پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,475
وێنە 106,577
پەرتوک PDF 19,270
فایلێن پەیوەندیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
جینۆلۆجیا و گەمەی ونکردنی سەلارخان
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جینۆلۆجیا و گەمەی ونکردنی سەلارخان

جینۆلۆجیا و گەمەی ونکردنی سەلارخان
جینۆلۆجیا و گەمەی ونکردنی سەلارخان
عەلی شێخ عومەر

کڵۆمدان و داخرانی کێشە تەنیا فۆرم و دیاردە نییە، دەشێ لە چەمکە جیاوازەکانی ئێستاتیکادا دەرکەوتبێت، بە شێوازی جیاواز وێنەیەکی لەنێو تابلۆکانی ڕیاڵدا فەراهەم بکات، جێگای خەیاڵی تێدا لەق بێت، ئەمەش بە تەنیا ئاماژە بە دابڕان و هەستکردن بە بوونی بێ ئەوی دی ناکات، بەڵکوو لە بزرکردنی یەکتردا یەق دەداتەوە، پاشاگەردانییەکە، بارگرانییەک دەخاتە سەر چەمکی ئۆنتۆلۆژیا، لە ئەگەری هەر کرانەوەیەکدا توخنی شوێنگەیەک دەبێت، سەرجەم یەکەکانی لە هاوکێشەی بزربوون و دۆزینەوەدا یەک دەخات، دەرهاویشتەکانی دەکاتە تەوەرێک، چەند زیاتر بەدوایدا ڕاکەیت تەنیاتر و نامۆتر دەبیت، هەرچەند پاڵنەرەکانی دۆزینەوە پتر تەنگهەڵچنن بە کرانەوە و دۆزینەوە، ئەوەندەی تر ون دەبیت، لەنێو گوماندا بۆ ڕاستییەک دەگەڕێیت، پێی ناگەیت، مەگەر لە ڕێگای ئەدەب و دەروشاندنەوەی دەقدا، بە تایبەتی بە کردەی گێڕانەوە لە ڕۆماندا، بتوانێ لە ڕێگای کارەکتەرەوە، هەندێ لە پاشخانی ئەو بەسەرهاتە بەسەر بکاتەوە.

$حەمام لە پەراوێزەوە دەگۆڕێت بۆ ناوەند$
ڕۆمانی “سەلارخان” (1) ڕۆمانێکی “مەحموود نەجمەدین”ە تا ئێستا سێ جار چاپ کراوە، ئەم ڕۆمانە لە دوو بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم بە یانزە پاژ پۆلێن کراوە، بەشی دووەم بە هەشت ناوبڕ لە یەکدی دراون. بەشی یەکەم، گێڕانەوە بە مۆنۆلۆگە، کەسی یەکەمی تاکی منی بگێڕەرەوە بە نۆرە بە شێوازێکی کرنۆلۆژی، ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، لە کارەکتەری سەرەکیی سەلارەوە دەست پێ دەکات، ئینجا کارەکتەری دووەم ماکۆسان بۆی تەواو دەکات، بەم شێوازە بە زنجیرەیی تا کۆتا پاژی یانزە دەروات. بەشی دووەم لە نۆ ناوبڕدا حیکایەتخوانی هەموو شتزان، لە ڕێگای کارەکتەرەکانەوە کردەی گێڕانەوە بەردەوامی هەیە، گرێچن تەژی کراوە بە ڕووداوی جۆراوجۆر، ململانێ بەپیی جووڵە، لە شوێن و کاتدا بە شێوازێکی تەریبی گرێدراوە بە دەرخستن و ڕێکخستنی ڕەگەزەکانی تری ڕۆمان. گرێچنی یەکەم باس لە چیرۆکی دابڕانی دوو دڵدار دەکات، بۆ یەکتر دەگەڕێن، یەکتر نادۆزنەوە. گرێچنی دووەم، چیرۆکی دڵداری سەردەمی مەلیک دەکاتە بنەمایەک بۆ چیرۆکی یەکەم، بە جۆرێک لە جۆرەکان، دەق ئاوێزانی لەتەکدا درووست دەکات. گرێچنی سێیەم، لە سەردەمی شەڕی ئێرانەوە دەست پێ دەکات، هەر لەو ساڵەدا کۆتایی دێ، پێچەوانەی گرێچنی یەکەم بەردەوام دەبێ تا دەگاتە سەردەمی دوای ڕاپەڕین، واتا ئێستای ئامادە کە کەسایەتیی سەلار بە مۆنۆلۆژ، لە هەشت شوێندا لە چاوەڕوانی چوونە حەمامدا، بە پڕۆسەی فلاشباگ پەیتاپەیتا بەسەرهاتەکە دەگێڕێتەوە. لە سەرەتاوە دەڵێت (ئاوەکە گەرم نابێ ئەم بۆیلەرانە عادییە ل 15) ، لە دواجاردا دەڵێت (هیچ نییە دایە گیان خاولیم لەبیر چووە ل 130) . پێداگری لە هەشت باربوونەوەی حەمام، ئاماژەیەکی دیارە، حەمام لە پەراوێزەوە دەگۆڕێت بۆ ناوەند، لە گوناهێکی پەنهانییەوە بۆ پاکبوونەوە، هەڵبەت سەلار لە پەراوێزی پەیوەندییەکی ئەوینداری، سەنتەری کچێنیی خۆی دۆڕاندووە، تەواوی داب و نەریتەکانی کۆمەڵگا و ئایینی وەک خاولییەکە لەبیر کرد، ئایا ڕووی خۆشەویستیی خۆی بێ خاولی پێ پۆشتە و پەرداخ دەکات، کێشەکە ئەوەیە، ئەم لە ساتێکی پڕ لە خرۆشان و حەزدا، خاولییەکەی لەبیر کردووە، پاکیزەیی لەکەدار بووە، بەدیوێکی تردا ئەوەی بتوانێ ئەم نهێنییە پەردەپۆش بکات، تەنیا ئەو کەسەیە کە بۆی دەگەڕێت، ئەویش ماکۆسانی خۆشەویستێتی. پێداگەری سەلارخان لە دۆزینەوەی ماکۆسان، درێژەدان و گێڕانەوەی ئەو لەزەتەیە، بە شێوەیەکی فەڕمی هەوڵی ئەوە دەدات لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتیی درووستدا ئەو پەیوەندییە نۆژەن بکاتەوە. سەلار بووەتە بارمتەی هەڵەیەک، بە ماکۆسان نەبێت نە ڕزگاری دەبێت، نە ڕاست دەکرێتەوە و پاک دەبێتەوە، داگەڕانی سەلار خۆپاراستنە، فاکتەرەکانی مانەوە مەیسەر دەکات، ڕەنگدانەوەی شوێنگەی کۆمەڵایەتی، پلەی چینایەتی فیگەرێکی دیاری ئەم دڵدارییەن. وا دەکەن لەبری خۆ سزادان، گلەیی لە چارەنووسی خۆی نەکات، پشت ئەستوور بێت بەوەی لە سێبەری ئەوینداریدا، نە نەفرەت لێکراوە، نە لە پەراوێزە، نە هەست بە گوناە و تاوان دەکات. سوورە لەسەر گەڕان و لە شکاندنی ئەو بەربەستانەی لە ماکۆسان دایدەبڕێت، ئەوەی دیارە، پەیوەندیی سەلار و ماکۆسان قۆناغی دڵداریی ئاسایییان بڕیوە، پێیان ناوەتە نێو چەمکی ئۆنتۆلۆجییەوە، بە بوونی یەکێکیان ئەوی تر ئامادە دەبێت، بە ونبوونی یەکێکیان ئەوی تریش ون دەبێت، بە هەمان شێوەش گەڕانی یەکێکیان، گەڕانی ئەوی تر لە ئامێز دەگرێ، جگە لە یەکتر کەسی دیکە نابینن. لامارتین لە شوێنێکدا دەڵێت “کەسێک لەبەر دیدەی چاوەکانتدا ون دەبێت گێتی لە چواردەورتدا نامێنێ” (2) ، دۆزینەوەی ناخی هەر یەکێکیان بەدیکردنی ئەوی دیکەیە، ڕاساندن و دۆزینەوەی ئەم پەیوەندییە بێ ناکۆکی نابێت، دەرخە و سێبەر و پاشخانی ئەو نەرێت و داکەوتەی لەسەرە، نەوە لە دوای نەوە دژ بە ستراکتۆری ڕۆمانسیەت و ڕاستگۆیی پەیرەو کراوە، پێدەچی بە میراتی مابێتەوە. ساتەوەختی گەڕانی سەلار و ماکۆسان، هاوشانە بە دەرخستن و لەتبوون و دابەشبوونی کۆمەڵگایەک، جگە لە چاوگێڕان بە مادە و بەرژەوەندی، چیتر نییە. خۆشەویستی نابینن، دەبێت لەنێو ونبووندا بۆی بگەڕێت، بیدۆزیتەوە. مەحموود نەجمەدین ئەم ئایدفۆنە دەکاتە ڕێرەوێک کۆی ڕووداوەکانی تری پێوە گرێ دەدات، ڕەگەزەکانی دیکە دەکاتە خزمەتی، لەپێناوی کار دەکەن و دەجووڵێنەوە، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، یان نەبینراو، بە هێما و بە چەمکی فانتازیاوە تەلبەن کراوە. ڕووکار بە ناخەوە دەبەستێ، بە مانایەک نەک ململانییەک بەرجەستە ناکات، بەڵکوو دژەوابوونێک فەراهەم دەکات. کڕۆکی سارێژکردنی دەروونێکی لێ دەوەشێتەوە، دەیەوێت بگات بە ئاکامێک، لە زەمەنێکی هەستەکیدا، ئێستا بە ڕابردووەوە و ڕووکار بە کانگاوە، گەڕان بە دۆزینەوە، پەیوەست بکات. هەر لە سۆنگەی ئەم هۆکارانەدایە، کردەی گێڕانەوە هەڵدەستێ بە کۆکردنەوەی وێنەگەلێکی زۆروبۆری کەموکووڕییەکانی دەوروپشت و باسکردنی تۆپۆگرافی گەڕەکەکانی سلێمانی، شوێن و زەمەن و کەسانی جیاواز لەتەک ئاستەکانی گێڕانەوەدا هاوتەریب دەکات، ئەم هاوتەریبییە لە گێڕانەوەدا، بە نۆرە شانبەشانی یەک دەڕۆن، بە کورتبڕی جاری یەکەم، بەم جۆرە سەلارخان دەناسین: خوشکی گەورەیە، مامۆستای مێژووە، پێش بیست ساڵ ماڵیان لە گەڕەکی سابوونکەران بووە، ئێستا لە گەڕەکی تووی مەلیکن، کچی جەمالی حاجی جەلالی قەمەرەیە، دایکی ماوە، تەلاری خوشکی شووی بە ساماڵ کردووە، لە سایەی حزبەوە لۆرتە، نیشتەجێی شاری هەولێرن، هەردوو براکەی ڕەهێڵ و دیلمان لە هەندەرانن. جاری دووەم بەم جۆرە ماکۆسان دەناسین کە ناوی نهێنیی حزبی ئامانجە، فیراری عەسکەرییە، لەتەک هەڵۆ، ئارام و ئازادی هاوڕێیدا تەنزیمی نهێنیی شارن، چاوەڕێ دەکات ئازاد دەفتەر خدمەی تەزویری بۆ بێنێ، دڵداری سەلارخانە، کامەران برا بچووکییەتی، سۆزان کچی خاڵۆ عەباسییەتی، دایکی ماوە سەرشەقامین، ئێستا لە گەڕەکی سەر چنار نیشتەجێن، ئەم دوو خانەوادیە لەسەر ئەوە کۆکن ماکۆسان و سەلار هەرچۆنێ بێت نابێت بەیەک بگەن، هەر یەکیان بە ئاڕاستەیەکی جیا کار دەکەن، ماڵی حاجی جەلالی قەمەرە هانی سەلارخان دەدەن شوو بە مەریوانی ئەنوەری حەلاو بکات، ئەوی تریش بە نیازن کە ماکۆسان سۆزان بێنێ. ئیشی خێزان ئەوە نییە ویست و خەونی خۆی داسەپێنێ بەسەر نەوەکانیدا، بەڵکوو دەبێ ڕێگایەک بدۆزێتەوە، خەونەکانیان لە ونبوون قووتار بکات، بیکاتە سەنتەر و ئامانج، ڕەشبردنەوەی ئەم خەونانە، بەلاڕێبردن و شێواندنی ئەم سەنتەرە یەک نایەتەوە لەتەک بچووککردنەوەی بەهاکانی بەرەوپێشچوونی سەرخانی ئابووری، شار چەند گەورە بێت، سەنتەر بچووک دەبێتەوە، داکۆکیکردنی سەلار دۆزینەوەی سەنتەرە، دەنگی ناڕەزاییی ئەوی دیکەیە، دواندنی ئیتر “بەسە” چاوخەڵەتاندن و ونکردنە، گێڕانەوەی پرەنسیپە، شکاندنی چپاندنە، ماکۆسانە، هەڵگری مێژوویەکی پڕ شکستی و بەیەک نەگەیشتنە، نامۆبوونی ئەو شەپۆلە بەردەوامەیە کە لە دۆخە جیاجیاکاندا گینگڵ دەدات لە بەهەشتی خەونەوە دەپەڕێتەوە بۆ دۆزەخی واقیع.

$دۆخی سێگۆشەکان و بەرکەوتنی گەمەکان$
دەبێت چی بەسەر دنیادا هاتبێ، لە سێ زەمەنی جیاوازدا، بنیادی ژێرخان دەجووڵێت و گەشە دەکات، لەبەرانبەردا بنیادی سەرخان لە ئاست جووڵە و گەشەکردندا پاشەکشێ دەکات، سەرەتای دابڕانێک لە پەیڕەوکردنی ئازادیی پێش خۆیدا فەراهەم دەکات، بیرکردنەوەیەکی جیاواز درووست دەکات، سێبەری تاقە ئاسمانێک ناتوانێت لە یەک وێنەدا کۆیان بکاتەوە، ئەوەی لەنێوان ئەزموونی حەز و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکاندا دەگوزرێ لە دوو ئاسمانی جیاوازدا وەک داکەوتێک یەق دەداتەوە، ئاسەواری لەسەر بەرجەستەکردنی ئەزموونی خەون، حەز و پەیوەندیی ئەوینداردا بەجێ دەهێڵێت، ئەمەش یەک نایەتەوە لەتەک تیۆریی بوونگەرایی، کاتێ سارتەر لە گوتەیەکیدا دەڵێت “من تۆم خۆشدەوێت تۆ هەقت چییە”، ئایا ئەم چەمکە، دەتوانێت لە دنیای ڕۆژهەڵاتدا، ئایدفۆنی پەیوەندیی ئەوینداری بگۆڕێت، لەو قەوارە بچووکەی بۆی دانراوە، ڕزگاری بکات، سەرکێشی و بەدبەختی ئاشقان لەوێوە دەست پێ دەکات، کاتێ دابڕان و بەرکەوتن لەگەڵ ئەو سنوورە کۆمەڵایەتییەدا دەکات، ئەو سانسۆرانە دەشکێنن، کە بەسەر دوو دنیادا، دابەشیان دەکەن، پەیوەندیی من و ئەوی دی، لەوانی تر تۆخ دەکەنەوە. بە جۆرێک لە جۆرەکان، هەریەکە و بەپێی ئەزموونی تایبەتی خۆی، تێکەڵی ئەو ئازادییە بچووکەی نێوان دوو دڵدار دەبێت. پەیوەندیی نێوان دوو کەس بار دەکرێ بە چەند ئەگەرێکەوە، کە پاردۆکسێ لەتەک گەهەوری پەیوەندیی ئەوینداریدا درووست دەکات، هەڵبەت سەرچاوەی ئەم پاڕادۆکسە، دەبێت پاشخانی چیرۆک و ئەفسانەیەکی مێژوویی لە دوا بێت، ئەگەر لە چیرۆک و ئەفسانەی ئادەم و حەوادا، داگەڕانی بۆ بکەین، دەبینین، ئەگەر لە سەرێکەوە درەخت هۆیەک بێت بۆ بەیەک گەیشتنیان، لە سەرێکی ترەوە دەبێتە هۆکارێک کە لە بەهەشتی خۆشەویستی دەریان دەکات. ئەگەر لێرەدا، دالی درەخت مەدلوولێک بێت بۆ پۆلێنکردنی بەهەشتی ئەوینداری و دۆزەخی یاخیبوون، هەمان تێز و ڕێسا، لە سەردەمە جیاوازەکاندا بە جۆرێکی دیکە دووبارە دەبنەوە. ئەوەتانێ مەحموود نەجمەدین، زیرەکانە سوودی لە پەیوەندییەکی ئەفسانەیی بینیوە، بە کردەی دەق ئاوێزان لە پەیوەندییەکی دڵداریدا، هەمان ئەزموونمان بۆ دووبارە دەکاتەوە، لەبری درەخت، حەوز و نافورەکەی ماڵی باپیری سەلاری هێناوەتەوە، لە حەزێکی سەرشێتدا ئەزموونە دێرینەکەی ئادەم و حەوا دووبارە دەکەنەوە، ئیشی خۆیان دەکەن، بە هاتنە خوارەوەی دوو دڵۆپە خوێن، بە ڕەنگکردنی حەوزەکە، گورزی خۆیان دەوەشێنن، لە دوای بەرکەوتنی نەشئەو حەزی بەیەکگەیشتنی دوو جەستەی تینوو، لە کردەی دامرکانەوە و ساردبوونەوەیەکدا، لێکەوتەی دوو پرسیاری لێ دەبێتەوە، ئایا دوو دڵۆپە خوێن سنووری شکاندنی ئەو بەربەستەیە کە جومگەکانی ڕەوشتی لەسەر هەڵچنراوە، یان ئامرازێکی دڵڕەقە، بە سنوورێکەوە گرێمان دەدات، بەهاکانی پەیوەندیی ئەوینداری تێدا لەکەدار دەکات، مافی لایەکی تێدا دەبێتە بارمتەی لایەکەی تر، ئایا جوگرافیای جەستە، لەتەک مێژووی خەمە پیرۆزەکانی دڵداریدا پاڕادۆکسێ فەراهەم ناکات؟ بە ڕاست و چەپدا پرسیار لەسەر دابەشبوونی سنوورەکانی ڕەگەزی نێر و مێدا ناکات؟ کە بە هیچ پێوەرێک لەیەک ناچن، لە دووتۆی ترسی مێینە، لە ڕەزامەندی نێرینە، ئایا لە ئاشتبوونەوەیەکدا خۆیان نمایش ناکەن، هەمیشە دڵداران لەژێر فشاری سێکوچکەی ترس، چاوەروانی و گوماندا کۆمەک کراون، هەڕەشەی بەیەکنەگەیشتن و ڕێساکانی چاڕەنووس، بە لۆژیکێکی تێنەگەیەنراو گەمەی خۆی دەکات. بە دیوێکدا لە سێگۆشەی یەکەمدا، بنکەی سێگۆشە ماکۆسان و سەلارخانە، گۆشەی بەرانبەر بەرکەوتن لەتەک هەردوو لای بنکەدا دەکات، لە لایەکەوە دایکی ماکۆسان دەیەوێت سۆزانی برازای بۆ ماکۆسان بێنێت، لە لایەکی ترەوە، کامەرانی برا بچووکی ماکۆسان حەزی لە سۆزانە، ناوێری ئاشکرای بکات، سۆزان خۆی بۆ ماکۆسان داناوە، ماکۆسان هەر بەتەمای سەلارە، بۆی نادۆزرێتەوە.
ڕوویەکی دیکەی سێگۆشەکە، لە خانەوادەی سەلارە، بە هەمان شێوە سەلار و ماکۆسان بنکەن، بەرەی دژ بەمان. کارزانی هاوڕێی ماکۆسانە کە سەلاری پێناساندووە، کوڕی ئافتاوی سیحربازە، مامۆستا گێلاس حەزی شاراوەی بۆ ماکۆسان هەیە. ئەمانە هەر هەموو دەیانەوێت سەلار شوو بە مەریوانی ئەنوەری حەلاو بکات. ئەمە بێجگە لە دایکی سەلار و تەلاری خوشکە بچووکی سەلار و ساماڵی مێردی، پێداگریی تەلار لە شووکردنی سەلار، خۆی لە چوارچێوەی سیستەمی ژنیەتیی تەلار و سرووشتی کچێنیی سەلاردا، دەبینێ. کارین هۆرنی لە پەندێکدا دەڵێت “کچ پێش شووکردن ئاوە، لە دوای شووکردن دەبێتە ئیچ تو ئۆ، بە سەرێک دژەوابوونێک لەنێوان سیستەم و سرووشتی ئەم دوو خوشکە لە خێزانێکدا کۆ دەکاتەوە، بە سەرێکی تر، هەموو ڕاکردنێکی سەلار بە دوای ماکۆساندا، خۆدۆزینەوە نییە لە سنووری سیستەمێکدا کە هەڵبژاردەی خۆیەتی، نەک هەڵبژاردەی ئەوەی وەک ژنێک، خۆی لە گەمەی هاوسەریدا دووبارە دەکاتەوە کە گیانی ونبوون و دۆزینەوەی تێدا نەبێت، بێڕۆح بێت لە ئەگەرەکانی چاوەڕوانیی خۆرپەکانی بەیەکگەیشتن، نایەوێت کیمیائاسا لە پەیوەندیی هاوسەریدا ببێت بە یاسا و ڕیسا بێگیانەکانی زانست، دەیەوێت سرووشت بێت، وەک بەهەشت، نەک دۆزەخی ڕێساکانی واقیع.
سێگۆشەی دووەم، بنکە تایەربەگ و گوڵچینە، دەڵێت شوو بە ئامۆزا ناکەم، بەربەست ئامۆزاکەی گوڵچینە، لە چوارچێوەی یاساکانی عەشایری ساڵی سییەکانی ئەوسای حوکمی مەلیکیدا. بە کوشتنی تایەربەگ، دەتوانێ ئابڕوو، سەربەرزی، بۆ ناو و خێزان و بنەماڵەی گوڵچین بگێڕێتەوە. گوڵچین لە پەیوەندییەکی ئەفسانەییدا، بنەمای پاشخانێکە، کاریگەریی لەسەر سەلاری سێگۆشەی یەکەمدا هەیە، لە ڕووی شوێنەوەش هاوشێوەبوونێک هەیە، ئەگەر لای سەلار حەوزەکەی ماڵی باپیرە، ڕەنگ کرابێت بە دوو دلۆپە خوێن، لێرەدا نافورەکەی ماڵی تایەربەگە، وێنەی تاوانی کوشتنی گوڵچینی هەڵگرتووە، لە تابلۆی سەردەمە جیاوازەکاندا، لە گەلەرییەکی دیکەدا، بە جۆرێکی تر، ڕەنگدانەوەی دەبێت.
سێگۆشەی سییەم بنکەی سۆبێکێت هەردوو کارەکتەری برزوو و خوناوە، ئۆبێکتی ئەم پەیوەندییە دەسەڵاتە، ساڵی هەشتاکانە، شەڕی ئێران و ئێراقە، چیرۆکی دڵداری برزوو و خوناوە، برزوو کەسێکی یاخییە لە دەسەڵات، خوناو خوێندکارێکی دەرچووی زانکۆی بەغدا بووە، ئاشقی یەکتر بوون، هاوسەرییان کردووە، برزوو بێ دڵی خوناو ناکات، بۆ مانگی هەنگوینی بڕیاری چوونە بەغدا دەدەن، لە ڕێگا برزوو بە دەفترخدمەی ساختەوە دەگیرێ، شوێن بزر دەکرێت، برزوو و ماکۆسان جگە لەوەی هاوڕیی یەکتر بوون، عاشق بوون، هەردووکیان خاوەن دەفتەرخدمەی ساختە بوون، تەنیا جیاوازی ئەوەیە برزوو گیرا، شوێن بزر کرا، ماکۆسان ماوەتەوە، ئایا دەگات بە سەلار؟ ئەمە جیاوازی لەتەک تایەربەگ و برزوودا درووست دەکات، ئەگەر نا بۆ ئەو فاکتەرانە چین؟ ناهێڵن بگات بە دواخەون، واقیع لە خەیاڵ جیا بکاتەوە، لە گێژاوی سەردەمێکدا ناتوانێت وێنەی بوونی خۆی بدۆزێتەوە، سەلارخان لەنێو نیگاکانی ون بکات، گیرۆدەی پرسیارێکە نازانێ پێدراوەکانی خۆشەویستی ونی دەکات، یان لەنێو نیگاکانیدا دەیدۆزێتەوە. لە ئێستای گێڕانەوەدا، لە سێ جەمسەرەوە، ئایا لە ڕووی دەلالییەوە، شکۆی دڵداری تا چ ئاستێ دەتوانێ ببێت بە ئەنتەرناتیڤی دوو دڵۆپە خوێن، لە ڕووی پەیوەندیی کۆمەڵایەتییەوە، دامێن و ناوی خێزانی پێوەلکاوە. ئایا ئەم چەمکە لە سێ سەردەمی جیاوازدا، بە چ شێوەیەک دەخرێتە ڕوو، کێ تاونبارە، ئەم وینەیە لە چ تابلۆیەکدا، بە چ تایتڵ و تەرزەیەک نمایش دەکرێت، یەکەم لە سەردەمی مەلیکیدا، لە چیرۆکی تایەربەگ و گوڵچیندا، دەبینین پەیوەندیی ئەوینداری نە مەتڵەبە، نە بنەمای هاوسەرییە، بەرایی بۆ ئامۆزا و خزمە، یەکێک لە پرەنسیپەکانی کەنار کەوتنی ئەوینداری، خۆی لە فەرامۆشکردن و گوێنەدان و گوێنەگرتنی خواستەکانی تاکدا دەبینێت. بە گرێدانی تاک بە بنەماڵەوە، کە کارەسات و قوربانی بەدوای خۆیدا دێنێت، بە تاوان هەژمار ناکرێ، کەس بەدوایدا ناڕوات. مەحموود نەجمەدین لە ڕێگای چەمکی فانتازیا و خەیاڵەوە، بە سەرکەوتوویی توانیویەتی فەزای دەق جیاکاتەوە لە فەزای واقیعی باو، نەمری و هێزی مانەوە بگێڕێتەوە بۆ پەیوەندیی خۆشەویستی، لە خەیاڵێک نزیکمان خاتەوە. ئەو فاکتانە ڕەت دەکاتەوە، کە تایەربەگی بە غەدر گوڵچینی لە چاوەڕوانیدا کوشت، خوێنی ئەورەحمانی لەلەی نەهێشت، دەڵێن عەزەی قومری دەم و چاوهەڵگر قاپێک شەرابی هەیە، سوورێکی ڕەشە، خوێنی تایەربگە، عارەقخۆر ناتوانێ بیخواتەوە، گوایە کاتێ سەلار لەدایک بووە، عزە قەترەیەک لەو شەرابەی خستووەتە سەر زمانی، بە تامی ئەویندارییەوە گیرۆدەی کردووە. بە دیوێکی تردا لە لێکدانەوەیەکی دیکەدا، لە ڕووی خەسڵەت و بەسەرهاتدا، بە جۆرێک لە جۆرەکان، لە لێکچواندنێکدا، هەمان چیرۆکی گوڵچین، لە ڕێگای ئەفسانەوە، لە سەردەمێکی تردا دووبارە دەبێتەوە، چارەنووسی سەلار بە گوڵچینەوە دەبەستێ. لە هەمان کاتدا بڕوانامەی بێگوناهی بە سەلار دەبەخشێ، بە سەرێکی دیکە، بە دووری نازانین، سەلار دۆنادۆنی لەتەک گوڵچیندا کردبێت، لە یەکچوون و پێداچوونەوەی ئەوەیە کە یەکەم نافورەکەی ماڵی تایەربەگ تا ئەم دوایییە خوێنی لێ هەڵدەقوڵێ، تا چەمی قلیاسان ڕۆیشتووە، تەخت کراوە، بووەتە باڵەخانەیەکی بیست و چوار نهۆمی، حەوزەکەی ماڵی باپیرەی سەلاریش تا ئەم دوایییەش هەر سوور بووە، لە بێخەوە هەڵکەنراوە، بووەتە باڵەخانە. دووەم، گوڵچین تا مرد چاوەکانی پڕ لە خوێن بووە، هەر سیمای خوێنی تایەربەگە و دەبێتە شەراب، خوێنی سەلاریش دەبێت بە شەراب و ئەڕژێتە جۆگەلەی ئاوەڕۆوە، کەس چیرۆکی هیچیان نانووسێتەوە. سێیەم، ئەو خوێنەی لە قورگی گوڵچینەوە هەڵدەقووڵێ، ئەو خوێنەیە لە قورگی سەلارەوە سەرئەکەوێت. چوارەم هەردووکیان تاوانی دوو دڵۆپەخوێن لە هاوکێشەیەکی داخراودا، ڕێکیان دەخات. ئەگەر لە پێدراوەکانی دەقی بەردەستدا، ڕێکخستن و مانەوەی چیرۆکی خۆشەویستیی یەکەم، کێشەی سەنتەر بێت، ئەوا لە پەراوێزی هەمان سەردەمی هشتاکاندا، چیرۆکی سەلار لە ئاستی ڕووکاردا هاوشێوەبوونێک لەتەک چیرۆکی دڵداریی برزوو و خوناودا درووست دەکات. لە چیرۆکی یەکەمدا دەبینین ترادیسیۆنی عەشایەرگەرایی، ئامۆزا بە نموونە دەبێتە ڕێگر، لە چیرۆکی برزوو و خوناودا، ڕژێم دەبێتە ئاستەنگ و کۆسپ، هاوپێچ ڕەگی ئەم دوو چیرۆکە وەک فێگەرێک، دێتەڕیزی حیکایەتی ماکۆسان و سەلار.
لەم سەردەمەدا دەبینین، دەسەڵات بەلایەکدا دۆست، کەسوکار، خێزانی هەردوولا، بە لایەکەی دیکەدا، بە جیاوازیی دەرگیرییانەوە، هەردوو بەرە، کۆکن بۆ لەباربردنی خەونی دوو گەنج، دەیانەوێت بێنە ناو سیستەمی هاوسەرییانەوە، ئەگەر نهێنیی دوو دڵۆپەخوێن، پێداگرە لە وەستان و پرسیارکردن لە مانای ڕەوشت، بە هەڵبژاردنی وەڵامێک، لە بەرگێکی تردا، هەڵگری ئەلتەرناتیڤێکە بە ڕادەی تاوانی دوو دڵۆپەخوێن، کۆمەڵگا تاوانبار دەکات، ڕەخنەی لێ دەگرێت. هەڵبژاردەی ماکۆسان و سەلار، دەرکردن و نەفیکردنی سەرجەم ئەو شتانەن کە دەبنە بەربەست، ئەم دیاریکردن و نەفیکردنە، لەتەک تێزەکەی هیگڵدا دێتەوە، دەڵێت “هەموو دیاریکردنێک نەفیکردنیشە” (3) ، بە دیوێکی تر دیاریکردنی بەهەشتی بەیەکگەیشتنی دوو دڵدار، دۆزەخی دوورکەوتنەوە و نەفیکردنی ئەوانی تری لێ دەبێتەوە، هەروەک سارتەر لە شوێنێکدا دەڵێت “ئەوانی دیکە دۆزەخن” (4) ، لەم گۆشەنیگایەوە، دۆزەخی ئەوان بە چ شێوازێک دەکرێ بەهەشتی بەیەکگەیشتنی ئەوان لە شوێنێکی جیاوازدا وێران بکات، ئایا ئەمان بزربوونەتەوە بۆ بەهەشتێک؟ یان ئەوان لە پێشهاتەکانی دۆزەخی سەردەمێکدا ونبوونە؟ ناتوانن ناسنامەی خۆشەویستییەکی ڕاستەقینە بدۆزنەوە.

$ڕایەڵەکانی جینۆلۆجیا و ڕاساندنی نەرسیسی$
هەردوو کارەکتەری ماکۆسان و سەلار دوو کارەکتەری داخراون، بە هیچ کلۆجێ ناکەونە نێو کاریگەریی و گۆڕانکاریی ئەو ڕووداوانەی لە کردەی گێڕانەوەدا ڕەچاو دەکرێ. دەبینین لە کورتبڕی دوو سەردەمی جیاوازدا، لە هەشتاکانەوە درێژ دەبێتەوە بۆ سەردەمی دوای ڕاپەڕین، تا دەگاتە سەردەمی کۆڕۆنا، بێ ئەوەی لە ڕاستەهێڵی دۆزینەوەی یەکتردا دەرچن، مل نادەن، نەرسیسی هەردوولا بە جۆرێک تۆخبووەتەوە لەیەکتر دۆزینەوەی خۆیاندا، یەکتر دەبینن، ئامادەن شان بدەنە بەر هەموو سزا و نەهامەتییەک. ئەمان پێچەوانەی هەردوو کارەکتەری ڕۆمانی “خۆشەویستی لە زەمەنی کولێرادا”ن (5) ، نە سەلار وەک فیرمینا داتا شوو دەکات، لە پاش مردنی مێردەکەی، ئەو خۆشەویستییە دێرینەی تێدا زیندوو دەبێتەوە، نە ماکۆسان وەک فلۆر بنتینۆ ئەریتا لە دوای سەدان سەرکێشیی سێکسی دێتەوە بۆ لای فیرمینا داتا. هەرچەندە ئەو بارودۆخەی، بەسەر فلۆر بنتینۆ ئەریتا، فیرمینا داتا، هات هەمان دۆخ تووشی ماکۆسان و سەلار هات، هەر لە بوونی شەر و ڕاکردن و گەشەکردن و گەورەبوونی شار و پەتا و نەخۆشی کوشندە، ئەگەر لەوێ پەتای کولێرە بێ، ئەوا لە سلێمانی پەتای کۆرۆنایە. ئەگەر ئەوان بە ئەزموونی هەڵە هێڵە ڕاستینەی پەیوەندیی ئەوینداری بدۆزنەوە، ئەوا ماکۆسان و سەلار، لە چەمکی نامۆبوونێکدا، لە دۆزینەوەی ئەوینی ڕاستینە، لە زەمەنێکی درۆیینەدا، ون کراون، پەیگیریی ئەمان لە ڕەتکردنەوەی ئەو لەمپەڕانەدایە کە چووەتە نێوانیان، بەرەنگاری بوون، جیاوازی ئەمان لەوەدایە، ئەمان نەرۆیشتوونەتە نێو ئەزموونی ئەوینداری دیکەوە، تا بگەڕێنەوە، لە هەڵەوە عەشقی ڕاستەقینەی خۆیان کەشف بکەن، یەکێک لە سەلماندن و بەهێزکردنی پەیوەندیی ئەوینداری ماکۆسان و سەلار بەرپەرچدانەوی فاکتەرەکانی ناپاکی و بەدکەوتنی ئەو ژێدەرانەی دەوروبەری هەردوولایان بوو، کە توانی چەمەرەکانی متمانە تێپەڕێنێ، هەر جارە و بە هەواڵێکی درۆ و گوماناوییان دەئاخنیە نێو قسەکانیان، بۆ نموونە تەلار، گێلاسی هاوڕێی، سۆزان، هەر جارە و قسە و بوختان و درۆیەکیان دەکرد، گومانێکیان دەخوڵقاند، ئەگەر فلۆر بنتینۆ ئەریتا، لە ڕێگای گەشتی بەلەمەکەیەوە توانی بگات بە دڵخوازەکەی، ئەوا ماکۆسان، لە ڕێگای هەڵاتنە لە شۆفێری تەکسییەک کە سیخورە، دەیویست بە گرتی بدا، بە دەردەکەی برزووی بەرێت، کاتێ بۆ دەفتەرخدمەکەی دەگەڕێت نایدۆزێتەوە بۆی دەردەچێت، چوار قواتخاسە تەقەی لێ دەکەن، لە دوای هەڵهاتن، خۆی لە شوێنێکی سەیردا، دەبینێ، ئێرە سلێمانی نییە، کوێیە، لەنێو ئەو باڵەخانە بەرزانەدا، لەو قەرەباڵغییەدا، لە بەردەم لەفە و کافتریاکانی سۆلی گراندا نامۆیە، دەبینێ جلوبەرگ، ئۆتۆمبێل دنیایەکی ترە، نە سەر چنارە، نە گەڕەکی سەرشەقامە، توی مەلیکیش وانییە، لە بەیەکداچوونی دوو زەمەندا لە ڕیچکەی فانتازیاوە.

$زەمەنی فیزیکی لە کار دەکەوێت$
نووسەری ڕۆمانەکە ژێرخانی ڕاستەقینەی واقیعێکی نۆی دەردەخات، پاڕادۆکسێ لەتەک چارەکەسەدەیەکی پێش خۆیدا ئەنجام دەدات، بە ڕاشکاوانە ئەو گۆڕانکارییانە دەخاتە ڕوو کە بە ئاڕاستەیەکی تر، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەبەن، بە جۆرێک ماکۆسان نە دەتوانێ بگات بە سەلار، نە دەتوانێ بگەڕێتەوە ماڵەوە. ئەگەر چەمکی فانتازیا نەبێ مەحموود نەجمەدین ناتوانێ شێوەی ئەو وێنانە ڕەنگ بکات، بە گێڕانەوەی واقیعی هەستی پێ ناکرێت، ماکۆسانێک لەنێو دوو زینداندا ژیاوە، زیندانی فیراری و زیندانی خۆشەویستی، ئێستا بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت، سەلار بدۆزێتەوە، کەچی تووشی زیندانی گەورەتر بووە. جیاکارییەکی ترسناک لەو ڕەهەندانەدا درووستبووە کە ئەم دەگەیەنێت بە زەمەنی سەلار، زەمەنی پەتای کۆڕۆنا و شەقامی سالم، تێناگات لە چوارچێوەی چ جۆرە دنیایەکە، چ واقیعێک خراوەتە دەرێ ناهێڵێت بە سەلار بگات، دەنگی پێی ناگات، ئایا گەورەبوونی شار، باڵەخانەی بەرز و ڕیستوڕانتی مۆدێرن، خەڵک و خوا، هەزار دەنگ و هەزار ڕەنگ، پەتای کۆڕۆنا، واقیع خۆیەتی، یان دابڕانێک لەو بەشە شاراوەیەدایە، ناهێڵێت ڕووی دڵەشکاوەکان دیار بن، پەیامی خەونەکان، خولیا و حەزی دۆزینەوەکان بینراو بن، تەنیا جارێکە تێزی خۆشەویستی لە دەرگای ونبوون دەدات، دووبارە نابێتەوە، لە گیانێکی مرۆڤانەدا ئاوێزانی دەبێت و لێی نابێتەوە، ئەوە پەیوەندیی دڵدارییە بە کەسێکی تاکەوە پێوەست دەکات، لە مێگەل داتدەبڕێت، دەتباتە دنیایەکی تر، زەمەنی فیزیکی تێدا لە کار دەکەوێت، هەست بە تێپەربوونی کات ناکەیت، پرنسیپی تێکشکانی هەژمارکردنی ساڵەکان دەخوڵقێنێ، لە نامۆبوونێکدا وات لێ دەکات، وەک کەسێکی ئاسایی سەیر نەکرێیت. گەڕان بە دوای حەقیقەتی خۆشەویستی، گەڕانە بە دوای حەقیقەتی ئیمان، لەنێو تێپەڕاندنی زەمەندا، خەونێکە، نامۆبوونی فەراهەم دەکات وەک نامۆبوونی چیرۆکی خەوتنی “ئەسحاب کەهف”ە (6) ، ئەو سەردەمەی ماکۆسان سەلاری تێدا خۆشویست، بەگویرەی ئێستا وەک سەردەمی ئەسحابی کەهفە، کاتێ لە چەقینی خەونی خۆشەویستیدا، ڕاست دەبێتەوە، ڕەچاوی بازدانێکی شارستانی بێشوومار دەکات. هەر بازدانێکی شارستانی، پلە بە پلە نەبوو، هاوشان، هاوتەریب نەبوو لەتەک ڕەهەندەکانی بنیادی سەرخانی ئابووری، هاوسەنگی لەدەست دەدات، کەوتنێکی نۆرماڵ بەدوای خۆیدا دەهێنێ، پێی دەڵێن لەفەیەکی فەلافل بە پێنج سەد دینارە، شۆک دەبێ، هەشت دیناری سویسری پێیە، دەپرسێت بۆ ئێرە کوێیە! سلێمانی نییە، هەشت دینارەکەی ناڕوات، ناتوانێ لەتەک ئەو سەردەمەدا مامەڵەی پێوە بکات، کەوتنی دراو، کەوتنی مامەڵەیە، لە گۆڕانی شوێندا بەجێمانی زەمەنی خۆشەویستییەکە نانووسرێتەوە، بزرکردنی کەلتوورێکە لە کۆیادی زەمەنێکدا ڕەنگ دەداتەوە، هەموو شتێ بووە بە پارە، چاوی بە مەفرەزەیەکی ئاساییش دەکەوێت، هەر پرسیاریشی لێ ناکەن، لەنێو ئەو قەرەباڵغییەدا، سەلار هاوار دەکات، یەکتر نادۆزنەوە، سێ مەتر لە یەکەوە دوورن، یەکتر نابینن، دەنگەکان تێکەڵ و پێکەڵبوونە، ماکۆسان لە دەنگی ناڵەیەک دەچێ بە حەواوە، دێتە خوارێ، هەرچی باڵەخانە هەبوون، ڕووخان. خەڵکیش لە خۆشی ئەو دیمەنەدا سەما دەکەن، ماکۆسان و سەلار کەوتوون هاواری یەکتر دەکەن، ماکۆسان دەمرێ سەلاریش گۆڕستانی گردی جۆگەی بە نسیب نەبوو، بە تونێکی هێواش بانگ دەکات، ماکۆسان، ئاهەنگی سەرکەوتن لەسەر دڵی خەڵکی بەردەوامە، درێژکردنەوەی ناوی ماکۆساااان لە درێژایی پچڕاندنی زەمەنە جیاوازەکاندا مانەوە و بەردەوامی کێشەکەیە بەیان دەکات. زەمەنی کردەی گێڕانەوە ئاماژەدارە، تەژییە بە هێما، لە سەردەمی یەکەمدا، لە پەیوەندیی گوڵچین و تایەربەگدا، تاوانەکە سادەیە، تاوانبار یەک کەسە، دیارە، تەختکردنی سرووشتی حەوزێک ئاوە. لە سەردەمی دووەمدا قۆناغی گواستنەوەیە، لە چەمکی جینالۆجییەوە تاوانەکە لێکدراوە، دابەش بە چوار دەکرێ، کەسوکار، دەسەڵاتی سیاسی، شەڕ و فیراری، بە هەمان شێوە سرووشتی حەوز دەگوازێتەوە بۆ تەکنەلۆجیای نافوورە، ئەمیش تەخت دەکرێ. لە سەردەمی سێیەمدا تاوان ئاڵۆزە لەیەک ناکرێتەوە، بە شێوەیەکی وا ورد دەبێتەوە ناتوانرێ، لە یەکتر جیاکرێتەوە، هەر لە کردەی ئەو وردبوونەوەدایە، مەفرەزەی ئاساییش ناتوانێ پارچەکانی پرسیار لە تاوانێکدا کۆ بکاتەوە، هەر هەموو تاوانبارن، تەختکردنی سرووشت، تایەربەگ و ماکۆسان لەناو نابات، دەردی کۆڕۆنایە پاک و پیس لەتەک خۆیدا دەبات، لەمپەڕی باڵەخانە بەرزەکانە، ناهێڵێت یەکتر ببینن، دەنگ و زەنای خەڵکە لە گوێبیستی یەکتردا ڕێگرە، ئاهەنگی لەبیرکردنە، ڕاکردنە لە زەمەنێک، تاوان ناسنامەی ناوێکی دیاریکراوی نییە، پەیوەندیی ئەوینداری ئێستا سەرپێییە، زەمینەی نییە وەک ماکۆسان لەزەتی تێدا بکرێ، شۆکبوونی ماکۆسان، گومانێکە، لە دیلی خۆیدا لە شوێنێکدا نەماوەتەوە، ئەو سنوورانە بشکێنێت کە چارەکە سەدەیەکە، دنیای ئەو دەپارێزن، دنیای ئێستا پارێزراو نییە، هەموو شتێک بێتام و خێرایە، چەشنی خواردنگا و کافتریاکانی سۆلی گراند، سلێمانی ئێستا بێناسنامەیە، سلێمانی عەولەسیس، ئەحەی ناسر، عەزەی قومری، حەپۆلی مێشخۆر، حەمەی باجی حەپسە و بێکەس نییە، دەنگ هەڵبڕێ، شیعری ئەی وەتەن مەفتونی تۆم، بڵێت… هتد، سلێمانی ئێستا هی ئازادە لە باخەکەیەتی، لە سیتەک خەریکی عەیشونۆشە و فوول سەرخۆشە، هی ئەو هەڵۆیەیە کە دوژمن کاتێ خۆی زیڕەی لێ کردبوو، ئێستاش بۆنی نەوتی لێ دێ، بێ ئیشوکارە لە چایخانەی شەعب خەریکی تاوڵەیە. ئەگەر ئەوسا تەختکردنی حەوز و نافورە هۆیەک بن بۆ شکستی پەیوەندیی ئەوینداری، ئەوا ئێستا داڕووخانی باڵەخانەکان ئاماژەیەکی دیارە، لە ڕووخاندن و کەنارکەوتنی ئەو پەیوەندییە ئینسانییە، وتاری ڕۆمانەکەی لەسەر بنیادنراوە.

$ماکۆسان و سەلار ڕەمزێکن$
ئەم ڕۆمانە باس لە قەیرانی مرۆڤی کورد دەکات، نە لە ڕابردوودا، نە ئێستا نەیتوانیوە، مرۆڤئاسا خۆشەویستی و هاوسەری لەتەک نیشتماندا بکات کە لە سەلارخاندا خۆی دەبینێت. ماکۆسانیش وەک سیاسییەک لە دڵسۆزیی چینی ژێرەوەدا، بە تێپەربوونی کاتدا، لە گۆڕینی ئایدلۆجیای چینی بۆرجوازی دەسەڵاتدا، لە بەرەنگاربوونەوەی نامۆبوونێکدا، ناتوانێ نیشتمان بدۆزیتەوە، بگات بە سەلار، لەگەڵ داڕووخانی خۆشەویستیدا وەک ئاماژەیەک باڵەخانە بەرزەکانی ئایدلۆجیای شاری تازە دادەڕووخێن، ماکۆسان و سەلار ڕەمزێکن نەیانتوانی هەردوو زەمەنەکە و مرۆڤ و سیاسەت ئاشت بکەنەوە، لەگەڵ گەشەکردنی شار و گۆڕینی خانوو و کەلاوە بە کۆشک، باڵەخانە، شار گەورە دەبێت، کەسەکان بچووک دەبنەوە. دەسەڵاتی کوردی توانی شار گەورە بکات، بەڵام نەیتوانی کەسایەتی درووست بکات، خۆشەویستی بنیاد بنێ، ئەمەش لە پەیوەندیی خۆشەویستی سێ سەردەمی جیاوازدا دەردەکەوێت، ناگەن بەیەک، یەکتر نادۆزنەوە، گەمەی ونکردن و دۆزینەوە، ڕەمزێکە، بە کردەیەکی جینالۆجی، گەورەبوونی شار، ئەوەندە بەشدارە لە ونکردنی کەسەکان، بەخشینەوەی تاوان، ئەوەندە هۆیەک نییە بۆ دۆزینەوە و پاککردنەوەی کەسەکان. لە کۆتاییدا تارماییی گەورەبوونی شار بووەتە بارێک، لەنێو دەهالیزەکانی دڵڕەقی گەڕەک و کۆڵانەکانیدا بگەڕێت بۆ دڵنەواییی خۆشەویستییەک، کەسەکان یان لەنێو یەکتردا، یان لەدەرەوەدا ون دەبن.[1]

$پەراوێز$
(1) مەحموود نەجمەدین سەلارخان، ڕۆمان چاپخانەی هوران تاران چاپی یەکەم ساڵ 2021
(2) جؤرج طرابيشي انثى ضد الانوثة دار الطليعة بيروت 1984 ص 131
(3) بەختیار عەلی سێوی سێهەم چاپخانەی کارۆ پەخش و بڵاوکردنەوەی ئەندێشە چاپی یەکەم لاپەرە 66
(4) عبدالرحمن بدوي دراسات في الفلسفة وجودية مؤسسة العربية للدراسات والنشر طبعة اولى 1980 ص 267
(5) غابرييل غ . مارکيز ڕواية حب في زمن الکوليرا ت عن الاسبانية صالح علماني دار المنار للنشر الطبعة ثالثة السنة 1986
(6) القران الکريم دار زباد للطباعة دمشق حلبوني ص 293

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 560 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ژنەفتن - 17-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 03-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سروشت بەکر ) ل : 06-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سروشت بەکر )ڤە: 06-02-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 560 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,475
وێنە 106,577
پەرتوک PDF 19,270
فایلێن پەیوەندیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.734 چرکە!