图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,143
图片 106,536
书籍 19,258
相关文件 97,015
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە پۆست مۆدێرنیتیەوە بۆ هایپەرمۆدێرنیتی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە پۆست مۆدێرنیتیەوە بۆ هایپەرمۆدێرنیتی

لە پۆست مۆدێرنیتیەوە بۆ هایپەرمۆدێرنیتی
ناونیشانی بابەت: لە پۆست مۆدێرنیتیەوە بۆ هایپەرمۆدێرنیتی
ناوی نووسەر: #ئەبوبەکر حەسەن#

وەستان و هەڵوێستەکردن لەسەر مۆدێرنیتێ تەنیا ئاستێکی فەلسەفی وەرنەگرتووە، لێرەدا مەبەست لە وەستان هەڵوێستەکردنێکی دیاگنۆستیکی –ڕەخنەییە. بەڵکوو سۆسیۆلۆژیای تیۆریی نوێ و سۆسیۆلۆژیای ڕەخنەیی کاری دەستنیشانکردن و دیاگنۆستیکی فاکتە سۆسیۆلۆژییەکانی بوون. ئەو (بۆدریار) ئەو فاکتانەی کە وەک بەرئەنجام و لێکەوتەو دەرهاوێشتەی مۆدێرنێتێ و مۆدێرنیزاسیۆن کەوتبوونەوە و ئەم دۆخە ئێستاییەی ناونابوو “بۆشاییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دەروونی”.
ئەم بۆشاییە تەنیا یەک ئاڕاستەی وەرگرتبوو: ڕۆشتن و هەنگاونان و بەرەوپیری نیهیلیزم. یاخود چوونە ناو دۆخێکی نیهیلیستی کە دوو فۆرمی وەرگرتبوو: نیهیلیزمییەکی بیمار و نەخۆش ئیرتیکاسی و کەوتنە ناو بۆتەقەی پەرچەکردارنواندنەوە. یاخود لەگەڵ نیهیلیزمییەکی پۆزەتیڤ بەرمەبنای ئەو دیاگنۆستیکەی کە نیتچە ئەنجامی دابوو. ئەمەش نیهیلیزمییەکی بەردەوام و کۆتانەهاتووە، کە دەرکەوتن و دەرکەوتەکانی لەفۆرمی گویپێنەدان و پشتگوێخستن و خەمساردیدا دەردەکەوتن، بە تایبەت لە ئاست ئەو ڕوداوە گەورە و مەزنانەی مرۆڤایەتی پێیدا تێپەڕیبوو. ئالێرەوە سیفەتی (بۆش) ی بوو بە تایبەتمەندی سەردەم و ئەم چرکەساتە، ئەم چەمکی (سەردەمی بۆش) چەمکی سۆسیۆلۆگ و فەیلەسوفی فەرەنسی ژیل لیپۆڤتسکییە، وە هەروەها خاوەنی چەمکی (هایپەرمۆدێرنیتێیە) – (ئیجگار مۆدێرن) یاخود هایپەر مۆدێرنیتێHYPERMODERNE”.
‎سەردەم و سەدەیەک کە (بۆدریار) بە سەردەمی نادڵنیایی، گومان، نا-ئارامی، نا -جێگیری و نا-سەقامگیری وەسفیکردبوو. ئەمەش لە نەگیرسانەوەو دڵئاونەخواردنەوەی پرس و پرسیارەکانی مرۆڤ بەوەڵامە کۆنەکان، بەوەڵامە گشتگیر و یونیڤێرساڵییەکان، فشۆڵییی و درزکەوتنە ناو ئەو دڵنیایی و ئارامییەی کە مرۆڤ بەهۆی سەرقاڵبوونیەوە تێیدا دەژیا. ئیمان و باوەڕنەهێنان بە وەڵامی ئیدۆلۆژیا و ئایین و فەلسەفە. ئەم وەڵامانە ئاوپەرژێنی دڵی کونبوو و درزتێکەوتووی مرۆڤی ئەم زەمەنەی نەدەکرد. چارەسەرێک نەبوو بۆ گرفتە کەینونەیی-سیاسییەکانمان. ڕەسەنایەتی و هەقیقەت و تارمایی و سێبەرەکانی لەوە دەرچون وەک بابەتی بڕواکردن و بڕواهێنان بمێننەوە. هەموو پیرۆزی و وەهمێک کە تەندرابوو بە تابۆی دەستلێنەدراو سەرو زمانی و میتا- مێژویی، هێندەی حەپێکی هێورکەرەوە چێژی نەبوو. لێرەوە بۆشایی دەرکەوت، لێرەوە کەیاسێک کە ئیتر نە هێز و توانای پێناسەکردن و ناولێنانی هەبوو، نە حەوسەڵەو تاسەی گەشت و گەڕان بە دووی وەڵامێکدا. هەرچی مانا هەبوو بنەما و پرەنسیپێکی جێگیرو وەستاوی نەمابوو، مامەڵەی پراگماتیکی سوودوەرگرتن و سوودبەخشین فەزاو ئەتمۆسفێری زاڵ و هەژموونکاری سەر شتەکان و پەیوەندییەکان بوو. ڕەسەنایەتبوون و ڕەوایەتی و ئەفسانەیی و پیرۆزی خۆی لە دەستدا. هەقیقەت ڕاستگۆیی و فۆرمە ڕەمزی و سیمبۆلییەکانی لە دەستچوو.
زانستەکان، ئەزموونی و مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان هەموو شت و پەیوەندییەکانیان ڕووتوقووت کردبووەوە. ئا لێرەوە بوونێک لە خۆیدا، بوونێکی سڵالێکراوە و دەستلێنەدراو، نەوێران بۆدەستلێدانی نەمایەوە. تەنیا یەک شت مایەوە، ئەویش خۆمان. هێچمان بۆ نەمایەوە جگە لە بوونی خۆمان. مانەوەی بوونێک لە بیابان و دورگەیەکی چۆڵی بێمانا و پڕ کارەسات و تراژیدیادا. چۆڵەوانییەک کە نەدەکرا و نەدەتوانرا ئاوەدان بکرێتەوە چونکە ئاوەدانکردنەوە و ئاوەدانیش ماناو ئاستی کەینونەیی و سیاسیانەی خۆی لە دەست دابوو. بۆشاییەک خوڵقا کە لە کەیاسێک دەچوو تێیدا مرۆڤ جگە لە دەستەپاچەبوون وجۆشدامان هێی تری بەدینەدەکرد. ئەوەی مابووەوە تەنیا بوونی خۆمان بوو.
بەڵام چۆن بەڵگەمان بهێنایەتەوە لەسەر ئەوەی کە خۆمان و بوونیشمان بوونمان هەیە؟! سەردەمی کۆتاییەکان دەرکەوت، پۆستمۆدێرنیتێ دۆخی مانێفێستبوونی کۆتاییەکانە. هەموو شتێک کۆتایی هات. هەموو شتێک کۆتایی پێهێنرا، شتێک نەما کۆتاییەکی نەبینراو و غەیبی هەبێت. ئەو سەری ڕووداو و شتەکان و پەیوەندییەکانمان بینی. بینین و دەستلێدانی ئەوسەر، ژیان لە ناو کۆتاییەکاندا. چاوەڕاننەبوون و نەمانی شتێک تا لە چاوەڕوانیدا بژین و بۆی بژین. دەبێت بڕوا بەوە بهێنین کە ئەوەی هەیە کە هەرئەوەیە و نابێت چاوەرانی هیچ شتێکی چاوەڕواننەکراو چاوەڕوانکراو نەهاتوو بین. هەموو شتێک کۆتایی پێهات، زانست و تەکنیکیش، ئەو تەکنیکەی لە پڕۆسەی مراندن و کوشتنی خودا و شتە ئیلاهییەکاندا خۆیکرد بە ئومێد خوداوەند ئەویش کۆتایی پێهات.
پێشکەوتن کۆتاییهات، بەهاکانی ڕۆشنگەری و مۆدێرنێتی کۆتاییان پێهات. سەرجەم ئەم بەهایانە تێپەڕێنران، وەچیتر ئێمە لە میتاکاندا ژیان دەگوزەرێنین. ئێمە لە ناو پۆستەکانداین، لەناو ئەو پۆستانەشدا لە ناو پۆست کۆتاییداین. دۆخێک کە لەناو دۆخی کۆتاییهاتووەکان و ژیانی ناو کۆتاییەکانەوە سەریهەڵداوە. وەک (بۆدریار) دەڵێت؛ “دۆخێکی پارادۆکساڵ… واتە سەرجەم دڵنیایی و یەقینەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان مومارەسەکرا، پراوە کراوە، یۆتۆپیای ئازادیمان جێبەجێکرد، یۆتۆپیای پێشکەوتن و پەرەسەندن، یۆتۆپیای بەرهەمهێنانێکی زۆرو زەبەند و چڕبۆوە و دواهەمین یۆتۆپیای میدیا… هەموو ئەم شتانە ڕودەدەن و ئێمە کۆتاییەکوی نابینین، سەرباری ئەوەی ئێمە لە ناو پۆست کۆتاییداین، واتە ئێمە گوازراینەوە بۆ لایەکی تر. ئەم پۆست کۆتاییانە، ئەم شوێن و دۆخەی دەکەوێتە ئەو دیوو کۆتاییەکانەوە، فەزایەکی ناجێگیرە، بەشێوەیەک پرەنسیپ و بنەماکان نائامادەن. بۆدریار ئەم دۆخەی بە (غیابی ئاسۆی هێڵی زەمەن و مێژوو) ڕاڤەکردبوو.
کاتێک ئێمە لە ناو بۆشایی و کۆتاییەکان دەژیین هەموو شتێک دەگەڕێتەوە سەر خۆی لەپێناو سڕینەوەی کاریگەریی و پاشماوەکانی. ئەمەش دۆخێکی پارادۆکساڵە چونکە ئێمە کۆتاییەکانی نابینین و لەهەمانکاتیشدا تێمانپەڕاندووە. لەناو کۆتاییەکی تێپەڕینراودا دەژیین، بەڵام کۆتاییەکانمان نەبینیووە. بەردەوامی شتەکان بۆ مانا بەرهەمهێنان و مانا بەرهەمهێنانەوە، لە دەستمانهەڵهاتووە. ئەگەر زەمەن ڕاستە هێڵی نەبێت، مێژوو هەڵکشان و پێشکەوتن نەبێت، ئەی ئایا بازنەییە؟ بۆدریار ئەمە ڕەتدەکاتەوە ، بۆدریار پێیوایە ئێمە لە زەمەنێکی ڕاستەهێڵ و بازنەیدا ناژین، بەڵکوو زەمەنێکی کەیاسی و زەمەنی کەیاس و ئاشووب وگەڕەڵاوژەیی و کۆێرانەیە بەشێوەیەک تێکچوون، نالەباری، فەوزا، هەڕەمەکی و دووبارەبوونەوە هەیە و زاڵە. هەموو شتێک لە دووبارەبوونەوەیدا بە شێوەیەکی تێکچوو و تێکدراو ناڕێکخراو، بە شێوەیەک جگە لە ماندوبوون و بێتاقەتی هێچمان پێ نابەخشێت. شتێکی نوێ نەماوە تا تاوەکوبۆی بژین و تا لەپێناویدا بژین. شتێکی نوێ نەماوە تاوەکو چاوەڕوانی بین. مێژوو بەو واتایەی لێکۆڵینەوە بێت لە ڕووداوەکان کۆتایی پێهات، ئەمەش بەهۆی چڕی ڕووداوەکان و کردەی چڕکردنەوە وە لەلایەن میدیاوە… لە ڕێگەی ئەستەمبوون و نامومکینی چیرۆک و گێڕانەوەکانەوە، چون خێرایی و پەلەپروزەیی ڕووداوەکان بواری گێڕانەوەو وێناکردنی ڕوداوەکانمانی بۆ نەهێشتۆتەوە. چجای نووسینەوەی! ئێمە بە شێوەیەیەک دەژیین کە مرۆڤایەتی پنتی ڵێڵیشی جێهێشتووە، واتە لە شوێنێکداین شتەکان نە هەقیقەتن و نە درۆ، نە هەڵەن و نە ڕاست، نە مێژوویی و نە نامێژوویی. ئیتر ئێمە توانای بینینی ئەو شتانەمان نییە کە ڕوو دەدەن یان ڕوونادەن. وە ئیتر ئێمە یاساو ڕێساکانی گەمەکە نابینین.
هەندێک ڕووداو هەن و ڕودەدەن بەڵام بەس نین بۆ ئەوەی مێژوو درووست بکەن، ئەم. ڕووداوانە بەس نین بۆ درووستکردن و فابریکەی مێژوو. توندوتیژی هەیە بەڵام توندوتیژی شۆِڕگێڕانە نییە ئەوەی (مارکس) لەو بڕوایەدابوو. جۆرێکی تر لە توندوتیژی، توندوتیژیەک کە دەبێتە هۆی زیڕەکردن و تۆقین. بەمشێوەیە هەستێکی کۆیی درووستدەبێت، کە هەستکردنە بە گەڕانەوە. لێرەدا بۆدریارو لیوتارو جیانی ڤاتیمۆ بەیەکدەگەن، بە تایبەت کاتێک (ڤاتیمۆ) لە پەڕتووکەکەیدا “کۆتایی مۆدێرنیتێ” باس لە دۆخی پۆستمۆدێرنیتێ دەکات و دەیبەستێتەوە بە میراتی نیتچە و هایدگەرەوە، وە دەرکەوتن و مانێفستبوونی ئەم میراتە لە ڕەخنەکردنی هیومانیزم و ڕاگەیاندنی نهیلیزم بەو پێیەی چرکەساتێکی گونجاو و پۆزەتڤیە “بۆ سەرلە نوێ بوونیادناوەوەو بیناکردنەوەی فەلسەفە”.لە تایبەتمەندییەکانی پۆستمۆدێرنیتێ دەرکەوتن و کۆتایی هاتنی ئێنسان وەمێژووە، تایی و ئاوابوونی چیرۆک و حیکایەتە گەورەکانە.
LA FIN DEL’HOMME ET L’HISTOIRE.

$ژیل لیپۆڤتسکی و زەمەنە هایپەر مۆدێرنەکان$
GILLES LIPOVETSKY ET LES TEMPS HYPERMODERNES.
‎سۆسیۆلۆگ و فەیلەسوفی هاوچەرخی فەرەنسی ژیل لیپۆڤتسکی دیدگایەکی تری هەیە، ئەو جیاواز لەو تێڕوانینەی کە پێی وایە پۆستمۆدێرنیتێ قۆناغ بێت بەڵکو، دۆخێکی ڕاگوزەرە بۆ دۆخێکی تر.گواستنەوەیە بۆ زەمەنێکی ئیجگار مۆدێرن، زیاد مۆدێرن. لیپۆڤتسکی هاوڕاو کۆکە لەگەڵ ژان فرانسوا لیوتار کاتێک پێی وایە پۆستمۆدێرنتێ “و کۆتایی و ئاوابوونی “چیرۆک و حیکایەتە گەورەکانە
LA CREPUSCULE DES GRANDS RÉCITS.
‎سەردەمی مۆدێرنیتێ کە لە سەدەی هەژدەو سەدەی ڕێنیسانسەوە دەستیپێکرد. ئەو کاتە بڕوایەکی پتەو و توند هەبوو بە گرنگی شۆڕش و دەرچون لە نەریت و ترادیسیۆن، وە بڕواهێنان بە ئەقڵ و ئەو دۆزینەوەو زانستی و پێشکەوتنە لەبنەهاتووەی مێژوو. هەر ئەم پێشکەوتنە و بڕواهێنانە بە ئەقڵ سەریکێشا بۆ کارەسات و ڕووداوی دڵتەزێن لە سەدەی بیستدا.
هەر ئەم ڕووداوە کارەساتیانە وایکرد. کە (حیکایەتە گەورەکان) کۆتایی پێ بێت وئاواببن، ئیفلاس بکەن، مایەپووچ دەرچن، مایەپووچی ئەو حیکایەتانەی کە فەلسەفەی هێگڵ مانێڤستی کردبوون، لە فەلسەفەی هێگڵدا بەرجەستەبووبوون. ئەم حیکایەتە گەورانە شەرعیەتی خۆیان لە دەستدا. ئەو ڕەواییەتەی هەیانبوو، وەریانگرتبوو تەنیاو تەنیا وەهمگەلێک بوون کە ئیتر بەکەڵکی ئومێدو بەهەناوەچوون نەمابوو.
پۆستمۆدێرنیتێش گوزراشت لەو گۆرانکاری و لادان و جێگۆڕکێیەی کە بەرهەمی شۆِڕش بوون لە ناو دونیای بەکاربردن و پەیوەندی بەم دونیایەوە، وە . دەرکەوتنی کاتیگۆری و جۆری نوێ لە چێژ، تاسە، ئارەزوو، خولیا و کەڵکەڵە. کەڵکەڵەو ئارەزوو وخولیاگەلێک کە بەرهەمی شۆڕشی 68 قوتابییان بوو؛ لە ئازادی سێکس و ئازادی ئافرەتان، وە گۆڕانکارییەک لە کۆمەڵگەدا بە ئاڕاستەی چڕکردنەوە و چربوونەوەو چاو خستنە سەر تاک و خۆشگوزەرانی و ئەداکردن و مومارەسەکردنی خود.
بەرگری لە فەزاو سروتەکانی گاڵتەو گەپ و یاری و کرانەوە ، ژیانکردن و ژین لە ئێستادا، بیرنەکردنەوە و گوێنەدان بە داهاتوو، یاخود گەڕانەوەو هەوڵی گێڕانەوەی ڕابردوو.کۆی ئەم سیفەت و تایبەتمەندییانەی ئەم چرکەساتە بۆ ژیل لیپۆڤتسکی گرنگ بوو تا ناوێکی تازەی لێبنێت و چەمکێکی تازەی بۆ دابهێنێت: چەمکی “نارسیزمی نوێ”. چوون وازهێنان و جۆرێک لە دەستبەرداربوون بوو لە سەرچاوەو ئێنتیماکان، هەروەها زیاتر و زیاتر بەرەو پیرەوەچوونی سەربەخۆیی و ئازادی و ڕزگاربوون لە کۆی ئەو ڕێگاو ڕێڕەو ئاراستانەی کە پێشوتر دانرابوون، کە پێشتر داڕێژرابوون، وە ژیانێک کە بەرمەبنای بەتاڵبوونەوە لە زۆرەملێ و داسەپاندن بوونیاد نرابێت. ژیانێک کە بە زۆرەملێ بینا کرابێت.
‎ژیل لیپۆڤتسکی سەردەمێکی بۆ مۆدێرنیتێ و پۆستمۆدێرنیتێ دانابوو. لیپۆڤتسکی لەو بڕوایەدا بوو مۆدێرنیتێ لە سەدەی هەژدەهەمەوە دەستپێدەکات تاوەکو ساڵی 1950 وە سێ تایبەتمەندی دیاریکراوی هەبوو:
‎*تاک؛ بەوشێوەیەی لە جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤدا هاتبوو.
‎بازاڕ؛ ئەو فەزایەی کە سیستەمی لیبرال لەسەر ئاستێکی ئابووری بەرجەستەی کردبوو
ئایینێکی نوێ، ئایینی زانست و تەکنیک.
‎لە پاش ساڵانی شەست پۆستمۆدێرنیتێ دەردەکەوێت لە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیاردا لەوانە پاشەکشەی دەوڵەت، ئایین و خێزان، بوون بە کاروبارێکی کەسی و تاکیی. بازاڕ هەیمەنی خۆی بە سەر هەموو شتێکدا زاڵکرد. لیپۆڤتسکی زاراوەو چەمکی (هایپەرمۆدێرنیتێی) وەک ئەلتێرناتیڤێک بۆ (پۆستمۆدێرنتێ) دانا جا چ لەو شوێنەی پەیوەندی بە بە مۆِدێرنیتیەوە وە هەبێت یاخود بەو پێیەی باسکردنی تواناکانی ئەم قۆناغە مێژووییەی کۆمەڵگەی نوێ بێت.
کاتێک پۆست مۆدێرنیتێ پەیوەندی خۆی بە مۆدێرنیتیەوە وە وەک دابڕان و لێکترازان و ترازان دەبینێت بە مۆدێرنیتیەوە بە تایبەت لە پەیوەندی بە پێشکەوتنەوە. ئەوا “هایپەر مۆدێرنێتێ” وایدەبنێت کە پەیوەندییەکەی بە مۆدێرنتێە وە پەیوەندییەکە لەسەر خێرایی و خودی جوڵەو بزاوتی مۆدێرنیتێ بەندە. سیفەت و ئاوەڵناوی هایپەڕ، زۆر ، ئیجگار و زۆرو فرەیی ئەو توانایە دەبێت، بریتییە لەو توانایەی کە هەمیشەو بە بەردەوامی دۆخ و هەلومەرجێکی تایبەت تێدەپەرێنێت. ‎لە لایەکی ترەوە جیاوازی بنەڕەتی نێوان پۆست مۆدێرنیتێ و هایپەر مۆدێرنیتێ لە پەیوەندییان بە مۆدێرنیتەوە لەوێدا دەردەکەوێت؛ کە یەکەمیان پەیوەندی خۆی بە مۆدێرنیتیەوە لەسەر بنەمای دابڕان و ترازان و ڕەخنە بوونیادناوە. لە کاتێکدا دووەمیان لەسەر بنەمای خێرایی پەیوەندی خۆی بە مۆدێرنیتەوە بیناکردووە.
لیپۆڤتسکی لە سەرەتادا و لە پەڕتووکی “سەردەمی بۆشایی 1983 “دا زاراوەی پۆستمۆدێرنیتی بەکار دەهێنا. لەم پەڕتووکەدا سەرنج و تێبینی ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەی دابوو کە بە سەر کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکاندا هاتبوو. ئەمەش لە (نارسیزمێکی نوێدا) بەرحەستەبوو بوو، لە ناو ئازادی بەکاربردندا. لیپۆڤتسکی لە پاش بیست ساڵ و لە 2003 داپەڕتووکێکی تری بڵاویکردەوە، کە تێدا دیاردە بنەڕەتییەکانی شیکارکردبوو. دیاردەگەلێک لە چەشنی خێرایی و پەلەپەلی ئابووری لیبرالی و زێدەبایی میدیاو بەکاربدنی چەنجارەکی، وە لە هەمانکاتدا ئەو پارادۆکسانەی دەرخست و دۆزییەوە کە کۆمەڵگەی هاوچەرخی گرتۆتەوە. لەوانەش؛ چێژوەرگرتن لە ئێستا، ترس و دڵەڕاوکێی و نیگەرانی لە داهاتوو، ملکەچبوون بە دەسەڵاتی میدیا، هۆگر بوون بە ڕێکخراوە خۆبەخش و خێرخوازەکانەوە، هەڵهاتن لە دەربەستی و پابەندی سیاسی و کار و چالاکی خۆبەخشانە.
بەمشێوەیە ئەگەر چی سیستەم و ڕژێمە گەورەکان داڕوخان، بەڵام تاک بوو بە سەرچاوەی هەموو شتێک. لیپۆڤتسکی لە میانەی گفتو گۆو قسەوباسیدا سەر سەبارەت بە پەڕتووکی یەکەمی و چەمکی هایپرمۆدێرنیتێ کە لە پەڕتووکی دووەمیدا بەکاری دەهێنا، وای دەبینی کاتێک لیوتار چەمکی پۆستمۆدێرنیتێ داڕێژا لە کۆتاییی حەفتاکاندا، وە بەو شێوەیە دیاریکردبوو کەکۆتایی چیرۆک و حیکایەتە گەورەکانی سەردەمی مۆدرنیتێیە کە لە سەدەی هەژدەو سەردەمی ڕۆشنگەریدا دەرکەوتن. واتە کۆتایی ئەو چیرۆکە گەورانەی پەیوەندبوون بە شۆڕش و دەرچون لە ترادیسیۆن و ئەقڵی کوللی و تۆتالیتێ و گشتگیرو زانست و پێشکەوتن. ئەو ڕووادو و کارەساتانەی سەدەی بیستەم بە خۆیەوە بینی بەڵگەبوو لەسەر کۆتاییهاتنی ئەم حیکایەتە گەورانەو شەرعیەتی وڕەوایەتیان، ونکردن و لە دەستدانی ڕاستگۆیی و هەقیقی بوونیان، لەمەولا مرۆڤ بڕوای بە سبەینێیەکی پرشنگرداری شۆڕش نەبوو، بڕوای پێشکەوتنی پۆزەتیڤیانەی زانست و مێژوو نەمابوو، ئا لێرەوە مرۆڤایەتی گوازرایەوە بۆ قۆناغی پۆست مۆدێرنیتێ. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览345
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کولتور مەگەزین - 06-02-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ئەمیر سیراجەدین 06-02-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on07-02-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-02-2023
URL
此产品已被浏览345
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,143
图片 106,536
书籍 19,258
相关文件 97,015
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!