بچۆرە ژێر لۆسێک کە بیتوانی.
لۆس: بەچەند دارێکی ڕاست و چەپ بە گوریس بەستراو ئەوترێت کە قوورس بێت و بەئاسانی بۆ هەڵگرتن دەست لێی گیرنەبێت (فەرهەنگی خاڵ) واتای پەندەکە ئەوەیە کە هەر کەسێک گەر بیەوێت کارێک ئەنجامبدات، سەرەتا دەبێت لێی وردببێتەوە و تێیبگات، ئاخۆ دەرەقەتی دێت ئەنجامی بدات یان نا. واتە: دەست مەدەرە کارێک کە نەیتوانی. [1]