بەغ مەکە، وەبەغ زەبوونی.
بەغ: واتە: گاڵتەپێکردن، زەبوون: داماو و بێدەسەڵات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە گاڵتە بە کەسێک مەکە کە بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوەوە تووشت دەردەسەرییەک بووبێت، هەروەها خۆت بەزل مەزانە بەرانبەر یەکێک کە لێی قەوماوە، لەوانەیە تۆش لە ڕۆژگارێکدا لێت بقەومێ و خەڵکی پێت پێبکەنن.[1]