پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,769
وێنە 106,061
پەرتوک PDF 19,346
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
فیلمی جۆکەر و مەرگی عیشق
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فیلمی جۆکەر و مەرگی عیشق

فیلمی جۆکەر و مەرگی عیشق
$فیلمی جۆکەر و مەرگی عیشق$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ئارثەر فلیک کە ناڕەزایەتی خۆی بەرانبەر جیهان دەردەبڕێت دەڵێت: لەم جیهانەدا ئیدی کەس کەسی خۆشناوێت. ئەم دەربڕینەی ئارثەر مەترسییدارترین و واقیعیترین ڕستەی فیلمەکەیە کە دواتر شەرعیەت دەداتە ئەوەی شارەکەی بەیەکجار وێران بکات. گەر سەدەی ڕابردوو لە ڕێگەی ڕۆمانەکانییەوە تۆڵستۆی پێی گوتبین عیشق لەکوێبێت خوداش لەوێیە، ئەوا ئارثەر فلیک بە فیلمێک پێی وتین کە عیشق نەما شەیتان حاکمی موتڵەقی عەرشەکەیە. گەر من ئەوفیلمەم بەرهەم بهێنایە ئەو ڕستەیەم بە گەورەیی لەژێر تایتڵی فیلمەکەوە دەنووسی.
ئەریک فرۆم باوەڕی وایە ئێمە لە دونیای نوێدا ناتوانین کەسێک یا شتێکمان خۆش بوێت تا خاڵێکی هاوبەشی نێوان خۆمان و ئەو کەسە یا ئەو شتە نەدۆزینەوە. بە واتایەکی دیکە من ناتوانم عاشقی شتێک یا کەسێک بم تا هەست نەکەم ئەو کەسە یا ئەو شتە لەخاڵێکدا پەیوەندی بە منەوە هەیە و وەک من وایە. هەر ئەمەیە وادەکات ئێمە بەردەوام بە چاوی نەیار و دژ لەوانە بڕوانین کە پێچەوانەی ئێمە لە دونیا دەڕوانن، بیردەکەنە و ژیاندەکەن. هەر ئەم بیرکردنەوەیە لە عیشق کەسێکی وەک ئارثەر فلیکی تەواو بێگانە کردبوو لە کۆمەڵگاکەدا. دایکی منداڵەکە نەیدەهێشت ئارثەر پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکەیدا ببەستێت، چونکە هیچ خاڵکێی هاوبەشی لەنێوان خۆی ئارثەر و منداڵەکانیدا نەدەدۆزییەوە تا عاشقی بێت، بە پێچەوانەوە ئارثەری پاک دونیایەک خاڵی هاوبەشی لەنێوان خۆی و منداڵەکەدا دەدی. هەر ئەمە وایلێکرد هەوڵی پەیوەندیی بەستن لەگەڵ ئەو منداڵەدا بدات. کاتێک عیشق ڕێگای نۆرماڵی خۆی ناگرێت و پەروەردەیەکی درووست ناکرێت دەشێت ببێت بە ڕقێکی ئەوەندە بەهێز شارێک بە خۆیەوە بسوتێنێت و جیهانێک درووستبکات ئیدی کەس کەسی خۆشنەوێت.
هەر یەکێک لە ئێمە لەم دونیایەدا بە جۆرێک عاشقین، عیشقی باش و بەرگەگر ئەو عیشقەیە کە مەعشوقەکەی باشە، عیشقی خراپیش عیشقێکە کە مەشوقەکەی خراپە. گەر قسەکەی ئەریک فرۆم وەک دەستکەلایەک وەرگرین بۆ خوێندنەوەی دۆخی جۆکەر ئەوا ئێمە ناتوانین مەعشوقی باش بدۆزینەوە تا خۆمان باش نەکەین، چونکە دواجار مەعشوقی ئاوێنەی ویست و ئیرادەتەکەی نێو ناخی خۆمانە. عیشق هونەرە، وەک هەر هونەرێکی دیکە ڕاهێنانی باش و ئیرادەی بەهێزی دەوێت دەنا کۆمەڵگایەکی هەیەجانیی و وا درووستدەکات کە تێیدا کەس کەسی خۆشنەوێت.
ئەگەر عیشق بریتیی بێت لە بەخشینی ڕۆژ و شەوەکانت بە شتێک، سیستمێک یاخود کەسێک ئەوا هەر یەکێک لە ئێمە بە جۆرێک عاشقی کەسێک، شتێک یا جۆرە سیستمێکی دیاریکراوین. گرنگە ئەو کەسە یا ئەو سیستمە بەقەولی مەحوی لە پاداشتی ئاهی گەرمتدا قسەی ساردت نەداتەوە، کە بەرقت تێگرد بەردت تێنەگرێت. بە پێچەوانەوە گەر جۆکەریش بیت، لەبری ئەوەی قاقا بە خەڵک لێدەی بە شێوەیەک دەیانگرێنیت یەکەمین گریانی پاش لەدایکبوونیان وەبیر بهێنیتەوە.
لە ڕۆژێکدا هەریەکێک لە ئێمە بە جۆرێک ژیانی خۆمان بەدەستی خۆمان دەبەخشێنە شتێک، ئەو شتە چییە وا دەکا تەمەنی خۆمی وەک مۆم بۆ بتوێنمەوە؟ کارەساتەکە ئەوەیە ئێمە خۆمان خەرجی شتێک دەکەین زۆر جار نازانین ئەو شتە چییە. ئارثەر نەیدەزانی لەپێناو چی و بۆچی دەبێ بسوتێت. هەموو یەکێک لە ئێمە لەم دونیایە عاشقین، تا ئێرە کێشە نییە ئەوەی دەبێتە کێشە ئەوەیە ئایا مەعشوقەکانمان گەورە و جوانن یا بچوک و بودەڵە. چیرۆکی ئارثەر چیرۆکی عاشقێکی وێڵ وسەرگەردان بوو بە شوێن مەعشوقێکی نادیاردا. دایک کە نموونەی عیشقی باڵا بوو بۆ ئارثەر لە بەجێهێنانی ئەرکێک زیاتر نەبوو بۆی، نەیدەتوانی عیشقی پێبدات.
سیستم، پارە ، سەرۆک، کورسی، ناوبانگ، لەجۆری ئەو مەعشوقە خراپانەن وەک مۆرانە بەردەبنە گیانی مرۆڤ و دواتریش پێنەزانانە بەبێ ئەوەی سوودێکیان هەبێ بۆی پشتی تێدەکەن. کاتێک هێز و قودرەت تێکەڵ بە عیشق دەبن جگە لە ئەژدیهایەکی مەترسیدار نابێ چاوەڕێی هیچ بکەین.
مرۆڤ تاکە بوونەوەرە لەسەر ئەم ئەستێرەیە کە خاوەنی عەقڵە، ئەو بوونەوەرێکی بە ئاگایە لەخۆی و غەیری خۆی لە هاوچەشنەکانی، بە ئاگایە لە ڕابردووی و لە ئەگەرەکانی داهاتووی. ئەم ئاگاییە وەک شتێکی دەرەکییە بۆ بوونەکەی. ئاگاهی لە تەمەنە کورتەکەی، لەوەی بێ مەیل و ویستی خۆی هاتووە و بێ ویستی خۆشی دەڕوات، دەرکی ئەوە دەکات کە دەبێت پێش عەزیزانی بڕوات، یا عەزیزانی بە بەرچاوی ئەمەوە بڕۆن. وەک ئارثەری جۆکەر بەدەرکە بەرانبەر تەنیاییە قووڵەکانی، بەرانبەر دەرگیر بوونەکانی لەگەڵ کۆمەڵگا و سرووشتەکەی دەوری، ئەم هەموو بوونە لێکترازاوە یەکێتیی وجوودەکەی ئەم پەرت و هەپرون بە هەپرون دەکەن، بوونەکەی ئەم بۆ زیندانێکی تەحەمولنەکراو دەگۆڕن. گەر بێتو خۆی لەم زیندانانە ڕەها نەکات و خۆی لەگەڵ دونیا و مرۆڤەکانی دەرەوەیدا کۆک و یەک نەخات دەبێ چاوەڕوانی شێتیی خۆی بە شێوەیەکی حەتمیی بکات. بۆ ڕزگاربوون لە تەنیاییە قووڵەکانی جۆکەر زۆر هەوڵیدا تەلی سازەکەی خۆی لەگەڵ دونیاکەی دەرەوەی کۆک بکات بەڵام کۆمەڵگاکەی دەرەوە بەردەوام ڕەتی دەکردەوە و دەیکردەوە دەرەوەی خۆی، تا ناچار ئیدی پەنجەرەی زیندانە تەحەمولنەکراوەکەی شکاند و شێتیی و کەیئۆس و شڵەژانە نێوخۆییەکەی گواستەوە بۆ دەرەوەی خۆی. کاتێک کۆمەڵگا نەیویست ئەو وەک خۆی قەبوڵبکات، ئەم کۆمەڵگای بە ناخە شڵەژاوەکەی خۆی ڕەنگڕێژ کرد.
جۆکەر بەشوێن یەکەین تەجرەبە عاشقانەکانی خۆیدا دەگەڕا بەڵام دەستی نەدەکەت، هەموو دەرگاکانی بەڕوودا دادەخرا. تەنانەت عیشق دەربڕینی بۆ منداڵێکی پێ ڕەوان نەدەبینرا تا ناار ڕستە مەرسیدارەکەی وت:لەم جیهانەدا ئیدی کەس کەسی خۆشناوێت. جۆکەر ئاگاداری قۆناخی دوای عاشقبوون نەبوو. یەکەمین تەجرەبەی عاشقبوون زۆر جیاوازە لە بە عاشقی مانەوە دوو کەس کە یەکتر ناناسن بەڵام بڕیار دەدەن دیوارە کۆنکرێتییەکانی نێوانیان تێکبشکێنن و نزیکبوونەوەیان دەگاتە تێکەڵابوونی هۆرمۆنیی. وردەوردە جیاوازییەکانیان، خەشم و توڕەبوونەکانیان، ماندبوونی کار و پیشەکانیان ئەو دڵگەرمییەی یەکەم بینین تێکدەشکێنێت. ئەوان ئەو شەیدابوون و ئاشیفتەبوونەی یەکەمجار بۆ یەکتر بە سەنگی مەحەکی پەیوەندییەکە دەبینن، لە کاتێکدا ئەم شێتبوونە بۆ یەکتر لەوانەیە هەیەجانێکی کاتیی یا ڕاکردن بووبێت لەو تەنیایی و پەراوێزخستنەی کە تێیکەوتبوون یەکەمجار. کۆتایی ئەم پەیوەندییە هەیەجانییە بە تێکشکان و دابڕان دەگاتە ئەنجام. هۆکاری سەرەکی ئەم وردوو خاش بوونە بە قەولی ئەریک فرۆم بە ئاسان زانینی عیشقە لەکاتێکدا عیشق هونەرە وەک ژیان دەبێ چۆن دارتاشی و پزیشکی و مۆسیقا فێری دەبیت بەهمان کلۆج فێری هونەری عیشق ببیت. جۆکەر لەوەدا بەهەڵەداچووبوو کە پێی وابوو بە ئاسانی دەشێت عیشق ببەخشێت و عیشقییش وەرگرێتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 323 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-02-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 31-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 31-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 323 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,769
وێنە 106,061
پەرتوک PDF 19,346
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!