图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,422
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چی ڕوودەدات لە فەڵەستین، ئێران و تورکیا چیان دەوێ؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چی ڕوودەدات لە فەڵەستین، ئێران و تورکیا چیان دەوێ؟

چی ڕوودەدات لە فەڵەستین، ئێران و تورکیا چیان دەوێ؟
$چی ڕوودەدات لە فەڵەستین، ئێران و تورکیا چیان دەوێ؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ئەوەی لە قودس و غەززە دەگوزەرێت لە تیرۆری دەوڵەت زیاتر هەڵناگرێت وەک پێناسە. ئیسرائیل بە هەموو پێوەرو پێودانگە نێودەوڵەتییەکان لە دوای 67ەوە مومارەسەی تیرۆری دەوڵەت دەکات بەرانبەر فەلەستینییەکانی دەرەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل. ئەمە جگە لەوەی هەمان ئەو سیاسەتەی هۆڵۆکۆست کە لەدژی خۆی لە ئەڵمانیای نازییدا بەکارهێندرا ئێستا لە غەززە خۆی دووبارەی دەکاتەوە. مرۆڤ دەبێت لەکاتی ڕوودانی زوڵمدا تەرەفی خۆی مەکحەم بکات لە دژی زوڵم و بەو ئەداتەی لە دەستیدایە بەرەنگاری ببێتەوە، جا ئەداتەکە نووسین بێت، قسەکردن و خۆپیشاندان بێت یا ڕووبەڕووبوونەوەی یەکسانی بەرانبەرەکە. بێلایەنیی خراپترین جۆری پشتیوانییکردنی زوڵمە لەکاتێکدا دەبینیت خەڵکێکی بێ گوناە لە منداڵ و ژن و پیر وادەبنە سوتماکی شەڕێکی سەپێنراوی پرۆکسیی و بەوەکالەت.
لە دوای 1967 ەوە ئیسرائیل و بە دیاریکراویش بزووتنەوە زایۆنییەکانی نێو دەوڵەتەکە بە هاوکاریی گرنگترین و ستراژییترین هاوپەیمانیان کە کۆماری تورکیا بووە و تا ئێستاش بەردەوامن لەهاوکاری یەکتر، کاریان بچوککردنەوە و قووتدانی فەلەستین و ئاوارەکردنی خەڵکەکەکەی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو وڵات بووە بووە. لە هیچ پارچەیەکی مێژووی نوێی تورکیا تا ئێستا مەوقیفێکی ستراتیژیی تورکیانییە دژ بێتبە بەهاو پرەنسیپەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل.
$ڕۆڵی ئێران لەوەی ئێستا ڕوودەدات$
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لەنێوان قودسییەکان و سوپای ئیسرائیلدا جوڵەیەکی خۆبەخۆی خەڵکێکی موتەمەسیک و ملنەدەرە بۆ ملهوڕییەکانی حکومەتە دینییەکەی نەتەنیاهو. جوولەکەی دەڤەرەکە هان دەدرێن ڕێگریی لەخەڵک بکەن، خەڵکەکە لێیدەدرێت، لە هەندێ شوێنی ئەقسادا پەلامار دەدرێت. بەڵام ئەوەی لەنێوان غەززە و سوپای ئیسرائیلدا ڕوودەدات شەڕێکی نابەرابەری ماڵوێرانکەرە کە بزووتنەوەی مومانەعە و موقاوەمە ئەم جارە دەستپێشخەری کرد لە هەڵگیرساندنیدا. پێناچێت قاعیدەی بزووتنەوەی ئیسلامی حەماس و خەڵکی غەززە پێیانخۆشبووبێت ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە لەم جەژنەدا ڕووبدات. دەیان هێماو ئاماژە هەن لەسەر شکستهێنانی دانووستاندنەکانی ڤیەننای نێوان ئامریکا و ئێران. جۆن کێریی کە بە ئەندازیاری زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران دادەندرێت پێناچێت ڕازی بێت بەوەی ئێران پارێزگاریی لە مووشەکە بالیستییەکانی بکات. هەربۆیە ئێران ناڕاستەوخۆ پەیامی ئەوەی دا کە ناوچەکە دەکاتە ساجێکی داخ لەژێر پێی سەربازان و بەرژەوەندییەکانی ئامریکا و بۆیان دەکاتە دۆزەخ لە ئەگەری شکستهێنانی دانووستاندنەکان و هەڵگرتی سزاکان. گەر نەگەنە ڕێککەوتن ئەوا دوور نییە هاوشانی غەززە شەری تائیفی لەلوبنان و ئێراق زیندوو نەکرێتەوە و جارێکی دیکە حوسییەکانی یەمەنیش نەکەنەوە بەگژ سعودییەی هاوپەیمای ستراتیژیی ئامریکادا. هەفتەی پێشوو هێزی دەریایی ئامریکا کەشتییەکی ئێرانی پڕ لە چەک و ساروخ و جبەخانەی قورسی لە دەریای عومان دەستبەسەر کرد کە بۆ یەمەن و حوسییەکان دەچوو.
$مەحەلی تورکیا لە ئیعرابی غەززەدا چییە؟$
تورکیا لەم شەڕەی غەززەدا وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی بەشوێن بەرژەوەندیی خۆیەوەیەتی.نانی تورکیاکەی ئاردۆگان لەدوای ئاشتبوونەوەی قەتەر و سعودیە لە دنەدانی هەستی دینیی دونیای عەرەبییە. وادیارە سعودیە دەیەوێت بەڕەکەی قەتەر لەژێر پێی سوڵتان دەربهێنێت. ئەوەی کە چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە باسی لێدەکات لە ناردنی سەرباز بۆ ئەو غەززە، موهاتەراتێکی سیاسەتە سەرسەریانەکەی ئاردۆگان شتێکی دیکە نییە و بۆ گەوجاندنی شقامی عەرەبی وئیسلامی سیاسییە. کۆماری تورکیا لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دامەزراوەو و یەکەم وڵاتیش بووە دانی بەدەوڵەتی ئیسرائیلدا هێناوە. دواتر و لە ساڵی 2006 یەکێک لە پێشمەرجەکانی بوونی ئاردۆگان بە سەرکردەیەکی نێو پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە پاراستی ئاساییشی دەرەکیی ئیسرائیلە.
کۆتایی ساڵی2002 کە شەمعون پێرێس مەدالیای جەسارەتی زایۆنیزمی بەخشییە ئاردۆگان، بە دەقیقی پێی وت بەخێر بێیت بۆ ئۆرشەلیم، پایتەختی ڕەسەنی دەوڵەتی یەهود، ئێوە یەکەمین سەرکدە ڕۆژهەڵاتن شەرەفی ئەوەتان پێدەبڕدرێت ئەم مەدالیایە وەربگرن. ئاردۆگان یەک کێشەی لەگەڵ ئەم قسەیە نەبوو، بەتایبەت کە ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی دەوڵەتی دینییەهودی ناوبرد. 16 ساڵ دوای ئەو وادەیە بوو ترەمپ واژووی لەسەر ئەوەکرد قودس ببێتە پایتەختی دەوڵەتی یەهود و هەڵایان لەسەر هەڵگیرساند.
$پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل:$
هەموو هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی دەتوانێت بە بێ ڤیزا گەشتی تورکیا بکات، لەکاتێکدا فەلەستینییەکانی زیفەی غەربی و غەززە ناتوانن و وەرگرتنی ڤیزایەکی ستانداردی تورکیا بۆ فەلەستینییەکی دەرەوەی ئیسرائیل هێندەی وەرگرتنی ڤیزایەکی شنگن سەخت و نەکردەیە.
حکومەتەکەی ئاکپارتی لەماوەی 15 ساڵدا بە ڕێژەی 700% بەڵی لە سەدا حەوتسەد ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل بەرزکزردۆتەوەو منداڵی بەرپرسانی ئەو حیزبە و خودی ئاردۆگان خاوەندارێتی بەشی هەرە زۆری ئەو بازرگانییە دەکەن
ساڵی 2012 توریا بە دەنگی بەڵێ دەنگی داوە بۆ ئەوەی ئیسرائیل بچێتە نێو پەیمانی باکووری ئەتڵەسیی- ناتۆ وە
ساڵی 2012 لە شاری مالاتیای تورکیا بیرۆیەک دامەزرا بۆ پاراستنی ئیسرائیل لە هەڕەشەکانی ئێران و بە ئەکتیڤی لەو ساڵەوە چالاکیی ئەنجام ددات. مالاتیا شارێکی زۆرینە کوردە.
لە پاش 2015 سێزدە دەورەی ڕاهێنانی فڕۆکەوانی لە شاری قۆنیای تورکیا بۆ فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکان کراوەتەوە، بەشێکی ئەو فڕۆکەوانانەی ئەمڕۆ غەززەیان بۆمباران دەکرد لە قۆنیە ڕاهێنانیان کردووە
بەگوێرەی سایتی تانکەر ترەکەرز Tanker trackers کە ڕێژەی هەناردەی نەوت لە ڕێگای دەریاوە بۆ بەندەرەکانی جیهان دەپێوێت، تەنیا مانگی ڕابردوو یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکییەوە ڕەوانەی ئیسرائیل کراوە. کەشتییەکانی بوراق ئاردۆگان بەشێکیان ئەم کارە دەکەن.
لە ساڵی 1927 ەوە تا ساڵی 2010 تەنیا پازدە دۆنم زەوی لە تورکیا فرۆشراوەتە ئیسرائلییەکان، تەنیا لەنێوان ساڵانی2013-2014، 59 دۆنم زەوی ناوچە کوردنشینەکان فرۆشراوەتە ئیسرائیلییەکان. بەشی زۆری زەوییەکان لە مالاتیا و ماردین و موش و ئیزمیر بوون. ئامارەکان دەڵێن تا ساڵی 2020 ئیسرائیل هێندە ئەوەی دەوڵەتی دووەمی خۆی لە خاکی تورکیادا درووستبکات دۆنم و زەوی و زاری لە تورکیا کڕیوە. بەشی زۆری ئەو زەوییانەش دەکەونە ناوچە کورد نشینەکانی تورکیا.
بە دانپێدانانی خودی ئاردۆگان لەبەرنامەیەکی CNNTURK هەندێ لەکەشتییەکانی بوراق ئاردۆگانی کوڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لەگەڵ ئیسرائیلە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览169
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 13-05-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 06-02-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on07-02-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览169
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,422
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!