ناو: بیلال
ناوی باوک: حمە نەبی
ساڵی لەدایکبوون: 1993
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ڕانیە#
$ژیاننامە$
ساڵی 1993 لە ڕانییە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ڕانیە خوێندووە. ساڵی 2009 لە پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی ڕانیە وەرگیراوە، ساڵی 2014 بڕوانامەی دبلۆمی لە پەروەردەی وەرزش وەرگرتووە.
ساڵی 2015 لە بەشی وەرزشی زانکۆی #کۆیە# وەرگیراوە، ساڵی 2020 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزش وەرگرتووە. ئێستا مامۆستایە لە قوتابخانەی کڵاوسووران، قوتابخانەی نەبەز و فامی ناحکوومی لە سنووری پەروەردەی ڕانییە.
خاوەنی وتاری پەروەردەیی، وەرزشییە لە گۆڤار و پێگە ئەلیکترۆنییەکان و پەڕتووکی «#فیدباک#»یش یەکەمین پەڕتووکی بڵاوکراوەیەتی کە لەلایەن #وەزارەتی پەروەردە#وە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
[1]