بە کەچکێ ئاو دەکەوێتە پێمەلە.
کەچک: کەوچک. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە لە ڕووی دەروونییەوە، گرژ و توندن، بە بچووکترین قسەوباس هەڵدەچن و زۆر خێرا تووڕە دەبن، دواتر بەخێرایی ئارام دەبنەوە، لە کوردەواردا بەم کەسانە دەوترێت لە کەوچکێک ئاودا پێمەلەدەکەن، پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە کەم ئارام و کەم چیکڵدان بێ.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 733 times