستانی سوور دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو ناوچەیەی کە ئەرمینیا‌ و ئازەربایجان شەڕی لەسەر دەکەن، کوردانی ئەو ناوچەیە قوربانی یەکەمی ململانێکانی نێوان ئەرمینیا‌ و ئازەربایجانن، ژمارەیەکی زۆریان ئاوارەی ڕووسیا بوون، بەشێوەیەک له و یەک ملیۆن‌ و دووسەد هەزار ئاوارەی ناوچەی ناگورناقەرەباغ، نزیکەی (180-200) هەزاریان کوردن.

ئەمڕۆ کوردەکانی قەوقاز دابەشبوون بەسەر وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا و جۆرجیا و کازاغستان و چیچان و ڕووسیادا، سەبارەت بە ڕەوشی ژیانی ئەو کوردانە زینەیدە کە یەکێکە له و ئافرەتە کوردانەی کە لە ئازەربایجان دەژی دەڵێت: سیاسەتی خراپی ستالین و تورکەکان وایانکرد کورد پەرتەوازە ببێت و کۆمارەکەی لە ساڵی 1930دا لەناوبچێت. زینەیدە له ‌درێژەدا دەڵێت: کوردەکان لەلایەن تورک و ئازەرییەکانەوە بەچاوێکی کەم تەماشا دەکرێن، سیاسەتی شکاندنی کورد و ناوهێنانیان بە دواکەوتوو نەخوێندەوار و چیایی وایکردبوو کوردەکانی ئازەربایجان شەرم لە کوردبوونی خۆیان بکەنەوە، هەمیشە سیاسەتێک هەبووە بۆئەوەی کورد نەخوێنن و بە خەڵکێکی نەخوێندەوار ناوببرێن. تا ئەم ساڵانەى کۆتايش تاکە يەک خوێندنگاى کوردى و سەنتەرێکى ڕۆشنبيرى کوردى لە ئازەربايجاندا نەبوو، کوردانى تورکمانستانيش هەمان چارەنووس بوونەوە، ئەوە لەکاتێکدا بەپێى هەندێک سەرژمێرى لە بيستەکانى سەدەى ڕابردوودا نزيکەى (20) هەزار کورد له و وڵاتە دەژيان.

سەرچاوەکان

1 د.ئەفراسياو هەورامى: کوردستانى پشت قەفقاس، دۆسيەى تاوانەکانى ڕژێمى سۆڤيەت بەرانبەر بە کوردەکانى ئەم وڵاتە، بنکەى ژين، چاپخانەى شڤان، سلێمانى، 2006.

2 پ.ى. ئەڤير يانۆڤ: کورد لە جەنگى ڕووسيا لەگەڵ ئێران و تورکيا، بارودۆخى سياسى کوردى تورکيا و ئێران و ڕووسيا، و.د.ئەفراسياو هەورامى، لە بڵاوکراوەکانى مەکتەبى بيرو هۆشيارى، سلێمانى، سلێمانى، 2004.

3 فاتيح ڕەسوڵ: بنچينەى مێژووى بيرۆکەى چەپ لە کوردستان، چ2، سلێمانى، 2004.

4 د.کوردۆ عەلى: سۆڤيەت و بزووتنەوەى نيشتمانيى کورد، چ2، دەزگاى چاپ و پەخشى حەمدى، 2009.

5 د.کەمال مەزهەر ئەحمەد: کوردستان لە ساڵەکانى شەڕى يەکەمى جيهانيدا، چاپخانەى کۆڕى زانيارى کورد، بەغدا، 1975.

6 کریستینا کۆیڤۆنەن: جەنگی شاراوە لە باکووری کوردستان، وەرگێڕانی. د.یاسین سەردەشتی، چاپی دووەم، چاپخانەی ڕوون، سلێمانی، 2011.

7 حەسەن گۆران: ديوانى تاهيربەگى جاف، چ1، سنندج، 1381شەمسى.

8 کاکشار نۆرمار: ڕەوشى کوردى ئەرمەنستان لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ، و.دلاوەر عوسمان، ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ، ژمارە (6890) ، 5و6/2/2016.

9 م.ا.هەسراتيان: کورد الاتحاد السوڤيتى، ت.جەبار قادر، گۆڤارى ئەکاديمياى کوردى، ژ (25) ، 2013.

10 ژنە کوردێکى ئازربايجان: لە کوردبوونى خۆمان شەرممان دەکرد، سايتى ئاوێنە،

https//m.facebook.com/story.php?storyfbid=1333643533322407&id=192698790750226.[1]
ئەم بابەتە 441 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.xalkurd.org 05-02.2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 19-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 19-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 441 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.515 چرکە!