هەندێک ڕاستی جوان هەیە لە ژیان کە هەموومان دەیزانین بەڵام چەندی بۆ خۆمان دووبارەیان بکەینەوە وزەی ئەرینیمان پێدەبەخشن و ژیانیش لەپێشمان ئاسانتر دەکەن، هەندێک لە نموونەی ئەو ڕاستیانە:
- ڕابردوو لە مێشکت بسڕەوە و بیر لە داهاتوو بکەوە.
- هەرگیز مەڵی درەنگە بۆ ئامانجەکانت یان تەمەن تێپەڕی هەمیشە هەوڵبدە. ژیانیش ئەوەت پێدەبەخشێت کە هەوڵی بۆ دەدەی.
- ژیان خۆشی و ناخۆشی و تێدایە بۆیە لە کاتی خەم و ناخۆشی ئەوەت بیر بێت ژیان تەنیا خۆشی نییە.
- ژیان یەک جارە بۆیە چێژ لە ساتەکانی ببینە.
- ئەو کارانە بکە کە خۆت پێی دڵخۆش دەبیت واتا نواندن مەکە بۆ دڵخۆشی خەڵکانێک.
- هیچ هەڵەیەکی بچووک بە کەم مەزانە، بەڵکوو وانەی لێ وەرگرە چونکە:
کەشتی بەهۆی کونێکی بچووکەوە غەرق دەبێ!هەروەها
وشەیەکی ڕەق و ناشیرین دەتوانێ دڵێک بریندار بکات! [1]
د. #دیلمان ئازاد# خۆشناو