图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,437
图片 105,701
书籍 19,160
相关文件 96,444
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەرچەتەی چەتەکان کێیە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرچەتەی چەتەکان کێیە؟

سەرچەتەی چەتەکان کێیە؟
$سەرچەتەی چەتەکان کێیە؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
حاجی لەسەرەمەرگدا بوو، وەسێتی بۆ کوڕەکەی کرد کە دوو کیسە ئاڵتوون لەژێر سەرینەکەیدایە. یەکێکیان بۆ خۆی ئەوی دیکەیان دەبێت ببات بۆ گەورەترین وچەتەترین چەتەی شاری قازان.
حاجی وەفاتیکرد، کوڕە بەدوای بەجیهێنانی وەسێتی باوکیدا دێ بە دێ کەوتە سۆراخی چەتەترینی چەتەکان. دەیان چەتە و ڕێگری بەسەرکردەوە، بەڵام دەڕۆیشتە لای هەر چەتەیەک، چەتەیەکی لەخۆی چەتەتری پێدەناساند. ئاکام گەیشتە دێیەک، ڕۆیشتە لای سەرگەورەی چەتەکانی ئەو دێیە بۆ ئەوەی کیسە ئاڵتوونەکەی باوکی پێبدات و وەسێتەکەی بەجێبهێنێت.
بابای چەتە پێی وت:
-برادەر تۆ لەکوڕێکی سەرڕاست دەچیت و منیش نامەوێت خیانەت لە ڕاستی و درووستیت بکەم. ڕاستە ئێمە چەتەین بەڵام تۆ لە پیاوخوایەک دەچیت و ناتوانم ڕاست نەبم لەگەڵت. چەتەیەک لە من چەتەتر هەیە لە کێوی بەردەبازان دەژی، بڕۆ ئامانەتەکەی باوکت بدە بەو.
ڕێگای کێوی گرتەبەر، پاسەوانەکانی چەتە و ڕێگری هەرە گەورە لە بناری کێوەکە ڕێگەیان پێگرت:
-ها برادەر بۆ کوێ؟
-دەمەوێ سەرگەورەکەتان ببینم.
-بۆچیتە؟
ئامانەتییەکم پێیە و بۆی دەبەم.
بە هاوڕێیەتی پاسەوانەکان هەڵگەڕان بە کێوەکەدا و گەیشتنە زناری کێوەکە. سمێڵ بابڕێکی ناوچاو ترشی بێ بەزەیی لەوسەری دیوەخانەکەوە:
-بڵێ بزانم؟
-قوربان من باوکێکی کەنەفتەی سەرجێگام هەبوو، دووکیسە ئاڵتوونی لەپاش بە جێما، وەسێتی کرد یەکێکیان بۆخۆم بێت ئەوی دیکە بۆ سەرگەورەی هەموو چەتەکانی مەملەکەتەکە بێت. پاش گەڕانێکی زۆر عەرزم بەحزورت بێت تۆیان وەک گەورەترین چەتە بۆ دەستنیشان کردم. هاتووم ئەم ئامانەتەم لێوەرگریت و ڕۆحی باوکم ئاسوودە بکەیت
-گوێبگرە ئەی تازە جەوان، ڕاستە من گەورەترین چەتەم، بەڵام چەتەیەک لەمن گەورەتر لە شاری قازان هەیە، حاکمی شارەکەیە. بۆ ئەوەی سەرڕاست بین لەگەڵ ڕۆحی بابت دەبێت ئامانەتییەکە ببەیت بۆ ئەو.
گەنجەکە ڕێگای شاری قازانی گرتەبەر، گەیشتە دیوانە شاهانەکەی شاری قازان. حەوشەیەکی گەورەی دەیان دۆنمیی و سەدان پاسەوان بەدەوری کۆشکەکەیدا پاسەوانیی لە حاکم دەکرد. ڕۆیشت ژوورەوە و سڵاوی لە حازری کرد:
-قوربان گەورە چەتەی نێو کێوی بەردەبازان جەنابتیان وەک گەورەترین چەتە بۆ دەستنیشان کردووم تا بتوانیت یارمەتیم بدەیت لە بەجێهێنانی کۆتا وەسێتی باوکی ئازیزمدا.
-چ قوڕمساغێک ناماقوڵی وا دەکات ئێمە وەک چەتە بناسێنێت، ئێمە حاکمی شەرعیی قەزاوەت و ڕێکخستنی کاروباری شاری قازانین، ڕوبارێک خوێنمان بۆ ئەمڕۆی قازان ڕشتووە لەو کێوەی بەردەبازان، شاچەتە کێو خۆی ئەمە باش دەزانێت، ئەو ڕازینەبوو لەگەڵ ئێمە بێتەوە قازان و هەر لەوێ بەچەتەیی مایەوە، وەک ئێمە حەزی بە ژیانی شار و خزمەتکردنی هاوزمان و هاووڵاتیانی خۆی نەبوو، دەیان ڕۆژمان بە نانەڕەقە بەڕێکردووە و زکمان هەڵگوشیوە تا ئەمڕۆی قازانمان درووستکردووە ئێستەتۆش پێم دەڵێیت چەتە؟
-قوربان دەی وادیارە من بەهەڵە هاتووم؟
-بزانم گەورەترین چەتەت بۆ چییە؟
-ئەزبەنی باوکم وەسێتی کرد لەو دوو کیسە ئاڵتونەی لەپاشی بەجێدەمێنێت یەکێکیان بدەم بە گەورەترین چەتەی مەملەکەت، منیش عەوداڵی دۆزینەوەی چەتەی چەتەکانم.
-گوێبگرە ئەی گەنج، ئێمە عادەتمان نییە ڕاستەوخۆ بەدەستیی پارە وەرگرین، دەستوور و پەڕڵەمان و سیستمی شاری قازان وایە دەبێت لەبەرانبەر وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکەوە عەقدێکی بازرگانی لەنێوان ئێمەو کەسی پارەدەردا هەبێت.
-جا ئێستا فەرمانت بە چییە؟
-تەماشای ئەو پازدە دۆنم حەوشەو باخە بکە، ئەوە موڵکی شەخسیی خۆمە، ئەو بەفرە زۆرەش دەبینیت کە باریوە؟
-بەڵێ قوربان!
-جا من ئێستا لەبەرانبەر ئەو بەفرەوە ئەم بڕە ئاڵتوونە لە تۆ وەردەگرم، تۆ کڕیار و من فرۆشیار. وا ئەو ئەو بەفرەم فرۆشت بە تۆ.
-زۆر باشە قوربان ڕازیم.
گەنج وەسێتەکەی باوکی بەجێهێناو بە کیسە ئاڵتوونەکەی خۆیەو گەڕایەوە لادێکەی خۆی، شەو لە خانێک لادەدات بۆ پشوودان، لەپڕ پاسەوانەکانی حاکمی شاری قازان دەدەن بەسەر خانەکەدا و بەقیڕەقیڕ:
-کوا ئەو گەنجە ساختەچییە؟
-لێرەم قوربان ئەمرکەن، چی ڕوویداوە؟
-حاکمی قازان دەڵێت هەر ئێستا بگەڕێتەوە لام، کاری گرنگم پێیەتی.
بە دەستبەسەریی دەیبەنەوە لای حاکمە قۆز و پۆشتەوپەرداخەکەی قازان:
-شەرم و حەیا ناتگرێت ئەی گەنج، دەتەوێت ئەو پازدە دۆنم زەییەم لێ داگیر بکەیت؟
-چی بووە قوربان، من حەددی ئەوەم نییە بۆچی؟
-گەر نیازی داگیر کردنی زەوییەکەمت نییە چۆنە ماڵەکەت لەسەر زەوییەکەم بەجێئەهێڵیت، بۆچی بەفرەکەت لەسەرزەوییەکەم لانەبرد.
-قوربان من چۆن پازدە دۆنم بەفر ڕابماڵم؟ بۆ کوێی بەرم؟
-کەواتە یا ماڵەکەت لەسەر زەوییەکەم لادەبەیت، یا دەستبەسەرت دەکەم و دەتنێرم بۆ زیندان.... هممم ڕێگای سێیەمیشت هەیە کرێ و غەرامەی ماڵەکەت بدەیت کە لێرە لەسەر زەوی من بەجێتهێشتووە؟
-غەرامەکەی چەندە قوربان؟
-کیسە ئاڵتوونەکەی دیکەی باوکت.
-فەرموو قوربان چار نییە.
ئیلهامی چیرۆکەکە چیرۆکێکی فۆلکلۆریی تورکییە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览276
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 15-12-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文学
书: 故事
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 01-02-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on02-02-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览276
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,437
图片 105,701
书籍 19,160
相关文件 96,444
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!