بەهۆی ڕووداوی سرووشتی بوومەلەرزەوە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و هاوخەمی ئاڕاستەی قوربانییەکان کردووە داواش لە خوای گەورە دەکات شیفای بریندارەکان بدات. دەقی پەیامەکەی پەیامێک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق: پەیامێک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقەوە بەهۆی ڕووداوی سرووشتی بوومەلەرزەوە، لە وڵاتانی تورکیا و سووریا زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەتی ناوچەکانی باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان، کە دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەیانی تریش برینداربوون و سەدان هاووڵاتی تریش بێ ماڵ و حاڵ بوون و دەیان خانوو و باڵەخانەش ڕووخاون. فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هاوخەمیی خۆی دەگەیەنێتە قوربانییەکان و لە خوای گەورەش دەپاڕێتەوە کە شیفای بریندارەکان بدات. داوا لە حکومەتی ئێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو وڵاتانی دۆست و ئاژانس و ڕێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ڕۆژاوا و باکووری کوردستانەوە بچن و ئەرکی مرۆڤ دۆستی خۆیان بەجێبگەیەنن. فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق. [1]
#06-02-2023#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 629 times