کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,098
 شؤمارە عەسگەل  106,656
 کتاووەل 19,287
فایل های مرتبط 97,268
Video 1,392
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ڕۆڵی منداڵان لە فیلمی سینەماییدا
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی منداڵان لە فیلمی سینەماییدا

ڕۆڵی منداڵان لە فیلمی سینەماییدا
ناونیشانی بابەت: ڕۆڵی منداڵان لە فیلمی سینەماییدا
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#

سینەما یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی ﮪونەر، بایەخی ﮪونەری و جوانی ﮪەیە. سینەما یەکێکە لە ﮪۆکارەکانی ڕاگەیاندن و زۆرترین ﮪەوادارانی ﮪەیە. سینەما پیشەسازیی ﮪونەری جوڵانە. ﮪەندی کەس بە (ﮪونەری حەوتەم) ناوی دەبەن. سینەما تەنﮪا لایەنێکی خۆشی نییە، هەموو بوارەکانی ژیانی بەسەرکردۆتەوە. ڕووناکیش دەخاتە سەر کێشەکانی کۆمەڵ. ﮪۆکارێکی گرنگی ڕۆشنبیریشە. سینەما دیاردەیەیەکی شارستانی و پێشکەوتنیشە.
ڕۆژاواییەکان یەکڕا و یەکدەنگ نین لەسەر ئەوەی، کە سینەما ﮪونەرێکی سەربەخۆیە یان لقێکە لە ﮪونەری ئەدەب و شانۆ. (رۆدلف ئارنﮪایم) یەکەم داکۆکیکەر بوو، لەسەر بیرۆکەی سەربەخۆیی سینەما وەکوو ﮪونەرێک.
فیلمی سینەمایی بریتییە لە وێنەگرتنی دیمەنە ڕیزبەندییەکان و ئەو وێنانەی لەسەر شاشەی سینەما لە ﮪۆڵی سینەمادا، یا لە تەلەڤزیۆن و لە ئینتەرنێتدا، یان بە ﮪۆی دەزگای ترەوە بۆ خەڵکی نمایش دەکرێن. کە ڕووداوەکانی ژیانیان لەخۆگرتوون.
سینەما دەتوانێت ئاستی ڕۆشنبیریمان فراوانتر بکات. پەنجەرەکانمان لەسەر دەکاتەوە، بۆ ئەوەی دەربارەی ڕۆشنبیری و داب و نەریت و پێشکەوتنی گەلانی تر بزانین و چاوەکانمان بە جیﮪانانی جیاوازی تردا ﮪەڵبﮪێنین.
سینەمای منداڵان، بەشێکە لە سینەمای گشتی. ئەو فیلمە تایبەییانە نمایش دەکات کە بە تایبەتی بۆ منداڵان نووسراون و دەرﮪێنراون و وێنەیان گرتوون، بۆ ئەوەی منداڵان بیانبینن. یا بۆ جەماوەرێکی فراوانتار کە بە (خێزان) ناودەبرێن.
لە ئەمڕۆدا وڵاتانی پێشکەوتووی جیﮪان، گرنگییەکی زۆر بە سینەمای منداڵان دەدەن. ساڵانە چەندین فیلمی تایبەتی بۆ منداڵان بەرهەمدەﮪێنن و نمایشیان دەکەن. بە دەیان ڕۆماننووس و سیناریۆنووس و ئەکتەر و دەرﮪێنەر و سینەماکار و فیلمساز و وێنەگر و کامێرامەندی شارەزا و شارەزایانی بواری پەروەردە و ئارەزووەکانی منداڵان و کۆمپانیای زەبەلاح، هەموو پێکەوە سەرقاڵی بەرﮪەمهێنانی فیلمی سینەمایی منداڵانن. بوودجەیەکی زەبەلاحیشیان بۆ تەرخان کردووە. ئەمریکا و یابان و ﮪیندستان و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و کۆریای باشوور و ڕووسیا و چیک پێشە‌نگن لە بەرﮪە‌مﮪێنانی فیلمی سینەمایی بۆ منداڵان.
لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، لە ئەمریکادا بیرۆکەی فیلمی سینەمایی بۆ منداڵان سەری هەڵدا، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەورۆپادا پێشکەوت. لە ئەمریکادا بە شێوەیەکی فەڕمیزاراوەی (فیلمی خێزانی) بەکاردەﮪێنن. لە ئەوروپاش زاراوەی (فیلمی منداڵان) و بە زۆریش زاراوەی (سینەمای منداڵان) بەکاردەﮪێنن. تەنانەت شێوازی هەڵبژاردنی پاڵەوان و کەسایەتییەکان بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکاندا، لەنێوان ئەمریکا و ئەوروپادا، تا ڕادەیەک جیاوازییان ﮪەیە. لە فیلمە ئەمریکییەکاندا، کۆمەڵێک پێویستی و مەرجی تایبەتییان ﮪەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەو منداڵانەی ڕۆڵیان لە فیلمەکانیاندا هەبێت، وەکوو شۆخ و شەنگی و بەژن و باڵا و چەند مەرجێکی تر. بەڵام لە فیلمە ئەورۆپاییەکاندا، ﮪێندە گوێ بە سیمای تایبەتی نادەن و منداڵانی ئاسایی بۆ فیلمەکانیان ﮪەڵدەبژێن.

پێویستە ﮪەندێ پێویستی لە فیلمە باشەکانی منداڵاندا ﮪەبن: پەیامێکی ئەرێنی پەروەردەییان ﮪەبێت، گونجاوبن لەگەڵ تەمەنی منداڵان، دووربن لە تەڵقین ئاسایی و لە پەندێری و لە ئامۆژگاریی ڕاسەوخۆ، خۆشی و شادی بە منداڵان ببەخشن، ﮪۆش و سۆزداری منداڵان ببزوێنن، ساکار و سەرنج ڕاکێشبن، دووربن لە توند و تیژی.
ئەم چەند ڕێنماییانەش بۆ کەڵک وەرگرتن، ئاڕاستەی دایکان و باوکان دەکەین:
1 پێویستە ئەو فیلمە سینەماییانەی بۆ منداڵان نمایش دەکرێن، دایکان و باوکان هەڵیان بژێرن و پەسەندیان بکەن، لە‌ژێر چاودێری ئەواندا منداڵان سەیریان بکەن. ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستانە، کە پیش نمایشکردنی فیلمە سینماییەکان بۆ منداڵان، لە سینەماکان و تەلەڤزیۆنەکاندا، لەلایەن لیژنەیەکی پەروەردەیی و دەروونناسی منداڵانەوە، کۆنترۆڵ بکرێن و ئەو دیمەنە نەگونجاو و ناپەسەندانەیان بسڕنەوە کە بۆ منداڵان ناشێن و کاریگەریی و ڕەنگدانەوەی نەرێنیان لەسەر ژیانیان دەبێت.
2 پێویستە دایکان و باوکان، بە تایبەتی و بەوردییەوە، پێش نمایشکردن و بینینی فیلمەکان لەلایەن منداڵانەوە، چیرۆکی فیلمەکان بخوێننەوە و باش سەیریان بکەن و لە ناوەرۆک و مەبەستەکانیان تێبگەن. تا دڵنیابن کە شتی خراپ و نالەباریان تێدا نییە.
3 دوای بینینی فیلمەکان، پێویستە دایکان و باوکان، ﮪانی منداڵەکانیان بدەن، کە‌ بە ڕاشکاوی گفتوگۆ و پرسیار دەربارەی سیناریۆ و کەسایەتییەکانی فیلمەکان بکەن. سەرنج و تێبینییەکانیان چین دەربارەی خاڵە ئەرێنییەکان و نەرێنییەکانی فیلمەکان.
4 پێویستە دایکان و باوکانیش، بەشداربن لە بینینی فیلمەکان و لە شیکردنەوە و لە ﮪەڵسەنگاندنی فیلمەکان، لەگەڵ منداڵەکانیان. ڕای خۆیان لە بارەیانەوە دەربڕن.
4 بە زارەکی فیلمەکەکان کورت بکەنەوە، با ﮪەریەکە لە منداڵەکان بیانگێڕنەوە. دواییش با ﮪەریەکەیان بە کورتی بە نووسین باس لە فیلەکان بکەن.
5 با ﮪەریەکە لە منداڵەکانتان باس لە و کەسایەتییانەی فیلمەکان بکەن کە خۆشیان دەوین، لەگەڵ باسکردنی ﮪۆی خۆشەویستییان بۆیان.
6 ئەگەر بکرێت دیمەنێکی دیاریکراو لە دیمەنەکانی ئەو فیلمانەی کە دەیانبینن. لە ماڵەوەدا، بۆ خۆشی لەگەڵ منداڵەکانتاندا بە نواندن بیان نوێنن.

سوودەکانی سینەمای منداڵان
1 سینەمای منداڵان جیﮪانێکی ڕەنگینە، لە تێکەڵبوونی دیمەنەکان و موزیک و خەیاڵ پێکدێت. بۆیە بۆتە مایەی بایەخدانی منداڵان. چیرۆکەکانی فیلمەکان ﮪۆش و خەیاڵی منداڵان بەرەو ئاسمانێکی ئەفسووناوی فراوان دەبەن.
2 سینەمای منداڵان، کەرەستە و ﮪۆکارێکی گرنگە لە بنیاتنانی ڕۆشنبیریی منداڵان و لە گەشەکردنی خەیاڵ و ﮪزر و بیری منداڵان. بۆ ئاشکراکردنی وزە و توانا خەپەبووەکانیان و قۆستنەوەیان بۆ بە درووستی ئاڕاستەکردنیان.
3 ئەرەکی سەرەکی فیلمە سینەماییەکانی منداڵان، بەخشینی خۆشی و شادییەکی تایبەتییە بە منداڵان. فیلمەکان پڕن لە دیمەنی کۆمیدی و گاڵتە و گەپ و خەندە و پێکەنین. وەکوو لە فیلمەکانی کەڵە ئەکتەری کۆمیدی جیﮪانی (چارلی چاپلین) و (میستەر بین) دا دەیانبینن، ئەگە‌رچی فیلمەکانی چارلی چاپلین، بە‌ ڕەش و سپین و مێژوویان بۆ سەدەیەک پێش ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە. بەڵام چێژیان ﮪێشتا کاڵنەبۆتەوە.
4 دەشی فیلمە سینەماییەکان یارمەتیی ئەو منداڵانە بدەن کە تووشی خەمۆکی و ترس و گۆشەگیری و توڕەیی و دڵە‌ڕاوکی بوونە، لەم نەخۆشییە دەروونییانە ڕزگاریان بێت.
5 ئەو هەڵویست و کارە ئەرێنییانەی، کە منداڵان لە فیلمەکانی سینەمای منداڵاندا دەیانبینن، ڕوڵ و کاریگەرییەکی زۆریان لە بنیاتنانی کەسایەتی درووستی منداڵان و لە جیگیردنی ڕەوشت و ڕەفتاری باش و بەﮪا جوانەکان لە دەروونی منداڵاندا ﮪەیە.
6 فیلمەکانی منداڵان، باشترین ﮪۆکارن بۆ ناسینی داب و نەریت و ڕۆشنبیری و کەلەپوور و شێواز و ڕێگای مامەڵەکردنی جیاوازی گەلانی دەوڵەتانی تری جیﮪان. چونکە فیلمەکان وەکوو ئاوێنە وان و ژیان و ڕۆشنبیریی گەلانی تر دەنوێنن.
7 فیلمە سینەماییەکانی منداڵان، بە سەرچاوەیەکی گەورەی ئیلهام بەخشین دادەنرێن. بە تایبەتیش ئەو فیلمانەی کە چیرۆکەکانیان لە ڕاستییەوە وەرگیراون. ﮪەمیشەش فیلمە بەسوود و باشەکان پەیامی ئەرێنی و ﮪیوا و گەشبینی بە منداڵان دەبەخشن. فێریان دەکەن کە لە ژیاندا، لە سایەی متمانە بەخۆبوون و کۆشش و کۆڵنەداندا، شتێک نییە کە ناوی ئەستەم بێت و نەیاتەدی.
8 بەشێکی زۆر لە منداڵان، لە ڕێی بینین و گوێگرتن لە فیلمەکان، بە تایبەتیش ئەو فیلمانەی بە زمانی ئینگلیزی و ﮪەندێ زمانی ترن، کە ژێرنووسی کوردییان بۆ نەنووسیون، تا ڕادەیەکی باش فێری زمانی ئینگلیزی یا زمانی تر بوونە.

9 فیلمە سینەماییەکانی منداڵان، توانایەکی جیاوازیان لە دەوڵەمەندکردنی ﮪزر و بیری منداڵاندا ﮪەیە. وزەیەکی گەورەشیان بۆ سەرهەڵدان و داﮪێنان پێیان دەبەخشن.
10 لەوانەیە لە ڕێی فیلمە سینەماییەکانەوە، منداڵان ڕوانینیان بۆ ژیان بگۆڕێت.
پێویستە ئەوەش لە منداڵان نەشارینەوە، کە سینەمای منداڵانیش، وەکوو ﮪۆکارەکانی تری ڕاگەیاندن دوو لایەنە، سوودی ﮪەیە و زیانیشی هەیە. دەبێت منداڵان لەم دوو لایەنە ئاگادار بکەینەوە. چونکە بابەتەکانی فیلمە سینەماییەکان، کاریگەرییان لەسەر ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی ئەو منداڵانە دەبێت کە سەیری ئەو فیلمە سینەماییانە دەکەن.

ڕۆڵی منداڵان لە فیلمەکانی سینەماییدا
لە زۆر فیلمی سینەمایی جیﮪانیدا، لە فیلمە سینەماییە کوردییەکانیشدا، زۆرن ئەو منداڵە بەﮪرەمەندانەی کە ڕۆڵی پاڵەوانێتی یا کەسایەتی سەرەکی فیلمەکانن و سەرکەوتنیان بە و فیلمانە بەخشیون. بە تایبەتیش ئەو فیلمانەی پەیوەندییان بە خودی منداڵانەوە ﮪەیە لە گەلی فیلمی سینەماییش بۆ گەورەکان، منداڵان دەوری سەرەکییان هەیە. هەندی لە و شاکارە فیلمە سینەماییانە، لە سایەی ڕۆڵی پاڵەوانێتی منداڵاندا، ناوبانگیان دەرکرد و لە سینەماکانی هەموو دەوڵەتانی جیهاندا نمایش کران. بە ملێۆنان دۆلار داﮪاتیان بوو. نووسەر و دەرﮪێنەرەکانیان بوون بە ملیۆنێر.
زۆرزۆرن ئەو منداڵانەی کە ڕۆڵی پاڵەوانێتی یا سەرەکییان لە فیلمە سینەماییەکاندا بۆ منداڵان و بۆ گەورەکان ﮪەبوو. کە‌ تەمەنیان لەنێوان (2) ساڵ بۆ (15) ساڵ بوون، ﮪەندێکیان لە ژیاندان و ﮪەندێکی تریان مردوون. بۆ نموونە ناوی چەند منداڵێک دێنین، کە لە فیلمە جیﮪانییەکاندا ڕۆڵی پاڵەوانێتی و سە‌رەکییان تێیاندا بینێون و ناوبانگێکی جیﮪانیان ﮪەیە، وەکوو:
1 (جان کۆجان) ی تەمەن شەش ساڵان، لە ساڵی (1921) دا، لە فیلمی (منداڵ) لە دەرﮪێنانی کە‌ڵە ﮪونەرمەندی کۆمیدی ئەمریکی و جیهانی (چارلی چاپلین) . فیلمەکە بە ڕەش و سپییە و ماوەکەی (80) خولەکە (جان کۆجان) لەم فیلمانەشدا ڕۆڵی پاڵەوانێتی هەبوو: لە فیلمی (ئۆلیڤەر تویست: 1922) و لە فیلمی (دادی: 1923) و لە فیلمی (رۆبنسۆن کرۆزۆ:1924) . کە جێی سەرسامی بینەرانی ئەم فیلمانە بوو.
2 کچۆڵەی ناسک و جوان (شیرلی تمبل: 1928 2014) لە دایکبووی ئەمریکایە و بە (شازادە بچکۆلە) ناوی دەبەن. لە تەمەنی (3) ساڵیدا بە جیﮪانی سینەما ئاشنا بوو. ڕۆڵی پاڵەوانێتی لە زنجیرە فیلمی کۆمیدیی ڕەخنەئامێز (بایبی بیورلیسکس) دا ﮪەیە. سەرەنج و سەرسامی هەموو بینەرانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا. شیرلی تمبل لە چەندین فیلمی سینەماییدا ڕۆڵی پاڵەوانێتی هەیە. بە (ئەفسانەی سینەما) یان دەزانی. شیرلی کە گەورەش بوو، چووە ناو دنیای سیاسەت و دپلۆماسییەوە چەندین پلە و پایەی بەرزی هەبوو. لە نووسینێکم دا، بە درێژی باسم لە شیرلی تمبل کردووە.
3 (جادلین سمیس) ی تەمەن هەشت ساڵان، کە کوڕی ئەکتەری سینەمایی (ویل سمیس) ە، لە فیلمی (گەڕان بە دوای شادی) دا، ڕۆڵی پاڵەوانێتی ﮪەیە. هەروەها لە فیلمی (کوڕە کاراتییەکە) ش لە دەرﮪێنانی (جاکی شان) جادلین ڕۆڵی پاڵەوانێتی هەیە.
4 خونچەگوڵ (ئانۆک ستیڤن) ی سویسری، لە فیلمی (ﮪایدی) کە لە نووسینی ڕۆماننووسی سویسری خاتوو (یۆهانا لویزە ﮪۆیسەر) و دەرﮪێنانی (ئالان گسپۆنەر) .
(ئانۆک ستیڤن) ی تەمەن ﮪەشت ساڵان، ڕۆڵی (ﮪایدی) دەبینێت.
5 لە فیلمی (پیپی گۆرەویدرێژ) کە لە نووسینی کەڵە ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی سویدی خاتوو (ئاسترید لیندگرین) ە، ئەو کچۆڵە‌ بلیمەتە‌ (9) ساڵانە کە ڕۆڵی پیپی دەبینێت، دوو گۆرەویی درێژی ﮪەریەکە لە ڕەنگێک لە پێیەکانی دایە، قژە سوورە درێژەکەی ستایلێکی تایبەتی ﮪەیە. ڕۆڵێکی پاڵەوانێتی کۆمیدی ﮪەیە و جوڵەی سەیر و سەرنجڕاکێش و زۆر کاری لە توانابەدەر ئەنجام دەدات. دەدات و ﮪەموو منداڵان سەرسام دەکات و دەیانﮪێنێتە خۆشی و خەندە و پێکەنین.
6 لە زنجیرە ڕۆمانی (ﮪاری پۆتەر) ، لە نووسینی ڕۆماننووسی ئینگلیزی خاتوو (جوان ڕۆلینگ) کە کاکەلە (دانیال جاکوب ڕادکلیف) ی تەمەن (13) ساڵان، ڕۆڵی پاڵەوانێتی هەیە، ڕۆڵی (ﮪاری پۆتەر) دەبینێت. کچۆلەی خونچەگوڵ (ئیما واتسۆن) ی (10) ساڵان و کاکەلە (رۆبەرت گرینت) ی (13) ساڵانیش، لەپاڵ دانیال ڕادکلیف دا، ڕۆڵی سەرەکییان هەیە. ئەم فیلمە لە هەموو جیهاندا نمایش کرا. ژمارەیەکی پێوانەیی لە دەسکەوتی پارە و لە ناوبانگ بە دیﮪێنا، نووسەرەکەی و دەرﮪێنەرەکەی بە ﮪۆی ئەم فیلمەوە بوون بە ملیۆنێر.
7 هەریەکەش لەم منداڵانە ڕۆڵی پاڵەوانێتیان لە فیلمە سینەماییە جیهانییەکاندا هەیە:
(کمارک لیستەر: دە ساڵان) و کچۆلە (جۆدی فۆست: لە سێ ساڵییەوە) و کچۆڵە (ﮪایلەر میلەر: دە ساڵان) و کچۆڵە (دارو باریمۆری) و (جۆناسان ئەشمور) و (ماریۆ کۆستۆدیۆ) و (ستیڤزن وارسەر) و (لیندا بلێر) و (ﮪارفی ستیفنز: پێنج ساڵان) و چەندین منداڵی تر کە ڕۆڵی پاڵەوانێتی و سەرەکییان لە فیلمە سینەماییەکاندا هەیە.

ڕۆڵی منداڵانی کورد لە فیلمە سینەماییە کوردییەکاندا

منداڵانی کوردیش گەر ﮪەل و مەرجیان و دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت، لە ڕووی بەﮪرە و بلیمەتی و زیرەکی و تواناوە، لە منداڵانی تری جیﮪان کەمتر نین. بەڵام بە داخەوە زۆر بێنازن و زۆر بە کەمی ئاوڕ لە خەون و ﮪیوا و لە بەﮪرەکانیان دەدرێنەوە.
لە چەند فیلمێکی سینەمایی کوردیدا، منداڵانی کوردمان ڕۆڵی پاڵەوانێتی و سەرەکییان تێیاندا بینیوە. لە سایەی ڕۆڵی ئەو منداڵانەوە فیلمەکان سەرکەوتن و ناوبانگیان بەدەست ﮪێنان. ئەم منداڵانەش درچووی ﮪیچ پەیمانگایەکی شانۆیی و سینەمایی و ﮪونەری نین. زۆر بە سرووشتی و عەفەوی نواندن دەکەن و ڕۆڵەکانیان دەبینن. ﮪەروەکوو ئەوەی یارییەکی ئاسایی بکەن. بیر و خەیاڵیان لای کامێرا و وینەگرتن نییە. ناوی چەند منداڵێکی بەﮪرەمەندی کوردمان دەﮪێنم کە‌ ڕۆڵی پاڵەوانێتی و سەرەکییان لە ﮪەندێ فیلمی بەناوبانگی کوردیدا ﮪە‌یە‌:
1 یەکەم فیلمی سینەمایی کە بە زمانی کوردی تۆمارکراوە، فیلمێکە بە ناوی (زارە) یا (زارێ) یە. بەرﮪەمی یەکێتی سۆڤیەتی پێشووە، لە ساڵی (1926) دا، لەلایەن دەرﮪێنەری ئەرمەنی (هامۆ بەگ نازاریان) ەوە دەرﮪێنراوە. دیمەنەکانی لە شاخەکانی ئەرمەنستان گیراوە و ﮪەر لە ئەرمەنستانیش بۆ یەکەم جار نمایش کرا. ئەم فیلمە باس لە خۆشەویستی کوڕ و کچێکی لاوی کوردی ئێزیدی دەکات، کچەکە ناوی (زارێ) یە و کوڕەکەش شوانە و ناوی (سیدۆ) یە. لەژێر سەرکوتکردن و چەوسانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، بۆ ژیان دەجەنگن. نازانم منداڵانی کورد لەم فیلمەدا ڕۆڵیان ﮪەیە یا نیانە. حەزمکرد وەکوو یەکەم فیلمی سینەمایی کوردی ناوی بﮪێنم.
2 فیلمی کوردی (ساتێک بۆ مەستی ئەسپە‌کان) کە‌ بە زمانی کوردی و فارسییە‌، لە نووسین و دەرﮪێنانی ﮪونەرمەندی سینە‌ماکار و دەرﮪێنە‌ری فیلمی سینەمایی (بەهمەن قوبادی) یە‌. کە لە ڕۆژﮪە‌ڵاتی کوردستان دەرﮪێنراوە. لە‌ سالی (2000) دا، بۆ یەکەم جار لە فێستیڤاڵی (کان) لە‌ فەرەنساد نمایشکرا. ڕۆڵی پاڵەوانێتی ئەم فیلمە منداڵێکی کوردە بە ناوی (ئەیوب) ناوی تەواوی ڕاستیشی (ئەیوب ئەحمەد) ە، لە و کاتەدا، تەمەنی (13) ساڵ بوو. ئەیوب لە گوندی (مرانی) سەربە شارۆچکەی پێنجوێن لە دایک بووە، بە ﮪۆێ جەنگی نێوان ئێراق و ئێرانەوە، بۆ ڕۆژﮪەڵاتی کوردستان کۆچیان کردبوو. ﮪەر لەم فیلمەدا دوو ئەکتەری منداڵی تریش ڕۆڵیان ﮪەیە، کچۆلە (رۆژین یوونس) تەمەن (10) ساڵان و (مەﮪدی ئیخیاردین) سێ ساڵان، کە کوڕێکی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتییە. لە‌ فیلمەکەدا ئەم سێ منداڵە خوشک و بران و دایک و باوکیان نەماون، تەنیا مامێکیان ﮪەیە. ئەیوب لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیانی (رۆژین) ی خوشکی و (مادی) برا بچووکی، کە پێویستی بە پارە ﮪەیە بۆ نەشتەرگەرییەکی پێویست، هەموو بەرپرسیارێتییەک دەکەوێتە ئەستۆی ئەیوب، ناچار واز لە قوتابخانە دەﮪێنێت. کاری کۆڵبەری دەکات لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا (رۆژین) یش، لەپێناوی مادی برایدا ناچاربوو کە شوو بکات، بۆ ئەوەی پارەی مارەییەکەی، بۆ نەشتەرگەریی مادی وەربگرێت. ئەیوب و ڕۆژین و مادی، زۆر بەجوانی و بە ئاسایی و سەرکەوتووانە، لەم فیلمەدا ڕۆڵەکانیان بینیوە. ماوەی فیلمەکە (80) خولەکە. ئەم فیلمە باس لە بنەماڵەیەکی بێ دەرەتانی کورد دەکات، کە دایک و باوکیان لەدەست داوە. ﮪەوڵ بۆ مانەوەیان دەدەن.
بۆیەش کۆڵبەرەکان ویسکییان کردە ناو ئاوی خواردنەوەی ئەسپەکانیان تا مەست و سڕببن و سەرما و سۆڵە و گزەبای سارد و بەفر کاریان لێنەکەن و نەوەستن.
(ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان) ژێرنووسیان بۆ چەندین زمانی جیﮪانی کردووە و لە چەندین ﮪۆڵی گەورەی سینەماکانی شارەکانی وڵاتانی جیهاندا نمایشکرا. چەندین خەڵاتی بەنرخ و بەرزی نێودەوڵەتییان پێبەخشی. بە ﮪۆی سەرکەوتنی ئەم فیلمەوە، بەﮪمەن قوبادی ناوبانگێکی جیﮪانی لە دەرﮪێنانی فیلمی سینەماییدا دەرکرد.
شایەنی باسیشە لە ئێستادا (ئەیوب ئەحمەد) گەنجێکە و گەڕاونەتەوە بۆ پێنجوێن. خەریکی کاری کۆڵبەرییە. زۆر حەز دەکات لە فیلمێکی سینەمایی کوردی تازەدا بانگی بکەن و ڕۆڵێکی بدەنێ.
3 فیلمی (کیسەڵەکانیش دەفڕن) فیلمێکی جەنگی درامییە، لە نووسین و دەرﮪێنانی ﮪونەرمەندی سینەماکار (بەﮪمەن قوبادی) یە. کە لە ساڵی (2004) دا نمایش کرا.
چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی (3) منداڵی پەنابەرە لە کەمپێکی ئاوارە کوردەکان، لەنێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستاندا. چاوەڕێی ڕووخاندنی سەدام حسێن دەکەن.

لەم فیلمەدا، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی کوردمان بەشدارییان کردووە. بەڵام سێ لە منداڵەکان ڕۆڵی پاڵەوانێتییان ﮪەیە، کە ئەمانەن:
1 (سۆران ئیبراﮪیم) تەمەنی (13) ساڵە، دێ بە دێ دەگەڕی و ئانتین و ساجی مەﮪورا بۆ خەڵکی گوندەکان دادەنێت، بۆیە بە نازناوی (کاک سەتەلایت) ناویان دەبرد. شڕە ئینگلیزییەکیشی دەزانی.
2 خۆنچەگوڵ (ئاواز لەتیف) تەمەنی (11) ساڵە، ڕۆڵی (ئاگرین) ی لەم فیلمەدا هەیە، زۆر بەجوانی و سرووشتی ڕۆڵەکەی بینیوە، کچۆڵەیەکی بێ دایک و بێ باوکە. برا‌یەک (3) ساڵانی نابیناشی هەیە. خەم و ئەرکی بەخێوکرنی براکەی کەوتۆتە سەری.
3 (ﮪێڕش فەیسەڵ ڕەحمان) کە‌ تە‌مەنی (13) ساڵە و خاوەنی پێداویستی تایبە‌تییە، لە منداڵییە‌وە بە ﮪۆی شۆرتی کارەباوە، ﮪەردوو دەستە‌کانی لە‌ شانییەوە پزیشک بڕیویانەتەوە. ﮪێڕش لەم فیلمەدا ڕۆڵی (ﮪەنگۆف) ی ﮪەیە. ﮪەروەکوو منداڵێکی ئاسایی مەلە و زۆر کاری تر دەکات. زۆر سەرکەوتووە لە ڕۆڵەکەیدا.
ماوەی فیلمی (کیسەڵەکانیش دەفڕن) (97) خولەکە. بۆ یەکەمین جار لە‌ ساڵی (2014) دا نمایشکرا.
4 فیلمی (بێکەس) کە فیلمێکی سینەمایی کۆمیدی درامیی کوردییە. لە نووسین و دەﮪێنانی هونەرمەند (کارزان قادر) بۆ یەکەمین جار لە ساڵی (2012) دا نمایشکرا. باس لە دوو برای پێڵاوبۆیاخکەر دەکات، کە لە فیلمەکەدا ناویان (دانا) و (زانا) یە.
ناوی تەواویان (زەمەند تەﮪا دانا) و (سەروەر فازل زانا) دوو منداڵی بەتوانان.
دەیانەوێت لە ژیانی پڕ لە مەینەتی و کوێرەوەری ﮪەڵبێن و خۆیان بگەیەنن بە (سۆپەرمان) لە ئەمریکا. پێیانوایە ئەو دەتوانێت هەموو کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات. دانا و زانا بە سواری کەرەکەیان کە ناویان لێناوە (مایکڵ جاکسۆن) دەست دەکەن بە گەشتەکەیان بۆ ئەمریکا. ماوەی فیلمەکە (97) خولەکە. وێنەکانی لە باشووری کوردستان گیراون. وەریان گێڕاوە بۆ سەر چەندین زمانی جیاوازی جیهانی.
چەندین خەڵاتی بەنرخی نێودەوڵەتییان پێبەخشی. فیلمێکی تایبەتییە بۆ منداڵان.
5 (باوکە) کورتە فیلمێکە بە زمانی (کوردی) و (نەرویجی) یە. لە نووسین و دەرﮪێنانی ﮪونەرمەند (ﮪیشام زەمانی) یە. ماوەی فیلمەکە (15) خولەکە. دیمەن و وێنەکانی لە نەرویج گیراون و دەرﮪێنراوە. بۆ یەکەم جار لە ساڵی (2005) دا، لە نەرویج نمایش کرا.
ئەم فیلمە‌ باس لە باوکێک و لە‌ کوڕە (10) ساڵانەکەی کە ناوی (بڕوا ئاکۆ ڕەسووڵ) ە. کە پاڵەوانی فیلمەکەیە. کە‌ بە قاجاغی ﮪاتوونەتە نەرویج. لە یەکێک لە کامپەکاندان. مافی پەنابەرییان ڕەتدەکرێتەوە، پۆلیس باوکەکە دەگرن و سواری ئۆتۆمبێلی پۆلیسی دەکەن بۆ گەڕانەوە، منداڵەکەی بەگریانەوە ﮪاواردەکات باوکە جێم مەﮪیڵە. کە پۆلیس لێی دەپرسن ئەوە کوڕەتە؟ بە نەخێر کوڕی من نییە وەڵامی پۆلیس دەداتەوە. بۆ ئەوەی کوڕەکەی مافی پەنابەری وەربگرێت. ئەم فیلمە لە نەرویج و لە دەوڵەتانی ئەوروپادا نمایش کرا و زۆر کەسی ﮪێنایە گریان. زیاتر لە (40) خەڵاتی بەنرخی بەدەستﮪێنا.
6 فیلمی (کۆچەری بچکۆل) ﮪونەرمەند (بەتین قوبادی) سینارێوی نووسیوە و بۆ سینەمای دەرﮪێناوە، بەرﮪەمﮪێنانی (محەمەد ئەحمەدی) یە. وێنە و دیمەنەکانی ئەم فیلمە لە ئێران و تورکیادا گیراون. لە ساڵی (2019) دا بەرﮪەمﮪێنراوە. بۆ یەکەم جاریش لە ساڵی (2021) دا، لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی کوردی لە شاری (مۆسکۆ) لە ڕووسیا، لە ﮪۆڵی سینەمایی (ئوکتۆبەر) نمایشکرا.
لە‌ (کۆچەری بچکۆل) دوو منداڵی کورد کە بران، ناویان (یوسف مەحمود عەبدولقادر) و (محەمەد مەحمود عەبدولقادر) ە، ڕۆڵی سەرەکییان ﮪەیە.
7 بێجگە لە و فیلمانەی کە باسمان کرد، لە چەند فیلمێکی سینەمایی تری کوردیدا، منداڵانی کورد ڕۆڵیان تێیاندا ﮪەیە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 194 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 10-02-2023
آیتم های مرتبط: 2
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: هنری
کتاب: کودکان
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 10-02-2023 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 194 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,098
 شؤمارە عەسگەل  106,656
 کتاووەل 19,287
فایل های مرتبط 97,268
Video 1,392
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.734 ثانیه(اێس)