بە مەلایەکیان وت: کاغەزێکمان بۆ بنووسە، وتی: قاچم قڵیشاوە.
کەسێک قاچی بقڵیشێ ناتوانێت بە ڕێگەدا بڕوات، مەلا مەبەستی ئەوەیە کە دەستووخەتی زۆر ناخۆشە، گەر نامە بنووسێت، کەس ناتوانێت بیخوێنێتەوە، دەبێت خۆی بچێ بیخوێنێتەوە، گەر هەر بچێ، بۆچی نامە بنووسێ. پەندەکە مەبەستی لە کارێکە کە کەسێک نەیەوێت ئەنجامیبدات. [1]