ئەوە چییە؟ نەملی هەیە نەباڵ
کە مردیش گۆشتی حەڵاڵ
مەتەڵساز لە مەتەڵەکەدا ڕاستەوخۆ بە پرسیار دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی مێشکی گوێگر بجووڵینێت، نەملی هەیە نەباڵ، مەبەست لە ماسییە کە بە سرووشت ملی نییە هەروەها باڵی نییە لەگەڵ ئەوەدا بەناو ئاودا بە پەڕەکانی جەستەی مەلەدەکات. کە مردیش گۆشتی حەڵاڵ، ماسی یەکێکە لەو گیانلەبەرانەی کە لە ئاو هاتەدەر، ڕاستەوخۆ دەمرێت، بۆیە لە نەریتی هەموو نەتەوەکاندا گۆشتی دەخورێت و حەڵاڵە. وەڵام (ماسی) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 336 times