پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,783
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,624
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
حاجی قادری کۆیی و ناسیۆنالیزم
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حاجی قادری کۆیی و ناسیۆنالیزم

حاجی قادری کۆیی و ناسیۆنالیزم
حاجی قادری کۆیی و ناسیۆنالیزم
هۆشیار جەمال

ناسیۆنالیزم، بە مانای “میلەتگەرایی، نەتەوەپەرستی، هەستی نەتەوایەتی، دەمارگیری نەتەوەیی دێت”. لە زمانی فڕەنساییدا وشەی:Nasionalisme بەکار دەبرێ و لە وشەی لاتینی (nascor) ەوە واتە “من هەم، لەدایک بووم، هاتوومە دنیا”وە هاتووە.
فرە بۆچوونی جیاواز لەبارەی مێژوو و ڕەچەڵەک و ڕیشەی ناسیۆنالیزمەوە هەیە. بەشێک لە شرۆڤەکارانی بواری نەتەوە، مێژووی ناسیۆنالیزم دەگەڕێننەوە بۆ سەرەتای ژیان و کەونارای کۆن، چونکە لە سەرەتای زیندەگییەوە مرۆڤ هەوڵی مانەوەی لەسەر زەوی داوە و فکرەی خاوەندارییەتی هەبووە و هەوڵی داوە سنووری دەسەڵاتی فراوان بکات.
ژمارەیەکی تر لە شارەزایان، مێژووی ناسیۆنالیزم دەگێڕێنەوە سەردەمی ڕێنسانس و بەتایبەت دوای شۆڕشی فڕەنسا ساڵی (1789) کە گۆڕانکاری فراوان بەسەر دنیادا هات و سەرەتا و دەروازەیەکی گەش بوو بۆ سازبوونی دەیان دەوڵەت. هەڵبەتە لە ئەوروپا ناسیۆنالیزم و هەستی نەتەوایەتی بە بەرهەمی مۆدێرنیتەی سیاسی ناو دەبرێ. لەدوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی (1991) نەخشەی سیاسی و جیۆگرافیی دنیا گۆڕانکاری بەسەردا هات و لە ئەنجامی لەبەریەک هەڵوەشانەوەی ئەو یەکێتییە، شەپۆلێکی تری درووستبوونی دەوڵەت هاتە ئاراوە.
ئارنست گیڵنەر لەبارەی ناسیۆنالیزمەوە باوەڕی وایە کە پرەنسیپێکی سیاسییە، هەوڵی ئالوودەکردن و پێکەوە گونجاندنی یەکەی سیاسی و یەکەی نەتەوەیی دەدا. هاوکات ناسیۆنالیزم توانای گۆڕین و داهێنان و دووبارە درووستکردنەوەی کولتووری هەیە، تەنانەت ئەو کولتوورە وەردەگرێت کە پێشتر هەبووە، ئەوجا دەیگۆڕێت بۆ نەتەوە، لە هەندێ کاتدا ئەو کولتوورە چێ دەکا.
لەم سەردەمەدا دنیا گڵۆبالیزمی بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە ناسیۆنالیزم وەک خەبات و بەرخۆدان و ڕزگاربوونی ژێردەستەیی و سەربەخۆیی ئەژمار دەکرێ. دواجار کەسانی ناسیۆنالیست لە خەمی درووستکردنی دەوڵەت و سەربەخۆییدان، سەربەخۆیی ناسنامە و شوناس. ناسیۆنالیزم و دەوڵەت، ڕۆڵی چارەنووسساز و کاریگەریی بەهێزی هەیە، لە ئاڕاستەکردنی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی دنیا، وابەستەی تەواوی سێکتەرە جیاوازەکانە، زۆربەی ڕووداو و پێشهاتە سیاسی و ئابووریییەکان دەستی ناسیۆنالیزمیان بەرکەوتووە.
ناسیۆنالیزم و دەوڵەت، گرێدراوی یەکن. ناسیۆنالیزم گوزارشت لە دەوڵەت دەکات و دەوڵەت ئەنجامی ئەرێنی ناسیۆنالیزمە، واتە هەموو بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی ئامانجی درووستکردنی دەوڵەتە، ئەگەر ئەو ئامانجە نەبوو، ناچێتە چوارچێوەی دەوڵەتەوە. ناسیۆنالیزم بیر و هەست و ویستێکە مرۆڤ بەشێوەی جیاواز و جۆراوجۆر دەیدرکێنن، بە مەبەستی دیاریکردنی شوناس و ناسنامەی خۆی، ئەوەش لە ئەنجامی دەوڵەتەوە وەدەست دێ.

$ناسیۆنالیزمی کوردی$
ڕەگ و ڕیشەی ناسیۆنالیزی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ شاعیری ناسیۆنالیست “ئەحمەدی خانی 1651-1707”، ئەو به ‌یەکەم کورد ئەژمار دەکرێ کە لەبارەی نەتەوایەتی و سازکردنی دەوڵەتی کوردی لە ڕێی نووسین و شیعر و داستانەوە دواوە و لە داستانی “مەم و زین”دا ساڵی 1695 نووسراوه له ‌ڕێی ئەڤین و خۆشەویستی و جوانی و پاکی، هاوکاران و دژان، باسی سەردەمی خراپی خۆی دەکات و وێنای دەوڵەت درووستکردن نیشان دەدا، ئەمەش وابەستە بە هەستی ناسیۆنالیستی و کوردایەتیی و نیشتمانپەروەرییەوە، ئەم داستانە لە دوای ئازار و ئەشکەنجەدانی کوردان نووسراوە کە هەر زوو شاعیری گەورە حاجی قادری کۆیی لەم پەیامە ناسیۆنالیستەی ئەحمەدی خانی گەیشت.

$حاجی قادری کۆیی کێ بوو؟$
حاجی قادری کۆیی سەرکردەی شاعیرە نیشتمانپەروەرە کوردەکانە بەپێی گوزارشتی مێژوونووس ئەمین زەکی بەگ حاجی شاعیرێکی نیشتمانیی و بە پەرۆش بووە، لە سەدەی نۆزدەییەمدا ژیاوە و هەر لەم سەدەیەدا کۆچی دوایی کردووە. لەگەڵ بزووتنەوەی نەتەوەی کوردیدا ژیاوە لەسەرهەڵدانییە.ە و بەئازارەوە ڕوخانی میرنشینە کوردییەکانی بینیوە لەسەر دەستی عوسمانییەکاندا و توندکردنی تەوقی کۆیلایەتی لەگەردنی گەلەکەی، حاجی بە سەروەرییەکانی کوردەکاندا هەڵیداوە و بانگیکردون بۆ یەکگرتن و خۆرۆشنبیرکردن و چەکداربوون بە زانست و مەعریفە و چوونە ناو کۆشش و خەباتی شۆڕشگێرییەوە بۆ ڕزگارکردنی نیشتمان..
شیعرەکانی بەوە ناسراون کە هۆگری زۆریان پێوە دیارە بۆ کوردستان و خۆشەویستی قوڵی بۆ کوردەکان و گرنگیدانی بە زمانەکەی یەکێکی ترن لە لە خەسڵەتەکانی شیعرەکانی ئەم شاعیرە.
حاجی قادری کۆیی شاعیرێکی جەماوەری بوو بە زمانێکی سادە هۆنراوەی دەهۆنییە.ە، گوزارشتی لە هیواو هەستەکانی جەماوەر و خواستەکانیان دەکرد بەرەو پێشکەوتن و ئازادی. عوسمانییە.ان زۆربەی هەرە زۆری هۆنراوەکانیان سووتاند و ئەوەی کە ماوەتەوە زۆر خواست و ئارەزووی لەسەرە لەنێو کوردەکاندا.
حاجی قادر کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا ئەحمەدی گەورەیه. ناوی دایکی فاتێ (فاتیمە) بووه. وەک خۆی لە شیعرێکیدا نووسیویەتی.
( (باوکم ئەحمەد بوو ناوی فکرم دێت، خەڵقی لادێ بوو، دایکی من فاتێ) )
لەنێوەندی وێژە و ڕۆشنبیری کوردیدا ئەوە باوە وشەی حاجی پێشناوی چوونە حەجی نییه، چونکە حەجی نەکردووه، ناوی قادر یا عەبدولقادر بووە و لە مانگی حاجییان لە دایکبووە لەبەر ئەوە لە منداڵییەوە بەحاجی قادر ناوبانگی دەرکردووه.
بۆچوونێک هەیە کە پێی وایە حاجی لە ساڵی (1816) لە گوندی گۆڕقەرەج لە دایکبووه، ئەم ئاوایییە کەوتۆتە خوارووی ڕۆژاوای شاری کۆیە نزیک شوێنەواری گۆمەلاڵەی دۆڵی مۆردان.
بەڵام هەندێک سەرچاوەی تری ئەدەبی کوردی دەڵێن لە ساڵی (1815) لە کۆیە لە دایک بووە، بەڵام زۆربەی لێکۆڵەرانی ئەدەبی کوردی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی لە حاجی قادر لە ساڵێ (1817) لە دایک بووە.
حاجی زۆر منداڵ بووە کە باوکی مردووه. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا (فاتێی) دایکی ناویەتی بەرخوێندن. لە نەریتی ناو کوردەواری ئەوە باو بووە کوڕی تاقانە بە منداڵی باوکی کۆچی دوایی کردبێ دایکی دەیخستە بەرخوێندن. خوێندنی بەرایی حاجی لای مەلا ئەحمەدی ئۆمەر گونبەتی بووه. ئەمە خاڵۆزاری حاجی بوو. لە دوای دوو ساڵ فاتێی دایکیشی کۆچی دوایی دەکا. بەم جۆرە بێ کەس دەمێنێتەوە و مەلا ئەحمەد بەخێوی دەکا.

لە خوێندنی حوجرە تا گەیشتۆتە قۆناغی فەقێیەتی لە کۆیە بووه. لە هاوینی ساڵی (1853) لەگەڵ مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە وەک فەقێیێک بۆ خوێندن ڕوو لە گوندی شێخ وەتمان لە ناوچە باڵەکایەتی دەکا. هەردووکیان دەبن بەفەقێی مەلا محەمەدی کاک عەبدوڵڵا. لە دوای ماوەیەک حاجی لە مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە جیا دەبێتەوە و بە تەنیا بەرەو شارەکانی #سەردەشت# و سابڵاغ (#مەهاباد#) و #شنۆ# دەکەوێتە ڕێ، بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ لەم شارانەدا دەمێنێتەوە تا پڕۆگرامەکانی خوێندنی حوجرە تەواو دەکا لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی. لە ساڵی (1862) مۆڵەتی دوازدە زانستی وەرگرتووە و بەڕێگای دەشتی لاجان و باڵەکایەتی گەڕاوەتەوە کۆیه.

ژیانی حاجی لە کۆیە ئاسان نەبووه، لەبەر ئەوە بەهیچ جۆرێ بۆی نەکراوە مەلایەتی بکا، یا خۆی نەیویستووە خەریکی پیشەی مەلایەتی بێ، هەروەها بێ ئۆقرەیی کاری لە ژیانی تایبەتی خۆی کردووە و بووە بەهۆی ئەوەی ژن نەهێنێ و خۆی نەخاتە ناو داوی خێزانی و تووشی بەخێوکردنی ماڵ و منداڵ نەبێ.
پێوەندی حاجی بەئاغا و کارەبەدەستانی سەرەوەی کۆمەڵی کۆیە بنەماڵەکانی حەوێزی (بەتایبەتی ئەختەر – ئەمین ئاغای شاعیر) هەروەها غەفووری و مەلاکان باش بوو، بەڵام ئەمە نەیتوانیوە لە تیر و توانجی سیستەمی دەرەبەگی و بزووتنەوەی دەروێشیزم کە هەمیشە لە خزمەتی دەسەڵاتی سوڵتانی عوسمانی بوون ڕزگاری ببێ. لێرەدا شێخ نەبی ماویلی ڕۆڵی گرنگی بووە لە بەربەرەکانی کردنی حاجی و تەنگەتاوکردنی تا ئەوەی وڵات بەجێ بێڵێ و ئاوارەی وڵاتان بێ. ئەم شێخ نەبی ماویلییە لە ڕواندز خوێندوویەتی و لەوێ ژیاوه. شێخی تەریقەتی نەقشبەندی بووه، ماڵی لە کۆیە بووه، ئامادە بووە هەرچی خراپە هەیە بیکا بۆ بەرژەوەندی خۆی ، بێگومان هەڵوێستی کەسێکی وا بەرانبەر بە بلیمەت و ڕاستگۆ و زیرەک و نیشتمانپەروەر لەخۆبردوویێکی وەکوو حاجی لە کاری خراپە بەولاوە بەرانبەری هیچی دیکە نابێ.

حاجی سەری خۆی هەڵدەگرێ و ڕوو دەکاتە وڵاتی ئاوارەیی، لە ئەنجامدا لە ئەستەمووڵ نیشتەجێ دەبێت. لە کوردی دڵسۆزی هاو زمانی خۆی دەگەڕێ، هەندێکیان دەدۆزێتەوه، دیارترینی ئەو کوردانە بەشێک لە لە ئەندامانی بنەماڵەی بەدرخان پاشا دەبن.
حاجی لە ئەستەمووڵ وەکوو جووتیارێکی دواکەوتووی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەمی کوردستان ناکەوێتە ڕوو، هەروەها وەکوو کۆلکە مەلایێکی مردووشۆر نابینرێ، بەڵکوو وەک ڕۆشنبیرێکی شارەزا و هۆشیار و دڵ و دەروون پڕ لە هێزی پێشکەوتن و شۆڕشی خۆی دەنواند. لەبەر ئەوە کۆمەڵی تازەپێشکەوتوو لە چاو کۆمەڵە دواکەوتووەکەی خۆی زیاتر ڕێی بۆ خۆش دەکرد شتی نوێ فێر ببێ. نزیکی ئەستەمووڵ لە ئەوروپا ڕێگەی بۆ حاجی خۆش کرد بینینی بەرانبەر بەئەوروپا فراوانتر بێ. ئۆتۆمۆبیل و شەمەندەفەری لەو وڵاتەدا چاو پێ کەوت. لە نزیکەوە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وڵاتی عوسمانی دەخوێندەوه.
بناغەی بوونی حاجی بە ڕۆشنبیر و زانای هاوچەرخ و ڕامیاری و ستراتیجی و دانا لە کۆیە دەستی پێکرد، لە کوردستانەوە ئەم بیروڕا نوێیانە لە لا درووست بووبوون، بەڵام لە وڵاتی عوسمانی لەم لایەنەوە گەلێ شتی نوێ فێر بوو. حاجی کە پشتی لە وڵاتی خۆی کرد تەنیا شاعیر نەبوو، هەڵگری بیروباوەڕی نوێی دەرەوەی دوازدە زانستەکەی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی بوو، کۆمەڵی نوێ یاریدەی دا ئاسۆی بیروڕای مرۆڤایەتی و نەتەوایەتی زیاتر فراوان ببێ ڕۆژگارانی ماوەی ژیانی حاجی لە وڵاتی عوسمانی زۆر ئاشکرا نییه، سەرچاوەی هەرە گرنگ بۆ ڕوونکردنەوەی ژیانی حاجی هۆنراوەکانی خۆیەتی، چونکە تەنیا هۆنراوەی دڵداری نەوتووە بەڵکوو چۆتە ناو ناخی ژیانی کۆمەڵایەتی نەتەوەکەیەوه، بێگومان ئەم جۆرە هۆنراوانە زانیاری زۆر بەدەستەوە دەدەن، لەبەر ئەوە پێویستە بایەخ بەم جۆرە بەرهەمەی شاعیر بدرێ.
حاجی قادری کۆیی کە لە ئەستەمبوڵ دەژیا ئاگاداری ژیانی نەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییە.ان بوو، کە هەوڵیان دەدا لەپێناو ئازادی نەتەوەکەیاندا، لەم کاتەدا کە ئاوڕی لە نەتەوەکەی خۆی دایەوە بینی نەک بەرەو ئازادی ناچێت بەڵکوو بەرەو ئەو میرنشینانەی کە هەشتی بوو بەرەو لە ناوچوون دەچوون وەک (میرەکانی بابان، #سۆران#، بادینان، میرنیشینەکانی باکووری کوردستان) هەر بۆیە حاجی قادری کۆیی تا وەکوو نەچووبووە شاری ئەستەمبوڵ، بیروباوەڕی کوردایەتی تێدا گەشەی نەکردبوو، شیعری نەتەوەی و کۆمەڵایەتی دانەناوە، چونکە هیچ بەڵگەیەکی بڕوا پێکراو نییە.کە حاجی پێش ئەستەمبوڵ شیعری نەتەوەی دانابێت.

شیعرەکانی حاجی قادر ئەگەر چی هەر لە قاڵبی کۆن نەهاتە دەرەوە بەڵام لە ڕووی ناوەرۆکەوە ، جۆر و سۆز و بیرێکی نوێ بوون، حاجی دەستی لە باسی زوڵفی درێژ و چاوی بە خەو هەڵگرت و کەوتە هەوڵدان بۆ چارەسەری مەسەلەی نەتەوەی کورد و کۆمەڵایەتی میللەتەکەی.
ئەم کارەی حاجیش ڕێچکە و ڕێبازێکی نوێ بوو لە دونیای شیعری نوێ کوردیدا خوڵقاند، چونکە ئەگەر شیعری نەتەوەی لە سەردەمێکی پێش حاجیش سەری هەڵدابێت، ئەوا وەک شیعرەکانی حاجی پێگەیشتوو نەبوون.
حاجی پێیوابووە هەموو سیستەمی عوسمانی کە ئەو بە “رۆم” ناوی دەبا، لەسەرەوە تا خواری ستەمکارو گەندەڵە.
لە شیعرەکانیدا هیچ پیرۆزییەک بۆ سوڵتان دانانێ. جارێ بە “گای بنە”و جارێکی تر بە “گەورەکەیان” ناوی ئەبا. ئەو بەبەرپرسی یەکەمی ستەم و دواکەوتن و خراپی کاروباری دەوڵەتەکە ئەزانێ.
حاجی ویستویەتی سوڵتان و سەڵتەنەتی عوسمانی لەبەر چاوی کورد ئەوە ناشیرین بکاو ئەوەندە دزێو پیشانیان بدا، هەموو کەس هەڵگەڕانەوە و شۆڕش و جیابوونەوەی لەو دەوڵەتە بەلاوە کارێکی ئاسایی بێ .حاجی بەپێچەوانەی هەموو ئەوانەوە کە سوڵتانیان بە خەلیفەی ئیسلام و دەوڵەتی عوسمانییان بە دەوڵەتی ئیسلام زانیوە، داکۆکیان لە هەموو کارە چاک و خراپ و لە هەموو جەنگ و شەڕەکانی بە “ئەرکی دینی” زانیوە. زنجیرەی سەڵتەنەت گوایا کە “واریسی شەرعی نەبەوین” بە “کەرمیز” ئەشوبهێنێ و وەزیرو کەلاو دەستو پێوەندەکانی بە کۆیلەی بتپەرستی و گەورەکەیان کە سوڵتانە –بەلای ئەوەوە- ئەوەندە بە خراپ ناسراوە، پێویست بە باسکردن ناکاو لەوبارەیەوە دەڵێت:
=KTML_Blue=ئەم سەگانە کە لەلای ئێمە وەزیرو وکەلان
بێنە لای تۆ، بەخودا، نایکەیە گاوان و شوان
ئەمە کەرمیزە، دەڵێن واریسی شەرعی نەبەوین
هەمو عەبدی سەنەمن، باسی مەکە گەورەکەیان
هەر ئەدیبێک بوە، سا خوا لە دەمی ناوە بڵێ
دەوڵەتی داوە بە کەر، نیعمەتی داوە بە سەگان=KTML_End=

حاجی وەزیرەکان و وەکیلەکانی دەوڵەتی عوسمانی بە گورگ و ڕەعیەت بە گەلە، ڕانە مەڕ، ڕادەی ستەمکاری ئەو سیستەمە سیاسیە دەرخا، هەروەها بەرتیلخۆری لە هەموو ئاستەکانی کارگێردا بە ڕادەیەک یەکەی زۆر بڵاوبۆتەوە، کاربەدەستان بە گشتی ستەم لە هەموو خەلک دەکەن.
هەروەها لە ناوچە کوردییەکان دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی میرنشینە کوردییەکان، دەسەڵاتی عوسمانی بە شێوەیەکی ناوەندی لە ئەستەمبووڵەوە کاربەدەستیان بۆ داناوە بۆ بەڕێوەبردنی جومگە سەرەکیەکانی کاروباری کارگێڕی، دارایی، سەربازی، دادوەری ، شارو د‌ێهاتەکانی کوردستان، تەنانەت کارمەندە بچووکەکانیش هەر لەوان بوون حاجی لە مبارەیەوە دەڵێت:
=KTML_Blue=ئێستەکێ ئامیرانی کوردستان
هەر لە بۆتانەوە هەتا بابان
لەم هەتیوانەی مەکتەبن، یەکسەر
کوردەکان باردەکەن وەکوو ماکەر=KTML_End=

$حاجی قادر و زمانی کوردی.$
بە درێژای چەندین سەدە زمانی فارسی، لە سنووری چینەوە تا ئەستەمبوڵ زمانی ئەدەب و نووسینی فەڕمیدەوڵەتەکان و نامە و نامەکاری نێوان وڵاتان تەنانەت نێوان خەڵک بووە. دەربارەی سەفەوی زمانی فارسی بەکارهێناوەو دەربارەی عوسمانیش تا ماوەیەکی درێژ لە کاروباری دەوڵەتی و دیپلۆماسیدا هەر زمانی فارسی بەکارهێناوە، لەپاڵ زمانی فارسیدا لە مزگەوتەکاندا و بۆ بابەت و کاروباری دینی زمانی عەرەبی بەکار هێناوە.
زمانی کوردی لەلایەن ئەمیرەکانی کوردەوە بەکار نەهێنراوە، نە لە نامەونامەکاری نێوان خۆیاندا نە لەنێوانی ئەمارەتەکان دا. هەروەها لە مزگەوتەکانی کوردستاندا هەر عەرەبی و فارسی فێری فەقێ و مەلاکان کراون.
گەلانی مسوڵمانی ناو دەوڵەتی ئێران، فارسی و گەلانی مسوڵمانی ناو دەوڵەتی عوسمانی فارسی و دوای ئەویش تورکیان بەکار هێناوە. لەگەڵ سەرهەڵدانی هەستی نەتەوەیدا، پرسی بەکارهێنانی زمان لەلایەن گەلانی نەتورک و نەفارسەوە هاتۆتە کایەوە، لەناو دەوڵەتی عوسمانیدا ، عەرەب نەیتوانیوە لە ڕێگەی دینەوە هەستی نەتەوەی عەرەب دژی تورک بجوڵێنێ.
کریستیانەکان هەڵگری ئاڵای زیندوکردنەوەی زمانی عەرەبی و بەکارهێنانی بوون. زۆری ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی لە ئەستەمبوڵ و قاهیرە و بێروت دەرچون، خاوەن و نووسەرەکانی کریستیان بوون.
زمان فاکتەرێکی سەرەکی پڕۆسەی نەتەوەسازی بووە، حاجی قادریش زمانی وەکوو هەمان فاکتەری نەتەوەسازی کوردی ناسیوە، داوای بەکارهێنان و ناسینی کردووە، داوای لە شاعیر و نووسەری کورد کردووە بەکاری بهێنن و برەوەی پێ بدەن.
لە شیعرێکدا کە سەرەتاکەی بە هێرشێکی توند دەست پێ ئەکا، بۆ سەر ئەوانەی کوردن و زمانی کوردی نازانن، ئەڵێت:
=KTML_Blue=ئەگەر کوردێک قسەی بابی نەزانی
موحقەق داکی حیزە و بابی زانی
وەرە با بۆت بکەم باسی نیهانی
تەفەنون خۆشە، گەر چاکی بزانی
سەڵاحەدین و نورەدینی کوردی
عەزیزانی جەزیر و موش و وانی
موهەلهەل، ئەردەشێر و دەیسەمی شێر
قوباد و باز و میری ئەردەڵانی
ئەمانە پاکیان کوردن، نیهایەت
لەبەر بێ دەفتەری ون بوون و فانی
پەڕتووک و دەفتەر و تەئریخ و کاغەز
بە کوردی گەر بنووسرایە زمانی
مەلا و شێخ و میر و پادشامان
هەتا مەحشەر دەما ناو و نیشانی=KTML_End=

هەرچۆنی بێ لە دوای تەمەنێکی درێژ زۆربەی ژیانی بۆ خۆی نالەباری بوو، بۆ نەتەوەی بەختیار بوو لە ئەستەمووڵ لە ساڵی (1897) کۆچی دواییکرد. وا باوە لە ئەستەمووڵ نێژراوه، بەڵام گۆڕی دیار نییه.
ساڵی مردنەکەی بەهۆی ڕۆژنامەی “کوردستان”وە زانرا کە لە ی قاهیرە دەردەچوو، لە ژمارە (3) 20ی مایسی 1898 بەهۆی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی حاجی هەواڵی مردنی و شیعرێکی حاجی قادر.
حاجی قادری کۆی و پەیامە ناسیونالیستییەکەی مەم و زین.
لەوانەیە یەکەم کەسێک کە دەرکی بە پەیامە ناسیونالیستییەکەی مەم و زین کردبێت شاعیری باشووری کوردستان، حاجی قادری کۆیی بووبێت. دەتوانیین بڵێین کە حاجی قادری کۆیی وەک کەسایەتییەکی سەرەکی، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هۆشیارییە نەتەوەییەکانی کورد هەم لە باکوور و هەم لە باشووری کوردستان هەبووە. حاجی قادر فەقێ بووە و لە حوجرەکانی پارچە جۆراوجۆرەکانی کوردستاندا خوێندویەتی.
حاجی لەسەردەمی ئاڵوگۆڕە گەورەکانی کوردستاندا ژیاوە و ئەو کاتەی کە دوایین ئەمارەتە کوردەکان بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی لەناو بران، حاجی پیاوێکی جحێل بوو. دەبێ حاجی لە ئەزموونەکانی دەوڵەتی دواین حاکمی گەورەی سۆران، میر محەمەدی ڕەواندوزی بەناوبانگ (کە بە میرە کۆرە ناسراوە و لە 1814 تا 1835 حکومەتی کردووە کە سەردەمێک دەسەڵاتی بەشێکی گەورەی ناوەند و باکووری کوردستانی بە دەستەوە بووە، شتی زۆر فێر بووبێت، هەروەها حاجی قادر دەبێت چیرۆکی زۆری دەربارەی دەسەڵات و دادپەروەری بەدرخان بەگی بۆتان کە لە دەیەی (1840) خۆی بە تەواوی لە دەوڵەتی عوسمانی سەربەخۆ کرد و زۆربەی ڕۆژاوا و ناوەندی کوردستانی هێنایە ژێر دەسەڵاتی خۆی لە زمانی ڕێبوارەکانەوە بیستبێت.
ئەم دواین دەسەڵاتدارە گەورە کوردانە کە چیرۆکی ڕەفتارەکانیان هێشتا لەلایەن چیرۆک بێژەکانەوە دەگوترێتەوە و داستانی ستایشکردنەکانیان وەک گۆرانی دەگوترێتەوە، دەبێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر حاجی قادری گەنج کردبێت، ڕەنگە هەرسهێنانی ئەم کوردە دەسەڵاتدارانە بەدەستی سوپای تەکوزمەندی (ڕێکوپێکی) عوسمانی و پشێوی و نائەمنی قۆناغی پاش ئەوە کە تێیدا عەشیرەتەکان لەگەڵ یەکدی بەردەوام لەگێرە و کێشەدا بوون هەستی ناسیونالیزمی ڕۆمانتیکی حاجی قادر و سۆز بۆ ڕابردووی فیودالی ئایدیالی خۆی وروژاندبێت.

حاجی قادر پاشان چوو بۆ ئێستانبول و لەوێ لەگەڵ بنەماڵە گەورە کوردەکاندا پەیوەندی گرت. حاجی بەهۆی ئەوەی مەلایەکی خوێندەوار و پیاوێکی ئەدیب بوو بنەماڵەی بەدرخان کردیان بە مامۆستای منداڵەکانیان.
وادیارە خودی حاجی کە ئەشراف زادە نەبوو، شانازی بە خزمەتکردن بەم بنەماڵە گەورانە کردووە. لەوانەیە لایەنە ناسیونالیستییەکانی شیعرەکانی حاجی، لە ئەنجامی ئەم تێکەڵاوییەی لەگەڵ بەدرخانییەکاندا درووست بووبێت.
لەلایەکی دیکەوە نەوە گەنجەکانی بەدرخانییەکانیش کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ناسیونالیزمی حاجی قادرەوە. بەوتەی قەناتێ کۆردۆ، لە ڕێگەی بەدرخانییەکانەوە بوو کە خاجی قادری کۆیی بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئەحمەدی خانی ئاشنا بووە.
پارچە شیعرێکی خودی حاجی قادر، کاریگەریی خانی لەسەر حاجی بە ڕوونی نیشاندەدات و لە ڕاستیدا حاجی قادر بۆ ئەدەبیاتی سۆرانی بوو.
بەو کەسایەتییەی کە ئەحمەدی خانی لە ئەدەبیاتی کرمانجیدا هەیبوو، بوو بە پێشەنگێک کە نەوەی دواتری ناسیۆنالیستە کوردەکان ئیلهامیان لێ وەرگرت و شیعرەکانیان دەخوێندەوە بۆ ئەوەی هەست و سۆزی ناسیونالیستی خۆیان دەرببڕن. هەروەکو خانی، نووسین بە زمانی کوردی بۆ حاجی قادری کۆییش هەڵبژاردنێکی سیاسی بوو. حاجی دەڵێت “بێ ڕێزگرتن لەزمانی کوردی، نەتەوەی کورد لە کردەوەدا بوونی نییە چونکە کۆمەڵگەی کورد ڕابردووی خۆی نایەتە بیر.
حاجی قادری کۆیی تاسەی ڕابردووی کوردە و وەک سەردەمی زێڕینی مێژووی کورد ناو لە ئەمارەتەکان دەبات:
=KTML_Blue=حاکم و میرەکانی کوردستان
هەر لە بۆتانەوە تا بابان
یەک بە یەک حافیزی شەریعەت بوون
سەید و شێخی قەوم و میللەت بوون
سەید و شێخەکان لە ترسی ئەوان
مونزەوی بوون و زاکیری ڕەحمان
ئەو کە فەوتان ڕیای ئەوان دەرکەوت
سەیری چۆن بوونە پوش و ئاگر و نەوت
یەکێ لەم لاوە ڕوو دەکاتە عەجەم
دووش لەولاوە دەبنە دوژمنی هەم
کوا والی سەنندوج، بەگزادەی ڕەواندوز
کوا حاکمی بابان، میری جەزیر و بۆتان
کوا ئەو دەمی کە کوردان ئازاد و سەربەخۆ بوون
سوڵتانی میلک و میللەت، خاوەنی جەیش و عیرفان=KTML_End=

ئەگەری ئەوە زۆرە کە حاجی قادر ئەم شیعرانەی پاش خوێندنەوەی “مەم و زین” نووسیبێت چونکە مرۆڤ هەست بە کاریگەریی ئەحمەدی خانی لەسەر حاجی دەکات: حاجی هەروەک خانی بە دەست ناکۆکی و بوونی ڕق و کینەی هەمیشەیی لەنێوان عەشیرەتە کوردەکاندا دەناڵێنێت و ئارەزوو دەکات پادشایەکی کورد سەر هەڵبدات. بەهەرحاڵ جیاوازییەک لەنێوان خانی و حاجی قادردا هەیە: ئەحمەدی خانی لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە پادشا کوردە ئایدیالەکەی کە بتوانێت سەرجەم عەشیرەتان یەکبخات قەد بوونی نەبووە، بەڵام حاجی قادر لەسەر ئەو باوەڕەیە کە میری کۆرە و بەدرخان بەگ (هەرچەند کە حاجی ناویان ناهێنێت) دوو نموونە لەم جۆرە پادشانە بوون.
هەرچەند کە دەکرێت “مەم و زین” وەک ڕەخنەیەک لە کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتی سەیر بکرێت، کە بە تایبەت میری جەزیرەی بۆتان دەورێکی زاڵمانەی تێدا بینیوە، حاجی قادر بە تەواوی ستایشی میرە کوردەکان دەکات.
من زۆر گومانم لەوەدا هەیە کە بتوانم بە نیسبەت ئەحمەدی خانی باسی ناسیۆنالیزم بکەم، بەڵام دەتوانم بە ڕوونی ناسیۆنالیزمێکی ڕۆمانتیک و ئایدیالیستێک لە حاجی قادری کۆییدا ببینم، حاجی قادر مەم و زین بە “پەڕتووکی نەتەوەی ئێمە” (پەڕتووکا میللەتێ مە) دادەنێت، کەوابوو ئێمە دەتوانین بڵێین کە لە گەلێ لە قۆناغە گرنگەکانی پێشکەوتنی بزووتنەوەی کورددا، “مەم و زین” دەورێکی گرنگی وەک سمبولێکی نەتەوەی بینیوە.

$کۆچی حاجی قادر و ناسیۆنالیزم.$
گرنگترین ڕۆشنبیرانی بزاوتی ناسیۆنالیزمی کوردیی ئەم قۆناغە حاجی قادری کۆییە (1817-1897) . حاجی قادر وەک هەندێک لە ڕۆشنبیرە ئایینییەکانی ناو ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی ڕۆشنبیرێکی ئایینی ڕۆشنگەر بووە، ئەو دیدە ڕەخنەییەی دەربارەی ئایین و ڕۆڵی پیاوانی ئایین لە دنیای کوردیی سەدەی نۆزدەدا هەیبووە لە ساڵی (1858) دا تووشی سەرهەڵگرتن و هەڵاتنی دەکات. حاجی لەم هەڵاتنەدا لە دەستی تورک یان عەرەب واتە لەدەستی دوژمنە ئەتنییەکانی کورد هەڵنایەت. بەڵکوو لەدەستی ئەو نوخبە ئایینییە.تەقلیدییە کوردییە هەڵدێت کە توانای قبوڵکردنی دیدی ڕەخنەی ئەم شاعیرە گرنگەیان نەبووە. کە هەڵیشدێت ڕادەکات بۆ ئەستەمبوڵی پایتەختی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بۆ شوێنێک گەر بە چاوی ئەمڕۆ تەماشای بکەین، پایتەخت و سەرزەمینی دەسەڵاتی تورکی بووە، نەک بۆ شوێنێکی دیکەی ژێر دەسەڵات و نفوزی نوخبەی ئایینی کوردی.
کۆچی حاجی قادر دەشێت بە حەجکردن بشوبهێنین، بەڵام نە بۆ مەکەی مەڵبەندی ئایین و قەداسەت، بەڵکوو بۆ سەرزەمین و سەرچاوەی بیر و بۆچونی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی نوێ لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی سەدەی نۆزدەدا ئەستەمبوڵ، هەر لەم شارەدا حاجی قادر بە چەمکەکانی نەتەوە و دەوڵەتی نەتەوە ئاشنا ئەبێت. لە ئەستەمبوڵ حاجی دەبێتە مامۆستای منداڵەکانی خێزانی بەدرخانییەکان، ئەو منداڵانەی لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا ڕۆڵێکی ئاشکرا لە بزاوتی ناسیۆنالیزمی کوردیدا دەگێرن.
کۆچی حاجی قادری کۆیی بە پێچەوانەی ئەوروپییە کۆچکردووەکانەوە بۆ ئەمریکای لاتین، کە نەوەی دووهەمیان نیشتمانی ئەسڵی خۆیان لە یاد ئەکەن و لەمەنفادا نیشتمانێکی دیکە درووست دەکەن، ڕۆشنیرە کوردە کۆچکردووەکان لە مەنفادا زادگەی خۆیان نەک لەبیر ناکەن بەڵکوو بە شێوەیەکی ڕۆمانسییانە وێنای دەکەن. ئەگەر شتێک هەبێت لە ئەدەبی ئێمەدا ناوی ڕۆمانسیەت بێت ئەوا زیاتر لەو پەیوەندییە عاتفییەدایە کە شاعیرانی کوردی بە نیشتمانەوە گرێداوە نەک لە وەسفی سرووشت و گۆرانی وتن بە خۆراوابووندا. بەشێکی گەورەی ئەو دنیا کولتورییەی ناسیۆنالیزمی کوردی لە گەشەی خۆیدا درووستیئەکات ڕەگەکانی لە ناو ئەم بە ڕۆمانسیکردنەی نیشتماندایە کە تەقلیدێکی بەهێزە لەئەدەبی کوردیدا.
مانا سیاسییەکانی چەمکی نەتەوە و چەمکی دەوڵەت کە لەو ڕۆژگارەدا بەشێک بووە لەو فەزا ڕۆشنبیرییەی لەناو کۆمەڵێک ڕۆشنبیردا لە ئەستەمبوڵ لەئارادا بووە، ئەو توانای بەراوردکارییەیە کە بەشێکە لە وشیاریی و فانتازیا و سایکۆلۆژیای هەموو کۆچکردوویەک. لە دۆخی حاجی قادردا ئەم مەسەلەیە بریتیبووە لە بەراوردکردنی ئەستەمبوڵ بە کۆیە. بەراوردکردنی مەنفایەکی پێشکەوتوو و کراوە بە زادگایەکی دواکەتوو و داخراو. بە بۆچونی من سایکۆلۆژیای کۆچ بەپلەی یەکەم سایکۆلۆژیای بەراوردکارییە و ئەوەی کۆچکردویەک هەم چێژی لێوەردەگرێت و هەم ئازاریشی ئەدات ئەو بەراوردکارییە بەردەوامەیە کە لەنێوان ئێرە و ئەوێ. مەنفا و نیشتماندا دەیکات.

وەک ئاشکراشە لە پشتی هەموو دیدێکی ناسیۆنالیستییەوە جۆرێک لە بەراوردکردن هەیە و سایکۆلۆژیای بەراوردکردن تا ڕادەیەکی زۆر بەشێکی گەورەی سایکۆلۆژیای ناسیۆنالیزم پێک دەهێنێت.
نەتەوە خۆی چییە جگە لە بوونێکی تایبەت کە خۆی لەبەراوردکردن بە نەتەوەکانی دیکە وەک نەتەوەیەکی جیاواز وێنائەکات. حاجی قادر ئەو شاعیرەیە ئەم بەراوردکارییە بە دواهەمین پلەکانی خەونی مۆدێرنیزەکردنەوە گرێدەدات، مەبەست لەم خەونەش خەونی بنیادنانی دەوڵەتە. لەم خاڵەدا ماناکانی مەنفای حاجی قادر خۆی لە هەموو ئەو مانایانە جیادەکاتەوە کە مەنفای کوردی بەر لە مەنفای حاجی قادر هەڵیگرتبوون.
ئەوەی حاجی قادر لە ئاستی ئەدەب و فانتازیاکانی نووسیندا ئەنجامی ئەدات، عوبەیدوڵای نەهری هەوڵی پراکتیککردنی لەسەر ئەرزی واقیع ئەدات. وەک ئاشکرایە عوبەیدوڵای نەهری خۆشی سەر بەو گرووپە ئایینییەیە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا دەیانەوێ بە ئایین کۆمەڵێک مانای نەتەویی ببەخشن، یان ئایین بە مانای نەتەویی بارگاویبکەن. لە نامەیەکدا کە عوبەیدوڵای نەهری لە ساڵی (1880) دا بۆ سەرۆکی قنسوڵی بریتانی ئەنووسێت ئەڵێت: (میلەتی کورد میلەتێکی جیاوازە، ئایینەکەیان جیایە لە ئایینی ئەوانیدیکە، هەروەها عورف و عادەتیشیان جیاوازە) . (بەڕای ئۆڵسن ڕاپەڕینەکەی شێخی نەهری قۆناغی یەکەمی لەدایکبوونی وشیارییەکی نەتەوەیی گەورەترە و شێخ داوای سەربەخۆبوونی کوردستانی کردووە.
بە کورتی هەم ژیانی سیاسی لە ئەستەمبوڵی نیوەی دووهەمی سەدەی ڕابردوودا، هەم ژیانی حاجی قادر خۆی، وەک ڕۆشنبیرێک لە مەنفا، خەیاڵی حاجی بەرەو ئەو دنیا کولتووریی و سیاسیە دەبەن کە دەشێت بە خەیاڵی ناسیۆنالیزم ناوونووسیکەین، دنیایەک لە زۆر ڕووەوە بەتەواوی تازەبوو بە ئەدەب و ڕۆشنبیریی و واقیعی کوردی.

حاجی قادری کۆیی نەک هەر برەوی بە بیرە ناسیۆنالیستەکەی خۆیدا، بەڵکوو جۆرێک لە ناسیۆنالیزمی سەردەمیانەی لەلا ئاوێتەوە بوو، لە دوای سەدەی نۆزەدەوە کوردانی تاراوگە ڕۆڵی گرنگیان دیوە لە گەشەکردن و خەمڵینی ناسیۆنالیزمی کوردیدا. ئاشکرایە کە ڕۆڵی کوردی تاراوگە لە گەشەکردنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە کۆتای سەدەی نۆزدەوە زۆر گرنگ بووە. ناسیۆنالیزمی کوردی هاوشێوەی ناسیۆنالیزمەکانی تر لە ناوچەکە بەتەنیا بەرهەمی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی ناوخۆی ئەو نەتەوانە نەبوە. بەڵکوو لەدەرەوە هاتۆتە ناو کۆمەڵگای کوردییەوە. تەنیا لەڕێی گەیشتنی ئەمەوە بۆ ناو پەیکەری کۆمەڵایەتی و سیاسی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە لەمە تێدەگەین. ناسیۆنالیزمی کوردی و پڕۆسەی گەشەکردنی کورد وەک نەتەوە بەردەوامە. ئەمە بەو مانایە نییە کە کورد نەتەوە نییە. هەر کەسێک ئەمە بڵێ هەڵەیەکی سیاسی و ئایدۆلۆژیای گەورە دەکات، لای من گوناحێکی گەورەیە. سەرەڕای ئەمە، ناسیۆنالیزمی کوردی کۆدەنگیەکی نیشتمانی بۆ دنیای دەرەوە بەخۆوە نەگرتوە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ڕیشە کلتورییەکەی بۆ پێش هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە.

شیعرەکانی حاجی لە تاراوگە و کۆتایی ساڵەکانی ژیانی بە ڕوونی کاریگەریی لەسەر سەرهەڵدان و گەشەسەندنی ناسیۆنالیزمی ئەوروپی و تورکی پێوە دیارە و ویستویەتی کوردش هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بدات.
=KTML_Blue=تاڕێک نەکەون قابیلی ئەکراد
هەروا دەبنە خەرابە ئاباد
ئەنواعی میلەل بە گەورە و چووک
خەمڵیوە مەمالیکی وەک بووک=KTML_End=

بە گشتی نووسەر و ڕەخنەگرانی ئەدەبی کوردی هەریەکە بە جۆرێک لە حاجی قادری کۆیی دواون، هەیە دەڵێت:” حاجی قادر بە پێشڕەوی کاروانی ئەو شاعیرە کوردانە دادەنێرت کە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانیان بۆ نەتەوەی کورد کێشاوە و شیعریان کردووە بە بەشێکی جودانەکراو لە خەباتی گەل و بە چەکوشەکەی ( کاوە) بۆ وردوخاشکردنی دوژمنان.”
حاجی ئەو ڕاستیەی بۆ ساغ ببووە کە دەردی کوشندەی نەتەوەی کورد دوژمنایەتی و یەکنەگرتنی دەستە و چین و سەرپاکی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەیەتی، بۆ هەردەم هەستێکی نەتەوایەتی پیرۆز و خۆشەویستییەکی بەسۆزی بۆ نیشتمان و گەلەکەی بووە، ئەو هەستی خۆشەویستیەی بوون بوون بە سەرچاوەی ئەو هەموو شیعرە بەرزانەی کە چ ئەو کاتەو چ ئێستاش بە چرایەکی ڕێگا ڕوونکەرەوەی نەتەوەی کورد دادەنرێن و هەر ئەو هەست و خۆشەویستیەی بووە وای لێکردووە کە یەکێتی هەموو ڕوویەکی ژیانی میللەتی کوردی زۆرمەبەست بێت.[1]

$لیستی سەرچاوەکان.$
1/ دیوانی حاجی قادری کۆیی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی سەردار حەمید میران و کەریم مستەفا شارەزا، بڵاوکراوەی (انتشارات) #سنە#، کوردستان، چاپی دووەم، ساڵی 2011.
2/ مەریوان وریا قانع، ناسیۆنالیزم و سەفەر، چاپ و بڵاوکردنەوەی چاپخانەی ڕەنج، #سلێمانی#، چاپی یەکەم، ساڵی 2005.
3/ #نەوشیروان مستەفا# ئەمین، بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین، پەڕتووکی دووەم، بەرگی یەکەم، الدار العربیە للوم_ ناشرون بیروت، لوبنان، چاپی یەکەم، ساڵی 2013.
4/ نەوشیروان مستەفا ئەمین، بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین، پەڕتووکی یەکەم ، بەرگی سێیەم، چاپخانەی ژین، سلێمانی چاپی یەکەم، ساڵی 2019.
5/ د، شۆڕش حاجی، ناسیۆنالیزمی کوردی پەرچەکردار، چاپ و بەخشی ماد، شاری تاران، ئێران، چاپی یەکەم، ساڵی 2018.
6/ ناسیۆنالیزمی کورد و ڕوانگەی ڕۆژاوا، وەرگێڕانی وریا ڕەحمانی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەکەم، ساڵی 201.
7/ #جەلال تاڵەبانی#، کوردستان و بزووتنەوەی نەتەوەی کورد، بڵاوکار، پەڕتووکخانەی جەمالی عەلی باپیر، سلێمانی
سەرچاوەی ئەلکترۆنی
1/ سایتی وشە، http://wishe.net/detailsWtar.aspx?NusarID=36&Jmare=385&fbclid=IwAR33A-R4h9aSzV_wnFNAIKJw1HhCHbiUIBjnzcjk
ئەم بابەتە 676 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 24-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 676 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
کورتەباس
خەون لای فرۆید
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,783
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,624
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
کورتەباس
خەون لای فرۆید
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!