عومەر عەبدوڵڵا دەڵێت: ئازاری شانەکان پەیوەندی بە چەند ھۆکارێکی جیاواز ھەیە، چارەسەری ھەر ھۆکارێک دەگۆرێت بەگوێرەی ھۆکارەکە و تەمەنی نەخۆشەکە، دەشڵێت، چارەسەری بە دەرمان یان لە ڕێگەی وەرگرتنی حەب دەبێت یانیش ھەندی جار پەنا دەبرێتە بەر لێدانی دەرزی لە جومگەکە.
دکتۆر عومەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕى نەشتەرگەرى ئێسک و شکان، لەبارەى ئازاری شان و ھۆکار و چارەسەرەکانی لە نووسینێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو، کە ئەمە دەقەکەیەتى:-
ئازاری شانەکان پەیوەندی بە چەند ھۆکارێکی جیاواز ھەیە، چارەسەری ھەر ھۆکارێک دەگۆرێت بەگوێرەی ھۆکارەکە و تەمەنی نەخۆشەکە بەشێوەیەکی گشتی دەکرێت بە چەند بەشێک.
یەکەم: گرفتی ڕاستەوخۆی جومگەی شان لەوانە (ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی، سوانی جومگە (سوفان) ، شکان و پێکان، بوونی گرێ لەناو جومگەکە.
دووەم: ھەوکردنی ئەم بەشانەی، کە ڕاستەوخۆ بە جومگەکە بەستراون وەک ھەوکردنی بەستەر و ڕیشاڵەکان، ماسوولکەکانی دەوری جومگەکە.
سێیەم: بوونی گرفت لە دەمارەکان، کە بە ناوچەی شان تێپەر دەبن لەگەڵ بوونی ئینزلاق لە بربرەکانی مل، کە ئازار و سڕبوون و تەزین بۆ شان و بەلی سەرەوە درووست دەکات.
چوارەم: گرفتی لاوەکی کە ناراستەوخۆ ئازار بۆ ناوچەی شان دروس دەکەن، لەوانە جەڵتەی دڵ ، کێشەی گەدە و ناو پەنچک بۆیە لە کاتی بوونی ئازار لە چومگەی شان.
ھەوڵ مەدە ڕاستەوخۆ دەست بکەی بە وەرگرتنی چارەسەر بێ ئەوەی دەستنیشان کرابێت لەلایەن پزیشکەوە.
لە کاتێک، کە دەستنیشان کرا گرفتەکە لە جومگەیە یان بەستەر و ڕیشاڵەکانە ئەوە زیاتر کەڵک دەبینی ئەگەر چارەسەر وەربگریت بە دەرمان لەگەڵ چارەسەری بێ دەرمان لە یەک کاتدا (واتە چارەسەری سرووشتی لە ڕێگەی کردنی ھەندێک وەرزشی تایبەت و ھەندێک جار پێویست دەکات، کە ئامێری تایبەت بەکار بێ بۆ چارەسەری گرفتەکە).
چارەسەریش بە دەرمان یان لە ڕێگەی وەرگرتنی حەب دەبێت یانیش ھەندی جار پەنا دەبرێتە بەر لێدانی دەرزی لە جومگەکە، وەک باسمان کرد بڕیاری وەرگرتنی دەرمان و دەرزی جومگە بە گوێرەی سوکی و قورسی گرفتەکەی کە نەخۆش ھەیتی دەگۆرێ. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 926 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!