پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ڕۆمانی خۆشەویستیی لە زەمانی کۆلێرادا
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆمانی خۆشەویستیی لە زەمانی کۆلێرادا

ڕۆمانی خۆشەویستیی لە زەمانی کۆلێرادا
ڕۆمانی خۆشەویستیی لە زەمانی کۆلێرادا
#ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

ڕۆمانی خۆشەویستیی لە زەمانی کۆلێرادا، یەکێکە لە شاکارە جوانەکانی ئەدەبیاتی جیهان. کاتێک لە ئەڵمانیا بووم، بەڵامەوە سەیر بوو بۆچی هێندە گرنگی بە گابرێل گارسیا مارکیز و ڕۆمانی خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا دەدەن. منیش زۆر دەمێک بوو حەزم دەکرد بیخوێنمەوە. دیارە ئەم ڕۆمانە بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕاوە و بە یەکێک لە 100 ڕۆمانە مەزنەکەی ئەدەبیاتی جیهان دادەنرێت. جگە لەوەش کراوەتە فیلم، کە یەکێک بووە لە فیلمە سەرکەوتووەکانی جیهان.
بە سوپاسەوە هاوڕێی هێژام محەمەد کەریم، ساڵی 2016 ئەم ڕۆمانە جوانەی پێشکەش کردم کە ماوەیەکی زۆر خەریکی وەرگێڕانی بووە، یەکێکیشە لە کارە جوانەکانی بواری وەرگێڕان. ڕۆمانەکە لە 460 لاپەڕەی قەبارە گەورە پێکدێت و دەزگای جەمال عیرفان چاپی دووەمی کردووە، بە کوردییەکی جوان وەریگێڕاوە. دیارە لە هەموو جیهاندا لێکۆڵینەوەی زۆر لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە کراوە، هیچ ڕۆمان و بەرهەمێکی تری مارکیزیش، هێندەی ئەم ڕۆمانەی قسەی لەبارەوە نەکراوە.
لێرەدا پێم خۆشە منیش چەند سەرەقەڵەمێکم لەبارەی ئەم ڕۆمانە جوانەوە بنووسم، بە و هیوایەی تیشکێک بخەمەتە سەر ئەم ڕۆمانە و کەمێک زانیاریش پێشکەش بە و خوێنەرە هێژایانە بکەم، کە هێشتا نەیانخوێندۆتەوە.

$ناوەرۆک$
هەر لەناوەکەیەوە خوێنەر ڕووبەڕووی دوو شتی سەرەکی دەبێتەوە. یەکەمیان: خۆشەویستی. دووەمیان: نەخۆشی کۆلێرایە. یەکەمیان واتە خۆشەویستی پانتایی گەورەی تەواوی ڕۆمانەکە داگیردەکات. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە تا سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، لە ئەمریکای لاتیندا، چیرۆکێکی خۆشەویستی جوان و گەورە لەدایک دەبێت، لەکاتێکیشدا تارمایی جەنگ و نەخۆشی کۆلێرا بەسەر تەواوی وڵاتەکانیدا زاڵە. لێرەدا نووسەر دەیەوێت بڵێت، کە هێز و توانای خۆشەویستی لەبن نەهاتووە و دەتوانێت لە خراپترین و ناخۆشترین سات و شوێنیشدا، بە جوانترین شێوە لەدایک بێت.
فلۆرینتۆ ئەریزا کوڕێکی هەرزەکاری هەژارە لە فەرمانگەی تەلەگراف کار دەکات، مەلی عیشقی بەسەر کچۆڵەیەکی جوان و دەوڵەمەندی شارەکەوە دەنیشێتەوە، کە ئەویش فێرمینا دازایە. ماوەیەک خۆشەویستی ئەم دوو گەنجە بەردەوام دەبێت، بەڵام پاشان باوکی نامەیەکی دڵداری کچەکەی دەدۆزێتەوە، ئەویش کەسێکی ستەمکار و تووڕە بووە. کاتێک بەمە دەزانێت خوشکەکەشی سزا دەدات، چونکە ئاگادار بووە و ئەم ڕاستییەی لە و شاردۆتەوە، بۆیە لە ماڵ دەری دەکات. پاشان کچەکەشی سزا دەدات و دەیبات بۆ گوندێکی دوورە دەست. بەڵام فلۆرینتۆ، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە پارێزگاری لە خۆشەویستییەکەی دەکات و ژن ناهێنێت و چاوەڕێی دڵدارەکەی دەکات. پاش ماوەیەک فێرمینا شوو بە پزیشکێکی ناودار دەکات و ژیانی هاوسەری پێکدێنێت، کوڕ وکچێکی لێ دەبێت. پاش چەندین ساڵ لەگەڵ ئەم پزیشکە ئاشتیانە پێکەوە دەژیین، هەتا ڕۆژێکیان مێردەکەی لەسەر پەیژەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و دەمرێت. لە مەراسیمی بەخاک سپاردنەکەیدا، دووبارە فلۆرینتۆی کۆنە خۆشەویستی پەیدا دەبێتەوە و داوای لێدەکات کە لاپەڕە کۆنەکانی پێشوو هەڵبدەنەوە و ببنە هاوسەری یەکتری. فێرمینا لە و کاتەدا زۆر تووڕە دەبێت، بەڵام دواتر کە دەگەڕێتەوە ماڵەوە، لە ناخیدا هەست بە ژیانەوەی خۆشەویستی کۆنەکەی دەکات و ڕازی دەبێت. لێرەشدا کچەکەی دژی دەوەستێتەوە و دەبێتە ڕێگر لێی، بەڵام کوڕەکەی ڕازی دەبێت. دواجار پێکەوە سواری کەشتییەک دەبن و بەناو دەریادا سەفەر دەکەن و دوای 52 ساڵ بە یەکتری دەگەن و دەیانەوێت لە ڕێگەی سیحری خۆشەویستییەوە، دژی پیری بجەنگن، ئەمەش کۆتایی ڕۆمانەکەیە.
دیارە ئەم ڕۆمانە پڕیەتی لە دیمەنی جوان، کە هەستی مرۆیی تێیدا زاڵە بەتایبەتی خۆشەویستی. لە هەمووشی جوانتر شێوازی نووسینەکەیەتی.

$شێوازی نووسین$
لە پەنا ناوەرۆکە جوان و سیحر ئامێزەکەیدا، شێوازی نووسینەکەی، خاڵێکی بەهێز و سەرنجراکێشی ئەم ڕۆمانەیە. نووسەر لە ڕێگەی فلاشباکەوە، وردەوردە باسی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە دەکات. سەرەتا لە مردنی مێردەکەی فێرمیناەوە دەست پێدەکات و پاشان یارییەکی جوان بە زەمەن و شوێنەکان دەکات، لە ڕێگەی کردنەوەی گرێ کوێرەکانی ڕۆمانەکەوە، خوێنەر بە ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە. جگە لەوەش نووسەر توانایەکی ئێجگار سەیر و بەهێزی هەبووە لە گێڕانەوەی ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکانی ڕۆمانەکە. لەم ڕۆمانەشدا میتۆدی ماکی ڕیالیزم= واقیعی سیحرایی زۆر بەجوانی بەکارهێناوە، بەتایبەتی لەکاتی باسکردنی چیرۆکی خۆشەویستیی فلۆرینتۆ و فێرمیناوە. جگە لەوەش لەکاتی باسکردنی نەخۆشی کۆلێرادا، وەکوو کامێرامانێکی دیمەنە تراژیدییەکانی گواستۆتەوە، وا هەست دەکەیت کە سەیری فیلمێکی دۆکۆمێنتاری دەکەیت، لەمەشدا نووسەر شێوازی ڕۆژنامەوانی بەکارهێناوە.

$خۆشەویستی$
وەکو پێشتریش وتم، خۆشەویستی دەبێتە بابەتی سەرەکی ئەم ڕۆمانە، هەروەها دەشبێتە مەیدانێکی سەرەکی بۆ تەواوی ڕۆمانەکە. لێرەدا نووسەر دەیەوێت کۆمەڵێک پەیامی گرنگ بە خوێنەر بدات. لە سەرەتادا پێمان دەڵێت: خۆشەویستی هیچ سنوورێکی کۆمەڵایەتی نازانێت، هەروەها هەژاری و دەوڵەمەندیش هیچ ڕۆڵێکیان نییە. دواتریش هەنگاو بەرەو خاڵێکی گرنگ دەبات و باس لە تەمەن و پیری دەکات، دووبارە نووسەر پێمان دەڵێت: کە خۆشەویستی پەیوەندی بەپیری و گەنجییەوە نییە، بگرە خۆشەویستی توانا و هێزیکی بێسنوور و بەردەوامی هەیە.
نووسەر دەڵێت: خۆشەویستی لە هەموو کاتێک و لە هەموو جێگایەکدا هەر خۆشەویستییە و خۆشەویستی هەتا لە مەرگ نزیک بێتەوە سەقامگیرتر و تۆکمەتر دەبێت.ل456
پاشان باس لە قوربانیدان دەکات و لەزاری فلۆرینتۆوە دەڵێت: چ شانازییەک لەوە گەورەترە مرۆڤ لەپێناوی خۆشەویستیدا بمرێت.ل110
لێرەدا نووسەر پێمان دەڵێت هەرچەندە خۆشەویستی هەڵگری پەیامێکی ژیاندۆستییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری پەیامێکی مەرگدۆستییشە.

$کۆلێرا$
بابەتێکی گرنگی تر مەسەلەی نەخۆشی کۆلێرایە، لە سەردەمەکانی پێشوودا ئەم نەخۆشییە وەکوو چەکێکی کۆمەڵکوژی پەلاماری کۆمەڵگەکانی داوە. نووسەر لەمەشدا باسی ئەو کارەساتە گەورەیە دەکات کە لە سەدەی نۆزدەدا بەسەر ئەمریکای لاتیندا هاتووە، ئەویش لە دەرەنجامی بڵاوبوونەوە نەخۆشی کۆلێرایە. لەمەدا نووسەر زیاتر وەکوو ڕۆژنامەنووسێک دەرکەوتووە، قەڵەمەکەی کردۆتەوە کامێرایەکی زیندوو، وێنەی ئەو دیمەنە تراژیدیانەمان بۆ دەگرێت، کە لە و کاتەدا بەسەر خەڵکی ئەمریکای لاتیندا هاتووە. نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت کە پێشتر مارکیز کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە.
دواتریش دەڵێت:
لەگەڵ هاتنی هەفتەی سێیەمدا، سەراپای هەیوانی دێری (سانتا کلارا) ی پیرۆز تا قەراغی سپیدارەکان پڕ بوو لە گۆڕ و ناچاربوون باخی میوەی ئەنجوومەن بەکاربێنن بۆ ناشتنی تەرم کە ڕووبەرەکەی دوو ئەوەندەی گۆڕستانێکی ئاسایی دەبوو. لەوێدا قەبرەکانیان هێندە قووڵ هەڵکەندبوو، مردووەکان بەبێ تابووت بە سێ ڕیز لەسەریەک بنێژن، بەڵام ئەم کارەش نەدەکرا درێژەی پێبدرێت لەبەرئەوەی قەراغی گۆڕەکان وەکوو ئیسفنجی لێهاتبوو بەپێ خستنەسەری، خوێنی پیس و بۆگەنی دەدەڵاند. ل147
لەمەدا نووسەر زیاتر پشتی بە میتۆدی سرووشتگەرایی ئێمیل زۆلا بەستووە، بەمشێوەیەش توانیویەتی دیمەنەکە پڕاوپڕ بۆ خوێنەر بگوازێتەوە، کە ئەمەش هێندەی تر ڕۆمانەکەی بەهێز کردووە.
پیریی
خاڵێکی گرنگتر، کە نووسەر پانتایی باشی بۆ داناوە، پەیوەندی بە مەسەلەی پیرییەوە هەیە. لەمەدا نووسەر بە پێی سەلیقەی خۆی، قسەی لەبارەی پیرییەوە کردووە.
فلۆرینتۆ هەستی دەکرد، پیریی ئەو، لافاوێکی پڕ جۆش و خرۆش نییە، بەڵکوو چاڵاوێکی گەورەیە دڵۆپ دڵۆپ یادەوەری لێدەتکێت و وشکدەبێت. لێزانیی و زیرەکی پەرپووت دەبوو، متانەی پێنەدەکرا، دوای چەندین ڕۆژ خووڵانەوە بە دەوەری ڤێلای لامانگادا، لەوە تێگەیشت کە شێوازەکانی سەردەمی گەنجی هەرگیز ناتوانن ئەو دەرگایانە بشکێنن کە پرسە کڵۆمی دابوون. ل393
جێگەی ئاماژەیە مارکیز لە کۆتایی تەمەنیدا تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوو، ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیش بە مانشێتی گەورە نووسیبووی خۆشەویستی لەزەمەنی زەهایمەردا.

$وەزعی سیاسی$
نووسەر لەپەنا خۆشەویستییدا باسی ژیان سیاسی ئەو ناوچەیە دەکات و تیشک دەخاتە سەر مەسەلەی هەژاریی و دەوڵەمەندیی و جیاوازی چینایەتی.
عەرەبانەکە بەناو ڕەشاوی شەقامەکاندا بە خوار و خێچی کەوتەڕێ، ئەو جێگایەی کە سیسارکە کەچەڵەکان لەسەر پاشاوەی قەسابخانەکان شەڕیان دەکرد، کە دەتوت نێچیرێکی تازەیە و یەکەم خێزاوی دەریا خستوویەتییە کەنارەوە. بەپێچەوانەوە شاری مەسئولەکانەوە کە خانووەکانیان لە بەرد درووستکرا بوون، خانووەکانی ئێرە لە پارچە تەختە درووستکرا بوون لە هەڵچوونی گواوی زێڕابە سەر بەتاڵەکان دەیپاراستن کە میراتی ئیسپانییەکان بوو. هەموو شتێ بۆنی نەگبەتی لێدەهات و هەموو شوێنێ وەکوو کاولە دەهاتە بەرچاو.ل24
دواتریش دەڵێت
سەڕەرای تێپەڕبوونی نیو سەدە بەسەر ژیانی سەربەخۆییدا، وڵات هێشتا یەک ڕۆژ ئاشتی ڕاستەقینەی بەخۆیەوە نەدیبوو.ل 99

$دوا قسه$
بەدڵنیاییەوە ئەم ڕۆمانە قسەی زۆر هەڵدەگرێت و لە جیهانیشدا لێکۆڵینەوەی زۆری لەبارەوە کراوە، ئەمەش لەبەرئەوەی نووسەر توانیویەتی کۆمەڵێک بابەتی فیکریی و فەلسەفی و ئەدەبی گرنگ لەم ڕۆمانەدا کۆبکاتەوە و بەشێوازێکی جوانی ئەدەبیش، پێشکەشی خوێنەرانی جیهانی بکات.
لێرەدا جێگەی خۆیەتی دەست خۆشی لە محەمەد کەریم بکەم و هیوای کار و بەرهەمی جوانتری بۆ دەخوازم.[1]

$سەرچاوە$
گابریل گارسیا مارکیز. خۆشەویستیی لە زەمانی کۆلێرادا. لە فارسییەوە: محەمەد کەریم. چاپی دووەم. سلێمانی. 2016.
//www.annajah.net/
//www.almrsal.com/
ئەم بابەتە 677 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 02-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 677 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
بڕیار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
خوازبێنی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
بڕیار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
خوازبێنی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!