بە قنگی کەڵەگای نێرەوە ناوەستێ.
کەڵەگا مەبەست لە نێرە، لێرەدا مەبست لە کەڵەگای بە گوونە واتە: نەخەسیو، لەناو بنەماڵە و خێزاندا هەندێک جار کەسانێک هەڵدەکەون کە بزۆز و نەگبەتن، گوێیان نییە و ئامۆژگاری کەس وەردناگرن هەروەها گەورە و بچووک نازانن، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە سەرشێت و بزێو بێت.[1]