#قوباد تاڵەبانی# و جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری کۆبوونەوە.کۆبوونەوەکە کە لەبارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری بەڕێوەچوو تێیدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێکراو دڵنیایی لەیەکخستنی هەوڵ و هەماهەنگییەکان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کرایەوە لەپێناوپاراستنی ئاساییشی نیشتمانی کوردستان. هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە پێویستی هاریکاری نێوان دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێم و ئێراق باسیان لێوەکراو دووپات لەبەردەوامیان کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکان و بەرقەراترکردنی ئاساییش و سەقامگیری. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە چەندین پرسی تری پەیوەست بە دۆخی ئەمنی و ئاساییش و ئارامی گفتوگۆیان لەبارەوەکراو دوای هەڵسەنگاندنیان بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 343 جار هاتیە دیتن